Wednesday, February 26, 2020

کۆماری کوردستان ( ١٩٤٦) و ئۆتۆنۆمی لە کوردستان

 کۆماری کوردستان ( ١٩٤٦) و  ئۆتۆنۆمی لە کوردستان
پرۆفێسۆر عەبباس وەلی
ئەم بابەتە  لە ئێوارەی شەمە   ٣٠ ژانڤییەی  ٢٠١٦ لە وقفی ئیسماعیل بەشیکچی لە ئەستەنبووڵ  پێشکێش  کراوە
زنجیرە سێمینار لە سەر مێژوو ، کولتوور و هونەری  کوردی
کۆڕگێڕ و دیلمانج ( مەمێ ماڵا هنێ) : هاوڕێیان  بەخێر بێن . ڕێزە سێمیناری ئێمە لەم حەوتوویە دا لەگەڵ مامۆستا  عەبباس وەلی بەردەوام دەبێ. مامۆستا عەبباس وەلی کە بۆ خۆی مامۆستایە لە بەشی کۆمەڵناسی زانکۆی بۆغازئیچی و بە تایبەتی لە سەر مێژووی کوردستان و بەتایبەتی لە مەڕ مەهاباد زیاتر لێکۆڵینەوەی هەیە. ئەمڕۆش تەنانەت حەوتووی ڕابردوو بڕیار بوو لێرە بێ بەڵام لەبەر  کارێکی چاوەڕوانکراو حەوتووی پێشوو نەهات ئێمەش سێمینارەکەمان وە دوا خست بۆ ئەم حەفتەیە. قسەکانی لە سەر کۆماری کوردستان دەبێ، با زیاتر درێژی نەکەمەوە. بە ناوی ئێوە مامۆستا بەخێر هاتن دەکەم.

پرۆفێسۆر وەلی: سپاس

مەمێ ماڵا هنێ : ئیمە بەرنامەکەمان ئاوا دەبێ. مامۆستا بە کوردی قسە دەکا ، بە سۆرانی. ئەمنیش وەری دەگێڕم بۆ سەر زمانی تورکی بەو شێوەیە هەموان باشتر تێ دەگەن پێم وایە. حەوتووی داهاتووش سێمیناری ئێمە لە سەر د.د.ک  دەبێ و کاک ڕۆشن ئەسڵان دێ و لەو بارەیەوە سێمینارێک پێشکێش دەکا. ئێمە پێمان خۆش دەبێ ئێوە لەو سێمینارەش دا بەشداری بکەن. ئێستا دەست بە سێمینارەکەمان دەکەین. فەرموو مامۆستا

عەباس وەلی: گەلێک سپاس ، دە پێشدا پێویستە سپاس بکەم لە وەقفی ئیسماعیل بەشیکچی کە منی بانگهێشتن کردووە بۆ ئێرە کە  دەگەڵ ئێوەی بەڕێز لێرە دانیشم و لە سەرکۆماری مەهاباد وتووێژ بکەم.
بێگومان کۆماری مەهاباد جێگایەکی زۆر بڵیندی هەیە ، زۆر بەنرخ و بڵیندی هەیە دە مێژووی کوردی دا، بە تایبەتی دە مێژووی  مۆدێڕنی کوردی دا ، هەر واتر لەویش گرینگتر ئەوەیە کە  کۆماری مەهاباد ئەگەرچی ١١ مانگ زیاتر دەوامی نەهێنا بەڵام خودی شکستەکەی بووەتە هۆی ئەوەی کە جێگایەکی گەورەی دە بیرەوەری نەتەوەیی کوردی دا پەیدا بکا.
ئەڕۆ حەفتا ساڵ و هەشت ڕۆژە کە کۆماری مەهابادێ لە ڕۆژی ٢٢-ی ژانڤییەی ١٩٤٦ پێک هات. کۆماری مەهاباد نێوێکی دروست نییە، دەحەقیقەتدا  ئەوە کۆماری کوردستانە. مەرکەزەکەی مەهاباد بوو لە بەر وەی بە کۆماری مەهاباد ناسراوە بەڵام ناوی دروستی کۆماری کوردستانە. ئەگەر تەماشای نووسراوەکان، چاپەمەنییەکا نی ئەو سەردەمی بکەن دەڵێ جمهووری کوردستان ، حکوومەتی میللی کوردستان ، ناڵێ کۆماری مەهاباد. ئەوە کۆماری مەهاباد نییە.
کۆماری کوردستان شامیلی مەهاباد، بۆکان،  دەوروبەری سەقز ، نەغەدە ، شنۆ . سایینقەڵا ، و ئەوانەی حەموو دەگرتەوە ، مەرکەزەکەی مەهاباد بوو. کۆماری مەهاباد بەرهەم و سازکراوی شەراییت و هەلومەرجی ئێرانێ بە تایبەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دەیەکانی ١٩٣٠ و ١٩٤٠ لە ئێرانێ بوو. زەمینەی دامەزرانی جمهووری کوردستان پاش ڕووخانی حکوومەتی ڕەزا شای لە مانگی سێپتامبری ١٩٤١ دەستی بە گەشە کردن کرد. خاکی کوردستانی ڕۆژهەڵات پاش سێپتامبری ١٩٤١ لە بەینی لەشکری ڕووسییەی سۆڤیەت و ئینگلیستان کە لەوێ لەشکرەکانیان دامەزرا بوون ، سۆڤیەتییەکان لە بەشی باکوور بوون و لەشکری ئینگلیسییەکان لە بەشی باشووری کوردستانێ بوو. بوونی لەشکری سۆڤیەت لە باکووری کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئینگلیسییان  لە باشووری کوردستانی ئێران بووە هۆی ئەوە کە لەشکر و هێز و ئیقتیداری ئێرانێ لەوێ نەمێنێ.
کۆماری كوردستان دە هەلومەرجێکی دا هاتە پێشێ کە ئەو ناوچەیەی کە دە ژێر کۆنتڕۆڵی کۆماری دا بوو  دە ئەسڵ دا لە ژێر کۆنتڕۆڵی لەشکری سووری سۆڤیەت دا بوو. هەر ئەوە بووە هۆی ئەوە کە تاریخنووس، مێژوونووسی ئێرانی ، مێژوونووسی عەڕەب و تەنانەت هێندێک لە دیرۆک نووسەکانی بیانی یانی ئوڕووپایی  و ئەمریکایی بڵێن کە کۆمار بە دەست سۆڤێەتییەکان دامەزرا . دە زۆربەی ئەو مێژووانە دا کە ئەنگۆ بیخوێننەوە دەڵێن کە پاش وەیکە کە قازیی محەمەد و ئەندامەکانی سەرۆکایەتی  کۆمەڵەی ژ.کاف – کە بۆتان شەرح دەکەم چ بوو -  چوونە ئازەربایجانێ ، چوونە باکۆی ، پاش گەڕانەوە لە باکۆیە حیزبی دێمۆکڕاتیان دروست کرد و پاش وەی کە  حیزبی دێمۆکڕات دروست کرا لە پاش دوو سێ مانگان کۆماری کوردستان داندرا. یانی ئەو مێژوونوسانە دەیانەوێ بڵێن کە کۆماری مەهاباد سۆڤیەتان دایان نا. ئەو تەفسیرە، چەوتە ، غەڵەتە ، هەڵەیە. ڕاستە کە دوای گەڕانەوەی نوێنەرایەتی کۆمەڵەی ژێکاف حەول دان بۆ دامەزراندنی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دەستی پێکرد ، بەڵام هیچ بەڵگەیەک بەدەستەوە نییە بیسەلمێنی کۆمەڵەی ژ.ک سۆڤییەت سازی کرد بێ.  کۆمەڵەی ژ.ک چالاکی حیزبی ئازادیی کوردستانی کە لە ساڵی ١٩٣٩ پێک هات بە پێشینەی خەباتی خۆی دا دەنا و  کۆمەڵە خۆی لە ١٦ی ئاوگوستی ١٩٤١  ( ٢٥ی  گەلاوێژی ١٣٢١ ی هەتاوی ) دامەزرا . یەکەم مەرامنامەیەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە مانگی خەزەڵوەری ١٣٢٤ی هەتاوی واتە نۆڤامبری ١٩٤٥ بڵاو بووەتەوە . لە دوای ڕووخانی کۆمار حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ڕۆژ ومانگی دامەزرانی کۆمەڵەی ژ. ک بە ڕۆژ و مانگی دامەزرانی خۆی داناوە هەرچەند ساڵەکەی بە ١٣٢٤ دادەنێ، لە ڕاستی دا  لە ١٦- ی ئاگوستی ١٩٤٥ ( ٢٥-ی گەلاوێژی ١٣٢٤) هێشتا کۆمەڵەی ژ. ک مابوو  و نزیکەی ٣ مانگ دواتر حیزبی دێمۆکراتی کوردستان دا مەزرا ، حیزبی دێمۆکڕات کۆماری دانا. جگە لەوەی سۆڤیەتان بە تایبەتی وەختێکی قازیی محەمەد دەگەڵ سەرۆکایەتی حیزبی دێمۆکڕات چوونە باکۆی لەوێ کوتیان ئێمە دەمانەوێ حکوومەتێکی سەربەخۆ دروست بکەین ،  باقرۆڤ کە ئەو دەمی سکرتێری یەکەمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئازەربایجانی سۆسیالیستی بوو ، بە کوردەکانی گوت نا ،پێویست نییە ئەنگۆ حکوومەتی سەربەخۆ دروست کەن ، ئەنگۆ دەگەڵ ئازەرییان پێک بێن پێکەوە کارێ بکەن. یانی مەبەستی ڕووسان ئەوە بوو کە تەقسیماتی جوغرافیایی ئێرانێ قبووڵ بکەن چون لە ئێرانێ کوردستان دابەش کراوە، بەشێکی ئازەربایجانی ڕۆژاوایە، بەشێکی لە کوردستانە ، بەشێکی لە کرماشان و بەشێکی لە ئیلامە ،ئەوە ئاوا دابەش کراوە.  ڕووسان دەیانگوت پیویستە کە حکوومەتێکی  دێمۆکڕاتیک  لە ئازەربایجانێ دابمەزرێ و کوردستانیش ببێ بە بەشێک لەوەی.  
وەختێکی کە دێلێگاسیۆنی قازیی محەمەدی لە باکۆیە گەڕاوە هێندێک لەو ئاغاوەتەی کە دەگەڵ وی بوون زۆر ترسابوون ، ئەوان زوو چوونە باڵوێزخانەی ئینگلیسی ، جاسووسیان کرد کوتیان ئەمە چووبووینە ڕووسییەی  لەوێ کوتیان کە دەوڵەتی کوردی دەبێ دروست بکرێ و ئەوانە . ئینگلیسییەکان ئەوانیان پێ گاڵتە بوو کوتیان ئێمە  دەزانین کە ڕووسان دەوڵەتی کوردییان لە ئێرانێ ناوێ.
دە نووسراوی ، دە مەکتووبی باڵوێزی ئینگلیسی کە بۆ لەندەنێی ناردووە دەڵێ قاسم ئاغای ئێلخانیزادە کە ئاغایەکی گەورە بوو لە بۆکانێ ، قاسم ئاغای ئێلخانیزادە هاتۆتە کن مە زۆر ترساوە ، زۆر موشەوەشە دەڵێ ئەگەر پێشی قازیی محەمەدی نەگرن دەگەڵ باقرۆفی  حکوومەتی کوردی دروست دەکەن، ئەمما ئەمە باوەڕی پێ ناکەین چون ئێمە دەزانین سیاسەتی ستالینی ئەوە نییە کە لە ئێرانێ حکوومەتی کوردی دابنێ. ئەو داکیومێنتانە لە ئینگلیسی هەن ، ئەوە دە کتێبەکەی منیشدا ئیشاڕەم پێ کردووە ، یانی لەوێ ئەو  داکیومێنتانە هەیە.
وەختێکی قازیی محەمەد لە باکۆیە گەڕاوە دەگەڵ هەواڵەکانی دانیشتن کوتیان باشە ئەمە هەتا ئێستا دە ژێر سەیتەرەی فارسی بووین ، بە فارسی دەماننووسی دەبوو بە فارسی قسان بکەین ، ئەلئان بە مە دەڵێن کە سەیتەرەی فارسی وەرە دەرێ بچۆ ژێر سەیتەرەی ئازەری ، بە ترکی بنووسە و بە ترکی قسان بکە. فەرقی ئەوەی چییە؟
ڕۆژی ١٥-ی دیسامبری ساڵی ١٩٤٥ قازیی محەمەد بانگ کرا بۆ تەورێزێ کە بەشدار ببێ لە زیافەتی دانانی   حکوومەتی میللی ئازەربایجانێ  ، ئەو حکوومەتە سەربەخۆ نەبوو، مۆدێلی وانە مۆدێلی سۆڤیەت بوو دەیانەویست کە حاڵەتێکی فێدرالییان هەبێ دە چوارچێوەی ئێرانێ دا ،  لە ژێر حاکمییەتی ئێرانێ دا مونەتەها مەنتەقەیەکی  دێمۆکراتیکی فێدرالیان هەبێ لەوێ.
قازیی محەمەد دەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی میللی  ئازەربایجان موزاکەراتیان کرد. سەرۆکی حکوومەتی میللی ئازەربایجانێ سەید جەعفەری پیشەوەری بوو کە بۆلشویکێکی قەدیمی بوو، پیشەوەری بە قازی محەمەدی کوت وەرن دەگەڵ مە ببن بە بەشێک لە حکوومەتی ئازەربایجانێ و ئەمە دەمانەوێ دەگەڵ تارانێ ، دەگەڵ حکوومەتی مەرکەزی لە تارانێ واریدی موزاکەرات بین و ئۆتۆنۆمی خۆمان وەربگرین لە وان.
کەریمۆف کە نوێنەری ڕووسان لە مەنتەقەی کوردستانی بوو ئەویش فشاری دێنا سەر قازیی محەمەدی کە پێشنهادەکەی سەید جەعفەری پیشەوەری قبووڵ بکا و ببێ بە بەشێک لە  حکوومەتی ئازەربایجان.
قازیی محەمەد نەی دەزانی چ بکا، تەسمیمی بۆ نەدەگیرا . پاش وەی کە لە تەورێزێ گەڕانەوە زۆر زەحمەت بوو ، بەحسێکی زۆر دە حیزبێ دا هەبوو، بەحسێکی زۆر لە سەرۆکایەتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان دا هەبوو  و قازیی محەمەد نەی دەویست بەرەو ئەوە بڕوا کە ڕووسان تووشی ناڕەحەتێ بکا. دەیەویست دەگەڵ ڕووسان موزاکەراتێ بکا و قانعیان بکا کوردستان دەگەڵ ئازەربایجانێ فەرقی هەیە. زمانی فەرقی هەیە ، فەرهەنگی فەرقی هەیە، کۆمەڵگایەکەی فەرقی هەیە ، بۆ وەی نابێ ئەوە ببێ بە بەشێک لە حکوومەتی ئازەربایجانێ وەلی ڕووسان قبووڵیان نەدەکرد.  پێشنهادی موزکەراتیشیان دەگەڵ ئینگلیسیان و ئەمریکاییان کرد ئەوانیش قبووڵیان نەکرد. ئەمما فشار لە خودی حیزبەکەی دا ، لە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانێ دا ، بە تایبەتی لە ڕادیکاڵەکانی سەرۆکایەتی حیزبی دێمۆکڕات زۆر بوو لە سەر قازیی محەمەدی.
ئەمن ئەو شتانە کە دەڵێم ، موزاكەراتی ناو حیزبێ  چۆن بوو ،  فشار چۆن بوو ئەوانە لە بەر وەی کە ئەمن ئەوانە لە تاییفە و عاییلەی خۆم ڕا دەزانم . ئەوان دە ئەندامەتی سەرۆکایەتی حیزبی دێمۆکڕات دا بوون ئەو دەمی و ئاگایان لەوەی بوو و دەیان زانی لەوێ چ باسە. بەحسێکی زۆر گەورە ، ناکۆکییەکی زۆر گەورە لە حیزبیێ دا هەبوو، بەشێک دەیانەویست کە هەر وا بەردەوام بن ، بەشێک دەیانەویست کە دەگەڵ ئازەرییان کارێ بکەن، زۆر کەم. بەشێکی زۆرتریش دەیانەویست بەرەو دروست کردنی کۆمارێکی کوردی بڕۆن.
پاش مانگێک بەحس و ئاخافتن و هات و چۆ و موزاکەرات حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان تەسمیمی گرت کە ئیعلانی کۆمار بکا ، ئێعلانی جمهوورییەت بکا. وەختێکی ٢٢-ی ژانوییەی ١٩٤٦ کۆماری کوردستان ئیعلان کرا  ڕووسان زۆریان پێ ناخۆش بوو. ئازەرییان زۆریان پێ ناخۆش بوو. وەلی نەیاندەویست کە ئەو دەمی جەبهەکەی بشکێنن دەنا ، بە عەلەنەن هیچ شتێکیان نەدەگوت.
قازیی محەمەد دەعوەت کرا بۆ تەورێزێ. لە تەورێزی پێیان کوت ئەوە کارێکی خراپ بوو  کوتی تازە ئەوە حیزبەکەی من کردوویەتی و بووە. خڵاس بووە کوتیان نابێ ئەوە دەبێ لەگەڵ  حکوومەتی میللی ئازەربایجان ڕێک بکەون ، پێکەوە بن . بە غەیری وەی موشکیلات لە نیوان  ئازەربایجانێ و کوردستانێ زۆر بوو بە تایبەتی حکوومەتی میللی ئازەربایجان و  کۆماری کوردستان موشکیلیان هەبوو ، ئیختیلافاتیان هەبوو لە سەر حاکمییەتی شاری ئورمییە، شاری خۆی و شاری سەڵماس . ئازەرییان دەیانگوت ئەوە بەشێک لە ئازەربایجانە ، کوردەکانیش دەیانگوت نەخێر ئەوە بەشێک لە کوردستانە.
ڕوسان دەو کێشەی دا پشتی ئازەرییانیان گرت و ڕووسان پشتیوانیان دە موزاکەراتێ دا لە کوردەکان نەکرد. سەبەبێکی ئەسڵی ئەوەی ئەوە بوو ئەو کەسانەی کە حکوومەتی ئازەربایجانیان دامەزراند بوو  بەشێکی زۆریان مارکسیست – لێنینیستی قەدیمی بوون ، کەسی وەک سەید جەعفەر پیشەوەری ، دوکتور جاوید، ئەوانە
[....]
قانوونی ئەساسی ساڵی ١٩٠٦ بە موقایەسە لەگەڵ قانوونی ئەساسی تورکیا  پێشکەوتووتر بوو و قازیی محەمەدیش بۆ خودموختاری دە چوارچێوەیەکی قانوونی دا بە باشی دەزانی.
یانی چوارچێوە سیاسییەکەی بوونی حکوومەتێکی دێمۆکڕاتیک بوو ، چوارچێوە قانوونییەکەی بوونی ئانا یاسایەکی دێمۆکڕاتیک بوو و چوارچێوە ئیدارییەکەی دی سێنترالیزەیشن یانی ئەوەی عەدەم تەمەرکوز بوو  و چوارچێوە فەرهەنگییەکەشی ئەوە بوو کە شناسی فەرهەنگی و زمانی  قەومەکان قبووڵ بکرێ  بەڵام زمانی فارسی وەکوو زمانی سەرەکی بمێنێتەوە ، فەرهەنگی فارسی وەکوو فەرهەنگی سەرەکی بمێنێتەوە. ئەوانەیان قبووڵ بوو.
ئەمن زۆرتر لە سەر ئەو مەسەلەی ئۆتۆنۆمی دەڕۆم بابڵێم کە دواجار ئاوای لێ هات کە قازیی محەمەد و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان نەیان توانی لەگەڵ حکوومەتی پێک بێن. پاش ڕۆیشتنی سۆڤیەتان لە مانگی مەی ، لە مانگی دێسامبری  ١٩٤٦ ئەڕتەش و لەشکر و عەسکەری ئێرانێ گەڕاوە ئازەربایجانێ .حکوومەتی میللی ئازەربایجانێ ڕووخا و ئەڕتەشی ئێرانێ لە ئازەربایجانێ قەتڵی عامێکی زۆر گەورەی کرد. دیارە وەختێک ئەو خەبەرانە دەهاتنە کوردستانێ خەڵک زۆر دەترسان، بۆیە قازیی محەمەد چوو لەگەڵ فەرماندەی لەشکری ئەڕتەشی دانیشت پاشان گەڕاوە دەگەڵ سەرۆکایەتی حیزبەکەی خۆی دانیشت کوتی ئێمە دوو ڕێگامان هەیە یا دەبێ بەرخوەدان بکەین یا دەبێ ڕاوەستین یا دەبێ تەسلیم بین. نەزەروو چییە ؟ بەشی زۆریان ، ئاغاوەتەکان کوتیان بەرخوەدان دەکەین، ئەوانیدیکە کوتیان تەسلیم دەبین ، ئاوا بوو وەلی وەختێکی کە ئەڕتەشی ئێرانێ گەیشتە میاندواوێ  ئاغاوەتەکان پێش هەموو کەس چوون  پێشوازیان کرد ، ئیستیقبالیان لە ئەرتەشی ئێرانێ کرد .
قازیی محەمەد تەسمیمی گرت کە بچێ تەسلیم بێ . سەبەبەکەی ئەسڵیشی ئەوە بوو کە نەیاندەویست ئەو مەسائیلە دەهشەتناکەی کە لە ئازەربایجانێ بووە لە کوردستانیش ببێ. ئیستیدلالەکەیان بە نەزەری من مەنتیقی بوو ، ئەوە بوو کە ئەگەر ئەتۆ دێمۆکڕاسی خوازی ، ئەگەر ئەتۆ ئۆتۆنۆمی خوازی ، ئەگەر ئەتۆ ئەوەت بۆ ووڵاتەکەی دەوێ ، تێک چوونی ووڵاتی موشکیلەیەکی گەورەتر دروست دەکا بۆ وەی . ئەرتەشی ئێرانێ گەڕاوە کوردستانێ ، هاتە مەهابادێ ، قازیی محەمەد و  چەند کەس لە سەرانی ئەسڵی حیزبی دێمۆکڕات گیران و پاش محاکەمەی ئەوانە ئێعدام کران.  بەڵام کۆمەڵگاکە تێک نەچوو، شارەکان وێران نەبوون ، دێیەکان وێران نەبوون ، جەماعەتەکە نەکووژران .
لەسەر مەسەلەی کوشتنی قازیی محەمەدیش ، شەهیدی بوونی قازیی محەمەدی نەزەر زۆرە ، جیاوازە. نەزەرێک ئەوە بوو کە ئەو کارە تەنیا فەرماندەهی ئەڕتەشی ئێرانێ کردی. و شای ئێرانێ ئەو دەمی دەگەڵ ئەو نەزەرەی موافق نەبوو. دەیگوت لە جێگایەکی ئاوا نابێ شەهیدی دروست کەی. ئەرزشی سەمبولێکی شەهیدی بۆ حەڕەکەتێکی وەکوو حەڕەکەتی کوردی زۆرە ، ئەو جۆرەی کە دەرکەوتووە ئەمریکاییانیش موخالیفی کوشتنی قازی بوون. ئەمن هێندە ئاگادار نیم لە پۆزیسیۆنی ئینگلیسییان ، بەڵام دیارە کە قەراری ئەسڵی  فەرماندەیی لەشکری ئێرانێ دایبێ. ئەگەرچی وەختی موزاکەرە کرا ئەمانیان دابوونێ.
