هێندێک تێبینیی زمانی 10 ددان پێداهێنان
هێندێک تێبینی زمانی 10
حه‌سه‌نی قازی
ددان پێدا هێنان نه‌ک دان پێیا نان
زۆرجار له نووسینی نێو ئینترنێت و نێو ڕۆژنامان، یان له ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆنان دا ده‌خوێنینه‌وه و ده‌بیستین که " فیساره که‌س دانی به فڵان شت یان بابه‌ت دانا" ئهگهرئیستێک له سه‌ر ده‌سته وشه‌ی " دان پێ‌یانان" یان " دان پێیا دان" بگرین ،به پێی بۆچوونی زمانی زوو بۆمان ده‌رده‌که‌وێ له ڕاستی دا ئه‌و ده‌سته وشه‌یه " ددان پێدا هێنان " ه، که ئاوای به‌سه‌ر هاتووه.با بزانین چ واتایه‌ک له : ددان + پێ + دا + هێنان ده‌خوێندرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر هێندێک له کریاری "خواردن"ی بۆ وێنه گه‌نمه شامی [گوڵه پێغه‌مبه‌ره] خورد ببینه‌وه و مانای راستینه‌ی ئه‌و ده‌سته‌وشه‌یه له‌به‌ر چاو بگرین، ڕووبه‌ڕووی دۆخێک دێین که‌سێک گوڵه پێغه‌مبه‌ره [ گه‌نمه‌شامی] یه‌کی کوڵاو و یان برژاوی به‌ده‌سته‌وه‌یه و بۆ ئه‌وه‌ی بیخوا "ددانی پێدا ده‌هێنێ"
گه‌لۆ ده‌کرێ واتای ئه‌م ده‌سته‌وشه‌یه له بواری مه‌جازی دا وه‌کوو ئعتراف به شتێک کردن یان بۆ سه‌لماندن و له‌دوو دان وه‌ربگرین، دیاره ده‌کرێ وای وه‌ربگرین چونکوو مرۆیه‌ک به ئاوه‌زێکی ڕێژه‌ییه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌زانێ ده‌کرێ گه‌نمه شامی به‌و شێوه‌یه بخورێ، ددانی پێدا ناهێنێ، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و پێوه‌ندییه دا ئه‌و کرده‌وه‌یه له خۆیه‌وه نیشان ده‌دا، به پێی سه‌لیقه‌ی زمانی بۆ مان ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و کاره جۆره سه‌لماندن، جۆره له دوو دانێکه.
هه‌ر به‌و پێودانگه‌ش مانای بهرامبهرولهڕاستیداههمبهری ئه‌و ده‌سته وشه‌یه به‌ته‌واوی
مه‌نتقی خۆی ده‌رده‌خا؛ واته" ددان پێدا نه‌هێنان" به مانای ئعتراف پێ نه‌کردن و بۆ نه‌سه‌لماندن.
له شێوازه‌کانی کوردی‌دا وه‌کوو هه‌موو زمانێکی دیکه زۆر وشه‌ی هاوشێوه هه‌ن که مانای جیاوایان هه‌یه یه‌ک له‌وانه"دان" ه که هه‌م ناوه و هه‌م کردار،به واتای یه‌که‌م یانی تۆ‌و،ونیوه وه‌ک له وشه‌ی دان [ ڕۆ کردن]، دان [پێدان] و دان+ه+وێڵه [ دانه‌وێڵه] دا ده‌بینین و له مانای دیکه دا وه‌کوو دان [ی به‌یانی] ، دان [ی ئێوارێ] و له‌وانه مانای "دان" وه‌کوو چاوگیش دیاره که دژواتای یان ههمبهرواتای ئه‌ستاندن، ستاندن ، گرتن یان وه‌رگرتن ه، وه‌کوو دان و ستان ، دان و ئه‌ستاندن.
به‌ڵام کلۆر کردنی فۆنێمی سێیه‌م له وشه‌ی "ددان" دا ته‌واو له واتای ده‌سته وشه‌که واته " ددان پێدا هێنان" دوورمان ده‌خاته‌وه، ئه‌گه‌رچی ئهوکلۆر کردنه له شێوازی هه‌رێمی و به‌تایبه‌تی له قسه‌کردندا شتێکی ته‌بیعی یه و نابێ نکووڵی لێبکرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له نووسین دا کۆێر بکرێته‌وه واتای دهستهوشهکه بزر ده‌بێ چونکوو "دان پێنان" هیچ ناگه‌ینێ، به‌ڵام " ددان پێدا هێنان" خۆی، ددان به خۆیدا ده‌هێنێ!
No comments:
Post a Comment