بە بۆنەی نیزیک بوونەوە ی ١٠ی خاکەلێوە، گومان لە ڕاستیی کتێبێک
هەتا دەزگای چاپ و بەرهەڤکاری ئەم کتێبە ئەسڵی ئەم سەنەدە بە زمانی ماک واتە زمانی فارسی بڵاو نەکەنەوە ڕه‌سه‌ن بوونی وەک دەقی بەرگریکردنی ڕێبەرانی کۆمار لە دادگەی نیزامی ئێران جێگای باوەر نییەو نابێ پشتی پێ ببسترێ.
حەسەنی قازی
له ساڵی 2001 ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی مۆکریانی له هەولێر ئەم کتێبەی کە لەسەرەوە رووبەرگەکەی دەبینن به ناوی " سه‌رۆک کۆماری کوردستان له به‌رده‌م دادگای ئێران‌دا" بڵاو کردەوە. ئەو کتێبە هەر لە ساڵی ٢٠٠١ دووجار چاپ کراوە.به‌رهه‌ڤکار کاک بەدرەدینی ساڵح لە پێشەکییەکی کورت دا کە بۆ ئەو کتێبەی نووسیوە دەڵێ ئه‌و ده‌قه له لایه‌ن که‌سێکه‌وه به ناوی سه‌روان کیومرث صالح ڕا نووسراوه که‌هه‌واڵده‌ری گۆڤارێکی سه‌ر به ئه‌رته‌شی شاهه‌نشایی بووه و بۆ خۆی له دادگه‌یه‌که‌دا ئاماده بووه. له‌و ده‌قه دا له که‌یفه‌رخواز نامه دا 12 "تاوان" وه‌پاڵ قازیی محه‌مه‌د ، 3 "تاوان" وه‌پاڵ محمه‌د حوسێنی سه‌یفی قازی جێگری سه‌رۆککۆمار و وه‌زیری به‌رگری و 4 "تاوان" وه‌پاڵ ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی نوێنه‌ری مەهاباد له خولی چارده‌هه‌می مه‌جلیسی شوورای میللی ئێران و نوێنه‌ری قازی محه‌مه‌د له تاران دراوە.
له هیچ کوێێ کتێبه‌که دا ڕچه‌یه‌ک له ده‌قی فارسی ماک نابیندرێ، هه‌موو بابه‌ته‌که "وه‌رگێردراوه‌ته" سه‌ر کوردی ناوه‌ڕاست. کاتێک من ئه‌و کتێبه‌م ده‌ست که‌وت و خوێندمه‌وه زۆر زوو هه‌ستم پێ‌کرد ده‌بێ ساخته‌کارییه‌کی تێدا کرابێ و له چه‌ند هه‌ڵکه‌وتی به‌شداری له به‌رنامه‌ی تێلێڤیزیۆنی دا سه‌رنجی خوێنه‌وه‌رانم بۆ دڕدۆنگ بوونی خۆم له‌و کتێبه ڕاکێشا و لە دمەتەقەیکیش دا کە بەزمانی ئینگلیسیی لە بلۆگی ڕۆژنامەی واشنتن پۆست سەبارەت بە مێژووی کۆماری کوردستان لە مانگی سێپتامبری ساڵی ٢٠٠٦ دا بەڕێوە چوو بە دوور‌و درێژی بۆچوونی خۆم و ساختەبوونی ئەو کتێبەم وەکوو دەقی بەرگریکردنی قازییەکان هێنا گۆڕێ.
له یه‌که‌م خاڵی که‌یفه‌رخوازی به دژی سه‌دری قازی ئه‌و تاوانبار کراوه به " نووسینی شێعرێکی حه‌ماسی گه‌رم بۆ مه‌لا مسته‌فای بارزانی و به‌و شێعره به خێرهێنان و پێهه‌ڵگوتنی وه‌کو ڕه‌مزی پیرۆزی گه‌لی کورد". وه‌کوو شاگردێکی میژووی کۆماری کوردستان من قه‌ت نه‌مبیستبوو سه‌دری قازی شێعری گوتبێ،به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی له‌وباره‌یه‌وه به ته‌واوی دڵنیا بم پێوه‌ندیم کرد به کچی سه‌دری قازی و خوارزایه‌کی که هه‌ردووکیان خوێنده‌وارییان هه‌یه و به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌و سه‌روبه‌ندییان له بیره و زۆر له نیزیکه‌وه له ژیان و چالاکییه‌کانی سه‌دری قازی ئاگادار بوون. ئه‌وان هه‌ر دووکیان له سه‌ر ئه‌و ڕاستییه شه‌هاده‌ت ده‌ده‌ن که سه‌دری قازی قه‌تی شێعر نه‌گوتووه.له ڕوانگه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی که وه‌کوو شێعری سه‌دری قازی به نێو کراوه زۆر لاوازه،وشه و زاراوەی ئه‌وتۆی تێدایه که لەوان ساڵان له نووسینی کوردی دا ده‌کار نه‌کراون و،ده‌ربڕینی هێندێک ووشەی کەله که‌سێکی وه‌ک سه‌دری قازی ناوه‌شێته‌وه و لە جێ‌دا ئەو نووسراوەیە هیچ چێژی شێعری لێ وەرناگیرێ.
له‌و خاڵە ڕا گه‌یشتمه ئه‌و قەناعەتەی کەگشت کتێبه‌که بە مەبەستی سیاسی ڕۆژ هه‌ڵبه‌سترا بێ و ئەو شک و گومانەی من هەتا هەموو دەقی بەڵگەکە بە زمانی فارسی دەرنەکەوێ هەر دەمێنێتەوە. وەک لە سەرەوە باس کرا ئەو دڕدۆنگ بوونەی من و کەسانی دیکە لە ڕەسانەیەتی ئەو بەڵگەیە پێشتریش هاتووەتە گۆڕێ و لە دیمانەیەک دا لە گەڵ ماڵپەڕی دیمانە [31.08.2006]، کە بەداخەوە ئێستا چالاکی نەماوە کاک به‌دره‌دین ساڵحی بەرهەڤکاری ئەو کتێبە باسی چۆنیه‌تی وه‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه‌که ده‌کا،به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌و شێعره‌ی که وه‌پاڵ سه‌دری قازی دراوه بێده‌نگه.لە لاپەڕەی ١٣ی ئەو کتێبە دا هاتووە" "ئەو شێعرەی کە ئەبولقاسم سەدری قازی پێ تاوانبار کرا هەر بە کوردی لە ژمارە (٦٦)ی ماهنامە – مسلسل ١٥٣ دا بڵاو کراوەتەوە، بەڵام تێکەڵیی هەندێ وشە و هەڵەی چاپی ئەویش، چونکە سەروان کیۆمەرس ساڵح کوردی نەزانیوە و دیارە ئەوەی تایپیشی کردووە هەر کوردی نەزانیوە، تا بتوانن فۆنەتیکی شێعرەکە بە جوانی بنووسنەوە و چاپی بکەن..... ئەمەش دەقی ئەو شێعرەیە کە بووە بەندی یەکەمی تاوانبار بوون[!!!] و لە سێدارە دانی سەدری قازی:" لەو قسانە ڕا دەردەکەوێ ئەو شێعرە بەو جۆرەی دەستی بەرهەڤکار کەوتووە لەم کتێبە دا چاپ نەکراوە و تەنانەت ئەگەر ئەوەش بسەلمێنین کە کیومرث صالح ئەو شێعرەی وەک شێعری سەدری قازی بڵاو کردبێتەوە ئەوەی لەم کتێبە دا هاتووە دەستی تێوەردراوە، چونکە لە دەقی شێعرەکە دا کە لە خوارەوە دەیبینن بەرهەڤکار لە هیچ کوێ دیاری نەکردووە کام " وووشە" یان "هەڵەی تایپی" ساخ کردووەتەوە.
بەو پەڕێ تێڕامان و سەرسووڕمانەوە ده‌بێ بڵێم، سه‌ره‌ڕای ئه‌و دڕدۆنگییه جیدییانه نه ئه‌و نووسه‌رانه‌ی که له مێژووی کۆماری کوردستان ئاگادارن و، نه هیچکام لە دوولاباڵی دێمۆکڕات بە ڕەسمی شک و گومانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و به‌ڵگه‌یه ده‌رنه‌بڕیوه. پێویستە به‌رهه‌ڤکار و ده‌زگای بڵاو که‌ره‌وه‌ی ئه‌و کتێبه بۆ ئەوەی تەمی ساختەکاری لە سەر خۆیان بڕەوێننەوە ده‌قی ئه‌سڵی ئه‌و سه‌نه‌ده‌ی له‌لایانه وه‌کوو خۆی بڵاو بکه‌نه‌وه. ئه‌و ده‌می سیاسه‌تی ڕێژیمی تێکته‌پیوی سه‌لته‌نه‌تی ئێران به دژی ڕێبه‌رانی کۆماری کوردستان باشتر ڕوون ده‌بێته‌وه.
٨ی خاکەلێوەی ٢٠١١
No comments:
Post a Comment