Saturday, August 1, 2020

بەشێک لە بەرنامەی چشم انداز، تێلێڤیزیۆنی ایران انترناشناڵ، پێشکێشکار ئێلناز کەیانی چوارشەمە ٢٩-ی ژووییەی ٢٠٢٠



بەشێک لە بەرنامەی  چشم انداز، تێلێڤیزیۆنی ایران انترناشناڵ، پێشکێشکار ئێلناز کەیانی
چوارشەمە ٢٩-ی ژووییەی ٢٠٢٠

کۆرۆنا، واکسەنی کۆرۆنا، هەنگاوێک بەرەو پێشەوە، موحەڕەم و کۆڕۆنا لە ئێران
دوکتور نوورەدینی پیر موئەزین، سەرپسپۆڕی تٶێژکاری سی، لوس ئانجلێسەوە
دوکتور کامیار عەلایی، سەرۆکی ئەنیستیتووی لەشساخی و پەروەردەی ناونەتەوەیی، هەر لە لوس ئانجلێسەوە
محەمەد سادقی جەوادی حێسار، ڕۆژنامەنووس و لێکۆلەرەوەی کاروباری ئێران لە مەشهەدوە.


ئێلناز کەیانی: ئاغای دوکتور عەلایی، لەگەڵ بەخێڕهێنانتان  ڕووسیا گوتوویە تا دوو حەوتووی داهاتوو پێکوتەی کۆرۆنا بەرهەم دێنێ، بە لەبەر چاو گرتنی ئەو ڕقەبەرییەی لە ناو وڵاتان دا هەبووە بۆ گەێشتن بەو واکسەنە و بەو خەبەرانەی کە لە وڵاتانی جۆر بە جۆرەوە هەمان بووە لەوانە شیرکەتێکی دەرمانسازی ئەمرێکایی مۆدێرنا گوتبووی قۆناخی سێهەمی تاقیکردنەوەی بالینی بە بەشداری ٣٠٠٠٠ دڵخوازی دەست پێ کردووە بەڵام گوتراوە یەکەم ئاکام لە مانگی نۆوامبر دەردەکەوێ. زانکۆی ئاکسرۆردێش لەلایەکەوە خۆشبینی خۆی دەربڕیبوو کە دەگەینە واکسەن و ئێستاش ڕووسیا گوتوویە تا دوو حەوتووی تر دەگاتە واکەسن . بەلەبەرچاو گرتنی ئەزموونی خۆتان، ئەو خەبەرانە چەندە بناخەی زانستییان هەیە، چەندە دەکرێ متمانەیان پێ بکرێ سەبارەت بەو خەبەرانەی لە مەر سازکردنی پێکۆتە دێتە هەوێلێ؟

دوکتور کامیار عەلایی: سڵاوتان عەرز دەکەم . ئەو خەبەرەی کە ڕووسیا ڕایگەیاندووە لە ڕاستیدا تازە دێتە ناو قۆناخی یەکەمی واکسەن، ئێوە دەزانن بۆ ساز کردنی واکسەن ئێمە چەند قۆناخمان هەیە کە لە پێش دا لە سەر ژمارەیەکی بەرتەنگی چوار پێنج کەسی تاقی دەکەنەوە بۆ ئەوەی بزانن ئەسەری مەنفی هەیە یان نا و دەتوانێ سیستمی پاراستن وەگەر بخا یان نا. دوایە قۆناخی دووەمە کە با ئاسایی لە سەر کەسانی ٦ تا ٦٥ ساڵان تاقی دەکرێتەوە و لە قۆناخی سییەم دا لە سەر ئەو گرووپانەی کە شیاوی سەدەمە پێ گەیشتنن تاقی دەکرێتەوە. لە سەرەوەی ٦٥ ساڵان یان خوارەوەی ٦ ساڵ. کە لەو زەمینەیە دا ئەو واکسەنەی کە ئاکسفۆرد دەستی پێ کرد پێشەنگە و لە قۆناخی سێیەم دایە و دوو دەزگاش لە ئەمریکا دەستیان پێ کردووە و گەیشتوونە قۆناخی سێیەم و چینیش دەستی پێ کردووە و ئەوە لە  راستیدا بۆ ڕووسیا جارێ ئەوە قۆناخێکی زۆر زووە بەڵام وەک دەبینن ئەوانە زۆر لە سەر پەتای ئیبۆلا کاریان کردووە وەک لە ڕووسیا دەبینین. نوختەیەکی کە لە واکسەن دا گرینگە ئەوەیە ئێمە هێشتا تەجروبەیەکی زۆرمان لە سەر ئەو ویرووسە نییە تەنیا شەش مانگە ئاشنایی و تەجروبەمان لەگەڵی هەیە و نازانین کامەیەک لە واکسەنەکان خۆڕاگری پێک دێنێ و ئەو مەسوونییەتە چەندە خٶ دەگرێ و دەمێنێتەوە. چونکە تەنیا سیستمی پاراستن وەگەرخستن بەس نییە بەڵکوو دەبێ مانەوەی سیستمی مەسوونییەت لە بەدەن دا زۆر گرینگە، لەبەر ئەوە زۆر لەو قسانە دەکرێ سیاسی یە بێ بەلەبەرچاو گرتنی ئەو هەڵبژاردنەش کە لە ئەمریکا لە پێش مانە و هەر وەک ئانتۆنی فاچی گوتوویە تا مانگی نۆوامبر ئێمە بە وردی ناتوانین بڵێین چ واکسەنێک کاریگەی دەبێ. ئەگەیش کاریگەر بێ، دەست ڕاگەیشتن بە واکسەن زۆر گرینگە چونکە ئێمە ٧ میلیارد دانیشتووی سەر گۆی زەویمان هەیە و لە باشترین هەلومەرج دا و هەر کام لەو دەزگایانە گوتوویانە کە هەر کام لە ئێمە بەو پەڕییەوە تا ٥٠٠ دانە لە ماوەی یەکساڵی داهاتوو دا دەتوانین ئامادە بکەین.

