Friday, November 14, 2014

نەبەرد لە پێناو کۆبانێ دا زەمینەی ئەوە ساز دەکا ئاوڕێک لە مۆدێلی نوێی دێمۆكراسی کوردەکان بدرێتەوە



نەبەرد لە پێناو کۆبانێ دا زەمینەی ئەوە ساز دەکا ئاوڕێک لە مۆدێلی نوێی دێمۆكراسی کوردەکان بدرێتەوە
کارتیک مانۆهاران
١١ی نۆڤامبری ٢٠١٤
لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی
لەکاتێکدا نەبەرد بەدژی شەڕکەرانی داعش بینەران لە سەرانسەری جیهانەوە بەرەو خۆی ڕادەکێشێ، هێندێک سەرنج دراوەتە سەر ئەو پیاو و ژنانەی کە لە باکووری سوورییە خۆڕاگرییان لە بەرانبەردا دەکەن. بەشی کوردستانی سوورییە، یان ڕۆژئاوا، بەوجۆرەی کە کوردەکان پێیان خۆشە نێوی هەڵدەن، ئەوە نیزیکەی دووساڵە شەڕی ئیسلامیستەکان دەکا بەڵام تەنێ ئێستا نەبەرد لە پێناو شاری سنووریی کۆبانی دا بووەتە هۆی ئەوەی بکەونە بەر ڕووناکایی.
لەکاتێکدا ئەوە هاسانە کە گەلی کورد ئاوا نیشان بدرێن کە ڕووبەڕووی ئەو هێرشە نوێیە تێڕۆریستییە بوونەتەوە، بەڵام لە ڕاستییدا ئەوان لە شتێکی زۆر لەوە قووڵترەوە گلاون. کۆبانێ ڕەمزێک وکێشەیەکە کە گرینگییەکی جیهانی هەیە. کوردەکان نەک هەر لە بەرانبەر ئیسلامیستەکاندا لەنەبەرد دان، بەڵکوو ئەوان حەولیش دەدەن بۆ ساز کردنی مۆدێلێک لە دێمۆکڕاسسی کە لە ڕاستییدا لەوانەیە سەقامگیری و سەبات بهێنێتە ناوچەیەک کە شەڕ دایگرتووە.
ڤیزیۆنی سیاسیی کوردی لە سەر بنەمای هیچ باوەڕێکی تایبەتی ڕەگەزی، ئێتنیکی، هەرێمی یان دینی نییە، بەڵکوو لە سەر بنەمای فکرێک، یان زنجیرەیەک فکر و باوەڕییە کە لای خەڵک لە هەموو شوێنێک دەنگ دەداتەوە
شەڕڤانان لە کۆبانێ ئیدیعا دەکەن کە لە پێناو ئازادیی هەموان لە ناوچەکە دا بەرخوە دەدەن، چ کورد بن، چ تورک بن، چ عەڕەب یان هەر کەسێکی دی. ئەو شێوەیەی کە شەڕڤانانی کۆبانێ لە ئاست دەوری کڵیشەیی جینسییەتی وەخۆ کەوتوون تەنیا نموونەیەکە
تا ئەو جێگایەی کە دێتەوە سەر جیاوازییە دینییەکان، کۆبانێ نە دژبەرانی ئیسلام پەسند دەکا کە پێیان وایە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە توانای دا نییە پێش بکەوێ و لە ڕووی سیاسییەوە ساغلەم بێ و نە سەر بۆ ئیسلامیستەکان دادەنەوێ کە حەول دەدن خۆیان بە پشتیوانی بەگوڕی ئەو باوەڕە بنوێنن کە موسوڵمانان لە سەرتاسەری جیهان دا ویستی هەرە سەروویان سەرەتی دانە بە ناسێنەی دینی. کوردەکان لە ئامادەیی خۆیاندا بۆ لەسەر کردنەوە و بەدەنگەوە هاتنی کەمایەتی ئێزیدی بە دژی ڕاونانەکانی داعش لە جێدا سێکوولاریزمی ڕادیکاڵیان پێشخستووە و هەر وەها ڤیزیۆنێک بۆ دەربردن و تەحەمول لە هەرێمێک دا کە شەڕی دینی دایگرتووە
ئەوەی کە تازەیە لە خەباتی کوردی لە پێناو دیاریکردنی چارەنووسی خۆ دا، ناساندنی دیاریکردنی چارەنووسی خۆ خۆیەتی. ئەو چەمکە، کاتێک بویسترێ لە سەر نەتەوان پیادە بکرێ، بە گشتی ئاوا مانای لێک دەدرێتەوە کە نەتەوان مافیان هەیە جوێ ببنەوە و دەوڵەتانی لە مەڕ خۆیان ساز بکەن، بەڵام کوردەکان ئەوە بەشێوەیەکی دیکە دەبینن. زۆران لە سەر ئەو باوەڕەن ئەزموونێکی کۆنفێدرالیسمی دێمۆکڕاتیک ئەو شتەیە کە بەڕاستی هەرێم پێویستی پێی  هەیە
کۆنفێدڕالیسمی دێمۆکڕاتیک فکرێکە کە لە لایەن دامەزرێنەری پ.ک.ک. عەبدوڵا ئوێجاڵانەوە کە ڕووناکبیرێکی ناوەندی و کەسایەتییەکی ئەخلاقییە بۆ کوردەکان لایەنگری لێوە کراوە. پ.ک.ک.، یان پارتیی کرێکارانی کوردستان، لە ساڵی ١٩٧٨وە لە پێناو بە دەستخستنی ئۆتۆنۆمی زیاتر بە دژی تورکییە لە شەڕ دابووە و هەر وەها شەڕڤانانی کوردی لە کۆبانێ پەروەردە کردووە. ئوێجاڵان نووسینەکانی خۆی، لە نێو چواردیواری زیندانی تورکی دا گەڵاڵەی کردووە، ئەو زیندانەی لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوو دا ڕەنجی تێدا کێشاوە. بۆچوونەکانی تەوەرەیەکی پتەوی ئیدێئۆلۆژیک بوون بۆ خەباتی کوردی. ئەو لەو باوەڕە دایە کە دەوڵەت نەتەوەکان لە زاتی خۆیان دا سەرکوتکەرن. لەکاتێکدا کە دەستە زۆرلێکراوەکان دەکرێ دواخوازەکەیان ڕەوا بێ بۆ هەبوونی دەوڵەتی لە مەڕ خۆیان، تەنانەت ئەو جۆرە دەوڵەتە تازە دامەزراوانەش تەنێ خزمەت بەوە دەکەن کە جێی جۆرەیەک لە زاڵبوونییەتی بە یەکی دی بگۆڕنەوە. لە ڕوانگەی وییەوە دەوڵەت نەتەوە گڕیدراوە بە ناسیونالیزمی دژی خۆیی، جینسییەت پارێزی و بنیچەگری ئایینی

کۆبانێ لە جێدا ئەو تیورییەی بە کردەوە دابەزاندووە، ئەو فکرانە لەوانەیە بە چاوی ریالیستەکانەوە خەیاڵی بن، لە بٶچوونێکی ئاوا دا ناحەقیان نییە، چونکە مەسەلەی مانەوەی کۆمۆنە خۆسەرەکان کە هیچ پشتیوانی سیاسی یان عەسکەرییان نەبێ لە دەوڵەتێکی بەناوەند کراو دا نالوێ. بەڵام هەر وەک ئۆسکار وایڵد دەڵێ، پێشکەوتن بریتییە لە وەدیهاتنی یوتۆپیا و خەیاڵ. لەوانەیە پێشکەوتنی کۆبانێ هەر ئەوە بێ
خەبات لە پێناو کۆبانێ دا ڕووداوێکە کە گرینگی جیهانی هەیە، هەر وەک بەیاننامەی سەربەخۆیی ئەمێریکا، پەلامار دانی قەڵای باستیل، کۆمۆنی پاریس، یان سەرکەوتنی ڤییێتنام لە دییەن بییەن فوو. سەرکەوتنی کوردەکان دەبێ بە چالنجێک .
لە ئاست ئاسۆیە ڕووناکبیری، ئەخلاقی و سیاسییەکان
لە کاتێکدا کە پارتییە دەستە ڕاستییەکان لە ئورووپا و لە شوێنی دیکە پەرە دەستێنن، و هاوتەریبی ئەوان بنچینەگری کەمایەتی گەشە دەکا، کوردەکان شتێکی جیاواز پشنیاز دەکەن. ئەوە نابێ چاوی لێ هەڵببوێردرێ. چونکە بەو مانایە، ئەوان لە پێناو هەموان دا شەڕ دەکەن
سەرچاوە: ناوەندی نووچە و شرۆڤەی ڕۆژ



Saturday, November 8, 2014

هاوپرسەکی ڕادیۆی دەنگی کوردستان لەگەڵ پڕۆفێسۆر عەبباس وەلی


هاوپرسەکی دەورێش، ڕادیۆی دەنگی کوردستان لەگەڵ پڕۆفێسۆر عەبباس وەلی سەبارەت بە بارودۆخی ئاکتوێلی سیاسی لە باکووری کوردستان و تورکییە. جومعە ٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٤
تێبینی: ئەو هاوپرسەکییە ڕادیوییە وەک خۆی  دابەزاندراوە و نووسراوەتەوە

ڕادیۆ گۆدارێت عەزیز! ڕادیۆیا دەنگێ کوردستانێ خەبەر ددە!
دوزگوین دەورێش: دەم باش گۆدارێن هێژا. هوون ب خێر هاتن بەرناما تایبەت دەنگێ کوردستانێ. ئیرۆ د ناڤا پەنجا دەقیقەیا مە دە، ئەم مێڤانێکی هێژا ل ڤێ دەرێ دکن مێڤان. مێڤانا ڤێ بەرناما مە ئاکادێمیسییەنێ بڕێز پڕۆفێسۆرێ زانینگەها بۆسفۆرۆسێ یانژی بۆغازئیچی کو ترکی تێ گۆتن، بەشا جڤاکناسی بڕێز عەبباس وەلی یە.
وەکی تێ زانین زانیینگەها بۆغازئیچی یانژی بۆسفۆرۆس زانیینگەهەکی گەلەک کەڤنە. ئەز کورتاسی هنەک بەحسا دیرۆکا وی بکم تاکوو وەرە ناسین. کۆلەژا ڕۆبێرتێ ژ ئالی یێ موحیت مێعمار دوکتور سیرووس حەمرینەوە کو هاتبوو ئاوا کرن تەڤلی دەولەمەندێ ئەمێریکی کریستۆفر رایناندر رابرت د ١٦ یا ئیلوونا ١٨٦٣ ان دە هات ئاوا کرنێ. پشترە ١٩٧١ یەکاندا ب کۆلەژا کچان ڕە گاڤا بوو یەک، یا کۆلەژا کچان یا ئەمێریکی رە ب ناڤێ بۆغازئیچی ب وی شکلی دەست ب کار کر. زانینگه ‌کو ژ دەستپێکێوە تا ئیرۆ وەکی زمانێ ئینگلیسی پەروەردا خوە پێک تینێ. مامۆستە ل ڤێ دەرێ بەشا سۆسیۆلۆژی یێ ئانژی بەشا جڤاکناسی دە مامۆستاتی دکە.
مامۆستە وون بە خێرهاتن سەرچاڤا

وەلی: سپاس

دەورێش: مامۆستە، پێشی، تەبیعی وون ب گوتنێکی کو مرۆڤ ب کار بینە، د ناڤا ئانالیزا سیاسی و جڤاکی دە، د ڤان ساڵێن داڤی دە ل ترکییێ کو بالا گەلێک سازی و دەسگەهان ڤەکشاندییە، گەلەک تشتێن کو وون دبێژن چاپەمەنی یێ ترکییێ، مێدیا ترکییێ مات مایی دمینە کو ئاکادیمیسیەنێن ترکییە پڕ کێم تینن زمان.  پێشییێ ئەم بەحسا ترکییێ و موزاکەرەیان بکن. لێ پێشیا وێ هنەکی بەحسا ڕۆلا ئاکادیمیسیەنا وێ بکن. پەرفۆرمانسا ئاکادێمیسیەنێن ترکییێ د چارەسەرکرنا پرس و پرسگرێکان دە چییە؟ وون پەرفۆرمانسا گشتی یا ئاکادێمیسیەنێن یا ترکییێ و پرسگرکێن جڤاکی و چارەسەرییێ دا چاڤا دبینن؟
وەلی: دیارە ئاکادێمیسیەنی تورکییەی وەکوو ئاکادێمیسیەن لە هەموو ووڵاتێکی یەکدەست نین. دیارە فکری جیاوازیان هەیە. ناسیۆنالیستیان تێدایە، سۆسیالیستیان تێدایە، دێمۆکڕات و لێبێڕاڵیان تێدایە. بۆیە هەر یەک لەوانە بۆچوونی تایبەتی خۆیان هەیە لە سەر مەسەلەی کورد و لە سەر پێواژۆی کوردی و ئەوانە چ دەکەن یان چ ناکەن بەستراوتەوە بەوەی کە سیاسەتی تورکییەی چۆن دەبینن و جێگای خۆینان دە سیاسەتی تورکییەی دا چۆن دەبینن و پێوەندی سیاسەتی تورکییەی لەگەڵ سیاسەتی کوردی، ئەوەی چۆن دەبینن؟
تا ئەو جێگای کە ئەمن دەزانم ئاوایە، ئەوانەی کە لە لای چەپی مەیدانی سیاسی تورکییەی دان، چەپەکان، یان ئەوانەی لە نێوەڕاستێن یان موتەمایل بە چەپی مەیدانی سیاسەتێن، ئەوانە بۆچوونی پۆزیتیڤیان هەیە لە سەر مەسەلەی کوردی و زۆرتر پێیان خۆشە کە ئەو مەسەلەیە چارەسەر بکرێ. ئەوانە پشتیوانییان لە پێواژۆ کردووە و پشتیوانی لێ دەکەن. بەشێک لەوانە ئەندامی ئەو کۆڕەن کە پێیان دەڵێن ئینسانی عاقڵ، ئاکڵی ئینسانلار، و هێندێکی دیکەش لەوانە لە زانکۆکاندا هەڵدەسووڕێن ، هێندێک لە میدیا دا چالاکن. ئامانجیان ئەوەیە کە فکری خەڵکی تورکییەی، یانی فکری ئەوان نیسبەت بە مەسەلەی کورد ڕوون بکەنەوە و پێیان بڵێن کە مەسەلەی کورد مەسەلەی تێڕۆریزم نییە. مەسەلەی مافی خەڵکێکە ، مەسەلەی ویستی خەڵکێکی یە، مەسەلەی هەستی نەتەوایەتی خەڵکێکی یە. مەسەلەی تێڕۆریزم نییە، کوردان نایانەوێ مافی ترکان بستێنن، کوردان نایانەوێ لە تورکییەی ووڵاتێکی سەربەخۆ دروست بکەن، دەیانەوێ دەچوار چێوەی تورکییەی دا فەعالییەت بکەن.
بە باوەڕی من دەو چوارچێوەی دا نەخشی ڕۆشنبیرەکان، هەر تەنێ ئاکادێمیک نا، لێرە دەڵێم ڕۆشنبیرەکانی تورکییەی، لێرە دا نەخشێکی پۆزیتیڤیان هەبووە، دەتوانێ زۆرتریش بێ. مەسەلەن ئەلئانەکە پاش ئەوەی کە ڕووداوی " کۆبانێ" وە ڕوو کەوتووە و هاتووەتە گۆڕێ ، بەشی زۆری ئەو ڕۆشنبیرانەی تورک، چ ئاکادێمیک بن چ ڕۆژنامەوان بن، چ هونەرمەند بن، ئەوانە بە تەرتیبێکی ڕەخنە لە حکوومەت دەگرن، ڕەخنە لە سیاسەت و بۆچوونی حکوومەت لەسەر " کۆبانێ" دەگرن. ئەوانە زۆرتر دەیانەوێ حکومەت بۆچوونێکی پۆزیتیڤی هەبێ  نیسبەت بە مەسەلەی "کۆبانێ"، ئەگەر مرۆ نووسینەکانیان دە ڕۆژنامەکاندا بخوێنێتەوە دەڵێن: حکوومەت پێویست بوو لە سەرەتاوە بۆچوونێکی پۆزیتیڤی هەبێ، کۆمەک بە "كۆبانێ" بکا، سیلاحیان بداتێ و ئەوانە. ئەگەر ئەو کارەی کردبایە حکوومەتی تورکییەی دەیتوانی  لە سوورییەی دا نفووزێکی زۆرتری هەبێ. بەڵام، لە هەر حاڵ دا، مەسەلە ئەوەیە کە لەو لای مەیدانی سیاسیش لە تورکییەی، لە لای ڕاست دا، ئاکادێمیکی ناسیۆنالیست هەیە، ڕۆشنبیری ناسیۆنالیستی تورکییەیی دەستی ڕاستی لێیە. ئەوانە بۆچوونیان بۆ مەسەلەی کوردی خراپە و بەشێکیشیان لە پشت حکوومەتن و هێندێکیشیان زۆر لە حکوومەت توندترن لەو بارەیەوە. جا بۆیە ئەوە یەکدەستییە نییە.
 ئەمن لێرە لەفز و کەلیمە و ووشەی ڕۆشنبیرم بەکار برد. ڕۆشنبیر لێرە لە نەزەر منەوە، ئەو جوورەی کە من دەیبینم، لە ڕوانگەی منەوە، ڕۆشنبیر ئەو کەسەیە  کە پۆزیسیۆن و هەڵوێست دەگرێ نیسبەت بە دەسەڵاتی. ئەو پۆزیسیۆن و هەڵوێستەی نیسبەت بە دەسەلاتی پۆزیسیۆنێکی ڕاسیۆناڵ/ عەقڵانییە و ئەو هەڵوێستە ڕاسیۆناڵ/عەقڵانی یە  دە عەینی حاڵ دا هەڵوێستێکی ڕەخنەگرانە یانی کریتیکاڵە. ئەوانە حکوومەتی کریتیک دەکەن ، لە بەرانبەر دەسەڵات دا ڕادەوستن لە بەر وەی کە بتوانن بە تەرتیبێکی لە سەر بۆچوونی دەسەڵاتی بۆ مەسەلەی کوردی تەئسیر دابنێن و ئەوەی بە ڕێگایەکی پۆزیتیڤ دا بەرن. ئەمن ئەو کەسانەم پێ ڕۆشنبیرە دەو چوارچێوەی دا. لەوانەیە پڕۆژەیەکی سیاسییان هەبێ یان نەبێ، بەڵام هەرچۆنێک بێ ئەو شتەی کە دەینووسن یان دەێلێن یان ئەو هونەرمەندانەی  کە فیلم دروست دەکەن، تەئاتر دروست دەکەن،ئەوانەی کە ڕۆمان دەنووسن، ئەوانەی کە شێعر دەڵێن، ئەوانە هەموو دەو چوارچێوەی دان و ئەوانە بە فکرێکی ڕاسیۆناڵ و ڕەخنەگرانە لە سیاسەت و هەڵوێستی  حکوومەتی نیسبەت بە مەسەلەی کوردی ڕەخنە دەگرن و زۆرتر یانی دە چوارچێوەیەکی فرەوانتری مەسەلەی دێمۆكڕاسی لە تورکییە دا ڕەخنە دەگرن
.

دەورێش: مامۆستە، وون د زانینگەهێن بریتانیا دە خەبتین. گاڤا مرۆڤ ددە بەرهەڤ، ڕەوشنبیری هەڵوێستا هەمبەرێ شەڕێ " فاڵکلەند" ێ  مرۆڤ وەک پارامێترە بگرە یان شەڕا " ئیرلاندا" ێێ پارامێترە بگری ژ بۆ ناسکرنا ڕەوشەنبیران؟ چما ڤێ پرسی دکم ژ بەر کو بەشەک ژ ڕەوشەنبیران کەمالیستن،حیسابێن وان ب حکوومەتا ئاکەپە رە هەیە...

وەلی: وایە

دەورێش: بەشێک وان ژی وەکی وە چارچێوە دانی د ڤێ چارچێوە دا جی دگرن. گاڤا مرۆڤ لێ بنێری کیژان ئەساس بگری
ئیرلاندا یان فالکلەند؟

وەلی: دیارە ئیرلەند لە تورکییەی مەسەلەیەکی زۆر گرینگتر و لە ڕووی مێژووییەوە هەم لە سیاسەتی بریتانیایە دا گرینگتر بووە هەم ئەوەی کە ئەو مەسەلە بەردەوام لەوێ هەبووە یانی بەشێک بووە لە مەسەلەی ئەمنی، سیاسی، نیزامی بریتانیا یێ. مەسەلەی " فاڵکلەند" دیارە مەسەلەیەکی زۆر گرینگ بوو، بەڵام زۆرتر مەسەلەیەکی کاتی بوو، مەسەلەیەکی درێژخایەن نەبوو، ئەگەرچی  ئاکام و بەروبووی درێژخایەنی زۆر بوو ، بەڵام ئەوە یەک جار هاتە پێشی. تا ئەو جێگایەی کە ئەمن دەزانم دە مەسەلەی " فالکلەند"ی دا زۆربەی ڕۆشنبیرەکانی بریتانیایێ پشتیوانییان لە حکوومەتێ نەکرد ، یانی مەسەلەی " فاڵکلەند" یان زۆرتر وەکوو ئامراز و بیانوویەک  کە حکوومەتی خانمی تاچێری دروستی کرد بوو لە بەر وەی کە بەرژەوەندی خۆیان، بە تایبەتی لە بەر وەی کە ئینتیخاباتی ساڵی ١٩٨٣ی بباتەوە، بۆیە دەیەویست هەستی ناسیۆنالیستی خەڵکی بگەشێنێتەوە. لە مەر ئەو مەسەلەیە ڕەوشنبیرانی بریتانیا ڕۆلێکی ڕەخنەگرانەیان هەبوو. بەڵام لە سەر مەسەلەی " ئیرلەند" وا نەبوو. ئیرلەند مەسەلەیەکی دوورودرێژی بریتانیایێ بووە، مەسەلەیەکی تاریخی بووە. ئیرلەند لە ڕاستیدا کۆلۆنی ئینگلیستان بووە. دەستە ڕاستییەکانی ئینگلیسی ، ناسیونالیستە ئینگلیسییەکان ئەوێیان بە شێوەی کۆلۆنی نەدیوە. بە ڵکوو بە بەشێک لەوە دەدیت کە پێی دەڵێن " بریتانیای یەکگرتوو"، تەوەجوهێ دەکەی؟ لەوێ لە ئیرلەندی باکووری حیزبێک هەبوو، یانی حیزبێکی لۆیالیست ، ئەوانە خۆیان بە وەفادار و بە پەیڕەوی حکوومەتی ئینگلیستانێ دەزانی بەتایبەتی ئی سیستمی پادشایی ئینگلیستانێ. لە لایەکی دیکەوە دێمۆکڕاتەکان بوون، چەپییەکان بوون : ئەوانە دوو بۆچوونیان بۆ مەسەلەی ئیرلەندێ هەبوو.بەشێک لەوانە چەپییەکانی مارکسیست بوون و چەپییەکانی سۆسیالیست. بەشێک لەوانە  لەگەڵ جوێبوونەوەی ئیرلەندێ موافیق بوون یانی دەیانگوت بەڵێ، ئیرلەند کۆلۆنی ئێمە بووە ، ئەو شەڕەی ئەوان دەیکەن دژی کۆلۆنیالیستی یە و ئەوە حەقی ئەوانە جوێ بنەوە. بەشێکی دیکە دەیگوت ئەوە دروستە کە ئیرلەند کۆلۆنی بریتانیایێ بووە، ئی ئینگلیستانێ بووە، تەوجوهێ دەکەی و ئێمە لەوێ حکوومەتێکی کۆلۆنیالمان دامەزراندووە و ئەوێمان کردووەتە بەشێک لە خاکی خۆمان  و ئەلئان بە هەمووی دەڵێین بریتانیا؛ ماف و حەقی ئەوانەیە کە بیانەوێ خۆیان ئازاد بکەن ، بەڵام نەزەریان ئەوە بوو و دەیانگوت باشترە ئێمە وەدوای سیاسەتێکی بکەوین کە مافی ئەوان بپارێزرێ، بەڵام ئەوان جوێ نەبنەوە لە بریتانیایێ . جا بۆیە  چەپییەکان و دێمۆکڕاتەکانیش دوو بەش بوون، بەشێک موافیقی ئەوەی بوون، لەگەڵ وەی یەک بوون کە ئیرلەند جوێ ببێتەوە و ببێتە ووڵاتێکی سەربەخۆ  و بەشێک موافیق نەبوون. جا هەر لە سەر وەی لە گەڵ " ئای ئار ئەی"  یانی ئەڕتەشی ئازادیبەخشی ئیرلەندێ نەبوون و بەشێک لەوانە " ئای ئار ئەێ" یان بە تێڕۆریست دەزانی تەنانەت ڕۆشنبیرەکانی چەپی لەبەر وەی کە دەیانگوت کە زەختی بەکار دەبا لە خودی ئینگلیسی بۆ ئەوەی کە ئامانجەکانی دابمەزرێنێ و ئەوان پێیان وا بوو ئەوە پێویست ناکا، دەیانگوت مەسەلەی ئیرلەندێ  دەبێ لە پڕۆسەی سیاسی دا بە شێوەیەکی دێمۆکڕاتیک چارە سەر بکرێ، تەنانەت لە زەمانی قەدیمیشەوە کە تەماشای بکەی مارکسیستەکانێ ئیرلەندێ  وەکوو ویلیام کۆنۆلی و ئەوانەش ، تەنانەت لە زەمانی مارکس و ئێنگێلسەوە و تەنانەت پاش ئەوانیش، مارکسیستە ئیرلەندییەکانیش ئەو دوو بۆچوونە جیاوازەیان هەبووە، بەشێکیان ویستوویانە جوێ ببنەوە، بەشێکیان ویستوویانە وەک بەشێک لە بریتانیایێ بمێننەوە بەڵام سەربەخۆیی خۆیان دەوچوارچێوەیەیدا هەبێ. ئەوە ئاوا بووە، جا ڕەوشنبیرەکانی ئینگلیسیش ئاوایان دیوە، یانی لەو چوارچێوەیاندا دیوە. ئەوان ڕێزیان لە مافی ئیرلەندیان گرتووە، بەڵام هێندێکیان لەگەڵ سیاسەتی جوێبوونەوە موخالیف بوون  و گوتوویانە ئەوان دەبێ لەگەڵ ئێمە بمێننەوە، بەیەکەوە ئەو ووڵاتەی بەرەو دێمۆکڕاسی بەرین، بەشێکیشیان موافیقی جوێبوونەوەیان بوون. بەڵام، دە ئەسڵدا  چ موافیق چ موخالیف، زۆربەیان  گوتوویانە نابێ ئیرلەندییەکان لە پێناو ئامانجەکانیان دا لە زەخت و ڤایۆلەنس ئیستیفادە بکەن و دەبێ ئەو مەسەلەیە لە پڕۆسەی دێمۆکڕاتیک دا چارەسەر بکرێ. چەپییەکان و دێمۆکڕاتەکانی ئینگلیسیش وەکوو چەپ و دێمۆکڕاتەکانی ئیرلەندی موخالیفی ئەوەی بوون کە شەڕی ئیرلەندێ وەکوو شەڕی نێوان دوو کۆمەڵگەی کاتۆلیک و پڕۆتێستان ببیندرێ ، ئەوان ئەوەیان بە شەڕی دوو هەڵوێستی سیاسی داناوە.

دەورێش: شەڕی کۆلۆنیالیزم...

وەلی: شەڕی نێوان لۆیالیستەکان یانی لایەنگرانی مانەوە لەگەڵ ئینگلیستان و کۆمارخوازەکان واتە ریپابلیکەنس دا بووە.

دەورێش: مامۆستە، د بن سییا وێ گۆتنێ وەدا سیاسەت و ئەنجامێن وێ گەلێک دەوڵەتان دەشۆپینن ئەم بێژن ڕەوشەنبیر لە ترکییێ . ترکییێ مێتۆد ئانژی شێوەیێن چارەسەری یێ قەیرانێن جڤاکی، ئی ئابووری، سیاسی ، چ فەرق د ناڤبەرا ڤان دە هەیە یێ دیتنێن دەروە  ب ئاوایەکی دبینن یێن ڕەوشنبیرێن ترکییێ  ب ئاوایەک دن دبینن؟ یانێ  قریز گاڤا قەیران هەبن مەنتقێن یێن ئاکادێمیسیەن ، سیاسەتمەدارێن دەروە ب شێوەیەکی ڕوو دنن ژ بۆ چارەسەری یێ ئەو دکن. لێ ل ترکییێ ئەو پێشی ل جڤاکێ ب سولۆگانێن توند، ب گۆتنێن توند تێن گۆتن. پشت رە ل سەر وێ یێکێ د فکرن. تە گاڤا وان مێتۆدان ددی بەرهەڤ، وون چاڤا دبینن ژ بۆ چارەسەری یێ؟

وەلێ: مێتۆدی وانە بۆ چارەسەری لە دەرەجەی یەکەم دا بەستراوەتەوە بەوەی کە بۆچوون و ئیدێئۆلۆژی ئەو ڕۆشنبیرانە چۆنە. بۆ وێنە ئەوانەی کە بە دژی سیاسەتی بازاڕی ئازادن. ئەوانەی کە بە دژی ئەو سیاسەتەن کە پێی دەڵێن " نیو لیبڕاڵی" بازاڕی ئازاد، ئەوانەی کە نایانەوێ ستڕاتێژییەکانی کەسانی وەکوو هاییک و فریدمان و ئەوانە لە تورکییەی پیادە بێ، دیارە ئەوانە موخالەفەت دەگەڵ وەی دەکەن. ئەوانە دەیانەوێ لە نەزەر کۆمەڵایەتی و لە نەزەر ئابوورییەوە تورکییە بەرەو سیاسەتێکی سۆسیالیستی و سۆسیال دێمۆکڕات بڕوا. ئەوانە موخالیفی  سیاسەتەکانی ئاکەپەن، موخالیفی ئەوەن کە ئاکەپە بازاری زۆر دیرێگوولە کردووە وەکوو زەمانی تاچر و ئەوانە ، لەگەڵ ئەوەی موخالەفەتیان هەیە. جا بۆچوونی ئەوانە بۆ مەسەلەی جڤاکی، مەسەلەی کۆمەڵایەتی و مەسەلەی ئابووری لە بەرانبەر ئاکەپە دایە. بەڵام ئێستا پاش ساڵانی ١٩٩٠ کان، یانی پاش تێکچوونی مارکسیزم لە سۆڤییەتی  و پاشانیش بادانەوەکەی چینێ بەو شێوەیەی، ئەوە بۆخۆی حاڵەتێکی تایبەتی لە نێو ڕۆشنبیرانی تورکییەش دا ساز کردووە. ئەوەیە ئەوان کە ئێستا موخالەفەتێ دەکەن دەگەڵ سیستمی سیاسی ، دەگەڵ سیستمی ئابووری و جڤاکی ڕێژیمی، یان لەگەڵ سیاسەتە فەرهەنگییەکانی ، لە هەڵوێستێکی مارکسیستی قەدیمی چینایەتی توند ڕا نایکەن. زۆرتر هەڵوێستی ئەوانە هەڵوێستێکی سۆسیال دێمۆکڕاتی یە، هەڵوێستێکە کە دەیانەوێ بۆ وێنە تورکییە وەکوو ئەو دەوڵەتانەی کە سیستمی سۆسیال دێمۆکڕاسییان بەشێک تێدا هەبوو عەمەلێ بکا. وەکوو بریتانیای ١٩٥٠-١٩٦٠ ی ، وەکوو فەڕانسەی ١٩٦٠، ١٩٧٠ ی ، وەکوو بۆ وێنە سوێدو نۆڕوێژ و فینلاندی ئێستا. وەکوو ئەوانە بێ کە سیاسەتەکە زۆرتر نەچێتە سەر مەسەلەی بازاڕ و مارکێت و لەدوایە سەرمایەداری و ئەو جۆرە شتانە، زۆرتر بەرەو کۆمەڵایەتی بچێ. ئەوانە سیاسەتەکەیان ئەوەیە کە دەبێ دەوڵەت کارێکی ئاوا بکا کە لە جیاتی ئەوەی هەموو ئەقلامی جێی نیازی ئینسانی، تەواوی ئەو شتانەی کە ئینسان پێویستی پێیانە بۆ ژیانێکی باش ببیباتە نێو بازاڕی، بیکاتە سیاسەتێکی بازاڕی ئەوەیە کە ئەوان پێیان وایە کە وەکوو سۆسیالیستەکان و سۆسیال دێمۆکڕاتەکانی ئوڕووپایە دەوڵەت دەبێ هێزی بازاڕی کەم کاتەوە و ئەوشتانە لە بازاڕی دا بێ. بۆ وێنە وەکوو خوێندن و تەعلیم و تەربییەت ، وەکوو سڵامەتی و پزشکی و هیڵث و ئەوانە. ئەوانە دەبێ لە بازاڕی بێنە دەرێ و لە کۆنتڕۆڵی دەوڵەت دا بن و ببن بە ئی هەموو کەس. یانی بە شێوەیەکی بەلاش  و مەجانی و ئەو جوورە شتانە.
جا بۆیە وەختێکی کە ئێوە دەفەرموون بۆچوونی ئەوانە بۆ سیاسەتێ چۆنە؟ دەبێ بزانین کە بۆچوون و هەڵوێستیان لە سەر سیاسەتی ئێستای تورکییە چۆنە؟ بیست ساڵ بەر لە ئێستا هەڵوێستی مارکسیستی بەهێزتر بوو ، ئەلئانەکە ئەو هێزەی نەماوە، زۆرتر بەرەو سۆسیاڵ دێمۆکڕاسی دەڕۆن. ئەوەیە کە هەموو کەس دەیەوێ موشکیلات دەچوارچێوەیەکی دێمۆکڕاتیکدا چارە سەر بکرێن، خەڵک بتوانێ فکری هەبێ، ڕەئی هەبێ، لە سەر ئەوشتانە خەڵک بتوانێ قەرار بدا. ئەوە ئاوایە، بەڵام ئەوەی کە ڕاست ئاژۆیەکان چۆنی دەبینن؟ ئەوان ئاوای دەبینن کە کۆمەڵگە دەبێ لە ژێر سوڵتەی دەوڵەتێ دا بێ و ئەو بڕیارانەی کە دەوڵەت دەیاندا پێویست نییە چێکوباڵانسی دێمۆکڕاتیکیان لە سەر بێ. دەوڵەت قودرەتی سیاسی هەیە و کارێ دەکا.


دەورێش: مامۆستە سۆسیال دێمۆکڕاسی یا ئەوڕووپایێ پڕانی ژ بەر ژیانا سیڤیل یا جڤاکێ را دبە. لێ ل ترکییێ وەکی تێ زانین کۆمار ژ ئالی یێ لەشکەران وە هات ئاوا کرن. نها بەشێن سۆسیال دێمۆقرات ژی پڕانی وی ئالینە، یانی هێژ ژی ل سەر شۆپا لەشکەری یا ساڵێن بیستی کو هاتنە دانین دچن. ئەو ژی ڕێ ددە کو  مێتۆدێن وان گەلەک ژ هەڤ جهێ بن. چما مێتۆد لازمە ژ بۆ پرسگرێکا چارەسەرییا کورد دا، گاڤا کو ئەم لێ دەنەرن کۆمارگەر یانێ بەشێن سۆسیال دێمۆکڕات کو ئەم بەحس دکن هێن جارن توندتر ل یێن ڕاست توندتر ل هەمبەر پرسگرکا کورد ڕادەوەستن. هەری داوی د مەسەلا " کۆبانێ " دە  د کێشا " کۆبانێ" دە. دەمێک درێژ  ژ ئالییێن  وان سۆسیال دێمۆکراتێن کو تێن بەحس کردن دەنگەک ژ وان دەرنەکەت، تشتەکیش نەگۆتن.

وەلی: ئەمن دەگەڵ ئێوە لێرە موافیق نیم. لە تورکییەی بۆ وێنە جەهەپە، ئاماژەتان کرد کە لەگەڵ عەسکەری بوون. جەهەپە هیچ وەخت سۆسیال دێمۆکڕات نەبووە. جەهەپە ستەیتیست ە، یانی دەوڵەتخوازە. یانی کە کۆنتڕۆڵی دەوڵەتێی لە سەر کۆمەڵگەی دەوێ. ئەوە سۆسیاڵ دێمۆکڕاتی نییە. سۆسیاڵ دێمۆکڕاسی ئەوەیە کە خەڵک قەرار بدا ، تەوەجوهێ دەکەی. جەهەپە هیچ وەختێکی ئاوا نەبووە. یەکێک لە موشکیلەکانی جەهەپەی ئەوەیە کە هیچ وەختێک نەیویستووە کەمالیزمی  ڕیفۆرم بکا. ئەلئانیش کەماڵیزمی  ١٩٢٤ی پێ وەک ئایەی قورئانێ وایە. تەوجوهێ دەکەی؟ موشکیلی کەماڵیزمی لە تورکییەی ئەوە بووە کە هیچ وەختێکی لەنێو خۆیدا خۆی ڕێفۆرم نەکردووە. ئێستا پاش ئەوەی کە سێ جاران لە بەرانبەر ئاکەپە دا شکستیان خواردووە، تازە هاتوون بەو قەرارەی گەیشتوون کە ئێمە چ بکەین؟ دەبێ خۆمان ساخ بکەینەوە، چاکسازی بکەین. ئێمە دەبێ ڕێفۆرم بکەین. بەڵام ئەلئانیش ئەگەر تەماشای کەی. ئەو قسەی کە ئێوە کردتتان، ئەوە گرینگە لەو بابەتەیەوە کە هەر کۆنگرەی جەهەپەی مانگێک، دوو مانگێک بەر لە ئێستا پاش هەڵبژاردنێ، دوو بەرە هەبوو: بەرەیەک ناسیۆنالیستەکان بوون کە دەیانگوت هیچ پێویست بە چاکسازی و ڕێفۆرم نییە، کەماڵیزم هەر باشە و زۆر باش بووە و دەبێ بمێنێ، بەشێکی دیکەش بەو نەتیجەی گەیشتوون  کە کەماڵیزمی ١٩٢٤ و ئیقتیداری دەوڵەتێ ، ئەلئان وەختی ئەوەی نەماوە. ئەلئان وەختی ئەوەیە کە ئەو ئیدەئۆلۆژی یە چاکسازی تێدا بکرێ و زۆرتر بڕوا بەرەو سۆسیال دێمۆکڕاسی ئوڕووپایە. کە پڕۆسەکەی بکەنەوە، دێمۆکراتیزەی بکەن.
 کە بە باوەڕی من ئەوە فکرێکی خراپ نییە، چون لە تورکییەی  ئەگەر تەماشای مەیدانی سیاسی تورکییەی بکەین ، لە مەیدانی سیاسی تورکییەی دا هێزێکی، یانی حیزبێکی یان حەڕەکەتێکی گەورەی سۆسیال دێمۆکڕاتیک نییە. ئەگەر ببێ دەتوانێ وەزنەیەک بێ لە بەرانبەر ئاکەپەی دا. ئەوەی کە هەیە  لە سەر کەماڵیزمی داندراوە، کەماڵیزمیش ئێستا بۆخۆشیان دەزانن ئێستا پاش نەودو یەک ، دوو سێ ساڵان وەختەکەی بەسەر چووە.


دەورێش: گەلێک سپاس مامۆستە، ئەم وەرن سەر بەحسا موزاکەرەیان.  موزاکەرە د تاریخا ترکییە دە بەلکە جارا یەکەمینە کو موزاکەرە تێ چێ کرن کورد د وی واری دە گەلەکی نوونە و ترکییە ژی زێدە نە خودی تەجروبەیە . بەحسا موزاکەرەیان د مێدیا دە گەلەک جی دگرە. وون قەدەرا وی موزاکەرەیا چاڤا دبینن ب تایبەتی؟
وەلی: دیارە موزاکەرە بە باوەڕی من زۆر باشە، لەبەر وەیەکە ئەوە هەم دەوڵەت و هەم سەرۆکایەتی کوردی  بەو قەرارەی گەیشتوون کە مەسەلەی کوردی دەبێ لە ڕێگایەکی دێمۆکڕاتیکەوە چارەسەربکرێ. باشە!  دەبێ لە ڕێگایەکی سیاسی و دێمۆکڕاتیکەوە چارەسەر بکرێ و هەم سەرۆکایەتی کورد و هەم  حکوومەت بەو قەرارەی گەیشتوون کە ئەو مەسەلەی کوردی لە ڕێگای عەسکەری و نیزامییەوە جێ بە جێ نابێ. باشە! ئەوە قەدەمێکی گەورەیە، ئەوە بەو جێگایەی گەیشتوون، بەو فکرەی گەیشتوون. پاشان ئەوە وای کرد کە سەرۆکایەتی کورد و حکوومەتی دانیشن ئەو پێواژۆی بێننە پێشێ. ئەو پێواژۆیە هێندێک بنەمایەکی تایبەتی هەبوو  و ئەو بنەمایە ئێستا نیزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە. ئەو بنەمایە هێندە کاریگەری نەبووە ، هێندە دەسکەتی نەبووە ئێمە شتێکی ئەوتۆمان نەدیوە لە تورکییەی. حکوومەت سەمیمییەتێکی لە خۆی نیشان نەداوە، حکوومەت ئامادەییەکی بۆ چارەسەر کردنی  مەسەلەی کوردی بەو شێوەی لەخۆی نیشان نەداوە نەتیجەی ئەوە بووە کە ئەوە هەر وەپاش کەوێ و وەپاش کەوێ و پڕۆسەکە سەبرتر بێتەوە و سەبرتر بێتەوە...

دەورێش: چ دەخوازێ ئاکەپە مامۆستە؟

وەلی: ئەلئانەکە  لەو دوو سێ حەفتەی دا دیتمان وەختێکی سەرهەڵدان بوو لە سەر مەسەلەی " کۆبانێ"، وەزعەکە گۆڕا،
 بەڵام، بە باوەڕی من – دوێنێ شەوێش ئەوەم گوت لە پڕۆگرامێکی تێلێڤیزیۆنی دا -  دەبێ سەرۆکایەتی کورد، ئەو کەسانەی کە قەرار دەدەن لە سەر ئەو شتەی دەبێ ئەوەی لە بەرچاو بگرن کە ئەلئانەکە پێواژۆ ئەو ئوسوولە، ئەو پڕێنسیپانەی کە دوو ساڵ لەوەی پێش لە سەری داندراوە، ئەو پرێنسیپانە گۆڕاون. هەم حکوومەت نەیکردووە، و هەم کۆمەڵگەیەکە ئەوانەی نەدیوە. تەوەجوهێ دەکەی! جا لە بەر وەی دەبێ پێ دابگرن لە سەر پڕێنسیپی تازە، لە سەر ئوسوولی تازە کە پێواژۆی لە سەر دابمەزرێنن و کار جوورێک بێ کە بتوانێ بە نەتیجەیەک بگا .


دەورێش: مامۆستە ، د وێ پێڤاژۆیا داوی دە شتێ کو وە دەستنیشان کرن، خەتەرێن کو قەومینە ژ نەبوونا چاوێ سێهەمین یانژی شاهیدێن موزاکەرە تێ، کو هەبانا بەلکی بوختانێن وەها ل حەرەکەتا کورد نەدهاتن کرن. گەلێک تشتێن خراپ دەربارێن
سیاسەتمەدارێن کورد تێ گۆتن. ئێدی پێویستە کو دەردۆرێکی سێیەمین تەڤلی پێڤاژۆیێ  ببە؟

وەلی: ئەوە باشە! ئەگەر هێزێکی سێیەمین ببێ، لەوێ بتوانێ کۆنتڕۆلێکی لە سەر وەی دا بنێ، بتوانێ بڵێ باشە ئەوڕۆ
موزاکەرە دەکەین – وەکوو موزاکەرەی ئەلئان لە نێوان ئێران و ئەمریکایە - ، دەڵێن ئەوڕۆ موزاکەرە بوو، لێرە بەو قەرارەی گەیشتین ،چوار حەفتەی دیکە دیسان دا دەنیشینەوە. هەموو کەس دەزانێ. باشە!  ئەگەر چی لەوێش زۆر
شت بە نهێنی لە نێوان ئەمریکا و ئێرانێ هەیە ، لە نێوان ئێران و ئوڕووپایە بەڵام، ئەوەندەیە کە بەخەڵکی دەڵێن باشە، ئەوە ئەوەندەیە ، مەسەلەکان ئەوانەن لە سەریان قسان دەکەین و سێ حەفتەی دیکە، چوار حەفتەی دیکە قەراری لە سەر دەدەین. باشە! بەباوەڕی من پڕۆسەی موزاکەرە دەبێ ئاواڵە بێ، خەڵک بزانێ! تەوجوهێ دەکەی؟ یەک، دووەم ئەوەیە ئەمن تەئکیدی لە سەر دەکەم دەبێ سەرۆکایەتی کورد پێدا بگرێ لەسەر ئەو پرێنسیپڵەی کە حکوومەت کوردان یان پ.ک.ک ی بە تایبەتی  دەبێ لە لیستی تێرۆریست بهێنێتە دەرێ. ئەو کەلیمەی تێڕۆریست بەو شێوەیەی کە بەکار دەبردرێ حکوومەت سوودێک/ئیستیفادەیەکی ستڕاتێژیک لەو کەلیمەیەی دەکا ، کە ئەلئانەکە بزانە لەوەتی ئەو مەسەلەی کۆبانی هاتووەتە پێشێ وەکوو حەربەیەک. وەکوو ئەسلەحەیەک ، وەکوو چەکێک حکوومەت لەو کەلیمەی تێڕۆریست  ئیستیفادە دەکا، جەنابی ئەردۆغان لەوەی ئیستیفادە دەکا، داوود ئۆغلوو ئیستیفادەی لێ دەکا . ڕۆژنامە دەستی ڕاستییەکان بە کاری دەهێنن . بە باوەڕی من سەرۆکایەتی کورد دەبێ ئەلئانەکە لە سەر ئەوەی پێداگری بکا بڵێ باشە ئەگەر ئێمە پێکەوە لە پێواژۆیەک داین، پێکەوە موزاکەرات دەکەین  ئەو موزاکەرە لە نێوان من و تۆ دایە، مڕۆڤ لەگەڵ تێرۆریست بەو شێوەی لە دەوری مێزی موزاکەرەی دانانیشێ. ئەمن دوێنێ شەوێ لە بەرنامەیەکی تێلێڤیزیۆنی دا نموونەم هێناوە، بۆ وێنە لە ڤییێتنام . لە ڤییێتنامێ ئەمریکاییان لەگەڵ ڤییێتنامییان دانیشتن  لە پاریسە. ئەوانە دانیشتبوون موزاکەرەیان دەکرد بۆ ئاشتی بەڵام، شەڕ لە ڤییێتنامێ بەرقەرار بوو. ئەمریکا بە ڤییێتکۆنگی نەدەگوت "تێڕۆریست " تەوجوهێ دەکەی؟ ئەوانە شەریان دەکرد، بەڵام دانیشتبوون بۆ سوڵحێ. باشە! ئەو مەسەلەی " تێڕۆریست" ی ئەلئانەکە بووەتە کەلیمەیەک کە حکوومەت  بە شێوەیەکی ستڕاتێژیک ئەوەی بەکار دەبا، ئەوە پێشی حەڕەکەتی کوردی گرتووە، پێشی مافەکانی  کوردی گرتووە. بە باوەڕی من سەرۆکایەتی کوردی دەبێ پێ لە سەر وەی دابگرێ کە پێواژۆ ناتوانێ بچێتە پێشێ ئەگەر ناوی پ.ک.ک. لەو لیستەیەی نەیەتە دەرێ! ئەوە هیچ ڕەبتی بە چەک دانانێ نییە تەوجوهێ دەکەی؟ مەسەلەی "تێڕۆریزم" هیچ ڕەبتی بەوەی نییە. ئێمە ئەوەمان لە ڤییێتنامی دیوە، لە ئەفریقای جنووبی دیوە، لە جێگای دیکەشمان دیوە کە هێزی گریلا دادەنیشن لەگەڵ حکوومەتی قسان دەکەن ، بە سوڵح دەگەن،  و ئەو کەلیمە و لیستی تێڕۆر و تێرۆریست و ئەوانەش نییە. ئەوە یەک، دووهەم ئەوەیە سەرۆکایەتی کورد بە باوەڕی من دەبێ پێدا بگرێ، تەئکید بکا، ئیسڕار بکا لە سەر  ئەوەی کە بەرنامەیەکی ڕوون هەبێ بۆ موزاکەرات ؛ ئەوە مەرحەلەی یەکە، ئەوە مەرحەلەی دوویە ... مەسەلە لێرە دا ئەوە بوو کە حکوومەت هات مافی زمانی کوردی بدا، لە دوایە مافی زمانی نەدا بە کوردی، ئەوەی دا بە کوردی کە مەسەلەی خوێندنی کوردی  کردە مەسەلەی بازاڕی. یانی ئەگەر ئەمن پارەم هەبێ بتوانم منداڵەکانم، زارۆکەکانم بنێرمە مەدرەسەی کوردی فێر ببن ، ئەگەرپارەم نەبێ ناتوانم، تەوجوهێ دەکەی؟ لێرە تەنانەت زمانی کوردیش بە مەنتیقی ئاکەپەی  بووە بە مەسەلەیەکی لە مەڕ بازاڕ! تەوجوهێ دەکەی؟ ئەوە نابێ. بە باوەڕی من کوردان دەبێ ئوسوول و پرێنسیپێکی ڕوون و موشەخەسیان هەبێ. ئەو مەسەلەی تێڕۆریزم لا بچێ، ئاجێندا و دەستووری کار مەعلووم بێ بۆ هەموو کەس، قەدەم بە قەدەم. وە شتێکی دیکەش ئەوەیە کە حکوومەت نابێ بەردەوام بێ لە سەر وەی کە مەسەلەی کوردی وەکوو مەسەلەیەکی ئەمنی دەوڵەتی تورکییەی ببینێ. هەتا ئەو دەمەی کە مەسەلەی کوردی وەکوو مەسەلەی ئەمنی و سکوریتی ببیندرێ دیارە مەسەلەی بەکارهێنانی لەفزی تێرۆریزمیش دەمێنێ. ئەگەر ئێمە موزاکەرە دەکەین بەو مەعنایەیە کە مەسەلەی کوردی کەوتووەتە ڕێبازی پڕۆسەی سیاسی ، ئەتۆش ئەگەر ئیدیعا دەکەی، یانی ئەگەر تورکەکان ئیدیعا دەکەن پڕۆسە سیاسییەکەیان، پڕۆسەیەکی سیاسی دێمۆکڕاتیکە ، بەو مەعنایەی کە هاتووەتە نێو پڕۆسەی سیاسی دێمۆکڕاتیکەوە ئیدی ئەوە مەسەلەیەکی ئەمنی نییە. حکوومەت دەبێ لێژنەیەک پێک بێنێ، هەئیەتێکی ساز کا، دەبێ چەند کەسان بێنێ وەزیر بن. وەزیری ناوخۆ، وەزیری دیفاع و .. ئەوانە بێن دانیشن لەگەڵ کوردەکان قسان بکە. نەک ئەوەی کە سەرۆکی موخابەراتی، جەنابی هاکان فیدان و ئەوانە بچنە ئیمرالی. ئەوە نەبێ. بەلانی کەمەوە جێگری باش باکانی ئەو کارەی بکا، یان وەزیرەکان بیکەن. لە بەر وەی ئەگەر پڕۆسەکەئاواڵە بێ ئەوە بەو مەعنایەیە کە ئەوە بەشێکە لە بیزنس، لە ئەرکی دەوڵەتێ، لە بیزنسی حکوومەتێ. بەڵام، ئەگەر پڕۆسەکە نهینی بێ ، مەسەلەی سکوریتی و ئەمنی بێ ئەوە  سەر ناگرێ.
دەورێش: یانی ل بەشا تێکنیکی دەرکەڤێ. هاکان فیدان ئانجاخ دکارێ بنگەها تێکنیکا وێ سیاسەتێ ئامادە بکا.
وەلی: بەڵێ. یانی بەو جۆرەی کە ئێمە فکر دەکەین ئەو مەسەلەی کە دەڵێن پ،ک.ک. تێرۆریستە و نازانم پەیەدە تێرپریستە و ئەوانە. ئەوە تەنێ ئەوە نییە کە لە ڕۆژنامەی دا دەینووسن. ئەوە دیتوومانە لەو دوو حەفتەیەی دا کە حکوومەتی ئاکەپەی چەندە ئیستفادە و سوئی ئیستیفادەی لەو کەلیمەی تێرۆریست وەرگرتووە. مەبەست ئەوەیە.

دەورێش: مامۆستە، تشتەک هەیە، ئەم دەبینن ژ تاریخا دەسپێکرنا موزاکەرەیان کو هات ئاشکرا کرن ل ئۆسڵۆیێ ڤر ڤە، موود دادکەڤە و بلند دبە. جڤاکا کورد ژ بەر کو جڤاکەک هەستیارە پڕ زوو ڕادبە، پڕ زوو ڕوو دنێ یانی گاڤا پرۆبلێم دەرنەکەتن هەڤدیتن پێک هاتن کورد وسا دزانن کو هەر تشت خلاس بوو، هەر تشت تەواوە باش دچە. لێ گاڤا پرسگرەک دەردکەڤە کورد دبێ هەر تشت تێک چوو. وێ ڕووحییەتێ مرۆڤ چاڤا عەیار بکە کو – ئەو پێڤاژۆیەکە، وەک جەنابێ وە بەحس کر. لە ڤییێتنامێ ل ئالییەکی شەڕ ل ئالییەکی موزاکەرە، لێ ل جەم مە ب ئاویەک دن دقەومە. ئەم وێ هەستیاری و عاقڵمەندی چاوڤا بهەڤ بینن کو ئالییەکی موزاکەرە باش بمەشە، ئالیێ دن ژی جڤاک هەر تم لەوان موزاکەرەیان خودی دەرکەڤی و ل سەر پێیان بە!

وەلی: ئەگەر ئەوە مەسەلە هەر بە دەستی دەوڵەتی ترکییەی بێ ئەو نایکا.دیارە کوردەکان لە ساڵی ١٩٨٤وە شەڕی چەکداری یان کردووە، مومکینە ئەو شەڕی چەکدارییە یەکێک پێی باش بێ، یەکێک پێی باش نەبووبێ، بەڵام مەسەلەکە ئەوەیە هەرچییەک بووبێ بەو ئاکامەی گەیشتووە کە ئێستا حەڕەکەی کوردی دەگەڵ حکوومەتێ دابنیشێ. باشە! وەختێکی دا دەنیشێ دیارە حکوومەت هەمیشە دەیەوێ مینیمۆمی بدا؛ ئەوە لە ئوسوولی موزاکەراتە. لە موزاکەرات دا ئەتۆ هیچ وەختێکی ماکسیمۆم نادەی، ئەتۆ دەتەوێ مینیمۆمی بدەی، بەڵام ئەو مینیمۆمەش نادا، تەوجوهێ دەکەی؟ لەبەر ئەوەی کە ئەو موزاکەراتە چوارچێوەی نییە . ئەو موزاکەراتە دەبێ چوارچێوەیەکی دێمۆکڕاتیکی بۆ دانێن کە خەڵک بزانێ ، کوردان بزانن کە چییە؟ یانی خەتەری وەی ئەوەیە، ئەمن لەوەی دەترسێم، دوێنێش لە بەرنامەیەکی تێلێڤیزۆنی دا گوتم خەتەری ئەو جۆرە موزاکەراتەی کە هەیە و ئەو کارانەی کە حکوومەت دەیکا مومکینە موشکیلەیەکی بۆ سەرۆکایەتی کوردی بێنێتە پێشێ بەو مەعنایەی کە خەڵکی کورد مومکینە ماندوو بن ..

دەورێش: هێوی بشکێ

وەلێ: بەڵێ هێوی بشکێ. هێوی خەڵکی ئەگەر بشکێ بە باوەڕی من موشکیلە دێتە پێشێ، جا بۆیە ئێمە چوارچێوەیەکمان پێویستە، ئەوەی کە چوارچێوەیەکی سیاسی هەبێ کە بزانین ئەو موزاکەراتە چییە؟ کێ موزاکەرە دەکا؟ چۆن موزاکەرە دەکا؟ هووییەی من دەو موزاکەراتە دا چییە ؟ ئایا ئەمن شەریکی موزاکەرەم؟  " تێڕۆریست"م، خەباتکارم ؟ ئەوە دەبێ ڕوون بێ.

دەورێش: مامۆستە بەحسا سکراتێریاتێ تێ کرن ژ بۆ رێبەرێ گەلێ کورد بەڕێز عەبدوڵا ئوێجاڵان پێنج کەس هاتنە نرخاندن ، د ناڤ دە ئاکادێمیسیەن تونن . ئەگەر ژ ڤەرە بێژن وون د ڤێ سێکرێتیارێتێدا جێ بگرن وونێ چ بێژن؟

وەلی: ئەمن ببم ؟

دەورێش: بەلێ

وەلی : ئەمن ئەخر  کوردی باکوور نیم. بۆ وەی نابم تەوەجوهێ دەکەی؟ ئەمن دەوحەدەی دا دەتوانم هاوکاری بکەم کە  بڵێم ئەمن ئاوای دەبینم، ئەوە نەزەری منە. دیارە ئەمن وەکوو کوردێکی پێم خۆشە کە ئەو پێواژۆیە سەر بکەوێ . ئەمن پێم خۆشە کە بەڕێز ئوێجاڵان لە زیندانێ بێتە دەرێ ، ئازاد ببێ. ئەمن پێم خۆشە کە  مەسەلەی کورد بە شێوەیەکی دێمۆکڕاتیک لە تورکییەی چارەسەر بێ. ئەوانەم هەموو پێ خۆشە. ئەمن حازرم  ئەوەندەی کە فکری من و کاری من ڕێگا دەدا کۆمەک بکەم، بەڵام ئەمن ناتوانم وەکوو هاووڵاتییەکی کورد لە تورکییەی هەڵسووڕێم. ئەمن وەتەنداشی تورکییەی نیم، تەوەجوهێ دەکەی؟ ئەمن ناتوانم بەشدار بم لە هەیئەتێکی ئاوا دا. بەڵام هەر وەختێکی کوردەکانی باکوور هاتوونە لای من گوتوویانە ئەتۆ چۆنی دەبینی؟ هەر ئەو جوورەی کە ئەمن ئەلئان بە سەداقەت بە ئێوەم گوت پێم گوتون. مومکینە ئەو قسانەی ئەمن ئەلئان کردم ، مومکینە جەماعەتێک پێیان ناخۆش بێ، باشە! بڵێن کە ئەو قسانە وا نییە و زەرەری هەیە و فڵان و ئەوانە.
بە باوەڕی من وا نییە. بە باويری من وەزیفەی ئاکادێمیکێکی، ئی ڕەوشەنبیرێکی ئەوەیە کە سادقانە بە خەڵکی بە هێزەکانی سیاسی بڵێ کە ئەمن ئاوای دەبینم. ئەوە ئاوایە.

دەورێش: مامۆستە، وەخت ب لەز دەرباز دبە. ئەمێ بەحسا شەڕێ سووڕیایێ بکن، بەحسا ڕۆژئاوا بکن. شەڕێ سوورییێ چییە لە گۆری وە ؟ ئیرۆ مرۆڤ دکانێ بێژە کو بەهارەکە  عەڕەبان هەیە؟

وەلی: نا، بەهاری عەڕەبی نەماوە، خەلاس. تەوەجوهێ دەکەی؟ بەهاری  عەڕەبی باش دەستی پێکرد، بەو شێوەی کە خەڵک هات . بۆ جاری ئەوەل بوو کە خەڵک بەشێوەیەکی گشتی لە زۆربەی ووڵاتەکان خەڵک هاتە مەیدانی سیاسەتێ، بەڵام لایان برد. ئەوە بەهاری عەڕەبی نە ئامانجەکانی بە دەست هێناوە، نە پڕۆسەکە بە جێگایەکی گەیشتووە.بەڵام، دەزانی هەر پڕۆسەیەکی سیاسی، هەر کارێکی سیاسی ، هەر حەڕەکەتێکی سیاسی  هێندێک ئامانجی هەیە کە لە پێشدا دیارن، ئەوە مومکینە بە دەست بێنێ یان نەهێنێ بەڵام، هێندێکیش بەر و بوو و ئاکام هەن کە ئەوانە  دیار نین و دە کۆنتڕۆڵی کەسیش دا نین. ئەوەی کە سەبارەت بە بەهاری عەڕەبی گرینگ بوو ئەوە بوو کە هێندێک ئاکام و نەتیجەی ئاوی هەبوو، بۆ وێنە قەیرانی سوورییەی، وەزعی عێڕاقێ، تەوەجوهێ دەکەی؟  ئەوانە شەرایتێکی هێنا پێشێ کە قەیرانی لێ ساز بوو. چینییان پەندی پێشینیانێکی باشیان هەیە دەڵێن:  قەیران دوو شتی هەیە؛ یەک ئەوەیە کە هەمیشە قەیرانە و موشکیلەی دێنێتە پێشێ، یەکیش ئەوەیە دەرفەت و ئاپۆرچوونیتی تازە دێنێتە پێشێ، ئەوە ئەلئان ئەو قەیرانە و ئەو بەهاری عەڕەبییە وەک دەڵێن ئاکامەکان و نەتیجەکانی نەخوازراوی بەهاری عەڕەبی ئیمکانات و دەرفەت و فورسەتی باشی بۆ کوردان هێناوەتە پێشێ، هەم لە باشووری، هەم لە ڕۆژئاوای و هەم لە باکووری. تەنانەت مومکینە پاش مودەتێکی دیکە ڕۆژهەڵاتیش بگرێتەوە. جا ئیدی ئەوە ئەلئان کوردەکان دەو مەیدانەی دان، بەستراوەتەوە بەوەی کە واقیعەن سەرۆکایەتی کوردەکان و کۆمەڵگەی کوردان چەندە لەو فورسەتەی کە هاتووەتە پێشێ سوود وەرگرن، کەلک وەرگرن.

دەورێش: مامۆستە چما سوورییە، یانی پیڤانێن کو ڕۆژئاوا لسەر سوورییە ددە دیکتاتۆرە، نزانم گەل چەوساندییە  نەحەقی دکە. هەمان تشت لە عەڕەبستانا سعوودی هەیە، لە قەتەرێ هەیە ل دەولەتێن دن یێن کو نها دناڤ وێ ئالیکارییا ڕووخاندنا سوورییە دە جی دگرن. چما ل سوورییە هاتە پێش خستن  و ل وان دەوڵەتان تو حەرەکەتەک خویانی ناکە؟

وەلی: سوورییە دەوڵەتێک بوو کە دەگەڵ ئەمریکایە موشکیلەی هەبوو، دەگەڵ ئیسرائیلێ موشکیلەی هەبوو ، دەگەڵ عەڕەبستانی سعوودی موشکیلەی هەبوو ، دەگەڵ قەتەر و ئەوانە. وەختێکی  لە سوورییەی قەیران هاتە پێشێ ، ئەو دەوڵەتانە تەداخولیانکرد دە قەیرانی سوورییەی دا. ئێران تەداخولی کرد، عەڕەبستانی سعوودی، تورکییە، قەتەر، ڕووسییە، ئەمریکا. ئەوە بوو کە ئەو قەیرانی سوورییەی لە قەیرانێکی ناوخۆ وە بوو بە قەیرانی ناوچەیی. جا لە بەر وەی ئەو هێزانەی کە دە وێدا تەداخولیان کرد، ئەوانە هەر یەکەی بەرژەوەندی و مەنافعی تایبەتی خۆیان هەبوو و هەیە، بەڵام دیارە کە بەرژەوەندی ئەوانە یەک نییە. بۆ وێنە ئێستا تورکییە ئیسڕار دەکا کە دەبێ ئەسەد بڕوا. ئێران دەڵێ نابێ بڕوا تەوەجوهێ دەکەی؟ عەڕەبستانی سعوودی دەڵێ دەبێ ئەسەد بڕوا، باشە! لەو لایەوە ئۆردۆن دەڵێ نابێ ئەسەد بڕوا، تەوەجوهێ دەکەی؟ وەزحەکە ئاوایە. ڕووسییە دەڵێ نابێ ئەسەد بڕوا. چین دەڵێ ئەسەد بەو شێوەی ناتوانێ بڕوا. ئەمریکا دەو بەینێ دا لە ئەوەڵەوە دەیگوت ئەسەد دەبێ بڕوا ، ئەلئانەکە دەڵێ باشە ئەگەر ئەسەد ئەگەر بش ڕوا ڕێژیمەکە دەبێ بمێنێتەوە. جا لەبەر وەیە کە سوورییە بووەتە مەیدانێک بۆ ئەو هێزانەی کە لەوێن و هەر کەسەی بەرژەوەندی خۆی هەیە، هەر کەسە مەنافعی خۆی هەیە و وەدوای مەنافعی خۆی دەکەوێ. جا دێرە دا حاڵەتێک هاتووەتە پێشێ ئەویش ئەوەیە کە ئەو هاوسەنگی یانی تەعادولی قوا، ئەو باڵانسەی لەوێ هاتووەتە پێشێ ، ئەو باڵانسە بە باوەڕی من ئیمکاناتێکی تازەی هێناوە بۆ کوردی. دروستە ساز بوونی داعش و هێرشی داعش بۆ مووسڵێ و بۆ شنگار و  بۆ سەر تووز خورماتوو و بۆ سەر کۆبانێ ، ئەوانە موشکیلاتی گەورەی بۆ کورد هێناوەتە پێشێ، بەڵام فورسەتی تازەشی هێناوەتە پێشێ.

دەورێش : باشە، گەلێک سپاس دکم مامۆستە بۆ هاتنا وە. گەلێک پرسێن من مان  کو من دەخواست پرس بکم.

وەلی: ئەوە هەمیشە وایە، قەت پرسیار خەڵاس نابێ ،

دەورێش: زۆر سپاس دکم. ئەم زۆر کەیف خۆش بوون. بەلێ گۆدارێن هێژا، ئەمڕۆ ئەم هاتن داوییا بەرناما یا تایبەت یا ب پرۆفێسۆر عەبباس وەلی ڕا. ئەمێ هەتا جارەک دن، بەرنامەیەکا تایبەت دن کو ب وەرە پار وە بکن بمینن د خێر و خوەشی یێ دە. هەر شاد و بەختەوار بن.


Thursday, November 6, 2014

هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ و کاردانەوەکانی لە سەر ناوچە


بابەتی کۆنفڕانسێک بوو کە ئێوارەی سێشەمە ٤ی نۆڤامبر لە بینای سەرەکی پاڕڵمانی ئوڕووپا لە بروکسێل بە ڕێوە چوو. ئەو کۆنفڕانسە لە لایەن دەستەی دۆستایەتی کوردی پاڕلمانی ئوڕووپا ڕێک خرابوو و ژمارەیەکی بەڕچاو لە پاڕلمانتارانی ئوڕوپا، نوێنەرانی ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکانی کورد و بێگانە تێیدا بەشدار بوون. چەندین دەستگای تێلێڤیزیۆنی کوردی و لاوەیی باس و خواسەکانی کۆنفڕانسیان ڕووماڵ کرد.
کورتەیەک لە قسەکانی ووتاردەران

یای ماری- کریستین ڤێرگیات ئەندامی پاڕڵمانی ئوڕووپا لە فڕاکسیۆنی چەپی یەکگرتوو لە سەر ناوی دەستەی دۆستایەتی کورد لە پاڕڵمانی ئوڕووپا بەخێر هاتنی بەشداران و بەتایبەتی یۆرگن کلووت ی کرد کە دۆستێکی لە مێژینەی کوردانە لە پاڕلمانی ئوڕووپا. ڤێرگیات گوتی: کۆبانی بۆ زۆر لە ئینسانان لە سەر کورەی زەوی بووە بە سەمبۆلی بایەخە گەورەکان و ئەوەش شانازییەکە بۆ گەلی کورد. دوایە ووتار دەرانی بە بەشدارانی کۆنفڕانس ناساند.
ئادام ئوزوون ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان گوتی ئێمە چەند کەس لەو پانێلە دا لە سەر بار و دۆخی کۆبانێ و خەباتی گەلی کورد دەدوێین بەڵام گرینگ ئەوەیە ئێوەش کە هاتوونەتە ئەم کونفڕانسە بە هێنانە گۆڕی قسەکانتان دانیشتنەکەمان دەوڵەمەندتر بکەن. ئوزوون گوتی لە سەرەتاوە زۆر لایەن پێیان وابوو داعش هەر دە گژ شیعان ڕۆدێ، بەڵام  وەک بینرا هێڕشەکانی لە سەر کوردان چڕ کردەوە، داعش پێی وا نەبوو تووشی ئەو خۆڕاگرییە گەورەیەی تێکۆشەرانی ئازادی گەلی کورد و هاوخەباتەکانی دێ و ئێستا ئەوە کۆبانێ ٥٠ ڕۆژە خۆڕاگرییان لە بەرانبەر دا دەکا.ئەو خۆڕاگرییە هەوێنی بەیەکەوە ژیانی جیاوازییەکانە. نە داعش و نە لایەنی دی چاویان لە بەر ئەوە هەڵ نایە.
حکوومەتی تورکییە لە سەرەتاوە بە ئاواتەوە بوو بەرخوەدانی کۆبانێ بشکێ و بێ داگیری بکا، بەڵام خۆڕاگری تێکۆشەرانی کۆبانێ زۆر حساباتی پوچەڵ کردەوە. لە ١ی نۆڤامبر ڕۆژی جیهانی هاوپێوەندیی لەگەڵ کۆبانی لە نیزیکەی سەد ووڵاتی جیهان خەڵک بەشێوەی جۆر بەجۆر هەستی هاودەردی و بەستراوەیی خۆیان بەو ئیدەئالانەی کۆبانێ دەیانپارێزێ نیشان دا.
ئوزوون لە درێژەی قسەکانی دا باسی پێویستی دانی یارمەتی ئینسانی کرد بە لێقەوماوانی شەڕ و بە تایبەتی جەختی کرد لە سەر بار ودۆخی دڵتەزێنی ئێزەدییەکان. بە دوای قسەکانی ئوزوون دا فیلمێکی بەڵگەیی کە دوو فیلمسازی بێلژیکی لە مانگی مارسی ساڵی ٢٠١٤ لە سەر کانتۆنی جزیرێ و شەرڤانانی یەپەژە ئامادەیان کرد بوو نیشان درا و سەرنجی بەشدارانی ڕاکێشا. یەک لە فیلمسازەکان بە کورتی باسی چۆنییەتی هەڵسووڕانی کانتۆنەکانی کرد و ڕاگەیاند ئەو مودێلە کە مۆدێلی تەبایی گەلان و جیاوازییانە دەبێ ببێتە ڕەمزێک بۆ سوورییەی داهاتوو هەمووی.
یای گابرییێل زیمر سەرۆکی فڕاکسیۆنی دەستەی کۆنفێدڕاڵی چەپی یەکگرتوو لە پاڕلمانی ئوڕووپا باسی ئاکامەکانی شەڕی داعش لە کۆبانێ ی لە سەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئوڕووپا هێنا گۆڕێ و لە قسەکانی دا گوتی: ئەو زوڵم و زۆرەی لە کورد کراوە بە بەرەکەتی خۆڕاگری کۆبانێ لە ڕەهەندی جیهانی دا خۆی دەر دەخا. لە وەزعی ئەمڕۆ دا قەیرانێکی گەورەی ئینسانی لە ئارا دایە . ئەمن بە دڵنیاییەوە دەبێ بڵێم کۆبانێ بووە بە سیمبولێکی ئینسانی لە ئاستی جیهانی دا هەر بۆیەش کەوتن و شکانیشی تڕاژێدییەکە نەک هەر بۆ خەڵکی کورد و ناوچە بەڵکوو بۆ هەموو خەڵکی جیهان. بە داخەوە تورکییە بە ڕێگای جۆر بە جۆر خۆی دزیوەتەوە لە بەدەنگەوە هاتنی کۆبانێ. نازانم بۆ ئەوەندەی خایاند هەتا ١٥٠ پێشمەرگەی کورد ڕێگایان بدرێ بگەنە کۆبانێ؟ بۆچی دەبێ تورکییە شەرتی تێوەگلانی خۆی  لەگەڵ حەولی ئیتیلافی جیهانی بە دژی داعش بە حەول
دان بۆ ڕوخاندنی ڕێژیمی ئەسەد ببەستێتەوە؟
گرینگە ئێمە بەردەوام بین لە سەر پشتیوانی لە خەباتکارانی کورد لە هەموو کوردستان و حەول بدەین بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەسەری ئاشتیانە بۆ دۆزی کورد. ئەگەر حکوومەتی تورکییە هەڵوێستی خۆی نەگۆڕێ، بێگومان ئوڕووپاش دەکەوێتە هەڵوێستێکەوە کە شەرتی قورستر لە سەر ئەو ووڵاتە دانێ ئەگەر چ مەیلی هاتنە ژوورەوەی ئوڕووپای تێدا هەبێ.
بە دوای یای زیمر دا، یای بودیل سێبالۆس ئەندامی پارتی ژینگەی سوێد لە پارڵمانی ئوڕووپا و یەک لە ئەندامانی فڕاکسیۆنی چەپی یەکگرتوو باسی ئەزموونی خۆی و بە دەنگەوە هاتنی دۆزی کوردی کرد لە سوێد. گوتی لە بەر چوارچێوەی دەوڵەت نەتەوە زۆر جار ئوڕووپاییان دەستیان دەبەسترێ، بۆ وێنە ئەمن  لەو دواییانە دا لە گەڵ ژەنەڕاڵێک دوام سەبارەت بە ئەوەی کە بوونی پ.ک.ک. لە لیستەی تێڕۆری ئەمێریکا و یەکێتیی ئوڕووپا دا زۆر بێ جێیە و چەت لە زۆر کاران دەخا و ئەویش بە ئاشکرایی گوتی قسەکەت ڕاستە بەڵام ئەوە لە بەر تورکییەیە کە لادرانی ناوی پ.ک.ک. لەو لیستەیە وەدوایە خراوە. سێبالۆس لە درێژەی قسەکانی دا گوتی ئێمە دەبێ بە هەموو شێوەیەک یارمەتی کوردان بدەین و بە شێوەی جیدی دەبێ تێبکۆشین ڕێگای یارمەتی بە داعش بگیرێ . ئەو دەورەی ژنان لە ڕۆئاوا دەیگێڕن بۆ هەموان نموونەیەکی ئینسانی و داپەروەرانەیە. بەداخەوە حکوومەتان لە ئوڕووپا هێشتاش لە چوارچێوەی دەوڵەت نەتەوە و پاراستنی یەک پارچەیی ئەرزی دا بۆ بابەتەکە دەچن. ئێوەی کورد دەبێ بە ئێمە بڵێن ئێمە چ بکەین. من بەو هیوایەوە هاتبوومە ئەم کونفڕانسە ڕزگاری کۆبانێ پێرۆز بکەین،ئەوە هەر وەدی دێ.

بە دوای قسەکانی بودیل سێبالۆس دوکتور کامڕانی مەتین وانەبێژی ئەڕشەدی پێوەندییە نێونەتەوەییەکان لە زانکۆی ساسێکسی بریتانیا لە سەر دەوری ئاکتۆرە جۆر بە جۆرەکان لە ڕۆژئاوا و سوورییە بە گشتی قسەی کرد و ڕایگەیاند هەم ئەمێریکا، هەم یەکێتیی ئوڕووپا و هەم کۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر لەوەی زیاتر هەتا ئێستا کردوویانە دەبێ بیکەن بۆ بەرپەرچدانەوەی بەڵای داعش کە هەڕەشەیە لە سەر هەموو ئینسانییەتی پێشکەتوو. مەتین لە قسەکانی دا سیاسەتە دژە کوردییەکانی تورکییەی سەبارەت بە کۆبانێ و ڕۆژئاوا لە قاو دا و گوتی ئەو دوژمنایەتییە بە پلەی یەکەم لە بەر ئەو نەزمە دادپەروەرانە وئینسانییە کە کانتۆنەکان دایانمەزراندووە، هەر وەها ڕایگەیاند پێکێشی تورکییە لە سەر بەستنەوەی هاوکاری خۆی لەگەڵ ئیتیلاف بە شەرتی حەول دان بۆ ڕووخاندنی ڕێژیمی ئەسەد دەتوانێ ببیتە هۆی هەلائیسانی شەڕێکی گەورە
لە ناوچەدا.


دواین ووتاردەری ئەو کۆنفڕانسە بەڕێز ساڵح موسلیم بوو.موسلیم لە قسەکانی دا بە کورتی باسی گووران و پەیدا بوونی داعشی کرد لە سوورییە  و گوتی ئەوانە چ سنوورێک بۆ ئینسان کوشتن و دڕندەیی ناناسن و ئامرازێکن بۆ سەرکوتکردنی دەستکەوتی کورد و گەلانی دی لە کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا. موسلێم ئاماژەی کرد بە خەباتی پەیەدە لە ساڵی ٢٠٠٤وە  بە دژی ڕێژیمی ئەسەد و گوتی ڕێگای ئێمە ڕێبازی سێیەم بوو، ئێمە ناتوانین هاوکاری گۆیا " ئۆپۆزسیۆن"ێک بین کە  مافی نەتەوەی کورد بە ڕەسمی نەناسێ. لە ساڵی ٢٠١٢ زۆر شوێنی ڕۆژئاوای کوردستان ڕزگار کران.ئێمە لە سەرەتاوە باسی ئەوەمان دەکرد کە داعش و دەستە بنچینەگرەکانی دیکە دەبنە مەترسی گەورە لە سەر هەموو لایەک بەڵام کەس بە قسەی ئێمە گوێی نەدەبزووت و ئێستا  دوای هێرش بۆ سەر مووسڵ و پەڵامارەکانی ئەو چەند مانگەی دوایی داعش بۆ  شنگار و بۆ سەر ڕۆژئاوا و بە تایبەتی  کۆبانێ نێوەرۆکی ئەوانە بۆ زۆر لایەن ڕوون بووەتەوە. ئێمە بۆ پێکەوە نانی کانتۆنەکان " هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی" مان پەسند کرد . لە کانتۆنەکان دا زمانی سوریانی لەگەڵ کوردی بە ڕەسمی ناسرا. لە ڕیزکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل دا هەر کورد نا بەڵکوو ئەندامانی سەر بە نەتەوەکانی دیش هەن.ئێمە دەمانەوێ لە چوارچێوەی سوورییەیەکی دێمۆکڕات دا ماف و ستاتوسی هەموان پارێزراو بێ و هەموو دە ئازادی دا بەیەکەوە بژین.لە کانتۆنەکان دا ژنان لە هەموو بوارێک دا بە کردەوە بەشدارن و ڕەنگە نموونەی ئەو وەکهەڤی یە لە هیچ کوێ نەبێ. لە کۆبانێ قارەمانەتییەکی گەورە دەکرێ ٥٠ ڕۆژە هێرشی لە سەرە. هێرشی هەوایی ئیتیلاف بۆ سەر داعش و هاتنی هێزی پێشمەرگە و تاکوتەرای ئەڕتەشی ئازاد یارمەتییە بۆ کۆبانێ. من پێم خۆشە لێرە دا دیسان دڵنیاتان بکەمەوە کە کۆبانێ ناکەوێ. خەبات دەکا و لە سەر بەرخوەدان بەردەوامە . کۆبانێ نیشانەیەکە بۆ درەخستنی ڕاستی. تەڤگەری ئێمە پارێزەری نرخە نێونەتەوەییەکانە. لە حەسەکە، لە سەرێ کانی یێ کچ و کوڕی کورد کلیساکان لە هێرشی داعش دەپارێزن. بزانن ئەو دڕندانە لە مووسڵ و شنگار  چییان نەکرد؟ تێکدانی جێی پیرۆز و کەلەپووری مێژویی، فرۆشتنی ژنان و... ئینسانییەت هەموو ئەو شتانە دەتوانێ ببینێ. ئێمە پارێزگاری لە خوشکوبرایەتی گەلان دەکەین. ئێستا کۆبانێ بووە بە سەمبولی گشت لایەک. لە خۆپێشاندانێک لە ئاوسترالیا گوترا ئێمە بۆیە هاوار دەکەین بۆ کۆبانێ چونکە نرخەکانی ئێمەش دەپارێزێ.
ئەو هەنگاوانەی کە دەستبەجێ دەبێ بنرێنەوە ئەوەیە کە ڕێگای یارمەتی دان بە داعش و دەستە هاو شێوەکانی بگیرێ. باشە ئەو هەموو چەک و جبەخانە مۆدێڕنە لە کوێ دێنن؟ پنتی دوویەم ئەوەیە چەکی ئێمە چەکی کلاسیکن، ئەگەر چەکی بە کوالیتەمان هەبێ دەتوانین باشتر شەڕ بکەین. نوختەی سێیەمیش هەبوونی کۆریدۆرێکە بۆ یارمەتی ئینسانی بە کۆبانێ. گەمارۆی سەر ڕۆژئاوا  دەبێ هەڵگیرێ، ئەو نەزمە دێمۆکڕاتیکەی ئەوێ دەبێ بپارێزرێ. سیستمی ئێمە دەبێ ببێتە مۆدێل بۆ هەموو لایەک. لەبواری بە گژ داهاتنەوەی سەلەفییەت لە ئورووپا ووڵاتانی ئوڕووپایی دەبێ حەولی خۆیان چرتر کەنەوە. ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی ئەو ناوچە تامپۆنەین کە تورکییە قسەی لێوە دەکا ، ئێستا نیزیکەی ٢٠٠٠٠٠ کەس لە کۆبانییەوە چوونەتە باکووری کوردستان و تورکییە، دەبێ هەلومەرجی گەڕانەوەی ئەوان بۆ شوێنی خۆیان ئامادە بکرێ. تورکییە پێوەیە دێمۆگڕافی ئەوێ بگۆڕێ ئەوە بۆ ئێمە جێی نیگەرانییە.
دوای تەواوی بوونی ووتارەکان، زۆر لە بەشداران پرسیار و بۆچوونی خۆیان هێنا گۆڕێ و بەڕێز ساڵح موسلیم لە ووڵامی پرسیارێک دا کۆبوونەوەی "دهۆک" ی بەرز نرخاند و گوتی ئێستا هەموو لایەنەکان و هێزە سیاسییە کوردەکان لە یەکتری نیزیک بوونەتەوە و ئەوەش خزمەت بە بەرژەوەندی نەتەوەی کورد دەکا.
هەموو ووتاردەران پێویستی دەرخستنی ناوی پ.ک.ک یان لە لیستی ڕێکخراوەی تێرۆریستی ئەمێریکا و ئوڕووپا هێنایە گۆڕێ و ڕایان گەیاند ئەو هەنگاوە هەم بۆ بەرقەراری ئاشتی لە تورکییە و هەم بۆ خەباتی گشتی بە دژی داعش زۆر گرینگە.
لەبەر ئەوەی بەڕێز دوکتور مەتین خۆی کورتەی ووتارەکەی بڵاو دەکاتەوە، لەم ڕاپۆرتەدا زۆر بە کورتی ئاماژە بە قسەکانی کراوە کە لە لایەن بەشدارانی کۆنفڕانسەوە پێشوازییەکی زۆری لێ کرا.

حەسەن قازی
 سێشەمە شەو 4ی نۆڤامبری 2014


Tuesday, October 28, 2014

هاوپرسەکی شیرین پایزن لە بەرنامەی "360 دەرەجە" ی تێلێڤیزۆنی سی ئێن ئێن تورک لەگەڵ بەڕێز سالح موسلیم هاوسەرۆکی پارتیی یەکێتیی دێمۆکڕاتیک

هاوپرسەکی شیرین پایزن لە بەرنامەی  "360  دەرەجە" ی تێلێڤیزۆنی سی ئێن ئێن تورک
لەگەڵ بەڕێز سالح موسلیم هاوسەرۆکی پارتیی یەکێتیی دێمۆکڕاتیک
جومعە شەو  24ی ئۆکتۆبری 2014
شیرین پایزن: ببوورن ئەو بەشەی بەرنامەکەم بە پەلە تەواو کرد، چونکە لە برووکسێل میوانێکمان هەیە. کاتمان دیاری یە، بۆیە ڕوو لە پرووکسێل دەکەم و دەڵێم: ئێستا ساڵح موسلیم لیدەری پەیەدە لە لە برووکسێلەوە لە بەرنامەی زیندوو دا لەگەڵمانە، کەسێک کە ئەم ڕۆژانە نێوی زۆر لە سەر زمانانە. بەخێر بێی ساڵح موسلیم!
ساڵح موسلیم: خێراندار بی، سڵاو و حورمەت
شیرین پایزن: زۆر سپاستان دەکەین. ئێستا لە باسی مەسەلەی دار و شینایی لە ئەستەنبووڵ دەگەڕێینەوە سەر مەسەلەی کۆبانێ. کاک ساڵح موسلیم پرسیار زۆرن بەڵام، ئەمن بێ ئەوەی کات بە فێڕۆ بدەم، ئەگەر دەتانەوێ لە بابەتەکانی هەرە دوایی، هەرە گەرم ڕا دەست پێ بکەم و ئەم پرسیارانە لە بەڕێزتان بکەم. بەر لە هەموو شت [بڕیارە] کۆڕیدۆرێک بکرێتەوە و پێشمەرگە بە مەبەستی یارمەتی دانی کۆبانێ لە ڕێگای تورکییەوە دێ. لە پێشدا بڕیار بوو ٢٠٠ کەس بێن، ئێستا ئەوە سەرۆک کۆمار ڕایگەیاندووە ئەو ئەژمارە بۆ ١٥٠ کەس دابەزیوە، چونکە بە پێی قسەی وی ئەڕتەشی ئازادی سوورییەش یارمەتی دەکا. ئێوە دەڵێن چی؟ چەند پێشمەرگە دێن؟ لەو بارەویەوە چ ڕێکەوتنێکتان کردووە لە گەڵ بارزانی ؟ لە گەڵ سەرۆکایەتی بارزانی و حکوومەت، دوایین بارودۆخ چییە لەو ڕووەوە؟ لە پێشدا با لەو پرسیارەوە دەست پێ بکەین.
ساڵح موسلیم: بەڵێ! وەک دەزانن ئەمن دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە باشووری کوردستان بووم،لەوێندەرێ چاوم بەکاربەدەستانی ئەوێ کەوت. لە باری سیاسییەوە ئێمە هیچ کێشەیەکمان نییە . لە ڕوانگەی ئێمە جێی قەبووڵە کە پێشمەرگە لەوێوە بچنە کۆبانێ. لەو چاوپێکەوتنانەی دا کە لەوێ هەمان بوو ئەوەمان قەبووڵ کرد. ئێستا مەسەلەی لایەنی تێکنیکی ماوەتەوە. ئەو لایەنە تێکنیکییەش لە نێوان فەرماندەیی پێشمەرگە و فەرماندەیی یەپەگە (یەکینەیێن پاراستنی گەل) یەکلا دەکرێتەوە، ئەوان لە ڕووی تێکنیکییەوە ڕێک دەکەون. هەم لە ڕووی ژمارە، هەم لە مەڕ ڕێگای چوونیان و هەم بەرواری چوونیان. هەر وەها لە سەر ئەوەی کە چ جۆرە چەکێک لە تەک خۆیاندا بەرن. حەوجێ بە چەکی بە کوالیتەیە. جا لە بەر ئەوە ئەو مەسەلەیە بەستراوەتەوە بە چاوپێکەوتنی ئەو دوو لایەنە.پێم وایە لە ماوەیەکی کورت دا دەگەنە ڕێکەوتنێکی ئەوتۆ!
شیرین پایزن: داوخوازی ئێوە بە کۆنکرێت چەند کەسە، یانی ئەو هێزی پێشمەرگەیەی دێ چەند بێ؟ پێتان وایە ئەو هێزە بۆ یارمەتی کۆبانێ دەبێ لە چەند کەس پێک بێ؟ ئایا ئەو ژمارەیەی ئێوە دەتانەوێ دێ؟ لەو بارەیەوە دەڵێن چی؟
ساڵح موسلیم: لە مەر ئەژمارەوە لە جێدا باسیان کرد. گوتیان هەر چەندی بتانەوێ دەتوانین پێشمەرگە بنێرین، بەڵام ئەوە بەستراوەتەوە بە شەڕڤانانمان لەوێ واتە تاکو تەرای یەپەگە لەوێ. بە ئەندازەی کافی شەڕڤان هەیە ، بەڵام ئێستا هاتنی ئەو ئینسانانە، ئەو پێشمەرگانە  لە ڕووی کوالیتییەوە گرینگە، کە لە هێندێک بوار دا بریتی دەبن لە کەسانی پسپۆڕ، بە تایبەتی لە بواری بەکارهێنانی چەکوچۆڵ و جبەخانە. مەسەلەکە بەستراوەتەوە بە پسپۆڕایەتییەوە. بۆیە یەپەگە دیاریی دەکا کە حەوجێی بە چەند کەس هەیە و چ جوورە چەکێکیان دەوێ و ئەگەر لەو ڕووەوە ڕێکەوتن بکرێ ئەوان بەو شێوەیە دێن.
شیرین پایزن: یانی ئێوە باسی ڕێکەوتنی خۆتان لە گەڵ بارزانی، ڕێکەوتن لە نێو ئێوە و سەرۆکایەتی کوردستانی عێڕاق دەکەن. وایە؟ داخودا تورکییە بە تایبەتی بەرتەنگییەکی بۆ ئەوە داناوە؟ کە بڵێ ئەوەندە کەسە دەکرێ بە زەوی ئێمە دا تێپەڕێ.
ساڵح موسلیم: نەخێر شتێکی ئاوا نییە. لە سەر ئەژمار بە لێبڕاوی شتێکی ئاوا لە ئارا دا نییە. یانی ئەوە هەر پدک ە نییە. یانی ئێمە لەوێ  لە گەڵ سەرۆکایەتی وێ چاوپێکەتنمان دەبێ، هەر وەها لە گەڵ فەرماندەرانی پێشمەرگە. تەبیعی یە وەک دەزانن بارزانی سەرۆکی ئەوانە، سەرۆکی هەرێمەکەیە. ئەو ڕێکەوتنانە بە ڕێگای ویدا دەکرێن. بەڵام ، پێشمەرگەکان تەنێ هەر پێشمەرگەی  پدک ە نین ، ئەو پێشمەرگانە پێشمەرگەی حکوومەت یان پێشمەرگەی ئیدارەی وێندەرێن و بە پێی بواری پسپۆڕایەتییان دەدرێن.
شیرین پایزن: ئەمڕۆ سەرۆک کۆمار ئەردۆغان گوتی کە ئەڕتەشی ئازادی سوورییەش دەچێتە کۆبانێ، گوتی لەوانیشەوە یارمەتی دێ. بەڵام بە دوای ئەوە دا ئێوە ڕوونکردنەوەیەکتان بڵاو کردەوە و ڕاتان گەیاند ، ئەوان با بچن بەرەیەکی دوویەم بکەنەوە. ئەو قسەیەتان وا لێک درایەوە کە ئێوە یارمەتی ئەڕتەشی ئازادی سوورییەتان ناوێ! داخودا پشتیوانی ئەڕتەشی ئازادی سوورییەتان ناوێ؟ یان بۆچی کرانەوەی بەرەیەکی دوویەمتان دەوێ؟
ساڵح موسلیم: نەخێر، شتێکی ئاوا لە گۆڕێ دا نییە. ئێستا لە جێدا ئەڕتەشی ئازادی سوورییە شان بە شانی یەپەگە لە کۆبانێ شەڕ دەکا.دەستەی فورات بورکان، ئەحرار ئەلڕقاء. لیواء تەحریر، چەبهەتولئەکڕاد هەن، ئەوانە هەموویان یەکەی ئەڕتەشی ئازادی سوورییەن و ئەوانە شانبەشانی یەپەگە شەڕ دەکەن و ئێستا کە گرووپی تازە یان یەکەی تازە کە بیانەوێ بێن، هەر چۆنێک بێ لە نێوان یەپەگە و ئەڕتەشی ئازادی سوورییە دا دیدار هەبووە یانی هێندێک چاوپێکەوتن کراوە، ئەوان بەیەکەوە ڕاوێژ دەکەن. ئێمە هیچ کات خۆمان [ لە هاوکاری] ئەڕتەشی ئازاد لا نەداوە و هێندێک لە گرووپەکانی لەگەڵ یەپەگە ڕێک دەکەون و بەو شێوەیە دێن بەڵام بێ ئەوەی لەگەڵ یەپەگە ڕێک کەون نایەن. بەپێی تێگەیشتنی ئێمە چەند بژاردەیەک هەن کە ئەو ڕوانگەی بۆم باس کردن هێندێک لەو بژاردانە بوون. یانی ئێوە وەزعی کۆبانێ دەزانن، ئێستا گەمارۆ دراوە، و لە جێیەکی دی بەرەیەک کردنەوە گەمارۆی دەوری کۆبانێ سووکتر دەکا. ئەوە بۆچوونێکە و بەستراوتەوە بە ڕێکەوتنی نێوان یەپەگە و ئەڕتەشی ئازادی سوورییە.
شیرین پایزن: یانی ئێوە دەڵێن کە ئەڕتەشی ئازادی سوورییە لە نوختەیەکی دیکەوە یارمەتی بکا ئەو دەمی ئەو گەمارۆیەی کە داعش کردوویە لاواز دەکەین و دواجار پێویست ناکا هەموان لە جێیەک کۆببنەوە. ئایا دەکرێ قسەکەی ئێوە ئاوا تەرجومە بکەینەوە یان ئاوا کورتی کەینەوە؟
ساڵح موسلیم: یانی لە هەر جێیەک بە گرینگ دا بندرێ لەوێ دەکرێ. ئەگەر لاوازییەک شتێک هەبێ دەکرێ ئەوە تێ هەڵبهێندرێتەوە. یانی ئەوە بەستراوەتەوە بە ڕێکەوتنی ئەو دوو هێزە. دەتوانم ئەوە بڵێم.
شیرین پایزن: باشە، کاک ساڵح، ئێوە هاتنە ئانکارا و چوونەوە،بەڵام لە گەڵ ئەوەشدا دیتنی ئانکارا لە مەڕ ئێوە هەتا بڵێی بە ئیحتیات و بە پارێز و بە مەودایە و تەنانەت سەرۆک کۆمار گوتی: کە پ.ک.ک. و پەیەدە یەکن. ئایا ئێوە لە گەڵ ئەو نرخاندنەن؟ ئەوەی کە پ.ک.ک. بۆ تورکییە چییە دیارە. ئێوە لەو بارەیەوە خۆتان وەک لایەنێکی بە یەکدانانێکی ئاوا دەبینن؟ سەبارەت بەو ڕوونکردنەوە چ دەڵێن؟
ساڵح موسلیم: خانم، بەڕێز ئەردۆگان لە هەر کوێ کورد هەبێ بە دژیان هەڵوێست دەگرێ. دژی دەستکەوتەکانی کورد ڕادەوەستێ. ئێمە هیچکات نەبووینە پ.ک.ک. لە جێدا پ.ک.ک. پارتییەکی کوردە. ئەگەر لە نێو ئەواندا کێشە هەبێ ئەوە پێوەندی پەیدا دەکاتەوە بە باکوور،پێوەندی بە تورکییەوە هەیە.ئێمە پارتییەکی سوورییەین، حەول دەدەین لە گەڵ پێکهاتەکانی سوورییە ڕێک کەوین.چ ئەڕتەشی ئازادی سوورییە بێ، چ ئۆپۆزیسیۆنی سوورییە بێ. ئێمە لە سوورییە خەریکی ڕێکخستنی کاروبارەکانی نێوخۆی ئەوێین و هێج کات نابێ بە پ.ک.ک. دابندرێین.ئەردۆغان هەلدەستێ لە بەهانەیەک دەگڕێ و ئەو قسەیە بەکار دەهێنێ کە بەڵێ ئەوانە پ.ک.ک. ن و فڵان. ئەوە بە ئاشکرا نیشان دەدا کە دژی دەستکەوتەکانی کورد ڕادەوستێ، دژی ناسێنەی گەلی کورد هەڵوێست دەگرێ. باشە ئێمە لە نێو سوورییە چمان دەوێ؟ دەمانەوێ لە ماڵی خۆمان لە سوورییە لە گەڵ پێکهاتەکانی دیکە یانی لە گەڵ عەڕەبەکان، سوریانییەکان و تورکومانەکان و ... بژین و لە نێو خۆماندا پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتیمان ئیمزا کردووە. دەمانەوێ سیستمێک ساز کەین. دەمانەوێ سوورییەیەکی دێمۆکڕاتیک ساز بکەین. جا ئەو دێ دژی ئەوانە هەڵوێست دەگرێ. لەوێ، لە سوورییە کوردەکان ناسنامەیەکی کوردییان دەست دەکەوێ، کوردەکان ستاتوسێکیان دەبێ، جا بۆیە بۆ دژایەتی لەگەڵ ئەوە لە بیانووی جۆر بە جۆر  دەگەڕێ.
پێشتر یانی لە ٢ ساڵ لەمەو بەرەوە خەباتی ئێمە لە گۆڕێ دا بووە و هەڵدەستێ بە ئێمە دەڵێ ئەوانە لایەنگری ڕێژیمن. لە کاتێکدا ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٤ بەملایەوە لە جێدا خەباتێکمان بە دژی ڕێژیم هەیە، چاو لە وانە هەمووی هەڵدەبوێرێ و بە دوای ئەوە دا پێمان دەڵێ پ.ک.ک. یی و فڵانن. لە بیانووی ئەو جۆرە دەگەڕێ بۆ دە پەراوێز خستنی ئێمە و لە جێدا بە دژی دەستکەوتەکانی کورد هەڵوێست دەگرێ. ئێمە ئەوە قەبووڵ ناکەین، ڕدەی دەکەینەوە. ئێمە قەت پ.ک.ک. نەبووین خۆشی دەزانێ و ڕاستییەکانیش دەزانێ. ئەمن چەندین جار هاتوومەتە ئەستەنبووڵێ و لە گەڵ هێندێک لە کاربەدەستان دیدارم هەبووە، لە لایەکەوە لە تورکییە لەگەڵ کاربەدەستانی پایە بەرز دا دیدار دەکەین و ڕۆژی دواتر لە پاشملەمان پێمان دەڵێن ئەوانە تێڕۆریست و فڵانن. بۆ خۆشی ئەوە زۆر باش دەزانێ. ئێمە هیچ کات – بەڕێز ئەردۆغان و کاربەدەستانی دیکەش دەزانن ئێمە هیچ کات نەبووینە تێڕۆریست و ئەگەر بەرگری لە ناسێنەی خۆمان بکەین ، ئەگەر لە نێو سوورییە دا بەرگری لە مافە دێموکڕاتیکەکانی خۆمان بکەین، ئەگەر لە گەڵ پێکهاتەکانی سوورییەیی ڕێک بکەوین، ئەوە هیچ کات ناکرێ بە تێڕۆریست بوون دابندرێ، ئەو هێزەی کە شەڕی هەرە قورس لەگەڵ داعش دەکا ئێمەین. جا بۆیە با بۆخۆی ڕوونکردنەوەیەک بدا کە تا چەندە یارمەتی ئێمە دەدا.
ئەگەر بە ڕاستی بییەوێ بە دژی داعش شەڕ بکا، بییەوێ بە دژی داعش خەبات بکا، دەبێ شانبەشانی ئێمە ڕابوەستێ و دەبێ یارمەتی ئێمە بکا، بەڵام هەر هەستێ و دانیشێ چوو زانم!.. با هەڵوێستی خۆی ڕوون کاتەوە.
شیرین پایزن: باشە! ئێوە دەڵێن چی؟ تورکییە، ئانکارا دەڵێ لە گەڵ مەترسییەکی ئاوا بەرەو ڕویە ئەگەر ئێمە یارمەتی چەکیان پێ بکەین . ئەو چەکانە دەکەونە دەست پ.ک.ک. و دواتر هەمان ئەو چەکانە ڕووی لوولەکانیان لە تورکییە دەکەن. داخو دا ئێوە وەک پەیەدە لە ئاست تورکییە هیچ هەڵوێستی دوژمنانەتان هەیە؟ هیچ داوخوازی ئەرزیتان لە تورکییە هەیە؟ سەبارەت بەو ترسانە دەڵێن چی؟ چونکە لە نێو بیروڕای گشتی دا ئەو نیگەرانیانە هەن و خەڵک بیری لێ دەکەنەوە! ئەو چەکانە دەگەڕێن، دەگەڕێن و ڕۆژێک لە تورکییە دەدەن! لەو بارەیەوە ئێوە چ دەڵێن؟
ساڵح موسلیم: دەزانی ئێمە لە ساڵی ٢٠٠٤وە شەڕی ئەو ڕێژیمە [ ڕێژیمی سوورییە ] دەکەین و خەباتی بە دژ دەکەین و هێزەکانی یەپەگە ش بە لانی کەمەوە لە دوو ساڵ لەمەو بەرەوە لە مەیدان دان.ئەو هەموو حەولە دەدەین بۆ ڕوونکردنەوەی هەڵوێستی خۆمان. با پێمان بڵێن و بیسەلمێنن تەنانەت ئەگەر تاقە گولەیەکی ئێمەش ڕووی لە تورکییە بوو بێ. ئێمە زۆر جار گوتوومانە: قەت و هیچکات بە دژی تورکییە نابین و نەبووین و لەمەو دواش نابین. یانی ئەگەر ئەو داعشە ، ڕوداوێکی تێپەڕ و کاتی بێ، بەڵام ڕۆژێک دێ بکشێتەوە و بڕوا، بەڵام ئێمە و گەلەکانمان بە هەزاران ساڵە بەیەکەوە ژیاوین. لەبەر ئەوە هیچکات جگە لە دۆستایەتی نەبێ مەبەستێکی دیکەمان نییە، زۆرجارمان گوتووە. باسی هێمنایەتی سنوور دەکرێ، دیارە هێمن بوونی سنوور لە هەموان زیاتر پێوەندی بە ئێمەوە پەیدا دەکاتەوە. ئێمە لە هەر دوو بەری سنوور خزم و خوێشمان هەیە. ئێستا خەڵکێکی کە بە تۆبزی لە کۆبانێ ڕەتێندراوە یان لە شوێنی خۆی هەڵکەندراوە لە لای خزمەکانی خۆیان حاواونەتەوە. لە جێدا هەموو گوندییەکان خزم و کەسی یەکترین، بەیەکەوە ژیاون.یانی ئێمە هیچکات مەترسییەک بۆ تورکییە ساز ناکەین.هەمیشە چاوەڕێی دۆستایەتی و برایەتی بووین لە لایەن خەڵکی تورکییەوە، گەلانی تورکییەوە، دەمانەوێ ئەوە بەردەوام بێ. جا بۆیە ئەگەر بتەوێ لە گەڵ گەلی کورد و لەگەڵ خەڵکی ڕۆژئاوا دۆستایەتی بکەی، بەلانی کەمەوە ئەو گەلە دەبێ ناسێنەی هەبێ، یانی ناکرێ کوردێکی بێ ناسنامەمان بوێ. ڕۆژئاوا فریوی گەمەی ئاوا ناخوا. چونکە ئیدی خەڵکی ئەوێ خۆی دەناسێ و دۆستەکانیشی دەناسێ. قەت نە دژی تورکییە بووە و نە دەبێ. جا بۆیە ئەگەر چەکێک بێ یان یارمەتییەک بکرێ، دەبێ ئەویان پێ خۆشیش بێ، چونکە ئەگەر ئێمە لەوێ بتوانین بەرگری لە خۆمان بکەین، باری سەر شانی تورکییەش کەمتر دەبێتەوە، ئەگەر سبەینێ داعش بگاتە تورکییە کەس نازانێ ئاکامەکانی چ دەبێ.
شیرین پایزن: قەت بە کۆنکرێت داوای چەکتان لە تورکییە کردووە؟ لە ئانکارا کاتی دوایین دیدارتان داوای چەکتان لە تورکییە کرد؟ ئەوە یەکەم. پرسیاری دوویەم ئەوەیە کە سەلاحەدین دەمیرتاش گوتی ئەو کەسەی کە داوخوازی کرانەوەی کۆریدۆری کردووە لە جێدا ڕێبەری پەیەدە ساڵح موسلیم ە. ئێمە ئەو داوخوازییەی ویمان بە حکوومەت گەیاندووە، بەڵام حکوومەت دوایە ڕایگەیاند ئێمە [ واتە حکوومەتی تورکییە ] گوتوومانە دەبێ کۆڕیدۆر ساز بکرێ و ئەوەمان بە ئەمێریکاش ڕاگەیاندووە. ئەوە یەکەم، دوویەم داخودا داوخوازی چەک وەرگرتنتان هەیە؟
ساڵح موسلیم: بەڵێ بەڕێز! لە چواری ئەم مانگە؛ لە سێی ئەم مانگە لە کاتی دیدارمان لە تورکییە و چاوپێکەوتنی کاربەدەستان، ئەو دەمی پێمان گوتن ئێمە تاکوتەرامان ئەوەندەیە، چەکمان ئەوەندەیە. هێزمان هەیە لە کانتۆنی جزیرێ، لە کانتۆنی عەفرینێ، ئەوانە دەتوانن بێن بۆ بەشداری لە پاراستنی کۆبانێ. ئەو کاربەدەستانەی ئێمە دیتمانن بۆخۆشیان گوتیان کە کۆبانێ نابێ بکەوێ و ئێمە لە سەر کۆبانێ دەکەینەوە و خاوەندارێتی لێ دەکەین. کەوتنی کۆبانێ بۆ ئێمە بە مەترسی یە. ئێمەش گوتمان باشە، ئەگەر بۆ ئێوە بە مەترسی بێ، ئێمە لەوێ بەرگری لە خۆمان دەکەین و هەر لە بەر ئەوەش دەبێ پشتیوانی لەو بەرگرییە بکرێ. ئێوە ئەوەندەی لە دەستتان دێ بیکەن، ئێمەش بۆ ئەوە کۆریدۆرێکمان دەوێ، بۆ ئەوەی کە تاکوتەرامان، شەرڤانانمان بکرێ لە کانتۆنی جزیرێ و یان لە کانتۆنی عەفرینەوە پێیدا تیپەڕن و خۆیان بگەیێننە کۆبانێ. وەک دەزانن بەر لە ١٥ مانگەوە لە سەر سنوور تانکیش مۆڵ دراون و بە پێی ڕێوشوێنی عەسکەری ئەوان دەبوو هێندێک شت بکەن. بەڵام نە دیفاعیان لە خۆیان کرد و نە بەرگرییان کرد لە ئێمە. یانی لە ڕاستیدا ئێمە داوای موداخەلەمان نەکرد بەڵام، بۆ ئەوەی هەر نەبێ بتوانین هێزی خۆمان، تاکوتەرای خۆمان بگەیێنینە ئەوێ داوای کرانەوەی کۆریدۆرمان کرد.داوامان کرد، دیارە بەڵێنیشیان داینێ و گوتیان لە زەمانێکی کورت دا کارێکی ئاوا دەکەن. بە داخەوە هەتا ئێستا چاوەڕێ دەکەین و هێشتاش چەتی تێدەخەن و ئەو کۆریدۆرە نییە و ناتوانین ئینسانەکانمان بگەیێنینە ئەوێ و ئێوە دەزانن لەوێ چ ڕوو دەدا.
شیرین پایزن: ئێوە هەم چاوتان بە کاربەدەستانی مەدەنی حکوومەت دەکەوێ، هەم لەگەڵ (میللی ئیستیهبارات تەشکیلاتی) دادەنیشن و هەم عەسکەرەکانیش دەبینن. لە مەڕ ئەو یارمەتییەی کە دەبێ لە ئانکاراوە بە ئێوە بکرێ، لە مەڕ ئەو کۆڕیدۆرە، سەبارەت بە هاتنی پێشمەرگە، ئێوە جیاوازییەک لە بۆچوونەکانیان دا دەبینن؟ پێتان وا هەیە بۆچوونی جیاوازیان هەبێ؟
ساڵح موسلیم: دەزانی لە نێو ئەو کەسانەیدا کە ئێمە دیدارمان لەگەڵیان هەبووە چ جیاوازی بۆچوون و فڵانمان نەدیوە. بەڵام ئاوای لێ دێ، ئەگەر ئەو بەڵێنانەی دەدرێن جێ بە جێ نەکرێن و ئەگەر یەک لەوێڕا تەلەفۆن بکا و بڵێ هێندێک گیرو گرفت هەن، ئەو دەمی مرۆ دەگاتە ئەو ئاکامە کە دیارە لە هێندێک شوێنەوە چەت دەکارەکە دەخرێ. بەڵام داخودا ئەوانە چن ئێمە نازانین، دەکرێ مەسەلەی نێوخۆیی بن. بەڵام ئەو کەسانەی کە بەڵێن دەدەن بە ئێمە و دەڵێن دەتان پارێزین و لە کۆبانێ خودی دەردەکەوین و فڵان و فیسار دەکەین، دوایە ئەگەر بەڵێنەکانیان پێک نەهات بە لێبڕاوییەوە مرۆ وای بۆ دەچێ کە بەڵێ ئەوە هێندێک چەت و گیروگرفت ساز دەکرێ، بەڵام کێن ئەوانەی ئەو چەت و گرفتانە ساز دەکەن نازانین .
شیرین پایزن: تێ گەیشتم! ئێستا لە سەر مەسەلەی چەک. لە پێوەندی لە گەڵ چەک دا، حکوومەت ڕوونی کردەوە و ڕایگەیاند ئێمە بە لێبڕاوی دژی دانی چەکین بە پەیەدە. بەڵام دەی ئەوە چۆن دەبێ؟ چەکی پێشمەرگەکان چۆن دێ؟ داخودا کۆریدۆرێکی هەوایی دەکرێتەوە؟ تا ئەو جێیەی بزانم پێشمەرگەکان بە فڕۆکە دێن. ئێوەش گوتتان ئەوانە هێزی تایبەتین. باشە لە سەر مەسەلەی چەک داوخوازی ئێوە چییە؟ بۆ وێنە داواتان لە ئەمێریکا چییە؟ ئەوە دەزانین کە بەڕاستی ئەمێریکا لە گەڵ ئێوە دانیشتووە. داوخوازیتان لە واشنگتن و لە ئانکارا چ بوو لە سەر مەسەلەی چەک؟
ساڵح موسلیم: دەزانی، ئێمە داوای پشتیوانی و یارمەتی دەکەین. ئێوە دەزانن بەڵای داعش چییە! لەوێ تانکیان هەیە، تەنانەت تانکی ئابرامسیان هەیە، هامڤی یان هەیە، ئەوانە هەموو چەکی زرێهی ن. ئەو چەکە کلاسیکانەی کە لە دەست یەپەگە دایە تێری ئەوانە ناکەن. ئێمە حەوجێمان بە چەکی بە کوالیتە هەیە. چەکی ئاوامان دەوێ کە بتوانن بەرەنگاری ئەو تانکانە ببنەوە. ئەگەر چەکمان لە بەر دەست دابایە، ڕەنگ با هیچ پێویستی بە پەلاماری هەواییش نەبووبایە ، بەڵام لە بەر ئەوەی چەکی ئاوامان بە دەستەوە نییە، بە دڵنیاییەوە چەکی ئاوامان دەوێ بۆ ئەوەی بتوانین بەرگری لە خۆمان بکەین. لە لایەکی دیکەوە داعش بە ئاخرین مۆدێلی چەک تەیار کراوە. بە تانکە ئابرامسەکان  تەیار کراوە بە هامڤی تەیار کراوە. ئەو چەکانەش کە بەدەست ئێمەوەن چەکی کلاسیکین و دەرەقەتی چەکەکانی ئەوان نایەن. لە بەر ئەوە ئەگەر ڕۆژئاوا ، ئەگەر ئەو ئیتیلافە نێونەتەوەیی یە بە دەنگ ئێمەوە هاتووە و لە ئینسانەکان خاوەندارێتی دەکا و پێشبینی ئەوەی کردووە کە جێنۆسایدێک بەڕێوە بێ، ئەوە ئەرکی ئینسانییەتی کە کارێک بکا. ئێمە ئاوای لێ تێدەگەین. بەڵام بۆ ئەوەی کاری هەرە چاک بکا، بەلانی کەمەوە لە بەرانبەر ئەو چەکە مۆدێڕنانە دا دەبێ لە دەست ئێمەش دا چەک هەبن. دەکرێ وەک ئەوانەی لە هەواوە بەردرانەوە ئەگەر کۆریدۆر بکرێتەوە دەکرێ یارمەتی بکرێ. دیارە ئەگەر پێشمەرگەش بییەوێ بێ ، بە دڵنیاییەوە بە بێ چەک و بە دەستی بەتاڵ نایەن .. لە جێیەکەوە..
شیرین پایزن: کاک ساڵح! بەڵام ئێوە وا قسە دەکەن کە نازانن کەنگێ کۆریدۆر دەکرێتەوە، نازانن چەک هەیە یان نا! یانی هیچ زانیاری نایە بۆ ئێوە؟ یانی وەک ئەوەی قسەمان لە سەر کرد هێشتا شتەکە نەبڕاوەتەوە؟. بۆ وێنە ئەو کۆریدۆرە کەنگێ دەکرێتەوە؟ ئەگەر کراوەتەوە داخودا پێشمەرگەکان دەستیان کردووە بەوەی پێیدا دەرباز بن؟ کەنگێ دەرباز دەبن؟ زانیارییەکی کۆنکرێت لە دەست ئێوە دا نییە؟
ساڵح موسلیم: دەزانی، لە بەر ئەوەی ئەو شتانە گشتیان کاری تێکنیکین ، لە بەر ئەوەیە ئێمە نایانزانین. تا ئەو جێیەی من بزانم کۆریدۆر کراوەیە و هەر کاتێک لایەنەکان ڕێک کەون تێدەپەڕن. ئێمە هیچ زانیارییەکمان پێ نەگەیشتووە کە گیر و گرفتێک هاتبێتە گۆڕێ و ئەوەش مانای وایە کە دەتوانن دەرباز بن. تورکییە چرای سەوزی داگیرساندووە بۆ کردنەوەی کۆریدۆر. یانی ئەمن ئەو کاتەی کە لە کوردستان بووم ، لە جێدا، بەڕێز بارزانی و کاربەدەستانی دی گوتیان  ئیتر تورکییە چرای سەوزی داگیرساندووە و ئێمە مەسەلەکە جێ بە جێ دەکەین. ئێمەش لە سەر ئەو بنەمایە چاومان بە فەرماندەی پێشمەرگان کەوت. ئێستا لە نێوان یەپەگە و فەرماندەی پێشمەرگان دا ڕێکەوتنی تێکنیکی دەکرێ و چ پێویست بێ و پێویستی بە دیدار هەبێ بەو پێیە جێ بە جێی دەکەن.
شیرین پایزن: وەک دەزانن لە دهۆک کۆبوونەوەیەکی گرینگ کرا. و لە نێو بزووتنەوەی کورد دا جیایی هەیە، لە نێو گرووپە کوردەکان دا و بە تایبەتی لە نێوان پەیەدە و بارزانی دا. باشە ئێوە بە سەر ئەو جیاوازییانە دا زاڵ بوون؟ ئاکامی هەرە گرینگی ئەو کۆبوونەوەیەی دهۆک چییە؟ لەگەڵ بارزانی لە سەر کام پنت ڕێک کەوتن؟ ئەو کۆبوونەوەیە چ جۆرە ئاکامی گرینگی لێ کەوتەوە، دیارە پێوەندیدار بە تورکییەوە؟
ساڵح موسلیم: وەک دەزانن ئەو بەڵایەی داعش لە هەموان زیاتر بە کۆڵی کوردانەوەیە، یانی لە مووسڵ بێ، لە شنگار بێ ، لە جزعە بێ، لە کانتۆنی جزیرێ بێ، لە کۆبانێ لە هەرجێگایەک بێ ئیتر ئەوە بە دژی کوردان وەکوو ئامرازێک بە کار دەهێندرێ. ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە کوردەکان زیاتر لە یەکتری نیزیک ببنەوە، زیاتر  لەوە حەول بدەن بۆ یەکێتیی خۆیان. جا بۆیە ئێمە لە ڕۆژئاوا و لە گەڵ پارتییەکانی ئەوێ ڕێک کەوتین.لە ڕابردووەوە هێندێک گیر و گرفت لە نێوانمان دا هەبوون، بە سەر ئەوانە دا زاڵ بووین و جێبەجێمان کردن. ڕەنگە بزانن کە دوێنێ کۆنفڕانسێکی چاپەمەنی کرا و ئەو ڕێکەوتنە ڕاگەیێندرا کە لە سەر ٣ خاڵی سەرەکی کراوە.
یەکەم: هەیئەتێک پێک دەهێندرێ، ئەوە هەیئەتێکی کوردی دەبێ، هەیئەتێکی سیاسی
دوویەم: لە بەڕێوەبەرایەتی دا هاوبەشی پێک دەهێندرێ
و سێیەم یەکێتیی هێز ساز دەکرێ.
لەو ٣ بوارە دا هێندێک ڕێکەوتن کرا، یانی ئێمە لە ڕۆژئاوا یەکێتیی کوردانمان دابین کرد. هێندێک لایەنیش ئەوەیان پێ خۆش نییە و بە باشی نابینن. تەنانەت لە گەڵ بارزانیش رێک کەوتین. بارزانی بە ڕاشکاوی گوتی بۆ من هەولێر و کۆبانێ وەک یەک وان. واتە یارمەتی دەدا. پاشان وەک دەزانن هێزەکانی یەپەگە ، هێزەکانی پێشمەرگە هەم لە تل کۆچەر، هەم لە ڕەبیعە و هەم لە شنگار شانبەشانی یەک بە دژی بەڵای داعش شەڕ دەکەن. ئێستا بە دژی داعش یەکگرتووییەکی ئاوای کوردی ساز دەبێ.
شیرین پایزن: لەو یارمەتییەی کە لە دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمێریکا وەرتان گرتووە ڕازین، بە کافی دەزانن؟ ئەوان بە ڕێگای پێشمەرگەوە یارمەتی چەکتان دەدەنێ. لەو بارەیەوە هیچ ڕێکەوتنێکتان کرد؟ چاوەڕوانیتان لە ئەمێریکا، لە واشنگتن چییە؟ و لەو یارمەتییانەی بە ئێوەیان کردووە ڕازین؟ پێتان وایە کافی یە ئەو یارمەتییانەی کردوویانە؟
ساڵح موسلیم: نەخێر! لە سەر مەسەلەی داعش، لە سەر مەسەلەی کۆبانێ یارمەتی زۆر زیاترمان دەوێ. لێدان لە هەواوە هەبووە لە کۆبانی و ئەوە هێشتا بەردەوامە. ئەوە زۆر کاریگەرە، زۆر بە کەلکە.دەمانەوێ ئەوە درێژەی هەبێ. و دوویەم هەتا ئەو دەمەی کە چەکمان دە دەست دا نەبێ بە دژی تانک و چەکی دیکە ئەوە هەست بە کەمایەسییەک دەکەین. دەتوانم ئەوەش بڵێم کە ئەو هێزەی ئیتیلافی نێونەتەوەیی یە تەنێ هێزی هەوایی یە، بە هێزی هەواییەوە پەلاماری داعش دەدا. هێزی ئێمە لە سەر زەوی یە. یانی هێزی هەرە کاریگەر بە دژی داعش، هێزێک کە بە تەواوی لە بەرانبەری دا ڕاوەستاوە و پشتی شکاندووە تاکە هێزێکە، ئەویش تەبیعی هێزی یەپەگە یە. جا بۆیە پێویستە لەگەڵ یەپەگە پێوەندییەکی زۆر چڕتر هەبێ، هەم لە ڕووی تەیار کردنەوە و هەم لە ڕووی پێوەندییەوە و هەم کاری هاوئاهەنگ و کۆئۆردینە و ئەوە پێویستی بە پێوەندییەکی زۆر چڕتر دەکا. هێشتا لە سەرەتا داین و هیوادارم لەوەی دواوە پێوەندییەکان زۆر چڕتر بن.
شیرین پایزن: داخودا ئەمێریکا لەو ڕووەوە چرای سەوزی داگیرساندوە؟ هێندێک بەڵێنی دا یان چرای سەوزی دا لە ڕووی پێوەندی چڕتر لە گەڵ یەپەگە ؟
ساڵح موسلیم: یانی وەکوو گوتم ئێستا لە سەرەتای پێوەندییەکان داین.ئەو لێدانە هەواییانە نیشانەی ئەوەن و هەر دوێنێ بەڕێز ئەردۆغان هەستا و گوتی پەیەدە ڕێکخراوەیەکی تێرۆریستی یە و یان هەر وەک داعشە و لەو قسانە، ئەمێریکا گوتی نا، گوتی ئێمە وەک تێرۆریست چاو لە پەیەدە ناکەین و بە تێڕۆریستی نازانین، جا بۆیە جیاوازی دانان و بەلانی کەمەوە هەبوونی بۆچوونێکی دی لە ڕوانگەی ئێمەوە جێی خۆشحاڵی یە. هیوادارم لە ڕۆژانی داهاتوو دا بتوانین پێوەندی چڕ دابمەزرێنین.
شێرین پایزن: لە لایەن قسەوێژیی حکوومەتەوە لێدوانێکی ئاوا هات کە ساڵح موسلیم ، مەبەستییان ئێوەیە، لەمەڕ ئەو پێواژۆیەی چارەسەرییە دەبێ هەڵوێستێکی هاوتەریبی هەبێ و پێویست دەکا پشتیوانی لە پێواژۆی چارەسەری بکا! ئایا ئێوە پشتیوانی لەو پێواژۆیە دەکەن؟ بۆچوونتان لە مەڕ کاریگەری عەبدوڵا ئوێجاڵان لە سەر ناوچەکە چییە؟ وەک دەزانن لەو دواییانە دا زۆر ڕووداو لە تورکییە قەومان. سەبارەت بە پێواژۆی چارەسەری بۆچوونتان چییە؟ پشتیوانی دەکەن لەو پێواژۆیە؟
ساڵح موسلیم: دیارە، دیارە کە بەڕێز ئوێجاڵان ڕێبەرێکی کوردە، فکری خۆی هەیە، فەلسەفەی هەیە و ئێمە ڕێزێکی زۆری بۆ دادەنێین. ڕێبەرێکی کوردە لەوە دا هیچ گومانێک نییە. ئەوە بە حورمەت و خۆشەویستییەوە دەڵێین. ئەوە یەکەم ، دوویەم مەسەلەی پێواژۆی چارەسەری ئەوە لە هەر کوێ بێ ، لە هەر کام پارچەی کوردستان بێ ، لە ڕۆژئاوا، لە باکوور، لە باشوور لە هەر جیگایەک بێ جێی شادمانی و پێ خۆش بوونە. بە دڵنیاییەوە ئەوەمان دەوێ و ئەگەر بە ڕاستی ئاشتییەک هەبێ ، چارەسەرییەک هەبێ ئەوە بۆ ئێمەش زۆر بە کەلک دەبێ. لەو ڕووەوە ئەوەی لە دەست ئێمەش بێ دەتوانین بیکەین. نازانم چمان لە دەست دێ بەڵام ئێمە لێبڕاوانە پشتیوانی لەو پێواژۆیە دەکەین. بەڵام ئێمەش هەین، ئێمەش وەنەبێ نەبین. یەک هەستێ و بییەوێ ئێمە لە یەکتری جوێ کاتەوە و تەنانەت لەوێ بێدەنگمان کا و لە چارەسەری بگەڕێ ، ئەوە شتێکی دیکەیە. بەڵام چارەسەری لە مەڕ ئێمە چارەسەرییەکی جیاوازە. پێشتریش گوتوومانە چارەسەری ئێمە لەگەڵ خەڵکی سوورییە دەبێ، لەگەڵ پێکهاتەکانی سوورییە دا دەبێ. لە نێو سوورییەی دێمۆکڕاتیک دا دەبێ. چارەسەری لە باکوور شتێکی دیکەیە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەکرێ هاوتەریب بن. بۆیە ئەوەی لەو بوارە دا لە دەستمان بێ دەیکەین.. پشتیوانی دەکەین... بە دڵنیاییەوە. بەڵێ.
شیرین پایزن: بەڵێ ، ئێستا حکوومەت سەرەتی دانێکی هەیە ئەویش؛ ڕۆیشتنی ئیدارەی بەشار ئەسەدە، دەڵێن مکوڕ دەبێ بڕوا چونکە بنەمای ئەو گیروگرفتانەی لە گۆڕێ دا هەن بە ڕێژیمی ئەسەد دەزانن. بۆچوونی ئێوە چییە؟ یانی ئەسەد بەو شێوەیە دەڕوا؟ بۆ وێنە ئێوە لە چوارچێوەی یەکپارچەیی خاکی سوورییە دا دەتانەوێ وەک ناوچەیەکی خۆسەر بمێننەوە یان دەنا بارودۆخ بەرەو پێکهاتەیەکی جیاواز دەچێ؟ لەو پێوەندییە دا چۆن لەو کۆریدۆرەی کە تورکییە دەیەوێ پێکەوەی بنێ دەڕوانن؟
ساڵح موسلیم: ئەمن پێم وایە مەسەلەی ڕۆیشتن یان نەڕۆیشتنی ئەسەد مەسەلەیەکە لە مەڕ سوورییە و هەموو خەڵکی سوورییە ڕۆیشتنی وییان دەوێ. ئێمە لە پێش ساڵی ٢٠٠٤وە دژی ئەو ڕێژیمە خەبات و ملە دەکەین. بۆیە ئەو لایەنەی کە زوڵم و زۆری هەرە زۆری لە دەست ڕێژیمی ئەسەد، ڕێژیمی بەعس چێشتووە ئێمەین. بۆیە دواخوازی ئێمە هەرچی زووتر ڕۆیشتنی ئەو ڕێژیمەیە و لەو ڕووەوە کەس نابێ گومانی هەبێ. هەر بۆیەشە ئێمە پارچەیەک بووین لە شۆڕشی سوورییە، بەڵام هەمیشە ئێمەیان خستووەتە بەر سێبەر، خستیانینە دواوە ، و هێندێک شت هەبوون، یانی بۆ نموونە ئێمە لە سەرەتاوە دەمانەویست هاوشانی ئۆپۆزیسیۆنی سوورییە ببزووین و بجووڵێینەوە بەلام تورکییە لەو ڕێبازە دا گیرو گرفتی ساز دەکرد و چەتی تێدەخست. ئەوانە زیاتر لە ئەستەنبووڵ و ئانکاڕا دادەنیشتن و ئێستا هێندێکیان بە ڕاشکاوی دەڵێن کە ئێمە دەمانەوێ لەگەڵ ئێوەش پێوەندی دامەزرێنین بەڵام ئانکارا پێشی ئەوە دەگرێ. لە بەر هەر هۆیەک بێ باببێ ئیتر ئەوە نابێ ئاوا بمێنێ. ئێمە تەواو چاوەڕوانی پێچەوانەی ئەوەمان دەکرد. بە دڵنیاییەوە بۆ دامەزراندنی سوورییەیەکی دێمۆکڕاتیک هێندێک لە حەولەکان دەبێ یەک بخرێن. یانی بە هیچ دانانی کوردەکان ئەمن نازانم چ قازانجێکی بۆ تورکییە تێدایە؟ لەوە تێناگەم. یانی لە ڕاستییدا ئەگەر ئێمە لەوێ ناسنامەیەکمان هەبێ، مافێکمان هەبێ؛ مافە دێمۆکڕاتیکەکانمان بستێنین ، ئەوە بە قازانجی تورکییەیە. لە جیات ئەوەی ئاوای بۆ بچن و ئاوای لێ تێبگەن، تەواو بەراوەژووی ئەوەی لێک دەدەنەوە. ئێمەش دەمانەوێ لە دەست ئەو ڕێژیمە ڕزگاریمان بێ ، بۆ ئەو مەبەستە هاوکاری دەکەین لە گەڵ هێزەکانی دی لە پێناو سوورییەکی دێمۆکڕاتیک دا، سوورییەک کە ناوەندگر نەبێ . ئێمە لە ڕۆژئاوا مۆدێلێکمان ساز کردووە، ئەو مۆدێلە دەتوانێ ئۆلگوویەک بێ، نموونەیەک بێ بۆ هەموو سوورییە، ئەگەر بە ڕاستیش مەبەستمان ساز کردنی سوورییەکی دێمۆکڕاتیک بێ. ئێمە بەشێکین لە سوورییە و ئێستا حەول دەدەین سیستمی خۆمان دانێین و عەڕەبەکانیش ئەوە قەبووڵ دەکەن، جا بۆ دەبێ تورکییە هەستێ و لە گەڵ دەستکەوتی کورد لێرە لە سوورییە ئەوەندە دوژمنایەتی بکا، ئەوەندە لە دژی دەرکەوێ. ئەمن سەردەدەری لێ ناکەم. بەو جۆرە گەمانە هەر دەیانەوێ ئێمە دوور خەنەوە هەم لە ئۆپۆزیسیۆنی سورییە و هەم لە هێزەکانی دیکە.

شیرین پایزن: باشە، ئەی لە سەر ئێران. لە لایەن ئێرانەوە چەندە پشتیوانیتان لێ دەکرێ؟ داخوادا بە بۆچوونی ئێوە ئێران ئاکتۆرێکی گرینگە لە ناوچەکە دا؟ بۆ وێنە لەو پێوەندییە دا یارمەتیتان لە ئێران وەرگرتووە؟ یان بە پێچەوانە ئێران دژی ئێوەیە؟ ئێران چۆن دەبینن؟ تکایە بە کورتی ووڵام بدەنەوە! لەو پێواژۆیە دا ئێران چۆن بزووتەوە؟ پێوەندیتان هەیە؟
ساڵح موسلیم: یەک دوو جار لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران دانیشتووین. بەدڵنیاییەوە ئێران ووڵاتێکی گرینگە، ئەویش ووڵاتێکە لە ناوچەکەدا قورسایی خۆی هەیە، بەڵام هەمیشە لایەنگری ڕێژیمی ئەسەد بووە و پشتیوانی لەو ڕێژیمە کردووە. یانی ئەگەر لایەک بییەوێ پێوەندی پێوە بکا دەیەوێ ئەوان لە ڕێژیمی ئەسەد نیزیک کاتەوە. بۆ وێنە هێندێک شت هەبوو دەبوو ئێمە کردبامان ئێران چەتی تێخست و پێشی پێ گرت. بۆچوونیان ئەوەیە دەڵێن دەبێ لەگەڵ ڕێژیم بن. ڕەفتاریان ئاوا بوو. بە دڵنیاییەوە ئێران پشتیوانی لە ڕێژیم دەکا ، لە بەر ئەوە لەگەڵ ئێران هیچ پێوەندییەکمان نەبووە و نییە و لەو ڕوانگەیەوە هێچمان لە نێوان دا نییە.
شیرین پایزن: داخودا پەیەدە لە قەندیلەوە ئەمر وەردەگرێ؟ تەئسیری قەندیل لە سەر پەیەدە چەندەیە؟ چونکە لەو ڕووەشەوە لە تورکییەوە زۆر ڕەخنەتان لێ دەگیرێ، ئەوە یەکەم، دوویەم دەڵێن : " کۆبانی کەوت، دەکەوێ" ئەوە ڕاستە یان نا؟ لە کەوتن نیزیکە؟ و هەر وەها دەگوترێ ئەوێ خەڵکی مەدەنی تێدا نەماوە، با ئەو دوو پرسیارەش بکەم دوایە کاتمان تەواو دەبێ. فەرموون!
ساڵح موسلیم: بە گوتنی قەندیل مەبەست پ.ک.ک. یە. ئێمە لەگەڵ قەندیل یانی پ.ک.ک. هیچ پێوەندییەکی تەشکیلاتیمان نییە، بەڵام بمانەوێ و نەمانەوێ پ.ک.ک. پارتییەکی کوردی یە و پارتییەکی بە تەئسیرە. وەک پدک، وەک ینک ، وەک گۆڕان و پارتی دیکەش هەن و ئێمە لە گەڵ هەموویان پێوەندیمان هەیە بە دڵنیاییەوە. تەنانەت ڕەنگە پشتیوانی هەرە گەورەی سیاسی لە ئێمە لە لایەن پ.ک.ک وە بێ. بەڵام قەت پێوەندییەکی ئۆرگانیکمان لە گەڵیان نەبووە و ئێمە ئەمرەکانمان لە کەس وەرناگرین. ئێمە پارتیمان هەیە، بەڕێوەبەرایەتیمان هەیە . لە سوورییە لە ڕۆژئاوا ئیدارەمان هەیە کە لە پێکهاتەی جۆر بە جۆر پێکدێ ، سوورییەیەکانی تێدایە ، عەڕەبی تێدایە، ئێمە بڕیارەکانمان خۆمان بۆخۆمان دەیاندەین و لە هیچکەس ئەمر وەرناگرین.
شیرین پایزن: مەسەلەی " کۆبانی کەوت ، دەکەوێ" هەیە، ئەو قسەیەی کە خەڵکی مەدەنی تێدا نەماوە،
ساڵح موسلیم: کۆبانێ ناکەوێ، نا کۆبانێ ناکەوێ. لە کۆبانێ دا هێشتا خەڵکی مەدەنیش هەن. یەپەگە ش هەیە و ئەو هێزانەی کۆبانی دەپارێزن هەن. لە جێدا ئێوە دەبینن لە نێو کۆبانێ دا مێدیا هەمیشە ئەو خەڵکە مەدەنییەی کە هێشتا لەوێ دەژین نیشان دەدا. هێندێک لە ئینسانەکان دە نێو ماڵەکانیان دا ماونەتەوە و لەوێ گیریان خواردووە چاوەڕوانی ڕزگاری کۆبانی دەکەن. وەک دەزانن لەوێ هێزی بەرگری هەن، بەرخوە دەدەن ، جا لە بەر ئەوە کۆبانی ناکەوێ بەڵکوو کۆبانی بەرەو سەرکەوتن دەچێ.
شیرین پایزن: دوایین پرسیار، ئایا بەو زووانە دێن بۆ ئانکارا یان ئەستەنبووڵ؟ دوایین پەیامتان چییە بۆ حکوومەت ، بۆ ئانکارا و بۆ تورکییە و بۆ ئەوانەی کە تەماشامان دەکەن؟

ساڵح موسلیم: پەیاممان ئەوەیە، کە برایەتی نێوان گەلان تێک نەدەین و زەرەری پێ نەگەیێنین. یان چاکەیان لە گەڵ بکەین یان لێیان گەڕێین گەلان خۆیان دۆستایەتی خۆیان و ئەرکەکانی خۆیان لە ئاست یەکتری بە جێ بهێنن. دوژمنایەتی ساز کردن یان هێندێک ڕەفتاری هەڵە کردن بە قازانج و لە بەرژەوەندی گەل دا نییە. لە بەر ئەوە ئێمە هەمیشە دەستی دۆستایەتی خۆمان درێژ دەکەین. دە بڵا دەستمان دە هەوا دا نەمێنێتەوە. بەڵام دەبێ شتێکی دروست و دۆغری بکرێ ناکرێ ڕۆژێک وەرمان گرن و ڕۆژی دواتر پێمان بڵێن تێڕۆریست، ئەوە لە هیچ کەس ناوەشێتەوە. ئەگەر بە ڕاستی بانگهێشتنمان بکەن و بتوانین لە سەر بابەتی شیاوی لێدوان بدوێین، ئەوە بە قازانجی گەلەکانمانە، هەم ئێوە و هەم عەڕەبەکان و هەموو گەلان.


شیرین پایزن: چاوەڕوان دەکەن لە ئانکاراوە بانگهێشتن بکرێن؟ دەڵێن ئێستا کۆبوونەوەیەکی دی بکرێ باشترە؟ لە سەر مەسەلەی کۆریدۆر، لە سەر دەرباز بوونی پێشمەرگەکان داوخوازییەکتان هەیە؟ داوخوازی کۆبوونەوە؟

ساڵح موسلیم: مەسەلەی داوخواز و فڵان نییە. هەر کاتێک لەبار بێ و هاتنمان پێویست بێ دێین، ئەوە دەکرێ سبەینێ بێ ، دەکری پینج ڕۆژی دیکەش بێ. هەر کاتێک هاتنمان لە بەرژەوەندی گەلەکەمان دابێ ئەو دەمی ئێمە هەین، دەشچینە ئانکارا، دەشچینە ئەستەنبووڵیش.
شیرین پایزن: باشە زۆر سپاستان دەکەین ساڵح موسلیم بۆ ووڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئێمە، بۆ بەشداریتان لە بەرنامەی " ٣٦٠ دەرەجە"دا، ئەوەندەی لە قسەکانتان تێ گەیشتم هێشتا سەبارەت بە کرانەوەی کۆریدۆر و لە سەر ئەژماری ئەو پێشمەرگانەی کە بەرەو کۆبانی دەرباز دەبن شتێکی کۆنکرێت ناڵێن. دەڵێن هێشتا وتووێژ لەو بارەیەوە بەردەوامە. بەڵام لە ووڵامی پرسیاری ئەوەیدا کە ئەوە تا سبەی و دووی دەبێ، هێشتا بەبڕاوەتەوە!
ساڵح موسلیم: نا ئەوە جارێ بە تەواوی یەکلا نەکراوەتەوە،
شیرین پایزن: باشە، سپاستان دەکەین. بۆ بەشداریتان، بۆ ووڵامدانەوەی پرسیارەکانمان. ناوبڕێکی کورت دەدەین بە ٣٦٠ دەرەجە ، دوای ڕێکلامان لەگەڵتان دەبین ئەفەندم. لێمان جوێ مەبنەوە،
٣٦٠ دەرەجە تەواو بوو ، شەوگارێکی خۆش ئەفەندم!


دابەزاندن و وەرگێڕان: حەسەن قازی

سەرچاوە: ناوەندی نووچە و شرۆفەی ڕۆژ