Wednesday, September 19, 2007

هێندێک ڕا له‌ سه‌ر هێندێک تێبینیی زمانی


شه‌بانی ده‌نووسێ:
وێرای سڵاوێکی گه‌رم وده‌ستخۆشێکی پڕ به‌ دڵ له‌ کاک حه‌سه‌نی قازی با له‌ مه‌ڕ ئه‌و به‌ هه‌ڵه‌ له‌یه‌کتر تێگه‌یشتنه‌، نه‌قڵێکت بۆ بگێڕمه‌وه‌، من ساڵی 1983 هاتوومه‌ سۆئێد و له‌ لاپیس ده‌ژیام، براده‌رێکی کوردی باشوورمان جیران بوو ،ڕۆژێکی له ئا بێ ئێفی ده‌هاتینه‌وه‌ سواری قه‌تاری بووین وله‌ توونێلبانه‌ی دانیشگایه‌ هاتینه‌ خوارێ تا به‌ پێیان بچینه‌وه‌ بۆ لاپیس من وکوردێکی دیوی خۆمان بووین ،له‌ ڕێیه‌ تووشی کوردێکی ئه‌و دیوی بووین و زۆری پێگووتین که‌ ده‌بێ ڕۆژێکی بێن بۆ لام و ئێمه‌ش قه‌ولمان پێدا سبه‌ی که‌ ده‌بووه‌ شه‌ممۆ بچینه‌ لای وزۆری پێخۆش بوو وهه‌ڵگه‌ڕاوه‌ وپرسی جا چتان بۆ بکه‌م ؟هه‌ر چیتان پێخۆش بێ بۆتان ده‌که‌م . منیش گووتم هه‌ر چیمان بۆ بکه‌ن ده‌یخۆین جا که‌ گه‌ییشتینه‌وه‌ لاپیسی وله‌یه‌کتر هه‌ڵبڕاین به‌ جه‌فه‌بگ به‌و براده‌ره‌ی کوردی دیوی خۆمانم گووت ده‌بوو پێی بڵێن هه‌ر چیمان بۆ ده‌کا با بکا به‌ڵام بیلامانێ .... مان بۆ نه‌کا . هه‌ڵبه‌ت دیاره‌ من له‌ مه‌به‌ستی گه‌ییشتم وده‌مزانی که‌ به‌ چێشت لێنان ده‌ڵێن چێشت کردن

کاک جه‌لال چوارتایی ده‌نووسێ :
پاش ماندو نه‌بوونی و ده‌ستخۆشی كردنم بۆ به‌رێز كاك حه‌سه‌نی قازی بۆ ئه‌م بابه‌ته نایابانه‌ی ، هیوای ته‌مه‌ن درێژی و سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم بۆ زیاتر خزمه‌ت كردنی زمانی كوردی . من هه‌م پێشنیارێك و هه‌م ڕه‌خنه‌یه‌كیشم هه‌یه ، به‌و هیوایه‌ی پێشنیار و ڕه‌خنه‌كه‌م زیاتر هانده‌ر بێت نه‌ك ڕوخێنه‌ر .
1- پێشنیار : - ئه‌م پێشنیاره په‌یوه‌سته به هه‌ردوو به‌ڕێزان ( كاك حه‌سه‌نی قازی و دكتۆر جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپوور )
به‌ڕێزان كاك حه‌سه‌نی قازی و دكتۆر جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپوور وشه‌كانی ( باكوور و باشوور ) تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ وشه‌كانی (سه‌روو و خواروو ) واته له‌جیاتی وشه‌ی باكوور وشه‌ی سه‌روو به‌كار ده‌هێنن و له‌جیاتی وشه‌ی باشووریش وشه‌ی خواروو به‌كار ده‌هێنن یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ نموونه ده‌فه‌رموون كوردیی سه‌روو و كوردیی خواروو یاخود كوردستانی سه‌روو و كوردستانی خواروو كه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ش له ڕاستیدا چه‌وته یان (به‌ شێوه‌ی باشووری بڵێم هه‌ڵه‌یه) چوونكه وشه‌ی سه‌روو بۆ شوێنێكی به‌رزتر به‌كار ده‌هێنرێت و وشه‌ی خوارووش بۆ شوێنێكی نزمتر به‌كار ده‌هێنرێت به‌ڵام مه‌رج نی‌یه وشه‌ی باكوور بۆ شوێنێكی به‌رز به‌كار بهێنرێت و وشه‌ی باشووریش بۆ شوێنێكی نزم . چوونكه زۆر جار ڕێده‌كه‌وێت كه سه‌روو بكه‌وێته باشووره‌وه‌ و خوارووش بكه‌وێته باكووره‌وه
بۆ نموونه شاری سلێمانی ده‌كه‌وێته خوارووی چیای گڵه‌زه‌رده‌وه له هه‌مان كاتدا ده‌كه‌وێته باكووری هه‌مان زنجیره چیاشه‌وه ، هه‌روه‌ها وه‌ڵاتی هۆڵه‌ندا له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ خاكه‌كه‌ی نزمتره له وه‌ڵاتی به‌لجیكا كه‌واته ده‌كه‌وێته خوارووی به‌ڵجیكاوه له‌ هه‌مانكاتیشدا ده‌كه‌وێته باكووری به‌لجیكاشه‌وه هه‌روه‌ها ئه‌م نموونه‌یه بۆ زۆر وه‌ڵات و جێگه‌ی دیكه‌ش ڕاسته .
2- ڕه‌خنه : - ئه‌م ڕه‌خنه‌یه به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی په‌یوه‌سته به‌ زۆربه‌ی نووسه‌رانه‌وه و به‌تایبه‌تیش به‌شێك له نووسه‌رانی باشوور .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆربه‌ی نووسه‌ران له كاتی نووسیندا ڕه‌چاوی ڕێزمانی كوردی ناكه‌ن و زۆرجار ڕاناوه‌لكاوه‌كان فه‌رامۆش ده‌كه‌ن و هیچ گوێ‌ی پێ ناده‌ن ، خۆ ئه‌گه‌ر نووسه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌نها چه‌وتی‌یه‌ك بێت و نواندبێتیان ئه‌وا نووسه‌رانی باشووری تاوانێكه‌و كردوویانه چوونكه له هه‌موو قۆناغه‌كانی خوێندندا ڕێزمانی كوردیان خوێندووه‌ و زۆریش گرنگی به ڕاناوه لكاوه‌كان دراوه . گرنگ نی‌یه به ‌هه‌ر شێوه زمانێك یاخود زاراوه‌ی هه‌ر ناوچه‌یه‌كی كوردستان بنووسرێت به‌ڵام زۆر گرنگه ڕه‌چاوی ڕاناوه لكاوه‌كان بكرێت .
له كۆتایشدا پاش دووباره‌كردنه‌وه‌ی ماندونه‌بوونی و ده‌ستخۆشی كردنم بۆ كاك حه‌سه‌نی قازی له هه‌مان كاتیشدا داوای لێبووردن له هه‌موو ئه‌و خوێنه‌ره ڕۆژهه‌ڵاتیانه‌ش ده‌كه‌م كاتێك له نووسیندا وشه‌ی غه‌ڵه‌تم به‌كار هێنابێت به‌رامبه‌ر به هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی جنێو لێی تێگه‌یشتبێت چوونكه مه‌به‌ستی من له چه‌وتی بووه نه‌ك له جنێودان و تاكو خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نووسینه‌ی به‌ڕێز كاك حه‌سه‌نی قازیش به‌ڕاستی نه‌مزانیوه كه به‌كارهێنانی وشه‌ی غه‌ڵه‌ت به مانای جنێودان و وشه‌ی ناشیرین دێت له ڕۆژهه‌ڵات .
جه‌لال چوارتایی
12-09-2007
هۆڵه‌ندا

ئه‌لف - له‌ درێژه‌ی قسه‌کانی دا ده‌نووسێ:
- ئه گه ر بمویستبایه له سه ر هه مووی وتاره که بنووسم نه ده بووه بوچوون؛ ده بوو وتار . (زمانی نوسینی بوچوون له گه ل زمانی نووسینی وتار جیاوازه؛ هیوادارم کاک حه سه ن ته نیا وه ک بوچوونیکی که میک مه یله و ره خنه برواننه باسه که نه ک وه ک وتاریک ؛ چونکه ئه گه ر وتار بوایه ئه وده م جوریکی دیکه و به زمانیکی دیکه ی (فه ننی ) ره خنه گرانه وه ده نووسرا ) هه روه ک له سه ر چروکیکی سه لاح گول ئه ندامی(هه ر له م سایته دا) باسم کردبوو پیم حه یف بوو به سه ر وتاره که دا تیپه رم و هیچ نه نووسم. بریا شوینیکی تایبه ت بو ئه و باسانه هه بایه و ناچار نه بووینایه له په راویزی شه‌ڕه‌ جنیوی حیزبه‌کاندا باسی زمان و فکر و ئه‌ده‌ب بکه‌ین!!

کورده‌ به‌ دروستی ده‌نووسێ:

کوردیش وه‌کوو هه‌ر زمانێکی دیکه...
ئه‌م ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه هه‌ڵه‌یه. به‌م شێوه‌یه ڕاسته: كوردییش وه‌كوو هه‌ر زمانێكی دیكه...
ئێمه كورد و كوردی‌مان هه‌یه. كاتێك ده‌مانه‌وێ بێژین هه‌روه‌ها كورد، ده‌ڵێین كوردیش. كاتێك ده‌مانه‌وێ بێژین هه‌روه‌ها كوردی، ده‌ڵێین كوردییش.

No comments: