Monday, April 2, 2018

عەبباس وەلی: یەکینەکانی پاراستنی گەل و کوردەکانی تورکیا لە حیسابات و پارسەنگە سیاسییەکانی ئەمریکا دا دەوری ستراتێژیکیان هەیە

 قسەکانی پرۆفێسۆر عەبباس وەلی لە بەرنامەی ' چشم انداز ' ی تێلێڤیزیۆنی فارسی زمانی ' ایران انترناشنال'
سەبارەت بە داگیر کردنی عەفرین لە لایەن تورکیا و درێژەی خەباتی گەلی کورد
دووشەمە  ٢٨ی ڕەشەمەی ١٣٩٦ ی هەتاوی / ١٩ی مارسی ٢٠١٨
 عەلی خێرەد پیر  ( مۆدێڕاتۆری بەرنامە) بەڕێز وەلی ئایا شەڕی ناوخۆیی سووریا بووە هۆی ئەوە کە شانۆیەکی لایەنگر بەدەست خستن بۆ هێزەکانی ناوچە پەیدا ببێ؟  ئایا ئەو شتەی ئەمڕۆ لە عەفرین دەیبینین  بەرهەمی دەستێوەردانی ناونەتەوەییە یان نا؟
عەباس وەلی: تا ڕادەیەک بەڵێ، تا ڕادەیەکیش ئەوە سیاسەتی ئاغای ئەسەد خۆی بوو بۆ ئەوەی بتوانێ بمێنێتەوە و بەرگە بکرێ ئەو قەیرانییە بکاتە قەیرانییەکی هەرێمی. و پەرەی بەوە دا کاتێک کە لە ساڵی ٢٠١٢ سەرکوتکردنی بزووتنەوەی دێمۆکڕاتیک لە سووریا دەستی پێکرد ئاغای ئەسەد ئەو سیاسەتەی وەبەر گرت. لە لایەکی دیکەوە ئەو هێزانەی لەوێ هەن خۆیان زیاتر نایانەوێ ڕاستەوڕاست بێنە مەیدانێ و لەڕێگای گرووپی ناییبەوە دەستێوەردەدەن، بۆ وێنە ئێران زیاتر کارە عەسکەرییەکانی لە سووریا لە ڕێگای حیزبوڵاوە ئەنجام دەدا و هەر وەها لە ڕێگای ئەو گرووپانەی کە لە سووریا خۆی پێکەوەی ناوە بە ڕێگای بەشێک لە سپای پاسداران و هێندێک لەو ئەفغانییانەی کە لە ئێرانەوە هێناونی بۆ سووریا و لەوێ بە دۆڵار پارەیان دەداتێ و لەوێ شەڕی بۆ دەکەن.
هەر کارێکی ئاواش تا ڕادەیەک عەڕەبستان کردوویەتی . تورکیا ناسەرکەوتوو بوو لە پێکهێنانی ئەو جۆرە گرووپانە، زۆر ناسەرکەوتوو بوو چ لە هاوکاری لەگەڵ ئەمریکا دا ٣ ساڵ لەمەوبەر و چ بۆ خۆی و شکانی پڕۆژەکەیان لەگەڵ ئەمریکا. ناسەرکەوتوو بوو لەوەیدا بتوانێ هێزێکی نایبی ساز کا . ئەو هێزەی کە ئێستا هەیە و دۆستەکەمان سۆران ئاماژەی پێ کرد ئەو ' ئەڕتەشی ئازادی سووریا ' یە ئەوە لە ڕاستیدا لەت و کوتی ئەو هێزە نایبییانەی سەلەفی یان وەک ئێرانییەکان دەڵێن تەکفیری ن کە ئەوانە زۆربەیان بە دەست کوردان تێک شکاون، شکانی سەخت لەو شەڕانەی دا کە ئەمریکا رێبەری کردووە. تورکیا ئەوانەی کۆ کردووەتەوە و ئێستا هێناونی لەوێ شەڕ دەکەن. لەوەش دەرچێ ، دەبینن ئیسرائیل پێکێشی دەکا قەیرانی سووریا تەواو نابێ هەتا حیزبوڵا وەدەر نەکەوێ. ئێران لەوێ پێگەی دانەوە، قەتەر لە لایەکی دیکەوە. قەیرانی سوورییە بووە بە هەرێمی و لە ڕێگای هەرێمی بوونەکەیەوە لە ڕاستیدا بووتە ناونەتەوەییش. ئێستا ئەگەر  تەماشا بکەین هێڵە سەرەتاییەکان بەڵام سەرەکی شەڕێکی ساردی دیکە لە نێوان ئەمریکا  لە لایەکەوە و ڕووسیا بە هاوکاری ئێران و ئێستا تورکیا خەرێکە ئەو ڕیزبەندییە لەوێ پێک دێ و هەر ئەوەیکە ئاغای ئەردۆغان توانیویە بچێ عەفرین بگرێ نەک لە بەر ئەوەیە کە لە ڕووی سیاسییەوە هێزێکی ئاوای هەبووە یان ئەو نفووزەی بتوانێ هەبێ لە سووریا ، ئەوە لەبەر ئەوە بووە ئاغای پوتین بە سازانێک کە بۆ مانەوەی ئاغای ئەسەد لەگەڵ ئەردۆغانی کردووە ئیزنی پێ داوە تورکیا بتوانێ لە پۆششی هەوایی ڕووسیا کەلک وەربگرێ و هێزەکانی بەرێتە وێندەرێ. بە بێ ئەو ڕێکەوتنە ئەو مەسەلەیە کاری کرانێ نەبوو.
خێرەد پیر : دواتر باسی ستراتێژی تورکیا و هەڵوێستی ڕوسیا دەکەین . ئیزن بدەن لەگەڵ ئاغای سەدرزادە درێژە بە باسەکە بدەین. ....

عەلی خێرەد پیر : ئاغای وەلی ئەو عەمەلیاتەی  ' چڵی زەیتوون ' ی تورکیا ٥٨ ڕۆژ،  نزیکەی دوو مانگی خایاندووە، بۆچی ئەودەمی ئوڕووپاییەکان و ئەمریکاییەکان نیگەران نەبوون بۆ دەنا ئەو دەمی لێکیان نەدەداوە لە ڕاستیدا ئەگەر ئەو عەمەلییاتە بە ئاکام بگا و پای ئەو عەسکەر و میلیشیایانە بگاتە عەفرینێ ئەگەری جووڵان بەرەو 'مەنبج' دێتە گۆڕێ ؟
عەبباس وەلی: ئیحتیمالی جووڵان بەرەو ' مەنبج ' زۆر ڕوون نییە. بەستراوەتەوە بەوەی ڕەوتی دواتری سیاسەتی گشتی ئەمریکا لە سووریا چ بێ ، ئەوە ڕوون نییە بەو ئاڵوگۆرە سیاسییەی کە ئێستا لە ئەمریکا ڕوویداوە، ئەوە دیار نییە ئاغای پۆمپێئۆ کە بووە بە وەزیری دەرەوە ئایا ڕێک لەگەڵ ڕێبازی پێنتاگۆن واتە وەزاڕەتی بەرگری دەچێتە پێشێ یان نا. ئەگەر ئاوا بێ پای ئاغای ئەردۆغان قەت ناگاتە مەنبجێ، بەڵام ئەگەر ئاوا نەبێ و جۆرە دانەبەرچاوێک بۆ جۆرە ئیمتیاز دانێک بێ بە