كوڕی گه‌وره‌ی دیپڵۆماتی ئه‌مریكایی ڕیچارد ئیگڵتن باسی ویلیا‌م ئیگڵتنی باوکی دەکا بۆ هەفتەنامەی باس
كوڕی گه‌وره‌ی دیپڵۆماتی ئه‌مریكایی ڕیچارد ئیگڵتن باسی ویلیا‌م ئیگڵتنی باوکی دەکا بۆ هەفتەنامەی " باس"
05/03/2011
هه‌ولێر/دیمانه:(باس)-
ڕۆژی 27/1 دیپڵۆمات و باڵوێزی ئه‌مریکایی له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ویلیا‌م ئیگڵتن كه دۆستی دێرینی كورد بوو، له ویلایه‌تی نیو مه‌كسیكۆ كۆچی دوایی كرد. ریچاردی كوڕه گه‌وره‌ی كه ئێسته له هه‌رێمی كوردستانه، له دیدارێكی (باس)دا ئاماژه به كار و ڕۆڵه‌كانی باوكی ده‌دات له ناوچه‌كه و هه‌ڵوێسته‌كانی باوكی به‌رامبه‌ر كورد ده‌گێڕێته‌وه.
ڕیچارد ئیگڵتن له‌باره‌ی پرسه و سه‌ره‌خۆشییه‌كانی شه‌قامی كوردی به‌رامبه‌ر مردنی باوكی گوتی "ئه‌و زانیارییه‌م هه‌یه كه باوكم پێوه‌ندییه‌كی زۆر باشی هه‌بووه له‌گه‌ڵ كورد، بۆیه خه‌مخۆریی كوردانم بۆ مردنی باوكم به‌لاوه شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو نه‌بوو، برووسكه‌ی زۆری په‌ژاره‌ی كوردانم به‌م بۆنه‌یه‌وه پێگه‌یشت".
ڕیچارد له ئاماژه‌یه‌كدا بۆ دواین دیداری باوكی پێش ئه‌وه‌ی كۆچی دوایی بكات، ده‌ڵێ "چه‌ند ڕۆژێك پێش كۆچی دوایی باوكم، سه‌ردانم كرد و قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد، باسی ئه‌وه‌م كرد ئه‌و ماوه‌یه سه‌ردانی كوردستان‌م كردووه، زۆر تامه‌زرۆ بووم تا باسی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بگێڕمه‌وه".
زیاتر له‌باره‌ی دوا دیداری باوكی و باسی كوردانه‌وه قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه دا "كه چوومه لای زۆر بێ تاقه‌ت بوو و چاوه‌كانی بۆ هه‌ڵنه‌ده‌هات، به‌ڵام كه ناوی كوردستان‌م بۆ هێنا، چاوه‌كانی هه‌ڵێنا و چاوه‌ڕێی قسه‌ی زیاتر بوو له‌باره‌ی كوردستانه‌وه بۆی بگێڕمه‌وه. داوای هه‌واڵی كوردانی لێ ده‌كردم".
ڕیچارد به گاڵته‌یه‌كه‌وه مێژووی ناسینی كوردی گێڕایه‌وه و گوتی "ئه‌و كاته‌ی بۆ یه‌كه‌م جارم بوو (ماستاو)ی كوردی بخۆمه‌وه، كوردم وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناسی. كه ساڵی 1954 له لوبنان له‌دایك بووم، پاش شه‌ش مانگ باوكم ئێمه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێنایه شاری كه‌ركووك و له‌وێ ده‌ژیاین. ئه‌وكات باوكم كۆنسوڵی گشتیی ئەمریكا بوو له‌و شاره، زوو زوو ده‌چووه بارزان و ناوچه‌ی دزه‌ییاتی، بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر هۆز و پێكهاته و ناوچه‌كانی كوردستان و كولتوور و نه‌ریتیان په‌یدا بكات، بۆیه من هه‌ستێكی تایبه‌تم بۆ په‌یدا بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه و كاری لە سەر کردم. دواتر باوكم بوو به كۆنسوڵی ئه‌مریكا له ته‌ورێز و ئه‌و كاتیش هه‌ر له‌گه‌ڵیدا بووم، له ته‌مه‌نی پێنج ساڵیش‌دا من زۆرترین چانسم هه‌بوو له‌نێو برا و خوشكه‌كانمدا، بۆ یه‌كه‌م جاریش له ژیانی خۆمدا شه‌وێكی هاوین له شاری مه‌هاباد له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌ستێره‌كان نوستم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ "من یه‌كه‌م مۆسیقای زیندوو له ژیانمدا گوێبیست بووبووم، مووزیكی كوردی بووه، كه له مەهاباد چوومە شاییەک و له‌بیرم ماوه كه پێویستم به‌وه نه‌بوو ووشه‌كانی گۆرانییه‌كان تێبگه‌م، چونكه مووزیكی كوردی جۆرێكه خۆی قسه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كا و به بیستنی له په‌یامه‌كه‌ی تێده‌گه‌ی، وای لێهات حه‌زم له مووزیكی كوردی كرد و له ئاهه‌نگێكدا سه‌نتوورم ژه‌نی و مووزیكزانه كورده‌كه ڕێگه‌ی پێدام بیژه‌نم، به‌وه‌ش زۆر دڵم خۆش بوو. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی له كاتی گه‌وره‌بووندا فێری موزیك ببم و تا وام لێهات ئامادەکاری مووزیكی كوردیم كرد و ئا‌لبۆمی سیدیم بۆ گۆرانیبێژان دروست كردووه، له‌مانه‌ش ئا‌لبۆمی مووزیكم بۆ مه‌زهه‌ری خالقی و ناسری ره‌زازی دروست كردووه".
یادگارییه‌كی تری خۆی به‌م شێوه‌یه له‌گه‌ڵ كوردان گێڕایه‌وه "كاتێك له ئێران ڕۆیشتین، كوڕێكی كوردی شیعه‌ی ئێران به‌ناوی عه‌لی كه له‌گه‌ڵمان ده‌ژیا، هاته بریتانیا له‌گه‌ڵمان، ئه‌وكات ته‌مه‌نی عه‌لی نزیكه‌ی 17 بۆ 18 ساڵ ده‌بوو، ئه‌و خۆی نه‌یده‌زانی ته‌مه‌نی چه‌نده، چونكه له حكوومه‌ت ناوی تۆمار نه‌كرابوو و ناسنامه‌ی نه‌بوو، من له‌گه‌ڵ عه‌لی هاوڕێ بووم، ئه‌گه‌رچی ئه‌و زۆر له من گه‌وره‌تر بوو، هه‌ر له ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌وه هونه‌رمه‌ندی ئه‌مریکایی و جیهانی ئێلڤیس پرێسلی (پادشای ڕاکئەندڕۆڵ)م ناسی. چونكه ئه‌و حه‌زی له گۆرانیی ڕۆژئاوایی بوو. به‌م جۆره هونه‌رمه‌ندێكی ووڵاتی خۆمم له ڕێگه‌ی كوردێكه‌وه ناسی".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دایكیه‌وه ده‌ڵێ "دایكم هاووڵاتییه‌كی نیوه فه‌ڕانسەیی و نیوه ئه‌مریکایی یە ، بۆی گێڕاومه‌وه كه ساڵی 1954 و 1955 ژنانی كورد له كه‌ركووك كراوه‌تر بوون له ژنانی عه‌ره‌ب، ئه‌وان سه‌رپۆشیان له‌سه‌ر نه‌ده‌كرد و له‌گه‌ڵ پیاوان داده‌نیشتن بۆ نانخواردن و شانازیی زۆریان به‌خۆ ده‌كرد، به‌پێچه‌وانه‌ی ژنانی عه‌ره‌ب كه له هه‌مان شاردا زۆر داخراو بوون و هه‌مووی سه‌رپۆش و جلی ڕه‌شیان له‌به‌ر ده‌كرد".
ڕیچارد یادگارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشی خۆی له‌گه‌ڵ باوكی ده‌گێڕێته‌وه كاتێك ساڵی 2002 له ڕێگه‌ی سووریاوه سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێ "به ڕێگه‌ی قامیشلۆوه هاتین و به سواری به‌له‌مێكی بچووك به‌ره‌و خاكی كوردستان په‌ڕینه‌وه، كه گه‌یشتینه كه‌ناره‌كانی زاخۆ تووشی سه‌رسوڕمانێكی گه‌وره هاتم كه بینیم خه‌ڵكانێكی یه‌كجار زۆر له پێشوازیماندان، له كاتێكدا ئێمه به به‌له‌مێكی زۆر بچووك ده‌په‌ڕینه‌وه، له‌و كاته‌دا وا هه‌ستم كرد خه‌ڵكه‌كه پێشوازیی له جەیمس بۆند ده‌كرد! ژماره‌یه‌كی زۆری پێشمه‌رگه و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له‌وێ وه‌ستابوون، مافووری سووریا‌ن له هه‌موو شوێنێك ڕاخستبوو، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند كه باوكم خه‌ڵكێكی زۆری كوردی ده‌ناسی و كه‌سایه‌تییه‌كی ناسراو بوو له‌و ناوچه‌یه".
ویلیا‌م ئیگڵتن دوو كتێبی له‌باره‌ی كورده‌وه داناوه، یه‌كه‌میان به‌ناوی "كۆماری كوردی1946" و ئه‌وی تر به‌ناوی "ناساندنێکی مافوورەی كوردی و چندراوه‌كانی تر".
ڕیچارد له‌باره‌ی كتێبی یه‌كه‌می باوكیه‌وه گوتی : "باوكم له كتێبه‌كه‌ی كۆماری مه‌هاباد به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه نه‌داوه كه ئه‌و كۆماره له دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرابێت. به‌ڵكوو كه هاته ئێره بووه هاوڕێی كوردان".
له‌باره‌ی كتێبی دووه‌می ئیگڵتنیشه‌وه له‌باره‌ی مافوورەی كوردی و چندراوه‌كانی دیکە گوتی: "باوكم ویستی به ڕێگه‌یه‌كی تره‌وه خزمه‌تێك پێشكێشی كوردان بكا، ساڵی 1987 له به‌غدا ئه‌و كتێبه‌ی ته‌واو كرد، تێیدا باسی ڕۆڵی ژنی كورد و ده‌ستڕه‌نگینی و كاره‌مه‌ییان ده‌كا، باسی هۆزه‌كان و پێكهاته كوردییه‌كانی كوردستانی عێراق ده‌كا، باسی مێژوو و جوگرافیای ئه‌و ناوچانه ده‌كا. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه باوكم و منیش حه‌زی له مافوورە و لاكێشی كوردی بو، منیش هەر وا. من له ماڵه‌كه‌ی خۆمدا مافوورەی كوردیم داناوه. باوكم ده‌یزانی ڕۆژێك له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی تێکنۆلۆژی مافووره ده‌مرێ ، بۆیه به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه مێژووی مافووره دەپارێزرێ".
ڕیچارد كه ساڵی 2002 له‌گه‌ڵ باوكی‌دا هاته هه‌رێمی كوردستان، به‌نیازی دروستكردنی فیلمێكی دیكیۆمێنتاری هاتبوو، له‌مباره‌یه‌وه گوتی "ویستم فیلمێك له‌ژێر ناوی خه‌ونی ئازادیی كوردان دروست بكه‌م، ئه‌وه‌بوو به‌شی یه‌كه‌مم لێ دروست كرد، به‌ڵام فیلمه‌كه زۆر ره‌سمی ده‌رنه‌چوو، تێیدا زیاتر خه‌ڵكی ئاسایی ده‌رده‌كه‌ون و رای منی تێدا نه‌بوو، بۆیه له كۆتاییدا ناچار مام ناونیشانه‌كه‌ی بۆ (شێتێك له عێراق) بگۆڕم، كه مه‌به‌ستم خۆم بووم، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌م ڕۆژ به ڕۆژ زه‌حمه‌تتر ده‌بوو، دوای ته‌واوبوونیشی فیلمه‌كه‌م له كا‌ناڵی ئارته‌ی فەڕانسەیی بڵاو كرده‌وه و ئه‌وانیش له‌سه‌ریان نووسیبوو كوڕی دیپلۆماتكارێكی ئەمریکایی فیلمێكی بەڵگەیی له‌سه‌ر كوردانی عێراق به‌ناوی شێتێكی ئەمریکایی له عێراق دروست كردووه".
ئیگڵتتن (1926-2011) بۆ ماوه‌ی 42 ساڵ له خزمه‌تگوزاریی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئێثپانیا و سووریا و عێراق و ئێران و مۆریتانیا و له‌نده‌ن و یه‌مه‌ن و جه‌زائیر و لیبی و لوبنان كاری كردووه، له ساڵی 2003شدا بۆ ماوه‌یه‌كی كورت وه‌ك ڕاوێژكاری تایبه‌تی حكوومه‌تی ئه‌مریكا بۆ هه‌رێمى كوردستان و كه‌ركووك ده‌ست به‌كار بووه. ریچارد له‌باره‌ی خوێندنه‌وه‌ی باوكی بۆ پرسی كورد ده‌ڵێ "پرسی كورد زۆر ئاڵۆزه و سه‌ره‌داوی زۆری تێدایه، پێوه‌ندیی زۆر و عه‌شایه‌ر و مێژوو و كولتوور و جوگرافیای ئاڵۆز و پێكهاته‌ی جیاوازی زۆری تێدایه".
ریچارد ئاماژه به‌هه‌ردوو ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندی و قادری ده‌دا له كوردستان و ده‌ڵێ "رۆبێرتی برام پێش ئه‌وه‌ی بمرێ، مریدی شێخ نازمی نه‌قشبه‌ندی بوو له ناوچه‌ی هه‌ورامان! منیش له ته‌مه‌نی 12 ساڵیه‌وه له‌باره‌ی ته‌ریقه‌تی شێخه‌كانی كوردستانه‌وه شتم خوێندووه‌ته‌وه". گوتیشی "سۆفیی راسته‌قینه باشترین مرۆڤن".
كوڕه گه‌وره‌ی ئیگڵتن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه ئێسته له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا خه‌ریكی كۆكردنه‌وه و به‌چاپ گه‌یاندنی دوایین كتێبی باوكیانن له‌باره‌ی كورده‌وه و ده‌ڵێ "ده‌ستنووسه‌كانی ئه‌و كتێبه‌ی باوكم كۆ ده‌كه‌ینه‌وه، كه تێیدا بیروڕاكانی خۆی به‌رامبه‌ر كورد نووسیوه‌ته‌وه و به‌ناوی (بۆ هاوڕێ كورده‌كانم) بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه و وەریدەگێڕینە سەر زمانی کوردیش ".
ئه‌وه‌شی گوت كه باوكی له 2003دا دڵخۆش بوو به ڕووخانی سه‌دام، چونكه ده‌یزانی به‌م هۆیه‌وه چانسێك بۆ كوردان دێته پێشه‌وه كه خۆیانی تێدا بدۆزنه‌وه، له هه‌مان كاتدا ئیگڵتن له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا ناكۆك بوو.
ریچارد له‌باره‌ی باوكیه‌وه ئه‌وه‌شی گوت "باوكم كه‌مترین ووشه‌ی به‌كار ده‌هێنا له قسه‌كردن، پێی ده‌گوتم گاڵته‌ی زۆر مه‌كه، چونكه هه‌ندێك كه‌س به گاڵته لێت وه‌رناگرن، ئه‌وه‌ی له ژووری لێدوانی رۆژنامه‌وانیشدا ڕوو ده‌دا جیاوازه له‌وه‌ی له‌سه‌ر رۆژنامه ده‌خوێندرێته‌وه و له‌وانه‌یه خه‌ڵك خوێندنه‌وه‌ی جیاواز بۆ قسه‌كان بکەن".
وا بڕیاره نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان هۆڵێك به‌ناوی ویلیا‌م ئیگڵتنەوە بكاته‌وه، له‌مباره‌وه ریچارد گوتی "هیوادارم هۆڵه‌كه بكرێته سێنترێکی چالاكیی هونه‌ری و كولتووری".
له كۆتاییشدا ئاماژه‌ی به دوایین ئامۆژگارییه‌كانی باوكی دا بۆ ئه‌و و گوتی "ئامۆژگاریی ده‌كردم به‌وه‌ی كه‌م قسه بكه‌م. به هه‌ستیارییه‌وه بۆچوونه‌كانم ده‌ربڕم. لوتبه‌رز و له‌خۆبایی نه‌بم. ڕاستگۆ و به‌ڕێز بم به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی و ئازاری كه‌س نه‌ده‌م".
* بژاردەیەک لە هاوپرسەکی هەفتەنامەی "باس" لە گەڵ ڕیچارد ئیگلتن. ئەم سەرباسە لە لایەن ڕوانگەوە داندراوە
سەرچاوە : ماڵپەڕی هەفتەنامەی باس
No comments:
Post a Comment