Tuesday, March 29, 2011

بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە: دوو نامەی بڵاو نەکراوەی شەهیدان سەدری قازی و سەیفی قازی


بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە: دوونامەی بڵاو نەکراوەی شەهیدان سەدری قازی و سەیفی قازی

نامەیەکی شەهید ئەبولقاسمی سەدری قازی بۆ گەوەرتاجی سەدری قازی لە کاتی هاتنەوەی بۆ مەهاباد




فرزندی گوهرتاج صدرقاضی

انشااللە سلامتی را دارید. اینجانب الساعە از طهران وارد مهاباد شدە چۆن مادرت در طهران خواهش کرد خات خدیجە را برایش بطهران بفرستم لازم است فوری مشارالیها را حاضر کردە در خدمت جناب آقای سروان شامبیاتی کە این کاغذ را بشما لطف خواهند کرد بطهران اعزام دارید و خرج و مخارج راه هم بخات خدیجە بدهید
صدرقاضی
امضاء
١٥/ ٩ / ٢٥

ڕۆڵەم گەوەر تاجی سەدری قازی

ئینشائەڵا سڵامەتن. ئەمن هەر ئێستا لە تارانەوە گەیشتوومەتە مەهاباد، لە بەر ئەوەی دایکت لە تاران داوای کرد خات خەجیجی بنێرمە لای لەتارانێ پێویستە دەستبەجێ نێو براو ئامادە بکەن و لە خزمەت جەنابی ئاغای سەروان شامبەیاتی کە ئەم نامەیەتان دەداتێ بینێرن بۆ تارانێ و خەرج و مخاریجی ڕێگاش بدەن بە خات خەجیج.
سەدری قازی
ئیمزا
١٥/ ٩ / ٢٥

تێبینی: ئەوەی سەبارەت بەو نامە کورتەگرینگە بەروارەکەیەتی. بە پێی هێندێک سەرچاوە لەم ڕۆژە دا سەدری قازی لە مزگەوتی هەباس ئاغا لە مەهاباد قسەی کردووە و باسی پێویستی خۆ ڕاگری لە بەرانبەر هاتنی نیرووی حکوومەتی ناوەندی بۆ مەهاباد کردووە. دیارە دوای ئەو بەروارە جارێکی دیکە گەڕاوەتەوە بۆتاران.لە نێوە رۆکی نامەکە ڕا دەردەکەوێ سەدری قازی بە ئێسکۆرتی ئەرتەشییەوە هێنراوەتەوە بۆ مەهاباد و نەی توانیوە چاوی بە ئەندامانی بنەماڵەکەی بکەوێ بۆیە ئەو نامەیەی بۆ کچەکەی نووسیوە. مەبەست لەو خات خەجیجە دەبێ ڕەحمەتی خات خەجیجی خانیس بێ.





نامەی شەهید محەمەدحوسێنی سەیفی قازی بۆ گەوەرتاجی سەدری قازی




گوهرتاج خانم ، خانمە خانم

این است در این موقع کە دارفانی را با کمال ایمان و آرزو وداع میکنم از شما خواهش میکنم جنازە مرا بە خانقاه علیە ببرید و در پهلوی ابوی دفن نمائید و خیلی و صد دخیل غفلت نکنید مرا حلال نمائید. از حسن مواظبت نمائید هم اسم پدری است و جای امید است و در تربیت او خیلی ساعی باشید. از همگی خدا حافظی مینمایم.

محمد حسین سیف قاضی
امضاء
١٠ / ١ / ٢٦


گەوەرتاج خانم، خانمە خانم

ئەوە کە ئێستا بەو پەڕی ئیمان و ئاواتەوە ماڵاوایی لەم دنیا فانییە دەکەم ، داوا دەکەم تەرمی من بەرن بۆ خانەقای بەرز و بە تەنیشت باوکمەوە بینێژن. دەخیل و سەد دەخیل تەنەخی لێ مەکەن و حەڵاڵم کەن . ئاگاتان لە حەسەن بێ، هاوناوی باوکمە و جێگای هومێدە و بۆ پەروەردە کردنی زۆر تێبکۆشن. ماڵاوایی لە هەموو لایەک دەکەم.

محەمەدحوسێنی سەیفی قازی
ئیمزا
١٠/١/ ٢٦

تێبینی:ئەم نامەیەی سەیفی قازی لەگەڵ وەسییەتنامە بۆ هاوسەری کە لە چەند سەرچاوە دا بە وەرگێراوی کوردیشەوە بڵاو کراوەتەوە؛ بەر لەئەوەی لە داری بێدادی بدرێ نووسیویەتی. بە پێی قسەی گەوەرتاجی سەدری قازی ئەو نامەیەی چەندین مانگ لە دوای لە سێدارە درانی قازییە کان بە دەست گەیشتووە و وەک دەزانین قازییەکان لە مەهاباد نێژراون. مەبەست لە خانەقای بەرز، خانەقای شیخی بورهانە کە تەرمی سەیفولقوزات لەوێ نێژراوە. مەبەست لە حەسەن،نووسەری ئەم دێڕانە برازای سەیفی قازییە کە نێوی پچووکی سەیفولقوزات باوکی شەهید سەیفی قازی لێ نراوە.

No comments: