چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ک له محه‌مه‌دی قازی
حه‌سه‌نی قازی
ڕه‌نگه محه‌مه‌دی قازی تاکه که‌سی بنه‌ماڵه‌ی قازی بێ که له نێو فارس زمانان دا له هه‌موویان زیاتر ناسراوه. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه، محه‌مه‌دی قازی زیاتر له 70 ڕۆمان و کتێبی به نێوبانگی له زمانی فه‌ڕانسه‌ییه‌وه کردووه‌ته فارسی و درۆ نییه ئه‌گه‌ر بگوترێ هیچ فارس زمانێکی کتێبخوێن له ئێران نییه نێوی وی نه‌بیستبێ.
محه‌مه‌دی ئیمامی کوڕی میرزا عه‌بدولخاله‌ق ( ئیمام جومعه) له تافی مێردمنداڵی دا کوردستانی به‌جێ هێشتووه و له تاران خوێندوویه‌تی، هه‌ر بۆیه‌ش له‌وێ بۆی نه‌لواوه به زمان و ئه‌ده‌بی کوردییه‌وه خه‌ریک بێ.
ئه‌من شانازی ئه‌وه‌م هه‌یه یه‌کێک له‌وکه‌سانه‌بووم، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌تاران ده‌ژیام هه‌میشه حه‌ولم له‌گه‌ڵ ده‌دا لایه‌ک له زمان کوردی بکاته‌وه. قازی له به‌ر هه‌ڵکه‌وتی ڕووناکبیرانه‌ی خۆی زۆر به ساڵان به‌رله‌وه‌ی کتێبی باسیل نیکیتین وه‌رگێڕێته سه‌ر زمانی فارسی ئه‌و کتێبه‌ی خوێندبووه‌وه. زۆرجار له مه‌جلیسان باسی ئه‌وه‌ی ده‌کردچۆن ئه‌میر نیزامی گه‌ڕووسی باڵنده‌یه‌کی له سینگی خۆی ناوه و به‌درۆ گوتوویه قورئانه وسوێندی پێخواردووه، ئه‌گه‌ر هه‌مزاغا بێته سابڵاغێ هیچ مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی نییه و به ده‌ک و دۆڵاب هه‌مزاغای مه‌نگوڕی کێشاوه‌ته ئه‌وێ و ناجوانمێرانه کوشتوویه‌تی.
یه‌که‌م کتێبی محه‌مه‌دی قازی ' زارا، عشق چوپان' که تائێستا به چه‌ند وه‌رگێڕانی کوردییه‌وه بڵاو کراوه‌ته‌وه له سه‌ربنه‌مای ژیانی ڕاستینه‌ی کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی به‌له‌نگاز که تووشی نه‌خۆشی گولی بوون هه‌ڵنراوه. محه‌مه‌دی قازی له ڕێگه‌ی مامی دوکتور جه‌وادی قازییه‌وه له گه‌ڵ نێوه‌رۆکی به‌یتی کوردی و به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌یتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسی ئاڵمانی ئۆسکارمان له زمان ڕه‌حمان به‌کره‌وه به یارمه‌تی میرزا جه‌وادی قازی گرده‌وه‌کۆیی کردوون ناسیاوی هه‌بوو، جارێکیان له مه‌جلیسێک دا به‌و زمانه ڕه‌وان و خۆشه‌ی چه‌ند برگه‌یه‌ک له به‌یتی 'لاس و خه‌زاڵ' بۆ جه‌لالی ئال ئه‌حمه‌د نووسه‌ری به‌نێوبانگی ئێرانی وه‌رده‌گێڕێ،به تایبه‌تی ئه‌فسانه‌ی گوورانی ئاوله‌مه‌ی لاس له سه‌ر پشتی شێر. زۆر جار ده‌یگوت جه‌لالی ئه‌حمه‌د پێی گوتووم ئه‌من له‌جیات تۆبایه‌م ئه‌و شاکارانه‌ی ئه‌ده‌بی زاره‌کی گه‌لی کوردم وه‌رده‌گێڕا و خۆم له ده‌قی فه‌ڕانسه‌یی نه‌ده‌دا.
جارێکیان که تازه وه‌رگێڕانی کتێبی ' آزادی یا مرگ ' ی نووسه‌ری زۆربا، نیکۆس کازانتزاکیس ده‌رکه‌وتبوو و ئه‌من به‌هه‌ڵپه‌وه له ماوه‌یه‌کی کورت دا خوێندمه‌وه، هه‌ستم کرد له زۆر جێگه ووشه و بێژه‌ی په‌تی کوردی به‌کار هێناوه و ده‌م زانی ئه‌وانه له زمانی فارسی دانین. له مه‌جلیسێکدا له ماڵی خۆی که چه‌ند نووسه‌ری ناسراوی ئێرانی وه‌ک غوڵامحوسێنی ساعیدی و مه‌نووچێهری هه‌زارخانی لێ‌بوو پێم گوت، ئه‌و کاره‌ت زوڵمێکی گه‌وره‌یه له هه‌نبانه‌ی ووشه و ته‌عبیری کوردی چونکوو ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌و ده‌قه به فارسی بخوێنێته‌وه ئیدی ئه‌و جۆره ووشه و بێژانه به هاسانی ده‌بنه ماڵی زمانی فارسی و ده‌که‌ونه لاپه‌ڕه‌ی قامووسان له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌تۆ نووسیوته. چاکم له بیره یه‌ک له‌و ووشانه ' که‌ندال' و بێژه‌که‌ش 'هه‌وا بۆ گوتنی' کوردی بوو که ئه‌و نووسیبووی: 'هوائی برایمان بخوان' . ئه‌گه‌رچی ئێستا دوای نزیکه‌ی چل ساڵ له‌وده‌مییه‌وه پێم وایه ووشه خواستنه‌وه‌ی زمانان له یه‌کتر وه‌نه‌بێ شتێکی سه‌یر بێ، هه‌ر بووه و هه‌ر ده‌ش بێ.
لەگەڵ محەمەدی قازی لە شایی پەری فەتتاحی قازی و یۆسفی تەوحیدی لە تاران، ئێوارەی سێشەمۆ ٢٤ی خەرمانانی ١٣٤٣ی هەتاوی ، ئووتی ١٩٦٤ی زایینی، ماڵی بووکێ. پێویستە بڵێم ئەمن لەودەرفەتە دا جلوبەرگی شاییم نەبوو، و ئەو کوت و شەلوارم لە هاوڕێم سوارەی ئێلخانیزادە خواستبووەوە
ئه‌و کاته‌ی له تاران ده‌ژیام دوای ئه‌وه‌ی به حه‌ولێکی زۆر توانیم به‌رگی یه‌که‌می کتێبی ئۆسکارمان په‌یدا بکه‌م و، زۆرم خۆ ماندوو ده‌کرد به‌یته‌کان بهێنمه سه‌ر خه‌تی عه‌ڕه‌بی ( به ساڵان دواتر مامۆستا هێمن له به‌غدا له گه‌ڵ دوکتور ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د ئه‌و کاره گه‌وره‌یه‌یان ڕاپه‌ڕاند و کۆڕی زانیاری کورد بڵاوی کرده‌وه)،ئه‌گه‌رچی له نووسینی کوردی دا کول بووم توانیم محه‌مه‌دی قازی پێمل بکه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به‌یه‌که‌وه به‌یتی 'لاس و خه‌زاڵ' وه‌ربگێڕینه سه‌ر زمانی فارسی، ئه‌من وه‌رمگێڕا و ئه‌ویش ده‌قه فارسییه‌که‌ی کرده فارسی! و له گۆوارێکی به ڕمێنی ئه‌وسه‌روبه‌ندی تارانێ دا بڵاو کراوه، دواتریش له گۆواری 'ارک' دا که ژماره‌یه‌ک له تێکۆشه‌رانی ترکی ئازه‌ربایجانی له ته‌ورێز ده‌ریان ده‌کرد، به‌یتی ' سه‌یده‌وان' مان که له زمانی به‌یتبێژێکی خه‌ڵکی گوێگجه‌لی نووسیبوومه‌وه بڵاو کرده‌وه.
محه‌مه‌دی قازی یه‌ک له‌و ئینسانه هه‌ره قسه‌خۆشانه بووه ئه‌من له ژیانمدا ناسیبێتم. له سه‌ر ده‌می ڕێژیمی بله‌وه‌زی کوڕی ڕه‌زاخان له کۆڕ و کۆمه‌ڵی گشتی دا دژایه‌تی ده‌ربڕین و ڕه‌پ و ڕوو ڕه‌خنه گرتن له دا‌و وده‌زگای داپلۆسێنه‌ر زۆر ئاسته‌م بوو، به‌ڵام خه‌ڵکی مووقه‌ڵێش و وورد بین ڕێگایه‌کیان هه‌ر ده‌دۆزییه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌کانی خۆیان بکه‌ن و محه‌مه‌دی قازی یه‌ک له‌و که‌سانه بوو. له میوانییه‌ک دا که ته‌نانه‌ت یه‌ک دوو ئه‌فسه‌ریشی لێ بوو باسی ئاخر نوکته‌ی تازه ده‌کرا. محه‌مه‌دی قازی چیرۆکی ئه‌و شێر و گوێدرێژه‌ی گێڕایه‌وه که له دوڕگه‌یه‌کی که‌له‌لا هه‌وای نه‌وس زۆریان بۆ دێنێ، ئه‌و به زانایی هه‌موو جارێ که باسی شێره‌که‌ی ده‌کرد ده‌یگوت: " ئهعلاحهزرهت ! سوڵتانی جه‌نگه‌ڵ "،که‌س نه‌بوو له مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی تێنه‌گا ئه‌ویش ئه‌علاحه‌زه‌رتی شایشان بوو که هێشتا نه‌ببوو به 'ئاریامیهر'. له بیرمه یه‌کێک له ئه‌فسه‌ره‌کان که دۆستێکی پێشکه‌وتووی ئازه‌ربایجانی بوو بۆ شوێنه ونکه و بۆ ئه‌وه‌ی دوایه به‌ربینگی پێ نه‌گرن که گوێی له چیرۆکێکی ئه‌وتۆ هه‌ڵخستووه مه‌جلیسه‌که‌ی به‌جێ هێشت.
ڕه‌حمه‌تی دوکتور هاشمی شیرازی له‌تاران،هه‌موو ساڵێک به بیانووی ساڵڕۆژی له دایکبوونی یه‌کێک له منداڵه‌کانی میوانییه‌کی گه‌وره‌ی ساز ده‌کرد بۆ به‌رزڕاگرتنی بیره‌وه‌ری و پێیرۆزه‌ی دووی ڕێبه‌ندان. ساڵێکیان ژماره‌یه‌کی زۆر له کورده‌کانی دانیشتووی تاران له‌و جێژنی له دایکبوونه دا له ماڵی دوکتور شیرازی کۆببوونه‌وه.
یه‌ک له میوانه‌کان بۆ زۆربه‌ی ئاماده بووانی مه‌جلیسه‌که نه‌ناسراو بوو، به‌ڵام ده‌نگی یه‌کجار زۆر خۆش بوو و یه‌ک دوو مه‌قامی فارسی گوت و، له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌شوهه‌وای مه‌جلیسه‌که کوردی بوو،بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کا لۆمه‌ی بکه‌ن،له جیات ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌ندی مه‌قامه‌کان بڵێ ده‌یگوت: ' ببوورن، به‌ڵام ئه‌من دایکم کورده'، قازیش به ده‌نگی به‌رزه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ ناسیاوییه‌کی پێشووی له گه‌ڵی هه‌بێ چه‌ند جار گوتی: ' زیا جان ( ئه‌و میوانه پاشناویی زییایی بوو) قۆربانێ ماده‌رێت ( قوربانی دایکت بۆ ئه‌و ده‌نگه‌ت) و به‌و شێوه‌یه نه‌بانی ئاغای زییایی ڕه‌وانده‌وه و دواتر بوون به دۆستی زۆر نزیک.
برای پچووکتری نووسه‌ری ئه‌م کتێبه خودالێخۆش‌بوو سه‌رهه‌نگ حه‌سه‌نی فه‌تتاحیی قازی، له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له کورد بوون نه‌شۆرابووه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌ڵکه‌وتی خۆی که ئه‌فسه‌ری ئه‌ڕته‌ش بوو، به هیچ جۆر به لای باسی سیاسی و ئه‌وه‌ی بۆنێکی دژایه‌تی ڕێژیمی لێ هاتبا نه‌ده‌چوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دۆستایه‌تییه‌کی زۆر گه‌رم و نزیکی له گه‌ڵ محه‌مه‌دی قازی هه‌بوو. قسه‌ی مه‌جلیسێک که ئه‌وان هه‌ر دووکیانی لێبان ئه‌وه‌نده‌ی دیکه خۆشتر ده‌بوو. جه‌ناب سه‌رهه‌نگ که زۆربه‌ی خزمان ئاوایان بانگ ده‌کرد، له دوایین زه‌واجی خۆی دا نێوی زۆر تۆخی فارسی که زیاتر درینگه‌ی نێوی براکانی شای لێوه ده‌هات له منداڵه‌کانی نابوو ( هیوادارم ئێستا که ئه‌م دێڕانه ده‌خوێننه‌وه له دڵیان گران نه‌یه)، محه‌مه‌دی قازی هه‌رکاتێک هاتبا ماڵی سه‌رهه‌نگ فه‌تاحیی هه‌ر چاوی به‌یه‌کێک له کوڕه‌کانی که‌وتبا یه‌ک به‌خۆی هه‌رای ده‌کرد : " سه‌لام ئاغایێ والاحه‌زره‌ت! ( به براکانی شایان ده‌گوت والاحه‌زره‌ت). محه‌مه‌دی قازی تازه کتێبی ' بحثی در باره‌ء مفهوم انجیلها' ی وه‌رگێڕابوو، ڕه‌حمه‌تی حه‌سه‌نی فه‌تتاحیی قازی بیستبوویه‌وه له‌وانه‌یه هێندێک کۆروکۆمه‌ڵ به نێوه‌رۆکی ئه‌و کتێبه هه‌ڵبه‌زنه‌وه. به‌محه‌مه‌دی قازی ده‌ڵێ: قازی ئه‌تۆ به‌و قه‌ڵه‌مه‌ت ئاخری نانی ده‌می منداڵه‌کانت ده‌بری، ده‌ست هه‌ڵگره، زمانت گاز بگره!! قازیش ده‌ڵێ: قه‌ڵه‌مێک بتوانێ ببرێ و هه‌ڵدروێته‌وه نابێ هه‌ڵپه‌سێردرێ.
هاوسه‌ری محه‌مه‌دی قازی خه‌ڵکی شاری ڕه‌شتی سه‌رووی ئێران بوو . نێوی ئێران خانم بوو، نه‌خۆشی دڵی هه‌بوو و محه‌مه‌دی قازی زۆری به په‌رۆشه‌وه بوو و بۆ ته‌داوی بردبوویه له‌نده‌ن و دوای عه‌مه‌لێکی سه‌رکه‌وتوو گه‌ڕانه‌وه تارانێ. به‌ڵام ساڵێک دواتر که ده‌بوو بۆ به‌رده‌وامی ته‌داوییه‌که بچنه‌وه ئوڕووپا، به داخه‌وه ئێران خانم ئه‌وڕۆژه‌ی ده‌بوو هه‌ڵفڕن بۆ له‌نده‌ن ماڵاوایی له ژیان کرد. بڕیار وا بوو ئه‌من له خزمه‌ت جه‌ناب سه‌رهه‌نگ دا بۆ به‌ڕێکردنیان بچینه فڕۆکه‌خانه‌ی مێهراباد، به‌یانی زوو ته‌له‌فۆنی ماڵی سه‌رهه‌نگ فه‌تتاحییم کرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانم که‌نگێ وه‌ڕێکه‌وین بۆ فڕۆکه‌خانه ؟ گوتی چوونی فڕۆکه‌خانه پێویست ناکا ده‌بێ بچینه سه‌رقه‌بران!
که چووینه ماڵی محه‌مه‌دی قازی خزمی هاوسه‌ری زۆربه‌یان له‌وێ کۆببوونه‌وه و یه‌کده‌نگ به زمانی گیله‌کی هاواریان ده‌کرد: " ئیران مه‌ن ترۆ خایه‌م' و له سه‌ر و ڕووی خۆیان ده‌دا. ته‌نانه‌ت له‌و که‌شوهه‌وایه‌ش دا، نه محه‌مه‌دی قازی و نه سه‌رهه‌نگ فه‌تتاحی قسه‌ی خۆشیان لێ نه‌ده‌بڕا. دوای عه‌رزی ته‌سلییه‌ت، جه‌ناب سه‌رهه‌نگ ڕووی له محه‌مه‌دی قازی کرد و به ئاسپاییه‌ک پێی گوت : قسه‌ی خۆمان بێ قازی هێندێکیش سه‌رت سووک بوو. خۆ تۆ ئه‌وه زیاتر له دوو ساڵه هه‌دادانت لێ بڕا بوو!!
دواتر کاک محه‌مه‌د بۆ ئه‌وه‌ی وه‌جاغی ماڵی سارد نه‌بێته‌وه له گه‌ڵ خوشکی گه‌وره‌تری ئێران خانم؛ کیشوه‌ر خانم
که خانمێکی بێوه ژن بوو وه‌ک به زاراوه‌ی ناقۆڵای ئه‌م ڕۆژگاره‌ی باشوور ده‌ڵێن :" ژیانی هاوسه‌رگیری" پێک هێناوه! ئه‌منیش بۆ ئه‌وه‌ی ده‌م له قسه‌ی خۆش وه‌رده‌م پێم ده‌گوت : ' قوربان جه‌نابت فاتیحی کیشوه‌ری ئێرانی' به‌ڕاستیش له باری ئه‌ده‌بییه‌وه هه‌ر وابوو.
ئه‌و ده‌مه‌ی کتێبی " خاطرات یک مترجم" ده‌رکه‌وت و دوایه له کوردستانی ئێران و کوردستانی عێراق هێندێک هه‌رای لێ ساز بوو، و ڕه‌خنه له محه‌مه‌دی قازی گیرا ئیدی ئه‌من له ئێران نه‌مابووم. وابزانم له‌وباره‌یه‌وه هێندێک ناحه‌قی له محه‌مه‌دی قازی کرا. محه‌مه‌دی قازی وه‌ک خۆی جوان بوو، نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی من و تۆ ده‌مانه‌وێ.
لە شایی یای بوخارایی و مەحموودی سەیفی قازی لە هۆتێل مێترۆپلی تەورێز، بانەمەڕی ١٣٤٩ی هەتاوی. ئەوەی هەر دووکمان ڕوومان وەرگێڕاوە هۆیەکی تایبەتی هەیە
سەرچاوە: "کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری، خەلیلی فەتاحی قازی، بڵاوکراوەی ئاراس، چاپی یەکەم . هەولێر 2009. لاپه‌ڕه‌ی 240- 236
21 comments:
برای به ریز کاک حه سه ن، ده سته ی کانت خؤش بن هه م ءهم بیره وه ریه وهه م یادی هیمن، هه ردوکیان یه ک له یه کی خؤشترن. به لام ده بو له بن وینه ی دوهه م نوسیبات که کؤت و شه لواره که هی خؤته. بریا نوسیباشت بریا نوسیباشت هؤ رو وه رگیرانتان له وینه که دا چیه. هه ر بژی .برات كه مال
ئەم کاتەت باش کاک کەماڵ. سپاس بۆ تێچنەکەت. ئەمن ڕاستیم نووسیوە ئەو کۆت و شەلوارەم بۆ ئەو بۆنەیە لە کاک سوارە خواتبووەوە. ئەگەر لە سەر وێنەکەت خوارەوەتر زیاترم نووسیووبا لەوانە بوو ببێتە هۆی دڵ ئێشی بۆیە هەر بە ئەوەندە لێی گەڕاوم
حەسەنی قازی
Bayezidi Selah ده‌گێڕنه‌وه محه‌مه‌دی قازی که ژنه‌که‌ی کۆچی دوایی کردوه و پاشان له گه‌ڵ خوشکی ژنه‌که‌ی ژیانی "هاوسه‌رگیری" پێکهێناوه. کاتێک لێیان پرسیوه "بۆچی ئه‌و کاره‌تان کردوه؟" له‌وڵامدا گوتویه‌تی برای صرفه جویی در مادر زن.
Bayezidi Selah ئه‌و قسه‌یه عمران صلاحی له سینه‌مای مه‌هاباد گێڕایه‌وه. هه‌روه‌ها شیعرێکی جوانیشی خوێندوه. له پرسه‌ی خۆیشی دا که ژماره‌یه‌ک زۆر له نووسه‌رانی فارس به‌شدار ببوون، چه‌ندین نوکته و قسه‌ی خۆش له محه‌مه‌دی قازی باسکران.
Fahad Gardawan کاکە حەسەن دەستەکانت خۆش بەراستی خزمەتی بە زمانی فارسی و فەرهەنگی فارسی کرد .بەدبەختی کوردە کە وەرگیری ئاوا بەلەزەتی کەم دەبیت و شوکر مستەفای زانا زوو ئاودیوی مەرگ دەبیت کە شوین پەنجەی دیارە یەشار کەمالی کوردی لۆ کردینەوە کوردی .معەمەدی قازی و ئیبراهیمی یونسی کتابخانەی فارسیان دەولەمەند کرد هیوادارم بەردەوام بیت لەو یادگاری یە جوانانە بۆ ئەوەی زیاتر شارەزای ئەو نەمرانە بین . ئەری بەراست چۆن جلوبەرگت نەبوو لە تارانیش دەژیای ، ئەدی بۆ هەردوکتان ئاوڕتان داوەتەوە هەر سەرکەتووە کاکە حەسەن
Salahaddin Majidpour
kak Hassan i xoshewist u heja slaw,
Dest xosh bo ew babete le ser werger u nuseri helkewtu nemer Mohemed i Qazi. egerchi ew babetem le ketbi کورتە مێژووی بنەماڵەی قازی لە ویلایەتی موکری، ke cenabet wergerawete ser kurdi xewendebowe, belam tehawishteni ew wenane neweroki nusraweketyan zinduter kerdew. Eger bot belweye hendek bireweri xotman le ser nemer Esmail Sherifzade sh bo bas beke, le gel rez u supasi dupate.
Siawash Goudarzi
هه‌ر بژی کاک حه‌سه‌ن، به‌رده‌وام به
Rebwar Karimi
وەک هەمیشە سەرنجڕاکێش و چێژبەخش! دەست مەریزاد کاک حەسەن!
جگە لە بیرەوەرییە جوانەکان، رستەی کۆتایی لەو رستانە بوو کە دەبێ لە باسی زۆر لە کەسایەتییەکانماندا لەبەرچاوی بگرین، دەنا لەوانەیە بە ئاسانی تووشی بێ‌ئینسافی ببین. هەر وابێتەوە، پاش لێبوونەوە لە خوێندنەوەی تێکستەکە نیگام بەرەو وێنەکەی کۆتایی داخزا و لە لە کاتی سەیرکردنی وێنەکەشدا هەروا کە چاوم دەگێڕا بزانم هۆشتان بۆ کوێ چووە، نیگام لە مۆدێلی پێڵاوەکانی جەنابت هەڵەنگووت، کە زۆرم بە کەیفێ بوون!... حەیف، ساڵی زۆری تێوەرگەڕاون دەنا
لێم دەپرسیت لە کوێ کڕیوتن!
راستی، جەنابت گازندەت لە وشەی "هاوسەرگیری " هەیە و کەچی بەکاریشی دێنی. بەڕاست پێت وایە "هاوسەرگیری" بەهەموو ناخۆشییەکەیەوە هێشتاش لە "هاوسەرینی" گونجاوتر بێت؟
هەر بێمزەڕەت بیت، کاک حەسەنی هێژا
Rahmat Azizi
کاک حه سه ن ماندوو نه
بی، راستیه که ی ئه وه یه که ره خنه له محمدی قازی زوریش ناحه ق نیه. به بروای من محه‌مه‌دی قازی وه‌ک خۆی بو نه ته وه ی فارس باش و جوان بوو. خه لکی مه هاباد و به تایبه ت له بنه ما له ی قازی بیت ئه و خزمه ته بی وینه یه به ئه ده بیاتی فارسی بکه یت و که چی تاقه خزمه تیکیش به ئه ده بی کوردی نه که یت. جیگای داخه.
له پیشه کی کتیبی سه لاحه دینی ئه یوبی دا ده نووسیت ئه م کتیبه م نه به خواستی خوم به لکوو له سه ر داوای دوستانم ئه حمه دی قازی و که سیکی تر ته رجه مه کردوه ته وه. محمدی قازی به و ره سته یه ده یهه وی به فارسه کان بلیت که ئه و قه ت له به ر خزمه ت به میژوی کورد ئه و کاره ی نه کردوه.
له داستانی زارادا چه کداره کانی سمکوی نه مر به "سپاهیان وه حشی" ناو ده بات. له سه رده می عه شیره گه ری دا تا راده یه ک ئا و جوره هیرشانه ئاسایین، سه یر ئه وه یه که محمدی قازی عه شیره تیکی قاره مانی وه ک ئیلی شکاک به وه حشی ناو ده بات.
شکم نیه ئه گه ر باسی هیرشی شا بو مه هابادی کردبا، لشکری ئیران به وه حشی ناو نه ده برد.
شتی سه یرو سه مه ره له سه ر محمد قازی زوره جیگای باسکردنی نیه.
کاک ریبوار منیش وه ک کاک حه سه ن زور رقم له و شه ی هاوسه رگیری یه. ئه و وشه که ده بیسم یه کسه ر جووت بونی ئاژه ل به تایبه ت سه گم بو ته داعی ده بیته وه.
Hassan Ghazi
کاک ڕەحمەت من لە گەڵ ڕەخنەکەت نیم. هۆیەکەیشم تا ڕادەیەل لەو نووسینە دا شی کردووەتەوە. نەمر محەمەدی قازی لە تەمەنی ١٥ ساڵان کوردستانی بەجێهێشت وکۆمەڵایەتیبوونی لە پلەیەکی ژیانی دا کوردی نەبوو. لە مەڕ زمان و ئەدەبی کوردیش ڕاستە کارێکی ئەوتۆی نەکردووە، بەلام وەرگێڕانی کتێبەکەی نیکیتین و هەر وەها وەرگێڕانی " ژانی گەل" ی ئیبراهیم ئەحمەد بە هاوکاری بەڕێز ئەحمەدی قازی کاری کەم نین.
وەکوو ئینسانیش هەتا بڵێی ئینسانێکی لەبەردڵان بوو. پێم وانییە کەسێک جارێکی دیتبێ لە بیری چووبێتەوە
Dawod Azadfar
کاک ره حمت گیان منیش له گه ل بوچوونه کت نیم قوربان و له گه ل بوچونه کانی کاک حه سن هاو نظرم.
Khalil Pishnemaz
فه رانسه وی ده لێن"که س له وڵاتی خۆی نه بۆته پێغه مبه ر".نه مر محه مه د قازی باشترین نموونه ی ئه و واته یه.بێ گۆمان ئه گه ر هه ر ئه و کارانه ی به زمانی فارسی کردوویه تی ،ئه گه ر به کووردی کردبای له ناو میلله ته که ی خۆی ئه و راده رێزه ی لێ نه ده نرا که له ناو فارس دا رێزی لێنراوه
Ebrahim Jahangiri
سلاو دۆستان، روانگه و بۆچوونی کاک خه‌لیل روانگه‌ی زۆر که‌سی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگای کورده‌وارییه، به بروای من ئه‌و بۆچوونه لۆژیکی نییه به‌و ده‌لیلانه
1- با سه‌یری وهرغێڕانهکانی محه‌مه‌دی قازی بکه‌ین بزانین چی وه‌رگێراوه؟ ئایا وه‌رگێڕانه‌کانی خزمه‌تی گه‌له‌که‌ی کردوه یان به پێچه‌وانه بووه؟ محه‌مه‌دی قازی زمانه‌وان نه‌بووه و خۆشی له سه‌رگوزه‌شته‌ی خۆی دا باس ده‌کات که له زمانی کوردی دا ئه‌و شاره‌زاییه‌ی نه‌بووه.
2- من له سه‌رگوزه‌شتی محه‌مه‌دی قازی دا یه‌ک خاتره‌م له بیره، ئه‌ویش ئه‌و رۆژه‌ی که دایکی شوو ده‌کاته‌وه و ئه‌و به پێ خاوسی به نێو تیکانان دا ڕاده‌کات و تیکان پیێ يڵدڕههڵدڕ ده‌که‌ن، زۆر جاران بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که‌سێک ئه‌و زه‌ربه رووحییه‌ی وێ که‌وتبێ چۆن ده‌بیته محه‌مه‌دی قازی وه‌رگێڕ وه‌رگێڕی به‌توانا و ناسراوی کورد.
زۆر جاران من پێم وایه بێئینسافییه ده‌رحه‌ق به که‌سانی وه‌ک محه‌مه‌دی قازی ئه‌و قه‌زاوه‌ته بکه‌ین که بۆ کوردی و زمان و ئه‌ده‌بیاتی کوردی نه‌زانیوه؟ بۆ به کوتردی نه‌ی نووسیوه و کتێب و نووسراوه‌ی به زامانی کوردی وه‌رنه‌گێڕاوه‌ته‌وه؟ ئایا ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که خۆی ئه‌و هه‌سته‌ی که‌م هه‌بووه یان هه‌لومه‌رجی ژیان وای لێ کردووه که وا بار بێت زمانی کوردی وه‌ک زمانزانێک و وه‌رگێڕیک نه‌زانێ؟ ئه‌وانه ده‌بێ لێک بدرێنه‌وه و به خۆڕایی و به‌ناحه‌ق
ئینسانی لێهاتووی وه‌ک محه‌مه‌دی قازی ده‌باوه‌شی فارسه‌کان ناوێن محه‌مه‌دی قازی شانازی فارسه‌کان نییه به‌ڵکوو شانازی کوردانه با کتێب و نووسراوه‌ی له زمانی فه‌رانسه‌وه بۆ فآرسیش وهرگێرابیتهوه.
من وه‌سیه‌تنامه‌ی محه‌مه‌دی قازیم به ڤیدیۆ دیتووه به‌راستی گریانم بۆ هات کاتی باس له‌و ئازاره ده‌کات که ناتوانی وه‌ک زۆر که‌س به کوردی بنووسێ و داواشی کرد ئه‌گه‌ر له ژیان دا نه‌ما با له مه‌هاباد بنێژرێ
به‌هه‌ر حالدووباره رێز بۆ کاک خه‌لیل و هیوادارم لێـم نه‌ڕه‌نجێ.
رووحی محه‌مه‌دی قازی شاد.
به ریز کاک حه‌سه‌نی زؤر خؤشه ویست، من وادیاره نه م توانیوه مه به ستی خؤم باش بدرکینم من مه به‌ستم ئه وه نهوبو که گویا جه نابت ده بو بیشاریه‌وه و باسی ئه وه نه که ی که کؤت و شه‌لواره که ی وینه ی یه که م خواستراوه یه ،به لکو ده مه ویست بلیم که ده وینه دو هه م دا له شایی ته وریزی که دیاریشه کؤت و شه لواره که شیک و پریش به به ری خؤت، وه کو ته‌وزیحی وازیحات و بؤ شؤخی بنوسی که به پیچه وانه ی وینه ی پیشوو ئه کؤت و شه‌لواره یان هی خؤتن و خوازراوه نین. ببوره سه‌ریشم ئیشاندی . هه ر بژی به شادی. برات که مال..
کاک حه‌سه‌ن گیان ده‌ست خۆش. بابه‌تێکی خۆش و ئاوردانه‌وه‌یه‌کی به پێز بو. یادی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی له‌و بابه‌ته‌دا ناویان هاتبو و خۆشم که‌م تا کورتێک ئاشناییم ده‌گه‌ڵیان بو، زۆر دڵخۆشکه‌ر بو.
هه‌ر بژیت
Slaw Kak Hasan gyan,
Mn nawm Fariba Ghazi kchi kak Mstafay Ghazim, mnish newaneki xoshm dagal Mhamadi Ghazi habo, ba rasti Insaneki sar zindo bo ema 17 o 18 sal boin aw 70 zyatr balam ba saat gap o galta man dakrd. Dagal pir o jwano mnal rek dakawt.
Jarekish da gali choina koh nawardi wak ema ba chew o chia kan da hal dacho.
Xala Rahim xoshawisti mn boo amni dawist bo to, zorishi dyari bo denam la Rusia ra. Pshtendeki pashmiay wim har mawa.
Yesta mn la Sydney Australia dazhim, la danishgay Sydney dars dalemawa.
Slaw o rez
Fariba
Fariba has left a new comment on your post "چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ک له محه‌مه‌دی قازی":
Slaw Kak Hasan gyan,
Mn nawm Fariba Ghazi kchi kak Mstafay Ghazim, mnish newaneki xoshm dagal Mhamadi Ghazi habo, ba rasti Insaneki sar zindo bo ema 17 o 18 sal boin aw 70 zyatr balam ba saat gap o galta man dakrd. Dagal pir o jwano mnal rek dakawt.
Jarekish da gali choina koh nawardi wak ema ba chew o chia kan da hal dacho.
Xala Rahim xoshawisti mn boo amni dawist ... ..., zorishi dyari bo denam la Rusia ra. Pshtendeki pashmiay wim har mawa.
Yesta mn la Sydney Australia dazhim, la danishgay Sydney dars dalemawa.
Slaw o rez
Fariba
Fariba! Zor sipas bo téçin(comment)eket. Pém xosh bù péwendit péwe bikem. tikaye e-maileket binére bo
ruwange@gmail.com
حەسەن
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 9ی خه‌زه‌ڵوه‌ر "کێله‌شین"، وێبلاگی فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی تاکه‌که‌سی ڕۆژنامه‌نووس مه‌ولوود به‌هرامیان فیلتێر کرا.
http://www.kilashin.blogfa.com/
عه دول جمعه 7 آبان1389 ساعت: 17:28
کاک حه سه نی به ریز! بو ئیوه که ئه وه نده خو به زمانی کوردییه وه ماندو ده که ن، به راستی سه یره باسی ئه و کابرایه ده که ن که فری به سه ر کورده وه نییه. ئه و کابرایه خوی پی کورد نه بوو و ته نانه ت له مالیی خوی به کوردی قسه نه ده کرد. یانی خو به که م زانین کردبویه پیاویکی پانیرانیستو بو نمونه شیعری هه یه سه با ره ت به زه روره تی داگیر کردنی به حرین و لکاندنی به خاکی ئیرانه وه. زور سوکایه تی به پیشه وا کردووه. جیگای داخه که به هوی عه شیره گه ری داکوکی لیده که ن
سڵاو ئەم کاتەتان باش مامۆستای بەرز و بەڕێز ، زۆر سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونی ئێوەی بەڕیزت دکەمە بۆزیاتر خزمەتکردنی بواری فەرهەنگی کورد و کوردستان ، لەسروشت و خوداوەند داواکارم کە تەمەندرێژ و لەشساغ بن بۆزیاتر خزمەتکردنی میللەتی کورد و تەواوی مرۆڤایەتی ..
ئاوارە گەڵاڵەیی
باشوری کوردستان / سلەیمانی
Post a Comment