دەقی لاپەڕەیەک لە نامەیەکی درێژی نەمر حەمەدەمین سیڕاجی کە لە بەغداوە بۆ من (حەسەن قازی) لە لەندەنی نووسیوە. ئەو نامەیە ڕاست پەنجا ساڵ پێش ئێستا نووسراوە و بە بۆنەی شازدەهەمین ساڵی مەرگی کاک حەمەدەمین لە ٢٩ -٥ – ٢٠١٠ بۆ ڕێز لێنان لە بیرەوەریی ئەو ئینسان پاک و بێ گرێیە بڵاوی دەکەمەوە.
دەقی لاپەڕەیەک لە نامەیەکی درێژی نەمر حەمەدەمین سیڕاجی کە لە بەغداوە بۆ من (حەسەن قازی) لە لەندەنی نووسیوە. ئەو نامەیە ڕاست پەنجا ساڵ پێش ئێستا نووسراوە و بە بۆنەی شازدەهەمین ساڵی مەرگی کاک حەمەدەمین لە ٢٩ -٥ – ٢٠١٠ بۆ ڕێز لێنان لە بیرەوەریی ئەو ئینسان پاک و بێ گرێیە بڵاوی دەکەمەوە. حەسەن قازی
"....لە میوژیکی کویستان، بە ریگای گەرمین دا بگاتە ئەولا و ئەولا، جارێ وایە لە بەر ئەوە ئەگەر میوژ لە نامەکانت دا نەبوو بیر لەوە نەکەیەوە کە نیە یان نیازی ناردنیانم نیە. مەسەلە ئەو قەدەخە و قۆرخەیە کە لەم بارەوە دوای مور کرانی پەیمانی جزایر لە گوری دایە ئیمە نامانەوی دەری خەین کە لە گەرمین را ئاگاداری کارەساتی کویستان بە شکلی راستەوخۆین تۆش باشترە لە نامەکاندا ئەمەت لە بەر چاو بێ کە سانسور لیرە ئەگەر توندتر نەبێ شلتر نیە. دیارە دەرەتانی ناردنی هەوال و رۆژنامە و گوڤار و کتیبی هەمە چەشنەتان هەیە و لەم بارەوە پاش سانسور بە دەست ئیمە دەگا. بو مەسەلەی ئامنیستی و داواکەت، بەم زوانە، یان راستەوخو یان بە هوی کاک رەحمان داوخوازییەکەت جی بە جی دەکەین و هیواشمانە لەم بارەوە، وەک بارەکانی تر سەرکەوتووتر بی. بو ریگای ناردنیش باشترە لە سێ ریگا، ریگای خویان، ریگای ئیوە اروپاو ریگای ئیرە کەلک وەرگرین. بو کتیبی شەرەفنامە کەم کتیبخانە ماوە سەری پیدا نەکیشم و لێ ی نەپرسم. بەلام بەداخەوە وا دیارە نەماوە یان نەهیشتراوە. بیستومە کابرایەک لە هەراج کتیبەکانی مالی کاک هەژاری کریوەتەوە. لەوانەیە تا ئیستا مابن، دەیدوزمەوە و ئەگەر بوو لە سەر سەر و لە سەر چاو.
کاک هیمن زور ئەحوالت دەپرسێ. دەیویست نامەت بو بنێرێ بەلام دەستی بڕیک ناڕەحەتە و توانای نوسینی نیە لەبەر ئەوە داوای لێ بوردنی دەکرد . دوو بەیتی لەم بارەوە داناوە کە ئەوا بوت دەنوسم،
حەیفە ئەو دەستە کە گولزاری دەنەخشاند بشکێ _ حەیفە ئەو دەستە کە نازداری دەگەوزاند بشکێ
حەیفە دەستیک کە بە لەرزی و بە تەزیوی دیسان _ دوژمنی ملهوری زورداری دەتوقاند بشکێ
پر بەدل سلاوی کاک کەلانتەری ، کاک جورجانی و خیزانی، برلیان، ئاوریشمی، مظفر و باقی دوست وئاشنایان دەگەیەنم. سلاوی تایبەتیم هەیە بو خوشکە ژیلا.روناک گەلیک سلاوتان دەگەیەنی و موژدە دەستتان ماچ دەکا. زورم پی خوش بوو نوسیوتە کوری لای خومان لەویندەری زور بوون. داوامە ئەرکی رینوینی ئەو چاو و گوی بەستراوانە بە باشی وەئەستو بگری. هەوڵ بدەی کوڕی باشیان لێ بیتە دەر. گرتنە بەرچاوی سەرچاوەی چینایەتی گرینگە و زوربەی ئەو کورە دەرەبەگ و وردە بورژوایانە کە روو دەکەنە سیاسەت ماوەیەک توند و هەلەشە دەرون، پاشان یان سارد دەبنەوە، یان بە لای تر دا بادەدەنەوە. بەلام هەشن ئەوانەی بەسترانەوەی چینایەتی وەلا دەنین و بو هەمیشە دەبنە مڵکی گەلەکەیان. جا هیوامە هەوڵی تو لەگەل وان، بو ئەم مەبەستە بی و تێ ی دا سەرکەوی. پیم خوشە ناوی ئەوانەی ئامنیستی وەری گرتون، ناوی ئەو لقانەی دیفاعیان وە ئەستۆ گرتوە لیم بنووسی. هەر وەها هەر چەشنە نامیلکە و کتیبی بەکەلکت کە دەست دەکەوی بوم رەوانە کەی.
مردنی سوارەمان بیستبوو بەلام ئەوە کە نوسیوتە لە پلیکانان !! بەر بوتەوە، نەمان بیستبوو. پیمان ناخوش بوو. پیم وایە بڕیک درێژدادڕیم کرد وەختی بڕینەوەی نامە هاتووە. دەستت دەگوشم و ئەولاو ئەملات ماچ دەکەم و داوای خزمەت و هەلسوورانی زیاترت لی دەکەم لە ریگای گەلەکەمان و ولاتەکەماندا
برات مینە
٢٤ – ٥ - ١٩٧٦
هێندێک شڕۆڤە لەسەر ئەو نامەیەی نەمر حەمەدەمین سیڕاجی بۆ من کە پەنجا ساڵ لەمەوبەر لە بەغداوە
بۆ نووسیبووم بۆ لەندەن
١- مەبەست لە مێوژ کتێبە
٢- ئەمنێستی ئینترنەشناڵ لە لەندەن بەشێک لە زیندانییە سیاسییە کوردەکانی لە کوردستانی ئێران تەبەنی کرد و یەک لەوان نەمر غەنی بلووریان بوو [ لە پاشکۆی ئاڵە کۆک دا ئاگاداری ئەمنێستی بۆ وەخۆ کردنی بلووریان وەک زیندانی مانگ هاتووە] ئەمنێستی یارمەتی ماڵێشی کرد بە بنەماڵەی بلووریان. وەک حەمەدەمین لە نامەکە دا بەڵێنی داوە دواتر زانیاری دیکەشی لە سەر گیراوانی سیاسی کورد بۆ ناردم کە منیش لە بەر دەست ئەمنێستیم نا.
٣- مەبەست لە کەڵانتەری، نەمر شەهید مەنووچێهری کەلانتەری یە کە لە چالاکانی چەپ و تێکۆشەر بوو لە کۆنفێدراسیۆنی خوێندکارانی ئێرانی دا کە کاک حەمەدەمین لە ساڵی ١٩٧٤ کاتی سەردانی لە لەندەن دەگەڵی ئاشنا بوو. کەڵانتەری دوای شۆڕشی ١٩٧٩ لە ساڵی ١٩٨٢ لە زابل گیرا و لە تاران لە ژێر ئەشکەنجە کوشتیان. کەڵانتەری خاڵی بیژەنی جەزەنی بوو. مەبەست لە برلیان دوکتور برلیانە ئەویش تێکۆشەرێکی ئێرانی بوو کە بەخۆشییەوە هەر لە ژیان دا ماوە و لە لەندەن دەژی. مەبەست لە ئاوریشمی یۆسف ئاوریشمی و مەبەست لە مظفر موزەفەری شافیعی یە.
٤- مەبەست لە سوارە، سوارەی ئێلخانیزادە ( پ . ئەهوورا) یە .


No comments:
Post a Comment