سه‌فه‌ری قه‌دری جه‌میل پاشا بۆ مهاباد و سه‌ردانی کۆماری کوردستان
سه‌فه‌ری قه‌دری جه‌میل پاشا بۆ مهاباد و سه‌ردانی کۆماری کوردستان
حه‌سه‌نی قازی
قه‌دری جه‌میل پاشا له کتێبی بیره‌وه‌رییه‌کانیدا [ دۆزی کوردستان] به ناوی خواسته‌مه‌نی زنار سلۆپی که یه‌که‌مجار له ساڵی 1969به زمانی ترکی له به‌یڕووت بڵاو بووه‌ته‌وه، باسی سه‌فه‌ری خۆی بۆ مهاباد و دیدار له گه‌ڵ پێشه‌وا قازی محمه‌د و کاربه‌ده‌ستانی کۆمار ده‌کا.ئه‌و ده‌نووسێ دوای هه‌شت ڕۆژبه سواری وڵاغ و به پێیان به‌ڕێگه‌ی سلێمانیدا خۆی گه‌یاندووه‌ته ناوچه‌ی به‌رده‌ستی هێزی کوردستان له بۆکان، له وێ چووه‌ته لای پۆدپۆڵکۆڤنیک مسته‌فا خۆشناو و، ئه‌و له گه‌ڵ خۆیدا بردوویه‌ته سه‌ردانی جه‌بهه‌ی هه‌مبه‌ر هێزه ئێرانییه‌کان، پاشان به یه‌که‌وه به ئۆتۆمۆبیل چوون بۆ مهاباد بۆ دیده‌نی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د.
قه‌دری جه‌میل پاشادوای حه‌سانه‌وه ده‌چێته دیداری پێشه‌وا،له دیتنی پێشه‌وا زۆر خۆشحاڵ ده‌بێ. بۆ به‌یانییه‌که‌ی ڕا به یه‌که‌وه نانی نیوه‌ڕۆ ده‌خۆن، باسی وه‌زعی کوردان له سوورییه و ترکییه ده‌که‌ن.
قه‌دری به‌گ له به‌رده‌وامی گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌کان له مهاباد دێته سه‌رباسی ئاڵای کوردستان له کاتی کۆمار دا و ئه‌و ئاڵایه ده‌ناسێنێ.
قه‌دری جه‌میل پاشا له دۆزی کوردستاندا، باس ده‌کا دوای ڕاوێژ و مه‌سڵه‌حه‌ت له گه‌ڵ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د بڕیار ده‌دا بۆ پێوه‌ندی له گه‌ڵ سۆڤێتییه‌کان بچێته ته‌ورێزێ .پێشه‌وا ده‌ینێرێته لای سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌ی شووڕه‌وی له ته‌ورێز .جه‌میل پاشا ده‌ڵێ نێوی ئه‌و دوکتوره‌ی له‌وێ چاوم پێی که‌وت وه‌بیرم نایه، به‌ڵام ده‌ڵێ زۆر به گه‌رمی پێشوازی لێکردم و زۆرم له گه‌ڵ به محه‌به‌ت بوو. ئه‌و دوکتوره ده‌بێ دوکتور سه‌مه‌دۆف سه‌رۆکی نه‌خۆشخانه‌ی شووڕه‌وی بووبێ له ته‌ورێز که جۆره پێوهندیکارێک بووه له نێوان کورده‌کان و کاربه‌ده‌ستانی شووڕه‌وی دا ،وه‌زیری هێزی دێمۆکڕاتی کوردستان محه‌مه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی له ڕۆژنامه‌ی کوردستان دا [ ژماره 76 و 79 ] دوو نووسراوه‌ی به کوردی و فارسی سه‌باره‌ت به خزمه‌تی سه‌مه‌دۆف به کوردان بڵاو کردووه‌ته‌وه.
قه‌دری جه‌میل پاشا به سه‌مه‌دۆف ده‌ڵێ پێی خۆشه چاوی به کۆنسوولی شووڕه‌وی بکه‌وێ. ئه‌و بۆ سبه‌ێنێ ڕا کۆسوول ده‌یبینێ ، داوا له کۆنسوول ده‌کا ڕێگای بده‌نێ [ڤیزای بده‌نێ] بچێته سه‌ردانی کورده‌کانی شووڕه‌وی له ئه‌رمه‌نستان. کۆنسوول لێی ده‌پرسێ گه‌لۆ پاسپۆرتی هه‌یه یان نا؟ ئه‌ویش وڵامی ده‌داته‌وه به‌ڵێ هه‌یه‌تی و کۆنسوول پێی ده‌ڵێ که‌وایه ده‌بێ کاربه‌ده‌ستانی ئێران به ڕه‌سمی ئاگادار بکرێن.قه‌دری به‌گ له دڵی خۆی دا ده‌ڵێ ئه‌من به قاچاغ هاتووم بۆ سه‌ردانی جمهووری کوردستان و ناکرێ لای ئێرانییه‌کان خۆم ئاشکرا که‌م و ئیتر ئه‌و داوایه ناهێنێته‌وه گۆڕێ.
قه‌دری جه‌میل پاشا ده‌ڵێ به سه‌ریه‌که‌وه نزیک حه‌وتوویه‌ک له مهاباد بووه. نێوبراو له کتێبه‌که‌یدا ده‌قی ئه‌و داوخوازینامهیهی که وه‌کوو نوێنه‌ری پارتی دێمۆکڕاتی کوردی سوورییه، به ئیمزای زنار سلۆپی پێشکێشی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌دی کردووه بڵاو کردووه‌ته‌وه. ئه‌و داوخوازینامهیه ته‌ئریخی 21 ئهیلوول ی 1946 واته 21ی سێپتامبری 1946ی پێوه‌یه. به وه‌ڕا ده‌رده‌که‌وێ قه‌دری جه‌میل پاشا به ئیحتیمالی زۆر له نێوان 13 و 21ی سێپتامبری 1946 ،واته 21ی خه‌رمانان تا 28ی خه‌رمانانی 1325ی هه‌تاوی له مهاباد بووه. جێی ئاماژه پێکردنه که ڕۆژنامه‌ی کوردستان، ئۆرگانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری کۆماری کوردستان له ژماره‌ی 92 ی خۆیدا [پێنجشه‌مۆ 11ی ڕه‌زبه‌ری 1325ی هه‌تاوی / 5ی ئۆکتۆبری 1946 ] بابه‌تێکی سه‌باره‌ت به ژیان و تێکۆشانی سیاسی قه‌دری جه‌میل پاشا له ژێر سه‌ردێری " قه‌دری به‌گ جه‌میل پاشا، پیاوێکی نیشتمانپه‌روه‌ری کورد" بڵاو کردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ باسی سه‌ردان و سه‌فه‌ری بۆ مهاباد ناکا و وێده‌چێ ئه‌و بێده‌نگی لێ ڕاکردنه له مه‌ڕ هاتنی بۆ مهاباد له به‌ر بارودۆخی سیاسی ڕۆژ بووبێ .
قه‌دری جه‌میل پاش له کاتی سه‌ردانی له ته‌ورێز باش ورو یه‌کی [ داخوازینامه] ڕووه‌و ستالین به نوێنه‌رایه‌تی کوردی ترکییه و سوورییه نووسیوه و داویه به کاربه‌دستانی شووڕه‌وی له ته‌ورێز که ئیمزای 20ی ئهیلوول واته 20ی سێپتامبری 1946ی پێوه‌یه.
قه‌دری جه‌میل پاشا ئاڵای ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان ئاوا ده‌ناسێنێ:
"حکوومه‌تی جمهوورییه‌تی کوردستان له سابڵا‌غ ، ئه‌و ئاڵایه‌ی وا " کورد ته‌شکیلاتی ئیجتیماعییه جه‌معییه‌تی" - که له ساڵی 1919 له ئه‌سته‌نبوول پێک هاتبوو- وه‌ک ئاڵای ڕه‌سمی کوردستان قه‌بووڵ و ئێعلان کردبوو، به هێندێک ئاڵ‌و گۆره‌وه په‌سند کرد بوو . به ده‌وری ڕۆژه که‌دا که له نێوه‌ڕاست ڕه‌نگه سپییه‌که‌ی دابوو ، دوو گوڵه گه‌نم که قه‌ڵه‌مێکیان ده‌نێوان دا بوو وسه‌ریان ده‌گه‌یشته‌وه یه‌ک و له سه‌ره‌وه یان نووسرابوو ده‌وڵه‌تی جمهوری کوردستان " به‌رچاو ده‌که‌وت.
چه‌ند وێنه له‌و سه‌فه‌ره‌ی قه‌دری جه‌میل پاشا بۆ مهاباد و چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵ پێشه‌وا، مه‌نافی که‌ریمی ، عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی، مه‌لا مسته‌فای بارزانی، مسته‌فا خۆشناو و کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی کۆمار له زۆر کتێب و سه‌رچاوه‌ی له‌مه‌ڕ مێژووی کۆماری کوردستاندا چاپ کراون. ئێستا به خۆشییه‌وه ڕه‌نگه بۆ جاری یه‌که‌م بێ که به پشت به‌ستن به نووسینی قه‌دری به‌گ خۆی، ڕێکه‌وتی هه‌ڵگرتنی وێنه‌کان ساغ ده‌بێته‌وه.
( kadri Cemil Pasa( Zinar Silopi
( Doza Kurdistan(Kurdistan Davasi
Beyrut 1969 لاپه‌ڕه 170
No comments:
Post a Comment