چاوپێکەوتن لەگەڵ پیتر گاڵبڕێیث ، نووسهر ، دیپڵۆماتی پێشوو و شرۆڤەکاری سیاسی
چاوپێکەوتن
لەگەڵ پیتر گاڵبڕێیث ، نووسهر ، دیپڵۆماتی پێشوو و شرۆڤەکاری سیاسی لە پەراوێزی
دوازدەهەمین کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی
یەکێتیی ئوڕوپا، تورکییە، ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کوردەکان، ٢٦-٢٧ی ژانڤییەی
٢٠١٦
چوارشەمە 27. 01. 2016
حەسەن قازی : هەڵبەت ئەمن ئێوە دەناسم، بەڵام ئەگەر دەکرێ
خۆتان بە بینەران بناسێنن!
گاڵبرێیث : نێوم پیتر گاڵبڕەیێث ە. دیپڵۆماتێکی پێشووی ئەمریکاییم .یەکەم سەفیری ئەمریکا بووم لە کڕۆواسی. لە بەر ئەوەی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بە دۆزی کوردەوە خەریک بووم کە تاریخەکەی دەگاتەوە ساڵانی ١٩٨٠ کان ، وەک سەرۆکی دەستەیەک دەستمان کرد بە بەڵگە کردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە دەست سەدام حوسین بە دژی کوردان و لە سەر بنەمای ئەو لێکۆڵینەوەیە مەجلیسی سەنای ئەمریکا بڕیاری سزا دانی عێڕاقی پەسند کرد ، ئەمن لە سەردەمی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دا پێوەندیم هەبوو لەگەڵ جەلال تاڵەبانی و درێژەم دا بەهاوکاری خۆم و لەگەڵ پرێزیدێنت بارزانی ش کارم کرد لە وتووێژەکانی لەمەڕ قانوونی بنچینەیی عێڕاق و مافی کوردان دەو قانوونە دا لە ساڵی ٢٠٠٥
قازی: بەڕێزت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا کتێبێکت بڵاو کردەوە سەبارەت بە هەڵوەشانی عێڕاق و دوێنێش لە قسەکانی خۆت لەم کۆنفڕانسە دا گوتت لە پڕاتیک دا ئیدی دەوڵەتێک نییە بە نێوی عێڕاق. داخودا ئەو تەسبیتەی ئێوە هەر هەڵوێست نیشاندانە یان لە سەر بنەمای شرۆڤەکردنێکی پڕاتیکە یان لە بەر هەلومەرجی هەنووکە ئەوە دەڵێی؟
گاڵبرێیث : نێوم پیتر گاڵبڕەیێث ە. دیپڵۆماتێکی پێشووی ئەمریکاییم .یەکەم سەفیری ئەمریکا بووم لە کڕۆواسی. لە بەر ئەوەی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بە دۆزی کوردەوە خەریک بووم کە تاریخەکەی دەگاتەوە ساڵانی ١٩٨٠ کان ، وەک سەرۆکی دەستەیەک دەستمان کرد بە بەڵگە کردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بە دەست سەدام حوسین بە دژی کوردان و لە سەر بنەمای ئەو لێکۆڵینەوەیە مەجلیسی سەنای ئەمریکا بڕیاری سزا دانی عێڕاقی پەسند کرد ، ئەمن لە سەردەمی ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ دا پێوەندیم هەبوو لەگەڵ جەلال تاڵەبانی و درێژەم دا بەهاوکاری خۆم و لەگەڵ پرێزیدێنت بارزانی ش کارم کرد لە وتووێژەکانی لەمەڕ قانوونی بنچینەیی عێڕاق و مافی کوردان دەو قانوونە دا لە ساڵی ٢٠٠٥
قازی: بەڕێزت لە ساڵی ٢٠٠٦ دا کتێبێکت بڵاو کردەوە سەبارەت بە هەڵوەشانی عێڕاق و دوێنێش لە قسەکانی خۆت لەم کۆنفڕانسە دا گوتت لە پڕاتیک دا ئیدی دەوڵەتێک نییە بە نێوی عێڕاق. داخودا ئەو تەسبیتەی ئێوە هەر هەڵوێست نیشاندانە یان لە سەر بنەمای شرۆڤەکردنێکی پڕاتیکە یان لە بەر هەلومەرجی هەنووکە ئەوە دەڵێی؟
گاڵبرێیث : ئەو کتێبەی من نێوی ' کۆتایی عێڕاق ' بوو و لە ساڵی ٢٠٠٦ دا بڵاو بووەوە. لە کتێبەکەدا ئارگومێنتی من ئەوە بوو کە عێڕاق هەڵوەشاوە و مومکین نییە جارێکی دیکە ببێتەوە یەک. هۆی هەرە سادەش ئەوەیە کە ٢٠% لە سەدی دانیشتووانی عێڕاق لە هەرێمی کوردستان دەژین و ئەوان یەک دەنگ دەیانەوێ سەربەخۆ بن . حکوومەتێکیان هەیە کە لە هەموو ڕوویەکەوە، جگە لە بە ڕەسمی ناسرانی نێو نەتەوەیی نەبێ، وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ هەڵسو کەوت دەکا و لە سەر سوننی و شیعەیانیش ئاڕگومێنتی من لە ساڵی ٢٠٠٦ دا ئەوە بوو ئەوان باوەڕی هاوبەشیان نییە لە سەر ئەوەی کە عێڕاق پێویستە چۆن بێ.
ئەوان ناسێنەیەکی موشتەرەکی عێڕاقی یان نەبوو. شیعەکان کە زۆربە بوون بە ڕێگای هەڵبژاردنێکی دێمۆکڕاتیک دا دەستەڵاتیان بە دەستەوە گرت و حەول دەدەن عێڕاق وەک دەولەتی شیعە بە خەڵکی دی بقەبووڵێنن. هاوپەیمانی هەرە نزیکیان ئێرانە ، سونییەکانیش ئەوە قەبووڵ ناکەن.دوای دەساڵ ئەگەر ئێمە ئاوڕ لە ڕابردوو بدەینەوە ئەو دابەشبوونە هەر بەردەوامە. کوردستان بەردەوامە لە سەر ئەوەی وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ هەڵسوکەوت بکا ، تەنانەت سیاسەتی دەرەوەییەکەی لە ئی عێڕاق جیاوازە. پڕێزیدێنت بارزانی ڕایگەیاندووە کە ڕێفراندومێک دەکرێ ، پارڵمانی کوردستان کۆمیسیۆنێکی پێک هێناوە بۆ ئەوەی ڕێفڕاندۆمەکە بەڕێوە بەرێ. ئەوان هێشتا تاریخێکیان دیاری نەکردووە بەڵام ئەوە دەبێ. ڕێفڕاندۆمێک دەکرێ سەبارەت بە سەربەخۆیی ، و لە مەڕ سونیی یان و شیعەیان ، دەزانی ئەوەی لەمەڕ دەوڵەتی ئیسلامی، داعش ڕوویدا ، ئەوە لە بەر ئەوە نەبوو کە مالیکی تائیفی بوو لە بەر ئەوە بوو هەر لە سەرەتاوە سوننی یەکان ئەوەیان نەپەژراند کە دەبێ شیعەکان حوکمی عێڕاق بکەن .سەرهەڵدان دەستی پێکرد و لە ڕوانگەی مالیکیشیەوە ئەڕتەشی عێڕاق بۆ چی بوو ؟ نەک بۆ پاراستن بە دژی ئێران کە دۆستانی هەرە باش بوون، نەک بۆ پاراستن لە ئاست ئەمریکا کە دۆست بوون ، بەڵام بۆ پاراستن لە بەرانبەر سوننی یەکاندا ، جا بۆیە فکری ئەوەی کە مرۆڤ بێ و دوژمن بخاتە ریزی ئەڕتەشی خۆی بێ مانا بوو و ئەو هەڵوێستەی وی ڕاست بوو. بە جۆرێک ئەفسەرە موسوڵمانە سونییەکان لە مووسڵ لە ساڵی ٢٠١٤ لە پێوەندی دا بوون لە گەڵ داعش.
قازی: ئاشکرایە ئەگەر پێشوەچوونێکی ئەوتۆ لە ماوەی ئەمساڵ یا ساڵی داهاتوو دا وەدی بێ لایەکیشی بەستراوەتەوە بە هەڵوێستی هێزە هەرێمییەکانی وەک ئێران و تورکییە لە ناوچەکە دا چونکە ئەوانیش تا ڕادەیەک لە چارەنووسی کوردستانی عێڕاقەوە گلاون.پێت وایە هەڵوێستی ئەوان چ دەبێ سەبارەت بە هەبوونێکی کوردیی سەربەخۆ لە عێڕاق دا ؟
گاڵبڕێیث: تورکییە ووڵاتێکە کە زیاتر لە هەموان سەربەخۆ بوونی کوردستانی مومکین کردووە.تورکییە
سەرچاوەی سەرەکی سەرمایە وەگەڕخستنی ڕاستەوخۆی بێگانەیە لە کوردستانی عێڕاق . بەڵام لە هەمووی گرینگتر ئەوەیە
کە تورکییە هێڵکی گواستنەوەی ڕایەڵ
کردووە کە ئەوە دەرفەتی بۆ کوردستانی
عێڕاق خوڵقاندووە ئێستا وا بزانم ڕۆژانە 660000
بۆشکە نەوت هەناردە بکا. بە قسەیەکی
دی کوردستان ئێستا دەتوانێ ئەوەندە نەوتەی خۆی هەناردە بکا کە هیچ حەوجێی بە بەشە نەوتی خۆی لە عێڕاق نەبێ و دیارە ئێستاش هیچی نادەنێ. جا بۆیە تورکییە سەربەخۆیی ئابووری ڕەخساندووە ، هەڵوێستی تورکییە سەبارەت بە سەربەخۆیی
سیاسیش لە جێدا ئەگەر مرۆڤ ئەو شتانەی کە
سیاسەتمەدارانی تورک دەیڵێن ببیسێ ، قسەوێژی پارتییەکەی ئەردۆغانیش دە نێویان دا، ئەوان گوتوویانە کوردەکان مافی دیاریی کردنی
چارەنووسی خۆیان هەیە ، ئەوان هیوادارن کە عێڕاق بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە بەڵام لە مافی دیاری کردنی چارەنووسی خۆ تێ
دەگەن. تەنانەت کەنان ئێڤرەنیش بەر لەوەی کە چەند ساڵ لەمەو بەر بمرێ گوتی هەڵبەت کە کوردستان سەربەخۆ دەبێ.
قازی: بەڵام پرسیار ئەوەیە ئەگەر ئەوان بڵێن کورد
مافی دیاریی کردنی چارەنووسی خۆیان هەیە ، ئەی
ئەو هەڵسوکەوتەی بەو شێوەیە لەگەڵ
کوردەکان لە تورکییە دەیکەن چۆن دەکرێ پاساوی بۆ بهێنرێتەوە؟
گاڵبڕێیث :
دەزانی ، ئێمە لێرە باسی هەرێمی کوردستان لە عێڕاقی پێشوو دا دەکەین کە
تورکییە بە باشترین دراوسێی خۆی دەزانێ لەگەڵ هەموو دراوسێیەکانی دیکەی خۆی دا
نێوانی ناخۆشە بەڵام لە گەڵ هەرێمی
کوردستان پێوەندیی باشە بە درێژەی
دەستەڵات و نفووزی تورکییەی دادەنێ
وەک تواناییەکی ستراتێژی ، سەدێک لە بەرامبەر عێڕاقێک لە ژێر دەستەڵاتی
شیعە دا.لە ڕوانگەی حکوومەتی تورکییەوە بارودۆخی نێوخۆیی تورکییە – و لە ڕاستییدا
ئەمن دەڵێم بەشێوەیەکی ئابجێکتیڤ – شتێکی
جیاوازە.
قازی: بە چ شێوەیەک جیاوازە ؟
گاڵبڕێیث: دیسان لە ڕوانگەی حکوومەتی تورکییەوە لە نێوخۆی
تورکییە، تەنانەت لە ڕوانگەی کوردەکانی
تورکییەوە، تەنانەت هەدەپە و پ.ک.ک.
ش ئەوان
لەگەڵ سەربەخۆیی نین، [ داوای ] بە
ڕەسمی ناسرانی مافی کورد ، شێوەیەک لە
حکوومەتی خۆیی، نەمانی شەڕ و ئەمنستی
دەکەن. کوردەکانی تورکییە پێیان خۆش نییە تورکییە بە جێ بهێڵن ، جا بۆیە ئەوەش
نوختەیەکی گرینگە.
قازی: بەڵام لە ڕاستیدا ئەو پرسە تاقی نەکراوەتەوە.
کوردەکان لە تورکییە هیچ دەرفەتێکیان نەبووە
کە بە ڕێگای دێمۆکڕاتیک ڕا بڵێن ئەوان چییان دەوێ؟
گاڵبڕێیث: ئەوان
لە هەڵبژاردنی دێمۆکڕاتیک دا دەنگیان دا
بە هەدەپە ( پارتیی دێمۆکڕاتیکی گەلان) و دەکرێ وا دابندرێ ئەوە
بەرنامەیەکە کە ئەوان دەیانەوێ وەدەستی بهێنن.
قازی: ئایا بەڕێزت پێت وا هەیە دێمۆکراتی بوونی دۆزی
کورد ئەو چەمکەی کە پێی دەگوترێ بە
تورکییە بوونی دۆزی کورد دەکرێ یارمەتیدەر بێ بۆ بەرەپێشبردنی مەسەلەی کورد لەو ووڵاتانەی دا کە
تێیاندا دەژین؟
گاڵبڕێیث: ئەمن
نازانم مانای چەمکی بە تورکییەیی بوون چییە؟
قازی: بە تورکییەیی بوون بەو مانایە کە پارتییەکی سیاسی وەک هەدەپە چالاکییەکانی هەر لە چوارچێوەی هەرێم کوردستان لە تورکییە دا بە سنوور ناکا بەڵکوو لە هەموو تورکییە دا چالاکی بنوێنێ.
گاڵبڕێیث: ئەمن پێم وایە ئەوە دروستە، یەکەم ئەوەی کە کوردەکان لە باشووری ڕۆژهەڵاتەوە کۆچبار بوون. هەڵبەت ئێمە دەزانین کە گەورەترین شاری کوردی لە جیهان دا ئەستەنبووڵ ە. دووەم ئەوەی کە هەدەپە بە دەرەجەی یەکەم پارتییەکی کوردی یە بەڵام دەنگی زۆر دۆستی لێبڕاڵی تورکیشی وەدەست هێنا. ئی دەنگدەرانی تورک. زۆر لە دۆستانی من کە تورک ن و کورد نین ، ئەوانیش دەنگیان دا بە هەدەپە.
قازی: ئێستا کە بێینە سەر ڕۆژئاوا ، کوردستانی
سوورییە ئەمن پێم وایە لەو دواییانە دا سێ
جار سەرت لەوێ داوە . یەکەم بٶچوونت لەمەر ئەو سەفەرانە چییە و بەر لە چوونت چەندت
لە مەڕ ڕۆژئاوا دەزانی؟
گاڵبڕێیث: لە ماوەی سێزدە مانگی ڕابردوو دا سێ جار چوومەتە ئەوێ.بەڵام ئەمن ساڵی ١٩٩١ و ساڵی ٢٠٠٢ ش چوومە ئەوێ.کوردەکانی سوورییە تەنانەت بەر لە شەڕی ئێستا دەناسم . دەزانی کاتێک ئەمن دەچمە ڕۆژئاوا لە زۆر ڕووەوە کوردستانی عێڕاق وەبیر من دەهێنێتەوە لە ساڵی ١٩٩١ لە کاتی ڕاپەڕێن و ڕووداوەکانی دواتری. لەوێ هەیەجانێکی شۆڕشگێڕانەی بەربڵاو وە بەر چاو دەکەوێ ، چالاکییەکی زۆری سیاسی بەڕێوەدەچێ، ئاڵا و ئەوانە. خەڵک هەست دەکەن خەریکن کۆمەڵێک دروست دەکەن.بە ڕاستی سەرنجڕاکێشە. هەمووشت بە ڕێکوپێکی دەڕوا ، هێدیایەتی و ئاسایش ڕەنگە پێڕفێکت نەبێ بەڵام، ئەوان پۆست و پێگەی خزمەتی هێدیایەتی و پاراستنی هێمنییان پێکەوە ناوە. خەریکی ئامادە کردنی کتێبی خوێندنن بە زمانی کوردی و نەک بە زمانی عەڕەبی بە بەکارهێنانی ڕێنووسی لاتینی. پێشوەچوونی زۆر پۆزیتیڤ ئەنجام دراون . هەڵبەت وەک شەڕڤان، شەرڤانی هەرە کاریگەرن، هەم گریلاکانی هەپەگە و هەم ئی یەپەژە. هەتا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠٠ قوربانییان داوە و کاری زۆر قارەمانانەیان کردووە و پاراستنی کۆبانێ هەتا بڵێی قارەمانانە بوو. دیارە هەمووشت پێڕفێکت نییە. هێندێک کێشەی مافی مرۆڤ لە گۆڕێ یە و بە ئاشکرایی پارتییە سیاسییەکانی دیکە هەست ناکەن ئەو جۆرەی کە پێیان خۆشە بە ئازادی چالاکی سیاسی بکەن . هێندێک شت هەیە دەبێ بگۆڕدرێن. هەڵبەت یەکێک لە پێشوەچوونەکانی زۆر پۆزیتیڤی دیکە ئەمن دەبێ بڵێم مافی یەکسانە بۆ ژنانە. لە بەشی قانوون دانان دا ژمارەی ژن و پیاو یەکسانە،لە کانتۆنەکان دا هاو سەرۆکوەزیر هەن.
No comments:
Post a Comment