هاوپەیمانێک لە ناتۆ دا ، ئەو جۆرەی ئاغای تیلرسن دەیەویست ئیمتیازێکی ئاوا بدا لەوانەیە ئەو جۆرەی کە تورکەکان دەڵێن جۆرەیەک ستادی هاوکاری بۆ ئیدارەی مەنبج پێک بێنن و ئەمریکاییەکان ئەو دەمی چاوەدێری بکەن بە سەر کشانەوەی هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل لەوێ کە ئەوان لەوێ بڕۆن و دوایە ئەمریکاییەکان لەگەڵ ئەڕتەشی تورکیا ئەوێ ئیدارە بکەن. بە بۆچوونی من ئەو بژارە زۆر نامومکینە بە لەبەر چاوگرتنی ئەو شتانەی کە تائێستا ئێمە سەبارەت بە مەیلە سیاسەتەکانی ئاغای پۆمپێئۆ دەیزانین. زیاتر وا وەبەرچاو دێ مەیلی ئاغای پۆمپێئۆ ئەوە بێ هەر ئەو ڕێبازەی کە تا ئێستا ئاغای تڕامپ خۆی و ڕاوێژکارەکانی وەبەریان گرتووە کە لە ڕاستیدا هێلە سەرەکییەکانی سیاسەتی ئەمریکا لە سووریا پێنتاگۆن دیاری دەکرد ، ئەوە درێژەی هەبێ و بەردەوام بێ. ئەگەر ئەوە درێژە بکێشێ موو لەیەک قڕژ بوونەوە لەگەڵ تورکیا زیاتر دەبێ و تورکیا ناتوانێ مەنبج بگرێ و ئەمن لێرەدا ئەوەش زیاد بکەم کە ئاغای پۆمپێئۆ چ بییەوێ و چ نەیەوێ مەسەلەی عەفرین لە ڕووی ستڕاتێژیکییەوە لە هەناوی ستراتێژی ئەمریکا دا هەڵکەوتووە  لە سووریا. ئەو مەسەلەی کە دەگوترێ بووە هۆی پەلە کردنی تورکیا بۆ هێرش بۆ سەر عەفرین لە بەر ئەوە بوو کە ئەمریکاییەکان ڕایانگەیاند دەمانەوێ سپایەکی ٣٠٠٠٠ کەسی سنووری ڕێک بخەین کە مووڕەگە و هێزی بنچینەیی ئەو سپایە لە هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل پێک دێ. تورکیا بەوە پرینگاوە و دەیەویست پێش بەوە بگرێ ، هێندێک لەو چاوەدێرانەی کە لەوێوە هاتوون و ئەمن بۆخۆم بە شەخسە قسەم لەگەڵ کردوون دەڵێن ئەو سپایە پێک هاتووە. ئەگەر ئەو سپایە ڕێک خرابێ مانای ئەوەیە ئاغای ئەردۆغان دەستی بە ' مەنبج ' ڕا ناگا. بەڵام، لێرە دا مەسەلەیەکی دیکەش هەیە ئەویش ئەوەیە  ئەو قەیرانییەی سووریا خەریکە ئاوا ئالۆزکاو دەبێ کە  نە ئەمریکا ئەوەی دەوێ و نە ڕووسیا. ئیحتیمالی ئەوەی ئەوان بتوانن جۆرە سازانێک بکەن کە لەو سازانە دا ، لە دانیشتەکانی دواتر لە ژێنێڤ بە هێندێک ئاکامی ئاوا بگەن و لەوێ ناوچەی ژێر دەستەڵات دیاری بکەن ئەو ئیحتیمالە هەیە.
عەلی خێرەد پیر: زۆر سپاس .... دیسان فەرموو ئاغای وەلی

عەبباس وەلی: بڕوانە، ئەو هەڵوێستەی کە تورکیا گرتوویە و ئەو کارەی کە لە سووریا کردوویەتی لە ڕاستیدا چووە دە ئیتیلافێکی دژی ئەمریکاییەوە ، تەوەجوهێ دەکەی. ئەوە بۆ ئەندامێکی ناتۆ دژواری زۆر دەهێنێتە گۆڕێ لە ئوڕووپا بە تایبەتی . ئەمریکا لەوانەیە هۆ و ئامرازی دیکەی هەبێ کە لەگەڵ ئەوە ڕووبەڕوو بێ. بەڵام ئەو مەسەلەیە گرینگە. لە لایەکی دیکەشەوە ئەو ئیتیلافەی دژی ناتۆ ئەوەیە کە حیسابکردنی ئەسڵیی ڕووسیا لێرە دا ئەوەیە جۆرە ملەیەک بکا لەگەڵ پەرەسەندنی نفووزی ئەمریکا لە وێندەرێ. ئەمریکا دەیەوێ لە وێ بمێنێتەوە لە ڕوانگەی عەسکەرییەوە بنکەی پچووکی ساز کردووە ، دەیەوێ پێگەی گەورە ساز کا و ئامرازی ئەساسی سیاسەتی ئەمریکا لە وێ یەکینەکانی پاراستنی گەل ن. لەلایەکی دیکەوە ئێرانیش لەگەڵ ئەو ئیتیلافی دژی ئەمریکاییە ڕێکە و ئێمە ئەوە دەزانین ، بەڵام ئەمریکا بەتایبەتی پێویستی بەو یەکینەیانەی پاراستنی گەلە چونکە دەیەوێ کۆنتڕۆڵی ئەو کۆریدۆرەی کە ئەو بەشە لە باکووری سووریا لە کوردستانی عێڕاق گرێ دەدا ئەو ناوچەیە بگرێ و پێشی نفووزی ئێران لە عێڕاقەوە بەرەو تورکیا و پێشی پەرەسەندنی نفووزی ئێران لە سووریا دا بگرێ. بەو پێیە یەکینەکانی پاراستنی گەل و کوردەکانی تورکیا لە حیسابات و پارسەنگە سیاسییەکانی ئەمریکا دا دەوری ستراتێژیکیان هەیە و ئەو مەسەلەی داگیر کردنی عەفرین بەو مانایە نییە کە مەسەلەی کورد یان نفوزی  یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سووریا تێک چووە و شکاوە. ئەوە کەمتر بووەتەوە. یەکێک لە کانتۆنەکانیان لە دەست داوە ، چارەنووسی ئەو کانتۆنەش بەوە بەستراوەتەوە ، ئەمرۆ من لە جییەکدا خوێندمەوە یەکێک لە جیگرەکانی سەرۆکوەزیری تورکیا گوتوویە و هەر وەها وەزیری دادی ئەوێ گووتوویە ئێمە نامانەوێ لە عەفرین بمێنینەوە و بە زوویی لەوێ دەردەکەوین. دوو حاڵەتی هەیە ئەگەر عەفرین بدەنە دەست هێزەکانی ئەڕتەشی ئازادی سووریا و لە لایەکی دیکەشەوە هیزەکانی ئەسەد بن ئەوە بەو مانایەیە  جەبهەیەکی تازە بۆ شەڕ دەکرێتەوە. حاڵەتی دووەم ئەوەیە ئاغای ئەردۆغان خۆی لەوێ لە پشت  ئەرتەشی ئازاد ڕابوەستێ و بمێنێتەوە. ئەگەر ئاوا بێ مەیدان بۆ دەست پیکردنی شەڕی پارتیزانی دژی ئەرتەشی ئازادی سووریا و هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا و ئەردۆغان دەکرێتەوە. شتێکی کە کوردەکان دوێنێ گوتوویانە و ئەگەر ئاوا بێ مانای ئەوەیە ئاغای ئەردۆغان نەک هەر لە قەندیل لەگەڵ ئەوان شەڕ دەکا، بەڵکوو لە عەفرینیش تووشی ئەو شەڕە دەبێ و ئەوە شتێکە کە لە حیساباتی ئاغای ئەردۆغان دا بۆ چوونە ناو عەفرین کە لە ڕاستیدا هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ تورکیایە لەوانەیە ئاکامی نێگاتیڤی هەبێ . ئەو ئاکامە نێگاتیڤە حەتمی دەبوو ئەگەر لە تورکیا ئۆپۆزسیۆنێکی چالاک و کاریگەر هەبایە بەڵام ئەوە نییە .
عەلی خێرەد پیر : مەمنوونم 





No comments: