Monday, November 8, 2021

ڕۆمانی پێشمەرگە بە زمانی ئینگلیسی

 



ڕۆمانی پێشمەرگە  بە زمانی ئینگلیسی

ڕۆمانی پێشمەرگەی ڕەحیم قازی بە چەندین زمان وەرگێڕدراوە و بە زمانی ماک پێنج جار و ڤێرسیۆنە کورمانجییەکەی تا ئێستا سێ جار لە سوێد و لە تورکیا چاپ کراوەتەوە.لە ١٣-ی مەی ئەمساڵ ( ٢٠٢١) خوێندکارێکی خەڵکی باشووری کوردستان بە ناوی مەروان کاکل تەوفیق لە شاری نیۆیۆرک  لە سەر بنەمای ڕۆمانی پێشمەرگە باوەڕنامەی دوکتورای وەرگرت، لە زانکۆی  
Bighamton

Translating Kurdish idiom’s in Qazi’s Peshmarga:exploring sciosemontic and cognitive approachesناوی تێزەکەی بوو واتە:" وەرگێڕانی ئیدیۆمی کوردی لە ڕۆمانی پێشمەرگەی قازیدا: کۆڵینەوەی بۆچوونە کۆمەڵناسی نیشانە ناسییەکان" .ئەو تێزە لە دیپارتمانی لێکۆڵینەوەی وەرگێڕان لە ژێر سەرپەرستی پرۆفسۆر. لویزا. ف. مۆریێرا نووسراوە و پڕۆفسۆر جەعفەر شێخولئیسلامی ش لە زانکۆی کارلتن لە کانادا وەک تاقیکاری دەرەوە لە کاتی بەرگری خوێندکار کاکل تەوفیق بەشدار بوو. لەبەر بەڵای کۆڕۆنا، کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بەو تێزە بە ڕێگای تۆڕی زووم دا بەڕێوە چوو. و کۆمیتەی تاقیکاران یەک دەنگ تێزەکەیان پەژراند و دەرجەی دوکتورای مەروان کاکل تەوفیقیان پەسند کرد.
دوکتور مەروان کاکل تەوفیق بە دەم گەڕان لە ئیدیۆمی کوردی لە ڕۆمانی پێشمەرگە دا گشت ڕۆمانەکەی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی ئینگلیسی، و ئینگلیسی زانی بوومی پێی دا هاتوونەوە. هیوادارم بتوانێ وەکوو کتێب چاپی بکا.


حەسەن قازی
نۆامبری ٢٠٢١
 


سەرچاوە: وێبنووسی ڕوانگە


No comments: