Monday, August 13, 2007

هێندێک تێبینیی زمانی 9 'مه‌گه‌ر خه‌ونی پێوه‌ ببینی'


هێندێک تێبینیی زمانی 9
حه‌سه‌نی قازی

له‌ زۆر زماناندازۆر بێژه‌ و زاراوه‌ وه‌یه‌کتر ده‌چن. جاری وایه‌ ئه‌و زمانانه‌ سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کیش نین، به‌ڵام له‌ نێو ئاخێوه‌رانیان دا تێکه‌ڵاوی وپێوه‌ندی هه‌یه‌وببڕببڕ شوێن له‌ سه‌ر یه‌کتری ده‌که‌ن. لێره‌داپێوه‌ندی کوردی(هه‌موو شێوازه‌کانی) له‌گه‌ڵ عه‌ڕه‌بی وترکی(شێوازه‌کانی) مه‌به‌سته‌. ‌
جار جار دوو زمانی که‌ ڕاسته‌وڕاست تێکه‌ڵاوییان به‌ یه‌که‌وه‌ نییه‌ به‌ڕێگه‌ی چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندن دا شوێن له‌ سه‌ر یه‌کتری ده‌که‌ن، یه‌ک له‌و بێژه‌ و زاراوانه‌ " خه‌ون پێوه‌ دیتن" یان " مه‌گه‌ر له‌ خه‌و دا دیتنه‌" که‌ به‌ هه‌مان واتا له‌ زمانی ئینگلیسیش داده‌کارده‌هێندرێ.بۆ سه‌لماندنی ئه‌و قسه‌یه‌ بزانین مامۆستا ده‌یڤید کریستاڵ بێژه‌ی 'ئین یوور دریمز' له‌ زمانی ئینگلیسی دا چۆن شیده‌کاته‌وه‌:
" ده‌ته‌وێ له‌ تێلێڤیزیۆن دا ده‌رکه‌وی؟' مه‌گه‌ر له‌ خه‌و دا بیبینی!' ئه‌و ده‌سته‌وشه‌یه‌ له‌ ساڵانی 1990 کاندا وه‌باو که‌وت. مانای ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر که‌سێک ناواقعی بێ، زۆر خۆشبین بێ، زۆر به‌ هیوا بێ. هه‌ر هه‌لومه‌رجێکی که‌ تێێدا چاوه‌ڕوانی بورووژێ –
in your dreams!
ئه‌و بێژه‌یه‌‌ دوو واتای 'دریم' تێکه‌ڵ ده‌کا-چ ڕووده‌دا کاتێک تۆ خه‌وتووی، و مانای -ئه‌و بێژه‌یه‌ خه‌ونی ڕۆژێ و خه‌یاڵیش ده‌گرێته‌وه‌ - ئه‌وه‌ ده‌کارهێنانێکی زۆر گشتی یه‌.‌

و ئه‌من له‌و مانگانه‌ی دواییدا له‌هه‌موو جێیه‌ک ئه‌و بێژه‌یه‌م بیستووه‌. له‌کاتی ڕیبه‌ندانی ترافیک دائه‌گه‌ر ئاژۆره‌که‌ پێی وابووه‌ ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی ده‌بێ پێیدا بڕوا چۆل و کراوه‌یه‌ ڕێبواری نێو ماشێنه‌که‌ی پێی گوتووه‌: " ئین یوور دریمز ' "
ئه‌گه‌ر وای دابنێن که‌ مێژووی به‌کار هێنانی " خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینی" یان " مه‌گه‌ر له‌ خه‌و دا بیبینی" له‌ زمانی کوردی دا زۆر له‌ هاوواتا ئینگلیسییه‌که‌ی کۆنتره‌، گه‌لۆ ده‌کرێ وای دابنێین ئه‌و ده‌سته‌ وشه‌یه‌ له‌ کوردییه‌وه‌ ڕێی ده‌رکردووه‌ به‌ره‌و زمان ئینگلیسی؟
دیاره‌ له‌ فارسی ش دا بێژه‌یه‌ک که‌ هه‌ر ئه‌و واتایه‌ی لێدخوێندرێته‌وه‌ هه‌یه‌.

1 comment:

Anonymous said...

له‌وانه‌یه‌ پیشبینیه‌که‌تان راست بی؛ به‌لام، به‌ش به‌ حالی خوم به‌ دووری ده‌زانم. هویه‌که‌شی ئه‌مه‌یه‌ که‌ کورد و زمان و کولتووری تازه‌ خه‌ریکه‌ بو خه‌لکی دیکه‌ ده‌رده‌که‌وی، به‌ تایبه‌ت له‌و راده‌یه‌دا که‌ بتوانی هیچ ته‌ئسیریکی هه‌بی. ئینگلیزی زور ده‌میکه‌ ئه‌و ده‌ربرینه‌یان هه‌یه‌. فارسه‌کانیش هه‌روا که‌ ده‌لین: مه‌گه‌ خوابیشو ببینی؛ یان، "مگر خوابش را ببینید". ئه‌گه‌ر به‌ هه‌له‌ نه‌چم، له‌ موکریان ده‌لین: "خه‌یالپلاو". ئه‌وه‌ که‌ ده‌لین: مه‌گه‌ر به‌ خه‌ون بیبینی، له‌ فارسی وه‌رگیراوه‌. ئه‌گه‌ر له‌ نووسراوه‌ی کوردستانی عیراقدا بیدوزییه‌وه‌، ئه‌وه‌ من له‌ هه‌له‌ دا ده‌بم.

هه‌ر بژین. هیمنانه‌.