ئێلناز کەیانی: پێم وا بێ گوتراوە ٢٠٠ میلیۆن هەڵبەت ٦٠ میلیۆنی کە لە ڕووسیابەرهەم دێ و ئەویتری لە وڵاتانی دی گوتراوە بەرهەم دێ.
عەلایی: بەڵێ. بە باوەڕی من جارێ زۆر زووە لەو بارەیەوە قسە بکەین بەڵام ئێمە حەشیمەتی ٧ میلیارد کەسیمان هەیە کە ئەگەر بمانەوێ ٧٠ لە سەدی ئەوانە ڕووماڵ بکەین ئێمە حەوجێمان بە ٥ میلیارد واکسەنە . لە باشترین حاڵەت دا بەلانی کەمەوە ئێمە دە دەزگامان پێویستە کە بە شێوەی سەربەخۆ هەرکامێکیان ٥٠٠ میلیۆن ئامادە بکەن کە بتوانین  ڕووماڵی پێویستمان هەبێ.
ئێلناز کەیانی: ئاغای دوکتور پیر موئەزێن ئەگەر ئێستا چاو لەتازەترین ڕێگاکان و تازەترین دەرمانەکانی کە هەن بکەین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەك کۆرۆنا، کە لە دنیا بەکار دەهێندرێ و دوایە ئەگەر بەراوەردی بکەین لەگەڵ ئێران چ هەیە تا ئێستا واتە تا ئەو کاتەی بگەینە واکسەنەکە و بە رادەی زۆر بەرهەم بهێندرێ؟

دوکتور پیر موئەزین:  ئەمنیش سڵاو دەکەم لە بینەرانی باشی بەرنامە باشەکەتان و میوانانی ئازیز. ئەوەی کە ئەمن دەتوانم لەو قسانەی بەڕێز دوکتور عەلایی گوتی  دەکرێ بڵێین دەرمان و واکسەن تەقریبەن هاو چارەنووسن. لە دنیای ئاکادێمیک و زانستی دا کاتێک دەرمانێکی تازە، واکسەنێکی تازە یان وەسیلەیەکی تازە  لە دنیای پزشکی دا دابهێندرێ یان ساز بکرێ، لە جێدا پرۆتۆکۆلێکی کە ناسراوە دەبێ ڕەچاو بکا. یانی لە پێشدا گەڵاڵە دەکرێ، دوایە سێ قۆناخی بالینی هەیە، لە پێشدا لە سەر کەمتر لە سەد کەس، دوایە لە سەر کەمتر لە هەزار کەس و دوایە لەسەر کەمتر لە سەد هەزار کەس تاقی دەکرێتەوە و ئەگەر ئەسەری لاوەکی کەم بێ، و عەواریزی کەم بێ، کاریگەر بوو و بە باندۆر بوو جا ئەوجار دەگاتە قۆناخی بەرهەمهێنان و قۆناخی کەلک لێ وەرگرتن.

ئێلناز کەیانی: وا وێدەچێ قۆناخێکی ٤٨ ڕۆژەش هەبێ دەبێ ئەو واکسەنەی کە لەو کەسەی دەدەن کە دڵخواز بووە دیسان پێکوتەی لێ دەنەوە و تەئسیراتەکەی ببینن . وایە؟

دوکتور پیر موئەزین: ئەمن ئەوە نازانم. ئەو شتەی کە ئێمە لە لێکۆڵینەوە لە زانکۆی هاروارد فێری بووین ئەوە بوو کە بۆ وێنە هەر ئەوەی کە مۆسێرنا لە سیاتێل لە سەر ٤٥ نەخۆش دەستی پێ کرد، هەر ئەو ئاغای دوکتور فاوچی و دوکتور ڕاین لە ژێنێڤ  لە سازمانی بێهداشتی جیهانی گوتی کە،  شیرکەتی مۆدێرنا خۆشی گوتی دەبێ بۆ یەکسال ئەو ٤٥ نەخۆشە بێن ئانتی بادییەکانیان کۆنتڕۆڵ بکەن و دوای یەکساڵ دەتوانن بڵێن ئایا ئەو واکسەنە بە باندۆر بوو، کاریگەر بوو ، پاراستنێکی مانای ساز کرد یان نا. دەرمانەکەشی هەر وایە. هەڵبەت ئێستا ئەو دەرمانانەی کە ئێمە خەریکین بەکاریان دێنین لە ڕاستید دا ئەو جۆرە دەرمانانەن کە دژی ئێبۆلا، یان دەرمانی دژی مالاریا یان دەرمانەکانی دژی ئانفلۆفوانزا بوون. ئەو دەرمانانە هێشتا وەک دەرمانی هەڵبژێردراو نین کە لە سەریان بکۆڵینەوە بە قسەیەکی دیکە  چوارساڵ قۆناخی لێکۆڵینەوە بە لانی کەمەوە چوارساڵ دەخایێنێ، دوکتور عەلاییش ئاماژەی پێ کرد، ئەو باسی دێمۆگرافی تەمەنی کرد، کە دەبێ لە چەندین ولات دا لێکۆڵینەوەی لە سەر بکرێ. پراکتیکال بوون، یان کاریگەر بوونی دەرمانێک یان واکسەنێک گرینگە، ئەمن نازانم ڕووسەکان چۆن دەتوانن، یان چینییەکان چۆن دەتوانن ئیدیعا بکەن ویرووسێک کە  شەش حەوت مانگ لەوە پێش لە وهانی چین  بەشێوەی ئانقەست یان بە ڕێکەوت هاتووەتە دنیایەوە، ئەمڕۆ ئەوانە دەیانەوێ بڵێن کە سێ قۆناخی پێواژۆی کلینیکییان ئەنجام داوە؟ ئەو نیشان دەدا هێندێک ڕوانگەی، هەڵبەت ئێمە پێشتریش ئەوەمان هەبوو لە  دنیای پزشکی دا. بەداخەوە زانیاری دانی چەواشە، زانیاری دانە هەڵە و بەشێوەی زۆر تێکدەرانە جۆرەیەک شارلاتانیزمی پزشکی هاتووەتە ناو بازاری تەجاڕەتی واکسەن و دەرمان و ئەگەر هەر کام لەو شیرکەتانە و ئێستا لە ڕاستیدا شەش شیرکەت ماونەتەوە بۆ ئاخرین دەمەکانی بەرهەمهێنانی واکسەن یان دەرمان کە دیارە هیچ باس لە دەرمان نییە ، ئێستا قسە لە سەر واکسەنە. ئەو شەش شیرکەتە هەر کامێکیان لەوە دا سەرکەون واکسەنەکەیان بهێننە بازار، واکسەنێکی کە بە باندۆر بێ و مەسوونییەت ساز کا، ٧ میلیارد واکسەن ئەگەر یەکی بەڵانی کەمەوە نرخی ٢٥ دۆڵار بێ ، بە میلیارد دۆڵار وەگیر ئەو شیرکەتە دەکەوێ. لەو ماراتۆنی بەرهەمهێنانە دا رقەبەرییەکی قورس هەیە بۆ پەیدا کردنی واکسەن و ئەمن پێم وایە وەکوو زۆر جار گوتوومە بە دەستی بەپەلە لە جیاتی ماسی، بۆق دەگیرێ. ئێوە لە پاندێمییەکانی پێشوو دا هەتانبوو، ڕەنگە دوکتور عەلاییش وەبیری بێ هەر ئەوە ویرووسی سارس لە ساڵی ٢٠٠٣ ، بۆ سارس یش ویستیان واکسەن پەیدا کەن و دواجار لێی گەران و وەلایان نا و هەر ئەو دەرمانەی کە بۆ ویرووسی ئێبۆلا هەبوو بەکاریان هێنا زانیان کاریگەری نییە وەلایان نا، بەو پێیە ئەمن وەکوو ڕێزدار دوکتور فاوچی بە ڕوانگەی زانستییەوە. لە ڕوانگەی ئاکادێمیکەوە تەماشای دەکەم و پێم وایە ئەو خەبەرانەی کە دەڵین تا دوو حەوتوو یان سێ حەوتووی دیکە دەست پێی ڕادەگا زیاتر یان ڕوانگەیەکی تەجاريتی ، ئابوورییە یان سیاسی یە و یان ئەوەیکە بە ڕیواتەتێکی تر شارلاتانیزمێکی
( دەسبادان) پزشکی یە.

ئێلناز کەیانی:  ئاغای عەلایی: ئەگەر ئێستا باسەکە لە سەر ئێران کۆ بکەینەوە، ئەو جۆرەی ڕووسەکان دەڵێن، ئەمریکاییەکان دەڵێن و یان ئەو جۆرەی کە خۆتان ئاماژەتان پێ کرد ئاکسفۆرد لێی نزیکتر بووەتەوە و وای دانێین کە تا کۆتایی ئەمساڵیش ئەو واکسەنە ساز بێ ئەوە چەندە ئاشکرایە ئەوە چەندە دەخایێنێ هەتا بکەوێتە بەر دەستی هەموو کەس. و دیارە ئەو واکسەنە لە سەرەتاوە نرخی زۆر گران دەبێ هەر وەک خۆشتان ئاماژەتان پێ کرد و ڕێزدار پیر موئەزێنیش ئاماژەی پێ کرد. لە ڕاستیدا ئەوە توانایی و دەسەڵاتی ئابووری وڵاتە کە دیاری دەکا کام ولات دەتوانێ لە واکسەن کەلک وەربگرێ. بە لەبەرچاو گرتنی ئەو وەزعە ئابوورییەی کە ئێران هەیەتی و وەعییەتی ئابووری خەڵک، ئەوە بۆ خەڵک ئێران چۆن دەبێ بۆ کەلک وەرگرتن لە واکسەنەکە؟

دوکتور عەلایی: بڕاونە سەبارەت بە واکسەن شرۆڤە و قسە زۆرە تەنانەت ئەگەر پارەکەشی هەبێ بۆ نموونە  دەوڵەتی ئەمریکا خۆی لە پێشدا کڕیویە، کە بەلانی کەمەوە ٢٠ دۆڵار یان هەر وەک دوکتور پیر موئەزێن فەرموویان ٢٥ دۆڵار بێ ئەگەر ئێمە بۆ دانیشتوانی ٨٠ میلیۆنی ئێران کە بڵێین بەڵانی کەمەوە ١٥ میلیۆن توشبوو بن بیدەین بە ٦٠ میلیۆن کەس بەلانی کەمەوە تێچووی یەک میلیاردە بەلەبەرچاو گرتنی ئەو تەجروبەی کردمان لەمەڕ ئەو خەڵکەی لە ئاویلکەدان دا بوون و حەوجێ یان هەبوو و ئەو یەک میلیارد یۆرۆیەی کە بڕیار وا بوو تەرخان بکرێ بۆ ئەوە هێشتا تەرخان نەکراوە هێشتا ئاسۆیەکی زۆر ڕوون لەبەر چاو دیار نییە، و دووهەم ئەوەیکە ولاتەکان ئێستا پێشاوپێش واکسێنەکەیان کڕیوە. ئێران نە تەنیا ئەوەی نەکردووە، مەعلووم نییە بوودجەکەی لە کوێوە دابین بکرێ. بە باوەڕی من ئێستا لەجیات ئەوەی فکرمان لە سەر واکسەن کۆ کەینەوە کە هێشتا مەعلووم نییە کەی پەیدا دەبێ باشترە بگەڕێینەوە سەر سیاسەتەکانی ئێستا.
ئێلناز کەیانی: دەینە سەر ئەوانیش ئاغای عەلایی
دوکتورعەلایی: بە باوەڕی من شتێکی کە ئێمە لە ٦ مانگی ڕابردوو دا دیتوومانە لە ئێران بە وردی بەڕێوەبردنی خراپ بووە و بە سیاسی کردنی مەسەلە ناسیاسییەکان، ئەمن ئاسۆیەکی باش بۆ داهاتووی ئێران سەبارەت بە واکسەن نابینم.

