تێبینی هێندێک له‌و به‌ڕێزانه‌ی له ماڵپه‌ڕی "ڕێنێسانس" دا نووسراوه‌ی " هه‌وڵی به فه‌رمیی ناساندنی کرمانجیی نێوه‌ڕاست" یان خوێندبووه‌وه
hiwa gul
دست خۆش کاک حه‌سه‌ن قازی هیوادارم به‌رده‌وام بی له سه‌ر ئه‌م جۆره نوسینانه، به‌داخه‌وه ئه‌وانه‌ی خۆیان به ئاکادیمی و کوردی‌زان ئه‌زانن، ئه‌م زمانه به‌سه‌زمانه‌یان وه‌ها تێک داوه که ئینستیتویه‌کی تایبه‌تی ده‌ۆی وه‌ک خۆی لیبکاته‌وه.
دڵنیام کار و خزمه‌ت و نوسینه‌کانی به‌ڕیزتان که‌لینک پر ده‌کاته‌وه و له زۆر روه‌وه هه‌ڵه‌کان راست ئه‌کاته‌وه و لانی که‌م کوردی نه‌زانێکی وه‌ک من که‌لکی لێ وه‌رده‌گرێ و تێ ده‌گا و له‌به‌ر چاوانی ده‌رباز ده‌کا.
سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیت ئاواتمه، هیوا گوڵ...
شه‌بانی
زمانی فه‌رمی و یه‌کگرتووی کوردی یانی تێکه‌ڵاوێکی زانستی له هه‌موو زاراوه‌کانی کوردی و ئه‌و وشه خوازراو قۆزراوانه‌ی که له زمانه‌کانه‌کانی ده‌ر و جێرانان وه‌رمانگرتوون یان ده زمانی کوردی که‌وتوون که ئه‌وه به‌سه‌تانساڵه کورد قسه‌یان پێده‌کا و ده‌کاریان ده‌کا ئه‌گه‌ر ئێمه بێنین ته‌نیا زاراوه‌یه‌ک بکه‌ین به زمانی فه‌رمی و حکومه‌تی بۆ وێنه زاراوه‌ی سۆرانی هه‌ر چه‌ند زۆرترین کتێبه‌کان و نووسراوه‌کان و رادیۆ و تله‌ویزیۆنه‌کان هه‌ر به‌و زاراوه‌ن ، ده‌دوا ڕۆژدا ئه‌و زمانه فه‌رمییه که‌م و کوڕی لێ په‌یدا ده‌بێ چون زۆر شت هه‌ن که له هه‌ر مه‌ڵبه‌ندیک به زاراوه‌یه‌ک شتێکی پێده‌گووترێ جا ئه‌گه‌ر یه‌کیان وه‌ک وشه‌ی فه‌رمی بۆ ئه‌و شته هه‌ڵبژێرین ئه‌وانیدی ده‌ڕه‌وتی ساڵاندا له نێو ده‌چن واته ئێمه ئه‌و کاره بکه‌ین به ده‌ستی خۆمان زمانی خۆمان ده‌بڕین ئه‌و ده‌م ناچار ده‌بین په‌نا بۆ وشه‌ی داتاشراوی ناقۆڵا و یان ده‌ره‌کی وه‌ک له میانه و جه‌نگ و شه‌فاف و بازدید ، هاوسه‌ر‌گیری و مه‌رقه‌س و گوفتوگوو و پۆزش و جه‌نگاوه‌ر و جه‌نگاندن و ده‌جه‌نگن و جه‌نگین و.... هتد به‌رین که تازه ده‌ستپێکی تێک و پێکدانی زمانێک دێته گۆڕێ که لانیکه‌م ئه‌و ڕۆ قسه‌ی پێده‌که‌ین زمان به ئه‌ژماری زۆرتری وشه‌ی هاوواتا ، وێکچوو ، دژبه‌ر ده‌وڵه‌مه‌نده واته موته‌ڕادتف ، موته‌شابێه ، موته‌زاد زمانی کوردی هیندێکی فێعل هه‌ن که ده هێچ له‌و زمانانه‌ی ده‌ور و به‌ری کوردستاندا نییه وه‌ک خواردنه‌وه . هه‌ڵقوڕاندن ، هه‌ڵلووشین ، که خواردنه وه‌ک ئاو خواردنه‌وه ، ماست هه‌ڵقوڕاندن ،دۆشاو هه‌ڵقوڕاندن ، به‌ڵام کاتێکی هه‌نار ده‌خورێ ده‌ڵێین ده‌نکه‌کان هه‌ڵده‌لووشێ جا ڕه‌نگبێ هه‌ر ئه‌و فءێعلانه ده زاراواکه‌نی دیشدا ئاوا ده‌ڵه‌مه‌ند بن جا بۆیه ده‌بێ هه‌موو ئه‌و زاراوانه بۆ زمانی فه‌رمی و ده‌وڵه‌تی ڕه‌چاو بکرێن ووابێ هه‌موو له‌وه‌ی که ده‌نووسرێ یان ده‌گووترێ تێبگه‌ن ئه‌وه‌ش جارێ وا به په‌له نابێ و کاتی ده‌وێ به‌ڵام قوونه‌بانی گه‌ره‌که و ماندووی پێویسته ئه‌وه ئه‌رکی زمانه‌وانانی لێزان و لێهاتوو و بێلایه‌ن و به دوور له هه‌موو سیاسه‌تی ئه‌و حیزب ویان ئه‌م حیزب و به دوور له شوینه‌واری ئه‌و که‌س و یان ئه‌م که‌سی ده‌سته‌ڵاتدار که به کام زاراوه ده‌دوێ ،ده‌نا هه‌ر ده‌بته‌وه نه‌قلی سیاسه‌ته‌که‌مان و ده‌دواییدا له سه‌ر وشه‌ی ترخێنه که من چی پێده‌ڵێم و تؤ چی پێده‌ڵێ ده‌بته شه‌ڕی براکوژی
mawlud afand
پرۆژەی بەستاندەرایز کردنی زمانی کوردی ئەگەر بەو شێوەیە بێت کە ئێستا ئەو ئاکادیمیانە کاری لە سەر دەکەن، هەر نەبوونی باشترە بە ڕای من چۆن ئەوە لە بنەرەتدا شێوازەیکی تری پارچە پارچەکردنی زمانی کوردیە، کە هەتا ئێستاش هەر بەوشێوەیە ماوەتەوە کە بە داخەوە سیاسه‌تی بە حیزبی کردن زمانی کوردیشی گرتۆتەوە لە باشووری کوردستان، بۆیە زۆر پێێویستە کە زەمانناسانی کورد لە دەرەوە بتوانن بە شێوەیەکی زۆر ئاکتیڤ کاری لە سەر بکەن. لە کوردستان پرۆژە سه‌تاندارد کردنی زمان بە هۆی ناکۆکی لە نێوان حیزبەکانی یەکێتی و پارتی تا ئێستا هەر بە شێوەیەی خۆی پارچە ماوەتەوە بۆیە هیوادارم کە لە رۆژهەڵاتیش ئێمە دووچاری ئەو گرفتە نەبین.بۆیە ئەگەر زمانی کوردی بەو پرۆژەیەی کە ئەو زەمانناسانە پێشکەشیان کردوە زۆر جیێ تیبێنی و پێداچوونەوەیە کە هیوادارم کاک حەسەن قازی بتوانی درێژە بدات بەو تیبینییه زمانەوانییانه.
ئاگرین
ئه‌وه یه‌که‌م پێنگاڤه د پارچه بوونا گه‌لێ کورد د ناڤ خوه ده.
Hawar
كاك حه سه‌نی خۆشه ویست، ماندوو نه بیت.
به بی شك هه ر نه ته وه یه ك گه ره كه سه رنج بداته زمانه كه ی. ئه وه كه ده بێت زاراوه ی كرمانجی خۆاروو وئه ویش لقی شیخ محمووه كه ی به بێته زمانی فه رمی، كارێكی دروست نییه. لێ له گه ڵ ئه و بۆچوونه ی به ڕێزیشت دانیم كه ده بێت پاڵی لێ ده ێنه وه و بی لامانی بی گه نخێنین.
به باوه ری من كاتی ئه و ه هاتووه كه له باشووری كوردستان له بۆ پێك هێنانی زمانێكی ستاندارتی كوردیی سه رمایه گوزاری ده بێت بكرێت. پسپۆڕان و زانایان زمانی كوردی به هه موو زاراوه وبن زاراوه كان و كار به ده ستانی سیاسی و رۆشنبیران و به ڕێوه به ریی كوردیی ده بێت له و په ێوه ندیه دا بكه ونه خۆ و چار ه یك بۆ یه كلاكردنه وه ی ئه و كێشه یه بدۆزنه وه. دیاره ئێمه ی كوردی به سته زمان له هه موو بۆاره كانی ژیانی سیاسی ، كۆمه ڵایه تی، ئابووری و رۆشنبیری خۆماندا له پاشین و پێك هێنانی زمانێكی ستاندا‌رت ئێستا له هه موو وڵات و نه ته وه كانی سه ربه خۆی دنیایه دا چی كراوه و ئێمه ده توانین له ئه زموونی ئه و هه موو وڵاتانش كه ڵك وه رگرین.
نه بوونی زمانێكی یه كگرتوو له درێژ خایه ندا كاردانه وه یه كی یه كجار ناله باری ده بێت له سه ر گه شه كردنی بواره كانی ئابووریی، كۆمه ڵایه تی، به رێوه به ری و كه لتوری كۆمه ڵگای كورده واریی. بوونی زمانێكی له و چه شنه پێداویستێكی مێژوویی، كۆمه ڵایه تی و ئابووریی و نه ته وه یه. خۆ دزینه وه له و ڕاستیه و ژیستی پۆست مودێرن گرتن هیچ ده ردیه كی ئێمه ده رمان ناكا.
ئێمه ئه گه ر باوه رمان به وه هه یه كه نه ته وه یه كین، وڵاتیكمان هه یه به نێوی كوردستان و چاره نووسێكی هاوبه ش و دۆا ڕۆژیکی هاوبه ش پێكه وه گرێداوین، باشتره كه له و بازنه به ر تسك و له و ئه قڵێته سنووردارانه ی ناوچه گه ریه تی و زاراوه گه ریی و نازانم چی گه ریه تێانه خۆمان درباز بكه ێن.
ئه وه ش ئه و مانایه ناگه یه نێت كه زاراوكان ده بێت له بێن به چن. ئێستا له وڵاتانی مودێرن و پێشكه وتوویی ڕۆژئاوا دا وه ك ئاڵمان، فرانسه، هووله ند و هیتر چه ندین و چه ند زاراوه هه ن، به ڵام هه ر له په نا وانیش دا زمانی ستاندارتی خۆیان هه یه كه هه موو مرۆڤه كان پێ ده ئاخفن و كه س له گوڵی كاڵتر به ویتر ناڵێت. نموونه یه كی زۆر سه رنج راكێش له و په یوه ندیه دا وڵاتێكی وێك هووله نده كه پێم وایه زیاتر له 15 میلیون حه شامه تی هه یه. وڵاتێكی به و گچكه یه 28 زاراوه ی هه یه و ئێستا ش ئه و زاراوانه ماوه ن، به ڵام هه ر هه موو خه ڵك به زمانی ستاندارتی هووله ندی قسه ده كه ن و دێنه گۆ و ده نووسن.
جا نازانم لۆ ئێمه ی كورد ناتوانین سه ره ڕای ئه و هه موو ئه زموونه كه له و په ێوه ندیه دا هه یه دیسانه وه له گوونده كه ی خۆمان دا گیرمان كرده وه چاومان، زێن و بیرمان هه ر هه تا دانگه ی هاوسێیه كه مان بڕ ده كا و هیچ كات له توانا‌مان دا نه بووه و نییه كه كاریكی مه زن و ده ستكه وتێكی مه زنتر ده سته به ر بكه ێن.
مرۆڤ كاتێك چاو له و بێ سه ره وبه ریه و تێكه ولێكه یه له به شی زمانه وانی كوردیی دا ده كا بۆی ده رده كه وێت كه ئێستا پتر له هه میشه له باری زمانی ڕۆشنبیری و سیاسی و ئه دبی كوردیدا، پێویستیمان به یه كلا كردنه وه یه ك هه یه. ئه وه ش ته نیا ئه ركی، ڕۆشنبیران، زانایان و زمان ناسان و سیاسیه كانی كورده (ئه گه ر هه ر هه مووی ئه وانه مان هه بن) كه به په رۆشی زمانی كوردیی بن و هه وڵ به ده ن كه ڕێگایه كی گوونجاو و دروست بدۆزنه وه.
خۆ گنخاندن و ده ست ڕاگرتن ده بێته هۆی ئه وه كه ڕۆژیه ك بێت سه گ ساحه بی خۆی نه ناسێته وه. زمان به رهه مێكی ئینسانی، كۆمه لایه تی و كه لتوریه، به ڵام ڕێك و پێك كردن، چۆارچێوه پێدان و پاراستن و ده وڵه مه ندكردنی زمان پرۆژیه كی سیاسی و ڕۆشنبیریه. و كاتێك پرۆژیه ك سیاسیه، هه ڵبژارده ن دێته ئاراوێه. كاتێك سیاسه ت و هه لبژارده ن له ئارا دایه ڕاشیو و لۆژیك ده بێت كۆڵه كه كانی پێك هێنانی هه ڵبژارده نێكی سیاسی و ڕۆشنبیریی. نه ك ناوه چه گه ری و نازانم زاراویسم و بێ هه ڵویستێكی پووچ گه رایانی پۆست مودێرنیستی.
وه هه ر حاڵ كورد له هه موو بواره كاندا پێویستی به پێشكه وتن و خۆ نه هادینه كردن هه یه. له باشوور ئه و هه له ڕه خساوه و ده بێت هه موو لایه ك به شاره زایی و توانایه كی له ڕاده به در به چڕ و چاویی ده ستێك به ڕوخساریی ماڵی وێرانی كورد دا بخشێنن . ماتڵ بوون و خۆ گنخاندن كات به فیرۆن چوونه و ئاكامه كانی ئه و شێواز له كار و بیركردنه وه پڕ مه ترسییه.
له و ڕێگایه دا مرۆڤێكی وه ك كاك حه سه ن شیاویی ئه وه یه كه له ڕیزیی پێشه وه دا بێت بۆ بیركردنه وه و دۆزینه وه ی ڕێگاچاره یه كی به جی بۆ زمانه جوان و ده وڵه مه نده كه مان.
بمبوورن كه درێژ دادڕیم كرد هه ر سه ركه و توو بن.
شوانه ئومیۆ
كاك حه‌سه‌ن پاش سڵاو
هیچ له‌وه نكوڵی ناكرێ كه به‌ڕێزتان زمان ناسن. به‌ڵام نازانم ده‌زانی یا نا به‌ڕه‌سمی ناساندنی یه‌كێ له دیالێكته‌كان ته‌نها پێویستی به بڕیارێكی سیاسیه. واته زۆرێك له‌و زاراوانه‌ی زمانی كوردی خۆمان هه‌موو بنه‌ماكانی به زمانبونیان تیا ئاماده‌یه. جا دره‌نگو زوو كه‌وتوه.
حه‌سه‌نی قازی
ئه‌من به‌ش به حاڵی خۆم زۆر خوشحاڵم ده‌رفه‌تێکی ئاوا ڕه‌خساوه له مه‌ڕ ئه‌و باسه گرینگه ئاڵوگۆڕی بیر و ڕا بکرێ. به‌ڕێز هاوار له نووسینه‌که‌ی دا هێندێک بابه‌تی ورووژاندووه که پێویستییان به لێدوان و له سه‌ر ڕۆیشتنی زیاتره. به‌رله‌هه‌موو شت ئه‌من نه گوتوومه و نه نووسیومه " پاڵی لێ ده‌ینه‌وه و بی لامانێ بی گه‌نخێنین" ئه‌گه‌ر پێم وابووبا، چ حه‌وجێی ده‌کرد له‌و باره‌یه‌وه بنووسم. سه‌باره‌ت به سته‌ندارد کردنی شێوازێک یان به‌و جۆره‌ی که باس کراوه سه‌پاندنی شێوازێک به سه‌ر شێوازه‌کانی دی دا به بڕیاری سیاسی، نه‌ک هه‌ر گێره‌وکێشه‌ی زمانی که‌م نابێته‌وه، به‌ڵکوو ده‌بێته بوارێکی نوێ بۆ ساز کردنی کێشه‌ی لابه‌لا.ئه‌وه هیچ فڕی به " ژێستی پۆست مۆدێرن گرتن" یا " سه‌له‌فی " بوونه‌وه نییه. ئه‌مڕۆ بمانه‌وێ و نه‌ماونه‌وێ له سایه‌ی شۆڕشی تێکنۆلۆژیک دا، سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی ده‌سته‌ڵاتی به سه‌ر دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیدا نییه ، به‌ڵام که‌م تا زۆر به‌شێک له ئه‌فرادی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه ده‌ستیان وه ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن ڕا ده‌گا. ئه‌گه‌ر تا چه‌ند ساڵ له‌وه پێش ئاخێوه‌رانی هه‌ورامی هه‌ر ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌ده‌بییاتی کۆنینه و پاڵدانه‌وه به شێعره‌کانی "مه‌وله‌وی تاوگۆزی" ئێستا به‌و زمانه ده‌توانن تیاتر پێشکێش بکه‌ن و ده‌کارهێنانی هه‌ورامی له هه‌موو بوارێک‌دا به تاقی بکه‌نه‌وه.
له ڕاستیدا بانگه‌وازی" زمانی یه‌کگرتوو" - داوخوازێک که له‌گه‌ڵ ڕاستییه‌کانی کوردی ئاخێوه‌ران یه‌ک ناگرێته‌وه - دان ،چه‌ت تێخستن و سست کردنی ڕه‌وت و پێواژۆی گه‌شه کردنی شێوازه‌کانی کوردی یه و هیچ پێداویستی ده‌ستبه‌جێش بۆ هه‌بوونی تاکه زمانێکی ڕه‌سمیی کوردی نییه، چونکوو ئێستا زمانی کوردی وه‌کوو زمانێکی ده‌وڵه‌تی به ڕه‌سمی ناسراوه. کاک هاوار ڕاست ده‌کا تێکه و لێکه‌یی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و تێکه‌و لێکه‌یی یه به داسه‌پاندنی شێوازێک به‌سه‌ر ئه‌وانیدیدا به پێی بڕیاری سیاسی چاره سه‌رناکرێ.
وابزانم ئێستا ئه‌و که‌سانه‌ی له کوردستانی عێراق به شێوازی کوردیی نێوه‌ڕاست ده‌نووسن و بڵاو ده‌که‌نه‌وه هیچ ته‌گه‌ر و به‌رهه‌ڵستێکیان له به‌ر نییه، ده کرێ هه‌روا به‌رده‌وام بن و له هه‌مانکاتدا ڕێگه‌یه‌کیش ببیننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانیان له ناوچه‌ی " غه‌یری سۆران" یش خوێنه‌ره‌وه په‌یدا کا. پێویست ناکا داوخوازی پێشخستنی زیاتری شێوازێک له سه‌رحیسابی جوێ کردنه‌وه و یان ده په‌راوێز خستنی شێوازه‌کانی دی بێ. با ئه‌وانیش بنووسن و زمانه‌که‌یان ده‌کار بکه‌ن و پێشی بخه‌ن. ته‌نیا له که‌شوهه‌وایه‌کی کراوه و به دوور له زه‌بروزه‌نگی سیاسی و داسه‌پاندن دایه که ئاخێوه‌ران و به‌کارهێنه‌رانی هه‌موو شێوازه‌کانی کوردی هه‌ستی پێوه‌ندیی ناوکۆییان پته‌وتر ده‌بێ و به ڕێز گرتن له جیاوازییه‌کانی زمانی و سه‌لماندی ئازادیی نووسین و په‌روه‌رده به هه‌موو شێوازه‌کان ، با هه‌موو لایه‌ک تێ‌بکۆشن بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی زمان و کولتووری کوردی. له‌وباره‌یه‌وه دیسان قسه‌م پێیه !
No comments:
Post a Comment