باسی کۆماری کوردستان له بلۆگ پۆستی واشنگتن پۆست دا
دمه ته‌قه‌ی وێبلۆگی واشنگتن پۆست سه‌باره‌ت به کۆماری کوردستان
له مانگی سێپتامبری 2006 له بلۆگ پۆستی ڕۆژنامه‌ی واشنگتۆن پۆست دا دمه‌ته‌قه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به مێژووی کۆماری کوردستان به به‌شداری چه‌ند که‌س به‌ڕێوه چوو و جگه له باسی کۆمار بابه‌تی دیکه‌ی لهمهڕمێژووی سیاسی کوردستانیش هاته گۆڕێ. ئه‌من به‌شدارییه‌کی گه‌رمم له‌و دمهتهقهیهدا کرد و هه‌م به نێوی خۆم و هه‌م به نێوی قه‌ڵه‌می "هه‌ژار" له‌و باسه دا به‌شدار بووم.کاتی خۆی ماڵپه‌ڕی "گزینگ" له 6 به‌ش دا هێندێک له‌بابه‌ته‌کانی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی و بڵاوی کردووه‌ته‌وه.
له‌خواره‌وه ئه‌وشتانه‌ی من به ئینگلیسی نووسیومن، جارێکی دیکه بۆ ئاگاداری خوێنه‌ره‌وانی کورد لێره‌دا بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
بۆدیتنی هه‌موو بابه‌ته‌که به زمانی ئینگلیسی سه‌ری ئه‌م نێونیشانه‌ی خواره‌وه بده‌ن:
http://blog.washingtonpost.com/postglobalinbox/2006/08/republic_of_kurdistan.html
حه‌سه‌نی قازی
ئووتی 2007
(1)
سه‌باره‌ت به دامه‌زرانی کۆماری کوردستان له مهاباد ( 22 ژانڤییه - دیسامبری 1946) زۆر پنکت هه‌نه که ده‌بێ باس بکرێن و شی بکرێنه‌وه.
به‌ر له هه‌موو شت ده‌بێ بگوترێ ئه‌و کۆماره له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا به ڕه‌سمی نه‌ناسرابوو. هیچ حکوومه‌تێک له ناوچه دا ئه‌و کۆماره‌ی وه‌کوو ده‌وڵه‌تێکی سه‌روه‌ر نه‌ده‌ناسی.
پنکتی دووه‌م ئه‌وه‌یه به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ماونه‌ته‌وه و به پێی بیره‌وه‌ری ئه‌و
که‌سانه‌ی له‌و کۆماره دا به‌شداربوون، ڕاگه‌یاندنی کۆمار کاردانه‌وه‌یه‌ک بووه له به‌رامبه‌ر مه‌به‌ستی حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له بن ده‌سته‌ڵاتداریی کورد دا بوون بکا به به‌شێک له ئیداره‌ی خۆی.
له وتووێژ بۆ وه‌دست خستنی ستاتوسێکی قانوونی بۆ بزووتنه‌وه‌کانی کوردی و ئازه‌ربایجانی دا ده‌سته‌ڵاتدارانی ناوه‌ندی ، لایه‌نی کوردیان وه‌کوو به‌رده‌نگێکی (موخاتیب) سه‌ربه‌خۆ چاو لێ نه‌ده‌کرد.
له گه‌ڵ هێنانه گۆڕی ئه‌و ڕاستیانه‌ش ، ده‌بێ به ڕوونی جه‌خت بکرێته‌وه ته‌جروبه‌ی حوکمی خۆیی کوردان له هێندێک به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
له ساڵانی 41-46 دا یه‌ك له هۆکاره هه‌ره کاریگه‌ره‌کانی بووژانه‌وه‌و ڕاهێزانی
وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی کوردی بووه له هه‌موو شوێنێک
حه‌سه‌نی قازی 2ی سێپتامبری 2006
(2)
به‌ر له هه‌مووشت چه‌ند قسه‌یه‌ک له گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که ئاماده نین دمهتهقهیکی بهڕیوجێ له سه‌ر مێژووی کورد و کاردانه‌وه‌کانی له سه‌ر بارودۆخی هه‌نووکه‌یی بکه‌ن.
من له دڵه‌وه پێشنیار ده‌که‌م ئێتنیک په‌ره‌سته ترکه‌کان بۆ ده‌مێکی کورتیش بێ حه‌ول بده‌ن ئه‌وه بهێننه به‌رچاوی خۆیان گه‌لۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان له هه‌لومه‌رجی له تابشت نه‌شیاوی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک کورده‌کان دا ژیابان هه‌ستیان چ ده‌بوو و چ کاردانه‌وه‌یه‌کیان له خۆیانه‌وه ده‌نواند ؟
له قسه و بۆچوونی ئه‌و کوردانه‌ی دا که هێزی پاڵپشتی بۆچوونه‌کانیان ئاوه‌ز و مه‌نتیقه بڕووسکه‌یه‌ک کین و بوغز یان نکووڵی لێکردن و وهدوادانهوه سه‌باره‌ت به "ئه‌وانیتر" نابیندرێ.
ئێستا ده‌مه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر مێژووی کۆماری کوردستان له ساڵی 1946 دا. به‌و زووانه له 16 ی ئاب (ئاگوست) به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ، له شاری هه‌ولێر ڕێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه چوو. به‌ڕێز زاڵمای خه‌لیل زاد سه‌فیری ئه‌مریکا له عێراقیش یه‌ک له میوانانی ئه‌و جێژنه بوو. ئه‌و له پیرۆزبایی خۆیدا گوتی پارتی دێمۆکراتی کوردستان له بناوانه‌وه له به‌غدا دامه‌زراوه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئاگادارییه ته‌واو نییه، چونکوو پارتی دێمۆکراتی کوردستان له مهاباده‌وه دامه‌زرا، له‌و ده‌مه‌ی دا که کۆمار هێشتا نه‌ڕووخابوو ته‌نانه‌ت له کوردستانی عێراقیش لکێکی هه‌بوو که دواتر له گه‌ڵ گرووپه‌کانی دیکه یه‌کی گرته‌وه و بوو به پارتی دێمۆکراتی کورد.
پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌و دووبه‌شه‌ی کوردستان به‌ر له ته‌جروبه‌ی مهاباد و له کاتی هه‌بوونی کۆمار و دوای ڕووخانیشی له هه‌موو بواره‌کانی ژیان دا ئه‌وه‌نده ئاشکرا و به‌ده‌ره‌وه‌ن که هیچکه‌س نابێ زه‌حمه‌تی ئه‌وه وه‌به‌رخۆی بدا بیانشارێته‌وه یان بیانگۆڕێ.
ئه‌من پێم وایه کاتی ئه‌وه هاتووه هه‌موولایه‌ک کارتێکه‌ری ڕاسته‌وخۆی پێشوه‌چوونه‌کانی به‌شه‌کانی کوردستان له سه‌ر یه‌کتری و له ده‌ره‌وه‌ی سنووران ببینن و باسی بکه‌ن.
پرۆفێسۆر یووهان گالتونگ له چاوپێکه‌وتنێکی ئه‌و دوواییانه‌ی خۆی دا مۆدێلی له مێژینه‌ی هه‌بوونی کوردستانێکی ئازادی به بێ ده‌ستتێوه‌ردانی سنووره‌کانی هه‌نووکه‌یی داگرتووه‌ته‌وه. پێشووچوونێکی که ده‌توانێ کۆتایی بهێنێ به ده‌رد و ژانی له مێژینه‌ی کوردان و له هه‌مان کات دا له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ته‌کانی هه‌نووکه‌ی هه‌رێم ، واته ترکییه،ئێران، عێراق و سوورییه ش دا بێ.
هه‌ژار 2ی سێپتامبری 2006
(3)
هێندێک هه‌ڵه‌ی فاکتی له نووسینه‌که‌ی به‌ڕێز گۆران نۆویکی دا هه‌یه. ڕه‌حمه‌تی دوکتور هاشمی شێرازی قه‌ت که‌سایه‌تییه‌کی ده‌ستڕۆیشتوو له ناو حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران دا نه‌بوو، و دوای ڕووخانی کۆمار قه‌ت نه‌چووه ناو ڕیزه‌کانی حدکا.ئه‌و که‌سایه‌تییه‌کی چالاک و جه‌نجاڵی بوو. هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ده‌سته‌وه نییه بیسه‌لمێنێ ده‌ورێکی بووبێ له ناو حدکا دا له کاتی شوڕش به دژی رێژیمی سه‌لته‌نه‌تی.
من له‌و باوه‌ره‌دام کاتیك مرۆ به شێوه‌یه‌کی جیدی قسه له دۆزی کورد بکا هیچ پێویست به داتاشینی رووداو و شتی نه‌بوو ناکا.
هه‌ژار ، 4ی سێپتامبری 2006
-------------------------------------------------------------------------
(4)
خۆشه‌ویست به‌ڕێز گۆران نۆویکی
تکایه مه‌هێڵه هه‌ست و سۆز و به‌سترانه‌وه‌ی ئێتنیکی باڵ به سه‌ر داوهرییهکانت دا بکێشێ.
مه‌به‌ستت له " رێکخراوه‌یه‌کی ئاریایی " چییه ؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت یه‌کگرتنی " ڕه‌گه‌زی ئاریایی " به دژی ئه‌وانیتره، به داخه‌وه ده‌بێ بڵێم خۆمان ده‌خه‌ینه هه‌ڵکه‌وتێکی ئه‌وتۆ وه که شهقڵمان لێده‌ن و سه‌ر به ئیدێئۆلۆژییهکمان دانێن که ته‌بیعه‌تی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی خۆی له ئورووپا ده‌رخست. ئێمه لێره دا سه‌رمان به دمه‌ته‌قه‌یه‌کی جیدی یه‌وه خه‌ریکه، کورده‌کان به دوای ئه‌وه دا نین گه‌لی ترکی ئازه‌ربایجان یان چ که‌سی دیکه بخه‌نه ژێر ڕکێفی ده‌سته‌ڵاتی خۆیانه‌وه، ئه‌وه‌ی له دووی ده‌گه‌ڕێن ئه‌وه‌یه ئه‌وانیتر ڕێزیان لێ بگرن و له ئاشتی و ئێرووی دا له گه‌ڵ ئه‌وانیتر بژین.
هه‌ژار ، 5ی سێپتامبری 2006
(5)
دوکتور ئه‌میری حه‌سه‌نپوور به دروستی هێمای پێده‌کا : " دانانی کوردان به " ئاریایی " ته‌نانه‌ت خراپتریشه، ئه‌وه له سیاسه‌تی فاشیستی نه‌بێ زیاتر نییه( من بهوهدهزانم که زۆر له کوردان ئاگایان له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئاریانیسم و فاشیسم/نازیسم هه‌یه)".
له ڕاستی دا میتۆلۆژی ئاریانیسم وه‌کوو ئامراز و پلاتفۆرمێک به‌کار
ده‌هێندرێ بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی بێز وقێز و پرۆپاگاندای سووکایه‌تی کردن به عه‌ره‌بان و ترکان، و له پێوه‌ندی له گه‌ڵ شۆوێنیزمی فارسیش دا ئامرازێک بووه له ده‌ستیان دا بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی کوردان له مه‌ڕ ڕابردووی " به‌شکۆ"، که فه‌رمانره‌وایانی هاوچه‌رخ ئه‌وانی لێ بێبه‌ش کردووه.
دیسکۆرسی ئێتنیک په‌رستی،ڕه‌گه‌زی و ڕه‌گه‌زپه‌رستانه قه‌ت ناتوانێ بۆ دۆزی کورد باش بێ. ته‌نیا به‌دیل بۆچوونێکی ئینسانییه
له سه‌ر بناوانی ڕێزی خۆ و " ئه‌وانیتر" گرتن .
هه‌ژار ، 5ی سێپتامبری 2006
(6)
ئه‌وه ئه‌من بووم که نووسیبووم " ڕیکخراوی ئاریایی ". تکایه بیگۆڕن و بیکه‌ن به " ڕێکخراوه‌یه‌کی مۆدیرنی کوردی " سپاس بۆ هه‌ژار بۆ
وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌مه .
محه‌مه‌د ، سویس ، 6ی سێپتامبری 2006
(7)
به‌ڕێز دوکتور گۆران نۆویکی
" خوێنڕێژی کورد – ترک له نه‌غه‌ده" تراژێدییه‌کی یه‌ک لایه‌نه نه‌بوو.هه‌م کورده‌کان و هه‌م ترکه ئازه‌ربایجانییه‌کان تاوانبارن له‌وه‌ی17 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ڕوویدا. هه‌روه‌ک له‌وانه‌یه هه‌ستی پێبکه‌ی ته‌نانه‌ت ئێستاش ته‌ئسیراتی ئه‌و ڕووداوه ماوه‌ته‌وه.ئه‌وه‌ی که ئێوه له مه‌ڕ به‌شداری ترکه ئازه‌ربایجانییه‌کان له سیستمی ئێستای ئێران دا ئاماژه‌تان پێکردووه ، تا ئه‌وجێیه‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر به‌سترانه‌وه‌ی ئێتنیکی ئه‌و که‌سانه‌ی ئێوه ناوتان هێناون ڕاسته، به‌ڵام ئه‌و به‌سترانه‌وه‌یه به پێویستی به مانای نوێنه‌رایه‌تی کردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ترکه ئازه‌ربایجانییه‌کان نییه، ئێوه قه‌ت جارێک وشهیهکیشتان له زمان ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه نه‌بیستووه به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی ناسنامه‌خوازی گه‌لی ترکی ئازه‌ربایجان؛ به پێچه‌وانه له ماوه‌ی ڕاپه‌ڕینی ئه‌و دواییانه دا که زۆرێک له شار و شارۆچکه‌کانی ئازه‌ربایجانی گرته‌وه مانقووتهکان ( ئه‌و ئازه‌ربایجانیانه‌ی حاشا له ناسنامه‌ی جیاوازی خۆیان ده‌که‌ن) پرۆتێستکارانیان تاوانبار کرد به‌وه‌ی به فیت و هاندانی کۆڕ‌و کۆمه‌ڵی بێگانه ده‌جووڵێنه‌وه و له ده‌ره‌وه ڕا هان ده‌درێن.
زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ماڵپه‌ڕ و بلۆگه‌کانی ئازه‌ربایجانی بۆچوونێکی دۆستانه‌یان نییه له ئاست بزووتنه‌وه‌ی کورد، ته‌نانه‌ت وێستگه‌یه‌کی ساتێلایتی ئازه‌ربایجانی به ئاشکرایی درۆ و پرۆپاگاندای ژاراوی به دژی بزووتنه‌وه‌ی کورد هه‌م له باکوور و هه‌م له باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بڵاو ده‌کاته‌وه.
ئه‌وان بانگه‌شه‌ی ئیمزا کۆکردنه‌وه ده‌که‌ن به دژی کوردی بوونی به‌شێکی هه‌راو له ئه‌ستانی " ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا" له ئێران.
به بۆچوونی ئێوه گه‌لۆ هه‌مان زمان و هه‌مان تاکتیک له لایه‌نی کوردییه‌وه کارێکی خولقێنه‌ر و به‌که‌لکه ؟
پێت وانییه که پارتییه سیاسییه‌کان و ڕووناکبیرانی کورد ده‌بێ ئه‌و ئازهربایجانییانهی که به شێوه‌ی دێمۆکراتیک بیر ده‌که‌نه‌وه ته‌شویق بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌گژ ئه‌و جۆره شه‌ڕخوازییه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه دا بێنه‌وه؟
سه‌رنج ڕاکێش ده‌بێ ئه‌گه‌ر بیر و بۆچوونی خۆتان له مه‌ڕ بابه‌تی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان کورده‌کان و ترکه‌کانی ئازه‌ربایجان له ئێرانێ ده‌رببڕن !
بۆ ئاگاداری ئێوه ئێستا له سه‌ر تۆڕی ئینترنێت وێبلۆگێک هه‌یه که حه‌ولی گه‌شه پێدانی دوستایه‌تی و پێوه‌چاران له ناو هه‌ر دوو کۆمه‌ڵگه‌کان دا ده‌دا. ئه‌مه‌ش نێونیشانهکهی !
به حورمه‌ته‌وه، هه‌ژار
www.sayinqella.blogspot.com
....................................................................................
(8)
"پێک هێنانی پێوه‌ندی باش و دۆستانه له گه‌ڵ ئازه‌رییه‌کان" نه‌ک هه‌ر ئه‌رکێکی ئاقڵانه‌یه ، به‌ڵکوو ڕێبازێکی خۆلێنهبوێریشه بۆ خۆپاراستن له گرژی و تێکهه‌ڵچوونه‌کانی داهاتوو له نێوان ئه‌و دوو گه‌له دا. ئێستا شه‌پۆلێکی نوێی وشیاریی نه‌ته‌وه‌یی له نێو ترکانی ئازه‌ربایجان دا به‌دی ده‌کرێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و وشیارییه "نه‌ته‌وه‌ییه" خۆی له شیعه‌ی سیاسی و پان ترکیسم به دوور بگرێ ، هیچ سه‌به‌بێک له گۆرێ دا نییه بۆ ئه‌وه‌ی مل له بزووتنه‌وه‌ی ناسنامه‌خوازی کورد له ئێران بسوێ.
ئێستا قسه‌ڵۆک و هه‌رایه‌کی زۆر سه‌باره‌ت به نێولێکردنی خاک له لایه‌ن هێندێک له کۆڕوکۆمه‌ڵی ئازه‌ربایجانی له هه‌نده‌ران نراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی له‌یه‌ک تێگه‌یشتن خۆش بکرێ ، گشت بابه‌ته‌کانی که له ناو هه‌ردووک لایه‌ن دا هه‌یه ده‌کرێ له سه‌ر بناوانی ته‌وافوق به‌لایه‌کدا بخرێن و چاره سه‌ر بکرێن.
ئه‌من به‌ڕاستی به داخم که دوکتور نۆویکی ده‌یه‌وێ وا نیشان بدا که ئه‌من ئاگام له جینایه‌ته‌کانی خه‌ڵخاڵی له کوردستان نییه، به‌ڵام من پێم خۆشه دڵنیای بکه‌م قه‌ت به بیریشم دا ڕانه‌بردووه که هه‌موو خه‌ڵکی ترکی ئازه‌ربایجانی به تاوانبار بزانم له به‌ر کریاره‌کانی خه‌ڵخاڵی ، هه‌ر له به‌ر به‌سترانه‌وه‌ی ئێتنیکی وی.
تا ئه‌و جێگه‌ی که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر خاڵێکی ڕه‌ش له مێژووی پێوه‌ندی کورد – ئازه‌ربایجانی دا ، ده‌مه‌وێ ئه‌و قسه‌یه‌ی که له نووسینێکی پێشوو دا کردبووم دووپاته که‌مه‌وه وبڵێم ، بۆ ئه‌وه‌ی که ساڵی 1979 دا له نه‌غه‌ده ڕوویدا هه‌ردوو لا تاوانبارن.
دوکتور نۆویکی له دوایین نووسینی خۆی له‌م بلۆگه دا ده‌گاته ئه‌و ئاکامه" پارتییهکوردییهکان ده‌بێ کێشه‌کانی ڕابردووی ناو پارتییه‌کان وه‌لانێن ، شووری دوژمنایه‌تی بخه‌نه لایه‌که‌وه و له ڕابردووی تاڵ ده‌رس وه‌رگرن و به‌ره‌و پێش بچن ".
ئه‌من پێم وایه ئه‌وه رێنوێنییه‌کی باشه ، به‌ڵام بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌و ده‌بێ راسته‌وڕاست ڕووی ده‌می قسه‌ی خۆی له وان بکا
نه‌ک ئه‌وه‌ی ئه م قه‌ڵه‌مه به گرێدراوی ئه‌وان دابنێ .
هه‌ژار ، 6ی سێپتامبری 2006
(9)
به‌ڕێز دوکتور گۆران نۆویکی !
ئه‌گه‌رچی وابزانم که‌سێک له‌و دمه ته‌قه‌ی ئێستادا سه‌رنجی به‌ڕیزتانی بۆ ئاگاداری دانی هه‌ڵه‌تان له مه‌ڕ ڕه‌حمه‌تی دوکتور هاشمی شیرازی ڕاکێشابوو، به‌ڵام له‌دوایین نووسینتان له‌م بلۆگه دا دیسان حه‌ولتان داوه بنه‌مای قسه‌کانتان له سه‌ر "فاکتی" نه‌بوو دابنێن ئه‌ویش ده‌وری دوکتور شیرازی یه له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کورد دا. هه‌ر وه‌ک لێره دا هێمای پێکرابوو
دوکتور شیرازی قه‌ت که‌سایه‌تییه‌کی رێبه‌ر و سه‌ره‌کی نه‌بوو له بزووتنه‌وه‌ی کورد له ئێران دا. ئه‌وه ڕاسته که ئه‌و پێوه‌ندییه‌کی به‌ربڵاوی هه‌بوو له گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له کورده‌کان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ، به‌ڵام له زه‌مانی شا دا قه‌ت به ته‌واوی جێگه‌ی باوه‌ڕی بزووتنه‌وه‌ی نهێنی کورد نه‌بوو. له هه‌مان نووسینی ئاماژه پێکراو دا ئێوه فاکتێکی دیکه‌شتان دروست کردووه ئه‌ویش به‌ستنه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی قازی محه‌مه‌د به سنه‌وه‌یه، شتێکی که قه‌ت وا نه‌بووه .
به حورمه‌ته‌وه، حه‌سه‌نی قازی
حه‌سه‌نی قازی ، 7ی سێپتامبری 2006
(10)
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی "داگیرکراو" بوونی [ کوردستان ] ڕا و دژه ڕای جۆر به جۆر ده‌کرێ بهێندرێته گۆڕێ ، به‌ڵام به بێ بناوانێکی تێئۆریک و هێنانه گۆڕی خاڵی بۆچوون ، هێنانه گۆڕی، هه‌ر وازی کردن به وشانه.
له یه‌كێک له نووسراوه‌کان دا که‌سێک لێره پێشنیاری کردبوو
دمهتهقهکاران کوردستان نه‌به‌ستنه‌وه به هیچ کام له "ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌کان " ی هه‌نووکه‌یی به‌ڵکوو به هه‌ر کام له به‌شه‌کانی کوردستان بڵێن کوردستانی "داگیرکراو" له لایه‌ن [ترکییه، ئێران ، عێراق ، و سوورییه ]وه.
به‌پێی پێوانه‌ی عه‌قڵی ئاکامێکیی له بۆچوونێکی ئاواوه ده‌که‌وێته‌وه ئه‌وه‌یه که وڵاتێکی داگیرکراو ده‌بێ له ده‌ستی داگیرکه‌رانی ئازاد بکرێ ، به‌ڵام له‌و نووسینه‌ی دا که باسم کرد وتێیدا ئاکادێمیستان ئامۆژگاری کرابوون که زاراوای سیاسی چۆن به کار بهێنن ، چ شیکردنه‌وه‌یه‌ک یان ئیستیدلالێکی تێئۆری بۆ پاساو دانی ئه‌و بۆچوونه به‌دی نه‌ده‌کرا.
بۆ من جێگه‌ی پێزانییه ئه‌گه‌ر دمهتهقهکاران بۆچوونه‌کانی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه به ڕوونی بهێننه گۆڕێ.
گه‌لۆ کوردستان وڵاتێکی داگیرکراوه ؟
هه‌ژار ، 11 ی سێپتامبری 2006
(11)
به‌ر له هه‌موو شت پێم خۆشه پێشنیار بکه‌م ئه‌و دمه‌ته‌قه‌یه له سه‌ر مێژووی هاوچه‌رخی کورد بێ،چونکوو باس کردنی میرنشینه‌کان و سیسیلهکان له ڕابردوو دا و به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌وان به کورده‌کانی ئێستا وه‌کوو گه‌ڵێک و کوردستان وه‌کوو خاکێک ڕووناکایی ناخاته سه‌ر دابه‌شبوونی ئێستای وڵاته‌که و ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی تێیدایه.
باسێکی ئافرێنهرله ڕاستیدا شیکردنه‌وه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ناسیونالیزمه له کوردستانی هه‌نووکه‌یی دا.
ئێس. ماگی به دروستی ده‌ستنیشانی ده‌کا : " ته‌نانه‌ت مێژووی کورد له سه‌ده‌ی ڕابرددو دا بۆ کورده‌کان ڕوون نییه" جا ئه‌وه ئه‌گه‌ر وابێ بۆچی ده‌بێ ئێمه له ڕوانگه‌یه‌کی ئێسێنسیالیستییهوه بارودۆخی ئێستا شی که‌ینه‌وه؟
سه‌باره‌ت به مێژووی کوردستانی سوور، به زمانی ئینگلیسی سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نییه که ڕووی تێ بکرێ . ئه‌وانه‌ی خواره‌وه چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌گمه‌نن که ده‌کرێ له تۆڕی ئینترنێت دا ببیندرێنه‌وه.
1- Kurdistan Autonomous Oblast [ Wikipedea]
2- Red Kurdistan, Jurds in the former Soviet Union
www.geocities.com/Athens/9479/Kurd-sov.html
3- Two maps of Red Kurdistan
4- The Kurds of Azerbaijan
5- Another Sad Story by: Nezzameddin Rzayev in :
www.sayinqella.blogspot.com
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی دوایی چاوه‌دێرییه‌کی ئامال بیره‌وه‌ری تازه‌یه له لایه‌ن که‌سێکه‌وه که دایک‌وباوکی له دانیشتوانی پێشووی "کوردستانی سوور" بوون . ڕزایێڤ بۆ خۆی له ناوچه‌که ده‌رپه‌ڕێندراوه له لایه‌ن ئه‌رته‌شی ئه‌رمه‌نستان له کاتی داگیرکردنی قه‌ره‌باغ دا. به پێی قسه‌ی ڕزایێڤ ئیتر تاقه کوردێکیش له‌و ناوچه‌یه دا به‌دی ناکرێ .
هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک به‌ده‌سته‌وه نییه نیشان بدا رێبه‌رانی کۆماری کوردستان له مهاباد له چاره‌نووسی ئه‌و سه‌رده‌مه له حوکمی خۆیی کورد له کوردستانی سوور ئاگادار بووبن یان لێکۆڵینه‌وه‌ی
له سه‌ر کرابێ. له یه‌كێک له ژماره‌کانی كوردستان ، که له سه‌روبه‌ندی حوکمی خۆیی کوردی به سه‌ر هێندێک به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا وه‌کوو ئۆرگانی ناوه‌ندی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان بڵاو ده‌کرایه‌وه، نووسراوه‌یه‌ک هه‌یه سه‌باره‌ت به سیامه‌ند سیامه‌ندۆف ،ژه‌نه‌ڕالێکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی سۆڤیه‌ت ، که وه‌کوو قاره‌مانی شه‌ڕ له ماوه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی دا په‌سنی دراوه. هێندێک له ئه‌فسه‌ره‌کانی سۆڤیه‌ت که له گه‌ڵ ڕێبه‌رانی کورد له پێوه‌ندی دابوون به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کورد بوون له‌وانه سه‌لاحه‌دین کازمۆف که له‌وێ کاکاغایان پێ ده‌گوت . ناوبراو له ساڵانی 70 له ڕووداوێک دا له باکۆ گیانی له ده‌ست دا.
له هێندێک سه‌رچاوه دا باسی ماڵ دانانی هێندێک کوردی سۆڤیه‌تی له مهاباد کراوه له سه‌رده‌می کۆمار دا، به‌ڵام من چ به‌ڵگه‌یه‌کم نه‌دیوه ئه‌و قسه‌یه پشت ڕاست کاته‌وه.
به کورتی ، ئه‌وه ئاسته‌مه راست بێ بگوترێ ئاگاداری به‌ربڵاو سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی حوکمی کوردی له لاچین و که‌لبه‌جار ئه‌و ده‌می هه‌بووبێ یان چ نیگه‌رانییه‌ک سه‌باره‌ت به ڕووخانی ده‌ربڕا بێ.
حه‌سه‌نی قازی
حه‌سه‌نی قازی 13ی سێپتامبری 2006
(12)
ئیدیعای ئه‌وه‌ی که " کۆماری کوردستان له مهاباد "ده‌ستنێژی یه‌که‌تی سۆڤیه‌ت بووه" و " کۆماری کوردستان له مهاباد ڕیشه‌ی زیاتر له یه‌که‌تی سۆڤیه‌ت را ئاوی خواردووه‌ته‌وه تا له له‌ناو دانیشتوانی کورد " نه‌ک هه‌ر سووکایه‌تی کردن به شانازی و که‌رامه‌تی گه‌لی کورده به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو فاکته مێژووییه‌کانیشه.
ڕاگه‌یاندنی کۆمار به پێچه‌وانه‌ی ویستی یه‌که‌تی سۆڤیه‌ت بوو که ده‌یویست کورده‌کان وه‌کوو به‌شێک له ئیداره‌ی ئازه‌ربایجان بمێننه‌وه.
تا ئێستا گشت ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی سه‌باره‌ت به‌و ئه‌زموونه ی حوکمی کوردی له هێندێک له ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، نووسراون باسی خۆشه‌ویست بوونی له ناو " دانیشتوانی کورد" دا ده‌که‌ن. ئه‌و وته‌یه‌ی خواره‌وه به‌ڵگه‌ی خۆشه‌ویست بوونی ئه‌و کۆماره له ناو "دانیشتوانی کورد" ه ، ته‌نانه‌ت به ساڵان دوای نه‌مانیشی . " کاتێک ئێمه نه‌خۆش ده‌که‌وتین ( له تافی منداڵیم دا ) دایکم ده‌یبردینه زیاره‌تی گۆڕی قازییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی چاک ببینه‌وه، پێی ده‌گوتین ئه‌وانه شه‌هیدن " ئه‌میر حه‌سه‌نپوور ، له کتێبی کوردستان له سێبه‌ری مێژوو دا، لاپه‌ڕه‌ی 209 ، ساڵی 1997 )
به‌ڕاستی جێی نیگه‌رانییه مرۆ سه‌باره‌ت به مێژووییه‌ک که هێشتا ده بیران دا ماوه ئه‌وه‌نده بێ ئاگا بێ ، به‌ڵام له هه‌مان کاتدا پێکێشی بکا له سه‌ر " شکانی کوردان بۆ دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه له سه‌ده‌ی پازده‌هه‌م دا" ؟!
گه‌لۆ له سه‌ده‌ی 15 دا له هیچ کوێ " ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه " هه‌بووه؟
هه‌ژار
هه‌ژار، 13 سێپتامبری 2006
(13)
به‌ڕێز دوکتور ئه‌میر ئه‌مین !
" دمه ته‌قه یان دمهتهقهکردن شیوه‌یه‌کی ڕه‌سمی ئاڵووگۆڕی
بیر وڕای دوولایه‌نه و هه‌ڵوێست ده‌ربڕینه . ئه‌و ڕێسایانه‌ی چوار چێوه‌ی دمه‌ته‌قه‌یه‌ک دیاری ده‌که‌ن ڕێگه ده‌ده‌ن به گرووپان یان تاکوته‌رایان که سه‌باره‌ت به بابه‌تان و جیاوازییه‌کان بدوێن و بڕیار بده‌ن ...... (ویکیپێدیا، ئێنسکلۆپێدیای ئازاد )
هه‌ڵبه‌ت کاتێک که‌سێک خۆی ده‌خاته ناو باس و دمهتهقهیهکهوه چاوه‌ڕێی " بیر و ڕای جیاواز " و په‌ژراندنی پرێنسیپێکی ئاوا ده‌کا، دژایه‌تی ده‌ربڕینی من له گه‌ڵ نووسینی پێشووی به‌ڕێزت له به‌ر ئه‌وه بوو که " کۆماری کوردستان له مهاباد" ت به ده‌ستنێژی یه‌که‌تی سۆڤیه‌ت دانابوو. ئه‌وه تاوانێکه به ساڵان له لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌ی که به‌هه‌بوونی ناسنامه‌یه‌کی سیاسی سه‌ربه‌خۆی کورد ناشادن وه‌پاڵ ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌درێ و کاوێژدهکرێتهوه.
هه‌ڵبه‌ت کۆماری کوردستان زۆر که‌مایه‌سی و که‌مووکووڕی هه‌بووه، که ئێوه هێماتان به هێندێکیان کردووه ، و پنکتی دیکه‌ش هه‌ن که ده‌بێ زیاتر ڕوون بکرێنه‌وه. به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی کۆمار به بێ بیرکردنه‌وه له‌وه‌ی که ده‌توانێ بمێنێته‌وه ، بڕیارێکی سه‌ربه‌خۆی کورده‌کان خۆیان بوو و له ڕاستیدا ئه‌و لایه‌نه به‌ندی دڵی ئه‌و ئه‌زموونه‌یه.
ئێوه ڕه‌نگه له ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان ئاگادار بن، کاتێک نه‌مر قازی محه‌مه‌د له دوو بۆنه دا بۆ وتووێژ چاوی به سه‌رۆکوه‌زیری فێڵبازی ئێران قه‌وامولسه‌لته‌نه که‌وت ، وه‌ک سه‌رۆکی کۆماری کوردستان وه‌رنه‌گیرا ، به‌ڵکوو وه‌کوو ڕێبه‌ری کوردستان ( رهبر کردستان – به فارسی ) پێشوازییان لێکرد. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم ئه‌وه‌یه که کۆمار له لایه‌ن هیچ لایه‌که‌وه به ڕه‌سمی نه‌ده‌ناسرا، و یه‌ک له که‌مایه‌سییه‌کانی سه‌ره‌کی لایه‌نی کوردی فریو خواردن به واده و به‌ڵێنی کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی ناوه‌ندی له وتووێژه‌کاندا بوو.
ڵه‌و ساڵانه‌ی دوایی دا له ئێران باس و ڵێکدانه‌وه‌ی زۆر سه‌باره‌ت به ئه‌زموونی کۆماری کوردستان کراوه. گۆڤارێک به ناوی " چشم انداز ایران " که له تاران به زمانی فارسی بڵاو ده‌بێته‌وه، ژماره‌یه‌کی تایبه‌تی ته‌رخان کردووه بۆ باسی مه‌سه‌له کورد( پاییزی 1384 ) . که‌سێک به ناوی ئیحسانی هووشمه‌ند له نووسینێک له‌و گۆڤاره دا " تێڕوانینێکی کۆمه‌ڵناسانه سه‌باره‌ت به پێکهاتنی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران " حه‌ول ده‌دا که "ڕه‌سه‌ن بوونی" ناسیونالیزمی کورد له به‌راورد کردن له گه‌ڵ ناسیۆنالیزمی ئێرانی بخاته ژێر پرسیاره‌وه و ده‌ڵێ ڕێبه‌رانی کورد له‌و سه‌روبه‌ندی دا به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی دنه‌ی نه‌ده‌دان ، به‌ڵکوو زیاتر به دوای ده‌ستکه‌وتی شه‌خسی دابوون. ده‌رزه‌نێک نووسراوه و وتار بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی قسه‌کانی هووشمه‌ند بڵاو بوونه‌ته‌وه. یه‌ک له گرفته‌کانی شی کردنه‌وه‌که‌ی ناوبراو ئه‌وه‌یه
که له بناوانه‌وه چاو له ته‌بیعه‌تی سازدروای ناسیۆنالیزم هه‌ڵده‌بوێرێ، شتێکی که ئه‌وانه‌ی له سه‌ر ناسنامه‌ی سیاسی
جوێی کورد ده‌که‌نه‌وه ده‌بێ پێی له سه‌ر دابگرن له جیات ئه‌وه‌ی که خه‌ون به مێژوویه‌کی به‌شکۆی کهونارانهوه ببینن.
هه‌ژار
هه‌ژار 14ی سێپتامبری 2006
(14)
ئه‌من نازانم بۆ ؟ به‌ڵام زۆری پێ تێکده‌چم کاتێک ئاکادێمیستان زۆر له سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی وه‌ک فاکت شی ده‌که‌نه‌وه ورد نین دوکتور نۆویکی ده‌نووسێ : " ئه‌من هێمام پێ‌کرد که قازی محه‌مه‌د چاوی به ڕوزڤێلت فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکایی له هه‌رێم دا که‌وت".
له ڕاستی دا له‌و سه‌روبه‌ندی دا هیچ سه‌ربازێکی ئه‌مریکایی له‌و هه‌رێمه‌ی دا که ده کۆنترۆڵی ده‌سته‌ڵاتی خۆیی کورد دا بوو، نه‌بوو.کاپیتان ئارچیباڵدڕۆزڤێڵت ئاتاشه‌ی عه‌سکه‌ری ئه‌مریکا بوو له‌تاران. له مانگی ژووییه‌ی ساڵی 1946 به سه‌ردانێک چوو
بۆ ئازه‌ربایجان و مهاباد و چاوی به قازی محه‌مه‌د که‌وت . له ژووییه‌ی 1947 دا نووسینێکی درێژی سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ره‌که‌ی بۆ مهاباد له گۆڤاری میدل ئیست دا بڵاو کرده‌وه. چه‌ندین ساڵ دواتر ریوایه‌تێکی به وردهرێشاڵتری سه‌باره‌ت به‌و سه‌فه‌ره و وتووێژه‌کانی له گه‌ڵ قازی محه‌مه‌د و رێبه‌رانی دیکه‌ی کۆمار له کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانی دا بڵاو کرده‌وه [ مرخی فێربوون ، بیره‌وه‌رییه‌کانی ئه‌فسه‌رێکی سیخوڕی ، ساڵی 1988 ]، دوو به‌ندی ئه‌و کتێبه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی کورده.
ڕه‌نگه بۆ دوکتور نۆویکی جێی سه‌رنج بێ ، ڕوزڤێلت له‌و کتێبه دا باسی ناسیاو بوونی خۆی له گه‌ڵ دوکتور هاشمی شیرازی له تاران ده‌کا.
هه‌ژار ، 14ی سێپتامبری 2006
(15)
رێزی دوولایه‌نه و له‌یه‌کتری گه‌یشتن ته‌نیا ڕێگه‌یه بۆ هاوژینی هێمنانه‌ی کوردان و ترکانی ئازه‌ربایجان !
کۆماری کوردستان له مهاباد ، له خاکی موکریان دامه‌زرا که
به‌و شوێنانه‌ی دیکه‌شه‌وه که له ژێر ده‌سته‌ڵاتی حوکمی کوردی دابوون که‌متره له نیوه‌ی هه‌رێمه کوردنشینه‌کان له جوغرافیای ئێران دا و هه‌نووکه به‌شێکن له دابه‌شکردنی ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا. " ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا " هه‌مووی و به خڕی نه له‌باری ئێتنیکی و نه له باری فه‌رهه‌نگی یه‌وه ناکرێ به کوردی یان ئازه‌ربایجانی دابندرێ. ناوچه‌ی ئه‌وتۆ هه‌ن که به ئاشکرایی کوردین ، وه‌کوو مهاباد، ناوچه‌ی ئاواش هه‌ن که تێکه‌ڵن و ناوچه‌ی ئاواش که به ئاشکرایی ترکی ئازه‌ربایجان نشینن، به پێی ئه‌و ڕاستیانه کاتێک مه‌سه‌له‌ی خاک بکه‌وێته ڕۆژه‌ڤی نۆێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی هه‌ر دوو گه‌له‌که‌وه ، ئه‌وان ده‌بێ به‌یه‌که‌وه دانیشن و وتووێژ بکه‌ن و به جۆره‌یه‌ک ته‌وافوق بگه‌ن.
نووسینی ئه‌وه‌ی که : " به بێ پشتیوانی ئه‌وان [ واته ترکه‌کانی ئازه‌ربایجان ] ، هه‌بوونی حوکمێکی خۆیی کوردی له ههڕیمهکه دا ناتوانێ بمێنێته‌وه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌ست له زۆربه‌ی هه‌رێمی کوردی [ موکریان] هه‌ڵگرین که له ئازه‌ربایجانی غه‌ربی دا هه‌ڵکه‌وتووه" . له ڕوانگه‌یه‌کی کوردییه‌وه
به‌یانێکی ئه‌وتۆ زۆر سه‌یره چونکوو هیچکه‌س نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی له کوردان هه‌بێ که ده‌ست له زۆربه‌ی هه‌رێمی کوردی موکریان هه‌ڵگرن. هه‌ر وه‌ک له سه‌ره‌وه دا باس کرا به‌ناوکردنی هه‌نووکه‌یی ئه‌و دابه‌شکردنه ئیدارییه هێمایه‌ک نییه بۆ گرووپێکی تایبه‌تی ئێتنیکی.
هه‌روه‌ک دوکتور ئهلتوورانیش له‌و دمه ته‌قه‌یه دا به بیری هێناوه‌ته‌وه ، وێستگه‌یه‌کی تێلێڤیزیۆنی ترکی ئازه‌ربایجانی هه‌یه که له ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه به‌رنامه بڵاو ده‌کاته‌وه، که به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو جۆره پێوانه‌یه‌کی بڵاوکردنه‌وه و به دژی هه‌ر جۆره پرێنسیپی ئه‌خلاقی درۆ و ده‌نگووباسی ساخته سه‌باره‌ت به گه‌لی کورد و رێکخراوه سیاسییه کوردییه‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه. ئه‌و تێلێڤیزیۆنه زۆر جار هه‌مان نێو و نرتکه و تاوانانه وه‌پاڵ گه‌لی کورد ده‌دا که به‌شێکن له پرۆپاگاندای ڕه‌سمی له ئێران و ترکییه به دژی کوردان.
تا ئێستا هیچ کۆڕ و کۆمه‌ڵ و ڕێکخراوه‌یه‌کی دێمۆکراتیکی ئازه‌ربایجانی به ئاشکرایی دژی ئه‌و شه‌ڕفرۆشییه به کوردان هه‌ڵوێستیان ده‌رنه‌بڕیوه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ده‌کرێ بگوترێ ئه‌و هه‌وڵه دژی کوردییه نوێنه‌رایه‌تی بۆچوون و هه‌ستی ئازه‌ربایجانیان له ئاست گه‌لی کورد ناکا.
ئه‌رکی ڕووناکبیران و پارتییه سیاسییه کورده‌کان نابێ هه‌ڵوێستێکی کاردانه‌وه‌یی بێ له ئاست ئه‌و پرۆپاگاندا ڕه‌گه‌ز په‌رستانه و هه‌رزانه دا ،به‌ڵکوو ده‌بێ ڕێبازێکی چالاکانه‌ی ڕۆژهڤدانهر بێ بۆ پشتیوانی ئاشکرا له مافی نه‌ته‌وه‌یی و بزووتنه‌وه‌ی ناسنامه‌خوازی ئازه‌ربایجانییه‌کانی باشووری له سه‌ر بناوانی ڕێزی دوولایه‌نه و له یه‌کتر گه‌یشتن و به بێ ده‌ست هه‌ڵگرتن له داوخواز و ڕاسته‌قانی کورد.
ئه‌وه‌ی ئه‌من له مه‌ڕ نه‌غه‌ده نووسیم " گوڕین و تێکدانی مێژوو"
نه‌بووه، ئه‌من ئه‌و خوێنڕشتنه‌ی له‌وێ کرا به شه‌ڕێکی ئێتنیکی دا ده‌نێم که ئاکامه‌که‌ی کوشتنی خه‌ڵکی بێ سووچ و تاوان به ده‌ستی هه‌ر دووک لا بوو ، جا ئهنگێزهکهی هه‌رچی بووبێ. ئه‌و
ڕووداوه خوێناوییه زه‌ربێکی گه‌وره‌ی له بزووتنه‌وه‌ی کورد دا. ئه‌من نازانم گه‌لۆ دوکتور مه‌تین ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی بووه که ریوایه‌ته‌کانی کوردی و ترکی ئازه‌ربایجانی سه‌باره‌ت به کوشتاری نه‌غه‌ده بخوێنێته‌وه یان نا . ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی کردبێ و کراوه بێ بۆ سه‌لماندنی عه‌قڵی ده‌بێ بگاته ئه‌وه‌ی بڵێ هه‌ر دوو لا خه‌تابار بوون .
هه‌ژار
هه‌ژار ، 15ی سێپتامبری 2006
(16)
دڕدۆنگی سه‌باره‌ت به ڕه‌سه‌نایه‌تی کتێبێک که وه‌کوو ده‌قی
به‌رگری کردنی ڕێبه‌رانی کۆماری کوردستان له دادگه‌ی نیزامی ئێران بڵاو کراوه‌ته‌وه
له ساڵی 2001 ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی مۆکریانی له هه‌ولێر کتێبێکی بڵاو کرده‌وه به ناوی " سه‌رۆک کۆماری کوردستان له به‌رده‌م دادگای ئێران‌دا" . بهرههڤکاری ئه‌و کتێبه بۆ ئه‌و کتێبه ی نووسیوه ده‌ڵێ ئه‌و ده‌قه له لایه‌ن که‌سێکه‌وه به ناوی سه‌روان کیومرث صالح ڕا نووسراوه که‌هه‌واڵده‌ری گۆڤارێکی سه‌ر به ئه‌رته‌شی شاهه‌نشایی بووه و بۆ خۆی له دادگه‌یه‌که‌دا ئاماده بووه. له‌و ده‌قه دا له که‌یفه‌رخواز نامه دا 12 "تاوان" وه‌پاڵ قازی محه‌مه‌د ، 3 "تاوان" وه‌پاڵ محمه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی جێگری سه‌رۆککۆمار و وه‌زیری به‌رگری و 4 "تاوان" وه‌پاڵ ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی نوێنه‌ری مهاباد له خولی چارده‌هه‌می مه‌جلیسی شوورای میللی ئێران و نوێنه‌ری قازی محه‌مه‌د له تاران دراوه.
له هیچ کوێێ کتێبه‌که دا ڕچه‌یه‌ک له ده‌قی فارسی ماک نابیندرێ، هه‌موو بابه‌ته‌که "وه‌رگێردراوه‌ته" سه‌ر کوردی ناوه‌ڕاست. کاتێک من ئه‌و کتێبه‌م ده‌ست که‌وت و خوێندمه‌وه زۆر زوو هه‌ستم پێ‌کرد ده‌بێ ساخته‌کارییه‌کی تێدا کرابێ و له چه‌ند هه‌ڵکه‌وتی به‌شداری له به‌رنامه‌ی تێلێڤیزیۆنی دا سه‌رنجی خوێنه‌وه‌رانم بۆ دڕدۆنگی لێکردنی خۆم له‌و کتێبه ڕاکێشا.
له یه‌که‌م پنکتی که‌یفه‌ر خوازی به دژی سه‌دری قازی ئه‌و تاوانبار کراوه به " نووسینی شێعرێکی حه‌ماسی گه‌رم بۆ مه‌لا مسته‌فای بارزانی و به‌و شێعره به خێرهێنان و پێهه‌ڵگوتنی وه‌کو ڕه‌مزی پیرۆزی گه‌لی کورد".
وه‌کوو شاگردێکی میژووی کۆماری کوردستان من قه‌ت نه‌مبیستبوو سه‌دری قازی شێعری گوتبێ ، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه به ته‌واوی دڵنیا بم پێوه‌ندیم کرد به کچی سه‌دری قازی و خوارزایه‌کی که هه‌ردووکیان خوێنده‌وارییان هه‌یه و به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌و سه‌روبه‌ندییان له بیره و زۆر له نزیکه‌وه له ژیان و چالاکییه‌کانی سه‌دری قازی ئاگادار بوون. ئه‌وان هه‌ر دووکیان له سه‌ر ئه‌و ڕاستییه شه‌هاده‌ت ده‌ده‌ن که سه‌دری قازی قه‌تی شێعر نه‌گوتووه.
له ڕوانگه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی که وه‌کوو شێعری سه‌دری قازی به نێو کراوه زۆر لاوازه ، وشه و زاراوای ئه‌وتۆی تێدایه که له‌و سه‌روبه‌ندی دا له نووسینی کوردی دا ده‌کار نه‌کراون ، و ده‌ربڕینیان ناکرێ له که‌سێکی وه‌ک سه‌دری قازی بوه‌شێته‌وه.
له‌و خاڵانه ڕا گه‌یشتمه ئه‌و ئاکامه‌ی که له‌وانه‌یه گشت کتێبه‌که هه‌ڵبه‌ستراو بێ، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڤکار و بڵاوکه‌ره‌وه شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆ به بیروڕای گشتی ڕابگه‌یێنن که جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی بێ.
له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک دا که له‌و دواییانه‌دا له لایه‌ن کاک به‌دره‌دین ساڵح له ماڵپه‌ڕی کوردی دیمانه دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه [31.08.2006] باسی چۆنیه‌تی وه‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه‌که ده‌کا ، به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و شێعره‌ی که وه‌پاڵ سه‌دری قازی دراوه بێده‌نگه. ئێمه هێشتا بۆمان ڕوون نییه گه‌لۆ شێعره‌که له ماکی خۆیدا به کوردی بووه یان نا ؟ یان ئه‌و شێعره‌که‌ی له فارسییه‌وه کردووه‌ته کوردی؟
به واق وڕمانهوه ده‌بێ بڵێم، سه‌ره‌ڕای ئه‌و دڕدۆنگییه جیدییانه نه ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که له مێژووی کۆماری کوردستان ئاگادارن،و نه حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران شک و گومانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگه‌یه ده‌رنه‌بڕیوه. ئه‌من پێم وایه هه‌م به‌رهه‌ڤکار و هه‌م ده‌زگای بڵاو که‌ره‌وه‌ی ئه‌و کتێبه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووناکایی بخه‌نه سه‌ر کاره‌که‌یان،پێویسته ده‌قی ئه‌سڵی ئه‌و سه‌نه‌ده‌ی له‌لایانه وه‌کوو خۆی بڵاو بکه‌نه‌وه. ئه‌و ده‌می سیاسه‌تی ڕێژیمی تێکته‌پیوی سه‌لته‌نه‌تی ئێران به دژی ڕێبه‌رانی کۆماری کوردستان باشتر ڕوون ده‌بێته‌وه.
حه‌سه‌نی قازی 17ی سێپتامبری 2006
(17)
به‌ڕێز دوکتور ئه‌میر مه‌تین !
یه‌که‌م پنکتی "تاوان" به دژی سه‌دری قازی به پێی ئه‌و کتێبه‌ی باسم کرد [ به کوردی] ئاوایه : " نووسینی شێعرێکی حه‌ماسی گه‌رم بۆ مه‌لا مسته‌فا بارزانی و به‌و شێعره به‌خێرهێنان و پێهه‌ڵگوتنی وه‌کوو ڕه‌مزی پیرۆزی گه‌لی کورد".
وشه‌ی " ڕه‌مز" وشه‌یه‌کی عه‌ڕه‌بی یه ، به به‌ربڵاوی له کوردی ناوه‌ڕاست و فارسی دا به کارده‌هێندرێ ، ده‌کرێ به ئینگلیسی به سیمبل وه‌ربگێڕدرێ، ئه‌گه‌رچی ده‌کرێ به ئینگلیسی وه‌ک "کی" ش وه‌ربگێڕدرێ.
مه‌به‌ستی من له نووسینه‌که‌ی پێشوو دا ناوه‌رۆکی شێعره‌که بوو. وه‌پاڵ دانی ئه‌و شێعره به سه‌دری قازی ، کارێکی وا ده‌کا گشت به‌ڵگه‌که بکه‌وێته ژێر گۆمانی جیدییه‌وه.
حه‌سه‌نی قازی 18ی سێپتامبری 2006
(18)
به‌ڕێز ئێس. ماگی
من باسی سه‌رچاوه‌ی نوتقی قازی محه‌مه‌دم کردبوو. ئه‌ویش ڕۆژنامه‌ی کوردستان ئۆرگانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه.
تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی من لێم کۆڵیبێته‌وه و بزانم ، ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له مهاباد چاپ ده‌کرا و حه‌وتووی دوو یان سێ جار بڵاو ده‌بووه‌وه. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه به‌ر له هه‌ڵوه‌شانی بزووتنه‌وه هه‌رنه‌بێ 113 ژماره‌ی لێ بڵاو کراوه‌ته‌وه.له سایه‌ی حه‌ول و خۆماندووکردنی چه‌ند لێکۆڵه‌ره‌وه‌ی کورد 66 ژماره‌ی کوردستان دۆزراوه‌ته‌وه و له ئارشێڤی تایبه‌تی چه‌ند که‌سان دا هه‌یه.له‌و دواییانه دا بیستوومه که هێندێکی دیکه له ژماره‌کانی ڕۆژنامه‌ی کوردستان دۆزراونه‌ته‌وه جگه له‌و 66 ژماره‌ی که به‌ده‌سته‌وه‌ن. بیرێکی واهه‌یه که گشت ئه‌و ژمارانه‌ی وا هه‌ن و دۆزراونه‌ته‌وه، به سه‌ریه‌که‌وه دیسان چاپ بکرێنه‌وه.
حه‌سه‌نی قازی 22ی سێپتامبری 2006
----------------------------------------------------------------------
(19)
ئه‌م کاته‌تان باش !
"به‌سه‌رهاته‌کانی" ئه‌و دادگه‌یه ، که له بڵاوکراوه‌ی راه توده دا بڵاو کراوه‌ته‌وه وه‌رگێڕاوی ئه‌و کتێبه‌یه که له ساڵی 2001 له لایه‌ن ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی له هه‌ولێر بڵاو کراوه‌ته‌وه.
هه‌ر هه‌مان وه‌رگێردراوی فارسی له چه‌ند شوێنی دیکه‌ش دا چاپ کراوه.
پرسیارێک له دوکتور مه‌تین ، گه‌لۆ له‌و ده‌قه فارسییه دا که راه توده بڵاوی کردووه‌ته‌وه شێعره‌که هه‌یه یان نا؟
حه‌سه‌نی قازی، 23 ی سێپتامبری 2006
(20)
دوکتور ئه‌میر مه‌تین به‌ته‌واوی خۆی بێ به‌ری ده‌کا له هه‌موو جۆره به‌سترانه‌وه‌یه‌ک به راه توده . ئه‌وه با وابێ ، به‌ڵام ئه‌من پێم وانییه لێره دا که‌س به دوای ئه‌وه دابێ بزانێ به‌سترانه‌وه‌ی سیاسی ئه‌وانه‌ی له‌و دمه‌ته‌قه‌یه دا به‌شداری ده‌که‌ن چییه؟
ئه‌وه‌ی لێره دا قسه‌ی له‌سه‌ره پشت به‌ستن به وه‌رگێرانی فارسی ده‌قێکه که به پێی قسه‌ی به‌دره‌دین سالح خۆی له فارسی ڕا وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی.
هه‌ر وه‌ک له‌و دمهتهقانه دا که‌سێکی دیکه‌ش ئاماژه‌ی پێ‌کردبوو،
ئه‌و ده‌قه‌ی راه توده بڵاوی کردووه‌ته‌وه له چه‌ندین ماڵپه‌ری له مه‌ڕ کوردانیش دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ کامیان به بیریان دا ڕانهبراوه ئیشاره به‌و شێعره هه‌ڵبه‌ستراوه بکه‌ن که ناوی سه‌دری قازی ده‌زڕێنێ.
هه‌ژار ، 25ی سێپتامبری 2006
(21 )
بیرخه‌ره‌وه‌یه‌کی کورت
به بێ بڕووسکه‌یه‌ک شک و گومان ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و شێعره‌ی له‌و کتێبه‌ی که له‌لایه‌ن به‌دره‌دین ساڵحه‌وه بهرههڤکراوه و پاشان دیسان وه‌رگێردراوه‌ته سه‌ر فارسی وله چه‌ند ماڵپه‌ڕ دا بڵاکروهتهوه و وهپال سه‌دری قازی دراوه، نه‌ک هه‌ر هیچ بایه‌خی ئه‌ده‌بی نییه، به‌ڵکوو بایه‌خی گشت به‌ڵگه‌که ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی که هه‌م کاک به‌دره‌دین ساڵح و هه‌م بڵاوکه‌ره‌وه‌که‌ی واته ده‌زگای چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی موکریانی کاره‌که‌یان لێره و له شوێنی دیکه‌ش دا چالنج کراوه، با چاوه‌ڕوان بین بزانین کاردانه‌وه‌ی ئه‌وان چ ده‌بێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئه‌و سه‌نه‌ده ئه‌سڵییه‌ی که له به‌ر ده‌ستیان دایه بخه‌نه به‌ر ده‌ستی بیروڕای گشتی ئه‌و ده‌می مه‌سه‌له‌ی ئامانجی "خراپ " یان " باش " ده‌کرێ زیاتر قسه‌ی لێوه بکرێ.
حه‌سه‌نی قازی ، 26ی سێپتامبری 2006
(22)
به‌دره‌دین سالح نووسه‌ری ئه‌و کتێبه نییه . ئه‌و بهرههڤکاره.
ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی موکریانی بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کتێبه‌که‌یه و کتێبه‌که له له چاپخانه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده/هه‌ولێر چاپ کراوه.جا بۆیه ئه‌و سێ لایه‌نه هه‌موویان به‌رپرسن له وه‌پاڵ دانی شێعرێکی بێ بایه‌خ به ڕێبه‌رێکی کورد و به‌و شێوه‌یه بیره‌وه‌ری وییان زڕاندووه.
له به‌ر ئه‌وه‌ی که هیچ کام له‌و سه‌رچاوانه‌ی که ده‌قی فارسی ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه ئیدیعای ئه‌وه‌یان نه‌کردووه که ده‌قی فارسی "تاج کیانی" کیومرث صالح یان له به‌رده‌ست دابووه ، بۆیه ده‌کرێ به دڵنیاییه‌وه بگوترێ که ئه‌وه وه‌رگێڕانه له عه‌ینی سه‌رچاوه ڕا، واته وه‌رگێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌قه‌ی که به‌دره‌دین ساڵح به‌رهه‌ڤی کردووه بۆ سه‌ر زمانی فارسی.
کاک ئه‌میر مه‌تین ، ده‌توانی ئه‌و ده‌قه‌ی له راه توده دا چاپ کراوه به‌راوه‌رد بکا له گه‌ڵ ئه‌و ده‌قه‌ی له مالپه‌ڕێکی کوردی دا بڵاو بووه‌ته‌وه، که ته‌نانه‌ت ناوه‌ی وهرگێرهکهشی باس کردووه.
حه‌سه‌نی قازی ، 26 ی سێپتامبری 2006
No comments:
Post a Comment