هێندێک تێبینیی زمانی 31
هێندێک تێبینیی زمانی 31
حه‌سه‌نی قازی
دیسان سه‌باره‌ت به زاراوه‌ی ناقۆڵای "هاوسه‌رگیری"
ئه‌وڕۆژانه له ئینترنێت داحهوتوونامهی " میدیا"م ده‌خوێنده‌وه. له ژماره‌ی 328 (سێشه‌مۆ 26/2/2008) له دوو بابه‌تی جیاواز دا زاراوه‌ی ناقۆڵاو ڕه‌زا گرانی "هاوسه‌رگیری" سه‌رنجی ڕاکێشام.
گه‌رچی له‌م زنجیره تێبینیانه‌دا پێشتر له سه‌ر "هاوسه‌رگیری" م نووسیبوو و سه‌لماندبووم ئه‌م داتاشینه له کری ڕسته‌به‌ندی و وشه هۆندنه‌وه‌ی زمانی نووسینی کوردیی نێوه‌ڕاست نه‌بانه - چ ده‌گا به زمانی قسه کردن – ده‌کار هێنانی له لایه‌ن "میدیا" وه بووه هانده‌ری دوانه‌وه له سه‌ر ئه‌م زاراوه ناقۆڵایه.
میدیا، ژماره 328، ل. 2 " ژیان دوای ئه‌وه‌ی ته‌ڵاق درا ڕوویکردووته لای ماڵه خزمێکی له باشووری کوردستان، که دوای هاوسه‌رگیر کردنی له گه‌ڵ عوسمان .... هتد"
میدیا، ژماره 328،ل.15 " عومه‌ر پاش جیابوونه‌وه له هاوسه‌ری یه‌که‌می که ئافره‌تێکی سعوودی بوو، ئێستا هاوسه‌رگیری له گه‌ڵ ئافره‌تێکی ئینگلیز پێکهیناوه که 25 ساڵ له خۆی گه‌وره‌تره..."
به‌ر له هه‌موو شت با ئه‌وه‌بڵێم مه‌به‌ستی من له هێنانه‌وه‌ی ئه‌م دوو نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نێ له ڕوانگه‌ی زمانناسانهوهیه، نه‌ک ههڵسانگاندی باش و خراپی ئه‌وه‌ی "عومه‌ر" و " عوسمان" کردوویانه، ئه‌وه کاری من نییه.ئه‌من نازانم کێ ئه‌و زاراوه‌یه‌ی داتاشیوه و بۆ ئه‌و کاره‌ی کردووه؟ خۆ ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستی په‌تیگه‌ری له بری 'ازدواج'ی عه‌ڕه‌بی و 'فارسی' ئه‌وه کرابێ، ئه‌و جێنشینکردنه دووره له سه‌لیقه‌ی زمانی، خۆ ئه‌گه‌ریش گۆیا به مه‌به‌ستی خاوێنکردنه‌وه‌ی زمان بێ له دووچاوکی کردنی جینسی، ئه‌وه نییه نووسه‌ری بڕگه‌ی یه‌که‌م نه‌یتوانیوه خۆی له به‌ربینگی " ته‌ڵاق دران" ، لێره‌دا واته "ته‌ڵاق درانی ژنێک" بکاته‌وه‌و زۆر به زه‌قی ناشێلگر بوونی خۆی له ئاست 'ئیزدیواج' و 'ته‌ڵاق دران" سه‌لماندووه. بۆ له زاراوه‌ی یه‌که‌م نه‌بانه و بۆچی ئه‌وی دووه‌میانی پێ گوتنێکی ئاساییه له زمانی کوردی دا که ئاساییشه.
لایه‌نگرانی خاوێنکردنه‌وه‌ی زمانی کوردی له زاراوه و بێژه‌ی ئه‌وتۆی که هه‌ڵگری واتای نێگاتیڤن له ئاست ژنان وه‌کوو ژێندر [ جینسی کۆمه‌ڵایه‌تی ] ده‌بێ بتوانن بیسه‌لمێنن" هاوسه‌رگیرکردن" و " هاوسه‌رگیری پێکهێنان" له " مێرد کردن" ، " ژن هێنان" یان " ژیانی هاوبه‌ش پێک هێنان" زیاتر له گه‌ڵ زمانی کوردی ده‌گونجێن، جا ئه‌و ده‌می ده‌کرێ وا بنووسن. داتاشینی زاراوه و بێژه‌ی ناقۆڵا نه‌ک هه‌ر خزمه‌ت ناکا به بژاری زمان له ڕوانگه‌ی ڕزیو و که‌ونارا به‌ڵکوو، مهترسییهکێشه بۆ ئه‌و پێڤاژۆیه‌ی که هه‌ر ده‌بێ پێشبکه‌وێ.
ئه‌وه‌ی گرینگ بێ، هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌ی پیاوان و له‌وانه پیاوانی کورده له ئاست ژنان که ده‌بێ له بناوانه‌وه ئاڵ‌و گۆڕی به‌سه‌ردابێ ، نه‌ک شیر و تیری کول سوون له زمانی کوردی، تائهوجێیه ده‌چم بڵێم ئه‌گه‌ر هه‌موو نایه‌کسانییه‌کان هه‌روا له گۆتره و به شێوه‌ی میکانیکی له زمانی قسه پێکردن و زمانی نووسین دهربهاوێژرێن، ئه‌و ده‌می خه‌ڵک، چ ژن، چ پیاو له‌یه‌ک تێناگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بکرێ و بتوانن تێ‌بکۆشن بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی له‌مه‌ی ئێستا باشتر
No comments:
Post a Comment