Thursday, August 23, 2007

بۆچوون له‌ سه‌ربیره‌وه‌رییه‌کانی میرزا عه‌بدوڵای موجته‌هیدی


بۆچوون له‌ سه‌ر بیره‌وه‌رییه‌کانی میرزا عه‌بدوڵای موجته‌هیدی

"ئه‌م بیره‌وه‌ریانه‌ یه‌کجار زۆر به‌نرخن.هه‌رچه‌ندناوی میرزا عه‌بدوڵای موجته‌هیدیم نه‌بیستووه‌،به‌ڵام وا وێده‌چێ سه‌داقه‌ت له‌ گێڕانه‌وه‌کانیدا هه‌یه‌.تۆ بڵێی ئه‌و بیست لاپه‌ڕه‌یه‌،که‌ گۆیانه‌ماوه‌،به‌ڕاستی نه‌مابێ یان له‌ ژێر سانسۆری ئێران ده‌رنه‌چووه‌.خۆزگه‌ یه‌کێک نووسه‌ری کتێبه‌که‌ی له‌ تاران و ته‌ورێزان دۆزیباوه‌ و ئه‌سکووی [ئه‌سکوێی] له‌ مه‌نجه‌ڵ گێڕابا.-- ‌هێمنانه‌.
هه‌ربژین"

تێبینی: کاکه‌ ده‌ستوفۆنتی!هێمنانه‌ت ده‌ناسمه‌وه‌،هه‌ربژی.به‌داخه‌وه‌ "ئایه‌توڵا میرزا عه‌بدوڵای موجته‌هیدی" نه‌ماوه‌ وبیره‌وه‌رییه‌کانی له‌ لایه‌ن که‌سێکه‌وه‌ به‌ نێوی ڕه‌سووڵی جه‌عفه‌ریان بژارکراوه‌ و له‌ ساڵی 1381ی هه‌تاوی له‌ لایه‌ن"مؤسسه‌ مطالعات تاریخ معاصر ایران"وه‌ بڵاو کراوه‌ته‌وه‌. دیاره‌ بژارکار به‌ هیچجۆرلایه‌نگری له‌ جووڵانه‌وه‌کانی کوردستان و ئازه‌ربایجان ناکا و ئه‌وه‌ له‌ تێبینییه‌کانیدا به‌ جوانی ده‌رده‌که‌وێ، جا بۆیه‌ وه‌کوو ئێوه‌ بۆی چوون ئه‌گه‌ری سانسۆرکرانی بیست لاپه‌ڕه‌ی گۆرین له‌ نه‌مانیان زیاتره‌.
هه‌ربژی،
حه‌سه‌نی قازی

No comments: