39هێندێک تێبینیی زمانی
هێندێک تێبینیی زمانی 39
گۆڕانی زمان
نووسینی: نیکۆڵ ماهۆنهی
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
به شێوه‌یه‌ک، جێی سه‌رسوڕمانه که زمانان ده‌گۆڕدرێن. هه‌رچونێک بێ، ئه‌وان له وه‌جی پێشووه‌وه که‌وتوونه‌ته‌وه و وه‌جی دواتر ئه‌وه‌نده‌یان بڕوا پێیان بووه دایک‌و باوک و منداڵان بتوانن به‌ڕێگه‌ی ئه‌واندا به‌یه‌که‌وه ده‌پێوه‌ندی دابن.به‌ڵام، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زماناسان سه‌لماندوویانه که گشت زمانان به تێپه‌ڕبوونی زه‌مان ده‌گۆڕدرێن _ ئه‌گه‌رچی ئه‌و گۆڕانه له زمانێکه‌وه بۆ یه‌کی دی ده‌گۆڕێ.بۆ وێنه، ئه‌گه‌رچی زمانی ژاپۆنی له ماوه‌ی 1000 ساڵدا به ڕێژه که‌م گۆڕدراوه، زمانی ئینگلیسی له ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده دا به خێرایی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌رداهاتووه. زۆر له ئاخێوه‌رانی هه‌نووکه‌ی زمانی ئینگلیسی ده‌قه‌کانی سه‌ده‌ی شازده‌یه‌می شێکسپییێریان بۆ دژواره و چیرۆکه‌کانی کانتربێری چاوسری سه‌ده‌ی چارده‌یه‌م هه‌ر ناتوانن بخوێننه‌وه.
زمان بۆ ده‌گۆڕێن
گۆڕانی زمانان له‌به‌ر کۆمه‌ڵێک هۆیانه. گۆڕانی به‌ربڵاو و هه‌راو زۆرجار ئاکامی گوشاری کۆمه‌ڵایه‌تی،ئابووری و سیاسییه.مێژوو زۆر وێنه‌ی گۆڕانی زمانی ئاسته کردووه که له ئاکامی په‌لاماردان و هێرشکاری،به کۆلۆنیکردن و کۆچکردن دا ڕوویانداوه.ته‌نانه‌ت به بێ ئه‌م جۆره کارتێکهریانهش، زمانێک ده‌کرێ له بناوانه‌وه بگۆڕدرێ ئه‌گه‌ر ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له‌و که‌سانه‌ی پێی ده‌دوێن شێوه‌ی قسه‌کردنی خۆیان بگۆڕن.
زۆرجار، پێداویستییه‌کانی ئاخێوه‌رانی زمانێک دنه‌ی گۆڕان ده‌دا. تێکنۆلۆژی تازه، سنعات، به‌رهه‌م و ئه‌زموونان له جێ‌دا وشه‌ی نوێیان پێده‌وێ. له سه‌روبه‌ندی شێکسپییێر دا پلاستیک، ته‌له‌فۆنی مۆبیل و ئینترنێت نه‌بوو. بۆ وێنه، ئێمه به ده‌کارهێنانی زاراوه‌ی نوێ و ئه‌و زاراوانه‌ی سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن، هه‌موومان دنه‌ی گۆڕانی زمان ده‌ده‌ین.به‌ڵام به‌و شێوه‌یه‌ش که هه‌ر تاکێک ده‌دوێ گڕی ئاگری گۆڕانی زمان خۆشتر ده‌کا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که قه‌ت دوو تاک ته‌واو وه‌کوو یه‌ک زمانێک ده‌کار ناهێنن.ئه‌و وشه و ڕستانه‌ی خه‌ڵک ده‌کاریان ده‌که‌ن به‌ستراونه‌ته‌وه به وه‌ی ئه‌وان له کوێ ده‌ژین، ته‌مه‌نیان چه‌نده، ئاستی خوێنده‌واریان چه‌نده، پله‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان چییه و هۆکاری دیکه.به ڕێگه‌ی پێوه‌ندی دوولایه‌نه، ئێمه وشه و کوته‌ی* نوێ وه‌رده‌گرین و ئاوێته و یه‌کانگیری شێوه‌ی قسه‌کردنی خۆمانی ده‌که‌ین.بۆ وێنه مێرمنداڵ و لاوان زۆرجار وشه و ڕسته‌ی ئه‌وتۆ ده‌کار ده‌که‌ن که له ئی دایکوباوکیان جیاوازن. هێندێک له‌و وشه و کوتانه به نێو خه‌ڵک دا بڵاو ده‌بنه‌وه و به‌ره به‌ره زمان ده‌گۆڕن.
چه‌شنه‌کانی گۆڕان
به تێپه‌ڕینی زه‌مان سێ لایه‌نی گۆڕانی زمان بریتین له : وشه، بناخه‌ی ڕسته و به‌لێو کردن. وشه ده‌کرێ به خێرایی بگۆڕدرێ چونکوو وشه له زمانانی دیکه‌وه قه‌رز ده‌کرێن، یان ئه‌وه‌ی که وشه ده‌چن ده‌باڵ یه‌که‌وه و کورت‌تر ده‌بنه‌وه .هێندێک وشه ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه به هه‌ڵه ساز بکرێن وه‌ک ئه‌و نموونه‌یه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی
زمانناسیی ئه‌مریکا له بڵاوکراوه‌که‌یدا باسی ده‌کا. پی یه‌ک له‌و وشانه‌یه.تا نزیکه‌ی 400 ساڵ له‌مه‌و پێش مانای پیز گوزاره‌ی ده‌کرد له پیزێک یان چه‌ند پیز،کاتێک خه‌ڵک به هه‌ڵه وایان دانا وشه‌ی پیز، کۆی پی بێ و به‌و شێوه‌یه وشه‌یه‌کی نوێ ساز بوو.له کاتێکدا که وشه ده‌کرێ به خێرایی بگۆڕدرێ ، بناخه‌ی ڕسته _ واته ڕیزی وشان ده ڕسته دا _ زۆر به کاوه‌خۆتر ده‌گۆڕدرێ.له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاشکرایه که ئاخێوه‌رانی ئێستای زمانی ئینگلیسی ڕستان زۆر جیاوازتر له هاو ده‌مه‌کانی چاوسر و شێکسپییێر داده‌ڕێژن.ئاسته‌کردنی گۆڕانی
ده‌نگان هێندێک ئاسته‌متره، به‌ڵام هه‌ر نه‌بێ، هه‌رئه‌وه‌نده‌ش سه‌رنجڕاکێشه. بو نموونه له سه‌رده‌می گۆیا " گۆڕانی گه‌وره‌ی ڤاڤێلان"، 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئاخێوه‌ره ئینگلیسییه‌کان به‌لێو کردنی ڤاڤێلیانیان له بناوانه‌وه گۆڕی.ئه‌و گۆڕینه جیاوازییه هه‌ر گه‌وره‌کانی نێوان بهلێوکردنی (ته‌له‌فوزی) ئێنگلیسی نێوه‌ڕاست و ئینگلیسی مۆدێڕن ده‌نوێنێ.
هۆکاره‌کانی گۆڕان
به‌رله‌وه‌ی زمانێک بتوانێ بگۆڕێ، ئاخێوه‌رانی ده‌بێ وشه‌ی نوێ، بناخه‌ی رسته‌ی نوێ و ده‌نگی نوێ وه‌رگرن و به ڕێگه‌ی کۆمه‌ڵگه دا بڵاوی بکه‌نه‌وه و ڕایان گوێزن بۆ وه‌جێکی دیکه.به پێی بۆچوونی زۆر له زمان‌ناسان ،له وانه ده‌یڤید لایت فووت، منداڵان وه‌کوو هۆکاری گۆڕانی زمان ده‌جووڵێنه‌وه کاتێک له پێڤاژۆی فێر بوونی زمانی وه‌جه‌کانی پێشووتر دا به‌جیاواز وه‌خۆی ده‌که‌ن و بانگه‌شه بۆ شێوازێکی جیاوازی ئه‌و زمانه ده‌که‌ن.
*"کوته" ، له ئه‌ده‌بییاتی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا به هاوواتای "زاراوه" ده‌کار هێندراوه
سه‌رچاوه: National Science Foundation
No comments:
Post a Comment