لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانیی کوردی، ڕابردوو و ئێستا: پێداچوونه‌وه‌یه‌کی گشتی
لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانیی کوردی، ڕابردوو و ئێستا: پێداچوونه‌وه‌یه‌کی گشتی
مامۆستا ئەمیری حەسەنپوور له کاناداوه بە تەلهفون له کۆنفڕانسی زمانی کوردی لە لوس ئانجلیس (جومعە 5ی نۆڤامبری 2010) به‌شداری کرد و پوخته‌ی باسه‌که‌ی بۆ ڕوانگه‌ش ناردووه و لێره‌دا وه‌رگێڕاوه‌که‌ی ده‌خوێننه‌وه.
حه‌سه‌نی قازی
ئه‌م یه‌که‌م کۆنفڕانسه سه‌باره‌ت به لێکۆڵیینه‌وه له زمانی کوردی گرینگه، نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه یه‌که‌م کۆنفڕانسه له مه‌ڕ زمانناسیی کوردی له ئه‌مریکای باکووری به‌ڵکوو له به‌ر ئه‌وه‌ش ئه‌و بابه‌تانه‌ی پێشکێش ده‌کرێن زۆربه‌یان سه‌باره‌ت به لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و کولتووری زمانی کوردین. کۆنفڕانس، کۆنفڕانسێکه له مه‌ڕ زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆمه‌ڵناسیی زمان و زمانناسیی ئێتنیکی کوردی.لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر زمانی کوردی که‌م کراوه و پێویسته درێژه‌ی پێ بدرێ. گرینگی ئه‌و کۆنفڕانسه له به‌ر ئه‌وه‌شه چونکه زمانی کوردی هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ی له سه‌ره و له مه‌ترسی دایه. ئه‌و زمانه تا ئێستاش له ترکییه،ئێران و سوورییه چاوه‌ڕوانی مه‌رگ و نه‌مان ده‌کا.قسه له سه‌ر به زیندوو هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م زمانه‌یه. کوردی چله‌مین زمانی گه‌وره‌ی دنیایه، به‌ڵام له‌و ووڵاتانه‌ی باس کران ئاخێوانی بۆیان نییه وه‌ک زمانی دایکی به‌و زمانه په‌روه‌رده ببینن و ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت کراوه.له هه‌لومه‌رجێکی ئاوا دا، لێکۆڵینه‌وه له زمانی کوردی کارێکی زیادی نییه، به‌ڵکوو هه‌ر جۆره باس کردنێکی وه‌بیر هێنانه‌وه‌ی مان و نه‌مانێتی.به دڵنیاییه‌وه، کوردی زۆر نیشانه‌ی چاوڕاکێشی تێدایه بۆ زمان‌ناسان و کوردستانیش مه‌کۆی دیمه‌نێکی زمانی سه‌رنجڕاکێشه، کوردستان له‌و چه‌ند شوێنه که‌مه‌یه که زمانانی ئارامیی نوێی تێدا ماوه‌ته‌وه که ئاسۆرییه‌کان، جووله‌که‌کانی [ڕۆژهه‌ڵات] و هه‌رمه‌نییه‌کان قسه‌یان پێده‌که‌ن،له ژێنۆسیدی 1915 دا هه‌رمه‌نییه‌کان و ئاسۆرییه‌کان به کرده‌وه خاشه بڕ کران و دواتر جووله‌که‌کانیش له کوردستانه‌وه کۆچیان کرد و له ڕووی زمانییه‌وه کوردستان زیاتر بوو به شوێنێکی یه‌کده‌ست. زمانی کوردی خۆشی به‌ده‌ست زمانکوژییه‌وه ناڵاندوویه‌تی.
هێندێک له‌وانه‌ی له سه‌ر زمانی کوردیان کۆڵیوه‌ته‌وه له مه‌ڕ ئه‌و زمانکوژییه‌ی به سه‌ر کوردی هاتووه بێ ده‌نگه‌یان لێ ڕاکردووه. ئه‌و بێده‌نگی و وسکوت بوونه کرده‌وه‌یه‌کی سیاسییه.له ڕووی ڕه‌وشتی لێکۆڵینه‌وه‌وه،ئه‌وه کارێکی نابه‌رپرسانه بووه له مه‌ڕ کوشتنی بابه‌تێک که لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانه‌وانی له سه‌ر کراوه، واته زمانی کوردی بێده‌نگی هه‌ڵبژێردرێ و هیچ نه‌گوترێ. سه‌ده‌ی 21یه‌که‌م سه‌ده‌ی زمانکوژییه و وا ته‌خمین ده‌کرێ نیوه‌ی زمانانی دنیایێ تا کۆتایی ئه‌م سه‌ده‌یه نه‌مێنن.
لێکۆڵینه‌وه هه‌ره به‌راییه‌کان سه‌باره‌ت به زمانی کوردی له ڕۆژئاوا له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م له لایه‌ن میسیۆنێره‌کانه‌وه (واته، گارتزۆنی )، دیپلۆماتانه‌وه ( واته، ژابا ، یۆسف زیائه‌دینی خالیدی) و، زمانه‌وانان ( واته، ئۆسکار مان) ده‌ستی پێ‌کرد. ئه‌وان خزمه‌تی گه‌وره‌یان به لێکۆڵینه‌وه‌ی زمان کرد. کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له ئوڕووپا له زمانیان ده‌کۆڵییه‌وه ئه‌وه بوو ده‌بوو زانیاریده‌ر یان ئاخێوی بوومی به زمانه‌که ببیننه‌وه. ئه‌مڕۆکه و له‌م ڕۆژگاره دا شوێنی لێکۆڵینه‌وه گۆڕاوه.له‌م کۆنفڕانسه دا بۆ نموونه، ئاخێوانی بوومی و نابوومی ئاماده‌نه و قسه ده‌که‌ن.له ڕابردوو دا هه‌ر پیاوان له زمانی کوردی‌یان ده‌کۆڵییه‌وه ( جگه له ڕێزپه‌ڕی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت نه‌بێ)، به‌ڵام ئێستا له کۆنفڕانسێکی ئاوا دا هه‌م ژنان و هه‌م پیاوان به‌شدارن. هه‌ر وه‌ها وه‌چه‌یه‌کی نوێی کوردان له ترکییه، ئێران، عێڕاق و سوورییه و هه‌نده‌ران سه‌رهه‌ڵ دێنن و به کاری لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانییه‌وه خه‌ریکن. ئه‌وه خۆی هه‌لومه‌رجی لێکۆڵینه‌وه له زمانی کوردی گۆڕیوه.
ساڵی 1991 نوخته وه‌رچه‌رخانێکی گرینگه له بواری لێکۆڵینه‌وه‌ی زمانی کوردی دا. له‌و ساڵه دا ترکییه هێڵای کورده‌کان له ژیانی تایبه‌تی خۆیان له نێوماڵان و له کووچه و کۆڵانان به کوردی قسه بکه‌ن. هه‌ر له‌و ساڵه له عێراق، کۆنتڕۆڵی حکومه‌تی نێوه‌ندی به سه‌ر زۆربه‌ی به‌شه‌کانی کوردستانی عێڕاق دا نه‌ما و حکوومه‌تێکی هه‌رێمی کوردستان دامه‌زرا. پێشوه‌چوونێکی دیکه له‌و ساڵه‌دا هه‌ڵوه‌شانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت بوو که تێێدا هێندێک پشتیوانی له زمانی کوردی ده‌کرا و به نه‌مانی یه‌کێتی سۆڤییه‌ت ئه‌و پشتیوانییه‌ش نه‌ما.
ده‌سته‌ڵات به‌ده‌سته‌وه گرتن و دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تێکی نیوه سه‌ربه‌خۆی کوردی له ڕووی زمانییه‌وه هێندێک ناکۆکی خولقاندووه. ئه‌من له‌و کاته کورته‌ی لێره دا هه‌مه،ته‌نێ به کورتی ئاماژه به سێ بابه‌ت ده‌که‌م،
1) بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستی کورد هێزی سه‌ره‌کی بووه بۆ خوڕاگری له هه‌مبه‌ر زمانکوژی دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێستا که له کوردستانی عێڕاق ده‌سته‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرتووه بۆچوونێکی نادێمۆکڕاتیکی وه‌به‌رگرتووه له مه‌ڕ کێشه‌ی زمانی ڕه‌سمی،له‌هجه‌ی ستاندارد و نکووڵی ده‌کا له ته‌بیعه‌تی جووت‌ستاندارد و فره له‌هجه‌یه‌تی زمانی کوردی. 2) سیاسه‌تێکی تیژپه‌ڕی په‌تیگه‌ری له گۆڕێ دایه که کۆڵه‌ی زمانی کوردی کوتاوه. به دڵنییایه‌وه ئه‌وه سیاسه‌تێکی ڕه‌سمی ده‌وڵه‌ت نییه ئه‌گه‌رچی له هه‌موو ئاسته ڕه‌سمیه‌کان دا به‌ڕێوه ده‌چێ و جێی ئاماژه‌یه ئه‌و په‌تیگه‌رییه به‌ر له دامه‌زرانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و له ساڵانی 1920کانه‌وه ده‌ستی پێکردووه.3) حه‌ول دان بۆ پلان داڕشتنی زمانی چڵ و نیوه‌چڵ و بێ که‌لکن.
No comments:
Post a Comment