مانیومێنتێک بۆ بیرەوەری سمایل شەریفزادە و هاوڕێیانی لە گۆڕستانی تایلە
دوای شۆڕشی گەلانی ئێران لە شاری سنە لەگۆڕستانی تایلە، تێکۆشەرانی کورد مانیومێنتێکیان بۆ بیرەوەری سمایلی شەریفزادە و هاورێیانی ساز کرد، بەڵام جمهووری ئیسلامی چاوی بەرایی نەدا ئەو نمادە ڕەمزییە ببینێ و بە بولدوزر تەختی کرد. بەڕێز ڕەشاد مستەفا سوڵتانی لە ئاوریلی ساڵی ٢٠١٥ یەک لەم وێنانەی لەتەک ئەم شۆڤەیەی خوارەوە دا بڵاو کردووەتەوە. ح.ق
ڕەشاد
مستەفا سوڵتانی
په‌یکه‌رێک
له کاک سمایل شه‌ریف زاده :ساڵی 1357ی هه‌تاوی به هیمه‌تی به‌ڕێزان : ته‌یب عه‌بباسی
روح الله‌ی،عه‌بدولای بابان،فوئاد مسته‌فا سوڵتانی ، تێکۆشه‌رانی کۆمه‌ڵه و ئارشیتێکتەکانی زانکۆی هونه‌ره‌جوانه‌کانی
زانستگای تاران په‌یکه‌رێک له‌بورونز و پۆڵا دروست کرا . چوار مشتی گری کراو له
سه‌ر په‌یکه‌ره‌که‌به نیشانه و هێمای چوار پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان و شۆڕشگێڕ ، ته‌راحی
کرابوو و له سه‌رمه‌زاری کاک سمایلی شه‌ریف زاده له گۆڕستانی تایله‌ی شاری سنه
دانرا . ڕێزداران: کاک سمایل شه‌ریف زاده، کاک حوسێن ڕەحمان ڕابی ، کاک
عەلی عەوڵا کۆڵ و کاک محمه‌دی شاتمانی
١٢-ی بانەمەڕی ساڵی 1347ی هه‌تاوی کاتێک چاوی ڕاست له چاوی چه‌پ و ده‌ستی
راست له ده‌ستی چه‌پ و هه‌نگاو له ڕێگا و قه‌له‌م له کاغه‌ز ده‌ترسا له ناوچه‌ی
سه‌رده‌شت و له کوێستانه‌کانی دارێنه دژی سیسته‌می پاشایه‌تی و دیکتاتوری و بۆ
ڕزگاری نه‌ته‌وەی کورد بزووتنەوەکەیان ڕێبه‌ری کرد و دژی حکومه‌تی شا ڕاپه‌ڕین و
سه‌ربه‌رزانه گیانیان به‌خت کرد . په‌یکه‌ره‌که له تۆپۆلۆژی کێوه‌کانی ده‌ڤه‌ری
سه‌رده‌شت و سنوری ده‌ستکرد ئیلهامی وه‌رگرتبوو و ،له سه‌ر پارچه ئاسنێک ناوی
پێشمه‌رگه‌کان هه‌ڵکه‌ندرابوو و هاو کات له سه‌ر په‌یکه‌ره‌که داکوترابوو .
هاوڕێکانی کاک سمایل سه‌رجه‌م هه‌شت که‌س بوون.دوو که‌سی تریان کوێخا شه‌ریف و
محەمه‌د ( برای هاوسه‌ری کوێخا شه‌ریف ) بوون که به نهێنی له گه‌ڵ ساواک
،ژاندار مری و خانه‌کانی کێوه‌ڕۆی بانه تێکه‌ڵ و دژی شۆڕشگێڕان جاسوسیان بۆ دوژمن
ده‌کرد .په‌یکه‌ره‌که له تارانه‌وه بۆ شاری سنه گویزرایه‌وه . پاشان له گه‌رەکی
چوار باخی سنه و له ماڵه‌که‌ی مندا به ده‌سپێشخه‌ری کاک فوئاد کۆبونه‌وه‌یه‌ک
به مه‌به‌ستی حورمه‌ت وڕێز گرتن له خه‌باتی کاک سمایل و بزووتنه‌وه‌ی ساڵی 1347ی
هه‌تاوی ،ساز درا . به‌شداربووه‌کان تا ئه‌و ئاسته من له بیرم ماوه ئه‌مانه
بوون : سه‌ید حسین پیرخضرانیان،موسلیح شێخ الاسلامی ،دوکتور فه‌تحوالله،ئه‌یوب نه‌به‌وی،عه‌به‌ی
بابان، فوئاد و ڕه‌شاد وماجید و ڕه‌زا مسته‌فا سوڵتانی ،سه‌دیقی که‌مانگه‌ر،ته‌یب
روح الله‌ی،شێخ عه‌لی، جه‌میل زه‌که‌ریایی ،جه‌لیل موعین ئه‌فشار، ساعید وه‌ته‌ندوست
و چه‌ند تێکۆشه‌ری تر . له کۆبونه‌وه‌که بڕیار درا وتارێک بۆ یادی کاک سمایل
ئاماده کرێت . کاک فوئاد وتاره‌که‌ی ئاماده‌ی کرد و پێشکه‌ش کردنی ئه‌و وتاره له
سه‌ر مه‌زاری کاک سمایل به هاوڕێ ماجید مسته‌فا سوڵتانی سپێردرا که به هه‌ستێکی
شۆڕشگێڕانه‌وه ،وتاره‌که‌ی خوێنده‌وه وپێشکه‌شی کرد .له وتاره‌که‌دا ته‌حلیل و
لێکدانه‌وه‌ی بارودۆخی کوردستان و ئێران ، نرخی مێژوویی بزووتنه‌وه‌که، ده‌وری
ڕێبه‌ری کاک سمایل ،چالاکی و جه‌ساره‌تی پێشمه‌رگه‌کان ،ده‌وری ساواک و خه‌یانه‌تی
شوڤارو جاسوسه‌کان کرابوو .شێعره‌که‌ی کاک ڕیبوار به ناوی "لەسه‌ر ئارێزه‌وه
با بڕوانم " خوێندرایه‌وه . ده‌یان هه‌زار که‌س له‌خه‌ڵکی شه‌ریفی سنه و
ئازادیخوازانی کوردستان ، له‌مه‌راسمێکی پڕ شکۆ ه و مێژوویی بۆ ڕێز لێنان له
بزووتنه‌وه‌ی ساڵی 1347 و پێشوازی له زیندانی سیاسی به‌ڕیزکاک شوعیب زه‌که‌ریایی
که له زیندان ئازاد کرابوو ، به‌شداریان کرد . ڕێزدار کاک شوعیب وتارێکی خوێنده‌وه
. ئازادیخوازان و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کورد به‌و شێوه‌یه ،له شه‌هامه‌ت وخه‌باتی
کاک سمایل قه‌دردانی و سپاسیان کرد . و هاوکات پێشوازیان له کاک شوعیب یش کرد .ئه‌و
ستوون و په‌یکه‌ره ،که ڕه‌مزی به‌ره‌نگاری دارێنه و خه‌باتی گه‌لی کورد بوو ،
پاشان وه‌ک مانیومێنت و یادگاری خه‌باتی ساڵی 1347ی هه‌تاوی دانرا و پاشان له
لایه‌ن فاشیزمی ئیسلامیه‌وه به بولدزیر ورد و خاش کرا و پێ ده‌چێت ئیستا ئاسه‌واری
هه‌ر نه مابێت . ئه‌م وێنه مێژووییه ماوه‌یه‌ک شرت و گوم بوو ، که ڕیزدار کاک
حه‌سه‌نی ڕه‌حمان په‌نا ، ده‌ستی خۆش بێت له سه‌ر فه‌یس بووک داینابوو و هاته‌وه
ناو ئارشیوی خه‌باتی گه‌لی کورد . من به ئیجازه‌ی جه‌نابیان بۆ ئه‌م وتاره
گواستمه‌وه یادی کاک سمایل شه‌ریف زاده و هاوڕێکانی هه‌زاران جار به خێر ! (
ر - م س ) 20 04 2015
ئەم وێنەیە بە سپاسەوە لە فەیس بووکی بەڕێز حەسەن ڕەحمان پەنا وەرگیراوە
سەرچاوە : فەیس بووک
No comments:
Post a Comment