باسی کوردستان لە ڕۆژنامەی آذربایجان دا 7
حەسەنی قازی
ڕۆژنامه‌ی "آذربایجان" که‌له خولی دووه‌می خۆی دا وه‌ک ئۆرگانی نێوه‌ندی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان بڵاو کراوه‌ته‌وه،لە هەر بابەتێک دا کە باسی کۆماری کوردستان و گه‌لی کوردی کرد بێ به ڕێز و حورمه‌ته‌وه لێیان دواوه و ناکۆکییه‌کانی دوولایه‌نه، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی باکووریی کۆماری کوردستان نه له ژماره‌کانی ڕۆژنامه‌ی آذربایجان و نه له ئی ڕۆژنامه‌ی کوردستان دا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه. به پێچه‌وانه زۆر نموونه‌ی ئه‌رێنی هاوکاری و هاوته‌بایی له نێوان حکوومه‌تی نیشتمانی ئازه‌ربایجان و کۆماری کوردستان له لاپه‌ڕه‌کانی ئازه‌ربایجان دا ده‌بینین. ڕۆژنامه‌ی آذربایجان له ژماره‌ی 195 دا (جومعه 20ی بانه‌مه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی)، له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م دا خه‌به‌رێکی چاوڕاکێشی سه‌باره‌ت به دۆستایه‌تی و هاوکاری ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه بڵاو کردووه‌ته‌وه
کرد ملتی ایله آذربایجان ملتی آراسیندا اولان صمیمیت
سه‌رده‌شت ده مرکزی قوشونین هجومی نتیجه‌سینده کرد سلاحدارلاری ایله چارپیشما عمله گلمیشدی و اونون نتیجه‌سینده 28 نفر اسیر دوتولمیشدی. بونلاردان 17 نفری آذربایجانلی اولدیغی ایچون کردستان پیشواسی جناب قاضی محمهدین دستوری ایله آذربایجان ملی حکومتینه تحویل قئریلمیشدر. بیر مختضر تحقیقاتدان صونرا اونلارین 14 نفری مرخص اولوب دولت طرفیندن وسائل فراهم ایدیدیکدن صونرا ئوز ییئرلرینه گیدهجکلر.اوچ نفری ده یارالی اولدیغی ایچون مریضخانه ده معالجە آلتیندادیلا ر
سەمیمییەتی نێوان نەتەوەی کورد و نەتەوەی ئازەربایجان
لە سەردەشتێ لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی ناوەندی بۆ سەر پێشمەرگەی کورد تێکهەڵچوون ڕوویدا و لە ئاکام دا ٣٨ کەس له هێزەکانی حکوومەتی نێوەندی بە یەخسیر گیران. لە بەر ئەوەی لە نێو ئەوانە دا ١٧ کەسیان ئازەربایجانی بوون بە فەرمانی پێشەوای کوردستان جەنابی قازیی محەمەد ئەوانە ڕادەستی حکوومەتی میللی ئازەربایجان کران. دوای لێکۆڵینەوەیەکی کورت 14 کەس لەوانە مەرەخەس کران و هه‌ر که له لایه‌ن دەوڵەتەوە وەسیلەیان بۆ ئامادە بکرێ،ده‌چنه‌وه شوێنەکانی خۆیان و ٣ کەسیشیان لە بەر ئەوەی بریندار ببوون ئێستا لە نەخۆشخانە کەوتوون و تیمار دەکرێن
ئه‌و نموونەیە نیشان ده‌دا که سه‌رۆکایه‌تی کۆماری کوردستان چه‌ند له ئاست سۆز و به‌ڵێنی دوولایه‌نه وه‌فادار بووه. ئه‌من له ساڵانی 1340کانی هه‌تاوی بنه‌ماڵه‌ی یه‌کێک له‌و ئه‌فسه‌ره ئێرانییانه‌م ناسی که له جه‌بهه‌ی سه‌رده‌شت گیرا بوو،هاوسه‌ری ئه‌و ئه‌فسه‌ره زۆرجار له زمان مێرده‌که‌یه‌وه دەیگێڕاوه که کورده‌کان زۆر ئینسانانه له‌گه‌ڵیان جووڵاونه‌ته‌وه
No comments:
Post a Comment