بارودۆخی عەفرین گەنگەشە لە هاوس ئاف کامنس ( پاڕڵمانی بریتانیا) دووشەمە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨
بارودۆخی
عەفرین
گەنگەشە
لە هاوس ئاف کامنس ( پاڕڵمانی بریتانیا)
دووشەمە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨
دووشەمە ٢٦ی شوباتی ٢٠١٨
ستێلا
کریسی ( پارتیی کرێکار)
...........................................
ئایا وەزیری دەرەوە کە دەڵێ چاوی بە هاوتا
تورکەکەی کەوتووە بە ڕاشکاوی سەبارەت
بە'عەمەلیاتی چلە زەیتوون' پرسیاری لێ کرد و ئایا داوای کرد دەستەبەر بێ سەرەڕای
هەرچییەکی هێزە تورکەکان دەیکەن، هاوپەیمانانی کوردی ئێمە بتوانن یارمەتی ئینسانی
وەربگرن؟
فیلیپ هاڵۆبۆن
( پارتیی کۆنسێرڤاتیڤ)
لە هەمانکاتدا ، هەر لە سەرەوەی جادە لە عەفرین ، پێشمەرگە [ شەڕڤانە]
دۆستە کوردەکانی ئێمە، کە بە بێ یارمەتی
ئەوان ئێمە نەماندەتوانی دەوڵەتی ئیسلامی شام و عێڕاق تێک بشکێنین ، ئێستا لە
لایەن هێزە نێزامییەکانی ئەسەدەوە پشتیوانیان لێ دەکرێ بە دژی پەلاماری تورکیا.
ئێمە لەوێ لە کام لاین ؟
بوریس جانسن ( وەزیری دەرەوە)
ئەمن زۆر سپاسی دۆستی ڕێزدارم دەکەم . ئەمن ووڵامی ئەو بەشە لە پرسیارەی
ئەندامی ڕێزداری والتامستۆ (یای ستێلا کریسی ) م نەداوە . ئێمە بە قووڵی نیگەرانین
لە پەلاماری تورکیا بۆ سەر عەفرین. هەموو
لایەک لە هەستی تورکیا تێدەگا سەبارەت بە
یەپەگە و پ.ک.ک و هەموو لایەک لە
پێداویستی مەشڕووعی تورکیا تێدەگا بۆ
پاراستنی هێمنیی خۆی. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە نیگەرانیمان هەیە سەبارەت بە ئاکامەکانی
بارو دۆخی ئینسانی لە عەفرین، کە ئەمن ئەو بابەتەم لەگەڵ هاوتا تورکەکەم دوێنێ
دانی سەر لەبەیانی هێنا گۆڕێ. ئێمە هەر وەها لە ئەگەری ئەوەش نیگەرانین کە وێدەچی ئێستا ئەوە خەریکە ڕوو دەدا ئەویش گۆڕانی ئاوڕی شەڕوانانی کوردە، کە هەتا
بڵێی لە شەڕ بە دژی داعش دا کاریگەر بوون
لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بەرەوە ناوچەی نێوانگری مەنبج بۆ ڕووبەڕوو
بوونەوە بە دژی تورکەکان. ئێمە پێمان خۆش نییە
ئەو تەرکیزە لە سەر شەڕی داعش لابچێ.
جاناتان
ئێدواردس ( پارتیی پلاید کومری )
پارتیی نیشتمانیی وەیلز
٣ ساڵ لەمەو بەر ، یەپەگە و یەپەژە
کۆبانی یان لە ئاست هێزەکانی داعش پاراست کە چەکی چاکتریان هەبوو دوایە
چوونە شەڕی ڕەقا و ئەوێیان لە داعش پاک کردەوە. هۆی چییە کە ئێستا حکوومەتی
بریتانیا کاریگەرانە پشتیوانی دەکا لە
هەمان جۆرە هێرشی بێ بەزەییانەی ئەڕتەشی تورکیا بە دژی هەمان هێزە کوردەکان لە
ئەستانی عەفرین؟ ئایا ئەو هەڵوێستە لە بەر
فرۆشتنی جێتی شەڕیی ١٠٠ میلیۆن
دۆڵارییە کە لەو دواییانە دا
قەراردادەکەی لە نێوان تورکیا و چەک هەناردەکەرانی بریتانیایی دا ئیمزا کرا
؟ ئایا ئەمڕۆ وەزیری دەرەوە بانگەواز دەکا لەو ناوچەیەی سووریەش گرژی کەم بکرێتەوە
و ئاگر بەس بکرێ.
بۆریس جانسن
( وەزیری دەرەوە)
ئەمن دەبێ قسەکانی کە ڕیزداری بەڕێز کردی ڕاست کەمەوە. شانشینی
یەکگرتوو کاریگەرانە پشتیوانی ناکا لە
هێرشی تورک بۆ سەر عەفرین. هەر وەک دوێنێ
من بە هاوتا تورکەکەی خۆمم گوت ، ئێمە نیگەرانی هەرە زۆرمان هەیە سەبارەت بە ڕەنج
و دەردو کوڵی ئینسانی و ئاکامەکانی ئەو هێرشە
لە سەر خەبات بە دژی داعش دا
مایک
کەین ( پارتیی کرێکار)
ڕۆژی جومعە ، لەو شوێنەی لێی هەڵبژێردراوم
دەنگدەریی عەفرینی لە هەندەران گوشاریان بۆ هێنام سەبارەت بە بۆمبارانەکان
و هێرشی تورکیا بۆ سەر ئەوێ. ئەمن دەزانم ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار مەكڕۆن تەلەفۆنی
هەڵگرت و و لە گەڵ سەرۆک کۆمار ئەردۆغان قسەی کرد و وەبیری هێناوە ئەو ئاگربەستە
ئینسانییەی کراوە عەفرینیش وەبەر دەگرێ. بەو قسانەی ڕا کە وەزیری کارو باری
دەرەوەکردی ، هێشتا بۆ من ڕوون نییە حکوومەتی مەلەکەی خاوەنشکۆ یان سەرۆکوزەزیر هیچیان بە سەرۆک ئەردۆغان
گوتووە و دایان گرتووەتەوە ئەو ئاگر بەسە
عەفرینیش دەگرێتەوە.
بوریس جانسن ( وەزیری
دەرەوە)
ئەمن پێم خۆشە وەبیر ڕێزداری
بهێنمەوە کە من تەواو بە ڕوونی هەر ئێستا بۆ پارڵمانم ڕوون کردەوە لەو بارەیەوە
بۆچوونم چییە. دوێنێ دانی بەیانی ، بە دەستپێشخەری من ، بە دوور و درێژی لەگەڵ
هاوتا تورکەکەم مەولوود چاووشئۆغلوو قسەم کرد سەبارەت بەوەی لە عەفرین ڕادەبرێ،
سەبارەت بەو مەینەتی و ڕەنجەی لەوێ ڕوودەدا و هەر وەها ویستی پتەوی حکوومەتی
شانشینی یەکگرتووم پێ ڕاگەیاند بۆ ئەو دەست پاراستنەی کە دەبێ نیشان بدرێ ، بێ
ئەوەی نیگەرانییە ئەمنییەتییەکانی تورکیا لە بیر بکرێ، کە ئێمە هەموومان تێی
دەگەین – و ئەوەی کە جەختی سەرەکی دەبێ لە سەر پێواژۆی سیاسی بێ لە ژێنێڤ و لە سەر تێکشکاندنی داعش
پاول سوینی ( پارتیی کریکار)
لە دە ساڵی ڕابردووی خوێنڕێژی و
تڕاژێدی لە سووریا دا ، ئێمە شآهیدی ئەو نەزیلە کۆنە بووین ئەوانەی بەهێزن
هەرچییەکی پێیان خۆش بێ دەیکەن و لاوازەکان ڕەنج و کوێرەوەری دەکێشن ئەوەی کە
ئەمڕۆ لە ئارا دایە. دوایین ووشداری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە خەڵکی
مەدەنی بە شێوەیەکی کاریگەر گیریان خواردووە بە دەست ئەو زەبروزەنگییەی لەوێ لە
گۆڕێ دایە. ئەگەر وەزیری دەرەوە دەستبەجێ داوا لە هاوکارە تورکەکانیشی نەکا بە تەواوی زەبروزەنگ و توند و تیژی ڕابگرن
، خۆ دەکرێ وەک هەنگاوێکی دەستبەجێ
پێداگریان لەگەڵ بکا کۆریردۆران بکەنەوە بەرەوە ناوچەی هێمن کە لە لایەن
ئیتیلافی ناتۆوە دەستەبەر بکرێن؟
بۆریس جانسن (
وەزیری دەرەوە)
ئێمە بە دڵنیاییەوە پێداگریمان
کردووە لەگەڵ هاوتا تورکەکانمان کە هەرچییەکی دەتوانن بیکەن بۆ ئەوەی لە کوڵ و
مەینەتی ئینسانی کەم بکەنەوە و بیگەیێننە لانی هەرە کەم. و ئەمن چاو لە پێشنیاری
ڕێزدار دەکەم و لێی دەکۆڵمەوە.
وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی
No comments:
Post a Comment