Tuesday, April 21, 2020

چوار بەڵگەی خۆڕاگری و پێکێشی حوسێنی فڕووهەر ( زێڕینگەران) لە سەر داوای ڕەوای بۆ مافی کارکردن حەسەن قازی


چوار بەڵگەی خۆڕاگری و  پێکێشی  حوسێنی فڕووهەر  ( زێڕینگەران) لە سەر داوای ڕەوای بۆ مافی کارکردن

حەسەن قازی

ئەو چوار بەڵگانەی دەیبینن بریتن لە دوو نامەی حوسێنی فڕوهەر بۆ سەرۆکی شەریکەی سەهامی قوماشی لقی رەزائییە ( ورمێ) ، سکاڵانامەیەک کە بەرزی کردووەتەوە بۆ ڕەزاشای پەهلەوی و نامەیەکی کە ناوەندی شەریکەی سەهامی قوماش لە تاران سەبارەت بە  دواییی هێنان بە کاری فرووهەر بۆ ئیداری چاوەدێری وەرگرتنی ماڵیاتی وەزاڕەتی دارایی نووسیوە.
شەریکەی سەهامی قوماش دەزگایەک بووە  کە بە دەستپێشخەری  بانکی نیشتمانی ئێران ( بانک ملی)  لە ژێر چاوەدێری وەزاڕەتی دارایی پێک هاتووە  بە بەشداریی بازرگانان لە زۆر لە ناوەندی ئوستانەکان لە وانە لە سنە  و ڕەزائیە  (ورمێ) بۆ کار ئاسانی  پێک هێنان بۆ بازرگانان و قبووڵی ڕادانی کەلو پەڵ و قوماش. چالاکی ئەو شەریکەیە  لە مەهاباد   دووکانی  تێکەڵی مەهاباد ' بەڕێوەی بردووە کە سەر بە لقی ناوەندی ڕەزائییە بووە و فڕووهەر لەوێدا کاری کردووە،
دیارە هەموو بەڵگەکان بە زمانی فارسین و تەواو بە ڕاوێژی ئیداری و دیوانی ئەو سەرو بەندی واتە کۆتاییەکانی  حوکمی ڕەشی ڕەزاخان لە ساڵانی ١٩٣٠ یەکان دا نووسراون. لە ناواخنی نامەکان دا بە جوانی بۆمان دەردەکەوێ  فڕووهەر چەندە کەسێکی چاو نەترس بووە و چەندە باوەڕی بە کارامەیی خۆی بووە لەو پێشەیەدا کە ڕای پەڕاندووە   و ئامادە نەبووە سەر بۆ ناحەقی دانەوێنێ و لە عەریزەکەی دا بۆ ڕەزا شا  تەنانەت داوای لێ دەکا ئامادەیە بە حزووری ئەو زوڵمەی لێی کراوە  ڕوون کاتەوە.
تاریخی نووسرانی نامەکان
نامەی یەکەم  بۆ لقی ڕەزائییە   ١٨/ ٥ / ١٣١٨    [  ١٠ / ٨ / ١٩٣٩ ]
نامەی  دووەم بۆ لقی ڕەزائییە   ٥/ ٦ /  ١٣١٨     [ ٢٨ / ٨ / ١٩٣٩ ]
عەریزە بۆ ڕەزا  شا                 ٢٧/ ٦ / ١٣١٨   [ ١٩/ ٩ /  ١٩٣٩]
نامەی شەریکەی قوماش        ١٩/ ٨ /  ١٣١٨  [ ١١ / ١١ / ١٩٣٩]
دیارە  ساڵێک دوای ئەو شکوانامانە  فرووهەر و نیزیکەی ٦٠- ٨٠ کەس  لە خەڵکی مەهاباد لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣١٩- ی  هەتاوی / ئۆکتۆبری ١٩٤٠  دەسبەر  دەکرێن و لە زێد  و واری خۆیان دوور دەخرێنەوە. لە سەر ئەو ڕووداوە و لە پێوەندی لەگەڵ ئەو زوڵم و زۆرەی لە کوردان کراوە سەیفولقوزات دەڵێ:  " خەڵکی دی دڵخۆشن بە جێگە و مەوتەنی خۆایان/ بۆچی ئەمە نەخۆینەوە لەو چۆم و کانی یە؟ / هێندێکی بۆ عێڕاق و بۆ سمنان و دامغان / دەستێکی بۆ شیراز کە جێی شێخی سەعدی یە / دەکرانە دیل و  بوونە ئەسیری لە نێو عەجەم/  هەورامی. سابڵاغی و ئێلی جەلالی یە " . لە سەر ئەو نەفی بەلەد کردنە حوسێن فرووهەر (زێڕینگەران) لە وێنەیەک کە لە شیرازەوە بۆ کورە ساواکەی ئیبراهیم زەردوش فڕووهەری ناردووە لە پشت وێنەکە بە فارسی ئاوا دەنووسێ:  مەهاباد " نووری چاوانی خۆشەویستم ئاغای  ئیبڕاهیم ی زەردووش فرووهەر
ئێستا بۆ بیرەوەری وێنەی خۆم کە لە بەرواری  ١٩ی مانگی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٢٠ [ ٨-ی ئاوریلی ١٩٤١] دوور خرابوومەوە بۆ شیراز  وەکوو یادگاری بۆ ڕۆڵەی خۆشەویست و بەڕێزم ئاغای برایمی زەردووش فڕووهەر بە پۆست لە ڕێگای دایکمەوە یای ڕەعنای فڕووهەر  نارد و لەشساغی ئێوە و گشت بنەماڵە و ئامۆزاکان ئاغایانی زەرگەری و ئیمامی لە خوڵای بەرز داوا دەکەم.  ئیمزا:حوسێن فرووهەر    ٢١/١/٢٠ [ ١٠ ئاورێلی ١٩٤١ ].
ئەوەی چاوڕاکێش بێ و دەیسەلمێنی ئەو نامانە فڕووهەر بە دەستخەتی خۆی نووسیونی بەراوەردی ئێمزاکانە لەگەڵ ئیمزای پشت ئەو وێنەیەی کە بۆ کوڕەکەی ناردووە.
سەبارەت بە ووڕە و ووزە و زیپکی حوسێنی زێڕێنگەران ( فرووهەر) ئەو کورتە نووسینەی هەژار لە سەردەمی ژ.ک دا  زۆرشتمان پێ دەڵێ :  " جارێک خەبەریان دا کە دەوڵەمەندی شاری، حیزبی خۆیان لە دژی ئێمە دروست دەکەن و فڵانە شەو لە مزگەوتی سەید نیزام کۆ دەبنەوە. قەرار درا لێیان تێک دەین، بەڵام نەش دەبوو بناسرێین. حوسێنی سەرۆکمان (حوسێنی زێڕینگەران) پاش کێشە و هەرای زۆر ئەو ئەرکەی خستە سەر شانی خۆی کە وا نەکا بیناسن و لێشیان تێک دا. بە جلێکی گۆڕاو، دەم هەڵپێچراو، لە مزگەوت چووبووە ژوور و دەمانچەی دەرهێنابوو، کە: -وا وا لێکراوینە! ڕوح بۆ کوێ دەبەن؟... ئەو هەموو دەوڵەمەندە قەڵەوانە وەک جندۆکەی بیسمیلا لێکراو  هەر ئەوەندەیان بۆ کرابوو لە پەنجەرەوە باز دەن. پتر لە دوو سەت جووتە کەوشی زۆر باش لەوێ بەجێ مابوو." ئەو بەڵگانە لە ' سازمان اسناد و کتابخانەء ملی ایران ' دا  پارێزراون . لە بەڵگەکان دا ئەو ووشانەی نەخوێندراونەوە لە  [...] دا دیاری کراون.



٣٨
-----
١٨ / ٥ / ١٣١٨  
 بوسیلە  آقای مدیر مغازە مختلط  مهاباد
هیئت محترم شرکت سهامی قماش شعبەء رضائیە
محترما معروض میدارد  در اثر جدیت و خدمات درستکاری خود را مدیون ترقی و [...]دانستە و انتظاری برای آتیە داشتم بدبختانە بواسطە اینکە در مهاباد تولد و زندگانی یافتەام حقوق و خدماتم پایمال گردید  شغل حسابداری کە حقیقتا  پس از حسابدار باید  بکمک حسابدار رجوع  شود  بە شخصی کە هنوز دورەء خدمت سربازی را بە پایان نرساندە و بیش از دو سە ماە در این مغازە جز سمت   ممیزی  پیشینەء خدمت ندارد و چندی بعد نیز بزیر پرچم فرا خواندە میشود  محول و حقوق حقەء اینجانب را بدون جهت  بکلی پایمال نمودند اگر چنانچە بە پروندەء اینجانب  مراجعە فرمودە و کاملا مورد بررسی قرار دەهند تصدیق خواهند فرمود کە در مدت خدمت خود با بهترین متصدیان وقت جز امانت  فداکاری ندارم و شایستگی بندە برای حسابداری هر محل و هر نقطەء مملکتی ایران از عملیات دفاتر جدید کە بدون تعلیم دهندە در روی کاغذ سفید مطابق مدلهای دفاتر مربوطە واردات و صادرات  یکماهە را عرض نمودە و در طی نامەء شمارە ٥٤٧ مورخە  ١٩ /  ٤ / ١٣١٨  بامضای بامضای متصدی وقت [...] دوم ارسال گردید پر واضح خواهد شد از آنجائیکە از بدو ورود بخدمت در امورات حسابداری و سایر امورات محولە هیچ گونە اعتراضی بعملیات اینجانب وارد نشدە لذا بعرض این عریضە مبادرت تقاضای احقاق حق را مینماید در صورتیکە بجای ترفیع و ترقی و عرایض چاکر را مورد بررسی قرار ندهند و اگر قرار خاتمە خدمت را نیز صادر فرمایند بستە بر وجدان  ایرانیت پناهی است در خاتمە [...] بدون علت بدبخت گردد ارفاق [...]  ولی مشکل مگر عدالت [...] امروزە و [...] [...] [...]   – رونوشت برابر اصل است --
حسین فروهر
===
٣٨
١٨/ ٥ / ١٣١٨    [١٠/ ٨ / ١٩٣٩ ]
بە ڕێگای ئاغای بەڕێوەبەری  دووکانی تێکەڵی مەهاباد
هەیئەتی بەڕێزی شەریکەی سەهامی قوماش لقی ڕەزائییە [ ورمی]
بە حورمەتەوە  عەرز دەکرێ  جیدی بوون  و دروستکاری خۆم بە هۆی پێشکەوتن و [...] دەزانم و هیوایەکم بۆ داهاتوو هەبوو بەڵام  لە بەدبەختیان لە بەر ئەوەی لە مەهاباد هاتوومە دنیا ماف و خزمەتەکانم پێشێل کرا. پیشەی حیسابداری کە لە ڕاستیدا لە دوای حیسابدار دەبێ بدرێتە دەست حیسابدارێک کە هێشتا خزمەتی نیزامی تەواو نەکردووە و زیاتر لە دوو سێ مانگ لەو دووکانە دا جگە لە ییشەی لێک هەڵاواردن پێشینەی
خزمەتی نییە و ماویەکی دیکە بانگ دەکرێ بۆ خزمەتی زێر ئاڵا دەدرێ بەو  و مافی ڕەوای منیان لە خۆڕا پێشێل کرد و ئەگەر بێتوو چاو لە دۆسییەی من بفەرموون و بە باشی لێکی بدەنەوە تەسدیق دەکەن کە لە ماوەی خزمەتی خۆم دا لەگەڵ باشترین کاربەدەستانی لە سەر کار جگە لە ئەمانەت و فەداکاری نەبێ شتێکی دیکەی تێدا نییە و شایستەبوونی ئەزبەنی بۆ حیسابداری هەر شوێن و ناوچيیەکی مەملەکەتی ئێران  سەبارەت بە چلۆنایەتی دەکار کردنی دەفتەرە تازەکان کە بە بێ ئەوەی کەس فێرم کا لە سەر کاغەزی سپی بە پێی مۆدێلەکانی  دەفتەری لەمەڕ هاتوو و دەرچوو  لە ماوەی مانگێک دا ئامادە کرد و بە پێی نامەێ ژمارە ٥٤٧  بە بەرواری  ١٩ / ٤ / ١٣١٨  [ ١١ –ی ژووییەی ١٩٣٩ ] بە ئیمزای بەرپرسی لە سەر کاری  [...] دووهەم ناردرا. زۆر ئاشکرایە لە بەر لە بەر ئەوەی هەر لە دەسپێکی خزمەت لە کارو باری حیسابداری دا و ئەو کاروباری دیکەی کە پێم ئەسپێردراوە  هیچ جۆرە ئیعترازێک سەبارەت بە هەڵسوورانی من نەکراوە بڕیارم دا ئەو عەریزەیە بنووسم و داوا بکەم  مافی ڕەوام بۆ بگەڕێندرێتەوە  بێتوو  لە جیات پایە بەرز کردنەوە و پێشخستن بە قسەی ئەو بەندەیەی خۆتان ڕانەگەن  و ئەگەر بڕیاری کۆتایی دان بە خزمەتی من بدەن ئەوە بەستراوەتەوە بە ویژدانی پەنا ئێرانییەتتان ، لە کۆتایی دا  با [...] لە خۆڕایی بەدبەخت نەبێ . بەڵام کێشە ئەوەیە عەداڵەت [...] ئەمڕۆ و  [...] [...] [ ... ] – ڕوونووس وەک ماک وایە-
حوسێن فڕووهەر 

 ------
٥ /  ٦ / ١٨ ١٣
توسط آقای مدیر محترم مغازە  مختلط  مهاباد
ریاست محترم  شرکت سهامی قماش شعبەء رضائیە
موضوع استعفا در اثر فشار و پیچیدگی
محترما در پی معروضەء مورخەء ١٨ / ٥ / ١٣١٨  معروض میدارد نظر باینکە مطابق امریەء شمارە ٢٨٨٣ مورخەء  ٤ / ٥ / ١٣١٨ ضادرە [...] پناهی با بندە معاملە نمی نمایند و در مقابل آن آقای اشرف مدیر مربوطە  بدون علت نسبت بە بندە پیچیدگی و فشار وارد آوردە تقاضامندم استعفای فدویرا قبول فرمایند کە در پنجەء فشار و پیچیدگی آقای علی اشرف اشرف دچار بدبختی نگردم – با تقدیم احترامات فایقە – رونوشت برابر اصل است –
حسین فروهر
==
٣٩
---
٥ / ٦ / ١٣١٨   [ ٢٨ / ٨ / ١٩٣٩ ]
بە ڕێگای بەڕێوەبەری دووکانی تێکەڵی مەهاباد
سەرۆکایەتی بەڕێزی شەریکەی سەهامی قوماش  لقی ڕەزائییە (ورمێ)
بابەت دەست لەکار کێشانەوە لە بەر فشار و ئاڵۆزیی–
بە حورمەتەوە بەدوای پێشکێش کردنی نامەی بەرواری ١٨ / ٥ / ١٣١٨  [ ١٠ / ٨ / ١٩٣٩ ]  ڕادەگەیێندرێ بە پێی ئەمرنامەی ژمارە ٢٨٨٣  کە لە بەرواری  ٤ / ٥ / ١٣١٨ [ ٢٧ ژووییەی ١٩٣٩]  پەسند کراوە و دەرچووە [...] مامڵە لەگەڵ بەندە ناکا و لە بەرانبەر ئەوە دا ئاغای ئەشڕەف بەڕێوەبەری پێوەندیدار بە بێ هیچ هۆ و سۆنگەیەک فشاری بۆ سەر من هێناوە و ئاڵۆزی ساز کردووە بۆیە داواکارم دەست لەکاركێشانەوەی فەدەوی قبووڵ بفەرموون  کە لە پەنجەی ئاڵۆزیی وفشاری ئاغای عەلیی ئەشڕەف دا تووشی بەدبەختی نەبم – لەگەڵ پێشكێش کردنی ڕێز و حورمەتی بەرز – ڕوونووس وەک ماک وایە –
حوسێن فڕووهەر 

 ٤٣
-----
٢٧ / ٦ / ١٣١٨
پیوست  ٢ برگ
پیشگاە مقدس اعلیحضرت پهلوی شاهنشاهی ایران اروحناە فدا
محترما با عرایض زیر خاطر ملوکانە را مستحضر میدارد

جان نثار حسین فروهر اهل و مقیم مهاباد محض استحضار خاطر ملوکانە برای رفع ظلم احقاق حقوق حقەام  [...] نامە شمارە ٢٨ و ٢٩ [...] تقدیم میدارد ، آقای  میلانی نمایندگی بانک ملی مهاباد و آقای اشرف خوئی از روی تعصب  مذهبی و نژادی با اتحاف یگانگی آقای رئیس شرکت قماش رضائیە یکدنیا بدبختی را جهت فدوی و عائلەء جان نثار  فراهم آوردە در مقابل تقاضائیکە جان نثار نمودە بود  بدون رسیدگی با استعفای چاکر موافقت کردە گرچە  این موهومات در ظل توجهات خداوند ما ایرانیان ( اعلیحضرت پهلوی ) اروحنا فداە بکلی از بین رفتە بدیهی است  مامورین نیز بە ترک نعصبات موظف میباشند کە حقوق کلیەء افراد ایران محترم شمردە نە اینکە مانند حقوق حقەء فدوی پایمال نمایند   بنا علیهذا  از آستان خداوند خود ( شاهنشاهی پهلوی ) تقاضا و تمنا مینماید بە ... جانثار عطف توجە و ترحم فرمودە کە جان یکمشت عائیلە از خطر و فلاکت مضیقەء زندگانی رهائی فرمایند اگر چنانچە رسیدگی این امر را بە این محل مراجعە و محول بمایند باز تعصبات خود را اجرا و رسیدگی حقیقی را مبدل بە محو کردن فدوی و عائیلە را نیز دچار هلاکت مینماید و بیش از پیش دچار بدبختی خواهم شد استرحاما  با ملاحظە بە پروندە مشکل در مهاباد و یا باخذ توضیحات حضوری رسیدگی کە در ظل توجهات رحیمانە باخذ حقوق [...] [...] با اضافە حقوق و خسارات واردە مدت بیکاری مفتخر فرمایند و با اندک مداقە و
ملاحظە باوراق پیوست صدق عرایض دفوی واضح خواهد شد – جانثار حسین فروهر کارمند قماش مهاباد امضاء  فروهر
==
٤٣
  ١٣١٨   [ ١٩ / ٩ / ١٩٣٩ ] / / ٦ ٢٧
پەیوەست  دوو بەڵگە
پێشگای پیرۆزی ئەعلاحەزرەتی پەهلەویی  شایەتی ئێران ڕوحمان بە فیدای بێ
بە حورمەتەوە بەم عەرزانەی خوارەوە بە خاتری شایانە  دەگەیێنم
گیان لە پێناو حوسێن فڕووهەر خەڵک و دانیشتووی مەهاباد بۆ ئاگاداری خاتری شایانە بۆ لابردنی زۆرداری لە سەرم و گەیشتنم بە مافی ڕەوام [...] نامەی ژمارە ٢٨ و ٢٩[...] تان پێشکێش دەکەم. ئاغای میلانی نوێبەرایەتیی بانکی نیشتمانی مەهاباد  و ئاغای ئەشەڕەفی خۆیی لە بەر دەمارگرژی مەزەبی و ڕەگەزی بە هاودەستی لەتەک ئاغای سەرۆکی شەریکەی قوماشی ڕەزائییە [ ورمێ]  دنیایەک بەدبەختییان بۆ فەدەوی و بنەماڵەی گیان لە پێناو  ساز کردووە و لە ئاست داوایەکی کە گیان لە پێناو کردبووم بە بێ لێکۆڵینەوە  قۆڵیان لە سەر دەست لە کارکێشانەوەی  من کێشاوە  هەر چەند ئەو شتە لێڵانە لە ژێر سێبەری سەرنجەکانی خوداوەندی ئێمە ئێرانییەکان  (ئەعلاحەزەرەتی پەهلەوی ) ڕوحمان بە فیدای بێ تەواو لە ناو چووە بەڵام  مەئموورەکانیش لەسەریانە دەست لە دەمارگرژی هەڵگرن  و ڕێز لە مافی گشت تاکوتەرای ئێران بگرن نەک ئەوەی وەک مافە ڕەواکانی فەدەوی پێشێلی بکەن لە سەر ئەو بنەمایە لە پێشگای خوداوەندی  خۆ  (شاهەنشای پەهلەوی) داوخواز و تەمەنا دەکرێ سەرنج بدەنە سەر بارودۆخی گیان لە پێناو  و بەزەیی بنوێنن  کە گیانی مشتێک  عائیلە لە مەترسی  و فەلاکەتی دەستەنگی ژیان ڕزگار بکەن ئەگەر بێتوو پێ ڕاگەیشتن بەو کێشایە بدەنە دەست ئێرە  دیسان دەمارگرژی خۆیان بە ڕێوە دەبەن و پێ ڕاگەیشتنی ڕاستە قینە دەبێتە لە ناوبردنی فەدەوی و عائیلەکەشم تووشی هیلاک بوون دەکا و زیاتر لەوە تووشی بەدبەختی دەبم ، دەپارێمەوە  بە لەبەرچاوگرتنی دۆسییەی کێشەکە لە مەهاباد و  بە وەرگرتنی زانیاریی حوزووری پێ ڕاگەیشتن لە ژێر سایەی سەرنجە بە بەزەییەکان  بە ڕیوە بچێ مووچە [...]  [...] مووچەی زیادی  و ئەو سەدەمانەی بێکاری پێی گەیاندووم  شانازیم بدەنێ و بە کەمێک  وورد بوونەوە و چاولێکردن لە بەڵگەکانی پەیوەست عەرزەکانی فەدەوی ڕوون دەبێتەوە – گیان لە پێناو  حوسێن فڕووهەر کارمەندی قوماشی مەهاباد،ئیمزا

ئێمبلم : شەریکەی سەهامی قوماشی ئێران
ناوەند : تاران
بە بەرواری  ١٩ /  ٨ / ١٣١٨    [  ١١ / ١١ /  ١٩٣٩  ]
ژمارە  ١٣١٦٧
لقەکان
.....
داییرەی دەبەرکار نان
وەزاڕەتی دارایی
ئیداری چاوەدێری  بەسەر وەرگرتنی داهات
بابەت – سکاڵای حوسێن فڕووهەر
بە حورمەتەوە بە ئاماژە بە نامەی ژمارە  ٧٠٨٥ / ظ بە بەرواری  ٦-ی مانگی خەزەڵوەری ١٣١٨ [ ٢٩-ی ئۆکتۆبری ١٩٣٩ ] ئەو ئیدارەیە ئاگادار دەکەینەوە ئەو جۆرەی لقی شەریکە لە ڕەزائییە وە گوزارشتی کرد بوو ناوبراو  دەستی داوەتە نامەنووسینی بێ ئیمزا  و بڵاو کردنەوەی دەنگو بە دژی  شەریکەکە  و بەو پێیە لە گوێن پێشنیازی لقی ناوبراو لە بەرواری یەکەمی ڕەزبەرەوە کۆتایی درا بە خزمەتی وی . لە هەمان کات دا بەر لەوەی کە کۆتایی پێ هێنانی خزمەتی پێ ڕابگەیێندرێ  بە شەخسە خۆی لە شەشەمی  خەرمانانەوە بە مەیلی خۆی  دەستی لە خزمەت کێشاوەتەوە .
عەینی عەرزی حاڵی ناوبراو لەتەک دوو بەڵگە دا بە پەیوەست دەنێردرێتەوە.
شەریکەی سەهامی قوماش
مۆر وئیمزا
پێویست بە هەنگاو نانەوە نییە.
مۆر

No comments: