بۆچوون سه‌باره‌ت به هێندێک تێبینیی زمانی 14
بۆچوون سه‌باره‌ت به هێندێک تێبێنیی زمانی 14
حه‌سه‌نی قازی
زێدی ڕێنێسانس، له 2007.08.31به‌شێکی زۆر له‌و زنجیره کورتهباسانهی به سه‌ریه‌که‌وه بڵاو کردووه‌ته که له‌م وێبنووسه دا سه‌باره‌ت به زمان ده‌نووسرێ. هێندێک له‌و هاوزمانانهی ئه‌و باسه‌یان خوێندووه‌ته‌وه بۆچوونی خۆیان نووسیوه، لێره‌دا هه‌موویان ده‌نووسمه‌وه و به‌دووی دا، هه‌وڵ ده‌ده‌م وڵامی هێندێک پرسیار بده‌مه‌وه.
1- زامدار ده‌نووسێ : نووسینێکی گه‌لێک به‌نرخ و بایه‌خه."
2-دلارام سه‌نه‌نده‌جی ده‌نووسێ:" قازی ئه‌گه‌ر عه‌شیره‌ت گه‌رایی نه‌که‌ن، که‌سی وه‌ک حه‌سه‌نیان لێ هه‌ڵ ئه‌که‌وێت...."
3- ژیوار دوای سڵاو ده‌نووسێ: " خوشحاڵم که دیسان بابه‌ته‌کانتان له ڕینێسانس دا ده‌بینمه‌وه، ده‌مێک بوو دیارتان نه‌بوو و له ڕوانگهکانتان بێبه‌ش بووین.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و باسه‌ی ده‌ستتان پێ کردووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که ڕاست ده‌فه‌رمووی له مه‌یدانی نووسین _ وتن ی کوردی‌دا پاشاگه‌ردانییه و هێندێک "زمان‌ناس"ی هه‌رێم مه‌رکه‌زیش خه‌ریکن شێوه‌زارێکی هه‌رێمی به سه‌ر هه‌موو کوردستاندا ده‌سه‌پێنن، به داخه‌وه ڕۆشنبیر و نووسه‌رانی هه‌رێمه‌کانی دیکه‌ش کارێکی ئه‌وتۆ ناکه‌ن که ئه‌و دیکتاتۆڕییهی ئه‌وان پووچه‌ڵ بکه‌نه‌وه.
هه‌موو کوردستان ناتوانێ به شێوه‌زاری کۆیه، سلێمانی یان مه‌هاباد بنووسێ و ناشکرێ شێوه‌ی باکوور، هه‌ورامان یان کرماشان به سه‌ر ئه‌وانی دیکه دا بسه‌پێنرێ.
به کوردی و به‌کورتی ڕێگایه‌کی دوووووور و درێێێێێێێێێژمان له پێشه و به‌و هه‌وڵانه‌ی ئێوه‌گه‌ل کورت‌تر ده‌بێته‌وه.
سوپاس بۆ باسه‌که‌تان و تکایه به‌رده‌وام بن.
4- هیوا ده‌نووسێ: " باسه‌که‌ت جوانه.به‌داخه‌وه براده‌رانی باشووری زۆر حه‌ز له فارسین.ده‌یان ووشه‌ی فارسیان به بێ زه‌رووره‌ت هیناوه‌ته ناو زوانی کوردی."
5- دڵسۆزێکی زمانی کوردی ڕووه‌و هیوا ده‌نووسێ: " هه‌زار ڕه‌حمه‌ت له کفن دزی پێشوو! کاکه ئه‌تۆ ڕه‌خنه له باشوورییان ده‌گری که‌چی بۆ خۆت به نیوه فارسی نووسیوته! له بری "زه‌رووره‌ت" ده‌توانی بنووسی پێویستی یان پێداویست.
دوای ئه‌وه وشه به دوو "و" نانووسرێ. وشه ڕاسته نه‌ک ووشه...
6- کورده ده‌نووسێ:"من پێش ئه‌وه‌ی ناسر سینا ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ناو بنێ ماڵپه‌ڕ وشه‌ی ماڵپه‌ڕم له ماڵپه‌ڕ کورمانجییهکاندا بینیوه. واته کورده‌کانی باکوور پێش ناسر سینا وشه‌ی ماڵپه‌ڕ یان مالپهریان به‌کارهێناوه."
7- سابر ده‌نووسێ: " چاوه جوانه‌کانت ماچ ده‌که‌م! بزانم ده‌زانی کێم؟"
8-ڕاژان ده‌نووسێ: " براگیان قسه‌ی کاک هیوا دروسته. براده‌رانی باشوور به تێگه‌یشتنێکی چه‌وت له زمان وشه‌ی قۆڕیان هێناوه‌ته ناو زمانی کوردی. بۆ نموونه:برجسته،خۆشگذرانی، گفتگو،میانه و ده‌یان وشه‌ی دیکه.
تێبینی: ڕێنووسی نموونه‌کان به ئانقه‌ست به فارسی نووسراون. ئی بێ سه‌وادی نووسه‌ر نێ.
9- کامران ده‌نووسێ: " ده‌ست خۆش ، نووسراوه‌که‌ت زۆر به که‌ڵک و پێویست بوو، هیوادارم به‌شی ڕاگه‌یه‌ندراوی کوردی له باشووری کوردستان زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیارێتی بکه‌ن له به‌رامبه‌ر زمانی ڕه‌سه‌نی کوردی دا.براده‌رێک ڕۆژێک گوتی هه‌زاران که‌س له هه‌ولێر و سلێمانی له خۆشیان دڵیان له خۆ بۆته‌وه گوتمان بۆ؟ گوتی ووشه‌یه‌کی نوێیان دیتۆته‌وه که پێی ده‌ڵێن:قه‌شه‌نگ، وشه‌ی قه‌شه‌نگ له حاڵیکدا که به ته‌واوی فارسێ. دیسان ده‌ست خۆش تکایه له‌م باره‌یه‌وه زیاتر بنووسه. سوپاس"
10- ئه‌مه‌وێ کوردی فێر بم ده‌نووسێ : " ده‌ستتان خۆش، من که‌ڵکی زۆرم لێ وه‌رگرت.تکایه سه‌باره‌ت به (ی) و (و) له کوردی‌دا بنووسن. زۆر جار وشه ئه‌بینم که سێ ( ی) ی پێوه‌یه. یان جار جار ئه‌بینم بڕێک ئه‌نووسن (وشه) (وتی) وه بڕێکی تر ئه‌نووسن
(ووشه)، (ووتی) کامیان ڕاسته وبۆ؟
11- یای یان کاک ئهلف – ڕه‌خنه‌یه‌کی جێی سرنجی نووسیوه که به جوێ بڵاوی ده‌که‌مه‌وه و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی کورت له مهر قسه‌کانی ده‌نووسم.
12- منیش ده‌نووسێ:" فایده‌ی چییه ... زمانه‌که‌ت هێنده وشکه که مرۆڤ حه‌ز ناکا بیخوێنێته‌وه... من هه‌رگیز له گه‌ڵ ئه‌و شێوه نووسینه دا نیم... زمانێکی لۆکاڵ و ...
کاکه له مهاباد وه‌ره ده‌ر و واز له‌و زمانه قورسه بێنه.
له کوردی‌دا مه‌سه‌لێک هه‌یه ده‌ڵێ:"هه‌ر له عه‌ڕش هه‌تا قوڕش که‌س به دۆی خۆی ناڵێ ترش"،منیش که شانم داوه‌ته به‌ر هێنانه گۆڕێ ئه‌و تێبینییانه، به خۆم دهپهڕمووم ، قسه‌یه‌کم بۆ گوتن و نووسین پێ بێ، به‌ڵام له دڵه‌وه ده‌مه‌وێ، بۆچوونی ئێوه سه‌باره‌ت به‌و تێبینیانه ببیستم و بخوێنمه‌وه، چونکوو هه‌تا ئه‌وه‌ی من ده‌ینووسم له که‌و و بێژینگ نه‌درێ، له‌وانه‌یه لای من هه‌ر ڕاست بێ.
له تێبینییه‌کاندا له‌مه‌ڕ پاشگری " گه‌را" و ئاکامه‌که‌ی " گه‌رایی " به درێژی نووسیبووم که‌چی ئه‌وه دلارام دیسان پێی وایه هێندێکان " عه‌شیره‌ت گه‌رایی" ده‌که‌ن نه‌ک "عه‌شیره‌ت گری"
گشتاندن، واته به گشتی له سه‌ر بابه‌تێک دوان، باسه‌که به چڵونیوه‌چڵی ده‌هێڵێته‌وه ، گه‌لۆ ده‌کرێ ئێمه له سه‌ر بنه‌مای شێوه نووسینێک بتوانین بزانین نووسه‌ر خه‌ڵکی کامه شوێنی کوردستانه؟، جارێ ڕه‌نگه سه‌باره‌ت به نووسینی کوردی وابێ و بتوانین،به‌ڵام ئه‌و کاته‌ی به بێ ئه‌وه‌ی پێشتر یان له نزیکه‌وه نووسه‌ر بناسین و، به خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌ی نه‌زانین خه‌ڵکی کام مه‌ڵبه‌ندی کوردستانه ئه‌و ده‌می ده‌کرێ بڵێین کوردیی نێوه‌ڕاست له ستانداردێک نزیک بووه‌ته‌وه و جارێ ئه‌وه هێندێک دووووره!
هاتنی وشه له زمانێکه‌وه بۆ نێو زمانێکی دیکه ڕه‌وتێکی ئاساییه، ڕه‌نگه ته‌نیا دوودڵی له هه‌مبه‌ر ئه‌و جۆره وشه و بێژهیانه پاساو بدرێ وا له کر و هه‌نبانه‌ی وشه‌ی زمانی کوردی‌دا هه‌بن، ده‌نا ده‌بێ ئه‌وه به ئاسایی دابندرێ، به‌ڵام ئه‌و جۆره وشانه‌ی ئاڵۆزیی و خراپ بۆچوون ده‌هێننه گۆڕێ حه‌ق وایه بیرێکیان لێبکرێته‌وه، وابزانم " خۆش گوزه‌رانی" یه‌ک له‌و زاراوانه بێ
ئه‌منیش له‌و باوه‌ڕه دام " وشه" ده‌نگی یه‌که‌می هه‌ر به " و" یه‌ک بنووسری ته‌واوه. له ڕووی ده‌نگسازییه‌وه " وشه" له چوار فۆنێم پێک هاتووه، به‌ڵام له‌م ڕێنووسه ئاڵوگۆڕکراوهماندا فۆنێمی دوویه‌می نانووسرێ. ئێمه ئه‌گه‌ر لای خۆمان به ده‌نگی خۆمان بڵێین " وشه" به هاسانی هه‌ست به بوونی ده‌نگێک ده‌که‌ین له نێوان ده‌نگی /و/ و ده‌نگی/ش/ دا. ئه‌وه له وشه‌ی وه‌ک "بزن" یش دا هه‌یه له پێنج فۆنێم پێک هاتووه به‌ڵام
به‌م ئه‌لفوپێتکه‌یه هه‌ر به سێ پیت ده‌ینووسین و ئه‌وه‌ی پیت و نیوێکی خوێندبێ به ئاسانی ده‌یخوێنێته‌وه.ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی "وشه" به "ووشه" ده‌نووسن، هه‌ستیان به هه‌بوونی ئه‌و ده‌نگه کردبێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بنووسین "ووشه" فۆنێمی یه‌که‌م و دووه‌م وه‌ک یه‌ک داده‌ندرێن و یه‌کیش نین و له به‌ر ئه‌وه‌ی شێوه‌ی هه‌ر دووکییان
له ڤاوێلی /وو/ ده‌کا له کاتێکدا جیاوازن، هه‌ر نه‌ینووسین باشتره. wişe
سه‌باره‌ت به "ماڵپه‌ڕ" من جارێ هه‌ر له سه‌ر قسه‌ی خۆمم،مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌ئریخ و به شوێن بۆم ڕوون بێته‌وه له شوێنێکی دیکه پێشتر ده‌کار کراوه. ئه‌وه‌ی که نووسراوه "مالپهر" له کورمانجی سه‌روو دا ده‌کار کراوه، په‌ژراندنی بۆ من وه‌نه‌بێ هاسان بێ، چونکوو له کوردی سه‌روو دا "په‌ڕ" ده‌بێته "په‌ل" و تائێستا وشه‌ی "مالپهل" م نه‌بیستووه.سه‌باره‌ت به وشه‌ی "قه‌شه‌نگ" و ئه‌و گشتاندنه‌ی کراوه، من ناتوانم هاوڕا بم، ته‌نانه‌ت له هێندێک مه‌ڵبه‌ندی ڕۆژهه‌ڵات ، به‌تایبه‌تی له کوردیی ئه‌رده‌ڵانی دا زۆر ده‌کار ده‌کرێ. کێ بێ و ڕسته‌ی :"فره قه‌شه‌نگه" ی زۆر جار نه‌بیستبێ؟ ئه‌و وشه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر فارسیش بێ ئیدی ئێستا له کوردیش دا هه‌یه و ڕێی ده‌رکردووه بۆ نێو زمانی ترکی ئازه‌ربایجانیش و وه‌کوو " گهشهه" به‌لێو ده‌کرێ.ئه‌و شێکردنهوهیهی له سه‌ر "وشه" کرا له سه‌ر "وتی" ش ڕاسته، ئه‌ویش چوار مورفێمه به‌ڵام له ئه‌لفوپێتکه‌ی به‌رچاو دا ئه‌و ده‌نگه‌ی به "بزرۆکه"ی کوردی نێوی ڕۆیشتووه، نیشانه‌ی نییه.به‌خه‌تی ڕۆمی ئاوا >
Witî ده‌نووسرێ. به‌ڵێ جار جار ده‌کرێ دوو (ی) به دووی یه‌کدا بێن. بۆ نا؟ هه‌ر با له وشه‌ی تێبینی ورد بینه‌وه که له شه‌ش فۆنێمی /ت/+/ێ/+/ب/+/ی/+/ن/+/ی/ پێک هاتووه، تێبینی، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌م وشه‌یه به وشه‌یه‌کی دیکه‌وه بلکێنین دیاره ئه‌و پێوه‌لکاندنه به ی ی پێوه‌ندی ڕاده‌په‌ڕێنین. لێم ده‌پرسی چ تێبینیییهک؟ ده‌ڵێم : تێبینیی زمانی.
له مه‌ڕ ئه‌وه‌ی زمانی نووسینه‌که وشک بێ، ئه‌وه زه‌وقی خوێنه‌ره‌وه ده‌زانێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که لۆکال بێ، ئه‌وه‌ی بڕووسکه‌یه‌ک به ئینساف بێ ده‌زانێ وا نییه ( وانێ).
ئه‌من مهاباد له کوردستان، کوردستان له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست له جیهاندا ده‌بینم و نه به‌پێچه‌وانه.
له‌گه‌ڵ سپاس نه‌ک (سوپاس) بۆ گشت لایه‌ک .ئه‌گه‌رچی یه‌ک له بۆچوونه‌کان پێوه‌ندی به تێبینیی زمانییه‌وه نییه، به‌ڵام دیسانیش هۆشی خۆم به‌تاقی ده‌که‌مه‌وه، هه‌ڵه نه‌بم به‌ڕێزت ده‌بێ کاک سابیری ئه‌فسه‌ر بی !هه‌ر بژی و بمێنی.
No comments:
Post a Comment