ئێلناز کەیانی: ئێستا لە ئێران بە هاتنی مانگی موحەڕەم قسە لە سەر بەڕێوەبردن یان بەڕێوەنەبردنی تازییەی موحەڕەم لک و پۆپی زۆری لێ بووەتەوە. بە ڕێکەوت ئاغای ڕەئیسی، عەلیڕەزای ڕەئیسی گوتوویە ڕەنگە ڕێوڕەسمەکانی تازەیەباری مانگەکانی موحەڕەم و سەفەر لە جەماوەریتیرین ڕێوڕەسمەکان دەبن کە لە وڵات دا دەکرێن و دەبێ ئەوەمان لە بەر چاو بێ کە هەر جۆرە کۆبوونەوەیەکی زیاتر لە ١٠ کەس مەترسی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنا زیاتر دەکا. ئیزن بدەن گوێمان لە قسەکانی بەڕێزیان بێ و دوایە درێژە بدەین بە باسەکەمان

ئێلناز کەیانی: لەکاتێکدا کە وەزاڕەتی لەشساخی ئێران لە کردەوە دا لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ئایینی پڕ حەشیمەت نییە لە مانگی موحەڕەم دا و ڕەپ وڕوو دژایەتی خۆی دەربڕیوە ئاغای ڕووحانی لە بەشێک لە وتەکانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی هەیئەتی دەوڵەت دا گوتیان بەرپرسان هەموو قسەکان ناگوێزنەوە. بەڕێزیان رێبوێنی بۆ ستادی خەبات بە دژی کۆڕۆنای بە بنەمای بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی موحەڕەم داناوە . ئیزن بدەن گوێمان کە بەشێک لە قسەکانی بەڕێزیشیان بێ.

ئێلناز کەیانی: ئاغای دوکتور پیر موئەزێن، ئێستا بۆ تازیە باری مانگی موحەڕيم ستادی خەبات بە دژی کۆرۆنا هێندێک پرۆتۆکۆلی ناساندووە، وەزاڕەتی لەشساغی کاریگەر بوونی ئەو ڕێنوێنییانەی بردووەتە ژێر پرسیار و وەک گوێمان لێ بوو ئاغای ڕووحانیش پرۆتۆکۆڵە لەشساغییەکان دادەگرێتەوە. لە جێدا تەنانەت بە ڕەچاوکردنی پرۆتۆکۆڵەکانیش بەڕێوەچوونی ئەو ڕێوڕەسمانە چەند پێویستن و چ جۆرە وەزندێکیان دەتوانێ هەبێ؟

دوکتورپیر موئەزێن: بڕوانە دنیای پزشکی و ئێپیدێمۆلۆژی لە سەر دانەکان و عەدەدەکان و شکڵی گڕافی نەخٶشییەکە داوەری دەکا. ئەگەر لە بیرتان بێ هەر ئەو ئاغای ڕووحانییە، ئەگەر لە بیرتان بێ لە نێوەراستی مانگی ڕەمەزان ، شەوانی قەدر ( لەیلەتولقەدر) کە مزگەوتەکانیان ئازاد کرد و خەڵک مزگەوتەکانی پر کرد، بەڕێزیان هات هەر لێرە، هەر لەو کۆشکەی دا کە خەریکە تێیدا دەژی کە لەبەرەکەتی کۆڤیدی ناینتین ( کۆڤیدی نۆزدە) ئەویش بوو بە کۆشک نشین، بەڕێزیان گوتیان دیتتان مزگەوتمان کردەوە خەڵک هاتن شەوانی قەدر و هیچ ڕووی نەدا. بڕوانە بەڕێزیان نازانێ، یانی ئیرادیشی نییە، بەدبەختە سووچیشی نییە . بەرپرسێکی سیاسی کە لانی کەمەی ئاوەز و شعوور و زانیاری پزشکیان نەبێ کە بەداخەوە ڕێبەرە سیاسییەکانی ئێران نیانە ، بەڕیزیان نازانێ ئەمڕۆ ویرووسێکی کە دێتە ناو بەدەنی ئینسان  خۆ دەستبەجێ کابرا نەخۆش ناکا، دەورەکەی ٥ تا ٧ ڕۆژە، بە لانی کەمەوە یەک تا  ١٤ ڕۆژ تا نیشانەکانی نەخۆشی دەر بکەون کە هەر ئەوەش ڕووی دا. دوای ئەوەی کە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان تەواو بوو ئێمە تووشی قەیڕانیێ هاتین لە نەخۆشییەکان و مەرگ و مردن لە وڵات دا. داستانی موحەڕەمیش هەر وا دەبێ. هەر لەم ئەمریکایەش  کۆبوونەوە، خۆنیشاندان و ڕێپێوان بووە هۆی ئەوە کە ئەمریکا لە ڕووی بڵاو بوونەوەوی نەخٶشییەکە لە دنیا ببێتە یەکەم. ئێرانیش هەر ئاوای لێ دێ. هەر ئەمڕۆ لە ئەردەوێل ڕێوڕەسمی تازیەباری هەبوو. ئەو سەرۆک کۆمارە درۆ دەکا. لە ڕێوڕەسمی تازیەباری ئەردەوێل و عالی یاهو کە گەڕەکی منە، بەیانی کە هەستام ئەو دیمەنانەی کە بۆ منیان ناردبوو دیتمن، تازیە باری هەیە وەکوو ساڵانی پێشوو، نە کەس دەڵێ بۆ وا دەکەن، تەنانەت ماسکیشیان نەداوە بە خەڵک. پارەیان نییە ماسک بکڕن. نە مەودا پارێزی کۆمەڵایەتی لەبەر چاو گیرا، نە کەس ماسک و دەمبێنی هەبوو و ڕێوڕەسمی تازیەبارییەکەش کرا. دەی ئەوە ئاکامی چ دەبێ؟ ئەمن پێش بینی دەکەم لە سەر بنەمای کتێبێکی کە سەد ساڵ لەمەو پێش لە سەر ئانفلۆوانزا نووسراوە هۆلۆکاسێتێکی ویرووسی دە ڕۆژ دوای عاشووڕا دا لە ئێران ڕوودەدا. بڕوانە خانمی ئێلناز کەیانی، لە ئێران لە هەر سەعاتێک دا دە کەس گیانی خۆیان لە دەست دەدەن. لە هەر سەعاتەی دا ١٠٠ کەس نەخۆش دەبن، لە ٢٤ سەعات دا  ٢٣٠ کەس بەلانی کەمەوە ئێستا چەند ڕۆژە لە ئێرانێ قوربانی دەبن.
ئێلناز کەیانی: ئاغای دوکتور پیر موئەزێنی ئێوە لە جێیەک لە قسەکانتان دا ئاماژەتان پێ کرد کە ئەوانە ئەو جۆرە کارناس و کاربەدەستانەن کە گوزارشت دەدەن بە ئاغای ڕووحانی ئاغای ڕووحانی خەتای نییە، لە لایەکی دیکەشە دەفەرموون ئاغای ڕوحانی درۆ دەکەن کامەیەک لەوانەیە؟

دوکتور پیر موئەزێنی: ئەمن نەم گوت ئاغای ڕووحانی گوزارشی درۆ دەدا. ئەمن گوتم قەڵشتێک هەیە لە نێوان قسەکانی بەرپرسانی سیاسی،کولتووری، کۆمەڵایەتی، مەزهەبی و بەرپرسانی لەشساخی دەرمانی.  دوکتور ڕەئیسی دەڵێ کۆبوونەوە یاساخە ، مەودای کۆمەڵایەتی دەبێ ڕەچاو بکرێ. دەبێ ماسک بە کار بهێندرێ بەڵام کاتێک دەگەینە ڕوانگەی سیاسییەکان یان مەزهەبییەکان . ئێوە حیساب بکەن ٢٤٠ کەس لە ٢٤ سەعات دا، ئێوە ئاوا حیساب بکەن  کە لە ٢٤ سەعات دا فڕۆکەیەکی ٢٤٠ کەسی لە ئێران بەر دەبێتەوە. ئێستا چەند  ڕۆژە لە ئێران هەر ڕۆژەی فڕۆکەیەک بە زیاتر لە سەد موسافیرەوە لە وڵات بەردەبێتەوە . کەس مێشیشی لە میوان نییە بۆچی؟ لە بەر ئەوەی هەر لە هەمان ڕۆژی هەوەڵەوە کە ئەو کۆڤید ١٩یە ، ئەو ویروسە هاتە ناو ئێران و ئێوە دەزانن کە وڵاتی ئێمە یەکەم وڵات بوو کە گوزاریشی نەخۆشییەکانی دوای ٥٠ ڕۆژ  شاردنەوە و درۆکردن وەک دوو نەخۆشی کە گیانی خۆیان لە دەست  داوە گوزاریش کرد یانی ئەو نەخۆشەی کە لەبەر کۆڤیدی ١٩ دەمرێ دووسێ حەوتووی پێ دەچێ، ئەوانە شاردیانەوە. دوایە چی هەر ئەو ئەو کۆڤید ١٩یەی کە ئاغایان خەریکن پێوەی دەچارێن لە هەمان ڕۆژی یەکەم سادەترین شێوەیان هەڵبژارد ، ئەویش هەمان مەسوونییەتی گشی، یان  هێرد ئیمیونیتی بوو. ئەوە مانای ئەوەیە کە خەڵک ئازادن. ئەمن بیستوومە کە یەکێک لە وەزیرەکان، یەکێک لە نوێنەرانی پێشووی مەجلیس بە تەلەفون بە منی گوت لە کاناداوە، گوتیان هەر ئەو ڕووحانی یە لە هەمان ڕۆژە بەڕاییەکاندا گوتبووی کە، بیستبووی میزانی مەرگ و میر لە ناو ئەو نەخۆشانەی دا کە نەخۆشی دیکەشیان هەیە، تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ بۆ سەرەوەیە، نەخۆشی شەکرەیان هەیە، پێشینەی سەرەتانیان هەیە ، کێمۆ تڕاپییان بۆ کراوە یان نەخۆشی دیکەیان هەیە گوتوویە چ لەوە باشترە ئێمە ئەوانەمان کەم دەبێتەوە کە لە سازمانی پارێزە کۆمەڵایەتییەکان مووچە وەردەگرن، بیهزیستیمان کەم دەبێتەوە و کۆمەڵ گەنج دەبێ، واتە ئەو  ڕێبەرە سیاسیانەی ئێران بۆ دابین کردنی سڵامەتی خەڵکی ئێران کەمترین نرخێک دانانێن  و هەر ئەوەش ئێوە خەریکن دەبینن زۆر بە ڕاحەتی دەڵێ دەی با ببێ ئەگەر بوو ئەوە دەبێ. مانای ئەوەیە ڕێوڕەسمی تازیەباری دەکرێ و خەلکیش بە ڕاحەتی تازیەبارییەکەیان بەڕێوە دەبەن و نەخۆشخانەکان پڕ دەبن لە نەخۆش  و تەلەفاتێکی زۆرمان دەبێ بەڵام دواجار کە ٦٠ تا ٧٠ لە سەدی خەڵک کە تووشبوون پێی واتە کە مەسوونییەتی ماندگار ساز دەبێ  کە شتی وا نابێ، ئەو دەمی ئیدی حەوجێشیان نییە زەحمەت بکێشن و بە میلیاردان دۆڵار بچن واکسەن بکڕن و بیدەن بەخەڵک چونکە پێیان وایە خەڵک بە شێوەی تەبیعی لە ئاست ئەو نەخۆشییە هەر بەو شێوەیەی مەسوونییەتی گشتی دەپارێزرێن کە دیارە دە هەڵە دان.
ئێلناز کەیانی: ئاغای دوکتور عەلایی پێم خۆش بوو بۆچوونی ئێوەش بزانم سەبارەت بەو پڕۆتۆکۆڵانەی کە ستادی خەبات لە پێناوی دژایەتی کۆڕۆنا ئامادەی کردووە. ئێوە بۆچوونتان چییە سەبارەت بە شوێن دانانی ئەوان؟
دوکتور عەلایی: لە ڕاستیدا ئەو پڕۆتۆکۆڵانە بەگوێرەی ئەو تەجروبە پێنج مانگەیەی کە ئێمە هەمانە، چونکە ئێمە بە عەدەد و ڕەقەم قسە دەکەین و قسەی تیوری ناکەین. ئەوانە نە بەڕێوەچوون و نە ڕەچاو کراون و نە هۆگرییەک هەبووە بۆ ئەوەی بەڕێوە بچێ. سەبارەت بە پرسیارێکی کە میوانی عەزیزتان فەرموویان، هەر ئەو ئامارانەی کە لە ڕاستیدا کە لە سەرەتاوە دەددرا و ئێمە دەمان گوت بە دووری دەزانین کە لەو ڕادەیە دا بێ. باڵاترین پایەی دەوڵەت یانی سەرۆک جمهوور حەوتوی ڕابردوو هات گوتی لە ئێران زیاتر لە ٢٠ میلیۆن ، ٢٥ میلیۆن تووش بوون. ئایا ئاغای  سەرۆک کۆمار ئەو قسەیەی خۆی دروست گوتووە یان بە هەڵەی گوتوورە، کە وابێ ئەگەر ڕاستی کردووە ئەو عەدەدانەی کە ئێوە باسیان دەکەن [ ڕووی لەو کەسەیە کە لە مەشهەدەوە بەشدار بوو. وەرگێڕ]  بە لێبڕاوی عەدەدی دروست نین و ئەمن عەدەدێکی سادەتان پێ دەڵێم. کاتێک وەزاڕەتی لەشساغی ڕادەگەیێنێ  ٢٥٠ کەس مردوون کە بە لێبڕاوی زیاترن . لانی کەمی مەرگ ومیر لە سەر بنەمای  ناوەندی پێشگیری لە نەخۆشە درمییەکانی ئەمریکا یەک لە ٢٥٠ لە گشت دایە و ئەگەر حەشیمەتێک لاو بێ و زیاتریان لە خوارەوی   ٤٥ ساڵ بن یەک لە پێنسەد کەس دایە. یانی ئەگەر عەدەدەی مەرگی ٢٥٠ زەرب لە ٢٥٠ بکەین نزیکەی شێست هەزار کەیسی تووشبووی ڕۆژانەمان هەیە لە ئێرانێ. لەبەر ئەوە ئەو عەدەدانەی ڕادەگەێێندرێ عەدەدی دەقیق نین . من خۆشحال دەبم ئەگەر ئەو دۆستەمان پێوەندی بە منەوە بکەن و ئەمن پێیان دەڵێم. بەڵام کێشەیەکی کە ئێستا ئێمە هەمانە بەداخەوە ئەو باسی کۆرۆنایە بووە بە سیاسی و سیاسەتاوی. لە کاتێکدا ئەگەر ئێمە بگەڕێینەوە سەر دین هەموومان موسوڵمانین، هەموومان باوەڕمان بە ئیمام حوسێنە و هەموومان ئیرادەتمەندی وین بەڵام ئەو باسانە باسی خەڵک هەڵفریوێنەرن و ئەگەر بگەڕێینەوە سەر خودی خودا دەڵێ : " خۆتان بە دەستی خۆتان مەخەنە ناو هەلاکەتەوە" و هەر ئەو جۆرە کە ئیمام عەلی دەڵێ بۆچی هێندێکان فرووعیان گرتووە و ئوسوولیان لە بیر بردووەتەوە. ئێمە دەبێ ئوسووڵ ڕەچاو کەین. کاتێک حەج تەعتیل دەکرێ، و ئێمە باسی فقهیمان هەیە کە زەرەر مەدە بۆ ئەوەی زەرەرت وێ نەکەوێ. ئەگەر سەدەمەیەک وە بەدەن بکەوێ ڕۆژوویەکی کە واجبە دەڵێ مەیگرن، تەنانەت دەستنوێژیش کە واجبە بۆ نوێژ کردن دەڵێ ئەگەر وەزندتان پێ دەگەینێ دەستنوێژ مەشۆن. ئەوانە باسی شەرعی کۆنکرێتن. ئەگەر چوار کەس دەیانەوێ لەبەر خاتری چوار ڕێوڕەسمی ئایینی  داهات وەدەست خەن و لەبەر ئەو دەسەڵاتە سیاسییەی کە هەیانە  تەئسیر دادەنێن بە باوەڕی من شەڕافەتی ئینسانەکان زۆر گرینگە، هەر ئەو باسەی کە میوانی بەڕز کردی چ یەک نەفەور بمرێ و چ هەموو خەڵکی دنیا ئەوە لێرە دا بەرپرسیارەتی شەرعی هەیە بۆیە خۆشحاڵم کە وەزاڕەتی لەشساغی هاتووە لێرە دا هەلوێستێکی هێندێک توندی گرتووە. هەموو کەس دەبێ بەرپرسیار بێ و هەر کەس هان دەدا کە ئەو ڕێوڕەسمە بەڕێوە بچێ، کەس دژی ڕێوڕەسم نییە. هەموومان مەزهەبین ئامادەم گرێو بکەم مەزهەبیتر زۆر لەو کەسانەن کە ئیدیعا دەکەن، بەڵام ئەو باسە هەڵفریوێنەرانە کە دەبێتە هۆی لە دەستدانی گیانی خەڵک چونکە ئەو تاکوتەرایەی دێنە ناو ئەو ڕێ و ڕەسمانە ڕەنگە خۆیان نەمرن بەڵام  ئەوانە شەوێ دەگەڕێنەوە ماڵی، هەموو خێزانەکەیان، دایکوباوکیان دە مەترسی دەخەن. هەر ئەو ئازیزەی ئێمە فەرموویان کە دایەگەورەی خانمیان مردووە. ئەو چۆن مرد؟ ئەو نەهاتووەتە دەرێ، ئەو کەسانەی کە چوون و پێوەندیان پێوە کردووە، لەبەر ئەوە لێرە شەڕافەتی ئینسانەکان لە گۆڕێ دایەو. و تاریخ شەهادەت دەدا هەر کەس کە بیەوێ سیاسەتکاری بکا یان  بەو ئاڕاستە یە شاپە و گاپە و تەبلیغێک بکا سبەینێ بەرپرسیارەتی لە سەر شانێتی.،
ئێلناز کەیانی: ئاغای پیر مۆئەزێن با گوێمان لەقسەکانی ئێوەش بێ و ئەگەر وڵامێکتان هەیە بۆ ئاغای جەودای حێسار فەرموون.
دوکتور پیر موئەزێن: دیارە ئەمن چاوەڕوانیم لە ئاغای جەوادی حێسار نییە کە لە ژێر کارتێکەری دانەی زانستی ی پزشکی دابێ و ئەگەر نیزام پزشکیش زانیارییان داوەتێ دەکرێ ئی مەشهەد بێ. دوکتور عەلایی گوتی، ئاغای دوکتور ڕەزای مەلیکزادە وەزیری پێشووی لەشساغی، جێگری لێکۆڵینەوەی وەزیر لەشساحی ئێستا بەڕێزیان گوزارشێکی بۆ ئاغای ڕووحانی ناردووە ، ئەو وشەی دوکتوری لە خۆی شەتەک داوە، بەڕێزیان گوتوویانە لە سەر بنەمای  ئەو لێکۆڵینەوە مەیدانییەی کە کردوویانە بیست تا سی لە سەدی خەڵک لە سەر بناوانی ئەو تێستانەی کە لە  چەندین زانکۆ کراون. بەڕێزیان گوتوویانە نزیکەی بیست و چەند میلیۆن کەس لە ئێران  تووشی ئەو نەخۆشییە بوون لەوانەیەو بە سووکی گرتبێتیان بە شێوەی سەرپێیی بەڵام هەرچۆنێک بێ  ئەو ئامار و ڕەقەمانەی کە ئێمە لە مەڕ ئێران هەمانە ئەوانە نین. بەڵام، نوختەی کلیل کە ئەو دۆستەمان دەمەوێ بزانێ ئەوەیە کە بەڕێز حێسار گروپێک لە لایەن سازمانی لەشساغی جیهانییەوە هاتوون، گرووپێکی پسپۆڕ پێنج ڕۆژ لە ئێران بوون، گەڕاونەتەوە و گوزارشێکیان گەڵالە کردووە، هێشتا ئیزنیان نەداوە ئەو گوزاریشە چاپ بێ و بڵاو بێتەوە. لەوێدا گوتوویانە لە ئێران هەموو نەخۆشەکان تێست نەکراون، لەوێ دا گوتوویانە کە دەوڵەتی ئێران ئامار و ئەرقامیان بە دروستی ڕانەگەیاندووە. ئەمن لە کلینێکێکدا کە خۆم کار دەکەم و لەوێ تێوەچووم و نەبەزی کڕۆنا بە ریوایەتێک و بە شێوەیەک لە دەست مندا هەیە نەخۆشی ئەوتۆمان هەیە کە ئێستا نیشانەی نەخۆشییەکەیان تێدایە، دەچنە دەرمانگە، تێستیان ناکەن ئاغای حیساری پێیان دەڵێن  ئێمە تەنێ نەخۆشی سەرەوەی ٦٠ ساڵ تێست دەکەین. و سەرنجڕاکیش ئەوەیە ئەوانەی کە تێست دەکەن و تاقیکردنەوەکە پۆزیتیڤ دەردەچێ وەک ژمارەی نەخۆشەکان ڕادەگەیێنن. سیستمێکی بە تەواوی تێک شکاو و سوخت بووی لەشساخی – دەرمانی. عەدەدەکان و ڕەقەمەکان واقعی نین. هەر چەند ئەو عەدەد و ڕەقەمانەی کە بۆخۆشیان ڕایانگەویاندووە ، ئاغای حێساری ئێمە لە ڕووی ژمارەی نەخۆشانەوە لە دنیا لە ڕیزی دەیەم داین لە دنیا دا لە ناو ٢١٨ وڵات دا لە ڕووی مەرگ و میرەوە لە دنیا هەر بەو عەدەدانەی کە وەزاڕەتی لەشساغی خۆی گوتوویە لە ریزی هەشتەم داین لە نێوان ٢١٨ وڵات دا. دەزانن بۆ؟ چونکە وەزیرە لەشساغییەکەمان، هەر ئەو دوکتور نەمەکی یە کە  شەوێک لە نەخۆشخانە نەماوەتەوە و یەک نەخۆشی دەرمان نەکردووە. لە زانستی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ نەخۆشێک نازانێ و لێی تێ ناگا، بەرێزیان چوو لە دانیشتنی مانگیلەیی مەجمەعی جیهانی لەشساغی دا بەشداری کرد. لەبەر چاوی هەموو دنیا گوتی ئێمە نەخۆشییەکەمان کۆنترٶڵ کردووە و گەڕاوە ئێران و گوزارشی دا هەر بەو سەرۆک کۆمارە درۆزنە و گوتی ڕێبەرانی ئوڕووپا بە ڕیز ڕاوەستابوون و لە منیان دەپرسی ئێوە چۆنتان کۆنتڕۆڵ کرد؟ کاتێک نیزامێک پەیکەرەکەی، هەوێنی بوونی لە درۆ  و جامەلۆسکە و شاردنەوە بێ، ئەو خەڵکە چارەڕەشەش کە خەریکە تەمەشای تێلێڤیزیۆن دەکا دەڵێ کۆنتڕۆل کراوە چونکە وەزیر گوتی کۆنتڕۆڵ کراوە. جا بۆیە دەڵێ ئەمن باوەڕم بە ماسک نییە، باوەڕم بە مەودا پارێزی نییە و کاتێک قۆناغی کردەوە دەگاتێ کلیپێکیان بۆ من ناردووە مەداحێک کە  بۆخۆی وەک ئەو ئاغایانی دیکە...
ئێلناز کەیانی: بە داخەوە  کاتێکی زۆرمان نەماوە، ئیزن بدەن درێژە بە باسەکە بدەین،
دوکتور پیرموئەزێن: من ئێستا قسەکەم تەواو دەکەم
ئێناز کەیانی: ئاغادی دوکتور پیر مەوئەزێن: گوێمان لە کۆکردنەوەی قسەکانی ئێوەش بێ. ئێوەش وەکوو ئاغای جەوادی حێسار نەخشی خەڵک پڕڕەنگتر دەبینن؟
دوکتور پیر موئەزێن:  بەڵێ ئەوە نوختەیەکە کە منیش بۆچوونم وەک ئاغای جەوادی حێسارە کە لەو ڵاتێک دا کە دەوڵەت، حکوومەت لە فکری خەلک دا نییە لێرە دایە کە خەڵک خۆیان دەبێ وشیار بن، بۆخۆیان گوێ قوڵاغ بن، بۆ خۆیان بەرپرسی دابینکردنی سڵامەتی خۆیانن. دەبێ ماسک لێ دەن، دەبێ مەودا لە یەکتری بپارێزن، دەبێ لە گردبوونەوە  و قەرەباڵغی بە تایبەتی کۆبوونەوە لە شوێنی سەرداگیراو خۆ بپارێزن و  پەیتا پەیتا دەستەکانیشیان بشۆرن  و بزانن کە ئەو دوژمنە یانی ئەو ویرووسە لە هەموو جێیەک خۆی مەڵاس داوە کە تا هەر کەسی کە هەناسە دەدا هەناسەی ئەو بوونەوەرە زیندووە ببڕێ، بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی خۆی دایە
ئێلناز کەیانی: ئاغای دوکتور عەلاییی ماوەیەکی کورتمان هەیە هەڵێنجاوەی قسەی ئێوەش ببیسین.
دوکتور عەلایی:  ئەمن خۆشحاڵم کە جەنابی حێساری نموونەیەکی زۆر باشی باس کرد. ئەو ٧٠ کەسەی کە لەبن قاچ و قول دا مردن [ لە کاتی ناشتنی سەردار سولەیمانی دا ] بەرپرسیارەکەی خەڵک نەبوون. مەسئوولەکەی کەسانێک بوون کە ئەوانەیان لە فەزایەکی زۆر بەرتەنگ دا بە مەبەستی سیاسی ناردبوو. بە باوەری من ئەوە ڕاستە کە خەڵک بەرپرسیارەتیان هەیە، بەڵام بەرپرسیاریەتی یە نابێ بخرێتە ئەستۆی خەڵک، هەر وەک دەزانین خەڵک شەش مانگ لەمەو بەر، دوو ساڵ لەمەوبەر هاتن ئێعترازیان کرد لە ٣٠٠ شار ناردیاننەوە ماڵێ کاتێک حکوومەت ئیرادە بکا دەتوانێ ئەوە بەڕێوە بەرێ، ئێستا خەریکە بەرپرسیارەتی لە ئەستۆی خۆی دادەڕنێ و تاریخ مەسئوولییەتیان دیاری دەکا، بەرپرسیارەتی ئەو کەسانەی کە لەو زەمینەیە دا گوێ نادەنێ و گیانی خەڵک دە مەترسی دەخەن.
ئێلناز کەیانی: مەمنوون، لەگەڵ ئاغایان کامیار عەلایی سەرۆکی ئەنیستیتووی لەشساغی و پەروەردەی نێودەوڵەتی، دوکتور نوورەدینی پیر موئەزێن، سەر پسپۆڕی جەڕاحی سی هەر دوکیان لە لۆس ئانجلێسەوە  و ئاغای محەمەد سادقی جەودی حێسار ڕۆژنامەنووس وشڕۆڤەکاری مەسەلەکانی ئێران لە مەشهەدەوە. سپاس بۆ ئامادەبوونی هەمووتان و مەمنوون کە ئێوەش هەتا ئێستا لەگەڵمان بوون دەگەینە دوایی ئەم چێشم ئەندازە . هەمیشە دەتوانن ئاڕشیوی چێشم ئەنداز لە سەر ماڵپەڕی ئێمە ببینن. شەو و ڕۆژتان بەخێر.

No comments: