هێندێک تێبینیی زمانی 12
هێندێک تێبینیی زمانی 12
حه‌سه‌نی قازی
" بارهه‌ڵگرێک له ... خۆی به دیوارێک داکێشا!!"
ئه‌مرۆ له ده‌نگوباسی ئێوارێ دا گوێم لێ بوو " بارهه‌ڵگرێک له... خۆی به دیوارێک دا کێشا". ئه‌و ڕسته‌یه له بواری سێنتاکسه‌وه ته‌واو به پێی ڕێزمانی شێوازی کوردی نێوه‌ڕاست داڕێژراوه، به‌ڵام له ڕووی ماناییه‌وه وای تێده‌خوێندڕیته‌وه که "بارهه‌ڵگر"ه‌که به‌پێی ئیراده و ویستی خۆی ئه‌وه‌ی کردووه و ئاگادارانه خۆی به دیوار دا کێشاوه. به‌ڵام له ڕاستی دا مه‌به‌ست له‌و ڕسته‌یه ئه‌وه‌یه ئاژۆری بارهه‌ڵگره‌که به هه‌ر هۆییه‌ک بووبێ کۆنترۆڵی بارهه‌ڵگره‌که‌ی له ده‌ست داوه و ئه‌وکه‌مته‌رخه‌مییه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌که خۆی به دیواری گۆرین دا بدا. چونکوو ڕێی تێناچێ به بێ ئاژۆر کارێکی ئاوا بکا، ئه‌گه‌ر ڕسته‌که دروستیش بنووسین :"ئاژۆری بارهه‌ڵگرێک له...خۆی به‌دیوارێک دا کێشا"،دیسان دووره له مانای مه‌به‌ست،چونکووپێویست به گوتن ناکا هیچ ئاژۆرێک،چ ئاژۆری بارهه‌ڵگر یان ئاژۆری هه‌ر گه‌ڕۆکێکی دیکه به شێوه‌ی ئیرادی کارێکی ئه‌وتۆ ناکا،به‌ڵکووئه‌گه‌ربێتوو کۆنترۆڵی ئاژۆتنی له ده‌ست ده‌رچێ، ئاکامی ڕه‌نگه ئه‌وه بێ، ئه‌و گه‌ڕۆکه‌ی لێیده‌خوڕێ وه‌دیوارێک بکه‌وێ یان له جاده لاداو وه‌رگه‌ڕێ
قسه کردن له ڕسته سازی زمانی کوردی هه‌ویرێکه زۆر ئاو ده‌کێشێ!
No comments:
Post a Comment