ڕووهه‌ڵماڵاوی سیاسی ئاکه‌په
ڕووهه‌ڵماڵاوی سیاسی ئاکه‌په
هاوپرسه‌کی گوینه‌ش ئوێنساڵ ههواڵنوسی دیها له ئه‌سته‌نبووڵ
له گه‌ڵ دوکتور عه‌بباسی وه‌لی مامۆستای زانکۆی بۆغازیچی له ئه‌سته‌نبووڵ
ئه‌و هاوپرسه‌کییه ڕۆژی چوارشه‌مۆ 3ی نۆڤامبری 2010 له ڕۆژنامه‌ی یێنی ئوزگویرپۆلیتیکا دا به زمانی ترکی بڵاو کراه‌وه‌ته‌وه
وه‌رگێڕان له ترکییه‌وه بۆ ئینگلیسی: ئوێزلهما غالیب،حه‌سه‌نی قازی
له ئینگلیسییه‌وه بۆ کوردیی سۆرانی: حه‌سه‌نی قازی
بەپێی قسه‌ی پرۆفێسۆر دوکتور عەبباسی وەلی ، بەڕێوە چوونی هەموو شتەکان بە بێ کوردەکان نێشانه‌ی ڕووهه‌ڵماڵاویی سیاسی ئاکەپە یە لە ئاست کوردەکان.ئاکەپە بە تەواوی لە سەر بنەمای لێ تێگەیشتنی خۆی دەجووڵێتەوه و دەیەوێ ڕێسا و چوارچێوەی خۆی بەڕێوەبەرێ. ئەوە خۆپەسندیی و خۆبەزل زانی سیاسییە،کە بە تایبەتی سەرۆکوەزیر پێشی دەخا
لە سەرەتای مشت‌ومڕ سەبارەت بە " کرانەوەی دێمۆکڕاتیک"، پرۆفێسۆر دوکتور وەلی کە ئەندامی کۆڕی وانەبێژانی بەشی زانستی سیاسی و پێوەندییە نێو نەتەوەییەکانە لە زانکۆی بۆغازیچی لە نێو کۆڕ‌و کۆمەڵی ڕووناک‌بیری دا سەبارەت بەو بابەتە بۆچوونی لە مەڕ خۆی هەبوو ئەویش ئەوە بوو" هەمو لایەک بۆچوونی خۆی دیاری بکا" لە گەڵ ئەوەشدا، ئێستا زۆر بەتوندی ڕه‌خنه له‌و که‌سانه دەگرێ کە خۆیان وەک ڕادیکاڵ پێشان دەدن و هیچ ناکەن وجگە لەوەی بە نێوی کوردەکان قسە بکەن و هەر وەک حکوومەت خۆ لە بابەتی ئەسڵی لادەدەن
پرۆفێسۆر دوکتور وەلی کە لە مەهاباد لە دایک بووە و پسپۆری زانستی سیاسی و پێوەندییە نێونەتەوەییەکانە، لە قسەکردنەکانی بەرایی دا سەبارەت بە پێواژۆی " کرانەوەی دێمۆکڕاتیک" ڕایگەیاند ئەو پێواژۆیە لەوانەیە بەرەو دوا هەڵگەڕێتەوە و پێویستە حکوومەت هەتا زووە بڕیار بدا سەبارەت بەولایەنانەی وا دەبێ بەشداری تێدا بکەن. لەو قۆناخە دا ، ئێمە سەبارەت بە مەسەلەی ئەوەی کە دەبێ کێ لە گوتوبێژەکاندا بەشدار بێ، شێوەی چارەسەری، بۆچوونی حکوومەت و هەر وەها بۆچوونی میدیا چاوپێکەوتنمان لە گەڵ کرد
لە دوایین چاوپێکەوتن دا کە لە گەڵ ئێوەمان هەبوو " کرانەوەی دێمۆکڕاتیک" هەر تازە دەستی پێ‌کردبوو و ئێوە ڕاتانگەیاند کێشەکان دەبێ قسەیان لە سەر بکرێ بەڵام کەشوهەوای لەبار و پۆزیتیڤ دەکرێ لەپڕ نەمێنێ و بگۆڕێ. ئێوە مەسەلەی کورد و ئەو ئاڵوگۆڕە سیاسییانەی لەوی ڕۆژێوە تا ئێستا لە هەرێم دا هاتوونە گۆڕێ چۆن هەڵدەسەنگێنن و بۆچوونتان لەمەڕ ئەو پێواژۆیە چییە؟
گۆڕینی سیاسەت دەگاتە ئەوەی عەسکەریش سیاسەتی خۆیان بگۆڕن لە پێواژۆی چارەسەرکردنی کێشەکە دا ئه‌وان ده‌که‌ونه پله‌ی خوارتره‌وه . ئیدی نیزامییه‌کان نه ده‌توانن له هه‌رێم دا به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆیانه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن و نه له هه‌ڵوێستێکی ئاوا دان بتوانن قه‌یرانییه که به‌شێوه‌یه‌کی ئاوا به‌ڕێوه به‌رن که له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان دا بێ. وێده‌چێ چیدی خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی به دژی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ژێر حاکمییه‌تی نیزامیان دا شتێکی شیاوی قه‌بووڵ کردنیش نه‌بێ. بەڵام هێشتا هەمان ڕێباز وەبەردهگیرێ، ئەگەر تائێستا ڕێگە چارەسەری نیزامی شکستی هێناوە، لە جیاتیان دەبێ چارە سەرییەک لە سەر بنەمای سیاسی ببیندرێتەوە، کە جێی پەسندی هەموو لایەک بێ و بتوانێ کۆتایی بهێنێ بە چارەسەری نیزامی بۆ هەمیشە بەڵام ئەو چارەسەرییە " بەو جۆرەی ئەوان بۆخۆیان دیاریی دەکەن" دەبێ بش توانێ مەسەلەی کورد چارەسەر بکا، بەڵام داخودا حکوومەت چ دەکا؟ بۆ دیاریی کردنی نێوەرۆکی کێشەی کورد، لێبڕاوانە ئەوان چوارچێوەیەکی ئەوپەڕی بەرتەنگ دەکار دەهێنن و، هەر چارەسەرییەک لە تێگەیشتنێکی ئاواوە بکەوێتەوە ده‌بێته هۆی بەرته‌نگ بوونی چارەسەرییەکە. هەر بۆیەش بزووتنەوەی کورد ئەوە قەبووڵ ناکا
یەکەم شتی، کە کوردەکان پێی ڕازی نابن ئەوەیە کە ئەو مافانە دەستەبەر نەکراون، هەر شتێک بە بێ بەشداری کوردەکان خۆیان بریتییە لە خۆپەسندی و ڕووهه‌ڵماڵاویی ئاکەپە لە ئاست کوردەکان. ئاکەپە، لە سەربنەمای ئەو لێتێگەیشتنەی خۆی سەبارەت بە کێشەکە هەیەتی، دەیەوێ بە پێی ڕێساکانی خۆی لێکاڵای کاته‌وه و جێ بە جێی بکا. ئەوە هەتا بڵێی سەیرە چونکە ئەتۆ لەم پێڤاژۆیە دا بۆ چارەسەری کێشەکە کەس و لایەنێکی تێدا نابینی کە خاوەنی ڕاستە قینەی کێشەکەیە و ئەوەش ڕووههڵماڵاوییهکی ڕاستەقینەی سیاسییە. ئەمن پێم وایە سەرۆکوەزیر سیاسەتێکی ئەوتۆ پێش دەخا. تا ئەو جێگایەی ئەمن دەزانم، لە نێو پارتییەکەی دا، کەسانی زۆر هەن به‌و خۆ بەزلزانییەی ئەردۆغان شەمزاون. لە نێو ئاکەپە دا، کەسانی ئاوا هەن لایەنگری پێک هاتنن و بۆچوونێکی نەرمیان هەیە سەبارەت بە مەسەلەی کورد بەڵام ئەردۆغان دەستی بەستوون. ئاکەپە دەڵێ ئێمە بۆ چارەسەری کێشەکە لە گەڵ پ.ک.ک دانانیشین، ده‌ی بڵێێن با دانەنیشن، دوایە دەڵێن ئێمە لە گەڵ جیاوازیخوازانیش گوتوبێژ ناکەین، باشە بابڵێین ئەوەش ئاوا بێ، بەڵام قسە لە سەر ئەوەیە چۆنە حکومەت ناتوانێ لە نێو 20 میلیۆن کورد دا نوێنەرێک ببینێتەوە کە بتوانێ لە گەڵ حکوومەت دانێشێ و قسەی لەگەڵ بکا؟ هەتا ئەو خۆپەسندی و خۆ بەزلزانیینە بەردەوام بێ، ئەو پێواژۆیەش بەردەوام دەبێ و چارەسەرییەک نادۆزرێتەوە، بۆ نموونە، حکوومەت جەماعەتێکی گۆیا ڕووناکبیر لە دەوری یەکتری کۆ دەکاتەوە بۆ ئەوەی سەبارەت بەو کێشەیە بدوێن بەڵام لە ڕاستیدا ئەوان گشتیان پشتیوانانی حکومه‌ت بۆخۆنی. لە تافی لاوێنی منەوە لە ماوەی 30 ساڵی ڕابردوو دا، ئه‌و ڕووناکبیرانه له سه‌ر شانۆ بوون و قسه‌یان له‌و کێشه‌یه کردووه به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتوونه‌ته چاره‌سه‌رییه‌ک و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین ئه‌وه‌یه که حکوومه‌ت ده‌ستوپێوه‌ندی خۆی هه‌ڵده‌بژێرێ ته‌نانه‌ت له بواری ڕووناک‌بیری و کولتووریش دا.
به‌ڕێزت به باسکردنی سازان و ڕێککه‌وتنی ڕێبازی نێوه‌ند- چه‌پ به ووردی ده‌ته‌وێ چ بڵێی؟
ڕۆژنامه‌گه‌ریی سه‌ر به ڕێبازی نێوه‌ند-چه‌پ بۆچوونی له مه‌ڕ خۆی هه‌یه سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد. بۆ وێنه، ئه‌وان ده‌ڵێن حکوومه‌ت ئیدی ناتوانێ به ڕێگای نیزامی پ.ک.ک. تێک بشکێنێ و یان ته‌نانه‌ت ناتوانێ به‌و شێوه هه‌ڵسوکه‌وته ڕۆژهه‌ڵاتی دنیاش به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشێ. ئه‌وانه خاڵی گرینگن و ده‌بێ ڕه‌چاو بکرێن، به‌ڵام ئه‌وان دیاره سنووری له مهر خۆشیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر که‌سێک یه‌کێک له‌خۆیان نه‌بێ و ڕه‌خنه له حکوومه‌ت و له‌و ڕۆژنامه‌گه‌رییه‌ی ڕێبازی نێوه‌ند-چه‌پ بگرێ، ئه‌وه‌یان پێ خۆش نییه. ئه‌من لێره دا نموونه‌یه‌ک باس ده‌که‌م. ته‌نێ دوو ڕۆژ به‌ر له داخرانی پارتیی ده‌ته‌په،له سه‌ر داوای ڕۆژنامه‌ی ته‌ڕه‌ف چاوپێکه‌وتنێکی دوورودرێژم له‌گه‌ڵ کردن. له‌و چاوپێکه‌وتنه دا ئه‌من نه‌ک هه‌ر به توندی ڕه‌خنه‌م له حکوومه‌ت گرتبوو به‌ڵکوو ڕه‌خنه‌م له میدیای ڕێبازی نێوه‌ند-چه‌پی نیوه ئاژۆش گرتبوو له به‌ر بۆچوونه‌کانیان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی کورد. به‌ڵام ئێدیتۆری ته‌ڕه‌ف ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌ی چاپ نه‌کرد، هیچ هۆیهکیشیان باس نه‌کرد. سانسۆر کردنی ئاوا بۆ پاراستنی یه‌کپارچه‌یی پێکهاتنی ڕێبازی نێوه‌ند- چه‌په. له چاوپێکه‌وتنه‌که دا پێم گوتبوون دیتنی ئێوه له سه‌ر پرسی کورد باشییه‌که‌ی هه‌ر له‌وه دایه ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ باشبوونی چاره‌سه‌ری حکوومه‌ت سه‌باره‌ت به کێشه‌ی کورد به‌راورد بکرێ.له‌به‌ر ئه‌و قسه‌یه سانسۆر به‌ره‌نگارم بوو. ئه‌وه سانسۆر کردنی له چه‌شنی سانسۆرکردنی حکوومه‌ته، که به پێی عه‌قڵییه‌تێکی دیکه ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌توو بڕیار بده‌ی ده‌ست له خۆ به‌زلزانین و مه‌یلی پچووکی – ناوچه‌یی ڕادیکاڵی خۆت به‌رانبه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد به‌ر ده‌ی و ئه‌وه ببینی که له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی دا که‌سانی ئه‌وتۆ هه‌ن که وه‌کوو تۆ بیرناکه‌نه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستییه قه‌بووڵ بکه‌ی، ئه‌وان زۆر شتیان پێیه که بۆت باس بکه‌ن.
مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌س ڕۆژه‌ڤ و به‌رنامه‌ی خۆی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری، به‌ڵام هیچ که‌س گوێ ناداته کوردان؟
به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه وایه. هه‌ڵبه‌ت دیاره هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕۆژه‌ڤێکی هه‌بێ، به‌ڵام له به‌ره‌ی نێوه‌ڕاست دا بار‌و دۆخه‌که ئاوایه، له نێوه‌ند دا نه‌خۆشییه‌ک هه‌یه و هه‌موو که‌س بێ ئه‌وه‌ی هیچ شتێک له نه‌خۆشه‌که بپرسێ خاوه‌ن ڕایه و ده‌رمانێکی بۆ ده‌گرێته‌وه. که‌س له نه‌خۆشه‌که ناپرسێ کوێت ژان ده‌کا و گرفتت چییه؟ ئه‌من پێم وایه نه حکوومه‌ت و نه ئه‌و به‌شه‌ی ئه‌من وه‌ک ڕێبازی پێکهاتنی نێوه‌ند – چه‌پ نێوهزهدم کرد ده‌یانه‌وێ کورده‌کان به‌شێک بن له چاره‌سه‌ری ئه‌گه‌رچی ئه‌وان هه‌رکامه‌یان تێخوێندنه‌وه و هه‌ستی له‌مه‌ڕ خۆیان هه‌یه سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی کورد.ئه‌گه‌ر وابێ، ده‌بێ له گه‌ڵ گه‌لی کورد دانیشن و قسه بکه‌ن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و که‌سانه نایانه‌وێ له گه‌ڵ کوردان قسه‌بکه‌ن و دیالۆگیان ناوێ. له ماوه‌ی 30 ساڵی ڕابردوو دا ئه‌و پێواژۆ کولتوورییه‌ی که پێکهاتنی نێوه‌ند – چه‌پ له چاپه‌مه‌نی دا سازی کردووه " هه‌لوێست و تێکه‌ڵاویی بڕیقه‌دار" بووه. باشه ڕۆشنکردنه‌وه‌ی ڕووناکبیریی و سیاسیی له کوێیه؟ مه‌سه‌له شێوه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی ترکی له ماوه‌ی کرده‌وه‌ی 30 ساڵی ڕابردوویان دا ده‌کرێ زیاتر شی بکرێته‌وه. ئێستا ئه‌گه‌ر ئێمه چاو له لایه‌نی باشی ئه‌و ڕێگا چاره‌سه‌رییه‌ی بکه‌ین که ڕێبازی نێوه‌ند- چه‌پ له ترکییه بۆ مه‌سه‌له‌ی کوردی هێناوه‌ته گۆڕێ له ماوه‌ی 20 ساڵی ڕابردوو دا، ده‌بینین بنه‌مای کۆمه‌ڵناسانه و کۆمه‌ڵایه‌تی ئابووری خه‌ریکن ده‌گۆڕێن. ئه‌و گۆڕانانه کارهاسانی ده‌کا بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له که‌مالیزم. ڕه‌خنه‌گرتن له که‌ماڵیزم و کارێکی ئه‌وتۆ کردن 20 ساڵ له‌مه‌و پێش هه‌ر هه‌مان مانایه‌ی نه‌بوو که ئه‌مڕۆ هه‌یه‌تی
باشه ئه‌وان چی‌یان که‌مه ؟
ئەوەی ڕێبازی نێوەند- چەپ بۆ چارەسەری لە بیری کردووە تێڕوانینە لە چوارچێوەیەکی بەربڵاو دا. ترکییە پێداویستی بەوەیە لەو ڕووەوە بۆ چوون و دیتنی کوردانیش بە هێند بگرێ و بیانهێنێتە نێو گەمەکە. ئەو دەستە و تاقمانە نێوی خۆیان ناوە کۆڕ وکۆمەڵی ڕادیکاڵ لە ناوچەی بەرتەسک و بە دیدی خۆیان. ئەو ڕوانگەیە ، کە هەتا بڵێی نەریتییانە و کۆنە پێویستی بەوەیە کە لە مافی کوردانی زیاتر تێپەڕێنێ. وەک ڕۆژنامەی تەڕەف کە خۆی بە ڕادیکاڵ پێشان دەدا و دەتوانێ سانسۆریش بکا. ئەوان گشتیان دەبێ لەقاو بدرێن . کوردەکان گه‌لێکی خاوه‌ن کو‌لتوور، خاوه‌ن ناسێنه، خاوه‌ن مێژوون
هه‌ر ئه‌گه‌ر سه‌رده‌می مۆدێڕن له به‌رچاو بگرین له ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوو دا ته‌جروبه‌ی سیاسی زۆر قووڵیان وه‌سه‌ریه‌ک ناوه. زۆر پارتیی سیاسی له‌و سه‌رزه‌وییانه دا ژیاون.به کورتی کورده‌کان کۆمه‌ڵه‌یه‌کی زیندوو و ئۆرگانیزمێکی بیرکردنه‌ویان هه‌یه. ئه‌و شێوه بیرکردنه‌وه مێکانیزمی له مه‌ڕ خۆی هه‌یه،که ده‌توانێ بیر‌و ڕای ئه‌وتۆی لێ بزێته‌وه که به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری دێنه گۆڕێ. ئه‌گه‌ر ئه‌و مێکانیزمه هیچ کاتێک له زه‌مینه‌ی سیاسی دا له ده‌وڵه‌تی ترک یان کولتووری ترکی دا به‌شداری نه‌کردووه،بۆچی سازانی ڕووناک‌بیری نێوه‌ند- چه‌پی ترک حه‌ول ده‌دا ئه‌وه بکا؟ ئه‌من هێشتا له‌و باوه‌ڕه دام هێندێک له ڕووناکبیرانی ترک پشتیوانی له پارتییه کورده‌کان ده‌که‌ن و، به‌شداری کردن له چالاکییه‌کاندا بۆیان گرینگه. به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌گمه‌نن. به ووته‌یه‌کی دیکه ئه‌و جۆره که‌سانه ترکی کلاسیک نین
بۆچوونت سه‌باره‌ت به پێواژۆی داهاتوو چییه؟
ئێستا، زۆر له چاپه‌مه‌نی و میدیا له ترکییه ئه‌و پێواژۆیه به پێواژۆی ئیرله‌ندی باکووری ده‌شوبهێنن و له گه‌ڵ ئه‌وێ به‌راوردی ده‌که‌ن و نموونه‌ی چاره‌سه‌ری له وێنده‌رێ وه‌ک شێمانه‌یه‌ک چاو لێ ده‌که‌ن. له‌وێ حکوومه‌تی پادشایی یه‌کگرتوو دیالۆگێکی له گه‌ڵ گێری ئادامس ده‌ست پێ‌کرد. ئه‌ڕته‌شی کۆماریخوازی ئیرله‌ند ئاماده‌یی خۆی بۆ چاوپێکه‌تنی حکوومه‌ت نیشان دا، ئای ئار ئێی په‌سندی کرد ده‌ست له چه‌ک به‌ردا. به‌ڵام شتێکی که لێره چاپه‌مه‌نی ناتوانن یان نایانه‌وێ باسی بکه‌ن ئه‌وه‌یه که حکوومه‌تی بریتانیا به‌ر له ده‌ستپێکردنی گوتوبێژ زۆر شتی باش ڕوون کردبووه‌وه. به‌ر له هه‌موو شت ئه‌وان زۆرچاکیان ده‌زانی گێری ئادامس سه‌ر به ئه‌ڕته‌شی کۆمارخوازیی ئیرله‌نده، به‌ڵام قه‌ت پێیان نه‌گوت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌تۆ سه‌ر به ئای ئار ئێ ی ئێمه ناتوانین له‌گه‌ڵت دانیشین. حکوومه‌تی ترکییه ئه‌وه ناکا. ئه‌وان قه‌ت له گه‌ڵ به‌ده‌په یان پارتییه‌کانی پێشووتر دانانیشن چونکه پێیانوایه ئه‌وان سه‌ر به پ.ک. ن. دووه‌م سه‌رۆکوه‌زیری ئه‌وده‌می بریتانیا تۆنی بلێر دوو شتی هه‌ڵسووڕاند، ئه‌و هه‌موو پێشنیازه‌کانی له گه‌ڵ گێری ئادامس هێنا سه‌ر مێزی وتووێژ و ڕایگه‌یاند ئاماده‌یه له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌تێک دانوستاندن بکا جگه له سه‌ربه‌خۆیی ئیرله‌ندی باکووری نه‌بێ. داوخوازی سه‌ربه‌خۆیی ئیرله‌ندی باکووری بۆ حکوومه‌تی بریتانیا هێڵی سوور بوو. ئه‌رته‌شی کۆماریخوازی ئیرله‌ند ههنگاوێکی به‌ره‌و دواوه ناوه و له گوتوبێژهکاندا ئه‌وه نه‌هاته گۆڕێ. ئه‌من پێم وایه ئێستا له ترکییه‌ش کورده‌کان داوخوازی سه‌ربه‌خۆیی ناکه‌ن. که وابوو پرسی سه‌ربه‌خۆیی له گۆڕێ دا نییه هه‌تا بهێنرێته سه‌ر مێزی گوتوبێژ.جا بۆیه هیچ هۆیه‌ک له گۆڕێ دانییه بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان به ده‌وری مێزه‌وه دانه‌نیشن و گوتوبێژ نه‌که‌ن
داخودا ده‌توانین بڵێین که خۆدزینه‌وه و پێ دزیلکه‌ی حکوومه‌تی ترک و بۆچوونه‌کانی که هه‌ر ده‌م ده‌گۆڕێن پێشی به پێواژۆیه‌که گرتووه؟
به‌ڵێ ، ئه‌وه هه‌ر ئه‌و قسه‌ی من داده‌گرێته‌وه که باسم کرد. ئه‌من پێم وایه ئاکه‌په هه‌ڵڵا و بگرێکی زۆری ساز کردووه به‌ڵام سیاسه‌تی کوردی له مهر خۆی هه‌یه. له‌وه دا به بڕیار نییه له گه‌ڵ کێ دابنیشێ . داخودا عه‌بدوڵا ئوێجاڵان به به‌رده‌نگ دا بنێ یان دانه‌نێ . ستراتێژی ئه‌وان هه‌میشه به بارودۆخی ڕۆژه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه
ئاکه‌په پێشتر حه‌ولی ده‌دا پ.ک.ک. له نێو به‌رێ و نه‌خشه و پلانی به‌و پێیه داده‌ڕشت،. پێشتر باسی ئه‌وه‌مان کرد. پێت واهه‌یه بارودۆخێکی ئه‌وتۆ واته له نێوبردنی پ.ک.ک. هه‌ڵسووڕێ؟
سیاسه‌ت له چوار چێوه‌ی ئه‌گه‌ر و دهرفهتاندا ده‌کرێ. ئه‌و ئه‌گه‌رانه به‌پێی ئه‌زموونی ڕاسته‌قینه‌ی پێواژۆیه‌که و به پێی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سته‌ڵات و هێز دیاریی ده‌کرێن. ئاکه‌په باش ده‌زانێ ته‌سفیه کردنی پ.ک.ک. له هه‌ڕێمه‌که‌دا یه‌کێک له‌و ئه‌گه‌رانه نییه. ئه‌من له‌و باوه‌ره دام ئه‌وانه‌ی برێاری سیاسی داده‌ڕێژن به دڵنیاییه‌وه پێیان وانییه که بکرێ پ.ک.ک. له ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه له نێو بچێ. ئه‌وانه‌ی که له چوارچێوه‌ی ئه‌گه‌ره سیاسییه‌کاندا هه‌ڵده‌سووڕێن ده‌زانن ده‌ره‌تانێکی ئه‌وتۆ نییه. ئه‌گه‌ر کارێکی ئه‌تۆیان پێ کرابا، له‌مێژ بوو کردبوویان و گوێشیان به قسه‌ی که‌س نه‌ده‌بزووت
داخودا پێت وانییه هه‌ر له ترکییه نا، به‌ڵکوو ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست، ووڵاتانی یه‌کێتی ئوڕووپاش له‌و باوه‌ڕه دابن که ئه‌گه‌ری له نێو بردنی هێزه‌کانی پ.ک.ک. له هه‌رێم دا نییه؟
هه‌ڵبه‌ت ، ئه‌وانیش بێر له‌وه ده‌که‌نه‌وه و، پێکهاتن و سازانی ئاکه‌په و بزووتنه‌وه‌ی کورد ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانێکی گرینگ ده‌ئافرێنێ. که‌لک وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌تانه ده‌توانێ به‌دیڵێک بێ بۆ شه‌ڕ. جگه له‌وه ئه‌من پێم خۆشه ئاماژه‌ی پێ بکه‌م یه‌کێتی ئوڕووپا و ئه‌مریکایه‌کان و هێزه مه‌ده‌نی و نامه‌ده‌نییه‌کانی دیکه مه‌سه‌له‌ی چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی کورد له چوارچێوه‌ی مافی مرۆ دا ده‌بینن.به‌ڵام کورده‌کان ده‌بێ ووشیار بن و قه‌ت بۆچوونێکی هه‌له‌ی ئه‌وتۆ قه‌بووڵ نه‌که‌ن. ناسینی کوره‌ده‌کان وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌ر له چوارچێوه‌ی مافی مرۆ دا ههڵناسێنگێندرێ. هه‌ڵبه‌ت مافی مرۆ زۆر گرینگن به‌ڵام به ده‌زگایی کردن و ناسینی گه‌لی کورد وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌ک زۆر له داوخوازی مافی مرۆی زیاتر تێده‌په‌ڕێنێ. ئه‌من له‌و باوه‌ڕه‌م دام بزووتنه‌وه‌ی کورد ده‌بێ ووشیارانه ئه‌و هه‌لومه‌رجه بنرخێنێ و به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رێ. دواجار، مه‌سه‌له هه‌بوونی ناسێنه‌یه‌کی سیاسییه و له‌و چوارچێوه‌یه دا ئه‌وه ده‌بێ له به‌رچاو بگیرێ
ئێمه سه‌باره‌ت به گێری ئادامس قسه‌مان کرد. ده‌کرێ هێندێک زیاتر باسی بکه‌ی، به‌له‌به‌رچاوگرتنی بار‌و دۆخی ترکییه وکورده‌کان، گێری ئادامس ی کورده‌کان کێیه؟
له سه‌رئه‌و خاڵه، ئه‌من نامه‌وێ به لێبڕاوی شتێک بڵێم. به چاولێکردنی ڕابردووی گێری ئادامس ده‌کرێ هێندێک ئه‌نجام ده‌رخرێ. گێری ئادامس ناسیۆنالیستێکی مارکسیست بوو. بە ساڵان لە زیندان دا بوو، ئەو رێکخەر و خولقێنەری زۆر چالاکییان بوو. و پاشان ئەو کاتەی کە ئەندامێکی چالاکی ڕێکخراوەکە بوو، هاتە نێو پارلمان. هەمووکەس دەیزانی ئەو ناسینەی چییە و ئەو بۆخۆی قەت تێ نەکۆشا ئەوە بشارێتەوە. حکوومەتی بریتانیاش دەیزانی کە خەڵکی ئیرلەندی باکووری گێری ئادامسیان وەک نوێنەری خۆیان بۆ پارلمان هەڵبژاردووە و دەنگیان پێداوە و لارییان لەوە نەبوو له‌گه‌ڵ ئه‌ویش وه‌ک نوێنەرانی دیکەی پارلمانی بریتانیا هەڵسوکەوتی بکه‌ن. لە سەر و بەندی دەستەڵاتی مارگارێت تاچر دا ئەو ڕێگەی نەدەدا ووتار و قسەی گێری ئادامس و مارتین مەک گێنیس لە تێلێڤیزیۆنەوە خەڵک گوێیان لێ بێ. کاتێک ئەوان لە تێلێڤیزیۆن دەردەکهو تن هەر سەروپۆتەراکیان دیار دەکەوت و قسەکانیان نەدەبیسترا چونکە تاچر دەیگوت:" تێرۆڕیستان بۆیان نییە دەنگیان هەبێ". ئەوە سیاسەتێکی زۆر گەوجانە و هەروەها کۆنەپەرستانە بوو و بووە هۆی ئەوەی ئینگلیستان بەساڵان توندوتیژی ناپێویست تەجرەبە بکا و خەساری زۆری وێ بکەوێ. پاش ئەوەی گێری ئادامس بوو بە بەردەنگێکی ئاشتی ئەو جار ئەوان لێی گەڕان قسە بکا.خەسڵەتەکانی دیکەی، کە ئادامس حاشای لێ نەدەکرد نەبوو بە کەندو کۆسپ لەو گوتوبێژانە دا. ئادامس وەک ئەندامێکی ئیرلەندی پارلمان لە هەموو جێیەک دەیگوت ئەو ئیرلەندێکی یەکگرتووی دەوێ. دواتر گێری ئادامس ڕایگەیاند " هەم بزووتنەوە و هەم من زۆر بەوە گەشاوینەتەوە کە بەشێک بین لە ئاشتی. " ئێمە بە ساڵان لە یەکتریمان کوشت، بەڵام ئێستا ئاشتیمان دەوێ، دەمانەوێ کۆمەڵگەکەمان به‌ره‌وپێش به‌رین ". بەو پێیە 20 ساڵ له‌وه‌پێش کێشه‌که‌ی هێنا نێو ڕۆژه‌ڤی سیاسییه‌وه له گه‌ڵ به‌رده‌نگه‌کانی. گوتنی ئه‌وه‌ی که " ئاشتیم ده‌وێ " هیچ کاتێک بە مانای کۆتایی هاتنی خەباتی سیاسی نه‌بوو و قەت نابێ ئاوا بێ. بەڵام لێرە دا خاڵی سەرەکی ئەوەیە کە حکوومەتی پریتانیا قەت نەیگوت: " ئێمە قەت ناهێڵین ئەو بێتە نێو پارلمان" ، لە بەر ئەوەی ئادامس لە خەباتی نەتەوەیی دا توند‌و تیژی بەکارهێنابوو. دواجار ئەو ئەندامێکی پارلمان بوو کە لە بەشێکی پادشایی یەکگرتوو هەڵبژێردرابوو
ڕەنگە پادشایەتی یەکگرتوو ( بریتانیا) ناسیۆنالیستی توندئاژۆ و میدیای وەک ترکییەی نەبووبێ؟
نا، هەڵبەت لەوێش هەبوو، بەڵام ئەوە پێشی بە حکوومەتی بریتانیا نەگرت قسە لە گەڵ گێری ئادامس بکا.لەوەش دەرچێ، کوردەکان بە ڕاستیش جیاوازیخواز نین، ئەوی کە هەمێشە گوتوویانە ئەو ڕاستییەیە کە هەمێشە ویستوویانە یەک لە بەشە سەرەکییەکانی ترکییە بن. تەنیا شتێکی کە دەیانەوێ ئەوەیە مافە دێمۆکڕاتیکەکانیان لە ترکییە بە ڕەسمی بناسرێ.ئەوە حکوومەتی ترکییەیە کە جیاوازیخوازی دەکا. وولاتانی هاوپەیمانی ترکییە لە دنیا، ئەندامانی یەکێتی ئوڕووپا، دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پ.ک.ک. بە ڕێکخراوێکی تێڕۆریستی دادەنێن. حکوومەتی ترکییە تەنانەت پێش بە نییەتی چاکەی بێگانان دەگرێ بۆ پێکهێنانی کەشوهەوایەکی دیالۆگ و تەنانەت دەستپێشخەری بۆ ئاشتیش بەربەست دەکا. دەبێ ئەوە باش بزاندرێ چ زوو، چ درەنگ دەبێ گوتوبێژ لە گەڵ کوردان بکرێ و هەر کە ئەوە دەستیپێکرد ئیدی مۆری تێڕۆریزمیش نامێنێ. هەر وەک ئینگلیستان، بەڵێ یەکتریمان کوشت، شەڕی یەکترمان کرد، بەڵام لێرە دا تێڕۆریزم ڕووداوێکی سیاسییە و کاردانەوەی کولتووری هەبووە و بە لێبڕاوی ئاستەنگێکە لە سەر ڕێی پێشوەچوون. یای تاچر بەساڵانی درێژ بووە هۆی به فیڕۆ ڕژانی خوێنێکی زۆر. لە سیاسەت دا، هێندێک جار لە کەشوهوای تایبەتی دا، دەستبردن بۆ توندوتیژی لەوانەیە خۆلێنەبوێر بێ، جار جار بە پێچەوانە. لە ڕاستیدا ئەو نیشانانەی کە بە ووردی سنووری سیاسەت و توند وتیژی لە یەکتری دەکەنەوە هەمیشە دەگۆڕێن. ئەمن پێم وایە ئەگەر چاوێک بە ڕاستییەکانی ڕابردوو دا بگێڕێن دەبینین هەمیشە توند‌و تیژی بەکار هاتووە، لە گەڵ ئەوەشدا ئه‌وه هەر سیاسەت بووە.ئێستاش دەتوانین درێژە بە سیاسەت بدەین بەڵام بە بێ توند‌و تیژی. ئەمن پێم وایە لێرە دا باسێکی دیکە دەست پێدەکا ئەویش ئەوەیە کە ئەو سیاسەتە تەنێ دەتوانێ بەڕێگای گوت‌وبێژی بەئاوەز و بە دوور لە وێژمانی توندوتێژی بەرەو پێش ببردرێ. ئەمن قەتم پشتیوانی لە توندوتێژی نەکردووە و قەت پشتیوانی لێ ناکەم، بەڵام ئەو تۆوە توند‌و تیژەی کە جار جار لە سیاسەت دا هەیە، هەمیشە ناکرێ بە تێڕۆریزم نێوزەد بکرێ. ڕوانگەی ئاوا زۆر بەرچاو تەنگانەیە. ڕۆژنامەنووسان، ڕووناکبیران، پارتییە سیاسییەکان دەبێ چاو لەو نموونە سیاسییانە لە جیهان دا بکەن کە مۆری تێڕۆریان لێ دراوە.
" تێڕۆریستان" ی پێشوو ئێستا نوێنەرانی ئاشتین. لە بەر ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی له ساڵی 1984 له گۆرێ دابوو ، سیاسه‌تی کۆن ڕه‌چاو کرا. سیاسه‌ت و توند‌و تیژی قه‌ت له یه‌کتری نه‌کرانه‌وه به‌ڵام ئه‌وه ڕۆیی، ئه‌وه ساڵی 1984 بوو. ئێستا ئێمه له ساڵی 2010 داین و ئه‌و هه‌لومه‌رجی ده‌وان ساڵان دا هه‌بوون بۆ سه‌روبه‌ندی ئێستا له گۆڕێ دا نین. ئه‌گه‌ر ئێمه له ڕوانگه‌ی مێژووییه‌وه لێی بڕوانین ده‌ڵێین بارودۆخی سیاسی گۆڕاوه به‌ڵام ئێمه به وه‌ی ڕابردوو ناڵێین تێڕۆریزم. ئێمه‌ش گۆڕاوین. هه‌ر وه‌ها ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ش که بۆ گوتوبێژ پێویستن گۆڕاون.هیچ که‌لکی نییه ئه‌و ڕووداوانه‌ی له ڕابردوو دا قه‌وماون به تێڕۆریزم نێوزه‌د بکرین. وه‌ک بریتانیاییه‌کان ده‌ڵێن، ئێمه به هێندێک له ڕێبه‌رانی ئه‌فریقایی و ئاسیاییمان ده‌گوت تێڕۆریست، به‌ڵام کاتێک ئه‌وان به ئامانجی خۆیان گه‌یشتن و سه‌رکه‌وتن، مه‌له‌که بانگهێشتنی کردن بۆ شێوی شه‌وێ. ئيمه له گه‌ڵ تێڕۆریستانی دوێنی دانیشتین خواردمان و شه‌رابمان فڕ کرد. ئه‌وه‌ش ڕێگایه‌که بۆ ڕوانین له ڕووداوه‌که له لایه‌نێکی مێژوییه‌وه. ماندێلا نموونه‌یه‌که که هه‌موو که‌س ده‌یناسێ.هه‌مووکه‌س ده‌زانێ که ماندێلا له سه‌رتاسه‌ری سه‌رده‌می خه‌بات دا توند تیژی به‌کار هێنا. بزووتنه‌وی ڕزگاریخوازی ئه‌فریقا ژماره‌یه‌کی زۆر له سه‌ربازان و پۆلیسی ئه‌فریقای خوارووی له تێکهه‌ڵچوون و شه‌ڕان دا کوشت، ئێستاش ماندێلا پیاو و ڕه‌مزی ئاشتییه و له ماڵه خۆی دانیشتووه. ئه‌و قه‌ت نکووڵی له‌وه نه‌کردووه پشتیوانی له خه‌باتی چه‌کدارانه کردووه و هه‌میشه گوتوویه ئه‌من خهباتکارێکم که ده‌بێ ئه‌وه‌ی که پێویسته بیکا. ئێستا ههلو مه‌رج گۆڕاوه. بۆیه، ئێمه هه‌میشه پێویستیمان به هه‌بوونی تێڕاونینێکی مێژوویی یە
No comments:
Post a Comment