Wednesday, October 5, 2016

پەیامی پڕۆفێسۆر یووست یۆنگردن لە بەشی کۆمەڵناسی دەرەوەی شاران لە زانکۆی واگێنینگن لە هۆلەند بۆ هەشتەمین کۆنگرەی ڕێکخستنی پارتیی یەکێتیی دێمۆکڕاتیک لە ئوڕووپا. ٢٤ – ٢٥ سێپتامبری ٢٠١٦ ، بروکسێل


پەیامی پڕۆفێسۆر یووست یۆنگردن لە بەشی کۆمەڵناسی دەرەوەی شاران لە زانکۆی  واگێنینگن لە هۆلەند بۆ هەشتەمین کۆنگرەی ڕێکخستنی پارتیی یەکێتیی دێمۆکڕاتیک لە ئوڕووپا.    ٢٤ – ٢٥  سێپتامبری ٢٠١٦ ، بروکسێل

دۆستانی خۆشەویست!
جێی شانازییە بۆ من کە لێرە لە کۆنگرەی پارتیی یەکێتیی دێمۆکڕاتیک دا بەشداری دەکەم. بەشداری لە کۆنگرەی پارتییەک دا کە بەشێک لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانە و بزووتنەوەی هەرە گرینگە لە سوورییە.  یەکێک لە بزووتنەوە هەرە گرینگەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست  ، بزووتنەوەیەکی لائیکە،  پێشکەوتووە ،  فێمینیست ە ،  بزووتنەوەی بەرەی گەنج ە. بزووتنەوەیەک کە ئیدەئالی سۆسیالیسم دەبووژێنێتەوە ، مانای دێمۆکڕاسی  لە دەرەوەی دەوڵەت – نەتەوە دەبووژێنێتەوە ؛ واتە دێمۆکڕاسییەکی بێ دەوڵەت ؛ دێمۆکڕاسییەک لە سەر بنەمای حکوومەتێکی خۆسەر . ڕێگای نوێی بەیەکەوە ژیان پێش دەخا  و لە کردەوە دا بەیەکەوە کار کردن دەخولقێنێ، شتێک کە هەر ئێستا کە ئێمە بەیەکەوە دەدوێین ڕوودەدا.  و ئەوە بزووتنەوەی کورد و ئەوە  ' ڕۆژئاوا ' دەکا بە ئیلهامدەرێک لە دەرەوەی ڕۆژئاوا و لە دەرەوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست.  و ئەوە هەر وەها ڕۆژئاوا دەکا بە سەرچاوەی ئیلهام لێوەرگرتن لە سەرتاسەری جیهان دا . و لە سەرووی هەموو شتێکەوە سەرکەوتنی شۆڕش لە ڕۆژئاوا  بۆ خەڵکی ڕۆژئاوا و بۆ کوردەکان و پێکهاتەکانی دیکەی کە لە هەرێم دا دەژین گرینگە  نەک هەر بۆ ئەوان هەر وەها بۆ خەڵک لە هەموو کوێیەکی جیهان.
ئەوە نموونەیەکە بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە باوەریان وایە هەبوونی  دنیایەکی دیکە مەیسەرە!
زۆر سپاستان دەکەم

No comments: