Sunday, April 5, 2020

بابەتێکی چلونیوەچڵی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیسیی زمان سەبارەت بە جمهووری کوردستان


بابەتێکی چلونیوەچڵی ڕۆژنامەیەکی ئینگلیسیی زمان  سەبارەت بە جمهووری کوردستان

سەرۆک عەشیرەتێکی کورد دەڵێ نەخشەی هێرش داندراوە

تاران ، ١-ی ئاوریلی  [١٩٤٦]  ( وەدرەنگی کەوتوە)  _ ( ئاسۆشییەتد پرێس) – ئەمڕۆ سەرۆک عەشیرەتێکی کورد ڕایگەیاند تێکنیسییەنی ڕووسی گەیشتوونە ساوجبولاغ ( مەهاباد) لە باکووری ڕۆژئاوای ئێران بۆ ڕاهێنانی ئەفرادی عەشێرەتە کوردەکان لە پێناو ئەوەی کە بە " حەولێکی گشتی دادەنێ بۆ کوردستانێکی ئازاد "
ئەندامێکی پێشووی پارڵمانی ئێران لە هەمەدان ڕایگەیاند " کوردەکانی ئێران ، تورکیا ، عێڕاق و سوریا  کە لە مەهاباد چاویان بەیەک کەوت دەوڵەتێکی تازەی هەموو کورد گرەوەیان ڕاگەیاندووە" کە ناوەندەکەی لە شاری مووسلی عێڕاق دەبێ کە نەوتی لێ بەرهەم دێ.
هیچکام لەو دوو زانیاریدەرانە  ناکرێ ناویان بدركێ.سەرۆک عەشیرەتەکە گوتی بێتوو بزاندرێ لە تاران بووە  ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە  و لێی زیاد کرد هێزە عەسکەرییەکانی قازیی محەمەد سەرۆکی " ئەو جمهوورییە سەربەخۆ کورد " ە کە لەو دواییانەدا ڕاگەیاندراوە  ناوەندی لە

تێبینی : ئەو نووسراوەیە  هەر ئاوا بە بڕاوی و بێ ناوی ڕۆژنامەکە لە تۆڕی کۆمەڵی فەیس بووک دا پۆست کرا بوو

No comments: