Saturday, May 17, 2008

تێبینی له‌ سه‌ر تێبینی 5




شه‌بانی
کاکه‌ حه‌سه‌ن گیان جارێکی دیکه‌ش ده‌ستتان خۆشبێ ،به‌ڵام وه‌ک بزانم ئه‌و بابه‌ته‌ت پێشوو هه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌و سایته‌ بڵاو کردبووه‌ ...

حه‌سه‌نی قازی
نا، هیچکام له‌م دوو بابه‌ته‌ پێشتر لێره‌دا (ڕێنێسانس ) بڵاو نه‌کراونه‌ته‌وه‌،ڕه‌نگه‌ له‌ وێبنووسی ڕوانگه‌ دا ئه‌م دوو بابه‌ته‌ت خوێندبێته‌وه. کاک شوانی من له‌جیات ئێوه‌ بام له‌ جیات ئه‌و بیرخه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ سه‌ر نێوه‌رۆکی ئه‌وه‌ی لێره‌دا هاتووه‌ ده‌منووسی. هه‌ر هه‌بی!
شه‌بانی
کاکه‌ حه‌سه‌نی به‌ڕێز من زۆر سرنجم داوه‌ته‌ هه‌موو ئه‌و جوابانه‌ی که‌ بۆ بۆچووننووسه‌کانت ناردۆته‌وه‌ که‌ یه‌کیان ئه‌و موخلیسه‌یه‌ جا هۆی به‌شدار نه‌بوونی جه‌ماوه‌ر ده‌و تێبێنی زمانه‌وانییه‌ که‌ به‌ڕیزتان وه‌ڕیتانخستووه‌ هۆی سه‌ره‌کی ئه‌و جوابانه‌یه‌ که‌ زۆر ڕه‌ق و خه‌ڵک به‌ چووکگرتنه‌ ،به‌ باوه‌ڕی من گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتوویی ده‌ کار و باری ئه‌ده‌بی و زمانه‌وانی ته‌وازووعه‌ چون ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌بوو مرۆڤ جارێک ڕه‌خنه‌ ده‌گرێ ئه‌گه‌ر وڵامێکی ڕه‌قیان داوه‌ ئیدی زیاتر خۆ به‌ شته‌که‌وه‌ ماندوو ناکا من ئه‌وه‌م جارێکیش عه‌رزی به‌ڕیزتان کردووه‌ که‌ تۆ به‌ دمبه‌دمه‌ت ناوزه‌د کرد ئه‌و هه‌ر هه‌بی یه‌ش یه‌کێکه‌ له‌و وڵامه‌ ڕه‌ق ودڵکڕێنه‌ به‌ حاڵ تا ئێره‌ به‌شی من به‌زیاد بێ و ئاواتم سه‌رکه‌وتوویی زیاترتانه‌
هه‌ر بژی
merze Jawanmerd
به‌ڕێز كاك حه‌سه‌نی قازی!
"ئه‌ی کارسازی کاران تۆ بڵێی چ جوانی و ورده‌کارییه‌ک له‌ ده‌کارکردنی "گریلا له‌ بری "پێشمه‌رگه‌"دا هه‌بێ؟ ده‌كرێ ئه‌وه‌ی شی كه‌نه‌وه كه بۆ ناوی مێژوویی، ڕه‌سه‌ن و خۆشه‌ویستی "پێشمه‌رگه" كرا به "گریلا"؟‌
حه‌سه‌نی قازی
به‌ڕێز شه‌بانی!
به‌ڕاستی جێی سه‌رسوڕمان و داخه‌ که‌ ئاوا له‌و باسه‌ ده‌ڕوانی. ئه‌گه‌ر لێت پرسم کێهه‌ وڵامی من نووسیومه‌ " خه‌ڵک به‌ چووکگرتنه‌" پێم وانییه‌ هیچ وڵامێکی دیاریی و پێ سه‌لمێنه‌رت له‌ لابێ؟ جه‌نابت به‌ پشت به‌ستن به‌ کام قامووس و سه‌رچاوه‌ی زمانی کوردی " هه‌ر هه‌بی" به‌ نه‌رێیی داده‌نێی؟
به‌ڕێز مه‌رزه‌ی جه‌وانمه‌رد
له‌و باسه‌ی سه‌ره‌وه‌ دا باسی چه‌مکی "پێشمه‌رگه‌" و "گریلا" نه‌هاتووه‌ که‌ ئه‌و پرسه‌تان له‌من کردووه‌. به‌ڵام ڕه‌نگه‌ ئێوه‌ له‌ من باشتر بزانن ‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌ی کورد دا له‌م دیو ‌و ئه‌و دیوی سنووران هه‌م پێشمه‌رگه‌ و هه‌م گریلا خۆشه‌ویستن.

وه‌تمانی
بژی ... بژی... به ڕاستی مامۆستای

No comments: