بۆچوونی ئهلف - له سه‌ر هێندێک تێبینیی زمانی 15
یای یان کاک ئهلف ده‌نووسێ:
ئه لف-
به ریز ماموستا حه سه نی قازی!1- لاسایی کردنه وه ی داریوش ئاشوری کاریکی زور باشه و پیویسته له ئه زموونه کانی ئه و که لک وه رگیری .به لام ویده چی به باشی کتیبه کانی ئه وت نه خویندبیته وه .یه کیک له گله یی و گازنده کانی ئاشوری له زمانی راگه یه نه گشتییه کان (له وتاری چند نکته برای بهبود شیوه ی نگارش فارسی دا) ئه وه یه که ئه وان (ساختار)ی رسته وا لیده که ن که ئاداری به سه ر پاداره وه ناهیلن!و رسته کانیان ناریک و ناله بارن . به دیتنی نیوی وتاره که ت پیم وابوو ده بی لانی که م رسته کانی جه نابت له و هه له و ناله بارییانه به دوور بن . به لام به داخه وه به خویندنه وه ی ئه م وتاره دلسارد بوومه وه! من له م بوچوونه دا ته نیا ده توانم بپه رژیمه سه ر یه که م پاراگرافی ئه م وتاره :1- پاشاگه ردانی یانی (هرج ومرج) و که س له که س؛پاشا گه ردانی جوریک هه ل و مه رج و باروودوخه . بو ئه و وشانه ی به واتای باروودوخن ناتوانین له (هیندیک یان بریک یان توزیک )که لک وه رگرین. ناتوانین بلیین(هیندیک پاشاگه ردانی!! )؛جودا له وه ش پاشا گه ردانی نابیستری! به لکوو ده بیندری!! که وابوو رسته ی ده ستپیکی کاک حه سه نی ماموستای زمانه وانی چه ندین هه له ی تیدایه!! باشتر بوو بگوتری :«زمانی هیندیک له راگه یه نه گشتییه کان ئالوزییه کی سه یر و سه مه ره ی پیوه دیاره.» به و جوره هه م رسته که مان ساده تر ، کورت تر و له بارتر ده بوو ؛ هه م خوینه ر باشتر و زووتر له مه به ستی نووسه ر ده گه یشت.
2- ته کووز به مانای ریک و پیک(منظُم)ه؛ که له گه ل ریک و پیکی(نظم) جیاوازن.پیم سه یره ماموستا ئه و جیاوازییه ی له به ر چاو نه گرتووه! حه ولیکی به ته کووز هه له یه ؛ له و رسته دا حه ولیکی ته کووز دروسته.=
3- ده ستاویژ :ده ست+ هاویژتن. قه ت مانای مرجع ی لی هه لناکری! ته نانه ت ئه گه ر (دستاویز)یش بی! وه ختیک ئیمه چاوه،سه رچاوه و ژیده ر مان هه یه له خووه بو ئه و پاشاگه ردانییه(!) به دی بینین و وشه یه کی ره سه ن که ده بی بو شتی دیکه دانری خه سار بکه ین ؟!خودا به وه روحمی کردبوو که له که وانه دا فارسییه که ی نووسرابوو !
4- دانانی دوو (فعل) له په نای یه کدا (...نوسراوه ده کار ده هیندری)له و هه لانه یه که خوشبه ختانه ئاشوری زوری له سه ر دواوه ؛ به لا م به داخه وه کاک حه سه ن هه ر له رسته ی دووی پارگرافی یه کدا تووشی ئه و هه له یه بووه! ماموستا قازی ده یتوانی بفه رموی:«...خه لک له کاتی ده مه ته قه و ناکوکی سه باره ت به زمان، بو سه لماندنی قسه ی خویان ، پشت ده به ستن به و زمانه ی وا له لایه ن رادیو و تلویزیون و چاپه مه نییه وه که لکی لی وه ر ده گیری...» تاکوو به و جوره له چه ندین هه له ی زمانی رزگاری بی و رسته که شی له بار و ریک وپیک بی. 4- به راستی وه ختیک خوینه ر به رسته ی سیی پاراگرافی یه کی ئه م وتاره ده گا ، پییوایه که شیعری ئه و پوست مودیرنانه ده خوینیته وه که ده یان هه وی (نحو)ی زمان تیک بشکینن!! چونکه له و رسته یه دا نه (فعل) و نه (فاعل) و نه (مفعول) و نه پاژه کانی دیکه ی رسته ، له جیی خویاندا دانه نراون:« له‌م نووسینه دا ئه‌من حه‌ول ده‌ده‌م به ده‌ستنیشان کردنی هێندێک له‌و هه‌ڵانه یارمه‌تی بکه‌م به ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌و باره ناساخه.»(!!؟؟) باشتر بوو بگوتری:ئه من له م نووسراوه دا حه ول ده ده م ویرای ده ست نیشان کردنی هیندیک له و هه لانه ، که میک ئه و باره نا له باره راست بکه مه وه.
ماموستا قازی له و رسته یه دا جودا له ناله بار کردنی (ستروکتور ) و (ساختار)ی رسته تووشی چه ند هه له ی دیکه ش بووه:1- نووسین و نووسراوه جیاوازییان هه یه! باشتره بگوتری له م نووسراوه دا، نه ک:له م نووسینه دا 2- ساخکردنه وه بو (بار) هه له یه . بار لاسه نگ ده بی ، میزان ده کریته وه ، خوار ده بی ،راست ده کریته وه،نابار ده بی، له بار ده کریته وه ، هه ل ده گیری، داده گیری؛ قورس ده بی ، سووک ده بی ... به لام له کوردی دا نه مان بیستووه بلین« ئه و باره ساخ که وه»(!؟) چونکه بار ناساخ(نه خوش) نابی!!....
به گشتی ئه م وتاره که باسی ئالوزییه کانی زمان ده کا بو خوی زور ئالوزه و پر پره له هه له ی زمانی ؛به تایبه ت ستروکتور(ساختار)ی زوربه ی رسته کان کوردی نین و شپرزه و ناله بار کراون. به داخه وه ئه ورو زوربه ی راگه یه نه کان و ته نانه ت نووسه ره کانیش له نووسینی رسته یه کی ساکاری کوردی عاجز و ده ست له دوان! باشترین سه رچاوه بو فیربوونی نووسینی رسته ی کوردی نووسراوه کانی هیمن ،هه ژار ، قزلجی، شوکورمسته فا و مه سعوود محه ممه د ن.به تایبه ت نه سری ساده وشیرین و زولال و ره وانی هیمن و قزلجی باشترین فیرکاری ستروکتوری رسته ی کوردی
.....................................................................................
ئه‌من به ڕاستی له دڵه‌وه سپاسی یای یان کاک " ئهلف –" ده‌که‌م که ئاوا به وردی سه‌ره‌تای " هێندێک تێبینیی زمانی"خوێندووه‌ته‌وه و ڕاشکاوانه و بێ دهڕوودامان ڕسته‌کانی شیکردووه‌ته‌وه.هیوادارم له دابێشداله بۆچوونه‌کانی خۆی ئاگادارم کا که بهدڵنزمییهوه ده‌ڵێم جێگه‌ی لێ فێربوونه.
با ئه‌وه‌ش بڵێم من لافی زمانزانی لێناده‌م و ئه‌وه‌ی ده‌ینووسم له‌به‌ر مرخ وپێوهگرێدانێکی زۆره که سه‌باره‌ت به زمان هه‌ستی پێده‌که‌م و نووسینی خۆم به مه‌عسووم و بێ خه‌تا دانانێم.
حه‌ق وابوو، به‌ڕێز ئهلف جگه له ڕاستکردنه‌وه‌ی باری ڕسته‌کان و به‌لا داخستنیان،بڕێکیش پهرژابا سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی له درێژه‌ی باسه‌که دا قسه‌یان لێوه کراوه.
ڕه‌نگه ده‌ربڕینی ئه‌م چه‌ند پنکتانه بێجێ نه‌بێ؛من لاسای داریووشی ئاشووری م نه کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک ئهلف- یش نووسیویه که‌لک وه‌رگرتن له ئه‌زموونی وی و ههمووزانایهکی ئه‌م بواره، که بۆ باشکردنی نووسین و ده‌ربڕینی کوردی بکرێ تیتۆڵێک له بۆچوونه‌کانی دابدڕدرێ،به کارێکی ناله‌بار نازانم.
پنکتی 1و2و3ی ئهلف- دهپهژرێنم، به‌ڵام له پنکتی چواره‌م له‌م ڕسته‌یه‌ی دا که من نووسیومه:" به‌و شێوازه‌ی له لایه‌ن ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆن و چاپه‌مه‌نی نووسراوه ده‌کارده‌هێندرێ" چ هه‌ڵه‌یه‌ک به دی ناکه‌م،به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی ئهلف - بۆی چووه له‌و ڕسته‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌دا "نووسراوه " وه‌کوو فێعل ده کارنه‌کراوه،به‌ڵکوو لێره‌دا "نووسراوه" ناوه.
.دیسان ئه‌م ڕسته‌یه‌ش "له‌م نووسینه دا ئه‌من حه‌ول ده‌ده‌م به ده‌ستنیشان کردنی هێندێک له‌و هه‌ڵانه یارمه‌تی بکه‌م به ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌و باره ناساخه" به هه‌ڵه دانانێم ،چونکوو لێره‌دا ئه‌م "بار"ه به مانای ئه‌و"بار"ه نییه ڕێزدار ئهلف- لێی تێگه‌یشتووه و دوو نیشانه‌ی واق وڕمان و دوونیشانهی پرسیاری به دوو دا هێناوه.له "هه‌نبانه بۆرینه" دا هه‌ژار 16 واتای وشه‌ی "بار"ی هێناوه. ئه‌م "بار"هی ڕسته‌ی سه‌ره‌وه به مانای داب و ئاسایی یه.ده‌کرێ بگۆڕدرێ و ساخ بکرێته‌وه.
له کۆتایی دا ده‌ڵێم زۆرم پێخۆش ده‌بێ ، ئهگهرئهلف – نێونیشانی ئێلیکترۆنی خۆیم بۆ بنووسێ بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ڕ زمان زیاتر بیروڕا ئاڵوگۆڕ که‌ین.
حه‌سه‌نی قازی
ruwange@gmail.com
No comments:
Post a Comment