چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی
هاوڵاتی ژماره( 423) یه‌کشه‌ممه 18/5/ 2008 لاپه‌ڕه‌ی 18
پێڤاژۆی سته‌ندارد بوونی شێوازه‌کان به‌رده‌وامه
حه‌سه‌نی قازی بۆ هاوڵاتی
سازدانی :مه‌ولوود ئافه‌ند
هاوڵاتی : ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی که له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و ئه‌دیب و ئه‌کادیمیستی کورد بۆ " ستانده‌رایز کردنی زمانی کوردیی" ئاراسته‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کرا، هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێک ڕه‌خنه و تێبینییه، جه‌نابتان وه‌ک پسپۆڕێک له بواری زمانه‌وانییه‌وه ڕاتان چییه له سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه؟
حه‌سه‌نی قازی: به‌ر له هه‌موو شتێک سپاستان ده‌که‌م بۆ ئه‌م وتووێژه. ئه‌من خۆم به پسپۆڕ دانانێم ، به‌ڵام وه‌کوو که‌سێک که بۆ ماوه‌ی درێژ له سه‌ر زمانی کوردی کارم کردووه به مافی خۆمی ده‌زانم له‌و بواره دا تێبینییه‌کانم بهێنمه گۆڕێ و بۆچوونه‌کانم له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه به‌ش بکه‌م. ئه‌و نامه‌یه‌ی که " کۆمه‌ڵێک نووسه‌ر و ئه‌دیب و ئه‌کادیمیستی کورد" به‌رزیان کردووه‌ته‌وه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان له ڕاستی دا پڕۆژه نییه به‌ڵکوو داوخوازێکه بۆ ئه‌وه‌ی به بڕیاری سیاسی بابه‌تی ناسک و پێچه‌ڵپێچی وه‌ک زمان "جێبه‌جێ" بکرێ. ئه‌م په‌یامه هه‌م له‌ڕووی شێوازی داڕشتنه‌که‌ی واته زمانه‌که‌ی و هه‌م له نێوه‌رۆک دا گرفتی زۆره.
له ڕوانگه‌ی زمانییه‌وه هه‌ر ئاماژه‌یه‌کی کورت ده‌که‌م به سه‌ردێری په‌یامه‌که. که‌س نازانێ کاتێک شتێک به کوردی ده‌نووسرێ بۆ چی ده‌بێ بێژه‌یه‌کی ئینگلیسی و ئه‌ویش به گه‌ردان کردنێکی هه‌ڵه به‌کاربهێندرێ، به ئینگلیزی به سته‌ندارد کردن ده‌ڵێن " سته‌نده‌ردایز " نه‌ک "ستانده‌رایز" وئه‌گه‌ر " ستانده‌رایز کردن" [ سته‌نده‌ردایزکردن ]بکه‌یه‌نه کوردی ئه‌و ده‌می ده‌بێته " سته‌ندارد کردنی کردن" ئه‌م ئینگلیسیانده بۆچێ؟
ئه‌وه‌ی گرینگ بێ نێوه‌رۆکی په‌یامه‌که‌یه که هه‌ر وه‌ک گوتم گرفتی زۆره.داڕێژه‌رانی په‌یام له لایه‌ک داوای به فه‌رمیی ناسینی شێوازێکی کوردی ده‌که‌ن و له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ڵێن " هیچ ده‌سته‌ڵاتێکی سیاسی، هه‌رچه‌ند خاوه‌ن هێز و زه‌بر بێ ، ناتوانێ به زه‌بری زۆر زمانێک دابتاشێ یان به زۆر زمانێک [دیاره له پێوه‌ندی له گه‌ڵ کوردستانی عێراق دا شێوازێکی کوردی] له‌ناو به‌رێت" له‌جێدا به فه‌رمی ناسینی شتێک مانایه‌کی دیکه‌ی به فه‌رمیی نه‌ناسینی شتێکی دیکه‌یه و ئه‌گه‌ر مرۆ بییه‌وێ له بواری کرداری دا ئه‌وه پێک بهێنێ ڕه‌نگه پێویستی به "هێز و زه‌بر"بێته گۆڕێ. لایه‌نێکی دیکه له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێکردنی ئه‌و داوایه دا، سست کردنی پله و هه‌ڵکه‌وتی زمانی کوردی وه‌کوو زمانێکی ناسراو و ددان پێداهاتوو له بواری قانوونی و نێونه‌ته‌وه‌یی دایه. ئه‌گه‌رچی کوردی له‌وه‌تا دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی عێراق قه‌ت به ته‌واوی قه‌ده‌غه نه‌بووه به‌ڵام به ڕووخانی ڕێژیمی سه‌دام ، نووسین و په‌سند کرانی قانوونی بنچینه‌یی عێراق له ساڵی 2005، هه‌ڵکه‌وتی ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش به‌رز بووه‌ته‌وه و وه‌کوو زمانێکی ده‌وڵه‌تی ناسراوه . ئه‌وه‌تا له ماده‌ی 4ی قانوونی بنچینه‌یی عێراق دا ده‌خوێنینه‌وه:
ماده‌ی (4) "
یه‌که‌م: زمانی عه‌ڕه‌بی و کوردی دوو زمانی فه‌رمیی عێراقێنه، مافی سه‌رجه‌م عێراقییه‌کان پارێزراوه له فێر کردنی ڕۆڵه‌کانیان به زمانی دایکیان وه‌ک تورکمانی و سریانی له ده‌زگاکانی فێرکردنی ده‌وڵه‌تدا به پێی یاسا په‌روه‌رده‌ییه‌کان، یان به هه‌ر زمانێکی دیکه له ده‌زگاکانی فێرکردنی تایبه‌تیدا.
دووه‌م: سنووری ده‌سته‌واژه‌ی زمانی فه‌رمی دیاری ده‌کرێت.چۆنیه‌تی جێبه‌جێکردنی حوکمی ئه‌م ماده‌یه‌ش به یاسا ئه‌م خاڵانه ده‌گرێته‌وه:
ئهلف – ده‌رکردنی ڕۆژنامه‌ی فه‌رمی به هه‌ر دوو زمان.
ب – قسه کردن ووتووێژ و ده‌ربڕین له بواره فه‌رمییه‌کاندا به هه‌ر یه‌ک له دوو زمانه‌که وه‌ک ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دادگاکان و کۆنگره فه‌رمیه‌کان.
ج. داننان به به‌ڵگه فه‌رمیه‌کان و ئاڵوگۆڕ کردنی نامه و ده‌ر کردنی به‌ڵگه نامه فه‌رمیه‌کان به هه‌ر دوو زمان.
د. کردنه‌وه‌ی قوتابخانه به هه‌ر دوو زمانه‌که به پێی یاسا په‌روه‌رده‌ییه‌کان.
ه - هه‌ر بوارێکی دیکه که بنه‌مای یه‌کسانی بیگرێته‌وه، وه‌ک پاره و په‌ساپۆرت و پووڵ.
سێیه‌م: له دام‌و ده‌زگا فێدرالیه‌کان له هه‌رێمی کوردستان هه‌ر دوو زمانه‌که به‌کار ده‌هێندرێت.
چواره‌م : زمانی تورکمانی و سیریانی دوو زمانی فه‌رمی ترن له‌و یه‌که ئیداریانه‌دا که تیایدا
[تێیاندا] زۆرینه‌ی دانیشتوان پێک ده‌هێنن.
پێنجه‌م: هه‌ر هه‌رێم و پارێزگایه‌ک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه زمانێکی ناوخۆیی دیکه بکاته زمانی فه‌رمی ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی له ڕاپرسییه‌کی گشتیدا بڕیاریان له سه‌ر دا. "
(ماڵپه‌ڕی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان)"
ئه‌وه ساده‌کردنه‌وه‌ی باسه‌که‌یه ئه‌گه‌ر پێمان وابێ ئه‌و پله و هه‌ڵکه‌وته‌ی بۆ زمانی کوردی له قانوونی بنچینه‌یی عێراق دا گونجێندراوه هه‌ر بار‌و دۆخی ئه‌و زمانه له عێراق ده‌گرێته‌وه، به‌ڵکوو وه‌کوو پاڵپشتی قانوونی له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر ئه‌و جوگرافیایانه‌ش ده‌بێ که زمانی کوردی‌یان تێدا به‌کار ده‌هێندڕی و له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ڵاتی سه‌روه‌ری و حقووقی عێراق هه‌ڵکه‌وتوون.
ڕه‌نگه له ئاستی جیهانی دا زمانی کوردی ده‌گمه‌ن له‌و زمانانه بێ که ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه‌ی قسه‌ی پێده‌که‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌روه‌ری له‌مه‌ڕ خۆیان نییه،به‌ڵام زمانه‌که‌یان وه‌کوو زمانێکی ده‌وڵه‌تی ددانی پێداهاتووه، بۆیه به‌رته‌نگ کردنه‌وه‌ی چه‌مکی زمانی کوردی هه‌ر به شێوازێک له بواری فه‌رمی دا، ئه‌و هه‌ڵکه‌وته قانوونییه بن کۆڵ ده‌کا و ده ڕاستی دا گه‌شاندنه‌وه‌ی کڵپه‌ی ئاگری ئه‌و کۆششت و دووبه‌ندییه‌یه که نه‌یارانی کورد کردوویانه و په‌یامه‌که ئاماژه‌ی پێکردووه.
گرفتێکی دیکه‌ی ئه‌و په‌یامه ئه‌وه‌یه له ڕوانگه‌ی به‌خۆ فشین و "پیاوانه" وه نووسراوه. له ده‌قه‌که‌دا هاتووه: " به فه‌رمیی ناسینی شێوه‌زاری کارپێکراوی هه‌نووکه‌یی له هه‌رێمی کوردستاندا مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ که شێوه‌زاره‌کانی تر، به تایبه‌تی کرمانجیی ژووروو ، ههورامانیی و لوریی و .... تاد، بایه‌خیان پێنه‌درێ" ئه‌وه یانی من خۆم له توو به گه‌وره‌تر ده‌زانم. له نێو 53 که‌سدا که ئه‌و په‌یامه‌یان ئێمزا کردووه ته‌نیا نێوی دوو ژن ده‌بیندرێ، له‌و 53 ئیمزایه دا پێم وانییه که‌سێکی که‌لوڕی ئاخێوه‌ر ( ئه‌و شێوازه‌ی کوردانی فه‌یلی قسه‌ی پێده‌که‌ن)، یان کرمانجیی ئاخێوه‌رێکی تێدابێ، و ئه‌وه‌ش خۆ دابڕاندانه له‌وکوردانه‌ی به شێوه‌یه‌کی جوێ له کوردیی بابانی قسه ده‌که‌ن و ده‌نووسن.
لایه‌نێکی دی هه‌ست نه‌کردنه به گرینگی زمان بۆ تاک و کۆمه‌ڵ وه‌کوو به‌شێک له ناسێنه‌ی تاک یان کۆمه‌ڵیک له تاکان. له دنیای ئه‌مڕۆ دا مافی مرۆیی زمان بووه‌ته بابه‌تێکی هه‌ره گه‌وره بۆ ئه‌و پسپۆڕ و تێکۆشه‌رانه‌ی له بواری مافی مرۆ دا کار ده‌که‌ن.
بۆیه له پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئاخێوه‌رانی زمانی کوردی دا ڕێزلێنانی نێوکۆیی و ڕوانگه‌ی یه‌کسان سه‌باره‌ت به هه‌موو شێوازه‌کان و هه‌موو شێوه نووسینه‌کان به‌شێکی دانه‌بڕاوه له ڕه‌چاو کردنی پرێنسیپه‌کانی مافی مڕۆ. له کورتی ببڕمه‌وه ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری جوان بێ به ڕه‌نگاو ڕه‌نگی و چه‌شناوچه‌شنییه‌کانییه‌وه جوانه، ئه‌گه‌ر هه‌موو کورد بییه‌وێ چێژ له زمانه‌که‌ی ببینێ، بۆ تاک یان کۆمه‌ڵێک له تاکان کوردی ئه‌وه‌یه که ئه‌و یان ئه‌وان قسه‌ی پێده‌که‌ن و حه‌ق نییه له بن په‌رده‌ی "ستانده‌رایز" دا ئه‌و سنووری ئازادییه ببه‌زێندرێ. کورد ده‌ڵێ خراپت کوت، چاکیش بڵێ؛ له په‌یامه‌که دا داوخوازی دامه‌زراندنی
" په‌یمانگایه‌کی [ یان دامه‌زراوێک ] نه‌ته‌وه‌یی بۆ لێکۆڵینه‌وه و ساغکردنه‌وه و ئارشیڤ کردنی هه‌موو شێوه‌زاره‌کان " داوایه‌کی چاکه. له ڕاستی دا بۆ ئه‌وه‌ی پلانێکی هه‌موو لایه‌نه‌ی زمانی له چوارچێوه‌ی جوگرافیای کوردستانی عێراق دا بۆ پێوه‌چاران به‌و باته گرینگه دابندرێ، هه‌بوونی ده‌زگایه‌کی ئه‌وتۆ که له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتی سیاسییه‌وه پشتی بگیرێ و کارئاسانی بۆ بکرێ پێویسته.
هاوڵاتی : ئێمه چۆن ده‌توانین بانگه‌شه بۆ زمانی یه‌کگرتووی کوردی بکه‌ین و له لایه‌کی دیکه‌وه داوای گرنگیدان به زاراوه‌کانی تر بکه‌ین ؟
حه‌سه‌نی قازی : سه‌باره‌ت به چه‌مکی زمان و زاراوه‌ی له‌مه‌ڕ زمان تێکه‌و لێکه‌یی و ئاڵۆزییه‌کی زۆر له گۆڕێ دایه. ئه‌گه‌ر سه‌راوه‌ردی ئه‌و چه‌مک و زاراوانه به ڕوونی دیاریی بکه‌ین ئه‌و ده‌مێ ده‌ربردن له گه‌ڵ ئاڵۆزی و لێ ڕزگار بوونی هاسانتر ده‌بێته‌وه. گه‌لۆ کاتێک ئێمه باسی " زمانی یه‌کگرتوو" ده‌که‌ین مه‌به‌ستمان چییه؟ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌وه زمانێکی یه‌کگرتووی قسه پێکردن و پێوه‌ندی زاره‌کی بێ، ئه‌وه قه‌ت پێک نایه و باس کردنیشی جگه له به فیڕۆ دانی کات و وزه‌ی ڕووناک‌بیری چیدیکه‌ی لێ شێن نابێ، گه‌لۆ ده‌کرێ به بیر دابێ ڕۆژێک له ڕۆژان خه‌ڵکی به‌ری مێرگان وه‌کوو کوردیی خۆراسانێ بدوێن؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له " زمانی یه‌کگرتوو" زمانێکی نوسینی وه‌کوو یه‌ک بێ که هه‌موو کوردێکی خوێنده‌وار پێی بخوێنێته‌وه و پێی بنووسێ ، ئه‌وه‌ش ده‌ست نادا. هۆیه‌که‌شی ئاشکرایه، باوه‌کوو کوردی له شوێنێک زمانێکی ده‌وڵه‌تییه، له جێیه‌کی دیکه هێشتا نکووڵی له بوونی ده‌کرێ. ئێمه ده‌زانین له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه و پاوان بوونیش و ، سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی سیستمی په‌روه‌رده به‌لانی که‌مه‌وه له جوگرافیای سێ ده‌وڵه‌تی که کوردی تێدا ده‌ژین ڕێگه‌ی نه‌داوه ئه‌و زمانه ببێته زمانی خوێندن، به‌ڵام له به‌ر خۆڕاگری و به‌ربه‌ره‌کانی کوردان و گه‌شه‌ی خۆ وشیارییان زمانه‌که ماوه‌ته‌وه. پڕۆسه‌ی نووسینی کوردی له به‌شی جیاوازی کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش به ڕێباز و ڕێچکه‌ی جیاواز دا ڕۆیشتووه و ئێستا له هه‌ڵکه‌وتێکی ئاوا داین که له گه‌ڵ دوو سته‌ندارد، که هێشتا پێڤاژۆی ته‌واو دامه‌زرانیان کۆتایی نه‌هاتووه ڕووبه‌ڕووین و ڕه‌وتی نووسین و به‌ره‌و سته‌ندارد چوونی چه‌ند شێوازی دیکه‌ش که زۆربه‌ی ده‌کارهێنه‌رانیان له ڕوانگه‌ی هه‌ستی به‌سترانه‌وه‌ی ئێتنیکییه‌وه خۆیان به کورد دا ده‌نێن و له ده‌ره‌وی خۆیان واته کورده‌کانی دیکه‌ش ئه‌وان به کورد داده‌نێن و وه‌ک کورد ده‌یانناسن، به‌ڕێوه‌یه. به بۆچوونی من ئه‌وه ڕه‌وتێکه نه بڕیاری سیاسی ده‌توانێ پێشی پێبگرێ و نه گه‌شانه‌وه، په‌ره‌سه‌ندن و خۆ گرتنیشی هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ ناسێنه [ پێناسه] ی کورد ساز ناکا. ئێستا تێکنیکی تێکه‌ڵاویی و دانوستاندن ئه‌وه‌نده په‌ره‌گیر بووه سنوور مانایه‌کی ئه‌وتۆیان نه‌ماوه.
هاوڵاتی : ئایا ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌ربکه‌وێ و زمانی کوردی له باشوور به پێی ئه‌م پڕۆژه‌یه ستانده‌رایز بێ، چ کاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر زمانی پارچه‌کانی تری کوردستان به تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵات ؟
حه‌سه‌نی قازی : ئه‌وه پڕۆژه نییه، به‌یامێکه داوا ده‌کا لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان به بڕیارێکی سیاسی ڕابگه‌یێنن فڵانه شێواز [ دیاره ده‌بێ مه‌به‌ستیان له نووسین و خوێندن دا بێ ] بکرێته ڕه‌سمی. هه‌ڵبه‌ت کوردیی نێو هڕاست ( کرمانجیی خواروو ، سۆرانی ) یان هه‌ر نێوێکی دیکه‌ی به باڵا ببڕین زۆر له مێژه پڕۆسه‌ی به‌ره‌و سته‌اندارد چوونی له سه‌ر بنه‌مای کوردیی بابانی ده‌ستی پێکردووه و ئێستا له به‌ره‌که‌تی ڕووخانی ڕێژیمی سه‌دام و پێک هاتنی ده‌سته‌ڵاتی کوردی له به‌شێکی گه‌وره‌ی کوردستانی عێراق و سه‌رهه‌ڵێنانی به ده‌یان ده‌زگای تێلێڤیزیۆن، ڕادیۆ وسه‌دان ڕۆژنامه و گۆوار ئه‌و پڕۆسه‌یه خێراتریش بووه.
هه‌ر هه‌مان ڕه‌وت له به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیشدا، دیاره له ئاستێکی دیکه‌دا به‌ڕێوه‌یه . له‌مه‌ڕ کوردستانی ترکییه، وا بزانم تێلێڤیزیۆنی مانگیله له خێراتر کردنی ڕه‌وتی به سته‌ندارد بوونی زمانێکی قه‌ده‌غه دا ده‌وری سه‌ره‌کی گێڕاوه. وه‌ک ده‌زانی ئێستا باس له‌وه ده‌کرێ ، ده‌وڵه‌تی ترکییه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که هێشتا به فه‌رمی ددانی به هه‌بوونی نه‌ته‌وه‌ی کورد و زمانی کوردی دا نه‌هێناوه، کاناڵێکی مانگیله به زمانی کوردی وه‌ڕێ بخا. ئه‌گه‌ر ئه‌وه سه‌ربگرێ و به سه‌میمییه‌ته‌وه بکرێ ،ده‌شێ له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و کوردییه‌ی له‌لایه‌ن به‌درخانییه‌کانه‌وه پێش خراوه و له‌و 25 ساڵه‌ی ڕابردوو دا گه‌شه و نه‌شه‌یه‌کی زۆری به خۆیه‌وه دیوه به‌ڕێوه بچێ.
ئاشکرایه به‌شه‌کانی کوردستان وه‌ک چۆن له هه‌موو بواره‌کانی ژیان دا کارلێکه‌رییان له سه‌ر یه‌کدی هه‌یه، له بواری زمانیشدا هه‌یانه. پێوه‌ندیی کولتووری و زمانی کوردستانی عێراق و کوردستانی ئێران پێشینه‌یه‌کی کۆنی هه‌یه.له‌و سی چل ساڵه‌ی دواییدا زمان و کولتووری فارسیش جا به چاک و خراپییه‌وه _ دیاره نه‌ک به ڕێگه‌ی ئه‌و کوردییه‌ی له کوردستانی ئێران پێی ده‌نووسرێ یان ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌وێن و له کوردستانی عێراق ده‌ژین و ده‌نووسن _ شوێنپێی خۆی کردووه‌ته‌وه، ئه‌ی ئه‌وه نییه ڕۆژنییه له ڕۆژنامه‌کاندا چاوت به ده‌یان "گه‌را" و " گه‌رایی " نه‌که‌وێ که له وشه‌کان هاڵاون. بێتوو له هه‌رێمی کوردستانی عێراق شێوازێک له شێوازه‌کانی کوردی به بڕیاری سیاسی دابسه‌پێندرێ کاردانه‌وه‌ی زۆر خراپی له سه‌ر به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش ده‌بێ.
هاوڵاتی : نه‌بوونی زمانێکی یه‌کگرتوو له درێژخایه‌ندا چ کاریگه‌رییه‌کی ده‌بێت له سه‌ر گه‌شه‌کردنی لایه‌نه‌کانی تر وه‌ک ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی و کولتووری کۆمه‌ڵگای کوردی؟
حه‌سه‌نی قازی : نه‌بوونی "زمانێکی یه‌کگرتووی نووسین" نه له کورت خایه‌ن و نه له درێزخایه‌ندا کارگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی له سه‌ر گه‌شه کردن یان سست کردنه‌وه و داهێزانی هیچکام له‌و بوارانه نییه که تۆ ئاماژه‌ی پێده‌که‌ی. له بازاره‌کانی سه‌ر سنوور و ده‌ستاووده‌ست کردنی که‌لو په‌ل و ئاڵشو وێرش دا له‌وانه‌یه هاوکات چه‌ند زمان ده‌کار بکردرێ – دیاره ئه‌گه‌ر تۆپبارانه‌کانی ئێران و هێرشه‌کانی ترکییه چه‌ت له‌و پێوه‌ندیانه نه‌خا- وه‌کوو تر له‌جوگرافیای کوردستانی عێراق دا له به‌ر گه‌شه کردنی ئامرازه ڕاگه‌یه‌نه‌ره گشتییه‌کان و ده‌ره‌تانی پێوه‌ندی خێرا ئاخێوه‌رانی هه‌موو شێوازه‌کان له بارودۆخی ئاساییی دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌یه هه‌م شێوازی مه‌ڵبه‌ندی خۆیان پێش بخه‌ن و هه‌م له گه‌ڵ شێوازه‌کانی دیکه دا ناسیاوی په‌یدا که‌ن. ئه‌و خه‌ڵکه تا ئێستا له نه‌بوونی " زمانێکی یه‌کگرتوو " دا هه‌ر هه‌بوون و هه‌ر ده‌شمێنن.
هاوڵاتی: گرنگترین فاکتۆره‌کان چن بۆ ستانده‌رایز کردنی زمانی کوردی ؟ و له باشووری کوردستان ده‌بێت چ شێوه‌زارێکی زمانێکی ستانداردی کوردی دروست بکرێ ؟
حه‌سه‌نی قازی : وه‌ک پێشتر باسم کرد پێڤاژۆی سته‌ندارد بوونی کرمانجی به‌پێی ئه‌و ڕێوشوێنه‌ی میر جه‌ڵادت به‌درخان به بناخه داڕێژی وه‌حیساب دێ، گه‌لۆ له ناوچه‌ی بادینانی کوردستانی عێراق چی لێده‌رده‌چێ جارێ به لێبڕاوی له سه‌ر دوان و حوکم له سه‌ر دانی له جێی خۆیدا نییه ( به له‌به‌رچاو گرتنی جیاوازی ڕێنووس)، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه دابڕانی ئه‌و شێوازه کرمانجییه‌ی له بادینان قسه‌ی پێده‌کرێ وپێی ده‌نووسرێ و له ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ده‌کار ده‌کردرێ له ڕه‌وتی گه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و شێوازه کوردییه‌ی له کوردستانی ترکییه یان له هه‌ر جێیه‌کی به‌و شێوازانه قسه ده‌کرێ و ده‌نووسرێ نالوێ و له بواری کۆمه‌ڵناسی زمانه‌وه تێکۆشانێکی دواکه‌وتووانه‌یه. گه‌شه‌ی سته‌نداردی کوردیی سۆرانی له‌به‌ر ده‌کار کردنی ڕێنووسێکی هاوبه‌ش له کوردستانی عێراق و ئێران گرفتی که‌متره. وه‌ک باسم کرد ئێستا وه‌کوو سه‌ره‌تایترین مافی مرۆ به شێوازی خۆ نووسین له نێوئاخێوه‌رانی هه‌ورامی و دملی یان زازایی ش دا به‌ڕێوه‌یه و هه‌روه‌ها کوردیی که‌لوڕی( وه‌کوو ناوێکی گشتگیر بۆ شێوازی ئاخاوتنی کورده‌کانی کرماشان و ئیلام و فه‌یلییه‌کان). ئێستا له کوردستانی عێراق له هه‌موو جێیه‌کی دیکه زیاتر ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی ڕێک پێدانی ئه‌و بابه‌تانه هه‌یه و ئه‌من له‌و باوه‌ڕه دام ئه‌گه‌ر به‌دوور له هه‌ست و کوڵی ناوچه‌گه‌ری و به دوور له شه‌ڕه‌فڕ و ده‌مارگیری ده‌زگایه‌کی پسپۆڕ دابمه‌زرێ ده‌توانێ له که‌شوهه‌وایه‌کی دێمۆکراتیک دا ،به ڕێزگرتن له جیاوازی و په‌ژراندنی پێڤاژۆی سته‌ندارد بوون ( بوونه‌کان) هه‌ڵسه‌نگێنێ و به‌ره‌و پێشی به‌رێ و به به‌رده‌وامی ئاکامی لێکۆڵینه‌وه و کاره‌کانی بڵاو بکاته‌وه . ئه‌گه‌رئه‌وه بکرێ کورد ده‌بن به یه‌ک له پێشڕه‌وانی پارێزه‌رانی زمانانی ژێر مه‌ترسی له ئاستی جیهانیدا.
ده‌مه‌وێ ئاماژه به پنکتێکی دیکه بکه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به بڕوای من پاراستنی هه‌ورامی و کرمانجی و که‌ڵوڕی له کوردستانی عێراق باشترین شێوه‌یه بۆ هه‌بوونی ته‌بایی کۆمه‌ڵایه‌تی له بواری زمانی دا و یه‌کێتی ئازادانه‌ی هاوژینی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له کوردستانی عێراق دا ده‌ژین پته‌وتر ده‌کا. کێشه‌ی زمان هه‌ر تایبه‌تی ئی بارودۆخی کوردستان نییه. له مێژووی زاندراو و ناسراوی به‌شه‌ری دا بووه و هه‌ر ده‌بێ، له‌و جێیانه‌ی به‌ڕێی دێمۆکراتیک دا یه‌كلا کراوه‌ته‌وه ئاستی ڕووناکبیریش زیاتر گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
هاوڵاتی : ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتووه که زمانی کوردی خۆی له ڕێنووسی زمانی فارسی و عه‌ڕه‌بی جیا بکاته‌وه؟
حه‌سه‌نی قازی: زمانی کوردی وه‌کوو هه‌موو زمانه زیندوویه‌کانی سه‌ر ئه‌م کوره‌ی خاکییه ده‌کرێ به هه‌موو ئه‌و خه‌تانه‌ی [ ڕێنووس] که بۆ ده‌ربڕێنی ده‌نگه‌کانی زمان نیشانه‌یان هه‌یه بنووسرێ. له ڕوانگه‌ی زمانناسییه‌وه هیچ خه‌تێک له خه‌تێکی دیکه باشتر یان پیرۆزتر نییه. ڕه‌وتی مێژوویی وای کردووه کورده‌کان بۆ نووسین له سه‌رده‌مانی تازه دا هه‌ر نه‌بێ سێ سیستمی ئه‌لفوپێتکه ده‌کار بکه‌ن، دیاره ئێستا نووسینی کوردی به خه‌تی کریلی له دوای هه‌ڵوه‌شانی سۆڤییه‌تی جاران له کورتێی داوه.
ئه‌گه‌ر کرابا هه‌موو کورد له سیستمی خوێندن و په‌روه‌رده دا یه‌ک ڕێنووس به‌کار بهێنن ئه‌وه تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له گێره و کێشه‌ی لابه‌لای که‌متر ده‌کرده‌وه. به‌ڵام جارێ ئه‌وه ده‌ست نادا، بێتوو ،ده‌ره‌تانی گۆڕینی خه‌ت له عێراقی عه‌ڕه‌بی مه‌یسه‌ر بێ ئه‌و ده‌می ئه‌وه له کوردستانی عێراقیش ده‌گونجێ،و به بێ ئه‌مه ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان بێ له‌به‌رچاوگرتنی گشت ئه‌و بوارانه‌ی به عێراقی ده‌به‌ستێته‌وه شان بداته به‌ر ئاڵ‌و گؤرێکی ئه‌وتۆ، ئه‌وه هه‌نگاوێکه سه‌رکه‌وتوو نابێ.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌گه‌رچی خه‌ت به‌شێکی زاتی نییه له زمان به‌ڵام عاده‌ت و ده‌ق پێ‌گرتن له ڕه‌وتی خوێندنه‌وه دا کاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه. یه‌ک له زمانناسانی هه‌ره دیاری ئێرانی هاوچه‌رخ له دیدارێکماندا ده‌یگوت، ئه‌گه‌رچی ده‌زانم ده‌زگای ڕێنووسی فارسی هه‌نووکه که‌مایه‌سی زۆره،وهێندێک له ده‌نگه‌کان له کری وشه دا نیشانه‌یان نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیوانی حافز بهێنرێته سه‌ر خه‌تی لاتینی و به‌و ڕێنووسه بیخوێنمه‌وه پێم وانییه ئه‌و چێژه‌ی لێ وه‌رگرم که به‌خه‌تی ئێستا لێی وه‌رده‌گرم. دیاره ئه‌وه عاده‌تی خوێندنه‌وه‌یه‌هه‌ڵبه‌ت ڕێگرێکی قانوونیش له گۆرێدایه، له ئێران و سوورییه و ترکییه له دووی یه‌که‌میان خه‌تی عه‌ڕه‌بی ( ئارامی) و له‌ویدیکه‌یان خه‌تی لاتینی ڕێنووسی ڕه‌سمینه و گۆڕانی ئه‌وه‌ش واته، له ئێران و سووریه وه‌خۆ کردنی ئه‌لفوبێی لاتینی و له ترکییه بادانه‌وه سه‌ر خه‌تی عه‌ڕه‌بی سه‌رده‌می عوسمانی وا بزانم جارێ ئه‌وانه ده‌ست ناده‌ن. ئه‌ی چ که‌رده‌ن؟ به بۆچوونی من ئه‌و ڕێنووسانه هه‌ردووکیان که له ده‌ستپێکی ده‌کارکردنیانه‌وه بۆ نووسینی کوردی زۆر ئاڵ‌و گۆڕیان تێدا کراوه هه‌ن و جارێ ده‌شبن ، به‌ڵام نووسه‌ران و به تایبه‌تی ڕۆژنامه‌نووسان و کڕێکارانی ڕاگه‌یاندن به که‌لک سه‌ندن له پێشکه‌وتنی تێکنیکی ده‌توانن بۆ وێنه ئه‌وه‌ی به کوردیی نێوه‌ڕاست و به خه‌تی عه‌ڕه‌بی نووسیویانه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌که‌یان بگه‌یه‌نه ژماره‌یه‌کی به‌ربڵاوتر له خوێنه‌ره‌وان، ڕای گوێزنه سه‌ر ئه‌لفوپێتکه‌ی لاتینیش. وه‌ک ده‌زانی ئێستا ژماره‌یه‌کی به‌ربڵاو له کورده‌کان ، سه‌ڕه‌ڕای سانسور له هێندێک شوێن و بڕووسکه بڕان له جێی تر و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕۆژانه ئینترنێت به‌کارده‌هێنن. زۆر که‌سی که به کوردیی نێوه‌ڕاست ده‌نووسن له‌وانه‌یه قه‌ت ماوه‌یه‌کی کورتیشیان بۆ نووسینی کوردی به خه‌تی لاتینی ته‌رخان نه‌کردبێ و ڕه‌نگه یه‌که‌مجار له ئینترنێت دا ئه‌مه‌یان به تاقی کردبێته‌وه و له پڕ ده‌بینن زۆر به‌چاکی ده‌کرێ کوردیی نێوه‌ڕاست به خه‌تی لاتینیش بنووسرێ. ئێستا برایه‌کی هێژا له وڵاتی بریتانیا دوای تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر توانیویه به ئاڵوگۆڕێکی که‌مه‌وه له ئه‌لفوپێتکه‌ی به‌درخانی دا نووسینی کوردی به خه‌تی لاتینی له تۆڕی ئینترنێت دا له‌گه‌ڵ سته‌ندارده نێونه‌ته‌وایه‌تییه‌کان بگونجێنێ و نێوی ناوه " ڕێنووسی یه‌کگرتوو". وا بزانم ئه‌وه‌ش ئاسانکارییه‌کی تێکنیکی بێ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی بیانه‌وێ له ئینترنێت دا بۆ نووسینی کوردی ڕێنووسی لاتینی ئاڵوگۆڕکراو ده‌کار بکه‌ن.
هاوڵاتی: له سه‌ر بۆچوونی د.ئهمیرحهسهنپوور که کوردی زمانێکی جووت ستاندارده و ئه‌گه‌ر قه‌رار بێت بکرێته تاقه ستاندارد و زمانی سۆرانی وه‌ک زمانی فه‌رمی دابنرێت کێشه و ناکۆکی زیاتر ده‌بێت پڕۆسه‌ی جیابوونه‌وه خێراتر ده‌کات، ئێوه ڕاتان چیه سه‌باره‌ت به‌م بۆچوونه؟
حه‌سه‌نی قازی: کتێبه‌که‌ی به‌ڕێز حه‌سه‌نپوور به‌ناوی ' ناسیۆنالیزم و زمان له کوردستان 1985-1918 ' له ساڵی 1992 له ئه‌مریکا بڵاو بووه‌ته‌وه. ئه‌م کتێبه تێزی دوکتورایه‌که‌تی که له ساڵی 1989 دا پێشکێشی زانکۆی ئیلینۆی کردووه له ئووربانا- شه‌مپه‌ین. له‌و کتێبه دا وه‌ک له ناوه‌که‌یه‌وه ده‌رده‌که‌وێ مێژووی 67 ساڵ بار‌و دۆخ و پێشوه‌چوونه‌کانی زمانی کوردی تاوتوێ کراوه. نووسه‌ر به پاڵپشتی لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و که‌ره‌ستانه‌ی که به ساڵان به شێنه‌یی و به له سه‌ره‌خۆییه‌کی بێوێنه کۆی کردوونه‌ته‌وه، به‌و ئاکامه گه‌یشتووه کوردی زمانێکی جووت – سته‌ندارده. دیاره سه‌باره‌ت به سۆرانی ماده و که‌ره‌سته‌ی زیاتری له به‌رده‌ست دابووه و ده‌ڵێ زمانی نووسینی کوردیی سۆرانی له سه‌ربناخه‌ی بن له‌هجه‌ی سلێمانی فرچکی گرتووه. دیاره باسی ئه‌و جیاوازیانه‌شی کردووه که بۆ وێنه له نێوان شێوازی بابانی و موکری دا هه‌ن. له‌و کتێبه‌دا باسی هه‌ورامی و دملی [زازایی] ش کراوه. به‌ڵام دوو کۆمه‌ڵه گه‌وره‌تره‌که‌ی شێوازه کوردییه‌کان واته کرمانجی و سۆرانی زیاتر که‌وتوونه به‌ر باس. دیاره دواتر مامۆستا حه‌سه‌نپوور له ساڵی 1998 باسێکی زۆر چاوڕاکێشیشی سه‌باره‌ت به هه‌ورامی به نێوی : ' ناسێنه [ پێناسه]ی هه‌ورامی ئاخێوه‌ران: به‌رته‌ک له مه‌ڕ تێئۆری و ئیدێئۆلۆژی زمانناسیی به‌راوه‌ردکارانه' بڵاو کردووه‌ته‌وه و به درێژیی وڵامی مه‌کێنزی و که‌سانی دیکه‌ی داوه‌ته‌وه که هه‌ورامی له شێوازه‌کانی دیکه‌ی کوردی داده‌بڕن.
کتێبه‌که‌ی حه‌سه‌نپوور تا ئێستا به کوردی وه‌رنه‌گێڕدراوه و تا ئه‌و جێیه‌ی من بزانم ته‌نێ هێندێک بیروڕا سه‌باره‌ت به چه‌مکی ناسیونالیزم له‌و کتێبه‌دا باس و گه‌نگه‌شه‌ی له سه‌ر کراوه. ئه‌و سه‌ره‌تایه بۆ ئه‌وه‌بوو بلێم هه‌ڵویستی کاک ئه‌میر له‌مه‌ڕ جووت – سته‌نداردی به پاڵپشتی لیکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌یه نه‌ک زه‌وقی که‌سی یان به‌سترانه‌وه‌ی ئێتنیکی.
ئه‌من زۆری پێگهشامهوه که چه‌ند ڕۆژ دوای نووسینه‌که‌ی به‌ڕێزیان له وێبنووسی "ڕوانگه" و چه‌ند ماڵپه‌ڕ و ڕۆژنامه‌ی دیکه دا، 'ئێکه‌تیا نڤیسه‌رێن کورد – تایێ دهۆکێ ڕایانگه‌یاند: ده‌رباره‌ی ناڤه‌رۆكا "په‌یامێ" وئه‌و پرس و نیگه‌رانیا تێدا هاتیه خویا كرن ژی، ژ نه‌بوونا تاكه زمانێ ستاندارد، ئه‌م دیتن وبۆچوونێن ئه‌كادمی و زمانزانێ هێژا د.ئه‌میر حه‌سه‌نپووری یێن کو د نڤیسارا خۆ دا:- " کوردی وه‌ک زمانێکی جووت – ستاندارد" به‌لاڤ کرین، ب باشترین،زانستیترین و ئه‌بجه‌کتیڤترین به‌رسڤ دزانین و ب ته‌واوی پشته‌ڤانی لێ دکه‌ین و نه‌فه‌سا وی یا زانستیانه و دلسۆزی و هه‌ستێ وی ب به‌رپرسیاریێ وه‌کی چیایێن کوردستانێ به‌رز رادگرین... ب هیڤیا ئه‌و دیتن و بۆچوون ببنه شنگسته‌یێ هه‌ر دانوستاندنه‌کێ ل ڤی بابه‌تی."
ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی دیکه‌یه که چۆن تێکنۆلۆژی ده‌توانێ وا به خێرایی په‌یامێکی خێرخوازانه له باشووری کاناداوه بگه‌یێنێته باشووری کوردستان. به بۆچوونی من ئه‌و ڕه‌وتی سته‌ندارد بوونه جارێ به‌رده‌وامه ، هه‌م هه‌ورامی و هه‌م دملی [زازایی] ئێستا له‌و رێبازه دان که نۆڕمی له مه‌ڕ خۆیان له زمانی نوسین دا رێک پێبده‌ن.
هاوڵاتی : ڕاگه‌یاندنه‌کانی باشووری کوردستان له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه کێشه‌یان زۆره و تا ئێستاش هیچ یه‌ک له ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن نه‌یانتوانیوه که شێواز یان ستایلێکی تایبه‌ت دروست بکه‌ن. بۆ دروست کردنی شێوازێکی تایبه‌ت بۆ نووسین له ڕاگه‌یاندنه‌کاندا ده‌بێت چ بکرێت؟
حه‌سه‌نی قازی: ئه‌وه پرسیارێکی زۆر به جێیه. ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کان و به‌تایبه‌تی دا‌و وده‌زگای ده‌سته‌ڵاتدار که بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان زمانی کوردی ده کار ده‌که‌ن ده‌بێ ئه‌وه‌یان له به‌رچاو بێ ئێستا کوردی له باری قانوونییه‌وه زمانێکی ده‌وڵه‌تییه و پێویسته به لێپرسراوی و به زاناییه‌وه پێوه‌ی بچارێن. ڕاسته به پێی قانوونی بنچینه‌یی عێراق به‌ندی سێیه‌می ماده‌ی 4. ' له دام‌و ده‌زگا فێدرالییه‌کان له هه‌رێمی کوردستان 'دا ده‌بێ ' هه‌ر دوو زمانه‌که به کار بهێندرێت ' به‌ڵام، هیچ پێویست ناکا کوردی بخرێته په‌رواێزی زمانی عه‌ڕه‌بییه‌وه. ئه‌من چه‌ند جارێک گوێم له گه‌نگه‌شه و باسه‌کانی پارلمانی هه‌رێم هه‌ڵخستووه، بۆ گه‌ڵاڵه کردنی پێشنیارێکی قانوونی دێنن به عه‌ڕه‌بی دایده‌ڕێژن و دوایه ده‌یکه‌نه کوردی. له کاتێک دا ئه‌و کاره ده‌بێ به پێچه‌وانه بێ. با داڕشتنی بیر‌و ڕا به کوردی بێ و خۆمان ڕابهێنین. پاش ئه‌وه‌ی زمانی کوردی [واته کوردیی بادینی، سۆرانی،که‌لوڕی و هه‌ورامی ] گه‌یوه‌ته ئاستی زمانێکی ده‌وڵه‌تی، له لایه‌ن ئاخێوه‌رانیشیه‌وه له بواری ڕه‌سمی دا پێویسته ئه‌و گرینگییه‌ی پێبدرێ.
ده‌شێ پلاندانانی زمانی که بوارێکی گرینگی زمانناسییه، له پڕۆسه‌ی به سته‌ندارد بوون دا له لای ئێمه زۆری بیر لێنه‌کرابێته‌وه. ئه‌من باش نازانم گه‌لۆ له میدیاکاندا [ میدیای ده‌نگ و ڕه‌نگ و چاپکراو] هه‌ڵوه‌ژێر یان بژارکاری زمانی هه‌ن یان نا؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه هه‌بێ و به کرده‌وه ئامۆژگاری و بۆچوونی که‌سانی ئه‌وتۆ له‌به‌رچاو بگیرێ و پیاده بکرێ ئه‌وده‌می کۆکردنه‌وه و رێکپێدانی ئه‌و زمانه‌ی ده‌کارده‌کرێ زۆر جوانتر ڕۆده‌نیشێ. لێره‌دا ده‌توانم پێشنیارێک بهێنمه گۆڕێ ڕؤژنامه‌که‌ی ئێوه ده‌توانێ بانگه‌وازێک ده‌رکا و له سه‌ر نووسه‌ران و هه‌ڵوه‌ژێرانی زمانی چه‌ندین ڕۆژنامان بگێڕێته‌وه و دوای گه‌نگه‌شه و سه‌نگ و سووک کردن هه‌موو له سه‌ر ئه‌وه ڕێک که‌ون بۆ وێنه؛ نێوی پێته‌خته‌کانی جیهان چۆن بنووسن.هه‌مووان به‌رعۆده بن ئه‌وه‌ی رێکه‌وتنی له سه‌ر کراوه پێره‌وی بکه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بکرێ واته کاری به‌کۆمه‌ڵی به پلان له سه‌ر زمان، پرۆسه‌ی سته‌ندارد کردن زووتر ڕۆده‌نیشێ. کارێکی ئه‌تۆ ده‌کرێ له لایه‌ن ئه‌و ڕۆژنامانه‌ش ڕا بکرێ که به کوردیی بادینی بڵاو ده‌بنه‌وه. دیاره زمانی تێلێڤیزیۆن و ڕادیۆش که زیاتر زاره‌کییه بڕێک جیاوازه. بێژه‌ر، و پێشکێشکار وئاماده‌کارانی به‌رنامه ده‌کرێ پێڕه‌وی له پێوه‌رێکی یه‌کگرتوو بکه‌ن، به‌ڵام ناکرێ له جه‌نگه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی زیندوو دا به میوانه‌که‌یان بڵێن تکایه مه‌ڵێ 'ئه‌نگلته‌را' بڵێ 'ئینگلیستان'
. من بۆ پاڵپشتی بۆچوونه‌کانم له‌م وت‌و وێژه‌دا ده‌سته‌و دامێنی چ زانایه‌کی بواری زمانی نه‌بووم به‌ڵام پێم خۆشه قسه‌کانم به گوتنی زانایه‌کی گه‌وره‌ی بواری مافی مرۆیی زمان که له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا ناسراوه و دۆستێکی نه‌ته‌وه‌ی کورده دا بکوژێنم. یای دوکتور تۆوڤێ سکوتناب – کانگاس ده‌ڵێ :" ده‌زانین په‌پووله چه‌نده له شکانهاتوو و ناسکن. ئه‌گه‌ر په‌پووله‌یه‌ک بگری و دوایه به‌ره‌ڵای که‌ی ده‌بینی ئیدی هه‌ڵنافڕێ، ئه‌توو هه‌ر به گرتنی نه‌ت هێشتووه.په‌پووله له شکانهاتوون، زمانیش هه‌ر ئاوا له شکانهاتوون و ئه‌من ده‌ڵێم هه‌ر کاتێک خه‌ڵک په‌پووله ده‌بینن ده‌بێ بیر له زمانه‌که‌ی خۆیان و له زمانی خه‌ڵکی بکه‌نه‌وه. زمانان به جوانی و به له شکانهاتوویی په‌پوولانن. ئێمه ده‌بێ حه‌ول بده‌ین پشتیوانی‌یان لێ بکه‌ین و بیانپارێزین.
حه‌سه‌نی قازی
له شاری مهاباد له عیماره‌تی پێشه‌وایی کوردستان له دایک بووه. ماوه‌یه‌کی دوور و درێژه له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌ژی
چه‌ند وشه نامه و قامۆوسی سوێدی/کوردی، سوێدی/فارسی بڵاو کردووه‌ته‌وه. له‌ساڵی 1993 کتێبی 'ئاوڕێکی تازه بۆ سه‌ر ڕێزمان ' ی زمان‌ناسی ئێرانی دوکتور محه‌مه‌د ڕه‌زای باتینی وه‌رگێڕاوه و بڵاوی کردووه‌ته‌وه. زیاتر له 50 بابه‌تی مێژوویی، کۆمه‌ڵناسی، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له زمانی ئینگلیسیه‌وه وه‌رگێڕاوه و له چاپه‌مه‌نی ده‌ره‌وه‌ی وڵات دا بڵاوی کردووه‌ته‌وه. 4 ساڵ له " ده‌زگای ده‌وڵه‌تیی کو‌لتوور"ی وڵاتی سوێد وه‌کوو پسپۆڕی کوردی و8 ساڵ له چه‌ند تێلێڤیزیۆنی مانگیله‌ی کوردی وه‌کوو ئاماده‌کار و پێشکێشکاری به‌رنامه کاری کردووه. ئێستا له سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ک بۆ کۆکردنه‌وه و تاوتوێکردنی وێنه‌کانی سه‌رده‌می کۆماری کوردستان کار ده‌کا.
1 comment:
ده‌بوو لێشت پرسیبان به پێی چ لێکدانه‌وه‌یه‌ک "هاووڵاتی" بووه‌ته "هاوڵاتی"!
سه‌باره‌ت به باسه‌که‌ش: منیش پێموایه له هه‌ل و مه‌رجی ئێستا دا به جووت ستاندارد دانانی زمانی کوردی گونجاوترین ڕێگایه، به‌ڵام له داهاتوو دا ئه‌و دوو ستانداردانه و ستانداردی دیکه‌ش که خۆیان گرت(هه‌ورامی و زازایی و...) ناچارن ڕه‌وتێکی سه‌ربه‌خۆ بپێون، چونکه تێکه‌ڵکردنیان به مه‌به‌ستی پێکهێنانی "زمانی یه‌کگرتوو" نه‌ک هه‌ر ناگونجێ به‌ڵکوو ئه‌وه‌ی هه‌شه ده‌یفه‌وتێنێ. به‌داخه‌وه کوردیش ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی نییه که وه‌ک وڵاتانی چه‌ند زمانه‌ی دیکه له سه‌ر ستاندارێک ساغ بێته‌وه. ڕه‌وتی مێژوو له ئاکامی ئه‌و کێشانه دا و به هۆی دابڕانی سیاسی و جوگڕافیایی و کولتوورییش، ئه‌و پرسیاره دێنێته گۆڕێ: ئایا ئێمه یه‌ک نه‌ته‌وه‌ین؟ له‌وانه‌یه جاران نه‌ته‌وه‌یه‌ک بووبین به‌ڵام ئه‌و ڕه‌وته‌ی پێواومانه و ده‌یپێوین قه‌ت به‌ره‌و یه‌کبوونمان نابا.
سه‌رکه‌وتوو بی!
میوان
Post a Comment