هه‌ڵسه‌نگاندنی کاک پیرۆت کوردستانی
مامۆستای به‌ڕێز کاک حه‌سه‌ن!
وه‌ک هه‌میشه ماندوو نه‌بی و ده‌سته‌کانت خۆش و له‌شت ساغ و وره‌ت به‌رز و نه‌له‌رز بێت.
هه‌ڵبه‌ت باسکردن له سه‌ر زمان و نووسین، شاره‌زایه‌تی پێویستی گه‌ره‌که. به‌ڵام له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا میدیا و ماڵپه‌ره‌کانی کوردی ده‌ورێکی خراپ ده‌گێڕن.
میدیاکانی کورده‌واری به‌گشتی، حیزبین و به داخه‌وه حیزبه‌کانمان!...
کاک حه‌سه‌ن گیان پاش رووخانی حکومه‌تی پاشایه‌تی، زاره‌وه‌ی موکریانی تایبه‌ت به دێمۆکراته‌کان و زاره‌وه‌ی سنه‌ی تایبه‌ت به کۆمه‌ڵه‌کان بوو. با باشتر بڵێم زاره‌وه‌که‌ت پێشانده‌ری لایه‌نگریت له باڵێک بوو. به نیشته‌جێ بوونی ئه‌ندامانی حیزبه‌کان له باشور و تێکه‌ڵاوی و ئاخافتنی نۆیان، ورده ورده چێشتی مجێو‌ر ساز ده‌بوو. ئه‌وجاره تێکه‌ڵاوی و گریداراوی به کوردانی باکووریش، که هه‌ر مه‌پرسه!؟ PKKبوون پێویستی به زمانی تورکی و قسه‌کردن به زاره‌وه‌ی کرمانجی بوو. به‌ڵام به‌شێکی‌تر مابوو که چێشته‌که‌ی مجێو‌ر له که‌م و کۆڕی بپارێزێ. ئه‌ویش ئاشنا بوون به وشه‌کانی ئوروپایی و ئینگلیزی، و که‌ڵک وه‌رگرتن له زمانی ولاتانێک که له وڵاتی ئێمه زۆر دوورن...
... جا که‌وابوو، زمانه‌که‌مان بوو به چێشتی مجێو‌ر!
له هه‌موو زمانه‌کانی دونیا دا بۆ نووسین، ڕێزمانێکی تایبه‌ت هه‌یه که نووسه‌ر یا وێژه‌ر تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ئه‌و ڕێزمانه له‌به‌ر چاو ده‌گرێت. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا نووسه‌رانی ماڵپه‌رکان، ئه‌م مه‌به‌سته له‌به‌ر چاو ناگرن، ته‌نانه‌ت مێدیاکانیشمان هیچ بایه‌خێک بۆ زمان دانانێن.
ئه‌گه‌ر ئاوڕێکی، نه زۆر دوور، له نووسراوه‌کانی مامۆستایانی وه‌ک هه‌ژار و هێمن و وه‌فایی و پیره‌مێرد و نالی و... بده‌ینه‌وه، ده‌بێنین که زمان و نووسینه‌کانیان گرێدراوێکی قایمی له گه‌ڵ ته‌واوی چین و توێژ و ناوچه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا، هه‌یه.
پێویسته ئه‌و خاڵه له‌به‌ر چاو بگرین که رووی نووسین و ئاخافتنه‌کانمان له کۆ و له کێ یه؟
-------------------------------------------------------------------------------
زۆر به‌ڕێز کاک پیرۆت کوردستانی!
له‌گه‌ڵ ڕێز وسڵاو! زۆر سپاس بۆ نامه‌که‌تان. به ڕاستیش مه‌به‌ستی من له نووسینی ئه‌و بابه‌تانه ورووژاندنی دمه‌ته‌قه‌یه‌کی هێمن و پێوه‌چارانه به زمان نه‌ک هیچی دی. ئێوه ده‌نووسن " هه‌ڵبه‌ت باسکردن له سه‌ر زمان و نووسین،شاره‌زایه‌تی پێویستی گه‌ره‌که" ئه‌وه قسه‌یه‌کی ڕاسته،به‌ڵام له هه‌مان کاتدا نابێ پێشی ئه‌وه بگرێ ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌مه‌ی خه‌ڵکیش بۆچوون و ئه‌زموونی خۆیان سه‌باره‌ت به زمان بهێننه گۆڕێ، به‌ومه‌رجه‌ی ئاماده بن ئه‌گه‌ر ڕایه‌کی پسپۆڕیان بیست قسه‌که بسه‌لمێنن و ڕه‌چاوی که‌ن.
ئێوه له نامه‌که‌تاندا بابه‌تێکی دیکه‌شتان هێناوه‌ته گۆڕێ؛ئه‌ویش شوێندانانی هێزه سیاسییه‌کان له سه‌ر زمانی نووسینی کوردییه و نێوی ئه‌و پێڤاژۆ(پرۆسه)یه‌تان ناوه چێشتی مجێو‌ر!
دیاره ئه‌و بۆچوونه به له‌به‌رچاوگرتنی جۆگرافیای زمانی کوردی که زۆربه‌ربڵاوه، به‌گشتی ڕاسته،واته کوردیی یان ڕاستتر شێوازه کوردییه‌کان له به‌ر به‌رینایی بڕ کردنی خۆیان چێشتی مجێورن، واته له هه‌موو شتێکیان تێدایه.با نموونه‌یه‌کی کورتتان بۆ بنووسم، له ناوچه‌یه‌کی ڕۆژئاوای کورستان (کوردستانی سوورییه) به ژن ده‌ڵێن شوو، یانی سه‌یر نییه ئه‌گه‌ر ببیسی پێاوێک بلێ" شووم کردووه" یان "شووه‌که‌م فڵان شتی گوت"، دیاره مه‌به‌ستی هاوسه‌ره مێینه‌که‌یه‌تی.
ئه‌گه‌رچی به زۆر بوونی ماڵپه‌ڕه‌کان و مێدیاکان، له‌وانه‌یه هێندێک تێکه‌ولێکه‌یی هاتبێته ئاراوه، به‌ڵام له‌وه دا هیچ گومان نییه ئه‌وه ده‌ره‌تانێکی باشه که‌وتووه‌ته ده‌ست کوردان و ئیدی هیچ ده‌سته‌ڵاتێکی هه‌مبه‌ری کوردان له وزه‌ی دانییه پێش به په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆژ له دوای ڕۆژی شێوازه‌کانی کوردی بگرێ.
وه‌ک پێشتریش باسم کردووه تێوه‌هاتنی وشه‌ی بێگانه بۆ نێو زمانی کوردی، خۆی لێ نابوێردرێ،به مه‌رجێک ئه‌وانه له جێی خۆی دابێ. ئه‌من ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر خه‌ریکی وه‌رگێڕانی ده‌قێکی ئینگلیسی بووم که هه‌رنه‌بێ تووشی ده نێو و زاراوه‌ی له‌مه‌ر عیسایه‌تی و کلیسا هاتم، دوو ڕێگه‌م له به‌ر بوو یا ده‌بوو،هاوتای نامۆ و قه‌به‌یان بۆداتاشم یان ئه‌وه‌ی وه‌کوو خۆیان ڕایانگوێزمه نێو زمانی کوردی و پێم وایه لایه‌نی دووه‌م ڕاستتره و، ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌کرێ ئه‌وانه به کوردی شی بکرێنه‌وه.
له دوایی نامه‌که‌تان دا ئاماژه‌تان کردووه پێویسته بزانین ڕووی قسه‌مان له کێ یه؟ ئه‌وه ڕاسته، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش له به‌ر چاوبگرین که ئێستا زۆر بابه‌تی ڕووناک‌بیری هه‌نه که ئیدی به زمانی شێعری ده‌ربڕینیان هاسان نییه.
من له به‌رنامه‌یه‌ک دا له گه‌ڵ زانایه‌کی زمان‌ناس و شیکاری ده‌قی ئه‌ده‌بی، په‌خشانێکی نزیکه‌ی حه‌فتا ساڵ له‌مه‌وبه‌ری هێمنم باس کرد که ده‌ڵێی له‌و ده - پازده ساڵه‌ی دوایی دا نووسراوه و پێم وابوو ئه‌وه‌ی
که زمانه‌که بۆنی تازه‌یی لێدێ، شتێکی باشه،تۆمه‌ز ئه‌و زمانه بۆ ده‌ربڕینی بابه‌تگه‌لی له‌مه‌ڕ ژیانی ئاسایی ڕۆژانه ده‌ست ده‌دا و بۆ وێنه ئه‌گه‌ر هێمن ئه‌وده‌می له سه‌ر فه‌لسه‌فه یان کۆمه‌ڵناسی نووسیبای زمانه‌که‌ی ئاوا ڕه‌وان و بێ گرێ نه‌ده‌بوو. تکایه ئه‌گه‌ر له ده‌ستت هات ئه‌و بابه‌ته " شێخ و قازی له هێمن ده‌دوێن" هه‌ر له‌م وێبنووسه دا بخوێنه‌وه.
هه‌ر ڕاوه‌ستاو بی،
حه‌سه‌نی قازی
No comments:
Post a Comment