Tuesday, May 10, 2016

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی، دووشەمە ٢ ، سێشەمە ٣ و پێنجشەمە ٥-مەی ٢٠١٦


دووشەمە ٢-ی مەی ٢٠١٦
جان کیربی
قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن، دی سی
پرسیار: ئەو پرۆتێستەی [ لە بەغدا کراوە ] ، ئایا ئێوە ئەوە وەک بزووتنەوەیەکی ڕێفۆرمخوازی ڕاستە قینە دەبینن؟ چونکوو ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ، بە تایبەتی لە نێو کوردەکان و سونییەکان دا، وەک خۆپیشاندانێکی دەبینن کە بە شەخسە موقتەدا ئەلسەدر و نەک کەسی دی بەڕێوەی دەبا، لەوانەیە حەیدەر عەبادی شەوە بکرێ ، بۆ ئەوەی ڕۆژەڤێکی تایبەتی سیاسی بهێنرێتە گۆڕێ کە هەمووان ناگرێتەوە،کە بە پێویستی کوردەکان یان سونییەکان وە بەر ناگرێ.
ئاغای کیربی: ئەمن نامەوێ خۆ لەوە بدۆزمەوە کە باسی تەبیعەتی ئەمە بکەم. مەبەستم ئەوەیە بڵێم ، دیسان، ئێمە لە کۆتایی حەوتوو دا زۆر لە نزیکەوە چاومان لێکرد، و ئەمن پێم خۆشە داوات لێ بکەم چاو لەو بەیانییەی من بکەی بۆ ئەوەی ڕوون بێتەوە کە ئێمە وەک حکوومەت هەڵوێستمان چییە لە سەر ئەو پڕۆتێستانە.
پرسیار: ببوورە – و بە تایبەتی هەر ، هەر دەمەوێ لە سەر ئەو بابەتە بمێنیینەوە بۆ پرسیارێکی دی.
ئاغای کیربی: پێم سەیرە. ئەرێ، فەرموو دەی.
پرسیار: سپاستان دەکەم. ئەگەر دیتبێتت ئەوەی لە ناوخۆی پارڵمان دا قەوما، ڕادەیەک لە توندو تیژی لە ئارا دا بوو. گشت توند و تیژییەکە ڕووی لە سیاسییە کورد و سونییەکان بوو. پڕۆتێستکاران لە جێگری سەرۆکی پارڵمانیان دا کە کوردە. پارڵمانتارە شیعەکان کە بەتایبەتی لە گەڵ ئەلسەدر هاوپەیمانن، پڕۆتیستکارەکانیان تەشویق دەکرد. کە وابوو ئێوە ئەو پەیامە لەوە ناخوێننەوە مانای ئەوە بی کە -
ئاغای کیربی: بڕوانە، دیسان، ئەمن ووڵامەکە بەجێ دەهێڵم بۆ ئەوەی لە بەیانییەکەم دا هاتووە – هەر وەک ئەوەی کە لە ووڵام دانەوە بە پرسی یەکەم دا گوتم. ئاشکرایە ، ئێمە نامانەوێ پڕۆتێستان ببینین ببن بە توند و دژی دژی هیچ کەس. ئەتۆ زۆر جار لە زاری منت بیستووە لێرەوە کە ئێمە پشتیوانی دەکەین لە مافی پڕۆتێستی ئاشتیخوازانە و ئازادیی بەیان لە سەرتاسەی جیهان. هیچ کەس نایەوێ شتێک ببینێ ببێ بە توند و تیژی بە دژی هەر کەسی کە قوربانییەکانی بن. بەڵام دیسان، ئەمن پێم وایە گرینگە هێندێک بگەڕێینەوە دوایە و وەبیر بهێنینەوە ئەوە چییە – کە ووڵامی درێژ خایەن لە عێڕاق حوکمڕانی باشە. ئێمە زۆر جار گوتوومانە و گوتوومانەتەوە، ئەوە ڕێگایە بۆ ئەوەی تێکشکاندنی داعش وەدی بێ. ئەوان لە مەیدانی نەبەرد دا تێکشکاون، تێکشکاندنی ئەوان لە مەیدانی نەبەرد بەردەوام دەبێ. و سەرۆکوەزیر عەبادی لە مەڕ ڕێفۆرمە سیاسییەکان زۆر بە گوڕ کار دەکا و هەر ئەوەش دەکا. و ئێمە درێژە دەدەین بە پشتیوانی لێ کردنی لە حەولەکانی دا. و ئاشکرایە، توند و تیژی لە عێڕاق بە دژی هەرکەسێک بێ لە ئاکامی چالاکییەکی پڕۆتێستی دا شتێکە کە ئێمە هەموومان نیگەران دەکا.
پرسیار: حکوومەتی تورکییە نەخشەی ئەوەی داڕشتووە حەسانەی پاڕلمانی لە نوێنەرە ئۆپۆزیسیۆنەکان بستێنێتەوە، لەوانە پارڵمانتارە کوردەکان، و کۆمیسیۆنێک سەبارەت بە ئەوە قسە دەکا – سەبارەت بەو کەیسانە، بەڵام دانیشتنی کۆمیسیۆنەکە بۆ جاری سییەم کارەکانی ڕاگرت چونکە شەڕ قسە و تەنانەت شەڕیشی تێ کەوت. هیچ شتێکت هەیە لەو بارەیەوە بیڵێی؟
ئاغای کیربی: و چی - ئەوە لە کوێ بوو؟ ببوورە، ئەمن لە بەشی یەکەم پرسیارەکەی ئێوە تێنەگەیشتم .
پرسیار: حکوومەتی تورک نەخشەی داناوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەسانە، حەسانەی پارڵمانی نوێنەرە ئۆپۆزیسیۆنەکان.
ئاغای کیربی: باشە، ببوورە. تێ گەیشتم. باشە، دیسان، وەکوو دێمۆکڕاسییەکی پارڵمانی، تورکییە پرۆسودووری باش دامەزراوی دێمۆکڕاتیکی هەیە کە دیاری دەکا حەسانەی کێ و لە چ هەلومەرجێک دا دەتوانێ هەڵبوەشێندرێ و بە چ شێوەیەک بێ – و چۆن دەکرێ ئەو حەسانەیە بئەستێندرێتەوە. و ئێمە چاوەڕێ دەکەین لە تورکییە پرۆسودوورە دێمۆکڕاتیکەکانی خۆی لەو بارەیەوە ڕەچاو کا. و تا ئەو جێگایەی من بزانم، پاڕڵمان بەو پێشنیاز بڕیارە ڕا دەگا و ئەوە پێواژۆیەکە بەڕێوەیە، و ئەمن نامەوێ ئێستا وەپێش ئەو پێواژۆیەوە بکەومەوە و هیچ بڵێم.
پرسیار: بەڵێ. بەڵام پێواژۆیەکە پووچەڵ کراوەتەوە لە بەر شەڕەقسەی توند و شەڕە مست، جا بۆیە تەنانەت پارڵمانیش ئێستا ناتوانێ سەبارەت بەوە قسە بکا.
ئاغای کیربی: باشە، دیسان، ئێمە دەمانەوێ ئەوە ببینین کە چاوەڕۆان دەکەین تورکییە ڕەچاوی کا و لەو ڕووەوە پڕۆسودوورە دێمۆکڕاتیکەکانی خۆی لە بەر چاو بگرێ. و دیسان ئەمن نامەوێ بچمە ناو تایبەتمەندییەکانی پێواژۆیەکی ناوخۆیی تورکییە .
ئێستا دەبێ بڕۆم، سپاستان دەکەم.

سێشەمە ٣-ی مەی ٢٠١٦
جان کیربی
قسە وێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن، دی سی
پرسیار: پرسیارێکم هەیە بە دوای ئەو پرسیارەی دا لە مەڕ تورکییە کرا.
ئاغای کیربی: ئێ
پرسیار: دوێنێ توندو تیژییەکی دیکە لە پارڵمانی تورکییە ڕوویدا. نوێنەرانی پارتیی کوردی هەدەپە ، یەکێک لەوان کە پێم وایە، دە ڕاستیدا ئەرمەنی یە ، بەڵام ئەندامی ئەو پارتییە کوردەیە . کەوتنە بەر هێرشی پارتیی زۆربە ، ئاکەپە. لە سەر ئەو ڕووداوە چت هەیە بیڵێی؟
ئاغای کیربی: بە داخەوە، ئەتۆ دەبێ بهێڵی من ئەو پرسیارە وەربگرم [ و دوایە ووڵام بدەمەوە]. ئەمن ڕاپۆرتەکانی لەمەڕ ئەو ڕووداوەم نەدیتووە، جا لەبەر ئەوەی ئەو ڕاپۆرتانەم نەدیتووە و لە هەڵکەوتێکی ئاوا دانیم کە لە سەر ڕاست بوونیان چ بڵێم. ئەمن پێم وایە ئەتۆ بهێڵی من ئەو پرسیارە وەربگرم؟
 پرسیار: ئەمن پرسیارێک هەیە. لە ڕاستیدا دوو پرسیارم هەیە. یەکیان سەبارەت بەو ئەندامەی سێرویسی عەسکەری ئێوەیە کە ماوەیەک لەوە پێش لە نزیک هەولێر کووژرا. جا بۆیە دەپرسم داخودا وەزاڕەتی بەرگری ئەمریکا بە چ شێوەیەک لە شەڕی دژی داعش دا بەشداری دەکا جگە لە دانی ئامۆژگاری و دەوری پەروەردە و بارهێنان؟
 ئاغای کیربی: بیڵێوە، بمبوورە – دەکرێ پرسیارەکە دووپاتە کەیەوە. ئێمە چۆن ؟
 پرسیار: لەمەڕ بوونی عەسکەریی ئەمریکایە لە عێڕاق ، ئەوان چۆن – ئەوان بە چ شێوەیەک لە شەڕی دژی داعش دا بەشدارن؟ جگە لە دەورگێڕان لە ڕووی ئامۆژگاری و پەروەردە و مەشق پێکردنەوە، ئەوان چ دەورێکی دیکە دەگێڕن- لە ڕاستییدا دەیانەوێ چ دەورێک ببینن و ئەگەر دەکرێ پێمان بڵێی ئەو کەسە بۆ کووژرا، داخودا ئەو ڕاستەوخۆ لە شەڕ دا بەشدار بوو؟ ئەوە پرسیاری یەکەمم بوو. و پرسیاری دووەمم ئەوە بوو – سەبارەت بە سەردانی ڕێپەری پارتیی دێمۆکڕاتیکی گەلان ، سەلاحەدین دەمیرتاش، ئەندامی کوردی پارڵمانی تورکییە کە حەوتووی ڕابردوو لێرە بوو. هێندێک ڕاپۆرتی ئەوتۆ بڵاو بوونەوە کە ئەو لێرە لە وەزاڕەتی کار و باری دەرەوە چەند دیداری هەبووە. تکایە دەکرێ ئەوە تەئیید بکەی؟
 ئاغای کیربی: با لە پرسیاری دووەمی تۆ ڕا دەست پێ بکەم. ئەمن پێم وا نییە لەو بارەیەوە هیچم پێ بێ. لە مەڕ پرسیاری یەکەمت، بەر لە هەمووشت ، ئێمە پرسە و سەرەخۆشی قووڵ دەکەین لە بنەماڵەی ئەندامی سێرویسی عەسکەری کە ئەمڕۆ لە عێڕاق کووژرا. و ئەمن پێم وایە ئێمە هەموومان دەبێ ئیست بگرین و لە بیرمان بێ ، ئەوە بنەماڵەیەکە خەم و پەژارە دایگرتووە و ئێمە هەموومان بەر لە هەمووشت دەبێ بیرو هۆشمان لە سەر ئەوە کۆ بکەینەوە. ئەمن داوات لێ دەکەم پێوەندی بکەی بە وەزاڕەتی بەرگرییەوە بۆ وەرگرتنی زانیاری تایبەتی سەبارەت بەو هەلومەرجەی کە ئەو ئەندامەی سێرویسی عەسکەری تێدا کووژراوە. واتە – ئەوان زانیاری باشترین لە بەر دەست دایە لەمن. ئەگەر بە گشتی بڵێم. و دیسان دایدەگرمەوە، ئەمن ناچمە نێو ووردە ڕیشاڵی ئەو ڕووداوەوە چونکە بە ڕاستی ئەوە پرسیارێکی باشترە بۆ وەزاڕەتی کاروباری بەرگری، بەڵام بە گشتی ، دەوری ناوەندی ئێمە – ئێمە لە عێڕاق دوو دەوری ناوەندیی عەسکەریمان هەیە: یەکیان ئەتۆ بە ئاشکرایی دیتووتە ئەویش پشتیوانییە لە حەولەکانی ئیتیلاف بەڕێگەی هێزی هەواییەوەیە. نوختەی دووەم، ئەوە میسیۆنێکی ئامۆژگاری کردن و یارمەتیدانە. پێنتاگۆن باسی ئەوە دەکا.ئەمن پێم وایە ئەمڕۆ سەر لەبەیانی وەزیری کاروباری بەرگری کارتر باسی ئەوەی کرد لە پێوەندی لەگەڵ ئەو ئەندامە تایبەتییەی سێروسی دەوڵەتە یەکگرتووەکان کە کووژرا، ئەو ئەرکی ئامۆژگاری و یارمەتیدانی ڕادەپەڕاند ئەو دەمەی کە کووژرا. بەڵام دیسانیش، لەمەڕ هەلومەرجی تایبەتی ، پێم وایە ئەمن ڕات دەسپێرم پێوەندی بە ئەوانەوە [ وەزاڕتی بەرگری] بکەی. باشە؟
 پرسیار: بەڵام ئەگەر بارودۆخەکە ئاڵۆزتر بێ لەبەر گیروگرفتە ناوچەییەکان لە بەغدا ئەمڕۆ، پێت وا هەیە لە ڕاستیدا پێویست بکا دەوڵەتە یەکگرتووەکان زیاتر تێوە بچێ بۆ ئەوەی دەستەبەر بێ کە دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام خاکێکی زۆرتر نەخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە یان ئەڕتەشی عێڕاق خاکی زیاتر بۆ دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام بەجێ نەهێڵێ؟
 ئاغای کیربی: ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە هێزە ئەمنییەتییەکانی عێڕاق پلانی کەمپەینی خۆیان بۆ تێکشکاندنی داعش ئەنجام بدەن. ئەوە ئەو شتەیە کە بەڕاستی گرینگە. ئێمە زۆر جار، هەر زۆر زۆر جار باسی ئەوەمان کردووە. و دیسان ، ئەمن نامەوێ . ئەمن لێرە دا نامەوێ خۆم لەوە بدزمەوە، بەڵام ئەو هێزانەی کە لە عێڕاق لە هەموان گرینگترن هێزی جێیی ن، واتە هێزە ئەمنییەتییەکانی عێڕاق، هەر بۆیەشە ئێمە لە هەواوە پشتیوانییان لێ دەکەین و هەر بۆیەشە ئێمە بە سیفەتی ئامۆژگاری و پەروەردە پشتیوانییان لێ دەکەین. و دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو حەولە دا زۆر تێوەچووە، بەڵام ئێمە دەمانەوێ ئەوە ژیرانە ڕاپەڕێنین و ئێمە دەمانەوێ ئەو کارە بە هاوکاری و لەگەڵ حکوومەتی عێڕاق و هێزە ئەمنییەتییەکانی عێڕاق ئەنجام بدەین. ئەوان ئەو هێزە زەوینییەن کە دەبێ هەرە زیاتر بە هێند بگیرێن. و ئەوان سەرکەوتنیان هەبووە، ئەوان لە عێڕاق خەریکی ڕەتاندنی ئەو گرووپەن بەرەو پاش. و داعش خاکی لە دەست داوە، ئەوان شەڕڤانیان لێ کووژراوە، ئێستا دەیانەوێ شەرڤان دەبەرکار نێن. بە دڵنیاییەوە ئەوان خاکیان لە کیس داوە و ئەوان ڕادەیەکی زۆر لە داهاتیان لە دەست داوە – هەر لە پاییزێ وە ئەوان داهاتێکی زۆریان لە دەست داوە، نزیکەی سێ لەیەکی ئەوەی ئەوان بە گشتی سەر دەمێک هەیانبوو و زیاتر لە نیوەیان لە دەست داوە- ئەوەی ئەوان بە ڕێگای داهاتی فرۆشتنی نەوتەوە وەگیریان دەخست. جا بۆیە دژی ئەو گرووپە سەرکەوتن هەبووە.

 تێبینی: پرسیاری لەمەڕ بەڕێز سەردانی سەلاحەدین دەمیرتاش لە وەزاڕەتی کارو باری دەرەوە پەیامنێری ئێن ئار تی کردی.



پێنجشەمە ٥-ی مەی ٢٠١٦
مارک سی. تۆنر جێگری قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
زانیاریدانی رۆژانە بە چاپەمەنی
واشنگتن ، دی سی
پرسیار: - ئەتۆ خەبەری دەست لە کارکێشانەوەی داوود ئۆغڵوو، سەرۆکوەزیری تورکییەت دیتووە. ئایا ئەوە بە هیچ شێوەیەک شوێنێکی دەبێ لە سەر پێوەندییەکان، بە لەبەرچاو گرتنی ئەو تێکە و لێکەییەی ئێستا لە سوورییە؟
ئاغای تۆنر: ئێمە ڕاپۆرتی ئەوەمان دیتووە کە ئەو لە سەر کار لا دەچێ. ئەمن پێم وانییە هەمووشت تەواو بووبێ، بەلانی کەمەوە بەو شتانەی کە من دیتوومن بەر لەوەی بێمە ئێرە- ئەو وەک سەرۆکی پارتی ئاکەپەش نامێنێ. هەر وەها خەبەری ئەوەشمان بیستووە کە لە ٢٢-ی مەی کۆنگرەیەکی نا ئاسایی دەبەسترێ بۆ ئەوەی سەرۆکایەتییەکی تازە بۆ پارتییەکە هەڵبژێرێ. ، ئەوە ، هەڵبەت ، شتێکی ناوخۆیی تورکییەیە. لە ووڵامی – یان ووڵام دانەوە بە پرسیاری دووەمت، ئاشکرایە ئێمە پێوەندییەکی پتەومان لەگەڵ سەرۆکوەزیر داوودئۆغڵوو هەبوو. بەڵام ئێمە پێوەندییەکی زۆر پتەو و لەمێژینەشمان لەگەڵ تورکییە هەیە وەکوو هاوپەیمانێکی ناتۆ و شەریکێک لە حەولەکانمان دا بۆ تێکشکاندن و بنەبڕ کردنی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام لە هەرێم دا. و ئەو کارە بەردەوام دەبێ.
 پرسیار : ئایا ئێوە بیرتان لێکردووەتەوە کە ئەوە تەنێ – ئەو کە ئێستا سەرۆکوەزیرە – ئێستا کە داوود ئۆغڵوو ، کە بە سەری خۆی زۆر خۆشەویستە، بەڵام بە پێویستی پێگەی لەمەر خۆی نییە، بەڵام پێتان وا نییە ئەوە رێگا دەدا بە سەرۆک کۆمار ئەردۆغان کە دەستەڵاتی خۆی زیاتریش سەقامگیر بکا؟ چونکە سەرۆک وەزیر بە جۆرێک لەگەڵی نەبوو بۆ هەموار کردنی قانوونی بنچینەیی و کار کردن بەرەو دامەزراندنی سیستمێکی سەرۆکایەتی بەڕێوەبەریی. ئیوە چ بیرتان لێکردووەتەوە کە ئەمە –
 ئا‌غای تۆنر: ئەمن ئەوە دووپاتە دەکەمەوە کە لە ووڵامی لێسلی دا گوتم. ئێمە ئەوە وەکوو شتێکی سیاسیی ناوخۆیی دەبینین لە تورکییە و مەسەلەی خۆیانە. ئەمن هەڵی ناسەنگێنم یان حەول نادەم شی بکەمەوە کە ئەوە مانا و ئاکامی چ دەبێ بۆ کەشوهەوای سیاسی لە تورکییە؟
 پرسیار: پرسیاری زیاتر لە سەر تورکییە ؟
ئاغای تۆنر: جارێ با هەر لە تورکییە بمێنینەوە، بەڕێز من [ ڕووەو ڕۆژنانووسێکی دیکە. وەرگێر ] بەڵێن دەدەم ووڵامی پرسیاری تۆش بدەمەوە!
 پرسیار: کۆمیتەی نەتەوەیی ئەرمەنی لە ئەمریکا – گرووپی لابی یەکەی لە واشنگتن، دی سی، - بانگەوازێکی بەرەو سەفیری ئەمریکا لە تورکییە جان باس بەرز کردووەتەوە بۆ ئەوەی بە ڕاشکاوی و بە شێوەی ڕەسمی نیگەرانی دەرببڕێ سەبارەت بە ساغوسڵامەتی گارۆ پایلان ، کە لە ڕووی ئێتنیکییەوە ئەرمەنی یە و هەڵبژێردراوە بۆ نوێنەرایەتی لە پارڵمانی تورکییە دا. ئەو نوێنەرایەتی کۆمەڵگەیی ئەرمەنی تورکییە دەکا و ئەندامێکی پارتیی کوردی هەدەپە یە، و نوێنەرانی پارتیی حاکمی ئاکەپە هەم لە ڕووی بەدەنی و هەم بە قسە هێرشیان کردووەتە سەری لە پارڵمان دا . داخودا ئێوە ئەو هەلومەرجە دەشۆپێنن ، یا داخودا هیچ نیگەرانییەکتان هەیە سەبارەت بە ساغ و سڵامەتی وی؟
ئاغای تۆنر: باشە، دیسان، ئەمن ووردە ڕیشاڵی ئەو فەردە تایبەتییە یان کەیسی ئەوم لە بەر دەست دا نییە. دەبێ تەماشا کەم بزانم چ بووە، ڕاستت پێ بڵێم، مەبەستم ئەوەیە بڵێم، بە ئاشکرایی بڵێم ، ئەندامی هەر پارتییەکی سیاسی کە کەوتبێتە بەر راونان و ئازار یان لێدان و کوتان، یان بەشێوەیەک لە شێوان گیرا بێ و دەست بەسەر کرابێ ئەوە جێی نیگەرانییە بۆ ئێمە، بەڵام من ئێستا هیچ شتی تایبەتیم لەو بارەیەوە لە بەر دەست دانییە، جا بۆیە ئیدی نامەوێ زیاتری لە سەر بڕۆم پرسیار: ئایا ئەو نیگەرانییە سەبارەت بە ئەندامی هەر پارتییەکی سیاسی هەیە کە ڕاو نرابێ و ئازار درابێ و لە هەر شوێنێک بێ؟ ئاغای تۆنر: نا، لە تورکییە.
 پرسیار: ، ئەها، هەر لە تورکییە؟ ئاغای تۆنر: باشە، نا، هەر لە تورکییە نا پرسیار: بۆم هەیە پرسیارێکی پێوەندیدار بپرسم.
 ئاغای تۆنر: ئەمن هەر دەڵێم – داوای لێ بووردن دەکەم ، ئەمن پێم وا بوو ئەتۆ سەبارەت بەو کەیسە تایبەتییە قسە دەکەی.
پرسیار: نا، ئەتۆ گوتت –
 ئاغای تۆنر: ڕێگام بدە با ڕوونی کەمەوە مەبەستم چ بوو، ئێمە بیر لە هەموو شێوەی ڕاوەدوونان و ئازار دانێکی سیاسی دەکەینەوە، ئاشکرایە، توندو تیژی بە دژی فەردێک، بەڵام پێویستە ئەمن لێی بکۆڵمەوە بزانم تایبەتمەندییەکانی ئەو کەیسە کامانەن.








No comments: