Tuesday, September 18, 2007

چله‌ی کۆچی دوایی به‌هائه‌دینی ئه‌ده‌ب



چله‌ی کۆچی دووایی به‌هائه‌دین ئه‌ده‌ب که‌سایه‌تی کورد
به‌رنامه‌ی ڕوانگه‌ له‌ وه‌رزی نوێی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌کانی تێلێڤیزیۆنی ڕۆژ دا له‌ جیاتی ڕۆژانی شه‌مۆ هه‌ر حه‌وتوو نا حه‌وتوویه‌ک ، هه‌موو حه‌وتووان ڕۆژانی یه‌کشه‌مو سه‌عات 21:45 به‌ کاتی نێوه‌ندی ئوڕووپا بڵاو ده‌کرێته‌وه‌ و ڕۆژی دواتر، واته‌ دووشه‌مۆیان له‌ نێوان سه‌عات 10:00 - 12:00 دا دووپاته‌ ده‌بێته‌وه‌.
له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه‌ی ڕوانگه‌ دا، یه‌کشه‌مۆ 23ی سێپتامبری 2007 که‌ هاوکاته‌ له‌ گه‌ڵ چله‌ی کۆچی دوایی به‌هائه‌دین ئه‌ده‌ب،که‌ سایه‌تی کورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، بۆ ڕێزلێنان له‌ بیره‌وه‌ری وی ،ڕێپۆرتاژێکی تایبه‌تی که فیلمسازی کورد ژیارگوڵ له‌ گه‌ڵ نه‌مر به‌هائه‌دینی ئه‌ده‌بی کرووه‌ بۆ جاری یه‌که‌م بڵاو ده‌کرێته‌وه. شه‌ماڵ به‌شیری وه‌ک میوانی به‌رنامه‌ به‌ کورتی له‌ کار و چالاکییه‌کانی ئه‌ده‌ب ده‌دوێ‌
ڕوانگه‌ یه‌کشه‌مۆ 23ی سێپتامبر سه‌عات 21:45 به‌ کاتی نێوه‌ندیی ئوڕووپا له‌ تێلێڤیزیۆنی ڕۆژ دا

No comments: