دمه‌ته‌قه له گه‌ڵ خوێنه‌ره‌وه‌یه‌ک که ناوی خۆی ناوه 'خوێنه‌ر'، خۆی ئاشکرا ناکا و نایه‌ته ڕه‌دایێ
خوێنه‌ر
کاک حه‌سه‌ن، تۆ ره‌خنه له خه‌ڵکان ده‌گری که وشه‌ی بێگانه به‌رکار دێنن، وه‌لێ ئه‌دی کوردان ناڵین: به خاوه‌ن ئه‌وه‌نده زاراوه‌یه، په‌ندێکی وای نییه تۆ بیکه‌ت به سه‌ردێری بۆچوونه‌که‌ت نه‌ک وتاره‌که‌ت؟ هه‌روا لێت ده‌پرسم، ئه‌و رسته‌ی که سه‌ره‌تای بۆچوونه‌که‌ت نووسیوته کوردییه‌کی باشه یان من تێناگه‌م:
" له ژماره‌ی 217ی ڕۆژنامه‌دا بڵاویکردووه‌ته‌وه ویستوویه هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی نوووسراوه‌یه‌کی کورتی به‌ڕێزحه‌سه‌نپوور له‌مه‌ڕ "جووت – سته‌ندارد"بوون و چه‌شناوچه‌شنی زمانی له کوردستان به‌رپه‌رچ بداته‌وه له بن په‌رده‌ی به‌رگری له شێوازێکی که‌مایه‌تی که ئه‌و به "دایه گه‌وره"ی نێو زهد ده‌کا." وه‌ک بینینم تۆ وه‌ک پسپۆڕی زمان، قسان له‌سه‌ر نووسینی خه‌ڵکی تر ده‌نووسی، بۆیه ئه‌و رسته دوو رو درێژه ناخۆش نیه؟ ببه‌خشه ئه‌دی له‌و رسته‌یه‌دا "ڕه‌مه‌کی به زه‌ینیدا ڕابرا بێ"، رابرابێ ته‌واو؟ من هاتبێ م بیستووه به‌س ئه‌وه‌م نه‌بیستووه. ئه‌سله‌که‌ی چییه؟ ئه‌تۆش دڵگران مه‌به له خوێنه‌رانت، رسته‌ی ئاڵۆز و وشه قورست زۆرن، که پێویستیش نین وابن. دوای ئه‌م کتێبه‌ی کاک حه‌سه‌نپوور به کوردی هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر به کوردی نه‌بێ، سودی بۆ خوێنه‌ری وه‌ک ئێمه چیه که زمانی تر نازانین؟
دوای کاک حه‌سه‌ن قازی، پێت وانیه به‌شێک له نووسه‌رانی رۆژهه‌ڵات، بۆ مه‌به‌ستێکی شه‌خسی یان خۆشیرین کردن له به‌رامبه‌ر پارتی یان نازانم به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ک زمان، دژی زمانی یه‌کگرتوون؟ تکایه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به دڵ و ئه‌ندێشه‌یه‌کی کراوه بده‌وه. ئه‌گیان بۆ نموونه، ئه‌و برا دکتۆره‌ی رۆژهه‌ڵات که له دهۆک مامۆستایه، چی داوه به زمان و شه‌ڕکردن له‌سه‌ر له‌هجه‌ی باهدینی؟ چه‌ندانی تریش هه‌ن! ئه‌تۆ پێت وایه ئه‌گه‌ر برایانی باکوور له ئه‌وروپاش مندالیان بنێرن ۆ خوێندنی تورکیی، چۆن ئه‌و زاراوه ده‌کار ببێته "جووت"ی ئه‌ویتر؟ ماندوو نه‌بی.
حه‌سه‌نی قازی
به‌ڕێز کاکی خوێنه‌ر [ خوێنه‌ره‌وه]
وڵامێکی دوور و درێژم بۆ بۆچوونه‌که‌ت هه‌یه، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی لێره‌دا بڵاوی بکه‌مه‌وه پێم خۆشه ڕاسته‌وڕاست لۆخۆتی بنێرم. تکایه به‌نێونیشانی ڕێنێسانس یان ڕوانگه پێوه‌ندی بگره و ئی - مه‌یلی خۆت بنووسه تا بۆت به‌ڕێ که‌م.
ئه‌تووش ماندوو نه‌بی
ruwange@gmail.com
خوێنه‌ر
كاك قازی تۆ پێ‌و وایه ئه گه ر كوردستان سه ر به خۆ بێت، زاراوه ی كام ناوچه باشتره بۆ فه رمی بوون؟
xwenar
كاك حه‌سه‌نی قازی،
سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت. ئه‌گه‌ر بۆچوونه‌کان وڵامێکی دوور و درێژ ی لا دروست کردبێ، دیاره کاری باشم کردوه. خۆت له من باشتر ده‌زانی خوێنه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی بۆ ده‌کرێ پرسیار له نووسه‌ر بکا. من ئه‌گه‌ر پێم خۆشبێت گفتوگۆت له‌گه‌ڵ بکه‌م ئه‌وه لێره ده‌یکه‌م. وه‌ک خوێنه‌ر بۆچوونی خۆم نووسی. ئه‌ڵبه‌ته من ئه‌و بۆچونانه‌م له زۆر خه‌ڵک بیستووه که به‌شێک له نووسه‌رانی رۆژهه‌ڵات وان، منیش بڕوام به‌وه هه‌یه زۆرێک له نووسه‌رانی رۆژهه‌ڵات که دژی زمانی یه‌کگرتوو ده‌نووسن، له‌به‌ر خزمه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی و کرمانجی نیه، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌و ده‌عوه‌ت و دهعوهتکاریهیه که ئێستا له ناو پارتی باوه. هه‌قیشه ئه‌و شتانه باسبکرێن چونکه خوا به زیادی کا شتی وا زۆرن له‌و که‌یسه‌دا هه‌قه ئه‌و باسانه ئاشکرا بن نه داپۆشرێن. هه‌روا پرسیاری من له‌و رسته‌یه، بۆ من سه‌خت بوو لێ حاڵی بم. حه‌زم کرد بۆچوونی خۆت بزانم. به‌و ئومێده‌ی وڵامه‌که‌ت بۆ خوێنه‌ران به سوود بێت. ماندوو نه‌بوونت لێده‌که‌م
ئازاد گه‌رميانى
كاك حه سه ن سلا و وريز يرام كورد هه ر ده مينيت كورد ، زاره وه كانى زمانمان زورن ، بةلام زمانمان يه كه ن . محسن جوامير و ئه وانه ى وه ك ئه و هه ولى سه باندنى زاراوێك ده ده ن ، عه قليه تيان عه قليه تى ... ... ئيتر ئه و كه سانه كه هه ستى كوردايه تيان نىيه دلين به زمانى كوردى نا سوزێ، بةلام كوردى خاو ه ن فيكر و ئه زمون ودلسوز وه ك ئيوه و حه سه ن پور زورن ، با محسن جواميرش هه ر و هه ر له خه يالدا بزى،
حه‌سه‌نی قازی
کاک خوێنه‌ر [ خوێنه‌ره‌وه]
مه‌به‌ستی من له‌وه‌ی نووسیبووم به ئی.مه‌یل پێوه‌ندی بکه‌ی ئه‌وه بوو، بکرێ ڕاسته‌وڕاست هێندێک شتت بۆ ڕوون که‌مه‌وه، که له‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه دا نییه و پێویست ناکا کاتی خوێنه‌ره‌وه‌ی دیکه‌ی پێ بگیرێ. به‌ڵام وا دیاره لات په‌سنده لای من هه‌ر نه‌ناسراو بی، جا بۆیه لێره‌دا وڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ت دهدهمهوهکه باست کردوون.
ئه‌من کوا " په‌ند"م کردووه‌ته سه‌ردێری " بۆچوون" یان " وتار"ـه‌که‌م، وا دیاره به سه‌رپێی و بێ ئه‌وه‌ی ورد بییه‌وه ئه‌وه‌ت نووسیوه. ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ر دێڕی ئه‌م نووسینه داندراوه قسه‌یه‌کی کاک موحسێن جوامێره له نووسینه‌که‌یدا که به عه‌ره‌بی نووسیویه و بۆ پاڵپشتی ئیدیعاکانی وای داناوه ئه‌گه‌ر به عه‌ڕه‌بی بینووسێ خه‌ڵک پێیانوادهبێ قسه‌یه‌کی "پیرۆزه" و لێی ده‌کڕن. من قسه‌ی خۆییم به خۆی فرۆشتووه‌ته‌وه و ده‌رمخستووه که گه‌ڵه‌گایی زمانی ده‌گاته ئه‌وه‌ی کورده‌کان "یخربون بیتهم بایدیهم" .وابزانم تێگه‌یشتن له‌وه ئاسته‌م نییه. پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌توو ئه‌وه‌ی من نووسیومه به "بۆچوون " یان "وتار" دابنێی هیچ له نێوه‌رۆکی ئه‌و قسه‌یه ناگۆڕی که به کورت و کرمانجی کردوومه. جه‌نابت نێوی بنێ " بۆچوون ". خۆ من لێره "به‌یتی بله" ی ناڵێم هه‌تا درێژ دادڕێ بکه‌م. دڵنیام نه جه‌نابت و نه که‌سی دی، ده‌توانێ نکووڵی له ڕاستینه‌ی هه‌بوونی جیاوازی زمانی و فره سته‌نداردی زمانی له کوردستان دا بکا. بۆ ئه‌وه‌ی کوردییه‌ک "باش" بێ یان "خراپ" ئه‌و که‌سه‌ی نووسیویه خۆ ناکرێ خۆی بڕیار بدا. بۆم هه‌یه لێت پرسم كێهه ڕسته؟ ئه‌وه‌ی ئه‌توو سه‌رکۆنه‌ت کردووه یه‌ک ڕسته نییه، به‌ڵکوو چه‌ندین ڕسته‌ن که به نیشانه‌ی خاڵبه‌ندی به‌یه‌که‌وه به‌ستراون و یه‌کیان ئه‌وی دی ته‌واو ده‌کا باپێت بڵێم چۆن:
1- باسه‌که به ناساندنی نێوی نووسینه‌که‌ی جوامێر و شوێنی بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌ست پێده‌کا
2- پوخته‌ی ئامانجی وی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه و نکووڵیکردن له فره سته‌نداردی زمانی له کوردستان دیاری کراوه
3- کوتراوه بۆیه ئه‌وه ده‌کا شێوازی که‌مایه‌تییه‌ک له ئاخێوه‌رانی کوردی که نێوی "دایه‌گه‌وره"ی لێناوه به سه‌ر شێوازه‌کانی دیکه دا بسه‌پێنێ.
ئه‌و سێ پنکته هاوپێوه‌ندن و به چه‌ند ڕسته له بڕگه ( پاراگراف) یه‌کدا داڕێژراون و وه‌کوو کوتم به نیشانه‌ی خاڵبه‌ندی به‌یه‌که‌وه گرێ دراون. چاوگی "ڕابردن" و "هاتن" له دۆخێکی ئاوا دا هه‌ردووکیان به کار ده هێندرێن،مرۆ له بری ئه‌وه‌ی بنووسه " به زه‌ینم دا ڕابرد" ده‌کرێ بشنووسێ " به زه‌ینم دا هات" و خوێنه‌ره‌وه‌ی کورد به یه‌ک مانا لێیان تیده‌گا.
من به‌ش به حاڵی خۆم هه‌رکه‌س ڕسته‌ی ئاڵۆزم بۆ ڕاست کاته‌وه سپاسیشی ده‌که‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بییه‌وێ ئه‌وه بکاته بیانوو بۆ ئه‌وه‌ی شتێکی دیکه بڵێ ، وه‌نه‌بێ لێی بێده‌نگ بم. بۆ په‌ژراندن و سه‌لماندنی قسه‌ی حه‌ق سه‌رم پێوه نییه و هیچ هۆیه‌ک نییه دڵگران بم.
ڕاست ده‌که‌ی ئه‌و خوێنه‌ره‌وانه‌ی ئینگلیزی نازانن ناتوانن لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی مامۆستا حه‌سه‌نپوور بخوێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه به هیچ جۆر له نرخی ئه‌و کاره گه‌وره‌یه که‌م ناکاته‌وه. به ده‌یان کتێب و مه‌لاکاری به نێوه رۆکی کوردیش هه‌ن وه‌رنه‌گێڕدراونه‌ته سه‌ر هیچ زمانێک، گه‌لۆ که‌سێکی که کوردی ناخوێنێته‌وه ده‌کرێ بڵێ بێ که‌لکن ؟
دوایه پرسیارێکت له من کردووه، وه‌نه‌بێ به جێ بێ، ده‌نووسی: " پێت وانیه به‌شێک له نووسه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات، بۆ مه‌به‌ستێکی شه‌خسی یان خۆشیرین کردن له به‌رامبه‌ر پارتی یان نازانم به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ک زمان ، دژی زمانی یه‌کگرتوون؟" ئه‌من نازانم مه‌به‌ستت له‌و پرسیاره له من چییه؟ من ده‌توانم به‌رگری له قسه‌ی خۆم بکه‌م و له سه‌ر بۆچوونی ئه‌و که‌سانه بکه‌مه‌وه که‌له‌و باره‌یه‌وه وه‌ک ئه‌وان بیر ده‌که‌مه‌وه و به له به‌ر چاو گرتنی ڕاستینه‌ی بارودۆخی شێوازه کوردییه‌کان ده‌ڵێن خۆ خه‌ریک کردن به‌ساز کردنی " زمانی یه‌کگرتوو" ه‌وه حه‌ولێکی نه‌زۆکه‌و چی لێ شین نابێ، ئه‌وانه خه‌ڵکی هه‌ر کوێیه‌ک بن چ حه‌وجێیان به خۆشیرین کردن له لای هیچ هێز و که‌سێک نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به پاڵپشتی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی زمان و فێربوون له ئه‌زموونی جیهانی ده‌یڵێن ڕاست بێ، ئه‌وه ڕاسته، ده‌نا وه‌کی دی چ په‌کیان له‌به‌ر ئه‌وه نه‌که‌وتووه خۆیان شیرین که‌ن موهه‌ندیس!
سه‌باره‌ت به‌و مامۆستا کورده‌ی له دهۆک خزمه‌ت ده‌کا ده‌نووسی :" چی داوه به زمان و شه‌ڕ کردن له سه‌ر له‌هجه‌ی باهدینی؟ " به ڕاستی ئه‌وه پرسیارێکی زۆر سه‌یره! ئه‌و براده‌ره مامۆستای زمانه و بوێرانه ده‌ڵێم به ده‌گمه‌ن له‌و که‌سانه‌یه که له باشووری کوردستان ده‌زانن "لایه‌نی کۆمه‌ڵایه‌تی زمان" به‌ری چ دارێکه؟ وجهنابت داوای لێده‌که‌ی وه‌کوو که‌سێکی پسپۆڕ له‌و بواره دا خۆی تێههڵنهقورتێنێ، ئه‌مه چه‌نی به چه‌نگ؟
گه‌لۆ ده‌زانی له ترکییه هێشتاش زمانی کوردی پاوانه یان نا؟ گه‌لۆ ده‌زانی له‌وه‌تا دامه‌زرانی کۆماری ترکییه تا ئێستاش که ئه‌من ئه‌م دێڕانه ده‌نووسم حه‌وڵ دراوه کوردان له‌و زمانه نامۆ بکرێن؟ گه‌لۆ ئه‌وه‌ش ده‌زانی که زمان بنیچه‌ی فکر و هزری ئینسانه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه ده‌زانی چۆن ده‌وێری نکۆڵی له پێشوه‌چوونی ستهندارێکی کوردی بکه‌ی که وه‌ک زمانێکی قه‌ده‌خه به ده‌یان کتێب و نووسراوی پێ بڵاوکراوه‌ته‌وه.
بۆخۆت ماندوو نه‌بی.
خوێنه‌ر
کاک حه‌سه‌نی قازی، سوپاس بۆ روونکردنه‌وه‌کانت. ببه‌خشه که قسه عه‌ره‌بیه‌که‌م نه‌خوێندبوو له‌و وتاره‌ی باسی ده‌که‌ی. کێ وتویه‌تی دڕێژ نووسین، لێکۆڵینه‌وه‌یه؟به‌س کابهم نهروخانووه وتمان "بۆچوون" ئێ به‌ڕێزم ئه‌وه‌ی تۆ بۆچوونه، وه‌ک ئه‌وه‌ی نووسینه‌که‌ی کاک موحسین جوامێر بۆچوونه. هه‌وه‌ها ئی من و 80 ده‌ر سه‌دی نوسینی کوردی بۆچوونن. وه‌لی کاک حه‌سه‌ن من کفرم نه‌کردوه، به رێزه‌وه پرسم کردووه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نابتان بۆ خوێنه‌ری خۆت ئه‌و چشتانه روونبکه‌یته‌وه. نازانم بۆ قه‌ڵس ده‌بی و خۆت لێم سوور ده‌که‌یته‌وه؟ بۆ من ئه‌و رسته درێژ و ناخۆش بوو. سوپاس بۆ رونکردنه‌وه‌که‌ت. تکایه قه‌ڵس مه‌به ، ده‌لێم تۆش ته‌نیا قسه‌ی کاک حه‌سه‌نپوور ده‌ڵێیته‌وه. ئه‌من پێم خۆشه هه‌موو له‌هجه‌کان ببنه زمانی یه‌کگرتوو. وه‌لی نازانم ئه‌و هه‌موو له‌هجه چۆن له شاری کوردستان ببن به ستاندا‌رت؟ ئه‌و باسانه به روو سوور کردنه‌وه سه‌ر ناگرن.، بۆیه ئه‌و قسانه‌ی ده‌کرێن زۆریان بۆ ئه‌وه‌ن تا بڵێن ئێمه‌ش قسه‌مان هه‌یه. وه‌لێ وادیاره کورد زۆری ماوه بۆ گه‌یشتن به ناسیۆنالیزم یان هیوا بوون به بوونی خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت. کوردێک ئه‌گه‌ر به ئه‌قڵی دژایه‌تیکردن ده‌گه‌ڵ له‌هجه‌کانی کوردی بیر کاته‌وه ، ده‌بێ که‌ی کورد بێت. پێم باش نیه ئه‌وانه‌ی باسی زمانی یه‌کگرتوو ده‌که‌ن، به دوژمنی له‌هجه‌کانی تر تۆمه‌تبار بکرێن. ئاخر من وه‌ک کوردێک حه‌ز ده‌که‌م کورد به ره‌سمی بڵێ ئه‌وه‌نده له هجه ده‌بێ ره‌سمی بن. وه‌لی ئه‌وه‌ی له کوردستان هه‌یه له هیچ شوێنێکی دونیا هه‌یه؟ هه‌ر شاره و به دڵی خۆی ده‌خوێنی. ئه‌من پێم وایه دوور له حیسابکردن بۆ ئه‌و وتارانه‌ی که به سه‌رچاوه و به‌ڵگه‌ی دیاریکراو ده‌رباره‌ی زمان نووسه‌راون، گشتیان بۆچوون و ئێشتیهان. بۆیه ئه‌مه وای کرد، گه‌ڕه‌کێک زمانه‌وان ده‌رکه‌ون. ئه‌و هه‌موو پۆسپۆڕهمان له زمان هه‌یه ئایا بۆ که‌س که‌سی قه‌بوڵ له زمانی کوردی؟ هه‌موو هێرش و تۆمه‌تبار کردنه بۆ نابڕێنه‌وه؟له دڵمه‌وه حه‌ز ده‌که‌م بپرسم، ئێ ئه‌گه‌ر کرمانجی ببێته ره‌سمی بۆ هۆرامانیی و لۆڕی و ئه‌وانیتر نه‌بن؟ بۆ نووسه‌رانی باهدینان کاتی خۆی که به‌عس به هۆی ئه‌و به‌زمه‌ی ئێستاش هه‌یانه، له جیاتی کوردی عه‌ره‌بیان خوێند؟ کێ ده‌ڵێ دوو زاراوا ی ستاندارد له نه‌روێژێ، هه‌مان هۆکاری ئه‌وانه‌ی کوردین؟هۆکاری ئه‌و دوو له‌هجه‌یه له نه‌روێژێ زۆر جیاوازه له کیشه‌ی زمانی کوردی. ئێوه‌ی پسپۆڕ هه‌قه ئه‌و هۆکاره‌ی ئه‌وێ باس بکه‌ن. ئه‌من پێم وایه ئه‌وانه‌ی باسی نه‌روێژێ ده‌که‌ن، فێڵ له خوێنه‌ر ده‌که‌ن بۆ سه‌پاندنی قسه‌کانیان. وه‌لی کێشه‌ی ئه‌و دوو زاراوه له نه‌روێژ، پرسیارێکی نه‌ته‌وایه‌تییه. نه‌روێژی نوێ ده‌ڵێن بۆکمالی دانمارکییه یان به هۆی داگیرکردنی نه‌روێژ له لایه‌ن دانمارکه‌وه ئه‌و زاراوه دانراوه. ئه‌وانه‌ی له نه‌روێژ ده‌ژین حه‌قه له‌و باسه بکۆلنه‌وه. دوای من به تۆ ده‌ڵێم مه‌سه‌له‌ی به‌رژه‌وه‌ندی لای زۆر نووسه‌ری رۆژهه‌ڵات هه‌یه، تۆ خه‌ریکه دهرکاریم بکه‌ی. ئاخر ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزه‌ی دهۆک که‌ی پسپۆڕی زمانه ماڵتانێ؟ لێکۆڵینه‌وه‌کانی زمانی کوا تا لێیوه فێر بین؟ بۆ ئێمه نازانین کێ له باشوورێ خزمه‌ت ده‌کا و کێ له پێناو خزمه‌تی خۆی چی ده‌کا و ناکا؟ کاکه ئه‌و پرسیاره‌ی "خۆشیرین کردن و به‌رژه‌وه‌ندی و ..." کردم بۆ ئاشکرا قسه‌کردن بوو، گوتم ئه‌و قسانه هه‌ن و حه‌قه شه‌فافانه باسکرێن. که‌چی تۆ حه‌زت به باسکردنی نیه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی مامۆستا حه‌سه‌نپوور، مه‌سه‌له‌ی زمانه‌وانی به کوردی هه‌بوونی جیاوازی زۆره له‌گه‌ل باسی دیکه. زمانی تری دونیا سه‌دان لێکۆڵینی خۆیان هه‌یه به زمانی خۆیان. ئه‌ی ئه‌وه نیه لای ئێمه هه‌رکێ هه‌ڵده‌ستێته‌وه ده‌ڵێ ئه‌و وشه وا نانوسرێ، ئه‌وه کوردی نیه ... مه‌به‌ستم ئه‌وه بوو ئه‌گه‌ر لێکۆڵینێ له‌سه‌ر زمانی کوردی به کوردی نه‌بوو، بۆ کوردی سه‌رلێشاو به‌ده‌ست ئه‌و هه‌موو پۆسپۆرهی زمان که که‌سیان که‌سیان قه‌بوڵ نیه، لێکۆڵینی کاک حه‌سه‌نپوور به ئینگلیسی چ سودێکی هه‌یه بۆ خوێنه‌ری کوردی ناوه‌وه و ئه‌مڕۆ. ئه‌مڕۆ لێکۆینه‌وه‌یه‌ک له‌سه‌ر زمان به کوردی نه‌بێ، ناتوانم دڵم پێ خۆش بێت، له‌وه‌ش قه‌ڵس مه‌به برا.
ده‌رهه‌ق به کرمانجی، کێ هه‌یه نه‌زانێ زمانی کوردی له‌وێ زوڵمی دڕاندانه‌ی لێده‌کرێ؟ ئه‌من گوتم، ئه‌ی بۆ له ئه‌وروپا خۆ تورک ناچاری نه‌کردوه منداڵه‌که‌ی بنێرێت بۆ خوێندنی زمانی تورکی و به خۆی قسه به تورکی بکا. به‌ڕیزم وا حاڵی مه‌به خه‌ڵک هیچ نازانی. من مه‌به‌ستم ته‌سلیمبونی زۆرێک له براکانی ئه‌و به‌شه به خۆیان حه‌ز ناکه‌ن به کرمانجی بخوێنن و قسان بکه‌ن. ئێ ئه‌وه راستییه تۆ بۆ لێم قه‌ڵس بووی؟ جا من کوا گوتومه "موهه‌ندیس"م؟ کاک حه‌سه‌نی قازی تۆ نووسه‌ری به‌ڕیزی، حه‌قه خۆش زمانتر وڵامی تێبینی خوێنه‌رانت بده‌یته‌وه. ببه‌خشه نه‌متوانی کورتر بۆچوونه‌کانم بنوسم. ماندوو نه‌بیته‌وه
No comments:
Post a Comment