Monday, October 10, 2016

بەشێک لە پەیامی لارش ئۆلی سەرۆکی پێشووی پارتیی چەپی سوێد

بەشێک لە پەیامی لارش ئۆلی سەرۆکی پێشووی پارتیی چەپی سوێد بۆ هەشتەمین کۆنفڕانسی ڕێکخستنی پارتیی یەکێتیی دێمۆکڕاتیک لە ئوڕووپا، شەمە ٢٤ –ی سێپتامبری ٢٠١٦ .... ئاڵنگاری هەرە گەورە ئەمڕۆ شەڕ کردن بە دژی داعش و تێک شکاندنێتی ، و ئێمە وەک کۆمەڵگەی نەتەوەیی دەبێ حەولی زیاتر بدەین بەو مەبەستە . ئێمە لە سوورییە دەبێ پشتیوانی لە ڕێبازی سێیەم بکەین کە ئەویش بە مانای شەڕی داعش کردن و تێک شکاندنێتی و هەر وەها ئێمە لە دڵەوە پشتیوانی دەکەین لە پێشوەچوونێک لە هەرێم دا لە پێناو سوورییەیەکی فێدێڕاڵی، دێمۆکڕاتی ، پێشکەوتووی ئاشتی خواز ، و لە ڕووی جێندرەوە یەکسان. ئێمە دەبێ لە بەرامبەر ئەردۆغان دا ڕاوەستین کە هێرش دەکاتە سەر ئەو مۆدێلە. ئەوە ئێوەنە هیوای هەبوونی پێشوەچوونێکی ئاشتیخوازانە و دێمۆکڕاتیکن لە هەرێم دا داوای سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان دەکەم. .... ئێمە هەموومان لە یەکێتیی دا بەیەکەوە بەهێزترین. بۆیە دەبێ شان بدەینە شانی یەکتری . هەر بژی کوردستان

No comments: