هێندێک تێبینیی زمانی 36
هێندێک تێبینیی زمانی 36
حه‌سه‌نی قازی
" زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی هه‌ژاند
- به‌ختیار مه‌لا ئه‌حمه‌د / سلێمانی - ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری گرته‌وه و به‌پێی زانیاریه‌كانیش هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.
له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی " دارا حه‌سه‌ن فه‌ره‌ج " به ئاژانسی په‌یامنێری راگه‌یاند، كاتژمێر 4:26:52 چركه به‌دوری 45 كم له‌سه‌نته‌ری كه‌شناسی سلێمانی زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك رویداوه و ناوچه‌كانی باكووری خوَرئاوای شاری سلێمانی گرتوَتهوه". به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی سلێمانی ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه كه زه‌مین له‌رزه‌كه به‌پله‌ی 3،08 پله‌ی رێخته‌ر توَماركراوه و خوَشبهختانه هیچ زیانێکی مادی و گیانی به لێنه‌که‌وتۆته‌وه".
ئه‌م خه‌به‌ره‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌مۆ 17ی مارس له لایه‌ن ئاژانسی "په‌یامنێر" وه بڵاو کراوه‌ته‌وه. بیژهیهکی زه‌قی فارسی چ پیویست ده‌کا جێگه‌ی " بووله‌رزه" ، " بوومه له‌رزه " یان " عه‌رد ههژ" بگرێته‌وه؟ بڵێی چ پاساوێک هه‌بێ بۆ ده‌کار هێنانی کوتهیهکی فارسی له جیاتی هاوتا کوردییه‌کانی ؟ ئه‌گه‌ر وشه‌مان بۆ ئه‌و دیاره‌ده خۆڕسکییه نه‌با ،ده‌کرا بڵێین چی تێدایه با "زلزال" یان " زمین له‌رزه" وه‌رگرین و ده‌کاری که‌ین.
به‌و " گه‌رادانان" ی زمانی فارسی ، ئاخری زمانی کوردی به خێر بێ!

No comments:
Post a Comment