بێینەوە سەر مەسەلەی ئۆتۆنۆمی . یەکێک لە موشکیلاتی ئەسڵی ئۆتۆنۆمی ئەوە بوو کە حقووقی ئۆتۆنۆمی لە بەشێک لە خاکی ئێرانێ بەسترابووەوە . باشە ئەمە وەکوو کوردی مومکینە بڵێین کە ئەوە خاکی ئێرانێ نییە ، خاکی کوردستانێ یە ، دروستیشە  بەڵام لە نەزەر قانوونییەوە ، لە نەزەر حاکمییەتەوە . لە نەزەر قانوونی نێونەتەوەییەوە ئەوە خاکی ئێرانێ یە. یانی حکوومەتی مەرکەزی دەیزانی کە ئەگەر دەگەڵ ئۆتۆنۆمی موافەقەتێ بکا کۆنترۆڵی لە سەر ئەو  بەشەی کوردستانێ نامێنێ. لە ١٩٤٦ەوە هەتا ئەو رۆ  موشکیلی ئەسڵی تەواوی پڕۆژەکانی ئۆتۆنۆمی کە کوردان هەیانبووە . قازیی محەمەد هەیبوو ، مەلا مستەفای بارزانی هەیبوو ، خۆیبوون بە تەرتیبێکی لە پێشدا نەیبوو  بەڵام دوایە هەیبووە ،  ئەلئانەکە لە تورکییەی هەیە تەوەجوهێ دەکەی . ئەو پڕۆژانەی ئۆتۆنۆمی لە ١٩٤٦ەوە هەتا ئێستا موشکیلەی ئەسڵییان ئەوەیە کە حەقی ئۆتۆنۆمی لە سەر کۆنتڕۆڵی خاکی دادەنێن. قبووڵ کردنی پێشنیادێکی ئاوا یان حکوومەتێکی فێدێراڵ بۆ  دەوڵەتێکی دێمۆکڕاتیک ئاسانە . بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵەتی دێمۆکڕاتیک نییە . جا لە بەر وەی پێویستە کە ئەمە پێش وەی کە فکری مەسەلەی ئۆتۆنۆمی بکەینەوە دەبێ فکر لەوە بکەینەوە کە ئەو حقووقی ئۆتۆنۆمی دەبێ لە سەر چی دابمەزرێ. ئایا ئەوە دەبێ لە سەر خاک بێ ، لە سەر شەخس بێ ، لە سەر کۆمەڵگا بێ ؟   یانی ئایا ئەوە لە سەر خاک بێ ؟ ئەو حقووقەی کە ئەمن دەمەوێ ، کە دەمەوێ بەشێکی ووڵاتەکەی ئۆتۆنۆمی  هەبێ ئایا ئەو حقووقە دەبێ لە خاکی ببەسترێتەوە . ئایا ئەو حقووقە دەبێ لە کۆمەڵگای ببەسترێتەوە . ئایا ئەو حقووقە دەبێ لە شەخسی ببەسترێتەوە ، ئەوە تەنێ لە قانوونی ئەساسی دا دەتوانێ مەعلووم بکرێ. ئەمن ئەوەم زۆر جاران کوتووە، لە زۆر جێگایان کوتووە باشترین و شایەد بێ دەردی سەرترین ، بێ موشکیلترین مەسەلەی ئۆتۆنۆمی ئەوەیە کە تۆ حقووقەکەی لە سەر خاکی دانەنێی لە سەر کۆمەڵگاکەی دانێی. لە سەر کۆمەڵگاکەت کە دانا پێشتر لەوەی ئەتۆ دەبێ حقووقەکەی بێنی لە سەر تاکی دانێی ( ئیندیڤیجواڵ) ، لە دوایە لە سەر کۆمەڵگاکەی دانێی. لە بەر وەی ئێمە پێویستمانە ، بە نەزەری من پێش وەی کە ئێمە شەڕی ئۆتۆنۆمی بکەین ، ئەوە نەزەری منە ، پێش وەی کە شەڕی ئۆتۆنۆمی بکەین ئێمە دە پێشدا دەبێ بەرەو ئەوەی بچین فۆکاسی سیاسەتەکانمان ئەوە بێ کە ئانا یاسایەکی دێمۆکڕاتیک دامەزرێنین.  دەو ئانا یاسای دێمۆکڕاتیک دا ئێمە دەبێ چەمکێکی دێمۆکڕاتیکی وەتەنداشلک مان هەبێ ، ئەوە کافی نییە وەکوو ڕەوشەنبیرەکانی تورکییەی دەیڵێن وەکوو ئەوانەی لە سەر ئەوە بەحس دەکەن وەکوو حەسەن جەماڵ ئەگەر بڵێین تورکییەلی هەموو شتێک حەڵ دەبێ ، نا نابێ.  دەبێ بەرەو ئەوە بچین ئانا یاسایەک هەبێ چەمکێکی وەتەنداشلکی هەبێ ، باری ئایینی و مەزهەبی نەبێ ، باری ئێتنیکی نەبێ، باری زمانی نەبێ بڵێ فەقەت ئەو کەسانەی لەو ووڵاتەی دەژین حقووقی موساوییان لەو بابەتەیەوە هەیە. ئەو دەمی ئێمە دەتوانین بێین و بڵێین حدوود و سنووری ئۆتۆنۆمی ئێمە حدوود و سنووری کۆمەڵگاکەمانە. ئەوە بە تایبەتی ئەمن فکر دەکەم لەو ووڵاتەی زۆر گرینگە چونکە بەشێکی   لانی کەمەوە  ٧ – ٨ میلیۆن کورد لە دەرەوەی خاکی کوردستانێ دەژین. ئیحتیمالی گەڕانەوەی وانەش بۆو لای زۆر کەمە. ئەمن فکر دەکەمەوە کە ئەلئانەکە وەختی وەی هاتووە کە ئەو کەسانەی کە تەڕفداری و پشتیوانی لە پڕۆژەی ئۆتۆنۆمی دەکەن لە سەر ڕا فکرێکی ئەساسی لەو پڕۆژەی بکەنەوە. با هەڵەکانی ئێرانێ، کوردستانی ڕۆژهەڵات و کوردستانی باشوور دووپاتە نەبێتەوە. گەورەترین پڕۆگرامی ئۆتۆنۆمی لە ساڵەکانی  ١٩٧٠ ی دا درا بە کوردەکانی باشوور . وەختێکی کە حکوومەت زەعیف بوو، حکوومەتی سەدام حوسێنی زەعیف بوو ، هێزی نەبوو دەگەڵ پڕۆژەی ئۆتۆنۆمی مەلا مستەفای بارزانی موافەقەتی کرد ، بەڵام پاش ئەوەی کە لەگەڵ ڕووسان پەیمانی دۆستانەی ئیمزا کرد بۆ پازدە ساڵان، پاش وەی کە دەگەڵ ئێرانێ ڕێککەوت لە سەر ڕا شەڕی دەست پێ کردەوە. نەزەری من ئەوەیە لە تەجروبەی ئێران و عێڕاقێ لەو بارەیەوە ئێمە دەبێ سوود وەربگرین، لەو دەرسەی. دەبێ بزانین ئایا ئێمە دەتوانین دە وەزعێکی ئاوا دا بەرەو ئەوە بچین حکوومەتێکی ئۆتۆنۆم دامەزرێنین کە چوارچێوەی قانوونی وەی لە سەر خاک داندرا بێ؟ ئەویش وەختێکی کە حکوومەتێکی زۆر دژی دێمۆکڕاتیک لە سەر کارە.
بەشێکم ئەمن  لە کتێبەکەم دا باس کردووە ، بەشێکی دیکەش لێرە دەیڵێم. ئەمن باسی هەلومەرجە سیاسییەکەیم کرد ، باسی هەلومەرجە قانوونییەکەم کرد. باسی هەلومەرجی کۆمەڵایەتیش دەکەم. هەلومەرجی کۆمەڵایەتی حکوومەتێکی ئۆتۆنۆم بوونی کۆمەڵگایەکی مەدەنی بە هێزە. ئەو کۆمەڵگای مەدەنی بە هێز  بە شەڕ دروست ناکرێ. ئەو کۆمەڵگایە مەدەنییە بەهێزە بە فەرهەنگ دروست دەکرێ ، بە کاری ئابووری دروست دەکرێ. بە کاری کۆمەڵایەتی دروست دەکرێ. بە زانکۆ و خوێندن و میدیا و چاپەمەنی و کتێب و بە وانە دروست دەکرێ. ئەگەر کۆمەڵگایەکی مەدەنی بە هێز نەبێ ، ئەگەر پانتاییەکی گشتی بە هێز نەبێ ناتوانین پڕۆژەی دێمۆکڕاتیک بەڕێوە بەرین. گەورەترین موشکیلەی حکوومەتی باشووری کوردستانێ ئەوەیە کە کۆمەڵگایەکی مەدەنی بەهێزی نییە . ئینتێلێجێنسییایەکی سەربەخۆی نییە  و جەماعەتێکی نییە کە لە ڕووی فەرهەنگی و ئابوورییەوە بتوانن بە شێوەیەکی سەربەخۆ خۆیان ئیدارە کەن.
مەبەستی من لەم بەحسە ئەوەیە کە خوێندنەوەی مێژووی کوردستانی ئێرانێ ، خوێندنەوەی مێژووی کوردستانی باشوور، زۆر بە ڕوونی نیشان دەدا کە پڕۆژەی ئۆتۆنۆمی زۆر پڕۆژەیەکی باشە بەڵام ئەو پڕۆژەیە هەلومەرجی دەوێ. ئەو هەلومەرجە ئەگەر نەبێ موشکیلی زۆرتر دەبێ لەوەی. جا وەختێکی ئێمە پڕۆژەیەکی ئاوا دادەنێین  دە پێشدا دەبێ بڵێین کە  ئەو هەلومەرجانە چییە و چۆن دەبێ دروست بکرێ. ئەگەر پڕۆژەی ئۆتۆنۆمی بە جوورێکی بۆی بچن کە پێوەندی لەگەڵ دێمۆکڕاسی و ئازادییەکانی فەردی و تاک نەمێنێ دروست کردنی زۆر موشکیلە.
جمهووری کوردستانی ئێرانێ ڕێکخراوێکی زۆر دێمۆکڕاتیک بوو . لانی کەم لە ڕووی سیاسییەوە دێمۆکڕاتیک بوو . ئازادی زۆر بوو خەڵک قسەیان دەکرد، دەیان نووسی و حەموو شتێک . و خەلکیشیان نە دەگرت ، خەڵکیشیان دە زیندانێ نە دەکرد. ئەمن هەمیشە کوتوومە ئەوە نیزیکەی یازدە مانگ و نیو حکوومەتی کرد . دە یازدە مانگ و نیو دا لە کوردستانی ئێرانێ تەنێ یەک نەفەر کووژرا ، یەک نەفەر. ئەویش کوتیان لە بەر وەی کە بۆ حکوومەتی مەرکەزی بۆ حکوومەتی تارانێ جاسووسی دەکرد. دروستە کە کۆماری کوردستانێ سیستمێکی دادگوستەری و داد و عەداڵەتی سەربەخۆی نەبوو. بەڵام توانیبوویان حکوومەتێکی دێمۆکڕاتیکی نیسبەتەن باش  لە هەلومەرجی ئێرانێ دا دروست بکەن. بەڵام چارەنووسی حکوومەتی کۆماری کوردستانێ نیشانی دا کە دامەزراندنی حکوومەتێکی دێمۆکڕاتیک لەوێ هەرچییەک بێ ناتوانێ دەوام بێنێ ئەگەر پێوەندییەکانی دەگەڵ کۆمەڵگای گەورەتر کە تێیدا دەژی و دەگەڵ حکوومەتەکەی کە دەبێ تەعامولی دەگەڵ بکەی ئەو پێوەندییانە دروست نەکەی. یانی هەلومەرجەکانی دەروونی کۆمەڵگای کوردستانێ هێندە زەحمەت نییە دروست کردنی ئەوەی موهیمە ئەوەیە کە هەلومەرجەکانی دەرەوەی ئەو کۆمەڵگایە ، دەبێ لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی و فەرهەنگی گەورەتر، لێرە فەرهەنگی تورک ، جەماعەتی تورک . لەگەڵ وانە ڕێک بخرێ. بۆ وەی دەبێ ستروکتوور دابندرێ ، بۆ وەی دەبێ پڕۆسە دابندرێ، بۆ وەی دەبێ پێوەندی قانوونی دابندرێ ، پێوەندی فەرهەنگی دابندرێ.
شایەد ئەگەر ئەو پێوەندییانە ئەو دەمێ لە ئێرانێ هەبایە، لە کوردستانی ئێرانێ. ئەو پێوەندییانە هەبایە و تەواوی خەڵکیش یانی مەبەستم لێرە بە شێوەیەکی چالاک پشتیوانییان لەو کۆمارەی کردبایە ئەو حکوومەتە نە دەڕووخا. بەڵام بە داخەوە وا نەبوو ، بە تایبەتی هەلومەرجەکانی دەرەوەی کۆمەڵگایە زۆر موشکیل بوو.
ئەمن دەزانم ئەو کەسانەی کە وەکوو قازیی محەمەد و هەواڵەکانی قازیی محەمەدی کە تەرجیحیان ئەوە بوو باسی سەربەخۆیی سیاسی نەکەن و بڕۆن بەرەو ئۆتۆنۆمی لە بەر وەی بوو کە دەیانگوت هەلومەرجەکە هەڵی ناگرێ ، ئەوە قسەیەکی دروست بوو بە باوەڕی من پڕۆژەی ئۆتۆنۆمی دەتوانێ ئاڵترناتیڤێکی باش بێ  بۆ سەربەخۆیی بە شەرتێکی کە هەلومەرجەکانی هەبێ . سپاسوو دەکەم.
