دزی بە ڕۆژی ڕووناک
دزی بە ڕۆژی ڕووناک
ماڵپەڕێک کە ناوی خۆی ناوە '
مێژووی کورد ' وەک لەم لینکەی خوارەوە دا دەیبینن هەشت بابەتی وێبنووسی ڕوانگەی کە بریتین لە
نامە، وێنە و لێکدانەوە و لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ڕوانگە دا بڵاو بوونەتەوە لە ماڵپەڕەکە
دا بڵاو کردووەتەوە بێ ئەوەی کەمترین ئاماژەیەک بە سەرچاوە بکا. ئەمن لە ٢٩-ی
دیسامبری ٢٠١٦ لەو دزییە ئاگادار کرام و دەستبەجێ ئەم کورتە تێچنەم لە ژێر بابەتە
دزراوەکان دا نووسی. ·
بۆ
بەرپرسانی ئەو ماڵپەڕ
لەم سەردەمە دا دزی و گزی ناشاردرێتەوە. ئێوە ئەو بابەتەی سەرەوەی ماڵپەڕی ' ڕوانگە' تان بێ ئێوەی واوێکی لێ بقرتێنن بە ناوی خۆتان بڵاو کردووەتەوە وەک نە بای بێ و نە بۆران. تکایە یان لە سەرەوە و خوارەوەی بابەتەکە بە ئاشکرایی ناوی سەرچاوەکە بنووسن یان گشت ئەو بابەتانەی لە وێبنووسی ' ڕوانگە'تان وەرگرتووە لابەرن. دیارە ئەگەر ئەوە نەکەن خوێنەرەوانی کورد بە ڕێگای جۆر بە جۆر لەو بێ ئەمانەتییە ئاگادار دەکرێنەوە
وێبنووسی ڕوانگە
حەسەن قازی
٢٩-ی دیسامبری ٢٠١٦

لەو دەمەوە نە بابەتەکانیان لا بردووە و نە تێچنەکەشیان سڕیوەتەوە و ئەوەش نیشانەی
ئەوەیە مێشیشیان لێ میوان نەبووە بەو ئاگادار کردنەوەیە. دیارە هەتا بابەتەکان لا
نەبەن یان ڕوونکردنەوەیەک نەدەن خوێنەران بە چاوی دزی ئەدەبی لێیان دەڕوانن .
http://www.historyofkurd.com/2016/12/27/6-%D9%86%D8%A7%D9%85%D9%87%E2%80%8C%DB%8C-%D9%85%D9%87%E2%80%8C%D9%84%D8%A7-%D9%85%D8%B3%D8%AA%D9%87%E2%80%8C%D9%81%D8%A7%DB%8C-%D8%A8%D8%A7%D8%B1%D8%B2%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%A8%DB%86-%DA%95%D9%87/

No comments:
Post a Comment