Monday, February 4, 2008
Sunday, February 3, 2008
وه‌زیری بێسنووری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه
وه‌زیری بێسنووری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه
نووسینی جه‌یمز تراوب
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه حه‌سه‌نی قازی
بێرنارد کوشنێر، وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه، داوای له سه‌فیرانی وڵاته‌که‌ی کردووه‌شان بده‌نه به‌ر"دیپڵۆماسی چالاک"
کوشنێر __ که 37 ساڵ له‌وه‌پێش ڕێکخراوی " دوکتورانی بێ‌سنوور"ی دامه‌زراند، له‌و ده‌مییه‌وه، چوار یان پێنج پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه،زۆر جار له بیروڕای گشتی پێوان له فه‌رانسه دا سیاسه‌تمه‌داری هه‌ره خۆشه‌ویست بووه، ده‌رزه‌نێک کتێبی نووسیوه و ته‌نانه‌ت جارێکیش بیری لێکرده‌وه وه‌کوو به‌رئه‌ندامی سه‌رۆککۆماری خۆی بپاڵێوێ __ بۆ خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و حه‌وله به هه‌ڵپه‌ی ده‌وڵه‌تییه‌یه.
جا له یه‌که‌م ڕۆژی ساڵی تازه دا، کۆشنێر وچه‌ند که‌س له ئه‌ندامانی تیمه‌که‌ی له حه‌وشه‌ی کای دۆرسه‌ی " بینای خانووی وه‌زاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه" له ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و فڕگه بچن بۆ هه‌ڵفڕین به‌ره‌و ئێسلاماباد، وه‌ک کۆشنێر بۆی باس کردم مه‌به‌ست له‌و سه‌فه‌ره ئه‌وه‌یه "هاوپێوه‌ندی خه‌ڵکی فه‌رانسه له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بێنه‌زیر بوتۆ، سه‌روکوه‌زیری پێشووی پاکستان "
نیشان بدرێ، که حه‌وتوویه‌ک پێشتر کوژرابوو" و هه‌ر وه‌ها " هاوده‌ردی له گه‌ڵ هێزه دێمۆکراته‌کانی پاکستان."
کوشنێر، که ته‌مه‌می 68 ساڵه، سه‌رۆککۆمار نیکۆڵا سارکۆزی پێمل کردووه، که بۆ خۆی سه‌رۆککۆمارێکی بزۆزه، فه‌رانسه حه‌وجێی به‌وه‌یه به‌قووڵی له کاروباری پاکستانه‌وه بگلێ، وڵاتێک که بۆ شه‌ڕ به دژی تێڕۆڕ گرێنگه. و فه‌ڕانسه ئه‌و وڵاته‌ی ده‌بێ که سێ حه‌وتوو دواتر،سه‌رۆککۆماری پاکستان په‌رویز موشه‌ڕه‌ف به‌ڕه‌سمی سه‌ردانی ده‌کا.
کوشنێر به پێی ستاندارده‌کانی فه‌ڕانسه،به سه‌ر به ئه‌مریکاییه‌کی توند داده‌ندرێ. له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه دا جگه له چه‌ند ڕێزپه‌ڕ نه‌بێ، له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌کانی سارکۆزی کۆنزێرڤاتیڤ هاوبیره. سارکۆزی له به‌ربه‌ره‌کانییه‌کانی سه‌رۆککۆماری له ساڵی ڕابردوو دا، به‌ڵێنی دا " لایه‌نی چه‌وساوان بگرێ" به دژی " مل هوڕی و دیکتاتۆرییه‌کان" و به توندی " نیسبییه‌تی کولتووری" به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه
" که پێی وایه هێندێک خه‌ڵک بۆ دێمۆکراسی دروست نه‌کراون و لێیان ناوه‌شێته‌وه."
ئه‌من یه‌که‌م جار له سێپتامبری 2007 له نیۆیۆرک کوشنێرم دی، که له‌گه‌ڵ سارکۆزی هاتبوون بۆ به‌شداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ی گشتی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا.هه‌ر ئه‌و ده‌می کوشنێر دڵی واشنگتۆنی شاد کرد‌و بووه هۆی تووڕه‌یی و بێزاری هاوکاره‌کانی پێشووی خۆی له پارتیی سۆسیالیستی فه‌ڕانسه دا _ ئه‌و هه‌ر که له گه‌ڵ حکوومه‌تی ده‌ستی ڕاستی سارکۆزی که‌وت له پارتیی سۆسیالیست ده‌رکرا _ له به‌ر سه‌ردانی ئاشکرا له عێراق و له به‌ڕ ڕاگه‌یاندنی بێ په‌رده که ئێران ده‌توانێ شه‌ڕێک تووشی خۆی کا و به‌ڵایه‌ک به سه‌ر خۆی بهێنێ بێتوو مل ڕانه‌کێشێ بۆ پشکنینه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان له مه‌ڕ به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی خۆی.( سارکۆزی له به‌ر ئه‌و
نهێنییه درکانده به شه‌پڵاغه‌یه‌ک بێده‌نگی کرد.)
کۆشنێر پێی گوتم" گۆڕانێک له پێوه‌ندی دا هه‌یه." " [مه‌سه‌له] گه‌ڕانه‌وه‌ی فه‌ڕانسه بۆ باوه‌شی ئه‌مریکا نییه، به‌ڵکوو گه‌ڕانه‌وه‌ی باوه‌ڕییه له نێوان فه‌ڕانسه و ئه‌مریکا دا."
کۆشنێر به پێی پێوانه‌ی دێمۆگرافی ئه‌وه‌یه که فه‌ڕانسییه‌کان پێی ده‌ڵێن " گۆش کاڤیار" واته چه‌پێکی سه‌ر به توێژی سه‌ره‌وه‌ی بورژوازی. کوشنێر له پاریس گه‌وره بووه، کۆڕی دوکتورێکه.
له ساڵی 1939 دا له دایک بووه.مێژووی پڕ له کوڵ و ئێشی بنه‌ماڵه‌که‌ی پێ بڕاوه. باپپر و داپیری له ئاوشویتس، که‌مپی مه‌رگی نازییه‌کان له له‌هیستان دا مردوون. شه‌ڕ، و کۆمه‌ڵکوژی هۆڵۆکۆست به قووڵی شوێنیان له سه‌ر بۆچوون و دیتنی داناوه و ده‌قیان پێداوه.
له کتێبێک دا که وتووێژێکی دوور و درێژه له گه‌ڵ دانیێل کۆن – بێندیت، قاره‌مانێکی دیکه‌ی چه‌پی فه‌ڕانسه، کۆشنێر ده‌ڵێ، " ئه‌من زۆرم بیر لێکردووه‌ته‌وه، که چۆن له ژێر ده‌سته‌ڵاتی نازیسم دا، ئه‌و هه‌موو جووله‌که‌یه هێشتییان بیانبه‌ن، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، هێندێک له وان ده‌یانزانی _ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نه‌شیان توانیبا به خۆیان بسه‌لمێنن _ که به‌ره‌و مردن و نه‌مان ده‌ڕۆن."
ژیان زنجیره‌یه‌ک ده‌رفه‌تی ڕۆمانتیکی بۆ کوشنێر ڕه‌خساند له درامای خۆڕاگری‌دا. ئه‌و شان به شانی کۆمۆنیسته لاوه‌کانی دیکه به دژی شه‌ڕی ئه‌لجه‌زیره پرۆتیستی کرد و سروودی خوێنده‌وه بۆ ڕزگاریی کرێکاران، و وه‌کوو ڕۆژنامه‌نووسێکی لێزان نێوبانگی بۆ خۆی په‌یدا کرد. له ساڵی 1964 کۆ شنێر و دۆسته‌کانی له لایه‌ن کلارتێ، ڕۆژنامه‌ی کۆمۆنیسته جه‌وانه‌کانه‌وه، چوون بۆ کووبا. له‌وێ کوشنێر شه‌وێ چووه ماسیگرتن و له گه‌ڵ فیدێل کاسترۆ خواردییه‌وه. له هه‌مان کاتدا، خوێندی و بوو به دوکتور.
له ساڵی 1968 دا کوشنێر به پیل بانگه‌وازێکی خاچی سووره‌وه چوو که داوای له دوکتوران ده‌کرد بچن بۆ بیافرا، ئه‌ستانێکی جوێبووه‌وه‌ی نێجێرییه که شه‌ڕێکی دڕندانه‌ی له پێناو سه‌ربه‌خۆیی ده‌کرد. ئێش و ئازاری ترسێنه‌ر هاتبووه گۆڕێ، ؛مه‌رگ و نه‌مان هه‌موو لایه‌کی داگرتبوو، حه‌وجێ به یارمه‌تی و وه‌فریاکه‌وتنی ده‌ستبه‌جێ هه‌بوو، کوشنێر که که‌سایه‌تییه‌کی نه‌ترس بوو، قاره‌مانانه چووه پێشێ و ئه‌و خزمه‌ته بۆ ئه‌و وه‌ک پشوو دان بوو له کاره‌که‌ی. به‌ڵام خاچی سوور هه‌ر له گه‌ڵ ته‌داوی لێقه‌وماوان بوو و کاری به خۆڕاگری نه‌بوو، کوشنێر و دۆسته‌کانی ڕێگه‌یان پێنه‌درا به ئاشکرایی باسی ئه‌وه‌ی بکه‌ن که له ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه جێنۆسایدی ده‌وڵه‌ت بوو له بیافرا.
دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ پاریس، کوشنێر به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه و نێجێرییه‌ی شه‌رمه‌زار کرد. دوایه ئه‌و و دۆسته‌کانی ڕێکخراوه‌یه‌کیان ساز کرد بۆ وه‌فریا که‌وتن و دانی یارمه‌تی ده‌ستبه‌جێ به‌و شوێنانه‌ی که توندوتیژی شه‌ڕ یان کاره‌ساتی خۆڕسکی دایان ده‌گرێ. له ساڵی 1971، گرووپه‌که به مێدیسه‌ن سان فرۆنتیێر _ دوکتورانی بێ‌سنوور _ نێو نرا. نێوه‌که خۆی ورووژێنه‌ر بوو: واته سنووران پێشیان پێ ناگرێ، یان ده‌وڵه‌تان ناتوانن سنوورانیان لێ داخه‌ن.
به‌ڵام به‌رعۆده‌یی پژیشکی و کاری ته‌داویکردن نه‌ده‌کرا بۆ ماوه‌ی درێژ له گه‌ڵ ئێدێئۆلۆژی شۆڕشگێڕانه بگونجێ. له ساڵی 1979، کوشنێر که‌شتییه‌کی به ده‌ربه‌ست گرت بۆ ڕزگار کردنی به هه‌زاران که‌س که به لۆتکه‌ی ته‌ق و ڕه‌ق خۆیان ئه‌سپاردبووه ده‌ست شه‌پۆله‌کانی ده‌ریای باشووری چین بۆ هه‌ڵاتن له ده‌ست حکوومه‌تی کۆمۆنیستی له ڤییێتنام.زۆربه‌ی هه‌ره زۆری به‌ره‌ی چه‌پ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌یان شه‌رمه‌زار کرد،بۆ ئه‌وان بێچاره‌یی و لێقه‌ومانی ئینسانی له گه‌ڵ خێراتی ئێدێئۆلۆژی یه‌کی نه‌ده‌گرته‌وه.
به‌ڵام کوشنێر، که ئه‌و ده‌می ئیدی ببوو به که‌سایه‌تییه‌کی دره‌وشاوه له ژیانی گشتی فه‌ڕانسه دا، بانگه‌وازێکی بۆ کرده‌وه‌ی وه‌فریاکه‌وتن ئاماده کرد که له لایه‌ن که‌سایه‌تی وه‌کوو سارتر، میشێل فۆکۆ، ئۆژن ئیۆنێسکۆ، ییڤ مۆنتان، سیمۆن سینیۆر و بریژیت باردۆ ڕا ئیمزا کرا. سارتر و کۆشنێر له گه‌ڵ ڕایمۆن ئاڕۆن، ڕووناک‌بیری هه‌ره ناسراوی کۆنسێرڤاتیڤی فه‌ڕانسه به یه‌که‌وه وێنه‌یان گرت. دوکتورینی " کرده‌وه‌ی ئینسانی" ئیدێئۆلۆژی یاریده‌دان _ ده‌مێکی جێی واق وڕمان بوو له کۆڕوکۆمه‌ڵی ڕووناکبیریی ئوڕووپا دا.
ئه‌وه دوایی کارییه‌ری کوشنێر بوو له ڕێکخراوه‌ی دوکتورانی بێ‌سنوور دا. له جه‌نگه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی به هه‌را و زه‌نا له مانگی مه‌ی ساڵی 1979 دا، کۆشنێر و دۆسته‌کانی له کۆبوونه‌وه‌که ده‌رکه‌وتن له جیات ئه‌وه‌ی که شه‌ڕێکی پیس بکه‌ن بۆ کۆنتڕۆڵی گرووپه‌که، ئه‌وان ده‌رکه‌وتن و ڕێکخراویه‌کی دیکه‌یان بنیات نا: مێدیسه‌ن دۆ مۆند _ دوکتورانی جیهان _
* * *
شه‌وێک له ساڵی 1985، کۆشنێر له گه‌ڵ هاوڕێیه‌کی له مێژینه‌ی خۆی، ماریۆ بێتاتی، پرۆفێسۆرێکی حقووق نانیان ده‌خوارد. کوشنێر گله‌یی و گازندی ده‌کرد که قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی، به‌وه‌ی که سنووران به شیاوی وه‌سه‌رپه‌ڕین و پێشێل کردن نازانێ، له‌مپه‌رێکی له پێش کار و تێکۆشانی ئه‌و دامه‌زراندووه که هه‌م هیواشکێنه و هه‌م له باری ئه‌خلاقییه‌وه ناکرێ پاساو بدرێ.ئه‌و
له هاوڕێیه‌که‌ی پرسی گه‌لۆ ئه‌تۆ ناتوانی قانوونی نێونه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ بگۆڕی ڕێگه بدا به له سنوور په‌ڕینه‌وه بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی ئازار ده‌کێشن؟ جا ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی له به‌ر باسه پێی خۆش بێ یان نا؟
بێتاتی له وڵامی کوشنێر دا پێی گوت ئه‌و ده‌بێ پشتیوانی فڕانسوا میتێران که ئه‌و ده‌می سه‌رۆککۆماری فه‌ڕانسه بوو، و سه‌رۆکوه‌زیره‌که‌ی ژاک شیراک بۆ ئه‌و بیره وه‌ده‌ست بهێنێ. کۆشنێر وڵامی داوه، " ده‌با نامه‌یان بۆ بنووسین."
له مانگی ژانڤییه‌ی ساڵی 1987 دا،ڕووناک‌بیری ئێ‌لیتی فه‌ڕانسه بۆ سێ ڕۆژان له هۆڵی هۆتێلی مێریدین ی پاریس کۆبوونه‌وه بۆ لێدوان و ڕاوێژ سه‌باره‌ت به " ماف و پرێنسیپه‌کانی ئینسانی." گشت ڕووناکبیران له‌وێ بوون له چه‌په‌وه بگره بۆ ڕاست _ میتێران و شیراک یش له‌وێ بوون،ئه‌وان وه‌ک جووتێک سیاسه‌تمه‌داری پڕاگماتیست له‌وه تێده‌گه‌یشتن بزووتنه‌وه‌که بۆ ئه‌وه نابێ بتوانن گوێی نه‌ده‌نێ
بێتاتی،به پێی ئامۆژگاری کۆشنێر، ده‌قێکی ئاماده کرد و بناخه‌ی مافی " ده‌ستوێڕاگه‌یشتنی ئێنسانی" گه‌ڵاڵه کرد و له‌وێ بۆ خه‌ڵکی خوێنده‌وه و دوایه دایه ده‌ست شیراک، که به‌ڵێنی دا ده‌قه‌که به‌رێ بۆ کۆبوونه‌وه‌ی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان یانه‌یه‌کی ده‌وڵه‌تانه و ئه‌ساسنامه‌که‌ی هه‌میشه وا لێک دراوه‌ته‌وه که ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام له ئاست ده‌ستتێوه‌ردان له کاروباری نێوخۆییاندا بپارێزێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کۆشنێر پێشنیاری ده‌کرد که دوکتوران و کرێکارانی یارمه‌تیدان مافی ئه‌وه‌یان بدرێتێ له دۆخی نائاسایی دا یارمه‌تی بکه‌ن.دوای ساڵێک حه‌ولدان و پشتیوانی بۆ په‌یدا کردن، له دیسامبری ساڵی 1988 دا کۆبوونه‌وه‌ی گشتی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ئه‌و مافه به‌رته‌نگه‌ی په‌سند کرد.
و له ساڵی 1991، کاتێک کوشنێر و خه‌ڵکی دیکه چاره‌نووسی کورده‌کانی عێراقیان دراماتیزه کرد که له ده‌ست سه‌دام حوسێن ڕایان ده‌کرد،ئه‌نجومه‌نی ئاسایشتی کۆڕی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان پشتی حه‌ولێکی به‌ربڵاوی ئینسانی گرت بۆ له سنووری عێراق تێپه‌ڕێن به مه‌به‌ستی به ده‌نگه‌وه‌هاتن و که‌مکردنه‌وه‌ی ئازاری کورده‌کان.
ده‌ستوێڕاگه‌یشتنی ئینسانی سه‌لماندی که لێواره‌یه‌کی ناسک بێ له پێچ دا. به ساڵان دواتر، به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی له باڵکان و ڕواندا ڕووی ده‌دا، کۆفی ئاننان، که ئه‌و ده‌می سکرتێری گشتی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بوو ده‌ستی کرد به باس کردنی مافی ده‌ستێوه‌ردانی ئینسانی بێتوو جینایه‌تی به کۆمه‌ڵ بقه‌ومێ. له ساڵی 2005 دا، کۆبوونه‌وه‌ی گشتی کۆڕی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان [بڕیارێکی] په‌سند کرد که دواتر به " به‌رپرسیاره‌تی پاراستن" نێوبانگی ده‌رکرد.
ئه‌و دوکتورینه‌ی ده‌ستێوه‌ردان که ده‌یان ساڵی بیرلێکردنه‌وه و کرده‌وه‌ی خایاند له لایه‌ن تیمێک له دوکتورانی لاو له بیافراوه ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌و " ڕوانگه به‌دیله به‌ربڵاوه سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی جیهانی" به‌و جۆره‌ی که پاول بێرمان نێوی لێناوه، ئه‌و هه‌له‌ی ڕه‌خساندووه که ده‌سته‌ڵاتی ڕۆژئاوا،مه‌کۆی خراپه بۆ چه‌پ " بتوانێ جیهانێکی باش ساز کا بۆ ئه‌وانه‌ی له هه‌موو چه‌وساوه و زۆرلێکراوان، چه‌وساوه‌تر و زۆرلێکراوترن."
کوشنێر له ساڵی 1988 وه تا ساڵی 1992 له حکوومه‌تی سۆسیالیست ی مێتێران دا وه‌زیری کاروباری ئینسانی بوو، پایه‌یه‌کی که ئه‌و له جێ‌دا وه‌کوو سه‌رده‌می ڕێکخراوه‌ی دوکتورانی بێ‌سنوور هه‌ڵی ده‌سووڕاند به‌ڵام به مۆرێکی حکوومه‌تی به‌ده‌سته‌وه.له هه‌ر جێیه‌ک ناوچه‌یه‌کی کاره‌سات لێدراو هه‌بایه _ لوبنان، ئێران،لیبێریا، کوردستان، سۆمالیا،بۆسنیا _ ئه‌و له‌وێ بوو، و مینی بووسی پڕ له‌هه‌واڵنووسان ده‌وره‌یان دابوو.
له مانگی ژووه‌نی ساڵی 1992. کوشنێر،میتێرانی ڕازی کرد به فڕینێکی دزی بچێ بۆ سارایێڤۆ بۆ ئه‌وه‌ی سڕبه‌کان پێمل کا که ئه‌وده‌می فڕگه‌ی وڵاته‌که‌یان گه‌مارۆ دابوو بۆ ئه‌وه‌ی رێگه بده‌ن به نیشتنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکانه‌ی یارمه‌تی ئینسانییان ده‌هێنا.سڕبه‌کان تانکه‌کانی خۆیان له سه‌ر مه‌یدانی فڕگه مۆڵ دابوو،و هێزێکی پچووکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش که له‌وێ بوو له‌وزه‌ی دانه‌بوو ئه‌وێیان پێ چۆل کا.
یه‌که‌م هێلیکۆپتێر نیشته‌وه. کوشنێری تێدا بوو، و هه‌واڵنێرانی ئاژانسی فڕانس پڕێس و گۆڤاری پاری ماچ یشی له گه‌ڵدا بوو. هێلیکۆپتێری دوویه‌م میتێرانی تێدابوو، که داوای کرد ئیزن بدرێ به گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵک له شاری گه‌مارۆ دراو ڕا به رێگه‌ی هه‌وا دا. ئه‌و خه‌به‌ره له هه‌موو دنیا دا ده‌نگی داوه. تانکه‌کانی سڕبییه‌کان مه‌یدانی فڕگه‌یان چۆل کرد، و چه‌ند ده‌رزه‌نێک له سه‌ربازانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هێمنی فڕگه‌که‌یان پاراست. کوشنێر بوو به قاره‌مانێک.
به‌ڵام گه‌لۆ ئه‌و کاره سه‌ری گرت؟ نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان به‌ره‌و دواوه کشاوه بۆ بۆسنیا، و هێزێکی نارد بۆ پاراستنی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵک به ڕیگه‌ی هه‌وا دا، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی هیچ بکا و ده‌ی دی که سڕبه‌کان به‌رده‌وامن له تۆپ بارانی سارایێڤۆ و شاره سه‌ره‌کییه‌کانی دیکه. که ئه‌وه‌ش گه‌یشته به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی کاره‌ساتاوی " ناوچه‌ی ئارام" ، کۆمه‌ڵکوژی سرێبرێنیجا و ئاخره‌که‌ی، که‌مپه‌ینێکی بۆمباران کردن له لایه‌ن ناتۆ وه.
له کتێبه‌که‌یدا " ته‌ختێک بۆ شه‌وێ" ده‌یڤید ریف ده‌ڵێ، له جێ‌دا ده‌بێ له پاش ده‌ستێوه‌ردانی قاره‌مانانه چاو له‌و بارودۆخه دڵته‌زێنه‌ی بکرێ که به دوویدا هات.کتێبه‌که‌ی وی هێرشێکی هه‌موولایه‌نه‌یه بۆ سه‌ر ئینسانه‌تی وه‌کوو رێنوێنێک بۆ کرده‌وه‌ی سیاسی.ئه‌وه ڕاسته، ئه‌و ده‌می ئاکامه ترسێنه‌ره‌کان، پێشبینی نه‌ده‌کران، و به دڵنیاییه‌وه بۆسنییه‌کان به گواستنه‌وه‌یان به ڕێگه‌ی هه‌وا دا حاڵیان باشتر بوو له‌وه‌ی که ئه‌و کاره هه‌ر نه‌کرابا.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و ڕووداوانه وه‌کوو بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کن که ئینسانییه‌تێکی خه‌ست به سیاسی کراو که له ڕاستیدا کوشنێر دای هێنا، به کرده‌وه هه‌مان پله‌ی ئه‌خلاقی نییه وه‌ک خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر فاشیزم دا. ئه‌وه حه‌وجێی به هه‌ڵبژاردنی سه‌خت هه‌یه؛ و هێندێک جار هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ده‌کرێ هه‌ڵه بن.
* * *
له فڕینماندا به‌ره‌و ئیسلاماباد، کوشنێر باسی به‌رعۆده‌ییه‌کانی فه‌ڕانسه‌ی بۆ کردم له ئاست دابێی ئه‌فغانستان، که سارکۆزی جه‌ختی کردبووه‌وه به به‌ڵێن دان به هێشتنه‌وه‌ی سه‌رباز له‌وێ بۆ خزمه‌ت کردن له هێزی ئاشتی پارێزی ناتۆ دا، و ئه‌وه ده‌ورێکی گرینگی ده‌بێ له سه‌باتی پاکستان و چاره‌نووسی دێمۆکراسی له‌وێدا.
کوشنێر گوتی، بوتۆ جوان و ئازا بوو و هه‌ڵگری ئاوات وهیوا بوو بۆ پاکستانێکی باشتر‌و گوتی ده‌یه‌وێ بچێته زێدی بنه‌ماڵه‌یی وی له لارکانا و گۆڕه‌که‌ی زیاره‌ت بکا.
کوشنێر دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته پاکستان ڕۆژی دواتر زنجیره‌ک کۆبوونه‌وه و چاوپێکه‌وتنی کرد.له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نانی به‌یانی خواردندا له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی چه‌ندین پارتیی سیاسی ئه‌و وای نواند که فه‌ڕانسه به مه‌رگی بۆتو که‌وتووه‌ته نێو ماته‌مینێکی گه‌وره‌وه.
ئه‌و گوتی:" ئێمه له هه‌ژانیش زیاتر هه‌ژاوین به کوژرانی بێنه‌زیر بوتۆ،و ماڵمان وێران بووه."
دوایه کوشنێر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی یه‌کساعه‌ته‌ی له گه‌ڵ موشه‌ڕه‌ف هه‌بوو و پێی گوتم ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه دۆستانه،کراوه وهه‌تا بڵێی ئافرێنه‌ر بووه. موشه‌ڕه‌ف پێکێشی کردووه که چوونی بۆ لارکانا زۆر به مه‌ترسییه،و هه‌ر ئه‌وه‌نده.
کوشنێر له گه‌ڵ ڕێبه‌رانی پارتییه‌که‌ی بوتۆ پارتیی گه‌لی پاكستان له سه‌فاڕه‌تخانه‌ی فه‌ڕانسه نانی نیوه‌ڕۆی خوارد. ئه‌وان لێیان سوور بوو که حکوومه‌تی موشه‌ڕه‌ف به جۆرێک ده‌ستی له کووژرانی بوتۆ دا هه‌یه. کوشنێر به‌ڵێنی پێدان ته‌له‌فون بکا بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، کۆندۆلیزا ڕایس، و وه‌زیری کاروباری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا، ده‌یڤید میلیباند، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش گوشار بهێنن که لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌که بکرێ.
کوشنێر که نه‌یتوانی بچێ بۆ لارکانا، به‌وه پێمل بوو تاجه گوڵێک له‌و شوێنه‌ی بوتۆی لێ کوژرابوو دابنێ. کاربه‌ده‌ستان حه‌ولیان دا پێش به‌وه‌ش بگرن، به‌ڵام ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی فه‌رانسه گوێی نه‌دانێ و چوونه ئه‌وێ و به‌ر له‌وه‌ی بچن مێدیاکانیان له ئیسلاماباد ئاگادار کرد.کوشنێر به‌ره‌و شوێنه‌که چوو،دڕی دا به نێو ژماره‌یه‌کی قه‌ره‌باڵغی وێنه‌گران که له‌وێ کۆببوونه‌وه م و تاجه گوڵینه‌که‌ی له پای پۆستێرێکی گه‌وره‌ی ڕێبه‌ری له پاکه‌وتوو دانا.
کوشنێر گوتی " به ناوی کۆماری فه‌ڕانسه و سه‌رۆککۆماری فه‌ڕانسه و یه‌کێتی ئوڕووپا" _ کوشنێر ڕسته‌کانی خۆی بۆ خۆی وه‌رگێڕا سه‌ر زمانی ئینگلیسی له‌و کاته‌یدا ده‌چووه پێشێ _ " ئه‌من ڕێزی خۆم ده‌رده‌بڕم بۆ پاشماوه‌ی جه‌نگاوه‌رێکی دێمۆکراسی و ئازادی."
کوشنێر کاری خۆی کرد، و ئه‌مه‌ی له به‌رچاوی مێدیای پاکستان و نێونه‌ته‌وه‌ییدا کرد: فه‌ڕانسه، و ڕۆژئاوا هه‌ر وا ڕاناوه‌ستان له کاتێکدا دێمۆکڕاسی له پاکستان داده‌مرکێندرێ.یان مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو، هه‌رچۆنێک بێ.
* * *
کوشنێر ده‌ڵێ ئه‌و له‌و باوه‌ره دایه که بۆ خۆی و سارکۆزی ئیدێعای فه‌ڕانسه‌یان بۆ ڕێبه‌ری سیاسی و ئه‌خلاقی دامه‌زراندووه‌ته‌وه به دانانی بایه‌خه سه‌ره‌کییه‌کانی دێمۆکڕاسی و مافی مرۆ له دڵی سیاسه‌ت دا. به‌ڵام فه‌ڕانسه‌ییه‌کان به‌ئاسایی ئه‌و به " نێئۆ کۆنسێرڤاتیڤ" ێک داده‌نێن.
ئه‌و زاراوه‌یه، که له قامووسی چه‌پاندا له ڕاستیدا جێگه‌ی " فاشیست" ی گرتووه‌ته‌وه ، که‌م تا زۆر مانای " که‌سێکه که پێی خۆشه ئامرازه‌کانی ده‌وڵه‌ت به کار بهێنێ بۆ پێشخستنی بایه‌خان"هه‌ڵبه‌ت، له دوای ساڵی 2003، مانای "شه‌رخواز" و " ده‌ستنێژی ئه‌مریکا" شی تێده‌خوێندرێته‌وه.
له ڕاستیدا، له مه‌ڕ عێراق، کوشنێر ده‌ستێوه‌ردانێکی ئینسانی له به‌رچاو بوو، که له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه‌وه پشتی بگیرێ، وه‌کوو ده‌ستکه‌وتی هه‌ره گه‌وره‌ی دوکتورینی "ئه‌نگێغانس،" یان ده‌ستێوه‌ردان. به‌ڵام ئه‌و باسی عێراقی دوای شه‌ڕ ده‌کا وه‌کوو کاره‌ساتێکی ڕه‌ها که ده‌کرا به ته‌واوی خۆی لێ بپارێزدرێ، و ئه‌و به ئاشکرایی باسی په‌سند کردنی ڕایس به سه‌ر جێگری سه‌رۆککۆمار دیک چینی دا ده‌کا، که وه‌ک کوشنێر ده‌ڵێ: " به‌رپرسیاری هه‌ڵه‌ی زۆره."
کوشنێر وه‌کوو چه‌واشه‌کار و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاویش باسی لێوه کراوه. سارکۆزی سه‌باره‌ت به مافی مرۆ زۆر که‌متر دواوه به پێچه‌وانه‌ی شاپه و گاپه‌ی زۆری له به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردن دا. له‌و مانگانه‌ی دواییدا ، سارکۆزی له کۆشکی ئێلیزه دا میوانداری کردووه له میوانانی وه‌کوو کۆلۆنێل موعه‌مه‌رئه‌لقه‌زافی لینی و هوگۆ شاڤێزی سه‌رۆککۆماری ڤێنێزوئێلا. ئه‌و پیرۆزبایی کردووه له ڤڵادیمیر پوتین بۆ سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پارڵمانیدا، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به قووڵی به نادێمۆكڕاتی به‌ڕێوه‌چوون.
ئه‌من له کوشنێرم پرسی گه‌لۆ ئه‌و هه‌ست به ناڕه‌حه‌تی یان نیگه‌رانی ده‌کا له ئاست بده و بستێنه‌کانی سارکۆزی له گه‌ڵ ئۆتۆکراتان. ئه‌و وڵامی دامه‌وه." ناڕه‌حه‌تی.ئا" "نیگه‌رانی،نا." ئه‌و گوتی پرێنسیپێکی ڕاستی هه‌یه که کۆمه‌ڵگه‌ی لایه‌نگری مافی مرۆ لێی تێ ناگا " ئه‌وان ده‌بێ پڕۆتیست بکه‌ن، ئه‌وه ده‌وری وانه." " ئه‌وه کاری من بوو بۆ ماوه‌ی 35 ساڵان. ئێستا ئه‌من به‌رپرسیاری پیشه‌یه‌کی تایبه‌تیم. ئێمه ده‌بێ بڵێین، ' ببوورن، به‌ڵی،به‌ڵی،به‌ڵێ' و گوێیان لێ بگرین. ئه‌وه هه‌مان شت نییه بۆ سه‌رۆککۆماری فه‌ڕانسه. هه‌ڵبه‌ت دیاره ئه‌و ده‌بێ له گه‌ڵ پوتین ده‌ست لێک داته‌وه!"
* * *
13 سه‌عات هه‌ڵفڕین له گه‌ڕانه‌وه له ئیسلاماباده‌وه به‌ڕه‌و پاریس که‌مێک دوای سه‌عات 2ی دوای نیوه‌شه‌و بوو. کوشنێر منی گه‌یانده‌وه ئاپارتومانه‌که‌م و گوتی سبه‌ینێ حه‌ول ده‌دا سارکۆزی، ڕایس و میلیباند پشتیوانی بکه‌ن له سازکردنی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ سه‌باره‌ت به مه‌رگی بوتۆ.
ئه‌من له کوشنێرم پرسی گه‌لۆ پێی وایه ئه‌وه‌ی هیوادار بوو له ئیسلاماباد وه‌ده‌ستی بهێنێ وه‌ده‌ستی هێناوه. ئه‌و گوتی " به‌ڵێ ئه‌وه جارێ سه‌ره‌تایه. ئه‌وه‌ی گرینگه ئه‌وه‌یه ئێمه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه پاکستان . ئێمه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و که‌نداو و ئه‌فریقا. و ئێستا ئێمه گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌بۆ نێو دڵی ئوڕووپا."
__________
جه‌یمز تراوب نووسه‌رێکی گۆڤاری نیۆیۆرک تایمزه، ئێستا له سه‌ر کتێبێک کار ده‌کا سه‌باره‌ت به پێشخستنی دێمۆکڕاسی
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕانه: ئینترنه‌شنال هێڕالد تیربیون، شه‌مۆ _ یه‌کشه‌مۆ 3-2 فێڤرییه‌ی 2008
http:/www.ruwange.blogspot.com
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
1:44 PM
1 comments
Saturday, February 2, 2008
به‌ڵگه‌ی ژماره 8 نامه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ ڕه‌حیمی قازی
به‌ڵگه‌ی ژماره 8 نامه‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ ڕه‌حیمی قازی به ده‌ستخه‌تی خۆی
بو عزیز و خوشه‌ویستی محترم رحیم قاضی
له پاش احو[ا]ل پرسین و سلام کردن و چاو ماچ کردن
ایمه‌ش هه‌مو سلامتن و صحه‌تمان باشه و قصوریمان نیه له غیری دوریی ره‌فیقان و هه‌والان نه‌بی رحیم کاغذی ایوه‌م وه‌رگرت اوی به‌م تاریخه ره‌وانه کراوه 57 / 5 / 27 و هه‌مو لیمان معلوم بو جنابتان گوتبو که له مانگی ایون [ ژووه‌ن] روژی 3 ده‌روم بو تاشکند و تا 13 مانگی له‌وی ده‌مینمه‌وه و اگر تو به مصلحه‌ت بزانی فکری اوه‌م هه‌یه که بچمه لایی هه‌والان له سه‌فخوز بو دیده‌نی اوان
اوه خوم وا ده‌زانم که چند پیاوی وایان هه‌یه که له مبدئی ملی و هه‌ده‌فی عمومی دور که‌وتونه و رایی عمومی له گه‌لیان مخالیفه له به‌ر اوه ده‌ستیا[ن] به نفاقی به‌ینی خویان دریژ کراوه به‌م مناسباته پیاوی خرابیان تیدا هه‌یه له به‌ر اوه خوم به مصلحه‌ت نازانم له جنابت بچیه لایان و خوتان نشانیان نه‌ده‌ی باشتره
ایتر که‌یفی خوتانه مصلحه‌تی خوم بو جنابتان به‌یان کرد که خوم به مناسیب نازانم خوتان نیشان بده‌ن ایجاب ناکه‌ت
و هه‌ولانی ایمه هه‌مویان سلام له ایوه و له هه‌مو هه‌ولانی برا کورده‌کان ده‌که‌ن
ایتر چاوتان ماچ ده‌که‌م والسلام
بارزانی مصطفی
1957 – 5 - 31 جێگه‌ی ئیمزا
و اوه‌ش لیمان معلومه که اجتماعیه‌کی علمی
له تاشکند ده‌بی به‌و مناسباته ده‌رو[ی] بو تاشکند
Copy Right:http:/www.ruwange.blogspot.com
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
7:00 PM
0
comments
Tuesday, January 29, 2008
بەڵگەی ژمارە 6 و ژمارە7
ئه‌م وێنه‌یه له ساڵی 1955 له یه‌کێتی شووره‌وی هه‌ڵگیراوه. له لای ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ: فه‌یزی وه‌سمان بارزانی، عیسا حه‌کیم بارزانی،مکایل بارزانی،عه‌نبه‌ر بارزانی،سوله‌یمان حه‌کیم بارزانی و سه‌لیم عیسا بارزانی
بەڵگەی ژمارە 6 نامه‌ی ڕه‌حیمی قازی بۆ مه‌لا مسته‌فای بارزانی به ده‌ستخه‌تی خۆی
کوپیه
برای به‌رز و خوشه‌ویست کاک محمداوف (ملا مصطفی بارزانی)
هومیدم هه‌یه ساغ و سلامت وکه‌یف خوش بن و هه‌ر وه‌ها به بونه‌ی ته‌واو کردنی مدرسه پیروزبایی تان لی ده‌که‌م. وضعی من باشه و ئه‌وا چه‌ند روژیکه له تاشکه‌ند گه‌راومه‌ته‌وه.چاوم به ته‌واوی هاواله‌کان که‌وت و گه‌لیک _ گه‌لیک چاوم رون و دلم شاد بو. ئه‌وه‌ی که به‌ر له هه‌مو شتیک هوی دلخوشی منی پیک هینا ئه‌وه‌یه که ته‌واوی هاواله‌کان بونه‌ته خوینده‌وار و گه‌لیک وه‌پیش که‌وتون و جیگای هه‌ویا و هومیدن.
به‌لام، نازانم هه‌تا که‌نگی ده‌بی هه‌ر وا بی تشکیلات و بی سه‌ر و به‌ر بین. لام وایه ایتر کاتی ئه‌وه گه‌یشتووه که پیکه‌وه وه‌خر بین ، ته‌واوی ناته‌بائیه‌کان وه‌لابنیین و به‌یکه‌وه بو ملت و وطن کاری بکه‌ین. ته‌واوی مهاجره سیاسیه‌کانی له سویت وه‌خرهاتون و تشکیلات یان هه‌یه و بو دواروژی ملت و وطنی خویان کاری خو حاضرکردن به‌ریوه ده‌به‌ن. هه‌ر ایمه کورده‌کانین که له‌و نعمته بی به‌ش بوین.
جنابت براگه‌وره‌ی ایمه‌ی و ایمه هه‌مومان ئه‌وه‌مان قبوله. ئه‌ورو وظیفه‌ی مقدس و وجدانی ایوه‌یه که، بو خرکردنه‌وه‌ی کورده‌کان له‌یک جی ده‌ست با کار بن و ئه‌وه‌ی بزانن که، اگر بیتو ئه‌ورو ئه‌و کاره‌ی نه‌که‌ن سبه‌ینی ده‌بی له حاست ملت مسئولیت هه‌ست بکه‌ین. ئه‌من شخصا بو هه‌مو چه‌شنه خزمه‌تیک به آمانجی خربونه‌وه و یک که‌وتنی کورده‌کان حاضرم و اگر فرضا ئه‌منیش قبول نه‌که‌ن، به‌لام پیکه‌وه وه‌خربین و تشکیلاتیک ساز بکه‌ن و دیسان حاضرم، چونکه به قازانجی عمومه.
ئه‌من ده‌زانم که ایستاش جنابتان دلتان نسبت به من خاوین نیه. ئه‌من ده‌زانم که، بعضه که‌سیکی غیری کورد به آمانجی لیک هه‌لبرینی ایمه به ته‌واوی هیزی خویانه‌وه تیده‌کوشن، به‌لام قه‌ید ناکات. روژیک دیت که، ته‌واوی حقیقته‌کان روناک ده‌بنه‌وه و ئه‌و ده‌می معلوم ده‌کات که، ئه‌من جیا له حرمت و باوه‌ری به ایوه هیچ کاتیک فکریکی دیکه‌م نه‌بووه.
دیسانیش ره‌جام ئه‌وه‌یه له مه‌ر سازکردنی کونفرانس و یا مشاوره‌یکی کوردان به آمانجی دامه‌زراندنی تشکیلات و ولابردنی دودلی و ناته‌بایی نیو خومان تیبکوشن.
برای پچوکی ایوه
ئیمزای ره‌حیمی قازی
3/7/ 57
بەڵگەی ژمارە 7 وڵامی مه‌لا مسته‌فای بارزانی بۆ نامه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ڕه‌حیمی قازی به ده‌ستخه‌تی خۆی
بو عزیز و خوشه‌ویستی خوم جنابی رحیم قاضی زور محترم
له پاش سلام و احوال برسین چاوتان ماچ ده‌که‌م هه‌مو هه‌واله‌کان به عمومی
ایوه سوآلی مالی ایمه کربو ئه‌میش هه‌مو سلامتن. کاغذی ایوه‌م وه‌رگرت اوی به‌م تاریخه ره‌وانه کراوه 3/7/57 و هه‌رچی ایوه نویسیتانه زور باش لیم معلوم بو. اوه‌ی که گوتوته ( ئه‌من ده‌زانم که، ایستاش جنابتان دلتان نسبت به من خاوین نیه) اوه من ده‌لیم وانیه چونکو من دل له گه‌ل هه‌مو که‌سی پاکوخاوین زور خاوینه اما تو شخصا تماشای خوتو اعمالی خوت بکه و من ده‌لیم اعمالی تویه او نه‌وعه خیالانه به سه‌رتاندا دینی و من لیرو قصوریم نیه اگه‌ر منیش به مقصر ده‌زانی اوه که‌یفی خوته .
و بو مسئله‌ی خیربونه کونفرینس یا اجتماعه‌ک اوه به ده‌ستی حکومه‌تی سوفیاته و به فکری ملت کورده اگه‌ر حکومه‌تی سوفیات و ملتی کورد امره‌ک به من بیکه‌ن من حاضربم بو جی به جی کرین او امره وه‌له‌و مردن بی قبولی ده‌که‌م زور به که‌یفو دل خوشی فخری پیوه اکه‌م اگه‌ر ملت کورد و حکومه‌تی شوره‌وی به مصلحه‌تیان زانی البته روژ و وه‌ختی ده‌زانی و فرصه‌ت له ده‌ست ناده‌ن منیش خوم شخصا منتظری او دو اساسه‌م هه‌رچی به مصلحه‌تیان زانی اوه ده‌بی.
( وه کوتوته) ( ئه‌من ده‌زانم که، بعضه که‌سیکی غیری کورد به آمانجی لیک هه‌لبرینی ایمه به ته‌واوی هیزی خویانه‌وه تیده‌کوشن. به‌لام قه‌ید ناکات) اوه‌ش من ده‌زانم که هه‌مو که‌س تی که‌هیشتووه که کورد خو بۆ خوی به‌سه له به‌ر اوه احتیاجی به که‌س ناکه‌ت که له خاریجه‌وه بین‌و خویان به مه‌وه اذیه‌ت بده‌ن . ( و تو گوتوته ئه‌من جیا له حرمت و باوه‌ری به ایوه هیچ کاتیک فکریکی دیکه‌م نه‌بووه) و من شخصا هیچ وه‌خته‌ک نه‌م گوتووه که‌س باوه‌یم لی بکه وه‌یان حرمت م بکرین. اوه‌ش هه‌ر که‌سی حرمتم بکری وه با[وه]ریم پی بکه‌ت کاری خویه‌تی من له‌و دا حه‌قیم نیه هیچ بلیم. و تو گوتوته ( لابردنی دو دلی و ناته‌بایی نیو خومان تیبکوشن) اوه‌ش من به دو دلی نیو خومان و ناته‌بایی نازانم اوی من ده‌زانم وه تی گه‌هیشتوم به قه‌در امکانی خوم وام زانیوه که اوه بی عقلی و بی علمی و بی انصاف یی خومانه اوه‌ش ده‌لاله‌تی ده‌که‌ت سه‌ر اوه نه‌بونی لیاقه‌ت که که‌لکی هیچ تییا نیه. اوه‌ش من نالیم که راسته به‌لام خوم وا تی گه‌هیشتوم ایتر نازانم چون ده‌بی. به‌لام اگه‌ر ایوه اوه‌ی به دو دلی ده‌زانن وا حسابتان کردوه که ناته‌بایه فرمون تی بکوشین بو لابردن اگه‌ر وابی وه‌لابچیت زور باشه وا بزانم که‌س نالی خرابه هه‌مو ده‌لین چاکه
دوباره سلام لیتان ده‌کرم
17/7/ 1957 بارزانی مصطفی
جێگه‌ی ئیمزا
سەبارەت بەم دوونامەیە:
ڕەحیمی قازی لە لای سەرەوەی نامەکەی نووسیوە "کوپیە"، دیارە لە ڕووی نامەکەی خۆی نووسیوەتەوە و لای خۆی پاراستوویەتی، چونکوو ئەم نوسخەیەی بەدەستەوەیە کۆپی نییەو نوسخەی ماک( ئۆریژینال)ە. لە زەرفی (پاکەت) نامەی مەلا مستەفاڕا دەردەکەوێ کە لە مۆسکۆوە وڵامی نامەکەی بۆ ڕەحیمی قازی ناردووە بو باکۆ (ئەم زەرفەش لە بەر دەست دایە). لە سەردێڕی نامەی ڕەحیمی قازی ڕا دەردەکەوێ کە لە شوورەوی لە بواری ڕەسمی دا پاشناوی مەلا مستەفا "محمداف" بووە
Copy Right: http://www.ruwange.blogspot.com
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
11:24 AM
0
comments
Friday, January 25, 2008
ئەم کاتەت باش کاکە ڕێبوار
ئەم کاتەت باش کاکە ڕێبوار
ڕەخنەکەت لە سەرچاوم دادەنێم. بە ڕاستیش نازانم بۆ لە جیات " ناسنامە" نەمنووسیەوە"ناسینە". ڕاست دەکەی ئەگەر کەسێک بە سەر پێشنیاری خۆیەوە بچێ، بە بێ ئەوەی بە ئیستیدلالی پتەو قسەکەی بەرپەرچ درابێتەوە، حەق نییە لێی قبووڵ بکرێ. تکایە سەرێکی وێبنووسی ڕوانگە ش بدە و بۆچوونی خۆت دەرببڕە. ئەگەر دەرفەتێکم دەست کەوێ، درێژە بە " تێبینییە زمانییەکان" دەدەم.
هەربژی بۆ برات، حەسەنی قازی
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
11:05 AM
0
comments
Thursday, January 24, 2008
ڕەخنەیەکی زۆر بە جێی بەڕێز ڕێبوار ک.
کاک حه‌سه‌ن، سڵاو و رێز و داوای سه‌رکه‌وتن بۆ جه‌نابت؛
به‌ڕێزم، من له‌م نووسینه‌تاندا وشه‌ی ناسنامه‌م بینی، ئه‌وه له کاتێکدا بۆ خۆتان هێندێک پێشنیاری زۆر جوانی وه‌ک "ناسێنه"تان هێناوه‌ته به‌رباس. ئه‌من بۆ خۆم نیمچه بڕیارێکم دابوو که له‌مه به‌دوا که‌ڵک له‌و وشه داهێندراوه‌ی به‌ڕێزتان وه‌ربگرم، که‌چی وا ده‌بینم بۆ خۆشتان شته‌که‌تان پشت گوێ خستووه و، ته‌بعه‌ن "ئاشپه‌ز ده‌م له خواردنی خۆی نه‌دا، مشته‌ری داماوی چی بکه‌ن". ده‌مه‌وێ بڵێم بڕێک دڵکردمێت کردم، به‌ڵام به‌ڕاستی ئایا هۆیه‌کی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی خۆتان که‌ڵک له‌و وشانه وه‌رناگرن که له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ناسنامه‌دا پێشکه‌ش هێناوتاننه به‌رباس؟
له گه‌ڵ سڵاوی دوباره،
هاوڕێیه‌کی نووسینه‌کانتان، رێبوار ک.
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
2:41 PM
1 comments
کاک سیامەند ئەندامی پارتیی سۆسیال دێمۆکراتی کوردستان و ئوڕووپا دەنووسێ
syamand endami parti sosyaldemokrati kurdistan u eropa
zor be nosraweketan xoshhal bom kak hassan ,ewro rojeki xoshi tere bo komar kurdistan awisch mezgeni azdai her chi zodteri kurdistani rojhelate.bale ewro le berlin xaberi xoshman bist ke tahrihi 3 bo rejimi fashisti diktatori mazhebi irane.ba bezann tahrimi dikeshman bo wan haye ta ser dekewin .
piroz bet 62 salwegera 2 rebendan u xelati wisch tahrimi 3 rejimi akondi irane
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
2:09 PM
0
comments
Wednesday, January 23, 2008
بوچوونی ڕێزدار ناسری ئێرانپوور
ناسر ئێرانپوور
ده‌ستتان خۆش بێ، به‌ڕێز کاک حه‌سه‌ن.
ئه‌من پێم وايه کۆماری کوردستان يه‌کێکه له زێڕينترين لاپه‌ڕه‌کانی مێژووی کورد. کاتێک کورد له به‌شێک له نيشتيمانه‌که‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی کرد، کاتێک کورد باسی دێمۆکراسی، فێدێراليسم و خودموختاری ده‌کرد، کاتێک کورد له‌م به‌شه‌دا باسی دابين‌کردنی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌يی ده‌کرد که له سێ چوارومی دونيايه ئه‌م وشانه‌يان هه‌ر نه‌بيست بوو، چ بگا به وه‌ی که حه‌ولی بۆ بده‌ن. ئه‌م حکومه‌ته ساوايه نه‌ی ده‌توانی هه‌ڵه و که‌م و کوڕی نه‌بێ، به‌ڵام به هه‌مووی ئه‌وانه‌شه‌وه يه‌کێک که پێشکه‌وتووترين حه‌ڕه‌که‌ته‌کانی کورد بووه له مێژوو دا. ئه‌م کۆماره چرايه‌کی هه‌ڵکرد که ڕووناکييه‌که‌ی گه‌يشته گشت پارچه‌کانی کوردستان، ئاورێکی داگيرساند که هه‌تا ئه‌وڕ گه‌رمايی داوه به دڵی خه‌باتکارانی کورد، بناغه‌يه‌کی داکووتا که بوو به بنه‌مايه‌ک بۆ ده‌يان جوڵانه‌وه‌ی دوای خۆی...
ئه‌من پێم وايه هه‌تا نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕزگار نه‌بێ، تاکی کورديش ڕزگار نابێ. مارکسيسته‌کان له خۆڕا نه‌يان گوتووه که سته‌می نه‌ته‌وايه‌تی له‌مپه‌رێکه له به‌رامبه‌ر پێشکه‌وتندا. ئه‌م له‌مپه‌ره ده‌بێ لابچێ تا کۆمه‌ڵگای کورد ڕێگای پێشکه‌وتن بگرێته‌به‌ر...
چوارچرای کۆمار هيوای له‌مێژينه‌ی گه‌ل کورد و هه‌ژارانی بوو. ئه‌م هيوايه نه‌مردووه‌و هه‌روا ده‌بێته هه‌وێنێک، چرايه‌ک بۆ ئه‌ويندارانی ئازادی و به‌رابه‌ری و پێشکه‌وتووخوازی له گشت کوردستان.
هه‌ربۆيه ڕێز گرتن له‌م ڕۆژه ڕێزگرتنه له خه‌باتی ئازاديخوازانه‌ی گه‌لی کورد، ڕێزگرتنه له چالاکانی کورد، ڕێزگرتنه له ئازادی و دێمۆکراسی، ڕێزگرتنه له هه‌ژارانی کوردستان که به تايبه‌تی بوونه قوربانی چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وايه‌تی.
ناسر ئێرانپوور
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
11:41 AM
0
comments
Tuesday, January 22, 2008
دووی ڕێبەندان جێژنی نەتەوایەتی کورد پیرۆز بێ
2ی ڕێبه‌ندان پیرۆز بێ!
ئه‌مڕۆ 62 ساڵ له ڕاگه‌یاندنی کۆماری کوردستان ڕاده‌برێ.
له‌م شێست و دووساڵه دا چ له کوردستان و چ له پاشماوه‌ی جیهان زۆر شت گۆڕاوه،
به‌ڵام داخوازی نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆ ژیانێکی ئازاد و به ئێروو، به دوور له ترس و دڵه‌ڕاوکێ
هێشتا وه‌دی نه‌هاتووه. ئه‌و ئاڵوگۆڕانه ڕاستییه‌کی به کورد و هه‌مبه‌ره‌کانی سه‌لماندووه:
ئه‌ویش نه‌توانه‌وه‌ی کورد و باوه‌ری زیاتر به هێزی خۆ بوونه.
سه‌رکه‌وتن و شکانی کۆماری کوردستان پێڤاژۆیه‌کی لێکهاڵاو بوو، هه‌لومه‌رجی ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی ڕێگه‌ی به به خۆداهاتنی کۆمارێکی سه‌ربه‌خۆی کورد نه‌ده‌دا.شێست و دووساڵ دوای مهاباد ئه‌و هه‌لومه‌رجه گۆڕانێکی ئه‌وتۆی به سه‌ر نه‌هاتووه، به‌ڵام وشیاریی ناسنامه خوازی کورد زیادی کردووه و به پێجه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه‌کان ئه‌و وشیارییه نه‌یتوانیوه له جه‌غزی هه‌رێمی ڕزگاری بێ و هه‌موو جوگرافیای کوردستان بگرێته‌وه.
دیاره تا ئه‌و کاته هه‌وراز و نشێوی ڕێبازی ناسنامه‌خوازی به‌رده‌وام ده‌بێ و ئه‌رکی سیاسه‌ت و خه‌باتی سیاسییه ئه‌و ڕێبازه کورت‌تر کاته‌وه.
ڕه‌نگه یه‌ک له خه‌سڵه‌ته هه‌ره جێی سرنجه‌کانی ڕاگه‌یاندنی کۆمار، باوه‌کوو ته‌مه‌نی کورت و ڕووخانی هاسانی،ده‌ربڕینی بوونی سیاسی کورد و داهێنانی ڕه‌مزه‌کانی ئه‌و هه‌بوونه بێ، بۆیه ده‌بێ له‌م ڕۆژه دا بیره‌وه‌ری گشت ئه‌و تێکۆشه‌رانه و له سه‌رووی هه‌موویان قازی محه‌مه‌د بکرێته‌وه که ڕێگه‌یان بۆ پێ سه‌لماندن و به‌خۆدا هاتنی ناسنامه‌ی کورد کرده‌وه، ڕیگه‌یه‌ک که جارێ هه‌ر به‌رده‌وامه ...
حه‌سه‌نی قازی
2ی ڕێبه‌ندانی 1386
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
10:31 AM
1 comments
Tuesday, January 15, 2008
بەڵگەی ژمارە 5
بەڵگەی ژمارە 5
نامه‌ی مسته‌فا سه‌ڵماسی ( شه‌ڵماشی) بۆ حه‌سه‌نی حیسامی و ڕه‌حمانی گه‌رمیانی
برایانی خوشه‌ویست و هوشیارم حسن و رحمن گیان روژتان باش
له یازده‌ی ئه‌و مانگه‌ی بیانی کاغذی رحمانی و ایواره کاغذه‌که‌ی دیکه‌م پی گه‌یشت و له پاش سه‌عاتیک روژنامه‌کانیشم له کولیا وه‌رگرت که هه‌مویان پیکه‌وه جیژنیکی گه‌وره‌یان بو پیک هینام و گه‌لیکیان پی دلخوش بوم! له ضمن دا دو به‌سته‌م به کولیا دا که پی تان بگه‌یینی؛ به‌سته گه‌وره‌که هی مالی ایرینایه، ئه‌وه‌ی چوک هی ایوه‌یه. که به پیل کولیاوه چوم کامبخش له‌وی راوه‌ستا بو به‌لام وام وانمود کرد که نه‌م دیوه و خوم تی نه‌گه‌یاند. ئه‌و بو خوی هاته لام و به‌خیرهاتنی کردم و کوتی: " وانابی، ئه‌تو دومانگه هاتوی، به‌لام جاریکیش نه‌هاتویه لامان و هیچ که‌ره‌تیش لیت نه‌پرسیوین! دیاره‌که، ئه‌منیش وه‌ک تو آسپیرانتم و چیم له ده‌ست نایه، به‌لام ناکری له بیرمان بکه‌ی!" ئه‌من جوابم داوه که، بو خویندن هاتومه ایره کارم به کسیش نیه و وقتی ملاقات له گه‌ل غیره‌م نیه. دیاره اگر کاریکیشم بی به‌و کسه‌ی که، ئه‌منی بو ایره هیناوه و هه‌مو شرائطی بو پیک هیناوم مراجعه ده‌که‌م. دیار بو زور به‌و قسانه‌ی من تیک چو؛ به‌لام جوابی پی نه‌دراوه. ئه‌منیش هیچ رانه‌وه‌ستام و رویشتم. کولیا سروسیپالی مراد رزمآوری هینابو، مراد که له پاش ده‌میک هات بو شته‌کان به هه‌ویا بو یاریده‌ی بده‌م. به‌لام پیم کوت که کارم هه‌یه و وقتم نیه و هیچ خوم تی نه‌گه‌یاند. کولیام بو مالی دعوت کرد . به‌لام کوتی امکانم نیه و ناتووانم له کاری هه‌لبریم( اتفاقا ئه‌وی روژی ایرینا نوره‌چی بو)
حسن گیان ! بینی و بین الله ئه‌و جار کاغذه‌که‌ی ماممت ( منظور مه‌لا مصطفی یه) چاک و جووان نوسیبو و مامم بو خوی وه‌ک آو خویندیه‌وه و گه‌لیک _ گه‌لیک پی ی کیف خوش بو که بو خوی به دستخطی خوی اظهاری ده‌کا! کاغذه‌کانی که، بو منتان ناردبو بعضه جیگاییکم بو خوینده‌وه و زور_ زور به تفصیل دوباره له هه‌مو شتیکم حالی کرد.

وه‌کو مامم ده‌لی ( منظور مه‌لا مصطفی یه) وه‌ختیک رحیم، کریم و ئه‌و بعضه اشخاصه قسان ده‌که‌ن ده‌بی بلیی : کاروان ده‌روا و سه‌گ ده‌وه‌ری. له مه‌ر کریمی هه‌تیوی سید رحمانی، مامم له میژه جه‌غزی سوری به سه‌ر دا کیشاوه و له من و توی چاکتر ده‌ناسی. اول و آخر کاغذیکی به مامم گه‌یشتووه و جوابی پی گه‌یشتووه که ئه‌ویش ایمه دیومانه.لیره اصلا کریم نیوی له نیو نیواندا نیه و مامم هیچ اقدامیکی بو نه‌کردووه و نایکات. ئه‌و هه‌مو توپ و تره‌ی به هه‌ویای مراده که، اصلا حقیقی نیه. ئه‌من له پیش ئه‌نگوم دا لی معلوم بو که، ئه‌و هه‌تیوه خویریه، یانی کریمی قه‌ره‌چی نابیته انسان و جیگای هه‌ویا نیه و زور له میژه به لعنتم کردووه. به‌لام ایمه ده‌بی زور سیاستمدار بین و بو خاطری وه‌پیش که‌وتنی کار له گه‌ل زور مطلبان که، اصلا به کیفمان نیه بسازین. ده‌بی له نظر بگرین که ، ئه‌وروکه ایمه کاریکی گه‌وره‌مان له پیشه، ئه‌وه‌ش له بناغه هه‌لکه‌ندنی رحیم و گه‌لاویژه که له شاری باک‌و ریشه‌ییکی قولیان داهیشتووه و اگر بیتو ئه‌و کاره بکه‌ین صدی وه‌ک کریم و سلطان و مراد مجبور ده‌بن گونمان ماچ بکه‌ن. به‌لام دیاره‌که ، رحیم و علی ئه‌و بابیان مردووه و وه‌کو مامم ده‌لی ( منظور مه‌لا مصطفی یه ) ئه‌وانه نیویان کوژاوه‌ته‌وه. اما ایمه ده‌بی احتیاط له ده‌ست نه‌ده‌ین، له خو نه‌چین و دوژمن به فقیر نه‌زانین . چونکه مار وه‌ختیک به مردو حساب ده‌کریت که، سه‌ری پان کرابیته‌وه. ایستا بو ئه‌وه‌ی که، زوتر به موفقیت بگه‌ین ده‌بی تی بکوشین که، له ییک جبهه دا به‌ربه‌ره‌کانی بکه‌ین و به هیچ وجه نه‌هیلین که ، دوژمنانی ایمه ییک که‌ون و یا جبهه‌ییکی دیکه به پیچه‌وانه‌ی ایمه بکه‌نه‌وه. مثلا بو خوتان له‌تصوری بهینن که، اگر له جیاتی 3 امضا ئه‌و عریضه‌یه‌ی ایمه 5 امضای پیوه بایه 500 دفعه به نرخ تر و به هیزتر ده‌بو. له به‌ر _ ئه‌وه‌ش ده‌بی به هه‌ر قیمتیک بیت عبدالله بو لای خوتان بکیشن و اگر هیچ نه‌بی _ هیچ نه‌بی کریمی ملعون له رحیم و علی هه‌لبرن ( بو ئه‌و مطلبه ئه‌منیش یاریده‌و ده‌ده‌م و مخصوصا کاغذی به دروتان بو ده‌نیرم که، به‌و مقصده به‌کار بیت).ایستا اگر ایوه میلتان لی بیت ده‌تووانن رحیم و علیش لیک بکه‌ن. ییکتان له گه‌ل رحیم و ئه‌وی دی له گه‌ل عه‌لی "ییک" که‌ون و تاوی [ ئاوی!!] زاریان بچیژن. مامم ( منظور مه‌لا مصطفی یه) ئه‌ورو له‌و سیاسته گه‌لیک استفاده ده‌کا و هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه که، مراد بو لای خوی ری ده‌دا و کاغذ بو رحیم ده‌نوسی. ده‌بی لی تان معلوم بی که، مامم ( منظور مه‌لا مصطفی یه) تا ابد دانی له گه‌ل ئه‌وانه پیکه‌وه ناکولیت ، به‌لام جاری وای پی مصلحته، به‌لام له وه‌ختی خوی‌دا نامه‌ی اعمالیان له ده‌ست ده‌نی.
به سهو نه‌چن و بزانن که، مامم ( مه‌لا مصطفی ) تا ایستا هیچ جار له گه‌ل رحیم به تلفون گفتگوی نه‌کردووه ( رحیم به وسیله‌ی غلام و کامبخش زور تی کوشی که قسه‌ی له گه‌ل بکات، به‌لام مامم امکانی نه‌داوه) و بو کاری مراد اصلا اقدامی نه‌کردووه و نای کا و بطور کلی زور که‌م بو لای خوی ری ده‌دا و هه‌رچی بیلی وه‌کو قسه‌ی بو گونی بکا وایه.
له مه‌ر کاری ایوه ، شتیکی که، مسلمه ئه‌وه‌یه، ئه‌نگویان بو مسکو قبول کردووه، به‌لام له مه‌ر وه‌خت مه‌به‌ست له‌و قراره‌یه: ییک ئه‌وه‌یه‌که، له روی پروگرامه‌وه بین. ئه‌وه مربوط به مامم نیه و هه‌ر وه‌خت که وه‌ختی هات ده‌ستور به اویر ده‌ده‌ن و راتان ده‌گویزن ( ئه‌و مطلبه حل بووه له پاش گه‌رانه‌وه‌ی مامم ) . مامم له به‌ر ئه‌وه‌ی که، به زویی راتان بگویزن زوری کیشه کردووه و ده‌یکات ، به‌لام ئه‌وان ده‌لین که، ئه‌و کاره له قدرتی ایمه به ده‌ره و ته‌نیا پولیت بورو ده‌تووانی ده‌ستور بدات. دووه‌می ئه‌وه‌یه که، خارج له پروگرامه و به ده‌ستوری پولیت بورو راتان گویزن. مامم به‌و مطلبه‌وه خه‌ریکه و اگر امکانی بیت اجرای ده‌کات. اول بهانه‌ی که، لیره ده‌ی هیننه‌وه ئه‌وه‌یه که، ئه‌وانه له مسکوی بو مانه‌وه جیگایان نیه و ایمه‌ش ایستا امکانمان نیه خانویان بده‌ینی. له به‌ر ئه‌وه مامم بو من اقدامی کردووه و اگر بیتو خان‌و وه‌ربگرم ئه‌وه ده‌که‌ینه بهانه و ده‌لی ین که، لیره بو ئه‌وان جیگا هه‌یه ... رحمان گیان ( که‌ره ) ، بزانن که، ئه‌تو و حسن ییکنفرن و مامم قه‌ت لیکتان ناکات. حسن گیان، له مه‌ر عریضه‌که‌ت جاری که‌میک راوه‌سته و له‌گه‌ل کابرای اویریش مصلحت بکه. غمی بی دراوی مه‌خو، چونکه له‌و بابته‌وه تا مامم زیندو بیت کویره‌وه‌ری نابینین و هه‌ر کس ناراحتت بکات مامم ته‌نبی ی ده‌کا. وه‌کو به تلفون به حسنم کوت ئه‌من جاری کار ناکه‌م. علته‌که‌شی ئه‌وه‌یه که، لیره اصلا کار زور به شینه‌یی جی به جی ده‌بن. به‌لام هه‌ر قولیکی بیده‌ن راسته. به‌لام به مصلحتی مامم وامان راگه‌یاندووه که، ئه‌من هه‌م ده‌خوینم و هه‌م کاری ده‌که‌م و به‌و جوره‌شیان به رحیمی گه‌یاندووه و لیره‌ش هه‌مو وا تی ده‌گه‌ن. ئه‌نگوش ده‌بی وای بلاو که‌نه‌وه که، له کلینیکای باکولوف دام. له‌مه‌ر خرجیه‌وه خراپ نیم. مامم هه‌مو جاری لیم ده‌پرسیت دراوت هه‌یه... شه‌رمی مه‌که... به‌لام پێم ناله‌باره داوخووازی دراو بکه‌م. تاکو ایستا کریی خانووه‌که‌ی که، 500 مناته بوی داوم و بریکیشی بو خرجی داومی و له‌گه‌ل ئه‌و دراوه‌ی که، ایرینا وه‌ری ده‌گریت به قناعت رای ده‌بویرین. قرار وایه که، به‌و زووانه کاریشم بده‌نی و مه‌به‌ستی مالیشم بو جی به جی که‌ن.
له حالی حاضر دا دراومان هه‌یه و لازم نیه‌که، ایوه بوم بنیرن، چونکه اگر ئه‌و کاره بکه‌ن مامم پی ی ناخوش ده‌بیت. خانووه‌که‌مان زور خوشه. جیگاکه‌ی باشه و له بازار و مغازان نزیکه و له قه‌راغ میترویه. حمام له پال خویدایه. جیرانه‌که‌مان تلفونی هه‌یه که نمره‌که‌ی وی به‌و جوره‌یه: 81 – 66 – 7 # له‌گه‌ل جیرانه‌که‌مان نیوانمان خوشه و اگر لازم بی دەکرێت بە تەلەفونە بانگمان کەن.
میرحاج که خوی به زرینگ زانیبو و بو ئه‌وه‌ی که، خوی له کن ره‌هبره‌کانی تاشکند به قاره‌مان نشان بدات بی اجازه‌ی مامم چو بو کاراکالپاک.به‌لام له‌وی زور نه‌خوش ببو و 7 مانگ بی کس مابووه. به‌لام له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ خبریکی بو مامم نه‌ناردبو. مامم له‌و سفره‌ی آخریدا جویای حالی وی ببو و که بیستبوی نه‌خوش که‌وتووه داوخووازی کردبو که ، به طیاره بو تاشکندیان راگویز کرد و ایستا که‌میک چاک بوته‌وه.
سید عزیز وه‌ک جاران " سیاستمداره" و له تاشکند کاری ده‌کات. له به‌ر ئه‌وه‌ی که سلی هه‌یه بو ویشی پارتشکولا قبولیان نه‌کردووه. بو حامد سلاوی ایوه‌م نوسیبو، به‌لام هیشتا جواب نه‌هاتوته‌وه. له مه‌ر عه‌ریضه‌که‌وه مامم رای ئه‌سپاردووه به من که ، که‌میک مفصلتری بکه‌م و له ضمن دا بی گه‌یینم که، بو تاشکندی رابگویزن. له به‌ر ئه‌وه عریضه‌ییکی مفصل ترم نوسیوه و داومه‌تی، قرار وایه له‌گه‌ل کابرای آشنای مصلحت بکات و اگر په‌سندی کرد بوتان ده‌نیرم. به‌لام ئه‌وجار تیکوشن که، امضاکان زورتر بن. چونکه ئه‌وه بو قدر و قیمتی مامم اهمیتی زوره. قادر تاکو ایستا نه‌هاتووه و هیچ ده‌نگ و باسی نیه. ده‌بی دلی نه‌شکینن و رابطه‌ی له‌گه‌ل رابگرن. مامم گه‌لیک چاوه‌ری یه‌تی له‌به‌ر ئه‌وه‌ش اقدامیکی بو نه‌کردووه. له مه‌ر روزنامه‌کان خراپ نیه، به‌لام موضوعیکی که، " به‌کاربیت" تیدا نیه. له مالی مه هه‌مو روزنامه‌کان هه‌ن له بالکونی له کار _ زینکه‌که‌ی دان؛ اگر لازم بو ووه‌ختتان بو تی یاندا بخلینه‌وه.
به کولیایدا دو کیلوقند، کیلوییک خورما ، کیلو و نیویک رونی که‌ره ( 15 به‌سته) ، 4 لیمو ، به‌سته‌یه‌ک حلوا و 4 به‌سته‌م تیغ بو ناردن. بو مالیش به‌سته‌ییک که، شتی خووارده‌مه‌نی و لباسه ناردم. ئه‌وروش تلگرافم بو ناردن. دوینی شه‌وی رادمنش له گه‌ل ژنه‌که‌ی له مالی مامم بو. ئه‌من و ایرینا له‌گه‌ل والیرای له‌وی بوین. مامم لی ی پرسی ئه‌تو حسنت به‌کیفه‌یه؟ جوابی داوه که، زورم به کیفه‌یه و ...
ژنی رادمنش خزمی علی فرناده و زور _ زور پی ی خوشه مکاتبه‌ی له‌گه‌ل بکات. له به‌ر ئه‌وه له منیان تقاضا کردووه که، آدرسی علی فرنادیان بو بدوزمه‌وه. له به‌ر ئه‌وه‌ش خواهشتان لی ده‌که‌م پی ی بلین یا وه‌سیله‌ی من و یا اینکه به‌و آدرسه‌ی ژیر‌و کاغذیان بو بنوسیت.
[لێره دا نێونیشانه‌که به زمانی ڕووسی نووسراوه: بڵاو که‌ره‌وه]
به‌هه‌ر حال آدرسی ویم لی معلوم بکه‌ن ( خزمه‌که‌ی _ دوکتور یزدی یان گرتووه). مامم ییکدنیا سلاوتان ده‌گه‌یینی و ئه‌وا نوسراوه‌ی وی له‌گه‌ل وینه‌که‌ی له‌گه‌ل ئه‌و کاغذه به‌ری ده‌که‌م. زور _ زور سلاوی ویکتوریا بگه‌یینن، حسن ده‌بی نه‌ی ره‌نجینی. ایرینا تشکرتان لیده‌کات، سلاوتان ده‌گه‌یینی و موفقیتتان آرزو ده‌کا. چاوتان ماچ ده‌که‌م.
براتان مصطفی سلماسی
ییک بن تا ریک بن !
هێندێک زانیاری سه‌باره‌ت به‌و نامه‌یه
1. ئه‌و نامه‌یه له ئارشیڤی دوکتور ڕه‌حیمی قازی دا بووه.
2. نامه‌که تاریخی به‌سه‌ره‌وه نییه، به‌ڵام ده‌بی له نێوه‌ڕاست ساڵانی 1950 کاندا نووسرابێ.
3. نامه‌که له مۆسکۆ وه بۆ باکۆ له لایه‌ن مسته‌فای سه‌ڵماسی( دوکتور مسته‌فای سه‌ڵماسی دواتر) بۆ حه‌سه‌نی حیسامی ( دوکتور حه‌سه‌نی حیسامی دواتر) ، و ڕه‌حمانی گه‌رمیانی ( دوکتور ڕه‌حمانی گه‌رمیانی دواتر) نووسراوه. دوکتور حه‌سه‌نی حیسامی له تاراوگه‌ی بیرلین، ئاڵمان و دوکتور ڕه‌حمانی گه‌رمیانی له مۆسکۆ کۆچی دواییان کرد.ئه‌وان هه‌ر سێکیان له‌و خوێندکارانه بوون که له سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا بۆ خوێندن نێردران بۆ ئازه‌ربایجانی شووره‌وی.دوای ڕووخانی کۆمار زۆربه‌ی خوێندکاره‌کان گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سێ که‌سه‌ی سه‌ره‌وه و چه‌ند که‌سێکی دیکه له کورده کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر له شووره‌وی مانه‌وه و خوێندنی به‌رزیان ته‌واو کرد.
ئه‌من زۆر سپاسی به‌ڕێز سالاری شه‌ڵماشی برازای دوکتور مسته‌فای سه‌ڵماسی ده‌که‌م که چه‌ند وێنه وی و ئه‌م ئاگادارییه‌ی خواره‌وه‌ی سه‌باره‌ت به مامی بۆ ناردم :
" دوکتور مسته‌فا له ساڵی 1925 یان 1926 له دایک بووه و له 21-10-2003 له مۆسکۆیه له به‌ر نه‌خۆشی دڵ کۆچی دوایی کردووه. پێویسته بگوترێ که دوکتور مسته‌فا له سۆڤییه‌ت به سه‌ڵماسی ده‌ناسرا نه‌ک شه‌ڵماشی. ئه‌وا چه‌ند وێنه‌شتان بۆ ده‌نێرم."
4. هاوکات له گه‌ڵ ئه‌و نامه‌یه ی سه‌ڵماسی وه‌کوو له ده‌قی نامه‌که‌یه‌وه ده‌رده‌کوێ نامه‌یه‌کی مه‌لا مسته‌فای بارزانی شی بۆ نێوبراوانی سه‌ره‌وه له گه‌ڵ بووه.
5. بۆ من ڕوون نه‌بووه که " کولیا" کێیه ؟
6.ئێرێنا ، هاوسه‌ری سه‌ڵماسی بووه
7. مه‌به‌ست له کامبه‌خش، عه‌بده‌لسه‌مه‌دی کامبه‌خش ه که ئه‌و ده‌می یه‌ک له سه‌رۆکه‌کانی حیزبی تووده‌ی ئێران بووه له تاراوگه‌ی شووره‌وه‌ی
8. مراد ڕه‌زمئاور ، ئه‌فسه‌رێکی کوردی خه‌ڵکی کرماشان بوو، که له گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان که‌وت و دواتر چووه شووره‌وی. له ساڵی 1958 دوای ڕووخانی ڕێژیمی پاشایه‌تی له عێراق له گه‌ڵ مه‌لا مسته‌فا و زۆربه‌ی پاتراوانی کورد له شووره‌وییه‌وه چووه عێراق و ماوه‌یه‌ک ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی عێراق بوو. دوکتور ڕه‌زمئاور دواتر گه‌ڕایه‌وه شووره‌ی و له‌وێوه چووه ئوڕووپای ڕۆژئاوا. له ساڵانی 1970کان له لاس پاڵماس _ سپانیا له به‌ر سه‌کته‌ی دڵ کۆچی دوایی کرد.
9. له گشت جێیه‌کی ئه‌و نامه یه دا مه‌به‌ست له مام، مامم مه‌لا مسته‌فای بارزانی یه.
10. مه‌به‌ست له ره‌حیم ، ڕه‌حیمی قازی ( دوکتور ڕه‌حیمی قازی دواتره). دوکتور ڕه‌حیمی قازی له مانگی مای 1991 له باکۆ کۆچی دوایی کردووه.
11. مه‌به‌ست له که‌ریم، سه‌ید که‌ریمی ئه‌یووبی ( دوکتور که‌ریمی ئه‌یووبی دواتره) که ئه‌ویش له تاراوگه‌ی شووره‌وی له سه‌نت پێترزبورگ له سه‌ره‌تای ساڵانی 2000 دا کۆچی دوایی کرد.
12. مه‌به‌ست ، له گه‌لاوێژ ، له عه‌لی، عه‌لی گه‌لاوێژ ( دوکتور عه‌لی گه‌لاوێژ ی دواتره) که له ساڵی 1981 – 1982 گیرا و له لایه‌ن ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تیره‌باران کرا.
13. مه‌به‌ست له سوڵتان ، سوڵتان وه‌ته‌میشی ( دوکتور سوڵتانی وه‌ته‌میشی دواتره) له کاتی بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته دا نازانم دوکتور وه‌ته‌میشی ماوه یان نا؟
14.مه‌به‌ست له عه‌بدوڵا ، عه‌بدوڵای ڕه‌زمئاوه‌ر، برا چکۆڵه‌ی دوکتور مرادی ڕه‌زمئاوه‌ر ه
15. اویر ده‌بێ ده‌زگایه‌کی به‌رپرسی کاروباری په‌نابه‌رانی سیاسی بووبێ له شووره‌وی
16.میرحاج، مه‌به‌ست له میرحاج ئه‌حمه‌د ه. میرحاج ئه‌حمه‌د له ساڵی 1988 کۆچی دوایی کردووه.
17. مه‌به‌ست له سه‌ید عه‌زیز ، سه‌ید عه‌زیزی شه‌مزینی (دوکتور عه‌زیزی شه‌مزینی ( گه‌یلانیزاده)ی دواتره) که ساڵی 1999 له ورمێ کۆچی دوایی کرد.
18. مه‌به‌ست له حامد، حامیدی خوسره‌وی، له بنه‌ماله‌ی خوسره‌وییه‌کانی سابڵاغه، که له گه‌ڵ بارزانییه‌کان چوو بۆ شووره‌وی. ئه‌و دواتر چووه باشووری کوردستان، و به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک ماوه‌یه‌ک له باشووری عێراق بووه. به‌داخه‌وه نازانم ماوه یان نا؟
19. مه‌به‌ست له قادری مه‌حموود زاده ( دوکتور قادری مه‌حموودزاده ی دواتره) که ماوه‌یه‌ک له باشووری کوردستان ژیاوه، دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سابڵا‌غ و به زمانی فارسی بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی نووسیوه و هه‌ر له مهاباد کۆچی دوایی کردووه.
20. مه‌به‌ست له دوکتور یه‌زدی ، دوکتور مورته‌زای یه‌زدی یه‌ک له ڕێبه‌رانی ئه‌و سه‌روبه‌ندی حیزبی تووده‌ی ئێرانه.
21.مه‌به‌ست له ڕۆژنامه، ده‌بێ ئه‌و ڕۆژنامه " کوردستان " ی بێ که کورده‌کان له بادکووبه وه‌کوو ئۆرگانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ده‌ریان ده‌کرد. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی " ئازه‌ربایجان" ئۆرگانی بیری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بڵاو بووه‌ته‌وه. نووسه‌رانی سه‌ره‌کی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه ڕه‌حیمی قازی و عه‌لی گه‌لاوێژ بوون
22.مه‌به‌ست له غوڵام ، غوڵام یه‌حیای دانیشیانه که دوای ئه‌وه‌ی خودالێخۆش‌بوو میرجه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری له ڕووداوێکی ترافیک له ساڵی 1947 دا کۆچی دوایی کرد بوو به سه‌دری فیرقه‌ی دێمۆکراتی ئازه‌ربایجان له له تاراوگه‌ی باکووری ئازه‌ربایجان.غوڵام یه‌حیای دانیشیان له باکۆ کۆچی دوایی کردووه و هه‌ر له‌وێ نێژراوه.
23. مه‌به‌ست له ڕادمه‌نێش، دوکتور ڕه‌ازی ڕاده‌مه‌نێش سکرتێری گشتی حیزبی تووده‌ی ئێرانه له‌و سه‌روبه‌ندی دا
24. ویکتۆریا ده‌بێ مه‌به‌ست له دۆستی کچ یان هاوسه‌ری دوکتور حه‌سه‌نی حیسامی بێ.
25. ئێستا گشت ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و نامه‌یه دا ناویان هاتووه کۆچی دواییان کردووه.
26. ئه‌و نامه‌یه هێندێک لایه‌نی پێوه‌ندیی نێوخۆیی کورده‌کان له سه‌روبه‌ندی تاراوگه‌ی شووره‌وی ڕوون ده‌کاته‌وه.نامه‌که له ڕووی ده‌قی ماک و بێ هیچ ده‌ستکارییه‌ک نووسراوه‌ته‌وه.
27.لەم نامەیە دا هێندێک دەربڕین هەن، بەلەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە نە نووسەر و نە ئەوکەسانەی لەو نامەیە دا نێویان هاتووە ئێستا نەماون، بۆ پاراستنی حورمەتی هەموویان دەکرا لابدرێن، بەڵام بۆ پاراستنی ئۆبژێکیڤ بوون نامەکە وەکووخۆی بڵاو دەکەینەوە
حه‌سه‌نی قازی
ژانڤییه‌ی 2008
Copy right: http://www.ruwange.blogspot.com
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
2:58 PM
0
comments





