بە بۆنەی نیزیکبوونەوەی ١٠ی خاکە لێوە، نامەیەکی نەمر ڕەحمانی ئووەیسی
دزییه‌کانی سه‌رله‌شکر هومایوونی له کوردستان دوای هه‌ڵوه‌شانی کۆمار
حه‌سه‌نی قازی
نه‌مر ڕه‌حمانی ئووه‌یسی که یه‌كێک له کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی میللی کوردستان بووه له دوایین نامه‌ی خۆی دا بۆ لێکۆله‌ره‌وه‌ی کورد سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی (له به‌رواری 20/1/1368ی هه‌تاوی)، په‌رده له سه‌ر دوو ڕووداوی سه‌رده‌می هه‌ڵوه‌شانی کۆماری کوردستان لاده‌دا، یه‌كێکیان سووتاندنی سه‌نه‌د وبه‌ڵگه‌ی کۆماره به مه‌به‌ستی پاراستنی ژیانی کاربه‌ده‌ستان و دووه‌م له‌قاو دانی دزی سه‌رله‌شکر هومایوونی. له‌به‌ر گرینگی نێوه‌رۆکی ئه‌و نامه‌یه، ئه‌وه لێره‌دا وه‌رگێڕدراوه
کوردییه‌که‌ی ده‌خوێننه‌وە
کاتێک کهئازهربایجانی ڕۆژهه‌ڵات و حکوومه‌تی ئازه‌ربایجان له مانگی سه‌رماوه‌زی 1325- ی هه‌تاوی هه‌ڵوه‌شا و ئیدی به لێبڕاوی ده‌رکه‌وت نیرووی حکوومه‌تی نێوه‌ندی به زوویی و به‌و په‌ڕییه‌وه تا دووه‌می ڕێبه‌ندانی 1325 ته‌واو ساڵێک دوای ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حکوومه‌تی جمهوری کوردستان له مه‌هاباد دێنه نێو ئه‌و شاره خۆشه‌ویسته و نیشتمانی ئازیزمان و هیچ که‌س و کاربه‌ده‌ستێک له فکری ئه‌وه دا نه‌بوو سه‌باره‌ت به‌و سه‌نه‌د و به‌ڵگه سیاسی و ئانکێت و کاغه‌زی داوخوازی ئه‌ندامه‌تی له کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. و حیزبی دێمۆکڕات بڕیارێک بدا، ئه‌من به ده‌ستپێشخه‌ری خۆم له ئیداره‌ی ڕادیۆی مه‌هاباده‌وه به بێ ئه‌وه‌ی شه‌هید پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د ڕوحیشی له‌و بابه‌ته ئاگادار بووبێ به ناوی وی ته‌له‌فونم کرد بۆ ئاغای مه‌لا قادری موده‌ریسی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی حیزب و به‌رپرسی کۆمیته‌ی ئه‌ستان تا پێی بڵێم فه‌رمانێک له لایه‌ن پێشه‌واوه دراوه ( وه‌ک باسم کرد پێشه‌وا خۆی ئاگای لێ نه‌بوو) که هه‌رچی خێراتر و به بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت بۆ نان خواردنیش بچێته‌وه ماڵێ گشت سه‌نه‌د و به‌ڵگه، ئه‌و داوخوازینامانهی بۆ ئه‌ندامه‌تی پڕکراونه‌ته‌وه و وێنه‌ی داوخوازکاران و ئه‌و نوسخانه‌ی کارتی ئه‌ندامه‌تی که ئارشیڤ کراون، ده‌فته‌ری ئاسته کردنی ناو، ونوسخهی هه‌موو نامه‌ی هاتوو و ناردراو بسووتێنن و له ناویان به‌رن. ده‌ستوور بده‌ن به شاره‌کانی نه‌غه‌ده، ورمێ، شنۆ، خانێ، سه‌رده‌شت، بۆکان، میاندواو،تیکانته‌په، ساینقه‌ڵای هه‌وشار، سه‌ڵماس و ... ناوچه‌کانی دیکه و مه‌ئموور بنێرنه ئه‌وێ تا ده‌ستبه‌جێ هه‌موو جۆره سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌یه‌کی به‌رده‌ست تا دوایین په‌ڕی بسووتێنن و هه‌تا هه‌مووی له نێو نه‌به‌ن نەچنەوە ماڵەکانیان.ئەندامانی دیکه‌ی کۆمیته‌ی نێوه‌ندیش ئاگادار بکه‌ن و ئه‌م ده‌ستووره‌یان پێ ڕاگه‌یێنن تا به‌و شێوه‌یه هه‌موو به‌ڵگه‌کانی کۆمیتەی نێوه‌ندیی حیزب بسووتێنن بۆ ئه‌وه‌ی هیچ شتێک به‌ده‌سته‌وه نه‌بێ که کاربه‌ده‌ستانی له‌شکری و سیاسی حکوومه‌تی نێوه‌ندیی ئێران به پاڵپشتی ئه‌وان ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ناسرێنه‌وه ئێعدام بکه‌ن یان بۆ ماوه‌ی دوور‌و درێژ له زیندان دا رایان بگرن
ئاغای موده‌ریسی له شوێنی کاری خۆی نه‌بوو و چووبووه‌وه ماڵێ که به ناچاری ئه‌و فهرمانهم دیسان به ناوی پێشه‌وا هێنا گۆڕێ و ئه‌وه‌شم لێ زیاد کرد له ته‌ورێزێ له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کان له ناو نهبردرابوون خه‌ڵکێکی زۆریان ئێعدام کردووه‌و له کوردستانیش هه‌ر ئاوا ده‌که‌ن،جا بۆیه سووتاندنی هه‌موو جۆره سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌یه‌ک پێویسته و ده‌بێ خێرا ئاغای موده‌ریسی ببیننه‌وه و ده‌ستووره‌که‌ی پێ ڕابگه‌یێنن، ده‌ستووره‌که‌م دا به ئاغای حوسێنی مکاییلی به‌رپرسی چاپخانه‌ی ڕۆژنامه‌ی کوردستان و بۆ خۆشم ده‌ستم کرد به سووتاندنی ماکی گشت ئه‌و ووتار و نووسراوانه‌ی لە ژمارەکانی ڕابردوو دا چاپ کرابوون و، هه‌ر وه‌ها هه‌موو جۆره نامه‌یه‌ک و ده‌ستووره‌که به خێرایی جێ به‌جێ کرا به شێوه‌یه‌ک که کاتێک پێشه‌وا سه‌ری شه‌وێ ته‌شریفیان هات بۆ ئیداره‌ی ڕادیۆ و کۆمیته‌ی نێوه‌ندی،به زانینی ئه‌وه‌ی که به‌ڵگه‌کان سووتێندراون واقی وڕما و پرسیاری کرد چ که‌سێک بیری له‌وه کردووه‌ته‌وه و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی کردووه، ئه‌من بۆ خۆم له به‌ر سه‌رقاڵی زۆری فکری هه‌ر فکریشم بۆ ئه‌وه نه‌چوو،ده‌ستوور بده‌م کارێکی ئاوا پێویست بکرێ. کاتێک پێیان گوت ئێوه به‌ڕێزتان خۆتان ئه‌و دهستوورهتان دابوو،فه‌رمووی: نا، ئه‌من نهم گوتووه، به‌ڵام کارێکی زۆر په‌سند و پێویست بووه و ئه‌و فکر و کرده‌وه‌یه شایانی ته‌قدیره.ئاخره‌که‌ی ئه‌و ده‌ستووره له لایه‌ن خودالێخۆش‌بوو حوسێنی مکاییلی به ئاغای موده‌ریسی ڕاگه‌یێندرا و ئه‌ویش نوێنه‌ری نارد ب شاره‌کانی باس‌کراو و نه‌خشه‌که‌ی من سه‌ری گرت و به‌وشێوه‌یه پێشم به ئیعدام کرانی خه‌ڵکێکی زۆر گرت به ده‌ستی جه‌لادانی قین له دڵ، کورسیخواز و مرۆڤکوژی حکوومه‌تی نێوه‌ندی و ته‌نانه‌ت تاقه پهڕێکیشیان به‌ڵگه ده‌ست نه‌که‌وت
هه‌ر وه‌ها هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی به هاتنه‌وه‌ی نیروو حکوومه‌تی شا ده‌ستووری دابوو که ده‌ستبه‌جێ کاره‌مه‌ندانی ئیداره‌کان ڕوو له ئیداره‌کان بکه‌نه‌وه و وه‌ک ڕابردوو ( وه‌ک زه‌مانی به‌ر له دامه‌زرانی حکوومه‌تی کوردستان) بچنه‌وه سه‌ر ئه‌و کار‌و پیشه‌یه‌ی که به‌ر له ساڵی 1324 بوویانه و ده‌ست به کار بکه‌نه‌وه.ئه‌منیش چوومه‌وه ئیداره‌که‌ی خۆم واته ئیداره‌ی دارایی و بووم به سه‌رۆکی داییره‌ی داهات واته ماڵیاتی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ و جگه له‌وه بوومه سه‌رۆکی به‌شی له به‌ر کار نانیش و ده‌ستم به کار کرده‌وه.له‌و سه‌روبه‌نده دا نامه‌یه‌ک له‌و سپایه‌ی ڕا که هاتبووه‌وه نێو کوردستان به ئیداره‌ی دارایی گه‌یشت که تێیدا داوا کرابوو نوێنهڕێک له لایه‌ن داراییه‌وه بنێردرێ بۆ چاوه‌دێری به سه‌ر خه‌رج و مه‌سرووفاتی ئه‌ڕته‌ش دا و ئیداره‌ی دارایی‌ش حوکمێکی نووسی به نێوی من و ئه‌و کاره‌یان به من ئه‌سپارد. دوای دوومانگ به‌ڵگه‌یه‌کی ساخته‌ی خهرجێکیان بۆ ئیمزا کردن دا به من که به پێی وی به بڕی 187000 رێاڵ له خه‌ڵکی حه‌سه‌نلووی نه‌غه‌ده‌ی سندووس کا و گیا و گۆشت کڕدرابوو،بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دراوه بچێ له گیرفانی ئاغایانی فه‌رمانده‌ی سپا و فه‌رمانده‌ی هه‌نگی 5- ی سواره‌ی لورستان که ناردرابوون بۆ کوردستان و له نه‌غه‌ده له گه‌ڵ هێزی کوردی بارزانی به ڕێبه‌ریی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ده شه‌ڕ دابوون.له کاتێک دا ده‌و هه‌لومه‌رجی دا ته‌نانه‌ت یه‌کێک له خاوه‌نموڵک و لادێیه‌کانیش، چ ده‌گا به سه‌گ و ڕه‌شه‌ووڵاغ و مه‌ڕو ماڵات له‌و دێیه دا نه‌مابوون تا کاو ئالیک و گۆشت و شتی دیکه بفرۆشن، به‌ڵکوو سه‌نه‌ده‌که به‌ته‌واوی هه‌ڵبه‌ستراو و ساخته بوو، بۆیه ئیمزام نه‌کرد، تا نیزیکه‌ی مانگێک هه‌ر فشاریان بۆ هێنام و دوایه که دیتیان ئیمزای ناکه‌م هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کردم که تاوانبارت ده‌که‌ین به دانی زانیاری نیزامی به مه‌لا مسته‌فا و ئیعدامت ده‌که‌ین.دواجار پێکێشی ئه‌وان و مل نه‌دانی من بووبه هۆی ئه‌وه‌ی تا فه‌رمانده‌ی هه‌نگی 5-ی لورستان به ڕاشکاوی لای من بیدرکێنێ که به گیانی منداڵه‌کانم و به پاگونی سه‌ر شان و به شه‌ڕه‌فم گشت ئه‌و پاره‌یه به سه‌رله‌شکر هومایوونی ده‌گا و دینارێکیش به من ناگا که وا بوو ئیمزای که و ئه‌وه له کاتێک دا بوو که له دوو به‌ری دێی حه‌سه‌نلوو شه‌ڕێکی توند هه‌ڵئاییسا بوو که فه‌رمانده‌ی هه‌نگی نێو شه‌ڕ (فه‌ر مانده‌ی هه‌نگی 5- ی لورستان) جەبهه‌ی به جێ هێشتبوو بۆ ئیمزای چاوه‌دێری دارایی ( ئووه‌یسی واته من ) له پای سه‌نه‌ده‌که هاتبووه مه‌هاباد و له‌و ناوه دا سه‌رگورد که‌ڵاشی جێگری فه‌رمانده‌ی هه‌نگی 5، هه‌ر وه‌ها سه‌روان قه‌ره‌باغی (برای پچووکتری ئه‌ڕته‌شبود قه‌ره‌باغی دوایین سه‌رۆکی ستادی هاوبه‌شی ڕێژیمی پێشوو) له به‌ر ئه‌وه‌ی تۆپی هێزه‌کانی بارزانی پێکابووی کووژرابوون له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک ده‌ره‌جه‌دار و که‌سی نیزامی و ئاغای سه‌رهه‌نگ ئه‌نساری فه‌رمانده‌ی هه‌نگی 5 – ی لورستانیش هاتبووه مه‌هاباد به دوای من دا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌که‌م پێ ئیمزا کا، به‌ڵام تێیدا سه‌رنه‌که‌وت و ئاخره‌که‌ی خستیانمه زیندان و دوای 20 ڕۆژ دادگه به‌ری دام، به‌ڵام له پاشمله‌ی من دا و له‌و 20 ڕۆژه‌ی که له زیندان دا بووم که‌سێکی دیکه‌یان کرد بوو به چاوه‌دێری دارایی ئه‌ڕته‌ش و ئه‌ویش به‌ڵگه‌که‌ی ئیمزا کرد
سەرلەشکر حاجیعەلی ڕەزمئارا
سەرلەشکر فەزڵوڵای هومایوونی
دوای ئه‌وه‌ی که ئه‌من له زیندان به‌ر بووم سه‌رگوردێک بۆ وه‌رگرتنی به‌شی سپه‌هبود ڕه‌زم ئارا سه‌رۆکی گشتی ستادی هاوبه‌شی ئه‌ڕته‌ش ناردرابوو بۆ مه‌هاباد و سه‌رگورد نه‌وایی جێگری فه‌رمانده‌ی پادگانی مه‌هاباد که به زۆری له ماڵی ئامۆزام – میرزا فه‌تتاحی سوڵتانیان – که دیواری به ته‌نیشت دیواری ماڵی ئیمه‌وه بوو، ماڵی دانابوو. ئه‌و سهرگوردهی که له لایه‌ن ڕه‌زم ئاراوه ناردرابوو کوڕی پووری نه‌وایی بوو و له مه‌هاباد میوانی سه‌رگورد نه‌وایی بوو..... ڕۆژێک سه‌رگورد نه‌وایی خزمه‌تکاره‌که‌ی خۆی نارده ماڵی من و داوای کردبوو بچمه ماڵیان و که چووم سه‌رگوردێکی دیکه‌شی لێ بوو،ئه‌منی پێ ناساند و گوتی ئێستا کاتی تۆڵه کردنه‌وه‌یه و به‌ڕاشکاوی گوتی بۆیه هاتووه تا له‌و شتانه‌ی دزراون به‌شی تیمسار ڕه‌زم ئارا له تیمسار هومایوونی وه‌ربگرێ ده‌نا له سه‌ر کار لای ده‌ده‌ن.سه‌رگورد نه‌وایی داوای لێکردم لیسته‌یه‌کیان له‌و شتانه‌ی هومایوونی به بێ قانوونی ده‌ستی به سه‌ر دا گرتوون بده‌مێ.له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌من هیچ دڵنیا نه‌بووم له‌وه‌ی که ناوی من نایه‌ته گۆڕێ له پێشدا هیچم نه‌گوت، به‌ڵام هه‌ر دووکیان به قورئان سوێندیان خوارد که نه به زمان، نه به قه‌ڵه‌م و نه به ئیشاره و نه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ نێوی من نادرکێنن. ئاخره‌که‌ی به پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی هه‌مبوو لیسته‌یه‌کم ئاماده کرد له‌و که‌لوپه‌ل و شتانه‌ی وه‌کوو چه‌ک و چۆڵ به ڕێگه‌ی قاچاغچییان دا ناردبوویه عێراق و فرۆشتبووی و برینج و قه‌ند و شه‌کر و جلوبه‌رگ و که‌وش و پارچه و کاغه‌زی سپی ڕۆژنامه و فه‌ڕش و مافووره و زۆر شتی دیکه‌ی حکوومه‌تی کوردستان که ناردبوویه عێراق و یان ته‌ورێز و به قازانجی گیرفانی خۆی فرۆشتبوونی و به نرخی ئه‌وی ده‌مێ ده‌بوو به نیزیکه‌ی پانزده میلیۆن تمه‌ن ( ڕه‌نگه ئێستا ببێته 3 میلیارد تمه‌ن) و دامنێ. گۆیا نوێنه‌ری نێوبراو داوای پێنج میلیۆن تمه‌نی کرد بوو له هومایوونی بۆ به‌شی تیمسار ڕه‌زم ئاڕا و ئه‌ویش هه‌ر پێنجسه‌د هه‌زار تمه‌نی دا بوو و زیاتری نه‌دابوو و ئه‌وه‌ش ببووه هۆی تووڕه‌یی ڕه‌زم ئارا و جا بۆیه ده‌ستووریان دا بوو به ڕۆژنامه‌کانی سه‌ر به خۆیان له تاران تا بنووسن مه‌لا مسته‌فا ده هه‌زار لیره‌ی زێڕی به‌رتیل داوه به هومایوونی تا به‌بێ تێکهه‌ڵچوون به‌ره‌و شووڕه‌وی بچێ. له کاتێکدا ئه‌و قسه‌یه به‌ته‌واوی هه‌ڵبه‌سترا بوو، به‌ڵکوو ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه بوو ئه‌ڕته‌ش نه‌ی ده‌وێرا جوابه جه‌نگه‌ی بگا. ڕه‌زم ئارا ئه‌وه‌ی ساز کرد بوو تا بیانوویه‌کی ده‌ست که‌وێ بۆ ته‌نبێ کردنی هومایوونی و ترساندنی بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی 5 میلیۆن تمه‌نه به‌رتیله‌که‌ی لێ بستێنێ و که ئه‌ویش نه‌ی دا و ئاخره‌که‌ی ئه‌و میداڵی زولفهقارییان که دا بوو به هومایوونی به ڕه‌سمی لێیان ئه‌ستانده‌وه و دوای سێ مانگان له سه‌رفه‌رمانده‌یی له‌شکریان لادا و وه‌ک کادری ئیداری له پله‌ی پشکنێر دا ڕاگوێزرا بۆ وه‌زاره‌تی جه‌نگ و چوارمانگ دواتر که هێشتا له هه‌ڕه‌تی گه‌نجێتی دا بوو ( نیزیکه‌ی 42 ساڵ ) خانه نشینیان کرد و به‌و شێوه‌یه تۆڵه‌ی کوشتاره‌کانی مه‌هاباد، سه‌قز و بۆکان و هه‌ر وه‌ها زیندانی کرانی خۆمم ئاوا لێکرده‌وه، به بێ ئه‌وه‌ی بزانێ چلۆن له سه‌ر کار لادراوه و مه‌هابادییه‌ک تۆڵه‌ی لێ ئه‌ستاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و ته‌نبێ کردنه‌ی سه‌رله‌شکر هومایوونی ئه‌ویش له‌و هه‌لومه‌رجی زه‌مانی و مه‌کانی دا و پێش‌گرتن له بڵاو بوونه‌وه‌ی هۆیه‌که‌ی و دوورخرانه‌وه‌ی من له مه‌هاباده‌وه بۆ تاران شتی سه‌رنجڕاکێشن. ئاخره‌که‌ی دوای ئه‌وه‌ی دادگه بڕیاری ئازاد بوونی دام له تاران مامه‌وه و دڕێژه‌م دا به کار کردن له دارایی دا....
دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ڕێزتان – ڕه‌حمانی ئووه‌یسی
شه‌وی 20 /1 / 1368
ئیمزا "
سه‌رچاوه: نگاهی به تاریخ مهاباد، سید محمد صمدی، انتشارات رهرو مهاباد، 1373 لل 161-165

No comments:
Post a Comment