/////
 ڕێبەرانی ئازەربایجانێ مارکسیستی قەدیمی کە زەمانێکی زۆر لە ڕووسیا بوون . لە بەشێک لە کۆمینتێرن بوون ئەوانە هاتبوونەوە. ڕووسان ئەوانەیان بە ئی خۆیان دەزانی. دە بەرانبەر ئەوە دا کوردەکانیان بە پاشکەوتوو، فێئۆدال و ئەو جۆرە شتانە دەزانی . ڕوسان لەو مودەتەی دا هەتا ١٥-ی مەی ١٩٤٦ دواجار کاتێک ئێران سکاڵای کرد لە لای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان بە دژی ڕووسان دەنگی دا ، ئەڕتەشی سوور لە ١٥-ی مەی ١٩٤٦ لە ئێران دەرچوو و ئەلئان وەختی ئەوەی هاتبوو کە کوردەکان لەگەڵ ئازەرییەکان دەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی ئێرانێ دەست بە موزاکەرە بکەن. حکوومەتی تارانێ لە ئیختیلافی نێوان ئازەری و کوردەکان زۆر سوودی وەرگرت. پۆزیسیۆنی حکوومەتی تارانێ ئەوە بوو کە ئەمن دەگەڵ کوردەکان و ئازەرییەکان بە جیاواز موزاکەرە ناکەم ، پێکەوە ئەو موزاکەرەیەی دەکەم. سەبەبەکەشی ئەوە بوو کە حکوومەتی ئێرانێ دەیگوت لە نەزەر منەوە کوردستان بەشێکە لە ئازەربایجان. لە جوغرافیای من دایە. بۆیە ئەمن دەگەڵ ئەوانە بە جیاواز موزاکەرە ناکەم . لە ٢٨-ی ئاوریلی ١٩٤٦ ( ٨-ی بانەمەڕی ١٣٢٥-ی هەتاوی) دەستەی نوێنەرایەتی هاوبەشی ئازەربایجان و کوردستان چوونە تاران و داوخوازنامەیەکی ٣٣ مادەییان دا بە نوێنەرانی دەوڵەت .ئەو داوخوازنامەیە ١٣ مادەی سەبارەت بە کوردستان بوو  و لەو سەنەدە لە هەموو جێێەک دا وەک " کوردستانی ئازەربایجان "  باسی جمهووری کوردستان  کراوە . دەوڵەت ئەو مادانەی قبووڵ نەکرد و هەیئەتی نوێنەرایەتی بێ هیچ  تەوافوقێک گەرانەوە ئازەربایجان و کوردستان . لەو ناوە دا  سەرۆکوەزیر ئەحمەدی قەواموسەلتەنە داخویانییەکی سەبارەت بە ئازەربایجان بڵاو کردەوە و لە تەورێز لە نێوان موزەفەر فیرووز موعاونی سیاسی قەواموسەلتەنە و پیشەوەری  موافەقەتنامەیەکی ١٣ مادەیی ئیمزا کرا  کە سەرانی کوردیش لە ناوەرۆکەکەی ئاگادار کران.  دەو موافەقەتنامەی دا کە  ١٣ خاڵی هەبوو ، تەنێ دە یەک خاڵ دا ئیشارە بە کوردستان کراوە. فەقەت لە یەک خاڵ دا ئیشارە کرا بوو ئەویش ئەوە بوو کە ئەو حەقانەی کە دراوە بە ئازەربایجانێ کوردەکانیش دەگرێتەوە. یانی ئەگەر وورد بینەوە سیاسەتی ڕووسان بووە هۆی لاواز کردنی کۆماری کوردستان نەک بەهێز کردنی. پاشان کە ڕووسان لە ئێرانێ ڕۆیشتن قازیی محەمەد هەستی کرد کە ڕۆژ بە ڕۆژ سیاسەتەکەی بۆ پێک هێنانی کۆمارێکی ئۆتۆنۆمی لە ئێرانێ یا کۆمارێکی سەربەخۆ لە ئێرانێ زۆر زۆر زەحمەتە ، موشکیلاتی یەکجار زۆرە. جا لێرە ئەمن ئاماژەم کرد بە وەی یا کۆمارێکی سەربەخۆ کە حاکمییەتی هەبێ ، بۆ خۆی حاکمییەتی سیاسی هەبێ ، یا کۆمارێکی ئۆتۆنۆم کە دە چوارچێوەی حاکمییەتی ئێرانێ دا بێ. من بۆ چی ئەو دوانەم لێک جوێ کردەوە ئەوە بۆ خۆی سەبەبێکی هەیە کە من ئەلئان بۆتان شی دەکەمەوە.
ئەگەر تەماشای گوتاری کۆماری کوردستان بکەی کە لە ڕۆژنامەی " کوردستان  "  دا دەرکەوتووە و کوردستان ئۆرگانی ڕەسمی ، فەرمی  کۆماری کوردستان بوو . ئەو دەمی ١١٣ ژمارەی ئەو ڕۆژنامەی دەرکەوت و تا ئێستا ٨٦ تا ٨٧ ژمارە ماوەتەوە  ، ئەوانی دیکە نەماون. لە ١١٣ ژمارە ، ٨٧ ، ٨٨  ژمارە ماونەوە ، ئەگەر ئێمە لەو ڕۆژنامەیە دا تەماشای گوتار و دیسکۆرسی کۆماری کوردستان بکەین ئێمە دوو پڕۆژەیان تێدا دەبینین. دوو پڕۆژان دەبینین.  گوتارێک هەیە دە وێدا  کە باسی سەربەخۆیی کوردستان دەکا وەکوو دەوڵەتێکی کە حاکمییەتی خۆی هەبێ، ئەو گوتارە  لە ژانڤییەی هەتا مانگی مەی بەردەوامە بەڵام زیاتر بە شێوەی رێتۆریکێکی سیاسی . ووتارێکی دیکەش هەیە کە باسی پڕۆژەی ئۆتۆنۆمی دەکا، ئۆتۆنۆمی یانی سەربەخۆیی فەرهەنگی و ئیداری لە چوارچێوەی ئێرانێ دا ، دە چوارچێوەی حاکمییەتی ئێرانێ دا. ئەوە دەڵێ حکوومەتی ئێرانێ ئەگەر لەگەڵ ئۆتۆنۆمی ئێمە موافەقەت بکا ئێمە دەتوانین خۆمان ئیدارە بکەین ، بەڵام دە چوارچێوەی ئێرانێ دا. دە چوارچێوەی قانوونی ئەساسی ئێرانێ دا . دە چوار چێوەی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانێ دا و دە چوارچێوەی سیاسەتی ئابووری ئێرانێ دا ئێمە خۆمان ئیدارە دەکەین. ئەو ئیدیعایەی کە دەیان کرد لەڕووی واقعیش دا پێیان دەکرا بیکەن. حکوومەتی کوردستانی ئێرانێ. حکوومەتی کوردی لە کوردستانی ئێرانێ تەنها داهات و دەرامەدی  فەقەت تاکسەیشن [ ماڵیات ] بوو . تەنێ تاکسەیشن بوو. یانی هیچ داهات و دەرامەدی دیکەی نەبوو فەقەت ئەو پارەیەی بوو کە خەڵک دەیاندایە . تاکسەیشن بوو .
بە باوەڕی من سیاسەتمەداری کورد زۆر قسەیان کردووە ، زۆر شتیان کوتووە بەڵام  بە باوەڕی من گەورەترین قسەی کە  سیاسەتمەدارێکی کورد بە لانی کەمەوە لە لای ئێمە . لە ڕۆژهەڵات و لە باشوور کردوویانە ووتەی ئەحمەدی عیلمی سەرۆکی ئیدارەی دارایی کوردستان بووە. ئەحمەدی عیلمی دە باسەکەی دا قسەیەکی دەکا کە ئەوە مۆدێرن ترین قسەیەکە کە سیاسەتمەدارێکی  کوردی کردوویەتی . دەڵێ ماڵیات [ تاکسەیشن ]  ڕووحی میلەتێ یە ، ماڵیات ڕووحی میلەتێ یە سەبەبی تەمەدون و سەرکەوتنی میلەتێ یە تەوەجوهێ دەکەی. ئەوە بە تەواوی بە پێچەوانەی ئەوەیە کە لە باشووری کوردستان هەبوو ، ئەوەی لە باشووری نەبوو ماڵیات بوو. و چون خودی ئەو ماڵیاتە نیشانی دەدا کە خەڵکەکە  بە دڵ و گیان لەو سیستمەی پشتیوانیان دەکرد. تەنها کەسێک ، تەنها چینێکی کۆمەڵایەتی  کە ماڵیاتی نە دەدا ، کەمی دەدا . خۆی دەدزییەوە، فێڵی دەکرد ئاغاوەت بوون. ئەوان نەیان دەدا.


حکوومەتی کۆماری کوردستانێ لە نەزەر عەسکەری و نیزامیشەوە دوو بەش بوو ، بەشێکی ئەرتەشێکی چکۆڵەیان دانابوو کە سێ هەزار کەسی هەبوو ، ئەوانە حکوومی بوون لە حکوومەتێ مەعاشیان وەردەگرت. سێ هەزار کەس بوون. بەڵام بەشی گەورە و مەزن و ئەساسی هێزی نیزامی – عەسکەری  کۆماری مەهاباد سپای ئاغاوەتان بوو ، ئی عەشایر بوو. هەر ئەوەش بۆ خۆی یەکێک لە سەبەبەکانی ڕووخانی کۆماری مەهابادێ بوو. یەکێک لە سەبەبەکانی ئەسڵی بوو  کە ئاغاوەت هیچ وەخت بەو شێوەیەی کە پێویستە ؛ حەموویان نا ، بەشێکی زۆر لە ئاغاوەت، بەشی کەم لە ئاغاوەت بە دڵ و گیان لە کۆمارێ پشتیوانیان کرد. بەڵام بەشی زۆری ئاغاوەت پێوەندییان لەگەڵ حکوومەتی ئێرانێ هەر ڕاگرت. ماڵیاتیان نەدەدا ، هاوکارییان نە دەکرد، بۆ وێنە  وەختێکی کە کۆماری کوردستان دەیویست ڕادیۆی دابنێ ، ڕادیۆی کوردی دابنێ لە ساڵی ١٩٤٦، دەیەویست وەشانخانەیەکی گەورەی کوردیش دروست بکا بۆ وەی پارەیان نەبوو. بۆ ئەوەی کە بتوانن ئەو کارە بکەن بەرهەمی یەکساڵ توتنی کوردستانیان  بە لەشکری سووری سۆڤیەت فرۆشت  ، بەرهەمی یەکساڵ تەنباکۆی کوردستانیان پێش فرۆش کرد بە ڕووسان پارەیان لێ وەرگرتن ڕادیۆیان دانا ، وەشانخانەیان دانا. هەر بۆیە ئەلئان کە کوردەکانی ڕۆژهەڵاتی وەزعی باشووریان دەدی لەو پێنج ساڵەی دا تەئەسوفیان دەخوارد کە بە وەختی خۆی  ئەوانە هیچیان نەبوو بەڵام زۆر شتیان دروست کرد. ئەوانە حەموو شتێکیان هەیە زۆر کەمیان دروست کردووە.
 پاش وەی کە ڕووسەکان ڕۆیشتن گوتاری ئۆتۆنۆمی زۆر زاڵ بوو بە سەر گوتاری ئیستیقلال و سەربەخۆیی دا. ئەو ئۆتۆنۆمییەی کە کۆماری کوردستان دەیەویست چوارچێوەیەکی قانوونی هەبوو. ئەمن دەمەوێ ئەو قسانە بکەم  لێرە ، ئەلئان لێرە، دیارە ئۆتۆنۆمی بەشێک لە ، بەشێکی گەورە لە ڕۆژەڤی سیاسی ئێرەشە ، ئەگەر پرسیاروو هەبێ ئەمن پێم خٶشە ووڵام بدەمەوە.
بۆ جاری ئەوەڵ مەسەلەی ئۆتۆنۆمی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات هاتە گۆڕێ. دروشمی حیزبێ ئەوە بوو کە  "دێمۆکڕاسی بۆ ئێران ، ئۆتۆنۆمی  بۆ کوردستان " . پاش کوردستانی ڕۆژهەڵاتێ ئەوە چووە کوردستانی باشوور. لە باشووری چووە کوردستانی ڕۆژئاوا، پاشانیش هاتە ئێرە. بەڵام ئۆتۆنۆمی وان فەرقی هەبوو لەگەڵ ئەو ئۆتۆنۆمی یەی. یانی ئەلئان ئەو بەحسەی کە لێرە هەیە زۆر جیاوازە دەگەڵ وان ، بەڵام هێندێک مەسائیل زۆر گرینگە ئینسان بزانێ کە ئەوانە  لە نەزەر تاریخی یەوە ، لە نەزەر مێژووییەوە هەبوون.
قازیی محەمەد و هەواڵەکانی دەیان زانی کە ئۆتۆنۆمی  چوارچێوەی لازمە . چوارچێوەی سیاسی لازمە ، چوارچێوەی سیاسی گەورەترین ئەساسی مەسەلەی ئۆتۆنۆمی بوونی حکوومەتێکی دێمۆکڕاتیکە لە ئێرانێ . ئەگەر حکوومەتێکی دێمۆکڕاتیک لە ئێرانێ نەبێ ، ئەوان دەیان زانی کە بەحسی ئۆتۆنۆمی بێ فایدە یە. ئەوەشیان دەزانی کە ئەگەر حکوومەتێکی دێمۆکڕاتیک نەبێ ئیدیعای ئۆتۆنۆمی دەبێ بە شەڕ  و دەبێ بە شێوەی نیزامی و عەسکەری و دەکار کردنی زەبروزەنگ بکرێ. ئەوە لە بارودۆخێک دا دەکرا کە کوردستان ئابوورییەکی زۆر سەرکەوتووی هەبایە ، لە ڕووی نیزامییەوە وەزعێکی تێکنۆلۆژی زۆر سەرکەوتووی  هەبایە ، لە حەمووی گرینگتر ئەوە بوو کە کوردستان  بیتوانیبایە بە بێ ئەوەی کە بە حکوومەتی ناوەندی بەسترابێتەوە خۆی ئیدارە بکا. ئەوان دەیانزانی هەتا وەختێکی کە ئەڕتەشی ئێرانێ ، لە شکری ئێرانێ نەگەڕاوەتەوە کوردستانێ ئەو موشکیلە نایەتە پێشێ. بەڵام ئەگەر ئەرتەش گەڕاوە کوردستانێ ئەو موشکیلە دێتە پێشێ. سەبەبیشی ئەوە بوو کە ئەوان دەیانزانی تەنیا حکوومەتێکی دێمۆکڕاتیک دەتوانێ ستروکتوورێکی نا ناوەندی ، دیسێنترالایزد قبووڵ بکا. وە حکوومەتێکی ناوەندی ئۆرۆتاریەن (سەرەڕۆ) ناتوانێ ئەوەی قبووڵ بکا. ئەوان دێرە دا دەیانزانی کە جمهوورییەکیان داناوە ، کۆمارێکیان داناوە، دەو کۆمارەی دا دەیانەوێ ئۆتۆنۆمی بە دەست بێنن  و ئۆتۆنۆمی بریتی بوو لە هێندێک حقووق و مەزایا کە دەبوو بە وانە بدرێ ، لە ڕووی فەرهەنگییەوە . لە ڕووی ئیدارییەوە، بەڵام دە چوارجێوەی ئەو خاکەی دا. بەڵام موشکیلەکە ئەوە بوو کە وەختێک یەکێک وەکوو قازیی محەمەد و هەواڵەکانی دەیانەوێ ئۆتۆنۆمی دابنێن  لە بەشێک لە خاکی ووڵاتێکی دا، کە ئەو خاكە لە ڕووی قانوونییەوە ئی ئەو ووڵاتەیە. یانی کوردستان لە ڕووی قانوونی نێونەتەوەییەوە، لە نەزەر قانوونی ئێرانەوە ، کوردستانی ڕۆژهەڵات  بەشێک لە ئێرانێ بوو. ئەگەر ئەتۆ بتەوێ ئەوەی وەکوو حکوومەتێکی جیاواز دانێی ، جوێی بکەیەوە بەو مەعنایەیە کە ئەتۆ حاکمییەتی  ئێرانێ قبووڵ ناکەی. لە بەر وەی دەبێ جوورێک مەسەلەی قانوونی بێتە پێشێ کە دروست کردنی حکوومەتێکی ئۆتۆنۆمی نەبێتە موشکیلی قانوونی.
دە زەمانی ١٩٤٦ دا چوارچێوەیەکی قانوونی هەبوو ئەویش ئانا یاسای ئێرانێ بوو کە لە ساڵی ١٩٠٦ داندرا بوو. دەو قانوونی ئانا یاسا ، قانوونی ئەساسی ١٩٠٦ ی هیچ ئیشارەیەک بە مەسەلەی قەومی و ئێتنیک و ئەو جوورە شتانە نەکرا بوو. تەنێ کوتبوویان ئەوانەی لە ئێرانێ دەژین هەموو ئێرانین ،  زمانی ڕەسمی ئێرانێ فارسی یە ، مەزهەبی ڕەسمی ئێرانێ شیعەی ئیسناعەشەری یە و تاریخی ئێرانێش تاریخی ئێرانێ یە ، بەڵام  لە قانوونی ئەساسی دا کوتبووی کە لە ئێرانێ دا ئەقوام هەن کە فارس نین ، زمانیش هەن کە فارسی نییە بۆیە دەتوانن لە ئەیالەتەکان و ویلایەتەکانی خۆیان ڕێکخراو دروست بکەن بۆ ئەو زمانەی و بۆ ئەو وەزعەی خۆیان. یانی پێیان دەگوت: " انجمنهای ایلاتی و ولایتی " . یانی ئەو ڕێکخراوانە ئی ئەیالەت و ویلایەتانن کە خەڵکی غەیری فارس لەوێ دەژین. یانی ئەگەر ئێوە ئانا یاسای ئێرانێ ئی ١٩٠٦ ی لەگەڵ ئێستای تورکییەی قیاس بکەن لە ئێستای تورکییەی زۆر پێشتر بوو ، یانی زۆر زۆر پێشتر بوو. لەگەڵ ئەوەشدا قازیی محەمەد و هەواڵەکانی دەیانزانی کە یەکێک لە شەرتەکانی پێویست ئەوەیە کە ئۆتۆنۆمی دەبێ چوارچێوەیەکی قانوونی هەبێ. ئەو چوار چێوە قانوونییە بەو مانایە بوو دەبێ قانوونی ئەساسی .....
پرسیار و ووڵام
پرسیار لە سەر ئۆتۆنۆمی

وەلی: ئەگەر حقووقی ئۆتۆنۆمی لە ووڵاتێکی دا لە سنوورێکی ببەسترێتەوە ، ئەوە موشکیلەی گەورە دێنێتە پێشێ کە ئێمە لە ئێرانێ دیتمان، لە عێڕاقێ چەند جارمان دیوە . مەسەلە ئەوەیە دە پێش دا دەبێ ڕوونی بکەیەوە  کە سنوورەکانی کوردستانێ کوێن؟ هەر ئەلئان تەماشای کوردستانی باشوور بکەن ، ئایا کەرکووک بەشێک لە کوردستانە ، ئایا مەخموور بەشێک لە کوردستانە؟ حکوومەتی ناوەندی دەڵێ نا ، حکوومەتی کوردستانێ دەڵێ با. ئۆکەی. ئەوەی کە ئایا ئەو بەشانە یان ئەوەی سنووری ئەو مەنتەقەی خودموختار دەبێتە چی ئەوە دەسەڵاتی سیاسی – نیزامی دیاریی دەکا. جا بۆیە ئەگەر حکوومەت لاواز بێ قبووڵی دەکا وەختێکی کە بەهێز بوو دێتەوە لێت دەستێنێ. ئەوە موشکیلەی گەورە دێنێتە پێشێ. بزانە ئێمە چەند نموونەمان هەبووە لە ئێرانێ هەمانبووە ، لە عێڕاقێ هەمانبووە.
ئەمن بەحسێکی تێئۆریک دەکەم ئەو بەحسە گرینگە لە بەر وەی کە ئەوە لە سەر تەجروبەی مێژوویی و سیاسی  کوردیی ئەو سەد ساڵەی داندراوە . ئەوە تێئۆریە دەکرێ ، ئەوەی دەتوانین تێئۆریزە بکەین ، بەڵام وەختێکی ئێمە دەڵێین کە ئێمە بێین ماف و حقووقی ئۆتۆنۆمی لە سەر کۆمەڵگای دابنێین بڵێین ئەو مافانە بۆ هەر کەسێکی کە خۆی بە ئەندامی ئەو کۆمەڵگایەی دەزانێ و دەڵێ ئەمن کوردم ، باشە . حکوومەت دەتوانێ هێرش بکاتە سەر خاك بەڵام حکوومەت ناتوانێ حەموو کوردان دە سیجن بکا. ئەوە بەو مانایە نییە کە من ئەو جوورەی دەڵێم ئەوە نییە کە ڕێکخراەی کوردی نابێ لە ئامێدی یا لە باتمانی نابێ هەبێ ، نا ئەوە نییە ، مەبەستم ئەوەیە ئەو کەسانەی کە دەچن لەوێ ئەو حکوومەتەی بەڕێوە دەبەن هەر ئەوە نەبێ چون ئەمن لەوێ بە دنیا هاتووم ئەو خاکە  ئاوایە...  ئەو بەو مەعنایەیە کە ئەمن لە هەڵبژاردنێک دا بەشداری دەکەم  تەوەجوهێ دەکەی ، وە بەو مەعنایەیە ئەگەر ئێمە ئەو چەمکی دێمۆکڕاتیکی وەتەنداشلگ مان هەبێ  دە ئانا یاسای دا دەبێ بڵێین کە ئەو چەمکە باری ئێتنیکی نییە ، باری مەزهەبی نییە ، باری زمانی نییە ئەوە بەو مەعنایەیە کە هەموو کەس دەتوانێ دەوەی دا بەشدار بێ. 
بە باوەڕی من کۆمەڵگا دەبێ ئەوەی دیاری بکا. ئەلئانەکە باشترین مۆدێل کە ئەمن دەتوانم فکری لێ بکەمەوە، دروستە موشکیلاتی هەیە، بەڵام باشترین مۆدێل کە ئەمن دەتوانم فکری لێ بکەمەوە مۆدێلی بریتانیایە. مۆدێلی بریتانیایە ئەوەی کە  سکاتلەندییەکان و وەیلزییەکان  لەوێ دەژین. ئەوە باشترین مۆدێلە لەو بابەتەیەوە کە  کەسێکی ئینگلیسی دەتوانێ لە سکاتلەندێش لە سیاسەتێ دا بەشدار بێ تەوەجوهێ دەکەی و کەسێکی  وەیلزیش دەتوانێ لە لەندەنێ لە سیاسەتێ دا بەشدار بێ . ئەوە لە خاک نەبەستراوەتەوە جا ئەوە لە ڕووی  دێمۆکڕاتیکەوە زۆر بە هێزە لە بەر وەی ، وەختێکی ئەوەیان لە خاک نەبەستووەتەوە، لە کۆمەڵگا بەستووەتەوە ، لە تاکیان بەستووەتەوە ، تاک یانی لە ئیندیڤیجواڵیان بەستووەتەوە ، لەحقووقی ئیندیڤیجواڵیان بەستووەتەوە نەتیجەکەی ئەوەیە ئەلئانەکە ئەگەر ئێمە فکر بکەین  کە ئێمە حکوومەتێکی خودموختارمان لە بەشی دیاربەکرێ دەبێ ، باشە ، کە ئەوە هیچ پێوەندیی دەگەڵ ئانکارایە نەمێنێ ، ناتوانێ بەردەوام بێ. ئەوە ناتوانێ ئەوە شتێکی بەتەواوی ئاشکرایە. بۆیە  ئەگەر ئەو حقووقەی کە ئەمن دەڵێم لەسەر تاک ، لە سەر ئیندیڤیجواڵی داندرێ ، فەردیش بەشێک لە کۆمەڵگایە لە چەمکی وەتەنداشڵگ لە قانوونی ئەساسێکی دێمۆکراتیک دا دابمەزرێندرێ ، ئەو دەمی بەو مانایەیە کە هەمیشە نوێنەرایەتی دوو لایەنەت دەبێ ، ئەو جوورە تەماشای بکە، لە وەیلزی  ، ئەسێمبلی وەیلزت هەیە . لە سکاتلەندی ئەتۆ پارڵمانی سکاتلەندێت هەیە باشە، بەڵام ئەوانەی لە وەیلزێن نوێنەرەکانیان هەموویان بە ڕەگەز وەیلز نین ، ئینگلئسیشی تێدایە . ئەوانەی کە لە پارڵمانی سکاتلەندێن ، هەموو بە ڕەگەز سکاتلەندی نین ، ئینگلیسیشی تێدایە باشە . جا ئەوە سەبەبی وەی چییە؟ سەبەبی وەی ئەوەیە کە  وەلزییەکان هەم  لە ئەنجومەنی نەتەوەیی وەیلز و هەم لە پارڵمانی بریتانیا دا نوێنەرایەتییان هەیە و سکاتلەندییەکانیش هەر واتر  هەم لە پارڵمانی سکاتلەند و هەم لە پارڵمانی بریتانیا دا نوێنەریان هەیە . یانی ئەوانە دوو جار رێپریزێنتەیشن یان هەیە تەوەجوهێ دەکەی . بۆیە نە وەیلز نە سکاتلەند هیچ وەختێک ئیزۆلە نابێ. لە ڕووی داهاتەوە . لە ڕووی ، ئەلئانەکە تەماشای کە  بەرعەکسی وەی تەماشای کوردستانی عێڕاقێ بکەن. داییمە دەگەڵ حکوومەتی ناوەندی شەڕیان هەیە ، پارەی بدە  نایدەم ، پارەی بدە نایدەم، نەفت فرۆشراوە ، نەفرۆشراوە. هەمیشە شەڕیان هەیە بۆ؟ لە بەر وەیە کە ڕپریزێنتشنەکە  نییە، شتێکی وانییە ، وەختێکی کە سکاتلەندی دەگەڵ حکوومەتی ئینگلیستانێ موشکیلەی هەیە دەچێ دادەنیشی دەڵێ باشە ئەمن  بۆخۆشم بەشێک لە کۆمیتەی بودجەم ، ئەو بوودجە کە دادەندرێ ئەمنیش تێیدام. یانی مەبەستەکە ئەوەیە کە وەختێکی نوێنەری سکاتلەندێ هەم لە پارڵمانی سکاتلەندێ یە وەکوو سکاتلەندییەک بەڵام لە پارڵمانی لەندەنێشە لە پارڵمانی گەورە وەکوو بریتانیاییەک تەوەجوهێ دەکەی . جا ئەو دابڵ رێپرێزینتەیشنە زۆر دێمۆکڕاتیترە و ڕادەی کۆنتڕۆڵی زۆر لە سەرتر ە. نابێتە شەڕ ، نابێتە هەڵلا ، ئەوە لە سەر چەمکی شت داندراوە ، چەمکی دێمۆکڕاتیکی وەتەنداشڵگ ، سیتیزنشیپ.
-------
پرسیار لە سەر  ئۆتۆنۆمی کۆمەڵایەتی لە قیبرس
 وەلی : بە باوەڕی من لە بەر وەی ئەو دەمی لە قیبرسێ ئەو چوارچێوەی قانوونی  پێویست بوو بۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆنۆمی کۆمەڵگایی لەوێ دابمەزرێندرێ ئەوە بوونی نەبوو  یەک ، دووەمیش ئەوەیە کە سیاسەتەکەی ئەو دەمی لە سەر ئەساسی ڕەگەز و ئێتنیسیتە دابەش ببوو ، هەم لە لایەن یۆنانییەکانەوە ، و هەم لە لایەن تورکەکانەوە. هەر بۆیە دوو ئیدارە هەبوو لە بەر عەینی مەسەلە بوو.
........
پرسیار
مامۆستا بەخێر بێی ، دەمەویست هەم پرسیارێک بکەم هەم ڕەخنەیەک. لە کۆماری مەهابادی ، لە جمهووری مەهاباد دا باست کرد کە عەشیرەتەکان هەموویان لەگەڵ کۆمار نەبوون

وەلی: نە حەموویان کوتم بەشێکی کەمیان بوون ، زۆربەیان نەبوون

پرسیار: لە مێژوودا خوێندوومانەتەوە عەشیرەتی کە هەبوون حەموویان دەگەڵ بوون. پشتیوانیان کرد بوو نازانم تا چ حەد ڕاستە. و دووەمیش ڕەخنەم هەیە لە سەر باشووری کوردستان زۆر بە توندی ڕەخنەت هەیە ، دەمەویست ئەوە بڵێم واقعی سکاتلەند و ئینگلیستان وەک واقعی ئێمە نییە. لەوێ قانوون هەیە ، خەڵک بە قانوون ژیان دەکەن یان دەجووڵێنەوە ، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی ناوین . لە شەرقی ئەوسەت ئەوە مومکین نییە. بۆ وێنە قوبروس ئەوڕۆکە نیوی دە دەست تورکیا دایە ، بە هێز و قووەت گرتوویە و لە دەستی دا ماوەتەوە. کەرکووکی خۆمان ، یان مەخموور ئەمڕۆ لە دستی کورد دایە ، یانی وەزعی شەرقی ئەوسەت جۆرێکی دیکەیە.


وەلی:  برای  من ئەو مەسەلەی کە تۆ دەیڵێی لە بارەی ئاغاوەتی دا دروست نییە. لە کوردستانی ئێرانێ ئەو دەمی لە جمهووری دا ئاغاوەتەکان ، عەشیرەتە گەورەکان ، عەشیرەی هەرکی ، عەشیرەی شکاک ، عەشیرەی مەنگور ئەوانە  پێوەندییەکانیان لەگەڵ حکوومەتی هیچ زەمانێک قەتع نەکرد. عەمەر خان یەکێک لە ژەنەڕاڵەکانی حکوومەتی کوردستان بوو ، حەمە ڕەشید خان بوو ئەوانە حەموو دەگەڵ حکوومەتێ پێوەندییان ڕاگرت. وەختێکی کە ئەڕتەشی ئێرانێ گەڕاوە ، هەرکی و شکاک دەگەڵیان تێکەڵ بوون . مەنگوڕەکان بەشێکی زۆریان چوونەوە لایان . تەنانەت بەشێک لەوانە بۆخۆیان، خودی هەرکی و شکاکەکان دەچوون شتیان دەکرد ، ئەو مەرکەزەکانی جمهووریان لە بەین دەبرد . گەورەترین موشکیلی  حکوومەتی کوردستانێ لە ڕۆژهەلاتی  موشکیلی ژوورەوە ، ئی دەروونی، ئی داخڵی خۆی ئاغاوەت بوون. تەماشای  ژمارەکانی ڕۆژنامەی کوردستان بکە، ڕۆژنامەی کوردستان پەیتا پەیتا باسی ئاغاوەت دەکا ، لە پێشدا بانگهێشتنیان دەکا ، لە دوایە لێیان قەڵس دەبێ، لە دوایە جوێنیان دەداتێ تەوەجوهێ دەکەی. کە دینوو هەبێ ، ئیمانوو هەبێ وەرن نازانم ئەو کارەی بکەن. نەیان دەکرد و دەگەڵ  ئێرانیش پێوەندیان ڕاگرتبوو. دەگەڵ حکوومەتی ئێرانێ تەنانەت وەختێکی کە ئەڕتەش نەگەڕابووەوە ، بەشێکی زۆر لەو ئاغاوەتانە  پێوەندییان لەگەڵ حکوومەتێ ڕاگرتبوو. ئەوە یەک ، دووەمیش ئەوەی ئەمن وەختێکی باسی بریتانیایە دەکەم خۆ ئەمن ناڵێم هەلومەرجی ئێمە وەک بریتانیایە. ئەمن دەڵێم کە ئێمە لە تەجروبەی وان ، ئەمن ناڵێم مۆدێلی وان بێنینە ئێرە، مۆدێلی وان بۆ ئێرە نایە. موشکیلات زۆرە . بەڵام لە  تەجروبەی ئەوانە کەلک وەر بگرین، لە تەجروبەی وان فێر بە، لە تەجروبەی ئیسپانیاییان فێر بە. ئەوە زۆر گرینگە کە ئێمە تەماشای بکەین چۆن ئەوانە دەتوانن پێوەندی ئۆتۆنۆمی دەگەڵ سیستمێکی دێمۆکڕاتیک ڕابگرن. ئەوە زۆر گرینگە. ئۆتۆنۆمی ئەگەر ووڵاتەکە سیستمێکی  دێمۆکڕاتیکی تێدا نەبێ نابێ. خەونە. ئەوە نەزەری منە ، ئەمن ئاوای دەبینم. ئەگەر ووڵاتەکە سیستمێکی دێمۆکڕاتیکی نەبێ نابێ. ئەگەر هەبێ وەکوو شتی لێ دێ وەکوو کوردستانی عێڕاقێی لێ دێ. زەمانی  مەلا مستەفای دوو جاران ئۆتۆنۆمییان دا، دوو جاران موافەقەتیان کرد ، سێ ساڵان ، چوارساڵان دەوامی نەهێنا. موشکیلەکە ئەوەیە. ئەگەر ئێمە بنەمایەکی بۆ وەی دابنێین ، دەبێ بنەمای قانوونی هەبێ. دەبێ دە پێشدا بەرەو ئەوە بڕۆی. وەختێکی کە کوردەکان دەهاتن دەیان گوت دێمۆکڕاسی بۆ ئێرانێ ، ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستانێ ، ئەو دەمی  ئەو دوانە پێکەوە بەستراونەوە. بە بێ ئێرانێکی دێمۆکڕاتیک ئیحتیمالی وەی کە حکوومەتێکی ئۆتۆنۆمی دێمۆکڕاتیکت لە کوردستانێ هەبێ زۆر زۆر کەمە. ئەمن تەقریبەن بە سیفری دەزانم. ئەتۆ ئەگەر لەگەڵ سەرانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان قسان بکەی ، کۆمەڵە ، دێمۆکڕات عەینەن پێت دەڵێن کە موشکیلەکە چییە.موشکیلەکە لە بەر وەیە کە تەنانەت حیزبە دێمۆکراتیکەکانی فارس ، ئی کورد ناڵێم، ئەوانەی ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆکڕاتیکی فارس حازر نین حقووقی کوردی قبووڵ بکەن . ئەتۆ ئەگەر بەرەیەکی وا  دەگەڵ وانە دروست نەکەی زۆر موشکیلە. زۆر زۆر موشکیلە. بۆیە مەبەستم ئەوەیە ئەگەر  ئۆتۆنۆمی لە سەر مافی کۆمەڵگا دابندرێ ، موشکیلاتمان دەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی تورک جێ بە جێ دەبێ، موشکیلاتت دەگەڵ جەهەپەی زۆر کەمتر دەبێتەوە. لە ئێرانێ مەسەلەن ئەگەر حیزبێکی ئاوا هەبێ کە ئەلئان نییە ، ئەگەر هەبێ یا لە کوردستانی باشوور . مەبەستەکە ئەوەیە وەختێکی کە لە خاک دەبەسترێتەوە دەڵێی ئەمن دەمەوێ ئۆتۆنۆمی دەو  مەنتەقەی دا دروست بکەم ، بە بێ ئەوەی کە باس لە کۆمەڵگاکەی بکەی ، بە بێ وەی کە باس لە مافی تاکەکان و ئیندیڤیجڤاڵەکان بکەی ، بە بێ ئەوەی کە باسی لە قانوونی ئەساسی دا بکەی. ئەلئان لە نەزەر ئانا یاساشەوە  زۆر گرینگە، مەسەلەکە زۆر گرینگە کە ئەگەر ئەتۆ ، هەر کەسێکی ، لە هەر جێگایەکی ئەگەر ئۆتۆنۆمی لە خاک ببەسترێتەوە ئەوەڵین شتی کە پێویستە دەبێ هێزێکی نیزامی زۆر قەویت هەبێ. دەنا سبحەینێ هەڵدەستن زوڵمت لێ دەکەن. وایە ، ئیمکانی نییە. ئیمکانی نییە لە جێگایەکی ئۆتۆنۆمی لە سەر جوغڕافیا و خاک دابنێی بە بێ ئەوەی کە هێزێکی نیزامی قەویت هەبێ. ئەوە تەجروبەی ئێرانێ ، ئەوەش تەجروبەی مەلا مستەفای لە عێڕاقێ.   
   
پرسیار : تورکیا لە ڕووی ئێتنیکییەوە بووە بە نەتەوەیەکی دێوشیرمە. لە بەر جینۆسیدەکان تورکیا بە شێوەی دێوشیرمە پێش کەوتووە. لەباری ئابووریشەوە دیسان لە ژێر تاوی ئەو سیاسەتانە دا ، ئەوانەش زۆریان ڕەچەڵەکیان تورک نییە. دوا جار سیستم لەگەڵ نەتەوە یەکانگیر بووە هەر بۆیە کولتووری دێمۆکڕاتیک ساز ناکرێ.  بە هەمان شێوە ئیسلامییەتیش تاینەتمەندییەکی دژی دێمۆکڕاتیکی هەیە ، ئەویش لەگەڵ تورکیا یەکانگیر بووە، لە ئێرانیش ئیسلامییەت و بە هەمان شێوە شیعەگەری لەگەڵ ئیسلامییەت یەکانگیر بووە جا ئەگەر لەگەڵی ڕووبەڕوو بی ئیدێئۆلۆژییەکی ئیسلامی دێتە مەیدانێ. لە وەزعێکی ئاوا دا دەبێ هەتا خودا دەزانێ چاوەڕوان بکەین تا تورکیا ، ئێران و عێڕاق دێمۆکڕاتیک ببن ، ئەو دەمێ ئیدی کوردستان لە خەونیشمان دا نابینین. و ئەو سیاسەتە توند و بەزەبروزەنگەش کە لە کوردستان دا  دەکرێ هۆیەکەی ئەوەیە. ئایا لە بارودۆخێکی ئاوا دا ڕێگای ئۆتۆنۆمی نەبەستراوە؟
---
وەلی :  بە باوەڕی من ئەو برادەرە لە قسەکانی من خراپ تێ گەیشتووە. ئەمن ناڵێم ئۆتۆنۆمی خەونە. ئەمن دەڵێم موشکیلی ئۆتۆنۆمی لە دیار بەکرێ نییە ، موشکیلی ئۆتۆنۆمی لە ئانکارایێ یە. موشکیلی ئۆتۆنۆمی لە دیاربەکرێ نییە ، لە ئانکارایە دەبێ لەوێ چارەسەر بکرێ. ئەمن لەو کەسانە نیم  کە پێم وا بێ میلەت شتێکی تەبیعی یە. حەموو نەتەوەیەک بە سیاسەت دروست کراوە. زمان بە سیاسەت دروست دەکرێ، فەرهەنگ بە سیاسەت دروست دەکرێ، نەتەوەش بە سیاسەت دروست دەکرێ. ئەتۆ یەک نەتەوەی ئوڕووپاییم پێ بڵێ کە هەزار ساڵ لەوەی پێش نەتەوە بوو بێ. یەکێکم پێ بڵێ با بزانم. ئەسڵەن شتی وا نییە، نەتەوە سیاسەت دروستی دەکا. ئەتۆ ئەگەر ١٥٠ ساڵ لەوەی  پێش باسی تورکیات کردبا خەڵک پێت پێ دەکەنی. دەیانگوت  ئێمە عوسمانین حەموومان . نەتەوە سیاسەت دروستی دەکا. لە زەمانی عوسمانی دا چ موشکیلە هەبوو ئەتۆ بە کوردی قسەت کردبایە یان قسەت نەکردبایە. بە کوردی نووسیبایەت ، بە کوردی نەت نووسیبایە. ئەوەی کە نەتەوەی لە دەوڵەتێ دەبەستێتەوە، دەوڵەت – نەتەوەی ساز دەکا سیاسەتە . ئەو سیاسەتەیە کە لێرە هاتووە گوتویەتی ئێمە حکوومەتی نەتەوەیەکی یەکگرتوومان هەیە. لە چ بابەتێکییەوە نەتەوەیەکی یەکگرتوو هەیە؟ ئەو نەتەوەیە بیست میلیۆنی هەر دەڵێ من نیم . لە ئێرانێ ، لە هەموو جێگایەکی زمان سیاسەت دروستی دەکا. ناڵێم خەڵک زمانیان نییە، زمانیان هەیە بەڵام ئەوەی کە دێ دەبێ  بە مەسەلەیەکی سیاسی سیاسەت ئەوەی دەکا، دەسەڵات ئەوەی دەکا. پێش شۆڕشی مەزنی فەڕانسەی ١٧٨٩ سەدی چەندی جەماوەری فەڕانسەی بەو زمانەی کە ئێستا هەیە پێی دەڵێن لینگوا فڕانکا قسەیان دەکرد؟ سەدی چەندی؟ سەدی حەڤدەی ، سەدی نۆزدەی. سەدی حەڤدەش دەیانتوانی بنووسن. باقی لە هەر جێگایەی زمانی خۆیان هەبوو. زۆر کەم جێگا هەیە کە شتی وا هەبێ . لە تورکیاش هەر واتر ، زمانی ئەدەب فارسی بوو ،  زمانی قەزا و سیاسەت تورکی بوو، زمانی شتی تێکنیکی و شەریعەت و دین و ئەوانە عەڕەبی بوو. ئەلئانیش هەستە بابچینە زانکۆی ئەستەنبووڵێ ، زانکۆی ئەستەنبووڵێ کەنگێ دروست کراوە . لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٩ دا. لە دەرکەکەی بچووە ژوورێ تەماشای کەتیبەکەی بکە کە لە سەر زانکۆی ئەستەنبووڵیان داوە بە چ زمانێکی یە؟  بە فارسی یە ، بە فارسی یە. بچووە ' کاپاڵی چارچی '  کەتیبەکەی کە لە وێیان داوە بە چ زمانێکییە؟ مەبەستم ئەوەیە کە ئەوە سیاسەت و دەسەڵاتە کە ئەوەی دەکاتە موشکیلە. پێش دەوڵەتی نەتەوەیی ئەتۆ بە زمانی چینی قسەت کردبایە چ ئەهەمییەتی هەبوو. ئەسڵەن نەتەوە شتێکە کە تازەیە ، مۆدێڕنە. ئەو کەسانەی دەڵێن کە نەتەوەی کوردی یا تورکی یا عەڕەبی ٢٠٠٠ ساڵ لەوەی پێش هەبووە ، ئەوە هەقایەتێ دەکەن. داستانە دەزانی . ئەوە بەحسی تیۆریک و سیاسی نییە. لێرەش ئەمن ئەو میلەتەی  بە پیور ( خالیس) نازانم . ئەمن تورکی باش نازانم ، بەڵام وەختێک قسان دەکەن ئەمن دەزانم سەدی سی ئەوەی فارسییە،  سەدی سی چلی عەڕەبییە ، سەدی سیشی تورکییە. وایە؟ باشە ئەو  پیور بوونە لە کوێ ڕا هاتووە؟
ئەوەی کە دەڵێی ئەمن کوتوومە خەونە ، خەون نییە.  ئەمن دەڵێم کە ئەوە پڕۆژەیەکی زۆر باشە  چون سەربەخۆیی موشکیلاتی عەزیمی هەیە. ئەگەر سەربەخۆیی ببێ زۆر باشە ئەگەر نەبێ دەبێ خۆت بگونجێنی ، بۆ ئەوەی کە خۆت بگونجێنی ئۆتۆنۆمی پڕۆژەیەکی زۆر باشە ، بەڵام بۆ ئەوەی بەرەو ئۆتۆنۆمی بچی دەىێ هەلومەرجەکانی دابنێی . ئەمن ناڵێم خاپاندنە. سەربەخۆیی زۆر گرینگە زۆر  باشە  ئەگەر ببێ ئیدێئالە  ، ئەگەر نەبێ نابێ دانیشی ، چون ئەگەر نەبێ  دەڵێن دە درێژخایەن دا  ببێ ، دە درێژخایەن دا  ئێمە حەموو مردووین تەوەجوهێ دەکەی .دە درێژ خایەن دا هیچ کەس نامێنێ  . ئێمە حەموو مردووین و سەربەخۆ بێ یا نەبێ  ئەهەمییەتی نییە . موهیم ئەوەیە وەختێکی کە هەلومەرجەکەی سەربەخۆیی نەبێ دەبێ بچی بۆ ئۆتۆنۆمی ، ئۆتۆنۆمی زۆر باشە بەڵام ئۆتۆنۆمی تەنێ یەک جوور نییە چەند جوورە . ئێمە دەبێ بزانین لەوانە  کێهەیان بۆ ئێمە باشترە  هەلومەرجەکانی دە پێشدا بۆ دروست بکەین و دوایە بڵێین ئۆتۆنۆمی . یەک شتیشم  وەبیر هاتەوە سەبارەت بە نەتەوەی عەرزت بکەم  مومکینە ئەسڵەن قبووڵی نەکەی ئەویش ئەوەیە کە  ئێمە حەموو ئەلئان ئیتالیامان پێ بە دەوڵەتێکی گەورەیە و نەتەوەیەکی وایە . ئیتالیا لە ساڵی ١٨٦٠  داندرا ، ئیتالیای یەکگرتوو ١٨٦٠ یەکێک  لەوانە کە سەرۆکایەتی دەکرد یەکگرتوویی ئیتالیایێ  ساز بکا واتە گاریباڵدی  بۆ خۆی دەیزانی ئەو بەشانە هەموو زمان و کولتووری جیاوایان هەیە.  پیمۆنت و تۆسکانی و ڕۆم و ئەوانە ، ئەوانە زمان و فەرهەنگی جیاوازیان هەیە. جا وەختێکی ئیتالیا لە ١٨٦٠ ی دروست بوو  کوتی باشە ئێمە ئەلئان ئەوە ئیتالیامان دروست کرد جا با بچین  ئیتالیاییەکان دروست کەین. ئیتالیاییەکان ببینینەوە بزانین ئەوانە دروست کەین . و ووڵاتەکەمان دروست کرد ئەلئان بچین خەڵکەکەی دروست بکەین. سیاسەتە.
چونکە ئەو زمانەی ئەلئان ئەو زمانی  ئەسلی کە لە ئیتالیا قسەی پێ دەکەن لە ساڵی ١٨٦٠  سەدی شەشی  قسەیان پێ دەکرد ، یانی لە سەدی دەی کەمتر. سیاسەت دروستی کردن . نەتەوەی  پیور نییە ، بوتوون یۆخ. 
-----
 پرسیار سەبارەت بە کێشەی شیعە و سونی و ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران
 وەلی:  ئەو شەڕی  شێعە و سونی کە هاتووەتە پێشێ ، بە باوەڕی من زۆریش گرینگە  ، ئەوە دە ئەسڵ دا بۆ خۆی  نەتیجەی ئەو وەزعەیە ، سەبەبی نییە .  بەو مەعنایەی کە ئەو شەڕی شیعە و سونی ئەوە نەتیجەی ململانی بەینی ئێران و عەڕەبستانی سعوودی یە  لە لایەکەوە ، دە عەینی حاڵ دا  دیسان ئێران و عێڕاق  و عەرەبستانی سعوودی و تورکیا  لێرە دا بەشدارن لەو شەڕەی سونی و شیعە دا  باشە!  ئێستا پاش ئەو موافەقەتەی ئێران و ئوڕووپا  یەک شت دیارە ئەویش ئەوەیە ئەمریکاییان و ئوڕووپاییان بەڵام لە دەرەجەی ئەوەڵ دا  بە نەزەری من ئەمریکاییان دەیانەوێ  سیستمکی بالانسی سیاسی تازە  لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابمەزرێنن . دەو سیستمەی دا کە دای دەنێن ئەو باڵانسە  بە باوەڕی من ئێران ڕۆڵێکی گەورەی دەبێ ، بە شەرتێکی لە ژوورەوەی ئێرانێ ئاڵوگۆڕ بکرێ.  ئەو موشکیلانەی کە ئەلئان هاتووەتە پێشێ  ئەوەیە کە عەڕەبستانی سعوودی و تورکیا  ئەوەیان پێ خۆش نییە ، نایانەوێ ئەو باڵانسە بگۆڕێ. ئەو باڵانسە لە زەمانی شۆڕشی ئێرانەوە  ١٩٧٩ بە دواوە باڵانسی   هێزەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێک چوو. ئێران لەو وەزعەی چووە دەرێ ،  عەڕەبستانی سعوودی و تورکیا جێیان گرتەوە. تا حەدێکیش پاکستان لە دوایە نەیتوانی. ئەلئان ئەمریکاییان دەیانەوێ ئەوەی بگەڕێننەوە سەر  وەزعی پێشوو. ئێران شایەد ئەگەر بتوانێ لە ژوورەوە دا  ڕووحانی و ئەوانە سەر بکەون،  ئیحتیمالی وەی کە ئەو پڕۆژەی ئەمریکاییان کە دەیانەوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دایبنێن  ئەوە بیگرێ  . عەرەبستانی سعوودی لەبەر وەی موشکیلات دێنێتە پێشێ. موشکیلاتی  زۆر ئەساسی دێنێتە پێشێ، ئەلئانەکە ئەگەر تەماشای بکەی  لە سووریا  شەڕی ئەساسی بەینی ئێران  ، عەڕەبستانی سعوودی ،  لە دەرەجەی ئەوەڵ دا ئێران و حیزبوڵا  و ئەسەد  لە لایەکییەوە ، لە لایەکی دیکەوە  قەتەر و عەڕەبستانی سعوودی  و تورکیا ، لە سووریای دا شەڕ، شەڕی ئەوانەیە لە حەقیقەت دا.  ڕووسیاش ئەلئان هاتووەتە ژوورێ ، ئەمریکاش بە تەرتیبێکی  لەوێیە.  خودی مەسەلەی داعش وەکوو بەهانەیەک وەکوو شتێکی سەمبۆلیکی لێ هاتووە  لەبەر وەی کە چۆن ئەو وەزعە دەبێ دامەزرێندرێتەوە. ئەوەی کە ئاشکرایە ئێران نایەوێ  کە سیستمەکە جوورێک بێ کە عەڕەبستانی سعوودی  و تورکیا لەوێ سەر بکەون. بۆیەش  لە میسرێ حکوومەتی ئیخوانیان نەهێشت.  وەختێک حکوومەتی ئیخوانیان نەهێشت ، پرۆژەی تورکیای لەوێ شکستی خواردووە ، تەوجوهێ دەکەی.  ئەلئان بۆیە ئەوەندە فشار لە سەر ڕۆژئاوا هەیە . ئیحتیمالی ئەوەی کە لەو باڵانسەی دا کە دێتە پێشێ  ڕۆژئاوا شتێکی وەگیر بکەوێ زۆرە بە شەرتێکی  کە بتوانێ کارتەکانی چاک بە کار بێنێ. بە باوەڕی من شانسێکی باشیان هەیە  ، شانسە باشەکەیان ئەوەیە کە نابێ سەدی سەد بچنە لای ڕووسەکان ، دەبێ لە بەینی  ڕووسەکان و ئەمریکاییان دا بمێننەوە ، ئەوە شتێکی ئەساسی یە  ئەلئانەکە مەعلوومە کە  یەکێک لە سەبەبە ئەساسییەکانی ئیختیلافی بەینی  ئەمریکا و تورکیا مەسەلەی ڕۆژئاوا یە. ئەو جوورەی کە تورکان ڕۆژئاوایێ دەبینن ئەمریکاییان نایبینن ، پێشیان خۆش نییە بیبینن ، بەڵانی کە مەوە ئێستا نایبینن. ڕووسانیش کە بە هیچ جوور نایبینن.  ڕووسان پێیان خۆشە  کە ئەوە بەردەوام بێ. هەم  لە بەر موشکیلاتیان لەگەڵ سووریای و هەم  لەبەر ئەوەی کە بەرنامەی وان بۆ سووریای بەرنامەیەکی دیکەیە.  و ئەوەش با لە پێشدا بڵێم ئەگەڕ سێ ساڵ ، چوار ساڵ لەوەی پێش ،  ئەلئان قەیرانی سووریای پێنج ساڵە ئەگەر چوار ساڵ لەوەی پێش لە منت پرسیبایە ڕووسان بەرنامەیەکیان بۆ سووریای هەیە دەم گوت نا ؟  نیانە ، تەنێ دەیانەوێ لەو وەزعەی کەلک وەربگرن.  بەڵام ئەلئان وەزعەکە تێک چووە.  وەزعەکە تێک چووە لەبەر وەی کە ڕووسان نایانەوێ ئەو باڵانسەی کە ئەمریکا دەیەوێ  لە وێ دروستی کا بێتە پێشێ سەر بگرێ. لە بەر وەی ڕۆژئاوا شانسی هەیە بە شەرتێکی بتوانێ بە چاکی لە کارتەکانی کەلک وەرگرێ. لەسەر باشووری وەزعەکە شێواترە  بە باوەڕی من.  شێواوترە لەو بابەتەیەوە کە  عێڕاق حکوومەتێکی ناوەندی هەیە کە  پێوەندییەکی زۆر قووڵی دەگەڵ ئێرانێ هەیە  . ئێران هێزی سەرەکییە لە باشووری . هیچ هێزێک غەیری ئەمریکا لە باشووری ناتوانێ دەگەڵ  ئێرانێ بەربەرەکانییە بکا.  تورکیا موتلەقەن ئەو نفووزەی نییە .  تەنیا نفووزی تورکیای لە لایەن حکوومەتی کوردستانەوەیە  ، ئەویش حەموو کوردستان دەگەڵ وەی نییە ، بەشێکیان دەگەڵنی.  جا بۆیەش مەعلووم نییە  کە ئەگەر  مووسڵێ بگرن چۆن دەبێ. ئەمن پێم وایە گرتنی مووسڵێ زۆر  موهیمە ، لە لایەکیشەوە گرتنی جەرابلۆسی.  گرتنی جەرابلۆسی زۆر موهیممە ، هەتا ئێستا  جەنابی سەرۆک کۆماری تورکیای و جەنابی سەرۆکوەزیرانی تورکیای  هەر دووکیان گوتویانە ئەگەر بچییە ڕۆژئاوای فراتی  ئەوە خەتی سوورە.  بەڵام ئەوان لە مێژە چوون . ئەوان لە ١٧-ی دێسامبرەوە لەوێن. هیچ خەتی سوورەکەش نەماوە. تەوەجوهێ دەکەی ! خەتی سوورەکە نەماوە ئەوان  لەوێن ، بەڵام ئەوەیکە کەنگێ  ئەوان دەبێ جەرابلوسێ بگرن بە باوەڕی من  ئیحتیمالی زۆر ئەوەیە کە  وەختێکی کە ئەمریکاییان بڵێن  و هەتا وەختێکی ڕووسانیش لەوێ بن ئەمن  پێم وا نییە کە هێزی نیزامی تورکیای  شتێکی پێ بکرێ ، مەگەر  ئەوانە واقیعەن بیانەوەێ حەملەیەکی نیزامی بکەن  یانی تەواوی ئەو مەنتەقەی بگرن . بەڵام ئەو دەمی ئەمن لە خۆم دەپرسم  کە ئایا  ئێکانۆمی تورکیای ئەو هێزەی هەیە  کە دە دوو جەبهان دا   شەڕێ بکا بۆ مودەتێکی بڵیند. ئەمن پێم وا نییە .
کوتم دەیانەوێ باڵانسێکی تازە دروست بکەن ئەو باڵانسە  لە پێشدا بوو . ئەو باڵانسە دوو ستوونی هەیە دوو پیلاری هەیە  یەکیان ئێرانە ، یەکیان ئیسرائیل ە . ئەگەر تەماشای بکەی ئێران و ئیسرائیل زۆر پێکەوە ناکۆکیان هەیە  بەڵام بەرژەوەندی ستراتێژیکیان یەکە.  هەر دووکیان بە دژی ووڵاتی عەڕەبین،  هەر دووکیان تورکیایان خۆش ناوێ ،  تەوەجوهێ دەکەی . هەر دووکیان دەیانەوێ ئەو مەنتەقەی بە شتی خۆیان ڕابگرن ، بۆیە موشکیلی ئێران و ئیسرائیلی دەتوانێ لە نەزەر سیاسی چارەسەر بێ ، ئەگەر باڵانسێکی ئاوا هەبێ مومکینە ئەوانە  پێکەوە تەنانەت باڵوێزخانەشیان نەبێ  بەڵام بەرژەوەندە ستراتێژیکەکانیان یەکە .
پرسیار
 بەڕێز بەخێر یێ  دوو پرسیارم هەیە .  پرسیاری سەرەکی ئەو دەمی کە کۆماری کوردستان دامەزرێندرا  پێوەندی کۆمار لەگەڵ پارچەکانی دیکە چۆن بوو  . پرسیاری دووەمیش لە مەڕ دیتنەوەی ڕێگای چارەسەری بۆ ڕۆژئاوا  یان کوردستانی سووریا  لە ناو دەوڵەتان دا گەنگەشە هەیە و باسی ژێنێڤ ی ٣ دەکرێ  ، بەڵام دەبینین پەیەدە وەک بەڕێوەبەری ڕۆژئاوا  ئیزن نادرێ لەو کۆبوونەوەیە دا بەشداری بکا. بە بۆچوونی ئێوە  هەڵوێستی ڕێکخراوە کوردییەکانی  دەرەوەی  پ.ک.ک  و بێدەنگ بوونی  ئەوان  لەو بارەیەوە  مانای چییە و لە جێدا باشووری کوردستان لەو بارەیەوە بۆ ئەوەندە گوێی خۆی ئاخنیوە؟ سپاس پرسیارەکەم ئەوە بوو.

 وەلی:  لە زەمانی کۆمارێ دا پێوەندی لەگەڵ بەشەکانی کوردستانێ هەبوو . بەڵام ئەو پێوەندییانە بەشی زۆری نهێنی بوو ، سیکرێت بوو. لەگەڵ کوردستانی باشوور زۆرتر بوو  ، لە بەر وەی کە هەم بارزانییەکان هاتنە وێ  ئەو دەمی لە ساڵی ١٩٤٥ ی. بارزانییەکان ، مەلا مستەفا پێم وایە دەگەڵ جەماعەتێکی  نزیکەی چەند هەزار کەس هاتن  لە مەهابادێ بوون ، لە دوایە  جەماعەتێک لە ئەفسەرەکانی ئەڕتەشی عێڕاقێ  کە کورد بوون و بەشێکیان  لە بەر کوردایەتی ، بەشێکیان لە بەر شیوعی بوون  یانی کۆمۆمنیست بوون لە کوردستانێ دەرکەوتبوون هاتبوونە کوردستانی ئێرانێ لەوێ کاری تەعلیمات و  ئەوانەیان  دەکرد. پێوەندی دەگەڵ ئەوانە باش بوو. ئەو دەمی عێڕاق دە حەقیقەت دا لە ساڵی ١٩٤٥ – ١٩٤٦  کە کۆمار هەبوو لە ساڵی ١٩٤٦ زۆرتر لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئینگلیسییان دابوو. ئینگلیسییانیش  ئەو دەمی دەیانویست ئەو مەنتەقەی ئارام ڕا بگرن ، هەدەفیان ئەوە بوو نەیەڵن عەشیرەتەکان بجووڵێنەوە ، هەر لە بەر ئەوەش مەلا مستەفا ئەو دەمی دەرکەوت هاتە ئێرانێ.  دەیانەویست مەنتەقەکەی ئارام ڕاگرن. جا لەبەر وەی  ئەو پێوەندییانە هەبوو. دەگەڵ کوردستانی باکوور  پێوەندی کەم بوو ، لە بەر وەی کە چەند حاڵەت هەبوو ، لە بەر وەی کە  فشاری حکوومەتی ناوەندی هەبوو  یەکێکیش ئەوە بوو ئەگەر تەماشای داکیومێنتەکانی ئینگلیسی و ئەمریکایی بکەن  ئەوان لە وەختێکی شەڕ بوو بەتایبەتی وەختێکی کە مەسەلەی جەبهەی ستالین گڕاد بوو  کە دەبوو بە ڕێگای ئێران دا سیلاح و چەک و چۆڵیان بۆ بەرن . ئەو دەمی هەدەف ئەوە بوو کە ئەو مەنتەقەی ئارام ڕابگرن. بۆیە هەم ئینگلیسییان ، هەم ئەمریکاییان  زۆرتر دەگەڵ ئەو سیاسەتی تورکیای بوون ، سیاسەتی دەوڵەتی تورکیای بوون  کە ئەو مەنتەقەی کوردستانی تورکیای دەبێ ئارام ڕا بگیرێ. نەبێتە سەبەبێک کە لەوێ موشکیلەی سیاسی بێتە پێشێ . جا پێوەندی دەگەڵ وەی کەم بووە ئەوەندەی ئەمن دەزانم ، دەگەڵ کوردستانی تورکییەی.
 بەڵام بچینەوە سەر مەسەلەکەی کە باست کرد  کە پەیەدە بانگ نەکراوە بۆ کۆنفڕانسی ژێنێڤی ئەوە دروستە.   بە باوەڕی من مەسەلەکە تەنێ ئەوە نەبووە کە تورکیا فشاری هێناوە ، یا تورکیا  سەرکەوتووە لەو بابەتەی دا.  نەزەری من ئەوەیە ئەوە بە ئیحتیمالی زۆر  ئەوە جوورێک بووە کە ئەمریکاییان ڕووسەکانیان ڕازی کردووە  کە پشتیوانی لە داوخوازی پەیەدەی نەکەن  ئەلئان، چون ڕووسەکان پێداگرییان دەکرد  کە پەیەدە دەبێ لەوێ حەتمەن ببێ. لە دوایە مەسەلەیەکی دیکەش هەیە ئەویش ئەوەیە کە  ئەگەر ئەوەیان لە دەرکەی ڕا نەهێناوەتە ژوورێ بە پەنجەرەی دا ، بە پشتەوە دا هێناویانەتە ژوورێ. ئەویش ئەوە بوو کە لە ڕێگای ئیتیلافی سووریای دێمۆکڕاتێک ، ئەوەی کە داندراوە هێزی ئەساسییەکەی پەیەدە یە  ، حەموو کەس ئەوەی دەزانێ  ، هێندێک هێزی عەڕەبی تێدایە  ئەوان دەچن ، بەڵام موشکیلیش ئەوە نییە کە  ئەلئانەکە لەوێ بن بچن.  یەک  ئیحتیمالی ئەوەی کە ئەوە بە جێگایەکی بگا  زۆر  کەمە . ئیحتیمالی  وەی هەیە ئەوە بەردەوام بێ بێن هەتا شەش مانگان بەڵام نەتیجەی نەبێ.  بە باوەڕی من موهیم ئەوە بوو  کە بچن ، بەڵام ئەگەر نەچن ، قسە ئەوەیە چۆن ڕازی کراون کە نەچن . سەبارەت بە بێدەنگ بوونی ڕێکخراوەکانی دەرەوەی پ. ک . ک و ئەوەی کە بۆچی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاقێ  بێدەنگە . ئەمن تەعەجوب دەکەم کە ئەتۆ تەعەجوب دەکەی بۆچی بێدەنگە.  ئەگەر دەنگی کردبایە بۆ من تەعەجوب بوو.  یانی بۆچی دەبێ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاقێ دەبێ لە سەر وەی وەدەنگ بێ ، بە باوەڕی من  ئێوە دەزانن یەک وا وەبەرچاو دێ کە  هەست دەکەن لەو ناوچەیە دا پێوەندییەکی ستراتژیکیان دەگەڵ تورکییەی  هەیە ، دووەم ئەوەیە لە حەقیقەت دا ئەمن پێم وایە  کە ئەوان سەرکەوتنی پەیەدەیان لە ڕۆژئاوای دا  پێ خۆش نییە  نەک ئەوەی پێیان خۆش نییە ، زۆریشیان پێ ناخۆشە.
کورد بوون شتێکی ڕەگەزی نییە ، کورد بوون پۆزیسیۆنێکی سیاسی یە ، تەوەجوهێ دەکەی . ئەوەی کە ئەمن بە زمانی کوردی قسان دەکەم  ئەتۆ زمانی کوردی قسان دەکەی،دەڵێین ئێمە ئێتنیسیتەمان کوردە ئەوانە بە باوەڕی من هەقایەتن. مەسەلەی ئەسڵی ئەوەیە  کە پۆزیسیۆنی سیاسی من چییە ؟  پۆزیسیۆنی فەرهەنگی من چییە؟  دەنا مومکینە تورکێک لە نەزەر  فکری و پۆزیسیۆنی سیاسییەوە  زۆر لە من نزیکتر بێ لە  کوردێکی کە هەر بە کوردی قسە دەکا.  هەر ئەوەی کە یەکێک کوردە و بە کوردی قسان دەکا  و ئێتنیسیتەی کورد بە پێویستی ئاوا نییە کە حەموو پشتی یەکتری دەگرن، ناگرن بۆخۆتان دیوتانە. بۆ خۆتان دیوتانە کە کوردی باشوور  جاری وایە چییان کردووە دەگەڵ کوردیی ڕۆژهەڵات  یا کوردیی باکوور چییان کردووە . بە داخەوە یەکێک لە گەورەترین موشکیلی کوردان  ئەوەیە کە هەستێکی یەکگرتووی  نەتەوەییان نییە. بە قسە هەیە. ئەلئان ئەگەر شتێکی بڵێی ڕەگی  ملی لە ئەستۆی دێتە دەرێ قەڵس دەبێ.  ئەگەر بڵێی پۆزیسیۆنێکی سیاسی ، هەڵوێستێکی سیاسی بگرە ،  نا  نایگرێ


تێبێنی : ئەو بابەتە زیاتر لە چوار ساڵ لەمەو بەر پێشکێش کراوە.لەو دەمییەوە زۆر ئالۆگۆڕی سیاسی لە ناوچە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ڕوویان داوە. بابەتە کە بە ئاگاداری پرۆفێسۆر وەلی وەک خۆی بە ئالوگٶڕێکی کەمەوە بۆ بڵاو کردنەوە ئامادە کراوە. لەو سێمینارە دا چەمکی ئۆتۆنۆمی بە چڕی شی کراوەتەوە و ئەوەش لە ئەدەبیاتی سیاسی کوردی دا تازەیی خۆی هەر پاراستووە.












No comments: