هێندێک تێبینیی زمانی 37
هێندێک تێبینیی زمانی 37
حه‌سه‌نی قازی
ئاگاداری و پۆزش ... کوردستان نێت ...ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه، که بابه‌تی زۆر زۆرمان به‌ده‌ست گه‌شتووه، له‌به‌ر که‌می کات و زۆری بابه‌ته‌کان جگه له 50 بابه‌ت، نه‌مان توانی هه‌موویان بڵاو بکه‌ینه‌وه، بۆیه داوای لێبووردن له‌و به‌ڕێزانه ده‌که‌ین که تاکو ئێستا بابه‌ته‌کانیان بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه. له هه‌وڵدا ده‌بین که هه‌موویان بڵاو بکه‌ینه‌وه
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه "ئاگاداری و پۆزش" له لایه‌ن ماڵپه‌ڕی " کوردستان نێت " وه بڵاو کراوه‌ته‌وه. له کاتێک دا سه‌ردێڕی باسه‌که به وشه‌ی "پۆزش" ی فارسی واته " پووزێش" ده‌ستپێده‌کا، دواتر له ئاگادارییه‌که دا "ڵێبوردن" ی کوردی ده‌نووسرێ. پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی له بری وشه‌ی نامۆی "پووزێش" که فارسه‌کان خۆشیان زۆری به کارناهێنن " لێبوردن" نه کراوه به سه‌ردێڕی باسه‌که؟ وه‌ک گوتم ئه‌م وشه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕه‌چه‌ڵه‌کی فارسی هه‌یه چ بره‌وێکی ئه‌وتۆی له زمانی فارسی ئه‌م ڕۆژگاره دا نه‌ماوه، نه له نووسین و نه له‌قسه‌کردندا ئه‌گه‌ر که‌سێک یان ماڵپه‌ڕێک بییه‌وێ داوای لێبوردن بکا، ناڵێ : " پۆزش " به‌ڵکوو لای په‌سندتره بێژه‌یه‌کی تری فارسی که له وشه‌ی "عوزر"ی عه‌ڕه‌بی و [کوردیش] و له چاوگی "خاسته‌ن" داڕێژراوه،واته "عۆزرخاهی" ده‌کار بکا. له که‌وانه دا له هه‌مبه‌ر "عوزر" دا نووسیم کوردیش، مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو بڵێم ئێستا ئیدی ئه‌و وشه‌یه بووه‌ته کوردیش و ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر مرۆ گوێی له په‌تیگه‌رێک بێ بڵێ " پۆزش له قه‌باعه‌ت خراپتر" زۆری پێ سه‌یر بێ.
ئه‌م " پۆزش" ه وه‌بیر کورته چیرۆکێکی سه‌مه‌ره‌ی دیکه‌ی خستمه‌وه، نووسه‌رێکی کوردی "فارسگه‌را !!" له به‌ر بێز و قێزی بێ بنا‌وان له وشه‌ی گۆیا بیگانه له زمانی کوردی دا، ته‌نانه‌ت ئیدیۆمی " خوا بت گرێی" کوردیشی گۆڕیبوو و کردبوویه " یه‌زدان بت گرێ " .ئیدی به‌سه.
No comments:
Post a Comment