Thursday, August 23, 2007

سه‌باره‌ت به‌ تێبینی ژماره‌ 9


سه‌باره‌ت به‌ تێبینیی زمانی 9 میوانێکی هێژا ده‌نووسي:
" له‌وانه‌یه‌ پێشبینییه‌که‌تان ڕاست بێ؛به‌ڵام، به‌ش به‌ حاڵی خۆم به‌ دووری ده‌زانم. هۆیه‌که‌شی ئه‌مه‌یه‌ که‌ کورد و زمان و کولتووری تازه‌ خه‌ریکه‌ بۆ خه‌ڵکی دیکه‌ ده‌رکه‌وێ،به‌تایبه‌تی له‌م ڕاده‌یه‌ دا که‌ بتوانێ هیچ ته‌ئسیرێکی هه‌بێ.ئینگلیزی زۆر ده‌مێکه‌ ئه‌و ده‌ربڕینه‌یان هه‌یه‌.فارسه‌کانیش هه‌ر وا که‌ ده‌ڵێن:مگه‌ خوابشوببینی؛یان،"مگر خوابش را ببینید".ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ڵه‌ نه‌چم، له‌ موکریان ده‌ڵێن:"خه‌یاڵپڵاو". ئه‌وه‌ که‌ ده‌ڵێن: مه‌گه‌ربه‌ خه‌ون بیبینی، له‌ فارسی وه‌رگیراوه‌.ئه‌گه‌رله‌ نووسراوه‌ی کوردستانی عێراقدا بیدۆزییه‌وه‌،ئه‌وه‌ئه‌من له‌ هه‌ڵه‌داده‌بم.
هه‌ربژین.هێمنانه‌

No comments: