Sunday, October 12, 2008

زمان و گرووپی ئێتنیکی - نووسینی پرۆفێسۆر پیتر ترادگیل



زمان و گرووپی ئێتنیکی

نووسینی : پرۆفێسۆر پیتر ترادگیل
وه‌رگیڕان له‌ ئینگلیسییه‌وه‌: حه‌سه‌نی قازی


له‌ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تاقی کردنه‌وه‌یه‌ک کرا که‌ تێیدا ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک که‌ وه‌ک داوه‌ر ده‌وریان ده‌گێڕا داوایان لێکرا گوێ له‌ ده‌نگی دوو گرووپی جیاواز بگرن که‌ له‌سه‌ر کاسێت ئاسته‌ کرابوو. زۆر له‌ داوه‌ره‌کان بڕیاریان دا ئه‌و ئاخێوه‌رانه‌ی که‌ له‌ له‌سه‌ر کاسێتی یه‌که‌م ده‌نگیان ئاسته‌ کراوه‌ ئه‌مریکایی ئه‌فریقایین، و ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ر کاسێتی دووه‌م ده‌نگیان ئاسته‌ کراوه‌ سپی پێستن. ئه‌و داوه‌رانه‌ به‌ ته‌واوی هه‌ڵه‌ بوون. ئه‌وه‌ کاسێتی یه‌که‌م بوو که‌ ده‌نگی ئاخێوه‌رانی سپی بوو، و ئه‌وی دووه‌میان ئی ڕه‌شان بوو. به‌ڵام داوه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر چاوڕاکێش هه‌ڵه‌ بوون . ئه‌و ئاخێوه‌رانه‌ی داوا له‌ داوه‌ره‌کان کرابوو گوێ له‌ ده‌نگیان بگرن خه‌ڵکی تایبه‌تی بوون: ئاخێوه‌ره‌ سپییه‌کان ئه‌وجۆره‌ که‌سانه‌ بوون که‌ هه‌موو ژیانی خۆیان ده‌نێو ئه‌مریکاییه‌ ئه‌فریقاییه‌کاندا ژیابوون ، یان له‌و ناوچانه‌ گه‌وره‌ ببوون که‌ نرخه‌ کولتوورییه‌کانی ڕه‌شپێستان زاڵ و بانده‌سته‌؛ ئاخێوه‌ره‌ ڕه‌شه‌کان ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ بوون که‌ له‌ تافی گه‌وره‌ بوونی خۆیاندا پێوه‌ندییه‌کی زۆر که‌میان له‌ گه‌ڵ ڕه‌شپێسته‌کانی دی هه‌ببوو و زوربه‌ی ژیانیان له‌وجۆره‌ ناوچانه‌ ژیا بوون که‌ سپییه‌کان تێیاندا بانده‌ست بوون. ڕاستییه‌که‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ ئاخێوه‌ره‌ سپییه‌کان ده‌نگیان وه‌کوو ڕه‌شان ده‌بیسترا ، و ئاخێوه‌ره‌ ڕه‌شه‌کان وه‌کوو سپییه‌کان – و ئه‌و داوه‌رانه‌ی گوێیان له‌ کاسێته‌کان گرت به‌و شێوه‌یه‌ بڕیاریان دا.
ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌دوو خاڵی تا ڕاده‌یه‌ک گرینگ ده‌سه‌لمێنێ. یه‌که‌م،جیاوازی هه‌یه‌ له‌ نێوان ئه‌و ئینگلیسییه‌ی له‌ لایه‌ن زۆرێک له‌ سپییه‌کان و زۆرێک له‌ ڕه‌شه‌کان له‌ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مریکا قسه‌ی پێده‌کرێ به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ ئه‌مریکاییه‌کان ده‌توانن له‌ سه‌ر بنه‌مای شێوه‌ی قسه‌ کردن به‌ هێندێک دڵنیاییه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌م یان ئه‌و گرووپی ئێتنیکی بڕیار بده‌ن – بۆ نموونه‌ ئه‌وه‌ ده‌کرێ به‌ پێی‌ ئاخاوتنێکی تێلێفۆنی بێ - که‌ ده‌یسلمێنی ‌' ئاخاوتنی ڕه‌شانه‌' یان ' ئاخاوتنی سپییانه‌' یه‌ و ئه‌مه‌ بۆ زۆر له‌ ئه‌مریکاییان جۆره‌یه‌ک ڕاستی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌. ئه‌و ئه‌زموونگه‌رییه‌‌ به‌ ڕێگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دیکه‌ که‌ له‌ دیترۆیت Detriot کراوه‌ له‌ دووی دراوه‌، و نیشانی داوه‌ که‌ دیترۆیتییه‌کانی سه‌ر به‌ هه‌موو ته‌مه‌نان و هه‌موو چینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ( به‌ پاشخانی ئاسایی له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا ) ته‌قریبه‌ن ڕێژه‌یه‌کی هه‌شتا له‌ سه‌دی سه‌رکه‌وتنیان هه‌یه‌ له‌ ناسینه‌وه‌ی ده‌نگی ئاخێوه‌رانی ڕه‌شپێست له‌ ئی سپیپێست ته‌نێ به‌ چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک گوێ گرتن له‌ کاسێته‌کان.
خاڵی دووه‌‌م ئه‌وه‌یه‌ ، که‌ ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ تا ڕاده‌یه‌کی شیاوی سه‌لماندن نیشان ده‌دا، ئه‌گه‌رچی قالبی ئاخاوتنی ڕه‌ش یان سپی که‌ بیسته‌ران کاری له‌ سه‌ر ده‌که‌ن بواری ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌خسێنێ زۆر جار به‌دروستی‌ ده‌نگه‌کان بناسنه‌وه‌، به‌ڵام لێک کردنه‌وه جیاوازی‌ به‌ته‌واوی ئاکامی ئاکاری فێربوونه‌. خه‌ڵک له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌ش یان سپین ئه‌م جۆره‌ یان جۆرێکی دی قسه‌ ناکه‌ن .ئه‌وه‌ی ڕووده‌دا ئه‌وه‌یه‌که‌ ئاخێوه‌ران خه‌سڵه‌ته‌ زمانناسانه‌ییه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ وه‌رده‌گرن که‌ له‌ پێوه‌ندییه‌کی نزیک دا له‌ گه‌ڵیان ده‌ژین. ئه‌ندامانی دوو گرووپی ئێتنیکی ئه‌مریکایی که‌ ئێمه‌ باسیان له‌ سه‌ر ده‌که‌ین ئه‌و شێوه‌زاره‌ زمانییه‌ فێر ده‌بن که‌ به‌ ئی وان ده‌ناسرێ هه‌ر به‌ ته‌واوی به‌ هه‌مان ڕێگه‌ی دا که‌ دیالێکته‌کانی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی فێر ده‌بن و له‌ نموونه‌ نائاسییه‌کاندا که‌ ئه‌مریکایی سپی ده‌ نێو ئه‌مریکاییه‌ ئه‌فریقاییه‌کاندا ده‌ژین، یان به‌ پێچه‌وانه‌، ئه‌و ئولگوویه‌ی مرۆ وه‌ریده‌گرێ ئی ئه‌و گرووپه‌یه‌‌ که‌ له‌ ناوچه‌که‌دا بانده‌سته‌.
که‌ وابوو، ئاشکرایه‌ که‌ ‌ جیاوازیی زمانی ئه‌و جۆره‌ هیچ جۆره‌ بنه‌مایه‌کی ڕه‌گه‌زی یان ده‌روونناسانه‌ی نییه‌. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه‌ ئاماژه‌ به‌مه‌ ده‌که‌ین، چونکوو له‌ ڕابردوو دا به‌ به‌ربڵاوی باوه‌ڕێکی ئه‌وتۆ هه‌بوو که‌ ده‌بێ و له‌وانه‌یه‌ پێوه‌ندییه‌کی زاتی هه‌بێ له‌ نێوان زمان و ' ڕه‌گه‌ز' دا. بۆ نموونه‌، له‌ ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا زاراوه‌ی به‌ ئه‌سڵ زمانناسانه‌ی هیندو _ ئوڕووپایی ش به‌ مانایه‌کی سه‌رداگیراوی ڕه‌گه‌زی داڕێژرا. زاراوه‌ی هیندو _ ئوڕووپایی بو ئه‌وه‌ داڕێژرا ئه‌و زمانانه‌ی ئوڕووپا، ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و هیندووستان وه‌به‌ر بگرێ که‌ زمانناسان دۆزیبوویاننه‌وه‌، ئه‌و جۆره‌ زمانانه‌ی که‌ له‌ باری مێژووییه‌وه‌ خزمایه‌تییان له‌ گه‌ڵ یه‌کتریدا هه‌بوو. له‌ ئاکامدا، ئه‌فسانه‌یه‌ک له‌مه‌ڕ ڕه‌گه‌زی خه‌یاڵی هیندوئوڕووپایی یان ئاریایی ساز بوو که‌ نه‌ک هه‌ر به‌ زمانه‌ دایکوبابه‌‌ هیندوئوڕووپاییه‌ کان قسه‌یان کردووه‌ به‌ڵکوو ئه‌دژادی ڕه‌گه‌زی ئاڵمانه‌نییه‌کان ، ڕۆمانه‌کان ، سڵاڤه‌کان ، یۆنانییه‌کان ، فارسه‌کان و ئه‌وانیتر بوون که‌ ئێستا به‌ زمانه‌ هیندو ئوڕووپاییه‌کان قسه‌ ده‌که‌ن. پێویستی به‌ بیر کردنه‌وه‌یه‌کی زۆر نییه‌ که‌ ئه‌و بۆچوونه‌ به‌ ئاشکرایی به‌ هه‌ڵه‌ دابندرێ. هه‌موو ئینسانێک ده‌توانێ هه‌موو زمانێکی ئینسانی فێر بێ، و ئێمه‌ به‌ نموونه‌ی زۆر به‌باشی به‌ به‌ڵگه‌وه‌ سه‌لمێندراو ده‌زانین که‌ گشت گرووپه‌ ئێنیکییه‌کان به‌ ده‌م تێپه‌ڕینی زه‌مانه‌وه‌ زمانیان ده‌گۆڕن _ مرۆ ته‌نێ ده‌کرێ، بۆ نموونه‌ بیر له‌ ژماره‌یه‌کی گه‌وره‌ له‌ خه‌ڵکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریقایی بکاته‌وه‌ که‌ ئێستا به‌و زمانانه‌ قسه‌ ده‌که‌ن که‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کیان ئوڕووپاییه‌. بۆیه‌، ده‌کرێ، به‌ هیچ جۆر ده‌سته‌به‌رییه‌ک نه‌بێ _ ده‌ ڕاستیدا ، و به‌ ئاسایی هیچ وێناچێ _ که‌ گرووپی خه‌ڵک له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ زمانی خزم قسه‌ ده‌که‌ن له‌ باری " ڕه‌گه‌زیشه‌وه‌ خزم بن". ئێمه‌ ناتوانین بڵێین که‌ ئاڵمانییه‌کان و بێنگالییه‌کان له‌ باری به‌ده‌نی، ڕه‌گه‌زییه‌وه‌ خزمی یه‌کن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان به‌ زمانانی خزمی هیندوئوڕووپایی قسه‌ ده‌که‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بیر و بۆچوون سه‌باره‌ت به‌ زمانان و ڕه‌گه‌ز به‌ زه‌حمه‌ت له‌ نێو ده‌چن. بۆ نموونه‌، زمانی ئاڵمانی به‌شێکی گرینگ بوو له‌ تێئۆرییه‌کانی نازییه‌کان سه‌باره‌ت به‌ ' ڕه‌گه‌زی به‌رز' ی ژێرمه‌نی؛ و فکری هه‌ڵه‌ و ساخته‌ سه‌باره‌ت به‌ ده‌ره‌تان و ویستی پاراستنی ' پاکیه‌تی زمان' ( واته‌ به‌رگری کردن له‌ زمانێک له‌ به‌رانبه‌ر ' ژاراوی بوونی' به‌ وشه‌ی خوازراوه له‌ زمانه‌کانی دیکه‌وه‌) ده‌کرێ ده‌ست له‌ ده‌ستی فکری پاکییه‌تی ڕه‌گه‌ز دا بڕوا که‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ساخته‌ و هه‌له‌یه‌. ڕه‌نگه‌ که‌متر سه‌ده‌مه‌ لێده‌ر، به‌ڵام ‌ زۆر شێلگیلتر و پێداگرتر نموونه‌ی دانانی ' ڕۆمانییه‌کان ' به‌ خه‌ڵكێکی ' لاتینی' بێ هه‌ر له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌وان به‌ زمانێکی ڕۆمی قسه‌ ده‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ت ، ئه‌وه‌ ڕاسته‌ که‌ له‌ ڕوانگه‌ی زمانناسانه‌وه‌، زمانی ڕۆمانی پێشوه‌چوونی مێژوویی لاتین ده‌نوێنێ
( به‌ تێکه‌ڵاوییه‌کی به‌رچاو له‌ گه‌ڵ زمانانی سڵاوی و زمانه‌کانی دیکه‌)، به‌ڵام هه‌روا به‌ سانایی ئه‌وه‌ی به‌دوو دا نایه‌ که‌ ڕومانییه‌کان سه‌د له‌ سه‌د له‌ باری ژێنێتیکییه‌وه‌ تۆرمه‌ی ڕۆمانه‌کانن. هه‌رچۆنێک بێ، زۆر زیاتر له‌وانه‌یه‌ که‌ له‌ باری ژێنێتیکییه‌وه‌ خزمایه‌تی نزیکیان هه‌بێ له‌ گه‌ڵ دراوسێیه‌ ئۆکراینی، سڕبی ، بوڵگاری و مه‌جارستانییه‌کانیان، که‌ به‌ سه‌دان له‌ گه‌ڵ ئه‌وان تێکه‌ڵاوییان هه‌بووه‌، هه‌ر وه‌ک له‌ گه‌ڵ ئێسپانیاییه‌کان و پورتوگالییه‌کاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ ڕاسته‌، که‌ له‌ زۆر نمووناندا زمان ده‌کرێ به‌رعوده‌ییه‌کی گرینگ و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌کی بێ بۆ ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپێکی ئێتنیکی دا. ئه‌وه‌ ڕاستییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌، باوه‌کوو ئه‌وه‌ش ، گرینگه‌ ‌ مرۆ به‌لایه‌وه‌ ئاشکرا وڕوون بێ که‌ باسی چ پێڤاژۆیه‌ک له‌ گۆڕێ دایه‌. له‌ هێندێک نمووناندا، بۆ وێنه‌، و به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر باس له‌ سه‌ر زمانان و نه‌ک شێوه‌زاره‌کانی زمانێک بێ، خه‌سڵه‌ته‌کانی زمانناسانه‌ له‌وانه‌یه‌ پێوه‌ری هه‌ر گرینگی دیاریکه‌ر بن بۆ ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپی ئێتنیکی دا. بۆ نموونه‌، که‌متر به‌جێ و ڕاسته‌ بکوترێ که‌ یۆنانییه‌کان به‌ یۆنانی قسه‌ ده‌که‌ن تا ئه‌وه‌ی ببێژرێ که‌ ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئاخێوه‌ری بوومی زمانی یۆنانین ( واته‌ زمانی یۆنانی زمانی دایکییانه‌) به‌گشتی به‌ یۆنانی داده‌ندرێن ( به‌ لانی که‌مه‌وه‌ له‌ لایه‌ن یۆنانییه‌کانی دیکه‌وه‌) جا نه‌ته‌وایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ و ڕه‌سمی ئه‌وان هه‌رچییه‌کی ده‌بێ بڵا ببێ. له‌ نموونه‌ی دیکه‌ دا، له‌ پراتیک دا کاتێک باس له‌سه‌ر شێوه‌زاره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی عه‌ینی زمان ده‌کرێ، پێوه‌ندی نێوان زمان و گرووپی ئێتنیکی له‌وانه‌یه‌ گرێدراوییه‌کی عاده‌تیی ساده‌ بێ ، که‌ به‌ په‌رژینه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێوان گرووپه‌کان هێزی وه‌به‌ر نرابێ، که‌ تێیاندا زمان خه‌سڵه‌تێکی گرینگی خۆ ناسینه‌وه‌یه‌. گشت ئه‌مریکاییه‌ ڕه‌شپێسته‌کان به‌ هێچجۆر به‌ شێوه‌ زمانی ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی قسه‌ ناکه‌ن ( بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر سه‌باره‌ت به‌م زاراوه‌یه‌ بڕوانه‌ خواره‌وه‌)، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی قسه‌ی پێده‌که‌ن ڕه‌شپێستن، و ده‌کرێ ئاوا به‌ نێو بکرێن ته‌نێ به‌ڕێگه‌ی شێوه‌ی ئاخاوتنیانه‌وه‌. که‌ وابی، جیاوازی گرووپی ئێتنیکی له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تێکه‌ڵاو دا شێوه‌یه‌کی تایبه‌تییه‌ له‌ جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌ک ئه‌مه‌، زۆر جار جیاوازی زمانی لێده‌که‌وێته‌وه‌ که‌ به‌وییه‌وه‌ گرێدراوه‌.
نموونه‌کانی جۆری یه‌که‌م، که‌ تێیاندا زمان خه‌سڵه‌تێکی دیاریکه‌ره‌ بۆ ئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپی ئێتنیکی دا، له‌ ئاستی جیهانی دا زۆر باون. بۆ نموونه‌ ، بارودۆخی ئه‌و جۆره‌ له‌ ئه‌فریقای فره‌ زماندا زۆر ئاسایین. ته‌نێ له‌ کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ئاکرا له‌ گانا ئاخێوه‌رانی بوومی زیاتر له‌ هه‌شتا زمانی جیاواز هه‌ن، له‌وانه‌ زمانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌کوو توی Twi‌، هاوسا Hausa ، ئێوێ Ewe و کرو Kru. له‌ زۆر نمووناندا، تاکوته‌رایان خویان سه‌ر به‌ گرووپێکی تایبه‌تی ئێتنیکی یان عه‌شیره‌تێکه‌وه‌ ده‌ناسێنن که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وان ئه‌و هه‌موو زمانانه‌ زمانی دایکییانه‌( ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی دانیشتوان دووزمانه‌ یان سێ زمانه‌ن). بۆیه‌ گرووپه‌ ئێتنیکییه‌ جیاوازه‌کان به‌ ڕێگه‌ی زمانه‌وه‌ و نه‌ک شتێکی دی جوێ بوونی خۆیان و ناسێنه‌ی خۆیان ده‌پارێزن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ ته‌نێ دیارده‌یه‌کی ئه‌فریقایی نییه‌. دوو گرووپی ئێتنیکی سه‌ره‌کی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئوڕووپایی له‌ کانادا، بۆ نموونه‌، به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌کی ته‌نێ به‌ ڕێگه‌ی زمانه‌وه‌ له‌ یه‌کتری ده‌کرێنه‌وه‌. ئه‌وه‌ ڕاسته‌، که‌ له‌ زۆر ڕووه‌وه‌، ئه‌وان جیاوازی دینی، مێژووی جیاواز، کولتووری جیاواز و داب و شوێنی جیاوازیشیان هه‌یه‌، به‌ڵام خه‌سله‌تی هه‌ره‌ گرینگی دیار‌یکه‌ریان ئه‌وه‌یه‌ گه‌لۆ ئه‌وان ئاخێوه‌ری بوومی ئینگلیسی یان فه‌ڕانسه‌یین.
له‌ نموونه‌ی جۆری دوویه‌مدا _ و ئه‌مانه‌ له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ چاوڕاکێشن _ ناسێنه‌ی جوێی گرووپه‌ ئێتنیکییه‌کان، نه‌ک به‌ ڕێگه‌ی زمانی جیاوازه‌وه‌، به‌ڵکوو به‌ ڕێگه‌ی شێوه‌زاری جیاوازی عه‌ینی زمانه‌وه‌، خۆی ده‌رده‌خا. ئه‌و جۆره‌ جیاوازیانه‌ ده‌کرێ ڕیشه‌یان له‌ هه‌مان جۆره‌ میکانیزمانه‌ دا بێ یان به‌ڵانی که‌مه‌وه‌ به‌ زیندوویی ڕابگیرێن که‌ بۆ هێشتنه‌وه‌ و پاراستنی دیالێکته‌ کۆمه‌ڵایه‌تی _ چینایه‌تییه‌کان له‌ گۆڕێ دان: ئێمه‌ ده‌توانین وای دابنێین که‌ جیاوازی گرووپی ئێتنیکی وه‌کوو به‌رهه‌ڵستێک ده‌جووڵێته‌وه‌ له‌ سه‌ر ڕێی پێوه‌ندی نیشانه‌کانی زمانی هه‌ر به‌ هه‌مان شێوه‌ی به‌رهه‌ڵسته‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. له‌وه‌ش زیاتر، له‌ نموونه‌ی گرووپه‌ ئێتنیکییه‌کاندا، هۆکاره‌ ڕوانینییه‌کان ویده‌چێ گرینگییه‌کی به‌رچاویان هه‌بێ. تاکوته‌رایان زۆر زیاتر وێده‌چێ وشیارییان سه‌باره‌ت به‌و ڕاستییه‌ هه‌بێ که‌ ئه‌وان ' جووله‌که‌' ن یان خۆیان به‌ ' ڕه‌ش' دابنێن تا ئه‌وه‌ی که‌ پێ له‌وه‌ بنێن که‌ ئه‌وان با‌ بڵێێن سه‌ر به‌ " چینی خواره‌وه‌ی مامنێونجی ' ن. ئه‌وه‌ مانای وایه‌ که‌ ئه‌ندامه‌تی گرووپی ئێتنیکی یان ناسێنه‌ ده‌کرێ ڕاستییه‌کی گرینگی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ بۆ ئه‌وان. له‌وه‌ش زیاتر، ده‌کرێ جیاوازی زمانی چ وشیارانه‌ یان ناوشیارانه‌ فه‌رقی پێبکرێ ، وه‌کوو خه‌سڵه‌تێکی ئه‌و جۆره‌ گرووپانه‌، ئه‌و جۆره‌ جیاوازییانه‌ ده‌کرێ درێژخایه‌ن و به‌رده‌وام بن.
ده‌بێ ئاماژه‌ به‌وه‌ش بکرێ هه‌ر وه‌ک زمانان سازدراوی کۆمه‌ڵایه‌تین ( بڕوانه‌ به‌ندی 1 و 7 ی ئه‌م کتێبه‌)، گرووپه‌ ئێتنیکییه‌کانیش به‌ ڕێژه‌ پێکهاته‌ی له‌گۆڕانهاتوون و سنووره‌کانیان ده‌کرێ بگۆڕدرێن و‌ له‌ ڕه‌وتی مێژوو دا‌ ده‌کرێ هه‌بن و/یان بزر ببن. نموونه‌یه‌کی چاوڕاکێش و له‌ هه‌مانکاتدا تاڵی ئه‌مه‌ یۆگۆساڵاڤیایه‌.له‌ نێوان ساڵانی 1918 و 1990 کاندا یۆگۆسڵاڤیا ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌یه‌کی فره‌ ئێتنیکی، فره‌ زمانی بوو.ئه‌گه‌رچی له‌ باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وێ ئاخێوه‌رانی زۆری مه‌جارستانی و له‌ باشووری ڕۆژئاوا ئاخێوه‌رانی ئاڵبانی ، هه‌ر وه‌ها زۆر گرووپی که‌مایه‌تی زمانی دیکه‌ هه‌بوون، زۆربه‌ی وڵاته‌که‌ به‌ زنجیره‌یه‌کی (بڕوانه‌ به‌ندی 1) له‌هجه‌یی جوگرافیایی دیالێکته‌کانی سڵاوی باشووری داپۆشرابوو (‌ که‌ له‌هجه‌کانی بوڵگاری بوڵگارستان و ناوچه‌ دراوسییه‌کانی وه‌به‌ر ده‌گرێ). هه‌موو لایه‌ک له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێک بوون که‌ له‌هجه‌کانی سلۆڤێنیا له‌ به‌شی باکووری ڕۆژئاوای ئه‌و زنجیره‌یه‌ دا ده‌که‌وتنه‌ ژێر چه‌تری زمانی ستانداردی سلۆڤێنیایی؛ و له‌ ساڵی 1945 به‌ملایه‌وه‌، هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی ئه‌وه‌ بوو که‌ له‌هجه‌کانی مه‌قدوونییه‌یی یۆگۆسلاڤیا، له‌ باشوور، له‌هجه‌گه‌لی ستانداردی مه‌قدوونییه‌یی بوون. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له‌ نێوه‌ندی وڵاته‌که‌دا _ کرۆاتییا، مۆتێنێگرۆ، بۆسنیا_ هێرسێگۆڤینا و سڕبیا _ بارودۆخه‌که‌ تاڕاده‌یه‌ک زۆر ئالۆز و پێچه‌ڵپێچتر بوو. هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی ئه‌وه‌ بوو که‌ زمانی ئه‌و هه‌رێمانه‌ سڕبۆ-کرۆواتی یه‌.
باوه‌کوو ئه‌مه‌ش، هه‌ر وه‌ک نێوه‌که‌ ده‌ڵێ، سڕبۆ-کڕۆات دوو شێوه‌ی تا ڕاده‌یه‌ک جیاوازی هه‌بوو: سڕبی، که‌ زۆربه‌ به‌ ئه‌لفوبێتکه‌ی سیریلی ده‌نووسرێ ( که‌ هه‌ر وه‌ها بۆ نووسینی بولگاری، مه‌قدوونییه‌یی، ئۆکراینی و ڕووسی ش ده‌کار ده‌کردرێ) ،وتا ڕاده‌یه‌ک له‌ سه‌ربنه‌مای له‌هجه‌کانی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست یۆگۆسڵاڤیا هه‌ڵنراوه‌ ( لێره‌ دا ئه‌من هێندێک قسه‌که‌ ساده‌ ده‌که‌مه‌وه‌)؛ و کرۆواتی، که‌ به‌ ئه‌لفوبێتکه‌ی لاتین ده‌نووسرێ ، و زیاتر له‌ سه‌ربنه‌مای له‌هجه‌ ڕۆژئاواییه‌کان داندراوه‌. له‌ سه‌روبه‌ندی جۆر به‌ جۆر له‌ مێژوو دا، و له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی جیاوازه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی جۆر به‌جۆر ، سڕبی و كرۆواتی به‌ پێی ئیده‌لۆژی باو و بارودۆخی سیاسی به‌ زمانێکی تاقانه‌ به‌ دوو نۆرمی جیاوازه‌وه‌‌، یان به‌ دوو زمانی جیاواز داندراون ( ئه‌گه‌ر چی هه‌ر دووک لا به‌ته‌واوی دوولایه‌نه‌ له‌ یه‌کتری تێده‌گه‌ن). زمانی کڕۆواتی ده‌به‌ستراوه‌ به‌ گرووپی ئێتنیکی کڕۆوات، که له‌‌ هه‌رێمه‌کانی ڕۆژئاوا بانده‌ست بوون و له‌ڕووی دینییه‌وه‌ له‌ کۆنه‌وه‌ مه‌سیحی ڕۆمان کاتۆلیک بوون ، و زمانی سڕبی ده‌به‌سترایه‌وه‌ به‌ گرووپی ئێتنیکی سڕب ، که‌ له‌ هه‌رێمه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بانده‌ست بوون و له‌ ڕووی دینییه‌وه‌ له‌ کۆنه‌وه‌ مه‌سیحی ئۆرتۆدۆکس بوون. بۆیه‌ ئه‌و کڕۆواتانه‌ی که‌ خه‌ڵکی بوومی کڕۆواتییا بوون پشکێکیان هه‌بوو: ئه‌وان ده‌یانتوانی بڵێن ئه‌وان ئاخێوه‌ری بوومی سڕبۆ-کڕۆواتی یان کڕۆواتین. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، ئه‌و سڕبانه‌ی له‌ کڕۆواتییا گه‌وره‌ ببوون و به‌ ته‌واوی وه‌کوو کڕۆواته‌کان قسه‌یان ده‌کرد لایان په‌سه‌ندتر بوو بڵێن به‌ زمانی سڕبۆ-کڕۆواتی قسه‌ ده‌که‌ن. هه‌مان شت به‌ پێچه‌وانه‌ بۆ ئه‌و سڕب و كڕۆواتانه‌ بوو که‌ له‌ سڕبییا ده‌ژیان.
له‌ بۆسنییا، به‌شی نێوه‌ندی یۆگۆسڵاڤیا، هه‌ڵکه‌وته‌که‌ ته‌نانه‌ت زۆر ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچتر بوو. ئه‌و له‌هجانه‌ی له‌و به‌شه‌ی نێوه‌ندی زنجیره‌ی له‌هجه‌یی قسه‌یان پێده‌کرێ ئاڵقه‌یه‌کی پێوه‌ندین له‌ ‌نێوان له‌هجه‌کانی کڕواتییا و سڕبییا داجا بۆیه‌ چ هۆیه‌کی تایبه‌تی نه‌بوو بگوترێ که‌ ئه‌و له‌هجانه‌ له‌هجه‌ی کڕۆواتی یان له‌هجه‌ی سڕبین. با بۆ وێنه‌ بڵێێن، دانیشتووانی سارایێڤۆ، پێته‌ختی بۆسنییا، ڕه‌نگه‌ له‌وانه‌بوو بڵێن ئه‌وان به‌ کڕۆواتی قسه‌ ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر كڕووات بایه‌ن و ئه‌گه‌ر ناسێنه‌یه‌کی ئێتنیکی کڕووات بۆ ئه‌وان گرینگ بووبایه‌؛ هه‌ر ئاواش، هێندێک سڕبی خه‌ڵکی ساڕایێڤۆ له‌وانه‌ بوو بڵێن ئه‌وان به‌ سڕبی قسه‌ ده‌که‌ن. باوه‌کوو ئه‌مه‌ش، له‌ ڕاستیدا، ئه‌و له‌هجانه‌ی ئه‌وان قسه‌یان پێده‌کرد به‌ ته‌واوی وه‌کوو یه‌ک وابوون،جابۆیه‌بۆ ئه‌وان نێوی تێکهه‌ڵکێشراوی سڕبۆ – کڕووات له‌ڕاستیدا مانای زۆرتر بوو. به‌ کار هێنانی زاراوه‌ی سڕبۆ- کڕۆوات وێده‌چوو بۆ گرووپێکی سه‌ره‌کی دیکه‌ی ئێتنیکی له‌ بۆسنییا – موسوڵمانه‌کان – زۆر ناسکتر بێ، که‌ له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ سڕب بوون و نه‌ کڕۆوات هیچ هۆیه‌کیان نه‌بوو که‌ نێولێنانێکی زمانییان له‌ یه‌کی دیکه‌ به‌ڵاوه‌ په‌سندتر بێ. زاراوه‌ی سڕبۆ – کڕووات به‌لای ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ به‌تایبه‌تی یۆگۆسڵاوی شارنشینیش که‌ له‌ باری ئێتنیکی دایکووبابییه‌وه‌‌ تێکه‌ڵاو بوون هه‌ستیان به‌وه‌ ده‌کرد که‌ ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان وه‌ک یۆگۆسڵاوان ده‌بێ به‌ هێند بگیرێ تا ئه‌وه‌ی که‌ خۆیان به‌ ناسێنه‌یه‌کی تایبه‌تی ئێتنیکییه‌وه‌ گرێ بده‌ن.
له‌ به‌راییه‌کانی 1990 کانه‌وه‌، به‌ له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانی یۆگۆسڵاویا‌، ئه‌و بارودۆخه‌، وه‌ک هه‌موو لایه‌ک باش لێی ئاگادارن، گۆڕاوه‌. حکوومه‌ت له‌ زاگرێب نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی کڕوواتیا به‌ زمانه‌ نه‌‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ده‌ڵێ کڕوواتی، و به‌ توندی لایه‌نگری به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێتکه‌ی لاتینه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، حکوومه‌تی سڕبییا له‌ بێلگڕاد، به‌ زمانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ده‌ڵێ سڕبی، و به‌ توندی لایه‌نگری له‌ به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێتکه‌ی سیریلی ده‌کا. له‌مه‌ش زیاتر، له‌ هه‌ر دووک نمووناندا، حکوومه‌ته‌کان حه‌ولیان داوه‌ هه‌نگاوی ئه‌وتۆ هه‌لهێننه‌وه‌ که‌ هێندێک له‌ به‌رهه‌ڵستکارانیان تا ڕاده‌یه‌ک به‌حه‌ق نێویان ناوه‌ ' پاکتاوی وشه‌یی' – هاوته‌ریبی نموونه‌ی دڵتاوینی پاکتاوی ئێتنیکی ( کوشتن یان به‌ تۆبزی ده‌رپه‌ڕاندن و ڕاگوێستنی گرووپێکی ئێتنیکی به‌ ده‌ستی گرووپێکی دی) که‌ له‌ شوێنی جۆر به‌ جۆری یۆگۆسڵاڤیای پێشوو دا قه‌وماون. بۆ ئه‌وه‌ی پێداگری بکرێ له‌ سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی (بڕوانه‌ به‌ندی 1) زمانی کڕوواتی له‌ به‌رانبه‌ر زمانی سڕبی دا، و یان به‌ پێچه‌وانه‌، ئه‌و وشانه‌ی که‌ واداده‌ندرێ زیاتر تایبه‌تیتر بن به‌ شێوه‌زاره‌که‌ی دیکه‌ فت ده‌کرێن و له‌ ڕۆژنامه‌، کتێبی مه‌دره‌سان و جێی دیکه‌ پاک ده‌کرێنه‌وه‌ و بزر ده‌بن. هه‌ر دووک حکوومه‌ته‌کان هه‌ر وه‌ها حه‌ول ده‌ده‌ن بۆ وه‌لانانی ئه‌و وشانه‌ی که‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کی ترکییان هه‌یه‌ له‌ زمانه‌کانیاندا، له‌ کاتێکدا حکوومه‌تی بۆسنییا لایه‌نگری له‌و جۆره‌ وشانه‌ ده‌کا و ده‌یانپارێزێ.
جا ئه‌گه‌ر ئیدی، چ زمانێک به‌ نێوی سڕبۆ- کڕۆوات له‌ ئارا دا نه‌ماوه‌، ئه‌ی بڵێی موسوڵمانه‌کانی بۆسنییا ئه‌و زمانه‌ی پێی ده‌دوێن و پێی ده‌نووسن به‌ چ دابنێن؟ ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌وان نایانه‌وێ له‌ نێوان شه‌قڵی ' سڕبی ' و ' کڕۆواتی' یه‌کیان هه‌ڵبژێرن. جا بۆیه‌ به‌ هیچجۆر نابێ به‌ سه‌یر دابندرێ که‌ باڵوێزی بۆسنییا له‌ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئێستا داوای کردووه‌ که‌ ده‌بێ وه‌کوو بۆسنی ئاماژه‌ به‌ زمانی حکوومه‌ته‌که‌ی بکرێ. هه‌ر وه‌ک ئێمه‌ له‌ به‌ندی 1 دا بینیمان، و دیسان له‌ به‌ندی 7ی ئه‌م کتێبه‌ دا ده‌یبینین، ئه‌وه‌ی که‌ داخودا شێوه‌زارێکی زمانی زمانێکه‌ یان نا به‌ هیچجۆر به‌ ته‌واوی مه‌سه‌له‌یه‌کی زمانناسانه‌ نییه‌. کاتێک بابه‌تی له‌و جۆره‌ پێوه‌ندی به‌ بابه‌تی ئێتنیسیتی په‌یدا ده‌که‌نه‌وه‌ له‌ ڕاستییدا ئه‌وان ده‌توانن زۆر ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچیان لێ بێ: زمانێک به‌وه‌ کۆتایی دێ که‌ ببێ به‌ سێ زمان.
ئێمه‌ هه‌ر ئێستا جه‌ختمان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ حکوومه‌ته‌کانی نوێ له‌ یۆگۆسڵاڤیای پێشوو به‌ ئانقه‌سته‌ حه‌ول ده‌ده‌ن ‌ پێدابگرن له‌ سه‌ر جوێبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌تی و ئێتنیسته‌ی خۆیان به‌ پاڵپشتی جیاوازیی وشه‌ی قامووسی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له‌ نموونه‌ی دیکه‌دا، جیاوازی گرووپی ئێتنیکی له‌وانه‌یه‌ زۆر به‌ شێوه‌یه‌کی خۆڕسکیتر پێوه‌ندی هه‌بێ به‌ جیاوازی ده‌نگناسی و ڕێزمانییه‌وه‌.بۆنموونه‌ یه‌کێک له‌و ڕاستییه‌ چاوڕاکێشانه‌ی له‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی لابۆڤ له‌ نیۆیۆرک ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌ بوو که‌ جیاوازییه‌کی که‌م به‌ڵام به‌ ڕواڵه‌ت گرینگ هه‌یه‌ له‌ ته‌له‌فۆز کردنی زمانی ئینگلیسی دا له‌ نێوان ئاخێوه‌رانی که‌ پاشخانی جووله‌که‌ و ئه‌وانه‌ی پاشخانی ئیتالییاییان هه‌یه‌. ئه‌و جیاوازییانه‌ له‌ ڕووی هه‌ژمارییه‌وه‌ن تا ئه‌وه‌ی که‌ نیشانه‌ی باوه‌ڕپێکراو و ته‌واو دابڕاوی جیاوازییه‌کانی گرووپی ئێتنیکی بن، به‌ڵام ئه‌وان به‌ ڕوونی له‌ به‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ن که‌ گرووپه‌ ئێتنیکییه‌ جیاوازاه‌کان مه‌یله‌یان به‌ره‌و ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ نێو شاره‌که‌دا کۆمه‌ڵگه‌ی جوێی خۆیان دامه‌زرێنن. له‌ بناواندا ئه‌و جیاوازییانه‌ واوێده‌چێ له‌به‌ر ، به‌ڵانی که‌مه‌وه‌ تا ڕاده‌یه‌ک، به‌رده‌وامبوونی کارتێکه‌ری ئه‌وه‌ی بن که‌ زۆر جار به‌ شێوه‌زاره‌کانی سابستراتوم substratum نێو زه‌د ده‌کرێن _ واته‌ ئه‌و زمانانه‌ی یان شێوه‌زارانه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه‌ یان ئه‌ژدادیانه‌وه‌ قسه‌یان پێکراوه‌ به‌ر له‌وه‌ی که‌ ببن به‌ ئاخێوه‌ری ئێنگلیسی شاری نیۆیۆرک_ واته‌ ییدیش و ئیتالیایی . تێکه‌ل بوون و تێوه‌هاتنی زمانی کۆن بۆ نێو زمانی تازه‌ ( با بڵێین ' ڕاوێژێکی ییدیش' بۆ نێو ئینگلیسی) [ له‌م وه‌رگێڕانه‌دا "ڕاوێژ" له‌ بری “accent” ده‌کار کراوه‌_ وه‌رگێڕ] له‌ وه‌جی یه‌که‌مدا وێده‌چێ گه‌یشتبێته‌ به‌کارهێنانی ناستانداردی نیشانه‌کانی زمانێکی بێگانه‌ له‌ لایه‌ن وه‌جی دوویه‌مه‌وه‌. بۆ نموونه‌، یه‌کێک له‌ خه‌سڵه‌ته‌کانی ئینگلیسیی نیۆیۆرک، هه‌ر وه‌ک له‌ به‌ندی پێشوو دا بینیمان ( لاپه‌ڕه‌ی 38)، پێشخستنی ده‌ڕبڕینی واڤێلی نێو وشه‌ی beard بووه‌ له‌ وشه‌ی جۆری bad و bag دا. وا وێده‌چێ ئه‌و پێشخستنه‌ له‌ به‌ر ویستی وه‌جی دوویه‌می ئیتالیاییه‌کان خێراتر کرابێ‌ ، ڕه‌نگه‌ ناوشیارانه ش بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ڕاوێژێکی ئیتالییایی به‌ ئینگلیسی قسه‌ نه‌که‌ن. ئاخێوه‌رانی بوومی زمانی ئیتالییایی واڤێلێکی جۆری ]‌a ] زۆر کراوه‌تر له‌ ده‌نگه‌ ئینگلیسییه‌که، له‌و وشه‌ ئینگلیسییانه‌دا که‌ ئه‌و ده‌نگه‌یان تێدایه‌، به‌کار ده‌هێنن، و منداڵه‌کانیان، بۆ خۆ پاراستن له‌و ته‌له‌فوز کردنه‌، له‌وانه‌یه‌ شێوه‌ی هه‌ره‌ درێژی ئه‌و واڤێله‌یان وه‌رگرتبێ که‌ له‌ به‌ر ده‌ستیان دا بووه‌. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئێستا ئیتالییایه‌کان مه‌یلێکی زیاتر نیشان ده‌ده‌ن بۆ به‌کارهێنانی واڤێلێکی درێژتر له‌ به‌راورد کردن له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی جووله‌که‌ی نیویۆرک دا، و دواجار ئه‌وه‌ ده‌توانێ بگاته‌ بارو دۆخێک که‌ واڤێلی درێژ له‌ وشه‌ی وه‌ک bad و bag دا ببێ به‌ نیشانه‌یه‌کی ناسینه‌وه‌ی ئه‌و نیویۆرکییانه‌ی که‌ پاشخانی ئیتالیاییان هه‌یه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، ئاخێوه‌رانی جووله‌که‌ له‌ وشه‌ی جۆری off و lost و dog دا واڤێلێکی درێژتر له‌ ئیتالییایه‌کان به‌کار ده‌هێنن و ئولگوویه‌کی هه‌ر ئاوا ناستاندارد ده‌توانێ به‌رپرسی ئه‌مه‌بێ: زۆر له‌ ئاخێوه‌رانی بوومی ییدیش که‌ زمانی ئینگلیسی وه‌ک زمانێکی بێگانه‌ فێربوون فه‌رق به‌ جیاوازی ده‌نگی /o/ له‌ وشه‌ی coffee و وشه‌ی cup
/à/ دا ناکه‌ن، له‌وانه‌یه‌ coffee cup بکه‌ن به‌ / kOfi kOp /. جا له‌وانه‌یه‌ وه‌جی دووه‌می ئاخێوه‌ران جیاوازییه‌که‌یان له‌ نێوان دوو واڤێله‌کاندا گه‌وره‌تر کردبێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ بکه‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌وان ئه‌وانه‌ لێک ده‌که‌نه‌وه‌، و ئاکامی ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ له‌ وشه‌ی وه‌کوو coffee، dog دا واڤێله‌کان درێژن . ئه‌و واڤێله‌ درێژانه‌ ئاکامی گوشاری ئه‌و جۆره‌ نین، چونکوو درێژ ده‌ربڕینی واڤێل ته‌نێ به‌ ئاخێوه‌رانی جووله‌که‌وه‌ ناوه‌ستێ، به‌ڵکوو ده‌کرێ له‌ به‌ر کارتێکه‌ی سابستراتوم substratum له‌ لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌ ئێتنیکییه‌وه‌ پێش خرا بێ.
هه‌مان جۆری کارتێکه‌ری سابستراتوم substratum ده‌کرێ له‌ ئینگلیسیی سکاتله‌ندی دا ببیندرێ. زۆربه‌ی سکاته‌کانی ئێستا له‌م ڕۆژگاره‌ دا به‌ ساده‌یی خۆیان به‌ ' سکاتله‌ندی' داده‌نێن، به‌ڵام له‌ ڕووی مێژووییه‌وه‌ ئه‌وان تۆره‌مه‌ی دووگرووپی جوێی ئێتنیکین. بۆ ئه‌وه‌ی هێندێک شته‌کان ساده‌ بکه‌ینه‌وه‌، ده‌توانین بڵێین سکاته‌کانی به‌رزاییان Highland Scots، که‌ بابوباپیرانیان به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک له‌ ئیرله‌نده‌وه‌ هاتوون، له‌ گه‌یله‌کان بوون و به‌ زمانی سێلتیکی گه‌یلیک قسه‌یان کردووه‌ ( که‌ ئێستاش زۆر له‌وان قسه‌ی پێده‌که‌ن له‌ ڕۆژئاوای Highlands و له‌ دوڕگه‌کانی هێبریدز Hebrides )، له‌ کاتێکداسکاته‌کانی ده‌شتاییان Lowlandوه‌ک گه‌لی ئینگلیسی، به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ژێرمه‌نی و ئانگلۆ ساکسۆن بوون. ئێستا که‌ له‌ سکاتله‌ند ته‌قریبه‌ن له‌ لایه‌ن هه‌موو که‌سه‌وه‌ به‌ زمانی ئینگلیسی قسه‌ ده‌کردرێ، ئه‌و جیاوازییه‌ له‌و جۆره‌ ئینگلیسییه‌ی که‌ مرۆ له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌کانی وڵاته‌که‌ دا ده‌یبستێ ماوه‌ته‌وه‌ .سکاته‌ ده‌شتاییه‌کان یان به‌ یه‌کێک له‌ له‌هجه‌ خۆجێیه‌کانی سکاته‌کان قسه‌ ده‌که‌ن ( بۆ زانیاری زیاتر له‌ سه‌ر ئه‌مه‌ بڕوانه‌ به‌ندی 7ی ئه‌م کتێبه‌)، یان به‌ ستانداردی ئێنگلیسیی سکاتله‌ندی به‌ ڕاوێژێکی خۆجێییه‌وه‌ ( یان شتێک له‌ نێو هه‌ردووکیاندا). له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، به‌رزنشینه‌کان Highlandres یان به‌ ستانداردی ئینگلیسیی سکاتله‌ندی قسه‌ ده‌که‌ن ( که‌ ئه‌م گرووپه‌ به‌ تێکڕا ئه‌وه‌ وه‌کوو زمانێکی بێگانه‌ فێر بووه‌) یان به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ هێنده‌ له‌وه‌ دوور نییه‌ _ هه‌رچونێک بێ، نه‌ک هێنده‌ دوور له‌وه‌وه‌ وه‌کوو له‌هجه‌کانی ده‌شتاییان. بۆنموونه‌ به‌رزنشینه‌کان به‌ ئاسایی ناڵێن I dinna ken، وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ ده‌شتاییه‌کان له‌وانه‌یه‌ بیڵێن، به‌ڵکوو ده‌ڵێن I don’t know. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، زۆر جار تا ڕاده‌یه‌ک کارتێکه‌ری سابستراتوم له‌ زمانی گه‌یلیکه‌وه‌ له‌و ئینگلیسییه‌ی که‌ به‌رزنشینان قسه‌ی پێده‌که‌ن هه‌ست پێده‌کرێ و به‌وه‌ ڕا مرۆ ده‌زانێ خه‌ڵکی Highlands ن. هه‌ڵبه‌ت، ئاخێوه‌رانی بوومی زمانی گه‌یلیک له‌ ئینگلیسی دا زۆرجار ڕاوێژی گه‌یلیکی یان هه‌یه‌، به‌ڵام مرو ده‌توانێ جیاوازییه‌کانی وشه‌یی و ڕێزمانیش ته‌نانه‌ت له‌ ئاخاوتنی ئه‌و به‌رزنشینانه‌شدا به‌دی بکا که‌ له‌ ژیانیاندا قه‌تیان به‌ زمانی گه‌یلێکی قسه‌ نه‌کردووه‌. نموونه‌کانی ئه‌م جۆره‌ جیاوازییانه‌ وه‌ک ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
ئێنگلیسی ڕۆژئاوای Highland ستانداردی ئینگلیسی سکاتله‌ندی

Bring that whisky here. Take that whisky here
I can see you I’m seeing you
I don’t want that It’s not that that I’m wanting
له‌ دنیای ئینگلیسیی زماندا به‌گشتی، یه‌کێک له‌ نموونه‌ هه‌ره‌ چاوڕاکێشه‌کانی جیاوازی زمانی گرووپی ئێتنیکی _ که‌ تێیدا ده‌وری فه‌رزی جۆره‌یه‌ک له‌ کارتێکه‌ری سابستراتوم substratum بابه‌تێکی قسه‌هه‌ڵگر و جێی موناقه‌شه‌یه‌ _ جیاوازی نێوان ئاخاوتنی ئه‌مریکاییه‌ ڕه‌ش و سپییه‌کانه‌ که‌ پێشتر هێدێکمان ئاماژه‌ پێکرد. ئه‌وجیاوازییانه‌ به‌ هیچجۆر له‌ ئاخاوتنی هه‌موو ئه‌مریکاییه‌کاندا ده‌رناکه‌ون، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌نده‌ بڵاو بوونه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سرنجیان بدرێتی و به‌ گرینگ دابندرێن. زۆر‌ له‌ مێژه‌ ئه‌وه‌ سه‌لماوه‌ که‌ ئه‌و ئه‌مریکاییانه‌ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ‌ خه‌ڵکی شێوه‌ سه‌حرای ئه‌فریقان به‌ ئینگلیسییه‌کی جوێ له‌ سپییه‌کان قسه‌ ده‌که‌ن. گه‌شتوه‌رێکی بریتانیایی که‌ له‌ساڵی 1746 دا سه‌باره‌ت به‌ کۆلۆنیسته‌کانی ( موهاجیر نشینه‌کان ) ئه‌مریکایی نووسیوه‌ ده‌ڵێ: " شتێک که‌ئه‌وان زۆری هه‌ڵه‌ تێدا ده‌که‌ن، سه‌باره‌ت به‌ منداڵه‌کانیان.... ئه‌وه‌یه‌ کاتێک ئه‌وان جوانن لێیان ده‌گه‌ڕێن له‌ گه‌ڵ جوانی ڕه‌ش دا هه‌ستن و دانیشن و ئه‌مه‌ش خه‌مسارانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی خووی وان بگرن و به‌ زمانه‌ شه‌ق و شڕه‌که‌ی ئه‌وان قسه‌ بکه‌ن." لێره‌ دا، جیاوازی نه‌ک هه‌ر جه‌خت کراوه‌ته‌وه‌ به‌ڵکوو به‌راوه‌ردیش کراوه‌ به‌ شێوه‌یه‌ک که‌ له‌م ڕۆژگاره‌ دا بۆ ئێمه‌ به‌ ته‌واوی هه‌ژێنه‌ره‌: ئه‌و ئینگلیسسیه‌ی وا خه‌ڵکی ڕه‌ش قسه‌یان پێکردووه‌، هه‌ر وه‌ک ئه‌م قسه‌گێرانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌ ده‌ریده‌خا، به‌ نزم داندراوه‌.
ئه‌م تێڕوانینه‌ پیسه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش ناکرێ به‌ ته‌واوی چاوی لێ هه‌ڵببوێردرێ چونکوو کارتێکه‌ری هه‌بووه‌ له‌سه‌ر مێژووی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ ئینگلێسیی ڕه‌شی ئه‌مریکایی.شوێتێکردنی ئه‌و تێڕوانینه‌ ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه‌ی به‌رایی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ هه‌ر ماوه‌ته‌وه‌: له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی له‌ ئاخاوتنی ڕه‌شانه‌ دا به‌ ڕه‌سمی وه‌کوو نیشانه‌یه‌کی نزم بوون داندراوه‌، ده‌ ڕاستیدا دژواره‌ پێی لێبندرێ که‌ شێوه‌ ئاخاوتنی ڕه‌شانه‌ جیاوازه‌ به‌ بێ ئه‌م تێڕوانینه‌ش که‌ وێده‌چێ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ بێ. باوه‌کوو ئه‌مه‌ش، دواجار ئه‌و بۆچوونه‌ وه‌کوو کاردانه‌وه‌یه‌کی بوونی جیاوازی گرووپی ئێتنیکی ددانی پێدا هات، که‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌، واته‌ جیاوازی له‌ نێوان له‌هجه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ سه‌ر داگیراوی به‌ واتای به‌رزتر بوونی شێوه‌زارێک له‌ شێوه‌زارێکی دی بزاندرێ. ئه‌گه‌ر سپییه‌کان و ڕه‌شه‌کان به‌ جیاواز قسه‌ ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ به‌ ساده‌یی مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌وان به‌ شێوه‌زاری زمانی گرووپی ئێتنیکی جیاواز قسه‌ ده‌که‌ن ( که‌ له‌ ڕوانگه‌ی زمانناسانه‌وه‌ نرخیان یه‌کسانه‌). بۆیه‌، له‌م ڕۆژگاره‌ دا زمانناسان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێکن که‌ له‌نێوان ئاخاوتنی ڕه‌ش و ئاخاوتنی سپی دا جیاوازی هه‌یه، و له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ‌ که‌ له‌ ڕوانگه‌ی زمانناسانه‌وه‌ هیچ ڕێگه‌یه‌ک نییه‌ که‌ پێیدا شێوه‌زارێک له‌ ئه‌ویدی به‌ به‌رزتر دابندرێ، ئیدی ئه‌وه‌ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ نییه‌ که‌ ئاوا بگوترێ. ئێستا به‌ خۆشییه‌وه‌ که‌شوهه‌وای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئاوایه‌ که‌ ده‌کرێ بابه‌تی زمانناسانه‌ به‌ به‌ربڵاوی لێی بکۆڵدرێته‌وه‌ و قسه‌ی لێوه‌ بکرێ، ئه‌گه‌رچی هێشتاش هێندێک نازمانناس هه‌ن که‌ دژی لێکۆڵینه‌وه‌ی جیاوازییه‌ زمانییه‌کانی گرووپی ئێتنیکین له‌ کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا دا.
ده‌ ڕاستیدا، له‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابردوو دا ئه‌وه‌نده‌ ئه‌نباری چاوڕاکێشی زانیاری دۆزراونه‌ته‌وه‌ که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ شێوه‌ زمانی ئینگلیسسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی (AAVE) ئێستا یه‌ک له‌ بواره‌ هه‌ره‌سه‌ره‌کییه‌کانه‌ وسرنجی زۆر زمانناسانی به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشاوه‌. زاراوه‌ی شێوه‌زمانی ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی AAVEبه‌گشتی بۆ ئاماژه‌ به‌و ئینگلیسییه‌ ناستاندارده‌ی که‌ له‌ لایه‌ن چینی خواره‌وه‌ی ئه‌مریکاییه‌ ئه‌فریقاییه‌کان قسه‌ی پێ ده‌کرێ به‌کارده‌هێندرێ. زاراوه‌ی ئینگلیسیی ڕه‌ش Black English ، که‌ جار جار AAVE ش هه‌ر به‌و نێوه‌ هه‌ڵده‌درێ، ئه‌و که‌مایه‌سی و خه‌وشه‌ی هه‌بوو وه‌ک بڵێی که‌ گشت ڕه‌شه‌کان هه‌ر به‌و شێوه‌زاره‌ی ئینگلیسی قسه‌ ده‌که‌ن _ که‌ دیاره‌ وانییه‌. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌کارهێنانی زاراوه‌ی 'Vernacular' ( شێوه‌ زمان) ئه‌و ڕه‌شانه‌ی که‌ به‌ ستانداری ئینگلیسیی ئه‌مریکایی قسه‌ ناکه‌ن و ئه‌وانه‌ی قسه‌ی پێده‌که‌ن له‌ یه‌کتری ده‌کاته‌وه‌.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش،مشتومڕووشه‌به‌یه‌کدادان هێشتا هه‌ر له‌ گۆڕێدایه‌ _ و ئه‌وانه‌ مشتومڕی زۆر چاوڕاکێشیشن، ئه‌گه‌ر چی به‌ خۆشییه‌وه‌، زۆربه‌ی ئه‌وه‌ به‌ یه‌کدا هه‌ڵشاخانه‌ ئێستا به‌ته‌واوی مشتومڕی ئاکادێمی و زانایانه‌ن. یه‌کێک له‌ دمه‌ته‌قه‌ هه‌ره‌ چاوڕاکێشه‌کان له‌ سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌یه‌ که‌ له‌ کاتێکدا ملی بۆڕاده‌کێشرێ که‌ به‌گردبڕی جیاوازی له‌ نێوان AAVE و شێوه‌زاره‌کانی دی دا هه‌یه‌، ناته‌بایی و ڕێکنه‌که‌وتن له‌ سه‌ر ڕیشه‌ی ئه‌و جیاوازیانه‌یه‌.
دوو بۆچوونی سه‌ره‌کی له‌ سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌کرێ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ بناسێندرێن. بۆچوونی یه‌که‌م ده‌ڵێ‌ که‌ زۆربه‌ی نیشانه‌کانی AAVE له‌ ڕوانگه‌ی مێژووییه‌وه‌ ڕیشه‌یان له‌ له‌هجه‌ ئینگلیسییه‌کانی دوڕگه‌کانی بریتانیاییه‌وه‌ British Isles ئاو ده‌خۆنه‌وه‌. AAVE له‌به‌ر ئه‌و جوداوازیانه‌ی که‌ له‌ ماوه‌ی سێسه‌د ساڵی ڕابردوو و ئه‌وانه‌ دا قه‌وماون جیاوازی له‌ گه‌ڵ شێوه‌زاره‌ سپییه‌کان په‌یدا کردووه‌. نیشانه‌ جیاوازه‌کانی دوڕگه‌ بریتانییایه‌کان له‌له‌هجه‌ سپییه‌کان و له‌ له‌هجه‌ ڕه‌شه‌کاندا بزر بوون و پارێزراون، و هه‌ر وه‌ها داهێنانی سه‌ربه‌خۆی جیاوازیش ڕوویانداوه‌. پێشوه‌چوونی سه‌ربه‌خۆ له‌ به‌ر ڕاده‌ی که‌می تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ نێوان ڕه‌شان و سپییان له‌ زۆرێک له‌ به‌شه‌کانی ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هاسانتر بووه‌ته‌وه‌. وشیاریی له‌مه‌ڕ جیاوازییه‌کان هه‌ر وه‌ها له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ خه‌ڵکی ڕه‌ش له‌ باشووره‌وه‌ به‌ڕه‌و شاره‌کانی باکووری ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چوون به‌ دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیستێمی کۆیله‌داری دا، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش زیاتر بووه‌، جا بۆیه‌ ئه‌و جیاوازییانه‌ که‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ جیاوازی جوگرافیایی بوون ، له‌ باکوور، بوون به‌ جیاوازی گرووپی ئێتنیکیش.
بۆچوونی دووه‌م بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کی AAVE چاو له‌ دوڕگه‌کانی بریتانیایی نا به‌ڵکوو له‌ ئه‌فریقا خۆی ده‌کا.لایه‌نگرانی ئه‌و بۆچوونه‌ ده‌ڵێن ئه‌وه‌ به‌ زه‌ق و ئاشکرایی دیاره‌ که‌ ئاباوئه‌ژدادی ئه‌مریکاییه‌ ئه‌فریقاییه‌کانی مۆدێڕن له‌ ئه‌فریقاوه‌ هاتوون و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ئاشکرایه‌ که‌ ئه‌وان ئاخێوه‌ری بوومی زمانه‌کانی (زۆربه‌) ڕۆژئاوای ئه‌فریقا بوون. هه‌ڵبه‌ت، هه‌ر بۆیه‌شه‌ ژماره‌یه‌کی زۆر وشه‌ی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ڕۆژئاوای ئه‌فریقایی رێگه‌یان ده‌رکردووه‌ بۆ نێو ئینگلیسیی ئه‌مریکایی باشووری، و له‌ راستیدا له‌ زۆر نمووناندا بۆ نێو ئینگلیسیی جیهانی گشتیش. ئه‌و وشه‌ قامووسیانه‌ی که‌ له‌ زمانه‌ ئه‌فریقاییه‌کانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ نێو ئینگلیسیی ئه‌مریکایی بریتین له‌ voodoo ، pinto واته‌ ' تابووت ' و ، ،goober به‌ مانای 'بادامی زه‌وینی'. وشه‌ی سه‌یر و هه‌تا بڵێی به‌ربڵاوی OK یش به‌ لێبڕاوی وشه‌یه‌کی ئه‌فریقای ڕۆژئاواییه‌، و هه‌ر وه‌ها زۆر وشه‌ی دیکه‌ی که‌ پێوه‌ندی په‌یدا ده‌که‌نه‌وه‌ به‌ کولتووری ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی وه‌کوو jazz، juke، gig و hep ( ئه‌وه‌ جێی سه‌رنجه‌ له‌ مه‌ڕ پله‌ی ئه‌مریکاییه‌ ئه‌فریقاییه‌کان له‌ ڕوانگه‌ی مێژووییه‌وه‌ که‌ ئه‌و جۆره‌ وشانه‌ زۆر جار‌ له‌ قامووسه‌کانی ڕیشه‌ناسی وشاندا وه‌کوو "ڕه‌چه‌ڵه‌ک نه‌ناسراو " ئاسته‌ کراون.)
قسه‌کانی لایه‌نگرانی بۆچوونی دووه‌م له‌وانه‌ش زیاترن و ده‌ڵێن: هه‌ر نه‌بێ ، زۆر له‌ خه‌سڵه‌ته‌کانی AAVE ده‌کرێ شیبکرێنه‌وه‌ به‌ وادانانی که‌ یه‌که‌م ڕه‌شه‌ ئه‌مریکاییه‌کان به‌ جۆره‌یه‌ک له‌ ئینگلیسیی کرول English Creole قسه‌یان کردووه‌. ئه‌من لێدوانێکی ته‌واو هه‌ڵده‌گرم بۆ به‌ندی 9ی ئه‌م کتێبه‌. ئه‌گه‌ر هاسانی بکه‌مه‌وه‌ زاراوه‌ی کرول creole بۆ زمانێکی پیجن pidgin به‌کارده‌هێندرێ که‌ بووه‌ به‌ زمانی بوومی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخاوتن، و هه‌ر بۆیه‌ش دیسان په‌ره‌ی پێدراوه‌، و گشت ئه‌و ئه‌رک و خه‌سڵه‌تانه‌ی وه‌خۆ کردووه‌ که‌ زمانێکی ته‌واوی خۆڕسکی هه‌یه‌تی. پیجن زمانێکی کورتکراوه‌، ڕێسابۆ داندراو و تێکه‌ڵاوه‌، که‌ لایه‌ن ئه‌و ئاخێوه‌رانه‌ی که‌ زمانی هاوبه‌شیان نییه‌، با بڵێین بۆ مه‌به‌ستگه‌لی بازرگانی، پێشخراوه‌. ‌شێوه‌زاره‌کانی ئینگلیسیی پیجن ئێستاش به‌ به‌ربڵاوی له‌ هه‌رێمه‌کانی قه‌راغ ده‌ریای ئه‌فریقای ڕۆژئاوا قسه‌یان پێده‌کرێ. و کروڵه‌کانی ئینگلیسی ( واته‌ ئه‌و ئینگلیسییه‌ پیجنه‌ی که‌ کرولێندراون) به‌ به‌ربڵاوی له‌ لایه‌ن خه‌ڵکی هیندی ڕۆژئاوا که‌ ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌فریقاییان هه‌یه‌ قسه‌یان پێده‌کرێ. ئه‌و کرولانه‌ له‌ شیوه‌ی " هه‌ره‌ پاکی" خۆیاندا ده‌ستبه‌جێ شیاوی لێ تێگه‌یشتن نین بۆ ئینگلیسی ئاخێوه‌ران، ئه‌گه‌رچی ڤۆکابولارییه‌کانیان وه‌ک یه‌ک وان ، و کارتێکه‌رییه‌کی به‌رچاوی زمانه‌ ئه‌فریقاییه‌کانیان پێوه‌ دیاره‌.
جابۆیه‌، وایداده‌نێن، که‌ AAVE ڕاسته‌وخۆ له‌ له‌هجه‌کانی ئینگلیسیی بریتانیاییه‌وه‌ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ڵکوو له‌ ئینگلیسییه‌کی کروڵه‌وه‌ creole ساز بووه‌ که‌، با بڵێین زۆر وه‌ ئه‌وه‌ی جاماییکا ده‌چێ. ئه‌و بۆچوونه‌ پێی وایه‌ که‌ ڕه‌شه‌ ئه‌مریکاییه‌کانی به‌رایی زمانی بوومییان زمانێکی کروڵ بووه‌، و ئه‌و زمانه‌، به‌ ماوه‌ی ساڵان، له‌ پێڤاژۆی کرۆل وه‌لاناندا (بڕوانه‌ به‌ندی 9) زۆرتر و زۆرتر له‌ زمانی سپییه‌کان نزیک که‌وتووه‌ته‌وه‌. به‌ گوتنێکی دی، له‌ کاتێکدا که‌ ئێستا به‌ ڕوونی ده‌بێ به‌ زمانی ڕه‌شه‌ ئه‌مریکاییه‌کان بگوترێ ئینگلیسی، له‌و خاڵانه‌ی دا که‌ AAVE جیاوازی هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ شێوه‌زاره‌کانی دیکه‌ی ئینگلیسیدا، ئه‌وانه‌ ئاکام و ده‌رئه‌نجامی پاراستنی نیشانه‌کانی کرولن. لایه‌نگرانی ئه‌م ڕوانگه‌یه‌ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێن که‌ هێندێک وه‌یه‌ک چوون له‌ نێوان ئاخاوتنی ڕه‌شه‌ ئه‌مریکاییه‌کان و سپییه‌کانی باشووری ئه‌مریکا له‌وانه‌یه‌ له‌ به‌ر کارتێکه‌ری ئه‌وان له سه‌رئاخێوه‌ره‌ ڕه‌شه‌کان بێ، نه‌ک به‌ پێچه‌وانه‌.
خاڵی نێوه‌ندی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ له‌مه‌ڕ ڕیشه‌ی جیاوازی له‌نێوان AAVE و شێوه‌کانی دیکه‌ی ئینگلیسی دا نیشانه‌کانی ڕێزمانی یه‌.
1- زۆرێک له‌ ئاخێوه‌رانی AAVE له‌ دۆخی که‌سی سێیه‌می تاک له‌ زه‌مانی ئێستا دا s - به‌کار ناهێنن جا بۆیه‌ شێوه‌ی وه‌کوو he go ، it come ، she like ئاساییه‌. ئه‌مه‌ شێوه‌یه‌که‌ له‌و زمانه‌ پیجنانه‌ش دا هه‌ر وایه‌ که‌ له‌سه‌ر زمانی ئینگلیسی هه‌ڵنراون ‌، هه‌ر وه‌ها له‌ کروله‌کانی کاراییبیش که‌ له‌ سه‌ر زمانی ئینگلیسی داندراون هه‌ر ئاوایه‌.لایه‌نگرانی هه‌ڵوێستی ئه‌فریقایه‌تی ده‌ڵێن ئه‌و وه‌یه‌ک چوونه‌ زۆر له‌وه‌ زیاتره‌ که‌ بکرێ به‌ هه‌ڵکه‌وت دابندرێ. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ دژبه‌رانی ئه‌و بۆچوونه‌ ئاماژه‌ ده‌که‌ن ، هه‌ر وه‌ک له‌ به‌ندی 2ی ئه‌م کتێبه‌دا بینیمان. نه‌بوونی s – له‌ دۆخی که‌سی سێیه‌می تاک له‌ زه‌مانی ئێستا دا هه‌ر وه‌ها نیشانه‌یه‌کی له‌هجه‌کانی ئینگلیسیی بریتانیاییشه‌ له‌ ئانگلیای ڕۆژهه‌ڵات و له‌وانه‌ له‌ نارویچ.
2- یه‌کێکی دیکه‌ له‌ خه‌سڵه‌ته‌ گرینگه‌ ڕێزمانییه‌کانی AAVE نه‌بوونی کرداری لکێنه‌ر _ کرداری هه‌بوون _ ه‌ له‌ زه‌مانی ئێستا دا. ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ خاڵی سه‌ره‌کییه‌ له‌و مشتومڕه‌ی ئێستا دا. له‌ AAVE دا وه‌کوو زمانی ڕووسی، مه‌جارستانی، تایله‌ندی و زۆر زمانی دیکه‌، و له‌وانه‌،له‌ کروله‌ کانیشدا ئه‌و جۆره‌ ڕستانه‌ی خواره‌وه‌ ته‌واو ڕێزمانانه‌ن.
She real nice
They out there
He not American
If you good, you going to heaven
( کاتێک کرداری لکێنه‌ر له‌ حاڵه‌تی 'دیار' دابێ ، وه‌ک له‌م ڕستانه‌ دا I know what it is یان ?Is she هه‌میشه‌ له‌ زمانی ئێستا دایه‌ ). باشه‌ ڕیشه‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌ له‌ AAVE دا له‌ چیدایه‌؟ کرولیسته‌کان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ کروله‌ ئینگلیسییه‌کانی کاراییب کرداری لکێنه‌ری نه‌گۆڕیان نییه‌. وێده‌چێ قسه‌ی ئه‌و کرولیستانه‌ زۆرپته‌و و به‌هێز بێ. چونکوو نه‌بوونی کرداری لکێنه‌ر نیشانه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و کرولانه‌یه‌ که‌ له‌سه‌ر زمانی ئینگلیسی بنیات نراون و ڕه‌شه‌کان له‌ کاراییب قسه‌ی پێده‌که‌ن، و هه‌ر وه‌ها ئه‌مه‌ خه‌سڵه‌تێکیشه‌ که‌ به‌ته‌واوی له‌ ئینگلیسی دوڕگه‌کانی بریتانیا British Isles دا نییه‌.
3- یه‌کێک له‌ خه‌سڵه‌ته‌ هه‌ره‌ گرینگه‌کانی AAVE هه‌بوونی ' نه‌گۆڕی be ' یه‌: واته‌ به‌ کار هێنانی فۆرمی be وه‌کوو کردار به‌ بێ گه‌ردان کردنی له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه‌ دا،
He usually be around
Sometime she be fighting
Sometime when they do it, most of the problems always be wrong
She be nice and happy
They sometimes be incomplete
له‌ یه‌که‌م تێڕوانیندا، ئه‌و شێوه‌ به‌کار هێنانی be یه‌جیاواز نییه‌ له‌وه‌ی که‌ له‌ هێندێک له‌ له‌هجه‌کانی بریتانیا دا ڕووده‌دا، که‌ فۆڕمی I be، he be هتد، وه‌ک ئینگلیسی ستانداری he is ,I am به‌ کار ده‌هێندرێ. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جیاوازییه‌کی گرینگ له‌ نێوان AAVE و گشت شێوه‌زاره‌کانی دیکه‌ی ئینگلیسیداهه‌یه‌. هه‌ر وه‌ک ئاوه‌ڵکاره‌کانی usually و sometimes له‌و ڕستانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا نیشانده‌ده‌ن، نه‌گۆڕی be له‌ AAVE دا ته‌نێ بۆ ' دۆخی عاده‌تی' به‌ کارده‌هێندرێ _ واته‌ بۆ هێما کردن به‌ ڕووداوێک ده‌کار ده‌کردرێ که‌ دووپاته‌ ده‌بێته‌وه‌ ونه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ به‌رده‌وام بێ. جا بۆیه‌ له‌ AAVE دا هاوگۆنجاندنێکی کرداری هه‌یه‌ که‌ له‌ ئینگلیسیی ستاندارد دا ده‌ست نادا.
ئینگلیسیی ستاندارد شێوه‌زمانی ئێنگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی AAVE

He busy right now. He’s busy right now
Sometime he be busy. Sometimes he’s busy
له‌ ئینگلیسی ستاندارد دا فۆرمی کردار له‌هه‌ر دووک دۆخه‌کاندا وه‌ک یه‌ک وایه‌، له‌ کاتێک دا له‌ AAVEدا جوێن .
له‌ کاتێکدا ڕسته‌ی یه‌که‌م هێما ناکا به‌ کرده‌وه‌یه‌کی دووپاته‌بووه‌وه‌ی نابه‌رده‌وام، ئه‌وی دووه‌میان ده‌یکا. له‌ AAVE
دا پێکهاته‌ی وه‌کوو *He be busy right now و *He be my father ڕسته‌ی ڕێزمانانه‌ نین ( ڕسته‌ی دووه‌میان ده‌کرێ ئه‌و مانایه‌شی تێبخوێندرێته‌وه‌ که‌ ‘ He is only my father from time to time’ [ واته‌ ئه‌و ته‌نێ جار و بار ده‌توانی بابی من بێ ].) ئه‌و جۆره‌ جوێیه‌تییه‌ له‌ کردار دا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ وه‌کوو زمانه‌ کروله‌کان ده‌چێ. له‌ کروله‌کانی کاراییب دا، حاڵه‌تی کردار _ دابه‌شبوونی ڕووداوێک به‌ سه‌ر زه‌ماندا ( که‌ ده‌کرێ دووپاته‌ببێته‌وه‌، به‌رده‌وام بێ، ته‌واو بکرێ و له‌وانه‌) _ گرینگییه‌کی زیاتری هه‌یه‌ له‌ زه‌مان_ واته‌ جێی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوێک له‌ زه‌ماندا ( بڕوانه‌ لاپه‌ڕه‌ی 177). له‌ هه‌مان کاتدا، ده‌بێ بگوترێ که‌ ئه‌و جۆره‌ جیاوازییه‌ عاده‌تی – نا عاده‌تیانه‌ وه‌نه‌بێ بۆ له‌هجه‌کانی دووڕگه‌کانی بریتانیاش British Isles نه‌ناسیاو بن، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی له‌ واندا ڕووده‌دا وه‌نه‌بێ به‌ ته‌واوی به‌ هه‌مان فۆڕم بێ. له‌ له‌هجه‌ی کۆنی دۆرسێت Dorset دا، بۆ نموونه‌ He beat her به‌ مانای ‘He beat her on one particular occasion in the past’ [ ئه‌و جارێک له‌ بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تی له‌ ڕابردوو دا له‌وی دا ]به‌رانبه‌ر دانانێکه‌ له‌ گه‌ڵ He did beat her ، به‌ مانای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌و له‌ حاڵه‌تێکی وا دابوو که‌ کارێکی ئه‌وتۆ بکا. جگه‌له‌وه‌ له‌ دوو لایه‌نی دیکه‌شه‌وه‌ سیستمی نواندنی AAVE له‌ ئینگلیسیی ستاندارد جیاوازه‌ ( و زۆر له‌ نزیکه‌وه‌ وه‌ هێندێک له‌ زمانه‌ کروله‌کان ده‌چێ). AAVE و ئینگلیسیی ستاندارد له‌ فۆڕمی کرداری ڕابردووی نزیک دا هاوبه‌شن: I have talked و له‌ فۆرمی کرداری ڕابردووی دوور دا: I had talked . به‌ڵام AAVE، جگه‌ له‌مانه‌ دوو فۆرمی دیکه‌شی هه‌یه‌: I done talked ، که‌ نێوی لێنراوه‌ ' لایه‌نی ته‌واوکاری ' بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی که‌ کرده‌وه‌که‌ ته‌واو بووه؛ و فۆڕمی I been talked‌ ، ' لایه‌نی دوور' بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی که‌ ڕووداوه‌که‌ له‌ ڕابردوویه‌کی دوور دا قه‌وماوه‌. ' لایه‌نی ته‌واوکاری' ده‌کرێ له‌ هێندێک له‌ له‌هجه‌ سپییه‌کاندا ببیندرێ، به‌ڵام 'لایه‌نی دوور' وێده‌چێ شتێکی سه‌یری AAVE بێ ( ئه‌گه‌رچی دبێ بگوترێ سه‌یریش نییه ، چونکوو ته‌نانه‌ت له‌وێشدا زۆر باوه‌‌).
4- نیشانه‌یه‌کی دی چاوڕاکێشی ڕسته‌سازی AAVE ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌یه‌. له‌ ئینگلیسیی ستاندارد و شێوه‌زاره‌ سپییه‌کانی ئینگلیسیی ناستاندارد دا ئه‌م جۆره‌ ڕستانه‌ی خواره‌وه‌ ده‌کرێ ساز بدرێن:
ئینگلیسی ستاندارد :
We were eating – and drinking too.
ئینگلیسیی ناستانداردی سپی :
. We was eatin’ – and drinkin’ too
له‌و شێوه‌زارانه‌دا ده‌کرێ که‌ فۆڕمێکی ته‌واوتریش هه‌بێ: We were eating_ and we were drinking too ، به‌ڵام زۆر ئاساییتره‌ که‌ جێناوی we و کرداری یاره‌یده‌ری were/was له‌ ڕسته‌ئامال ی clause دووه‌مدا لابدرێن. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ له‌ زۆرێک له‌ کرۆله‌ ئینگلیسییه‌کاندا، زۆر ئاساییتره‌ که‌ ته‌نێ کرداری یاریده‌ده‌ر لاببردرێ. وه‌رگێڕدراوی ئه‌و نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌ به‌ زمانی Gullah (گوڵاه) له‌به‌ر چاو بگرن، گوڵاه، کرۆلێکی ئینگلیسییه‌ که‌ له‌ به‌شێکی ته‌ریک که‌وتووی که‌ناره‌کانی باشووری ئه‌مریکا قسه‌ی پێ ده‌کردرێ، کرۆڵی جاماییکایی و سرانان، زمانێکی کڕۆڵی ئینگلیسییه‌ که‌ له‌ سورینام قسه‌ی پێده‌کرێ:

گولاه : We bin duh nyam – en’ xe duh drink, too
کرۆڵی جاماییکایی: We ben a nyam – an’ we a drink,too.
سرانان: We ben de nyang – en’ we de dringie, too.

( له‌م نموونانه‌ دا nyam/nyang ( که‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک وشه‌یه‌کی ڕۆژئاوای ئه‌فریکاییه‌ - بڕوانه‌ به‌ندی 9) واته‌ = eat
[خواردن]، bin ده‌رخه‌ری زه‌مانی ڕابردوو یان [کرداری] یاریده‌ده‌ره‌ _ هاوته‌ریب بوونی له‌ گه‌ڵ I been talkedی
AAVE له‌ به‌ر چاو بگرن _ و duh ، a و de نیشانه‌ی دۆخی به‌رده‌وامین و هاوتای فۆڕمه‌کانی ئینگلیسی -ingن.)
به‌ شێوه‌یه‌کی سرنجڕاکێش، ئه‌گه‌رچیش به‌ڕواڵه‌تی بێ، فۆڕمی AAVE زیاتر وه‌کوو ئینگلیسی ستاندارد و شێوه‌کانی ناستانداردی ئینگلیسیی سپی وایه‌، له‌ ڕاستیدا له‌ بناوانه‌وه‌ زۆر زیاتر وه‌ک نموونه‌کانی ‌کڕۆڵ ده‌چێ، به‌و شێوه‌یه‌ی که‌ به‌ ئاسایی ته‌نێ [کرداری] یاریده‌ده‌ر وه‌لا ده‌نێ:
AAVE : We was eatin’ – an’ we drinkin’, too

5. له‌ کۆتاییدا به‌جێیه‌ سێ خه‌سله‌تی ڕێزمانانه‌ی دیکه‌ی AAVE شیبکرێنه‌وه‌: جێگۆڕکێی نیشانه‌ی پرسیار،
It ‘ ی بوون ‘ و ' حه‌رفی ئیزافه‌ی یاریده‌ده‌ری نه‌فی '. ڕێساکانی نیشانه‌ی پرسیار له‌ پرسیاری ڕاسته‌وخۆ له‌AAVE ی دا جیاوازن له‌ فۆرمی ئینگلیسیی ستاندارد دا و له‌م جۆره‌ ڕستانه‌ی وه‌کوو I asked Mary where did she go and I want to know did he come last night دا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن .It ی بوونایه‌تی له‌ ئینگلیسیی ستاندارد دا وه‌ک there ده‌رده‌که‌وێ. له‌ نموونه‌ی AAVE دا ئاوایه‌،
It’s a boy in my class name Joey ، It ain’t no heaven for you to go to ، Doesn’t nobody know that it’s a God. ئه‌م ڕسته‌یه‌ی دوایی حه‌رفی ئیزافه‌ی یاریده‌ده‌ری نه‌فیش نیشان ده‌دا. له‌ AAVE ی دا ئه‌گه‌ر ڕسته‌یه‌ک نه‌فیه‌کی نادیاری هه‌بوو وه‌کوو nobody ، nothing ئه‌و ده‌می یاریده‌ری نه‌فی ( doesn’t ، can’t ) ده‌کرێ بهێندرێته‌ سه‌ره‌تای ڕسته‌: Can’t nobody do nothing about it ؛ Wasn’t nothing wrong with that ( به‌ له‌حنی ده‌ربڕینه‌که‌وه‌).
دوای مشتومڕ و لێدوانێکی به‌رچاو سه‌باره‌ت به‌ بابه‌تی ڕیشه‌ و سه‌رچاوه‌ی AAVE تا ساڵانی 1980 کان وێده‌چوو ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌م ڕیشه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌فریقایه‌تی – کڕۆڵایه‌تییه‌ هه‌ڵوێستیان دروست بێ. چونکوو زۆر خه‌سڵه‌ت و نیشانه‌ی AAVE هه‌ن که‌ له‌ هیچکام له‌و شێوه‌زاره‌ ئینگلیسییانه‌ی له‌ دوڕگه‌ بریتانیاییه‌کاندا British Isels قسه‌یان پێده‌کرێ نابیندرێنه‌وه ‌به‌ڵام له‌و زمانه‌ کڕۆڵه‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریقاییانه‌دا هه‌ن که‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای زمانی ئینگلیسی داندراون و له‌ ده‌ور و به‌ری ئوقیانووسی ئاتلانتیک دا قسه‌یان پێده‌کرێ. باوه‌کوو ئه‌مه‌ش، زۆر له‌و نزیکانه‌دا له‌و باره‌یه‌وه‌ کارێکی زۆر کراوه‌ که‌ ده‌ڵێ، ئه‌و هه‌لوێسته‌ی به‌ کرۆلایه‌تی دانانه‌ نه‌ک هه‌ر هه‌له‌یه‌، به‌ڵکوو هه‌موو هه‌قایه‌ته‌که‌ش ناگێڕێته‌وه‌. هێندێک له‌و کارانه‌ له‌ لایه‌ن شانا پاپلاک و هاوکاره‌کانییه‌وه‌ کراون سه‌باره‌ت به‌ ' تاراوگه‌ی ئه‌مریکاییه‌ ئه‌فریقاییه‌کان '. مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌یه‌ ئاماژه‌ کردنه‌ به‌ کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی‌ که‌ به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌مریکاییی ئه‌فریقایین به‌ڵام بۆ چه‌ندین پشت له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان ژیاون، وه‌کوو هێندێک له‌ ئاوه‌دانییه‌کانی نۆڤا سکۆتیا، کانادا، و سامانا له‌ کۆماری دۆمێنیکه‌ن. گرینگی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ بۆ ئه‌و کێشه‌یه‌ی که لێره‌‌ قسه‌ی لێوه‌ ده‌کردرێ له‌و وادانانه‌ دایه‌ که‌ ئاخاوتنی ئه‌وان زۆر خۆپارێزتره‌ له‌ چاو AAVE ی مودێڕن له‌ ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ وابێ، شیاوی سرنجدانێکی به‌رچاوه‌ که‌ هێندێک له‌ نیشانه‌کانی تایبه‌ت به‌ AAVE وه‌کوو بۆ نموونه‌ ، be نه‌گۆڕ، له‌ئاخاوتنی ئه‌واندا نابیندرێ. ئه‌مه‌ش پشتی ئه‌و ڕوانگه‌یه‌ ده‌گرێ که‌ جیاوازییه‌کانی نێوان AAVE و له‌هجه‌گه‌لی سپییه‌کانی ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئاکامی به‌ڕێژه‌ به‌ره‌وپێشچوونی سه‌ربه‌خۆی تازه‌ن.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌ ئاکامی زێده‌ بوونی زانیاری سه‌باره‌ت به‌ ڕێزمانی له‌هجه‌کانی دوڕگه‌کانی بریتانیا British Isles،لێکۆڵینه‌وه‌ی پێوه‌ندیدارکراون و ئاکامیان گه‌یشتووه‌ته‌ به‌راوه‌رد کردن و له‌به‌ریه‌ک ڕۆنانی ئه‌و له‌هجانه‌
له‌ گه‌ڵ فۆرمه‌ خۆپارێزه‌کانی AAVE، که‌ سه‌باره‌ت به‌ویش به‌ دلنیاییه‌وه‌ ئێستا زۆر له‌وه‌ زیاتر ده‌زانین که‌ ده‌مانزانی. ئه‌و کاره‌ نیشان‌ده‌دا که‌ له‌ ژماره‌یه‌ک خه‌سڵه‌ت دا AAVE هێند له‌ نزیکه‌وه‌ وه‌ له‌هجه‌کانی دوڕگه‌کانی بریتانیا ده‌چێ، یان به‌لانی که‌مه‌وه‌ ده‌چوو و له‌ هێنده‌ ورده‌ڕیشاڵدا که‌ رێگه‌ی هه‌ره‌ ژیرانه‌ی وه‌حیساب هێنانیان ئه‌وه‌یه‌ بگوترێ که‌ ئه‌وان ئه‌و فۆرمانه‌ی له‌هجه‌گه‌لی دوڕگه‌کانی بریتانیان که‌‌ له‌لایه‌ن AAVE وه‌ پارێزراون. بۆ نموونه‌، ڕۆماننوسی به‌نێوبانگی ئه‌مریکایی زۆرا نیل هرستن نوێنه‌رایه‌تی ئاخێوه‌رانی AAVE ده‌کا به‌ له‌هجه‌ی فلۆریدا به‌ گوتنی شتی وه‌ك:

Dat’s a thing dat’s got to go be handled just so, do it ‘ll kill you. ( له‌ ڕۆمانی Mules and men, 1935 دا)
[ ئێستره‌کان و پیاوه‌کان]
و
Git this spoon betwixt her teeth do she’s liable to bite her tongue off. ( له‌ Seraph دا ، 1948 )

لێره‌ دا فۆڕمی do وه‌ک پێوه‌لکێنیک به‌ کار هێندراوه‌ به‌ مانای otherwise ( ده‌نا ).
گه‌لۆ ئه‌و فۆرمه‌ له‌ کوێوه‌ دێ ؟ ته‌نێ سه‌رچاوه‌یه‌ک هه‌یه‌ که‌ وێده‌چێ وه‌کوو شێکردنه‌وه‌یه‌ک نرخی هه‌بێ. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ له‌هجه‌ کۆنتره‌کانی نه‌ریتی ئینگلیسی هه‌رێمی ئانگلیای ڕۆژهه‌ڵات دا، _ له‌بیرمان بێ هه‌ر هه‌مان هه‌رێمی که‌ he go، she go شی هه‌یه‌ _ فۆرمی به‌ ڕه‌چه‌ڵه‌ک کرداری do ئه‌رکی پێوه‌لکێنیش به‌ وردی به‌ هه‌مان مانا ده‌گێڕێ بۆ نموونه‌ نووسه‌رێک به‌ له‌هجه‌ی ئانگلیای ڕۆژهه‌ڵات ده‌نووسێ :

You lot must have moved it, do I wouldn’t have fell in

سێناریۆی هه‌ره‌ لواو ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م نیشانه‌ی له‌هجه‌ی ناستاندارده‌ له‌ لایه‌ن ماڵدانه‌رانی (settlers ) بریتانیاییه‌وه‌ هێنرا ئه‌وجێیه‌ی که‌ ئێستا ده‌وڵه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه‌. ئه‌و جۆره‌ ماڵدانه‌رانه‌ی که‌ ئاخێوه‌ری له‌هجه‌گه‌لی ئانگلیای ڕۆژهه‌ڵات بوون و له‌ لایه‌ن ئابا و ئه‌ژدادی ئاخێوه‌رانی مۆدێڕنی AAVE له‌ وان وه‌رگیراوه‌.
باشه‌ ئه‌وه‌ ده‌مانگه‌ێنێته‌ کوێ ؟ ىۆچوونی خۆم ئه‌وه‌یه‌ که‌ زۆر له‌ خه‌سڵه‌ته‌کانی AAVE ڕه‌نگه‌ بکرێ به‌ ڕێگه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌وه‌ پاساو بدرێن که‌ زۆر له‌ یه‌که‌م ڕه‌شه‌کان له‌ ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان به‌ جۆره‌یه‌ک له‌ کرؤڵی ئینگلیسی قسه‌یان کردووه‌ یان هه‌ر نه‌بێ به‌ شێوه‌زارێک به‌ نیشانه‌گه‌لی کڕۆڵ ئاماله‌وه‌ _ وه‌یه‌کچوون له‌ نێوان AAVE کڕۆڵه‌کانی ڕؤژئاوای هیندیی له‌ هێندێک خاڵ دا ئه‌وه‌نده‌ چاوڕاکێشن که‌ بۆ نکووڵی لێکردن ناشێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مه‌ ئه‌و شێمانه‌ زۆر پته‌وه‌ به‌رپه‌رچ ناداته‌وه‌ که‌ خه‌سڵه‌ته‌کانی دیکه‌ی AAVE ڕاسته‌وڕاست له‌ له‌هجه‌ بریتانیاییه‌کانه‌وه‌ بۆی به‌ میرات به‌جێماون و ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هێندێک نموونه‌دا کۆن شێوه‌یی له‌ ئاخاوتنی سپییان دا بزر بووه‌ ده‌کرێ له‌ AAVE دا پارێزرابێ. له‌ هێندێک نموونان دا، مشتومڕ و بۆ یه‌کتر نه‌سه‌لماندن سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌گ و ڕیشه‌ی AAVE ده‌کرێ تاڕاده‌یه‌ک بێ مانا بێ. فۆرمی کرداری وه‌ک he love، she do ده‌کرێ وه‌ک ئاکامی پاشخانی کڕۆڵ و کارتێکه‌ری له‌هجه‌ی بریتانیایی شی بکرێنه‌وه‌، که‌ یه‌کیان ئه‌ویدیان به‌ هێز ده‌کا.
دمه‌ته‌قه‌یه‌کی دووه‌م ئی هه‌ره‌ سه‌ره‌کی و هه‌ره‌ نزیک سه‌باره‌ت به‌ شتێکه‌ که‌ نێوی لێندراوه‌ فه‌رزییه‌ی لاده‌رانه‌. ئه‌و لێکۆڵێنه‌وانه‌ی که‌ له‌ ساڵانی 1990 کاندا کراون ده‌ڵێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر AAVE له‌ کرۆڵی بنه‌ما ئینگلیسیش که‌وتبێته‌وه‌، که‌ به‌تێپه‌ڕینی ساڵ و سه‌دان، زیاتر و زیاتر و زۆر له‌ نزیکه‌وه‌ وه‌ ئه‌و ئینگلیسییه‌ ده‌چێ که‌ ئه‌مریکاییه‌کانی دیکه‌ قسه‌ی پێده‌که‌ن، ئێستا ئه‌و پێڤاژۆیه‌ ده‌ستی پێکردووه‌ که‌ بکه‌وێته‌ ڕێبازێکی بادانه‌وه‌ و پێچه‌وانه‌وه‌. پاساوی ئه‌وه‌ش ده‌هێننه‌وه‌ که‌ ئێستا AAVE و له‌هجه‌گه‌لی ئه‌مریکاییه‌ سپییه‌کان ده‌ستیان پێکردووه‌ له‌یه‌کتری دوور بکه‌ونه‌وه‌. به‌ گوتنێکی دیکه‌، له‌ له‌هجه‌گه‌لی سپییه‌کاندا گۆڕانی ئه‌وتۆ ڕووده‌ده‌ن که‌ له‌ AAVE دا نین، و به‌ پێچه‌وانه‌ش هه‌ر ئاوایه‌.زۆر به‌ شێوه‌یه‌کی خۆڕسکی، ئه‌و فه‌رزییه‌یه‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان سرنجێکی به‌رچاوی به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه‌ چونکه‌، ئه‌گه‌ر ڕاست بێ، ئه‌مه‌ ته‌بیعه‌تی دابڕاوی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا له‌ سه‌ر بنه‌مای جیاوازی ڕه‌گه‌زی به‌ شێوه‌یه‌کی دڕاماتیک و خه‌فه‌تاوی ده‌نوێنێ. مانای سه‌رداگیراوی ئه‌و بۆچوونه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌و لادان و دوورکه‌وتنه‌وه‌ زمانیانه‌ له‌ به‌ر نه‌بوونی یه‌کانگیری له‌ نێوان کۆمه‌ڵگه‌ ڕه‌ش و کۆمه‌ڵگه‌ سپییه‌کان له‌ ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دا ڕووده‌ده‌ن، به‌ تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ شارییه‌کاندا.
حاڵی حازر، زمانناسانی ئه‌مریکایی له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ ڕێک نین که‌ به‌ وردی چ ده‌قه‌ومێ. له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،ئه‌وه‌ سه‌لماوه‌ ئه‌و گۆڕانه‌ ده‌نگیانه‌ی که‌ له‌ سیستمی واڤێلی ئاخێوه‌رانی سپی، بۆ نموونه‌، له‌ فیلادێلفیا دا ڕووده‌ده‌ن _ وه‌کوو درێژکردنه‌وه‌ی واڤێل له‌ وشه‌ی وه‌کوو write و type دا _ له‌ ئینگلیسی ئاخێوه‌رانی ڕه‌ش له‌ عه‌ینی شار دا ڕوونادا. له‌ لایه‌کی دییه‌وه‌، وێده‌چێ AAVE که‌وتبێته‌ به‌ر هێندێک گۆڕانی ڕێزمانی که‌ به‌هیچ جۆر شوێن له‌ سه‌ر له‌هجه‌گه‌له‌ سپییه‌کان ناکا. بۆ نموونه‌، به‌کارهێنانی دۆخی داهاتووی ئاکامانه‌ (future resultative ) ی
be done وێده‌چێ داهێنانێکی ڕێزمانی نوێ و هه‌تا دێ زیاتر باو بێ له‌ ئاخاوتنی ئاخێوه‌رانی جوانتری AAVE دا،
وه‌ک ئه‌و نموونه‌ی خواره‌وه‌ که‌ سرنجی زمانناسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی جان باو John Baugh ی ڕاکێشا.
I’ll be done killed that motherfucker if he tries to lay a hand on my kid again.
[ئه‌من ئه‌و دایکی خۆ...یه‌ ده‌کووژم بێتوو جارێکی دیکه‌ ده‌ست له‌ منداڵی من هه‌ڵێنێته‌وه‌].



سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕانه‌:
Sociolinguistics, An introduction to language and society, Peter Trudgill
Fourth edition , Penguin Books, 2000

لاپه‌ڕه‌ی 42 تا 60

تێبینی وه‌رگێڕ: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مکه‌ زمانناسیانه‌ی پرۆفێسۆر ترادگیل له‌م نووسراوه‌یه‌ دا به‌کاری هێناون باشتر بۆ خوێنه‌ره‌وه‌ی کوردی هۆگری بابه‌تی زمانناسانه‌ ڕوون ببنه‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ هێندێکیان به‌ که‌لک وه‌رگرتن له‌ ' شیکردنه‌وه‌ی وشه‌کانی زمانناسی کۆمه‌ڵایه‌تی ' A Glossary of Sociolinguistics ی مامۆستا ترادگیل که بنکه‌یPress Edinburgh University له‌ ساڵی 2003 بڵاوی کردووه‌ته‌وه‌ وه‌رده‌گێڕینه‌ سه‌ر زمانی کوردی

Substratum شوێندانانی سابستراتوم له‌ باری مێژووییه‌وه‌ له‌ ئاکامی پێڤاژۆی گۆڕانی زماندا سه‌رهه‌ڵده‌دا، که‌ تێیدا، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخاوتن له‌به‌ر زمانێکی دیکه‌ ده‌ست له‌ زمانی بوومی خۆی هه‌ڵده‌گرێ، زمانێک که‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ڕا‌ به‌ سه‌ریدا سه‌پاوه‌، واته‌ له‌ لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زۆر له‌ خۆی به‌ ده‌سته‌ڵاتر. له‌ پێڤاژۆی ئه‌و تێکه‌ڵ بوونه‌ دا ئاخێوه‌رانی زمانی سه‌ره‌تایی هێندێک له‌ خه‌سڵه‌ته‌کانی له‌ زمانی نوێ دا ده‌پارێزن بۆ نموونه‌ زۆر جار ده‌گوترێ که‌ ئینگلیسیی ئیرله‌ندی شوێندانانی سابستراتومی گه‌یلیکی ئیرله‌ندی پێوه‌ دیاره‌. دژمانای زمانناسی کۆمه‌ڵناسانه‌ی سابستراتوم، سوپرستراتوم ه‌superstratum ‌، ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌یه‌ که‌ گرووپی زۆر به‌ ده‌سته‌ڵاتر گۆڕانی زمانی ده‌ئه‌زموێ، وه‌ک ئه‌و کاته‌ی که‌ ده‌ره‌به‌گه‌ به‌ده‌سته‌ڵاته‌کانی فرانکی ئاڵمانیزمانی باکووری فه‌ڕانسه‌ ده‌ستیان له‌ زمانی ئاڵمانی خۆیان هه‌ڵگرت، به‌ڵام هێنذیک شوێنپێی ئه‌و زمانه‌یان به‌سه‌ر فه‌ڕانسه‌یی مۆدێڕن دا به‌ جێ هێشت. له‌م پێوه‌ندییه‌ دا زاراوه‌یه‌کی دیکه‌ش هه‌یه‌، ئه‌ویش ئه‌د ستراتوم ه‌ adstratum ، ئه‌مه‌ش به‌ گشتی کاتێک به‌ کار ده‌بردرێ که‌ دوو ده‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتن که‌ که‌متازۆر ده‌سته‌ڵات و تواناییان وه‌ک یه‌ک وایه‌ و پێوه‌ندی له‌ گه‌ڵ یه‌کتری په‌یدا ده‌که‌ن و شوێن له‌ سه‌ر زمانی یه‌کدی ده‌که‌ن به‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌ هیچکام له‌ زمانه‌کان بپڕووکێنه‌وه‌ و له‌ نێو بچن. ئاکامی پێڤاژۆیه‌کی ئه‌وتۆ ناوچه‌ی زمانی Linguistic areaزمان و گرووپی ئێتنیکی

Pidgin شێوه‌زاری زمانێکه‌ که‌ ئاخێوه‌ری بوومی نییه‌ و له‌ئاکامی پێوه‌ندی زمانی له‌ بارودۆخی فره‌ زمانیدا ساز ده‌بێ، و ئه‌رکی زمانێکی هاوبه‌ش ( Lingua franca ) ده‌گێڕێ. پیجنه‌کان ئه‌و جۆره‌ زمانانه‌ن که‌ له‌ زمانێکی سه‌رچاوه‌ ڕا به‌ پێڤاژۆی پیجنکردندا تێپه‌ڕێون. ده‌ره‌جه‌ی ئه‌و پیجناندنه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ که‌ تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه‌ له‌ گه‌ڵ زمانی سه‌رچاوه‌ نالوێ یان یه‌کجار زۆر دژواره‌. پیجنه‌کان وه‌ک زمانی ڕۆنیشتوو وان. زۆرێک له‌ زمانانی پیجنی به‌ نێوبانگ و باش ناسراو له‌ زمانه‌ سه‌رچاوه‌ ئوڕووپاییه‌کانه‌وه‌ که‌وتوونه‌ته‌وه‌ وه‌کوو ئینگلیسی و پورتوگالی، به‌ڵام زۆر زمانی پیجنیش هه‌ن که‌ ڕیشه‌یان له‌ زمانه‌ نا ئوڕووپاییه‌کانه‌وه‌ ئاو ده‌خواته‌وه‌.


Creole زمانێکه‌ که‌ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر که‌وتووه‌ته‌ به‌ر پیجنکردن، به‌ڵام ئه‌و ساده‌ کردنه‌وه‌ و لێ که‌مکردنه‌وانه‌ی که‌ به‌ پینجنکردنه‌وه‌ لکاون به‌ پێڤاژۆی په‌ره‌پێدان یان کرۆڵ کردندا تێ هه‌ڵهێندراونه‌وه‌، به‌ شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که‌ ئه‌و زمانه‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخێوه‌ری بوومی لێ ساز بووه‌ و ده‌کرێ بۆ مه‌به‌ستگه‌لی به‌ربڵاو به‌کار بهێندرێ. ئه‌و زمانه‌ كرۆڵانه‌ی که‌ نه‌که‌توونه‌ته‌ به‌ر کڕۆڵ لێ ته‌کاندن به‌ ئاسایی ئاخێوه‌رانی زمانی سه‌رچاوه‌ لێیان تێناگه‌ن. هێندێک له‌ زمانه‌ کرۆڵه‌ هه‌ره‌ به‌ نێوبانگه‌کان بریتین له‌و کڕۆڵانه‌ی له‌ سه‌ر بنه‌مای ئینگلیسی هه‌ڵنراون وه‌کوو سرانان و سورینام، یه‌ک له‌و کڕۆڵانه‌ی که‌ له‌‌ سه‌ر بناغه‌ی زمانی فه‌ڕانسه‌یی داندراوه‌ کڕۆلی هاییتی یه‌، زمانی كڕۆلی بنه‌چه‌که‌ پورتوگالی ئی دوڕگه‌کانی که‌یپ ڤێردێ یه‌. کڕۆله‌کانیش گشتیان له‌ سه‌ر بنه‌مای زمانه‌ ئوڕووپاییه‌کان دانه‌ندراون. دیاره‌ ئه‌وه‌ باو به‌ڵام نابه‌دڵه‌ که‌ هه‌ر زمانێک ‌ زمانی دیکه‌ی زۆر تێکه‌ڵ بووبێ، شه‌قڵی کڕۆڵ ی لێبدرێ.







Thursday, October 2, 2008

زمانان چۆن ده‌مرن ؟ نووسینی پڕۆفسۆر ده‌یڤید کریستاڵ




زمانان چۆن ده‌مرن؟

نووسینی : پرۆفێسۆرده‌یڤید کریستاڵ
‌‌‌‌‌‌ وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەنی قازی

زمانێک ته‌نێ کاتێک ده‌مرێ ‌دوایین که‌سی ‌ قسه‌ی پێده‌کا بمرێ. یان ڕه‌نگه‌کاتێک بمرێ ‌ دوویه‌م که‌سی که‌ قسه‌ی پێده‌کا بمرێ، چونکوو ئه‌و ده‌می ئیتر که‌س نییه‌ قسه‌ی پێبکا.
مردنی زمانێکی تاقانه‌ شتێکی نائاسایی نییه‌. به‌ درێژایی مێژوو زۆر کۆمه‌ڵگه‌ هه‌ بوون و له‌ نێوچوون، وبه‌ نه‌مانیان زمانه‌که‌شیان نه‌ماوه‌.بۆ وێنه‌ هیتیتی ، ئه‌و ده‌می کپ بوو که‌ شارستانییه‌ته‌که‌ی له‌ سه‌روبه‌ندی ئینجیلی کۆن دا توایه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژگاره‌ دا ده‌قه‌ومێ، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوو شتێکی ئه‌وپه‌ڕی ئاساییه‌. ئێستا زمانان به‌ ڕاده‌یه‌کی به‌ربڵاو کپ ده‌بن و نامێنن. له‌ 6000 و ئه‌وه‌نده‌ زمانه‌ی که‌ ئه‌مڕۆ له‌ جیهاندا هه‌ن نزیکه‌ی نیوه‌یان له‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێستا تێیدا ده‌ژین نامێنن : ئه‌وه‌ ده‌کاته‌ 3000 زمان ، له‌ 1200 مانگاندا. واته‌، ‌ به‌شێوه‌یه‌کی مامناونجی هه‌ر دووحه‌وتوویه‌ی جارێک زمانێک له‌ جیهان دا ده‌مرێ و نامێنێ.
ئێمه‌ ئه‌وه‌ چۆن ده‌زانین ؟ له‌ ماوه‌ی بیست سی ساڵی ڕابردوو دا ، زمانناسان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ کۆکردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌راوه‌ر کردنیانه‌وه‌‌ خه‌ریک بوون. ئه‌گه‌ر ئه‌وان زمانێک ببیننه‌وه‌ که‌ ته‌نێ چه‌ند ئاخێوه‌رێکی ماوه‌ته‌وه‌، و که‌س گوێ ناداته‌ ئه‌و‌ه‌ی‌ زمانه‌که‌ ڕابگوێزێ بۆ منداڵان، ئاشکرایه ده‌گه‌نه‌ ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که‌‌ ‌ زمانه‌که‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ده‌چێ ‌ به‌زوویی بمرێ. ئه‌گه‌ر زمانێک که‌متر له‌ 100 ئاخێوه‌ری هه‌بێ ، چاره‌نووسێکی خراپ چاوه‌ڕێی ده‌کا و وێناچێ بتوانێ بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بمێنێته‌وه‌ و بژی. لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک که‌ له‌ ساڵی 1999 دا کراوه‌ نیشان ده‌دا ‌ %96 زمانه‌کانی جیهان ته‌نێ %4 خه‌ڵک قسه‌یان پێده‌که‌ن. چ نیگه‌رانی و په‌شێوییه‌کی ئه‌وتۆ نابیندرێ له‌وه‌ی که‌ ئه‌و هه‌موو زمانه‌ ده‌ مه‌ترسی دان. ئه‌و زانیارییانه‌ی که‌‌ له‌ ساڵی 1999 له‌ لایه‌ن ئه‌نیستیتووی زمانناسی سامره‌وه ‌کۆ کراونه‌ته‌وه‌ بوونی 6784 زمانیان ساخ کردووه‌ته‌وه‌، که‌ سه‌باره‌ت به‌ 6060 له‌و زمانانه‌ زانیاری به‌ ده‌سته‌وه‌یه‌. له‌نێو ئه‌و زمانانه‌ دا 51 زمانی ئه‌وتۆ هه‌بوون که‌ ته‌نێ یه‌ک ئاخێوه‌ریان ماوه‌ته‌وه‌‌ - 28 له‌و زمانانه‌ هه‌ر له‌ ئوسترالیا بوون. هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییه‌ نزیکه‌ی 500 زمان له‌ دنیادا هه‌ن که‌ که‌متر له‌ 500 که‌س قسه‌یان پێده‌که‌ن؛ 1500 زمان که‌ که‌متر له‌ 1000 که‌س؛ و 5000 زمان که‌ به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رسووڕهێنه‌ر ‌ که‌متر له‌ 100000 که‌س پێیان ده‌دوێن.

بۆچی ئه‌وه‌نده‌ زۆر ؟

بۆچی ئه‌وهه‌موو زمانه‌ زۆره‌ ده‌مرن؟ هۆکاری جیاواز له‌ کاره‌ساتی خۆڕسکییه‌وه‌ بگره‌، تا ده‌گاته‌ شێوه‌ی جۆربه‌جۆری تواندنه‌وه‌ی کولتووری، و جێنۆساید ده‌بنه‌ هۆی نه‌مانی زمان.
کۆمه‌ڵگه‌ی پچووک له‌ شوێنی تاککه‌وتوو و که‌له‌لا به‌ هاسانی ده‌کرێ له‌نێو بچن یان بووله‌رزه‌، تۆفان، لافاو، و به‌ڵای دیکه‌ له‌ سه‌ر ڕووی زه‌وی پاکیان کاته‌وه‌.شوێنێکی ژیان له‌ وانه‌یه‌ له‌ به‌ر که‌شوهه‌وای نابه‌دڵ نه‌کرێ بمێنێته‌وه‌ یان له‌ به‌ر بارودۆخی ئابووری- وه‌کوو قاتوقڕی و به‌تایبه‌تی ویشکه‌ساڵی نه‌مێنێ. کۆمه‌ڵگه‌یان ده‌کرێ به‌ ڕێگه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی دێنه‌ نێویان بمرن - له‌ خوروێکه‌وه‌ بگره‌ تا ده‌گاته‌ سه‌رمابوونی ئاسایی، و به‌ تایبه‌تی له‌م ڕۆژگاره‌ دا ، له‌ به‌ر ئه‌یدز. ته‌نانه‌ت تواندنه‌وه‌ی کولتووری هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی گه‌وره‌تره‌. زۆربه‌ی قه‌یرانه‌کانی هه‌نووکه‌یی له‌ جووڵانه‌کانی به‌ربڵاوی کولتوورییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرن که‌ 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌ستیپێکرد، ئه‌وكاته‌ی که‌‌ کۆلۆنیالیزم ژماره‌یه‌کی که‌م له‌ زمانه‌ زاڵه‌کانی ، وه‌کوو ئینگلیسی، ئێسپانیایی، پورتوغاڵی و فه‌ڕانسه‌یی به‌ دنیا دا بڵاو کرده‌وه‌.
کاتێک کولتوورێک له‌ کولتوورێکی دیکه‌ دا ده‌توێته‌وه‌، ئاکامی ئه‌وڕووداوانه‌ی وا کارلێکه‌رییان له‌ سه‌ر زمانی ژێر مه‌ترسی دا ده‌بێ وێده‌چێ له‌ هه‌موو شوێنێک وه‌ک یه‌ک وابن. ئه‌وه‌ به‌ سێ قۆناخی به‌ربڵاو دا تێده‌په‌ڕێ. یه‌که‌میان گوشارێکی زۆره‌ له‌ سه‌ر خه‌ڵک بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زمانی زاڵ قسه‌ بکه‌ن - واته‌ ئه‌و گوشاره‌ی ‌ له‌ سه‌رچاوه‌ سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، یان ئابوورییه‌کانه‌وه‌ دێ.‌ ئه‌و گوشاره‌ ده‌کرێ ' له‌سه‌ره‌وه‌ را بۆ خواره‌وه‌' بێ،به‌ ڕێگه‌ی هاندان، ئامۆژگاری ، یان ئه‌و قانوونانه‌ی له‌ لایه‌ن حکوومه‌ت یان ده‌زگایه‌کی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ده‌رده‌کرێن؛ یان ده‌کرێ له‌ 'خواره‌وه‌ ڕا بۆ سه‌ره‌وه‌ ' بێ، به‌ ڕێگه‌ی ڕه‌وتی باو یان گوشاره‌کانی چاو به‌ سه‌ره‌وه‌ بوونی گرووپی ده‌ چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک دا که‌ ئاخێوه‌رانی زمانه‌که‌ به‌شێکی لێ پێک ده‌هێنن؛ یان دیسان، ده‌کرێ چ ئاراسته‌یه‌کی ڕوونیشی نه‌بێ، و له‌ ئاکامی کرده‌وه‌ی دوولایه‌نه‌ی نێوان هۆکاری کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئابوورییدا سه‌رهه‌ڵێنێ که‌ ته‌نێ تاڕاده‌یه‌ک ناسراون و پێیان زاندراوه‌ . 'به‌ ده‌ست هێنانی چلۆنایه‌تییه‌کی باشتر له‌ ژیاندا ' به‌ هۆیه‌کی گشتی داندراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک بڕیار بدا زمانی زاڵ فێر بێ.
به‌ڵام گوشار و پاڵه‌په‌ستۆکه‌ له‌ هه‌ر کوێوه‌ هاتبێ، ئاکامه‌که‌ ی - قۆناخی دووه‌م - بریتییه‌ له‌ ده‌وره‌یه‌کی په‌یدابوونی دووزمانێتی ، که‌ خه‌ڵک به‌ شێوه‌یه‌کی له‌ زێده‌ له‌ زمانه‌ نوێیه‌که‌یان ڕادێن له‌ کاتێکدا هێشتا زانین و تێگه‌یشتنی زمانی کۆنی خۆیان پاراستووه‌. دوایه‌، زۆر جار به‌خێرایی، ئه‌و دووزمانێتی بوونه‌ ده‌ستده‌کا به‌ له‌ کورتی دان. و زمانی کۆن جێگه‌ بۆ زمانی نوێ چۆل ده‌کا. ئه‌وه‌ ده‌گاته‌ قۆناخی سێیه‌م، که‌ له‌و قۆناخه‌ دا به‌ره‌ی لاوتر به‌ ئاوایه‌کی له‌زێده‌ له‌زمانی نوێ ڕادێن و فێری ده‌بن، و زیاتر خۆی پێ ده‌ناسنه‌وه، و زمانه‌ یه‌که‌مه‌‌كه‌ی خۆیان که‌متر به‌ له‌بار ده‌زانن بۆ پێداویستییه‌کانی خۆیان. ئه‌وه‌ زۆرجا هاوکاته‌ له‌ گه‌ڵ هه‌ست به‌ شه‌رم کردن بۆ به‌کارهێنانی زمانی کۆن ، هه‌م له‌ لایه‌ن دایکوباوکانه‌وه‌ و هه‌م له‌لایه‌ن منداڵه‌کانیانه‌وه‌. دایکوباوکان هه‌تا‌ دێ که‌متر و که‌متر زمانه‌ کۆنه‌که‌ له‌ گه‌ڵ منداڵه‌کانیان ، یان له‌ کاتی ئاماده‌ بوونی ئه‌وان دا به‌ کار ده‌هێنن؛ و کاتێک منداڵی زیاترله‌ چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی نوێ دا چاویان به‌ دنیا ده‌پشکوێ و له‌ دایک ده‌بن، گه‌وره‌ساڵان ده‌ره‌تانی که‌متر په‌یدا ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌‌و زمانه‌ واته‌ زمانه‌ کۆنه‌که‌یان له‌ گه‌ڵیان بدوێن. ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی که‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ سه‌ر به‌کارهێنانی زمانه‌ کۆنه‌که‌ هه‌ست ده‌که‌ن بنه‌ماڵه‌ی زۆر که‌م هه‌ن به‌و زمانه‌قسه‌یان له‌ گه‌ڵ بکه‌ن، و به‌ کارهێنانی زمانه‌که‌ له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ڕووکردێکی نێوخۆیی په‌یدا ده‌کا و ده‌بێته‌ شتێکی نائاسایی و ئاکامه‌که‌ی ده‌گاته‌ په‌یدا بوونی له‌هجه‌ی بنه‌ماڵه‌یی. له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵێ ، منداڵان ئیدی به‌وزمانه‌ له‌ گه‌ڵ یه‌کتری قسه‌ ناکه‌ن، و له‌ ماوه‌ی ژیانی وه‌جێک دا- جار جار ته‌نانه‌ت له‌ ماوه‌ی ده‌ساڵاندا – دووزمانێتییه‌کی ساغله‌م له‌ چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌ دا ده‌توانێ ببێ به نیوه‌ زمانێتییه‌کی ی وشیارانه‌، و ئه‌وه‌ش ببێ به‌ تاک زمانی که‌ ئه‌وه‌ش زمانه‌ كۆنه‌كه هه‌نگاوێک له‌ خامۆش بوون و نه‌مان نزیکتر ده‌کاته‌وه‌

پێداویستیی به‌ بووژاندنه‌وه‌

گه‌لۆ ده‌کرێ هیچ شتێک بکرێ؟ به‌ ڕاشکاوی ئیدی زۆر دره‌نگه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شتێك بکرێ بۆ یارمه‌تی زۆرێک له‌ زمانان، کاتێک که‌ ئاخێوه‌ران زۆر که‌م یان زۆر پیربن، و کاتێک که‌ کۆمه‌ڵگه‌ سه‌رقاڵی پاراستن و مانه‌وه‌ی خۆیه‌تی و چ ده‌رفه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی‌ له‌ زمان نییه‌.
به‌ڵام زۆر له‌ زمانان له‌ وه‌زعێکی ئاوا جیدی و به‌ مه‌ترسیدا نین . زۆر جار، کاتێک زمان به‌ جیدی هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌مانیان لێده‌کرێ و له‌ ژێر مه‌ترسی دان، ده‌کرێ کاری ئه‌وتۆ بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی گیانێکی تازه‌یان به‌ به‌ردا بکرێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش وه‌‌گه‌ڕ خستنی پێڤاژۆی بووژاندنه‌وه‌یه‌.
کاتێک کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک پێده‌زانێ ‌ زمانه‌که‌ی‌ ده‌ مه‌ترسی دایه‌، ده‌توانێ تێکۆشانه‌کانی بکاته‌ یه‌ک، و هه‌نگاوی ئه‌وتۆ هه‌ڵبهێنێته‌وه‌ که‌به‌ڕاستی بکرێ زمانه‌که‌ ببۆژێنێته‌وه‌. بۆ سه‌رکه‌وتن له‌و کاره‌ دا، هه‌ڵبه‌ت هه‌موو حه‌ولێک ده‌بێ به‌ ئاوایه‌کی دروست بکرێ. کۆمه‌ڵگه‌که‌ خۆی ده‌بێ ویستی ڕزگارکردنی زمانه‌که‌ی هه‌بێ. و ئه‌و کولتووره‌ی که‌ پارچه‌یه‌ک له‌وییه‌ پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ که‌ ڕێزی زمانه‌ که‌مایه‌تییه‌کانی بگرێ. ئه‌و کاره‌‌ ده‌رفه‌ت و ده‌ره‌تانی مادی پێویسته‌‌، بۆ ئه‌وه‌ی بکرێ ده‌وره‌ی پێ ڕێک بخرێ، که‌ره‌سته‌ی خوێندن و مامۆستای بۆ دابین بکرێ. دیاره‌ پێویستی به‌ هه‌بوونی زمانناسانیش هه‌یه‌، که‌ به‌ ئه‌رکی سه‌ره‌تایی گرده‌وه‌کۆیی و به‌ به‌ڵگه‌یی کردنی زمانانه‌وه‌ خه‌ریک بن.
به‌ به‌ڵگه‌یی کردنی زمان - ئاسته‌ کردنی ( به‌ به‌کارهێنانی هه‌م ده‌نگ و هه‌م فیلم )، شیته‌ڵ کردن و لێکدانه‌وه‌ی، نووسینه‌وه‌ی، دیاره‌ ئه‌وانه‌ ‌ کاری سه‌ره‌کینه‌ که‌ ده‌بێ بکرێن ‌. هه‌بوونی ده‌ره‌تانی په‌روه‌رده‌ و پێویستیی خوێنده‌واری ش گرینگه‌ . خه‌ڵک ده‌بێ بتوانن بخوێننه‌وه‌ و بنووسن ، بۆ ئه‌وه‌ی بۆخۆیان یان زمانه‌که‌یان بتوانێ داهاتوویه‌کی هه‌بێ له‌ شارستانییه‌تێکدا که‌ هه‌تا دێ زیاتر خوێنده‌واری- کامپیوتێر په‌ره‌‌ی تێدا ده‌ستێنێ.
به‌ڵام هۆیه‌کی دووه‌میش هه‌یه‌، و ئه‌ویش گشتی به‌ ئه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ ‌ له‌ جێدا ئێمه‌ بۆچی ده‌بێ له‌ خه‌می زمانانی سه‌ره‌مه‌رگ دابین. ئه‌و سه‌رنجدان و له‌ خه‌م دا بوونه‌ی ئێمه‌ هه‌ر ده‌بێ له‌ به‌ر ئه‌و هۆیه‌ بێ که‌ ئێمه‌ له‌ خه‌می نه‌مانی ڕه‌گه‌زێکی ئاژه‌ڵ یان ڕووه‌کێک داین. چونکە ئەوە چەشناوچەشنی لەم هه‌ساره‌یه‌ی ئێمە تێیدا دەژین کەمتر دەکاتەوە. هەڵبەت لێرە دا مەبەستمان لە چەشناوچەشنی و جۆراوجۆری ڕووناکبیری و کولتووری لەوهه‌ساره‌یه‌ دایە، نەک جۆراوجۆربوونە بیۆلۆژییەکەی. بەڵام ئەو بابەتانە هەر یەکن.لە زمانێک دا گشت مێژووی کۆمەڵگەیەک و بەشێکی گەورە لە ناسێنەی کولتووری ئەو گونجێندراوە. جیهان چل پینە و موزاییکی خەیاڵ و ئاواتانە.تەنانەت لە کیسدانی کوتێک لەو موزاییکە زەرەر و لە دەستچوونێکە بۆ هەموان.
ئێمە دەکرێ زۆر شت لە خەیاڵ و ئاواتی خەڵکی دیکە فێر بین. جارجار ئەو فێربوونە بەتەواوی لایەنی کردەوەیی هەیە. بۆ وێنە کاتێک ده‌زانین پژیشکی گه‌لیی له‌ ناو گه‌لێکی خۆجێیی دا چۆن نه‌خۆشییه‌ک ده‌رمان ده‌کا و لێی فێر ده‌بین ـ ئەو فێربوونە لە خەڵکی دی جارجار لایەنی ڕووناکبیری هەیە ـ بۆ وێنە زێدە بوونی وشیاریی و لێزانینی ئێمە سەبارەت بەو دنیایەی تێیدا دەژین. وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ پێوەندیی نێوان زمانان هێندێک شتمان سەبارەت بە جووڵانەکانی بەرایی شارستانییەتەکان بۆ دەگێڕێتەوە. و هەڵبەت زۆر جارشتی نوێ سەبارەت بە زمان خۆی فێر دەبین ـ ئاکارێک کە بە ڕاستی ئێمە دەکا بە مرۆ. جا بۆیەیە زۆرگرینگە ئەو زمانانە هەرچی زووتر ئاستە بکرێن و بەڵگەیان لە سەر کۆ بکرێتەوە. بە هەرزمانێکی کە کپ دەبێ و نامێنێ، سەرچاوەیەکی دیکەی بە پێز سەبارەت بە تەبیعەتی توانایی زمانی مرۆیی لە دەست دەچێ ـ کە ئێستا ئیدی بە گشتی هەر 6000 سەرچاوەی ئەوتۆ هەن.

زمان به‌ چ شێوه‌یه‌ک ده‌پارێزدرێ

گەلۆ ئێمە دەتوانین هەر وا بە هاسانی چەندین هەزار زمانان بپارێزین؟ هەڵبەت، ئەگەر ویست وئیرادە و دەرەتانی ئابووری هەبێ ئەوە دەست دەدا. باشە بڵێی ئەوە چەندی تێ بچێ؟
دیارەکاتێک ئێمە بیر لەو هەنگاوانەی دەکەینەوە کە دەبێ لەو ڕێبازە دا هەڵبگیرێن، کارەکە بە هەرزان تەواو نابێ ـ ناردنی زمانناسان بۆ مەیدانی لێکۆڵینەوە، پەروەردە کردنی شیکار و لێکۆلەرەوەی خۆجێیی، پشتیوانیکردن و یارمەتیدانی کۆمەڵگەکە بە سەرچاوەی زمانی ودابین کردنی مامۆستا، ئامادە کردنی ڕێزمان و قامووس، نووسینی مادە و کەرەستە بۆ دەکار کردن لە فێرگە کاندا ـ و بۆ ماوەی چەندین ساڵان، چونکوو ماوەیەکی زۆر دەخایێنێ هەتازمانێکی ژێر مەترسی ببووژێندرێتەوە. دیارە هەلومەرج لە شوێنێکەوە تا شوێنێکی دی زۆر جیاوازە بۆیە ئاستەمە بە گشتی باسی لێوە بکرێ. بەڵام ئەگەر هەرساڵەی بڕی 100،000دۆڵار بۆ هەر زمانێک تەرخان بکرێ ئەوە لە ڕاستییەوە دوور نییە. ئەگەر ئێمە ئەو بڕە دراوە لە ماوەی سێ ساڵاندا بۆ هەر کام لەو 3000 زمانانە تەرخان بکەین؛ ئەوە دەکاتە900 میلیۆن دۆڵار.
با سەر ڕاستی کەینەوە و بڵێین میلیاردێک دۆڵار، گه‌لۆ ئەوە دراوێکی زۆر نییە؟ ڕه‌نگه‌ زۆر بێ بەڵام دەبێ ئەو بڕە زۆرە لە پێوەندییەکی ڕوون و ئاشکرا دا ببینین. ئەو بڕە پارەیە دەکاتە هێندێک زیاتر لە داهاتی ڕۆژێکی ئۆپێک لە نەوت، بە شێوەی مامناونجی لە ساڵێکدا. یان بڕێکی کەم لە سوود و قازانجەکانی ڕێکخراوە سەرەکییەکانی کامپیوتر. ئەوە کارێکی باش دەبێ ئەگەر ئەو کۆمپانییانەی کە لە ئاکامی بەجیهانیبووندا زەمینەی جێنۆسایدی زمانییان لە ماوەی سەدەی ڕابردوو دا پێک هێنا، هەر ئەو دەزگایانە بن کە زمانەکان و کولتوورەکانی دنیا لە کپ بوون و کووژانەوە ڕزگارکەن و بیانپارێزن. و ئەوە کارێکی شیاوی کردنە.
هێشتا لەو بوارە دا سەرکەوتنێکی بەربەچاو نەکراوە، چونکوو نە پارە له‌ به‌ر ده‌ست دا بووه‌ و نە ویست و ئیرادەی سیاسی هه‌بووه‌ ،و سەبارەت بە زۆر نموونان جارێ زۆر زوویە بگوترێ گەلۆ مانەوەی درێژخایەنیان دەستەبەر دەکرێ یان نا. بەڵام هێندێک نموونەی سەرکەوتووی بەنێوبانگیش هەنە کە دەیسەلمێنن ئەگەر ئیرادە و ئامرازی پێویست هەبێ زۆر کار دەکرێ. ڕەنگە نموونەی هەرەبەنێوبانگ و پێزاندراو چلۆنایەتی زمانی عیبری مۆدێڕن بێ، کە وەکوو زمانی ڕەسمی ئیسراییلی مۆدێڕن زیندوو کرایەوە. دوایە نموونەی زمانی وێڵزی بە دەستەوەیە،تەنیا زمانێک دە نێو زمانە سێلتیکەکاندا کە نەک هەر لە کپ بوون و نەمان ڕزگاری بووە،بەڵکوو نیشانەی پێشکەوتن و بەخۆداهاتنیشی پێوە دیارە. هەڵکەوتی زمانی وێڵزی ئێستا بەپێی دوو مادەی قانوونی سەبارەت بە زمان دەپارێزدرێ، بێتوو سەفەری وەیڵز بکەن ئاماده‌ بوون و ده‌کارکردنی له‌ زێده‌ی لە هەموو کوێیەک ده‌بینن و بەدەرەوەیە.
لەو سەری دیکەی دنیا، زمانی مائۆری لە نیوزلاند بە ڕێگەی سیستمێکەوە کە پێی دەڵێن هێلانەی زمان،و یەکەمجار لە ساڵی 1982 دا وەگەڕ کەوت پارێزراوە. ئەو هێلانانەی زمان ڕێکخراوی ئەوتۆن کە منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵانیان لە کەشوهەوای ماڵێ دا تێدا دەحاوێندرێنەوە و بەبەردەوامی لە ژێر کارتێکەری زمانەکەدان. ئەو کەسانەی لەوێ کار دەکەن هەموو ئاخێوەری زمانی مائۆری و سەر بە کۆمەڵگەی خۆجێیین. ئامانج لەو پڕۆژەیە ئەوەیە کاتێک منداڵان ئەو هێلانانە بەجێ دەهێڵن تەواو لە زمانەکە ڕاهاتبن، و کاتێک گەورەدەبن خۆیان ببن بە نموونە و سەرمەشق بۆ وەجی نوێی منداڵانی پچکۆڵە.
لە سەرتاسەری جیهاندا نموونەی ئەوتۆ هەن. بەرنامەیەکی زمانی دیکەی ئەوتۆ لە هاوایی بەڕێوەچووە و ئاکامی زۆر دڵخۆشکەری بۆ زمانی هاوایی لێ کەوتووەتەوە. هەمان شت بۆ زمانی تاهیتی(لە تاهیتی) و زمانی یوکاگیر( لە سیبێریا) کراوە. لەئەمریکای باکووری، ناڤاجۆ، سێنێجاو مۆهاوک لەو چەندین زمانە خۆجێییانەن کە لەورووژانی مەیل و وشیاری کۆمەڵگە خۆجیییەکان لە خوارەوە که‌لکیان وه‌رگرتووه‌ و ئەوەش هاوکات بووە لەگەڵ پشتیوانی سیاسی لە" سەرەوە ڕا"، لە شکڵی هەنگاونانەوە بۆ دەستەبەر کردنی مافی زمانی . و کاتێک ئەو زمانەی خەریکی بووژانەوە و زیندوو بوونەوەیە دەرجەیەک لە ئۆتۆنۆمی سیاسیشی لە پشت بێ، ئەو دەمی بەخۆدا هاتن و پێشکەوتنی ئەوەندەی دیکەش چاوڕاکێشە، هەر وەک لە نموونەی زمانی فایرئۆیی دا دەیبینین، کە لە دوڕگەکانی فایرئوێ قسەی پێدەکرێ، دوای ئەوەی دەوڵەتی دانمارک جۆرەیەک لە ئۆتۆنۆمی بۆ ئەو دوڕگەنشینانە سەلماند.
زمانێک دەکرێ لە لینگەفرتەی سەرەمەرگیشدا ڕزگار بکرێ. نموونەی ئەوەش چلۆنایەتی زمانی ئاینوو یە لە ژاپۆن، کە دوای ساڵانی درێژ لە کەمتەرخەمی لە گەڵ کردن و سەرکوتکرانی گەیشتبووە حاڵێکی ئەوتۆ تەنێ هەشت کەس مابوون قسەیان پێدەکرد و هەمووشیان بەساڵداچوو بوون. لە گەڵ ئەوەشدا، سیاسەتەکانی نوێی حکوومەت ، بۆچوونی تازە و مەیلێکی ئەرێیی لێکەوتەوە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی ئەو زمانە. چەندین کەسی "نیوە ـ ئاخێوەر" بەو زمانە ـ خەڵکی ئەوتۆی کە پێیان خۆش نەبوو بەو زمانە قسە بکەن لە بەر بۆچوونی نەرێیی ژاپۆنی ئاخێوەران ـ هان دران بۆ ئەوەی کە دیسان ببنەوە بە ئاخێوەرانی چالاکی زمانەکە. ئەو مەیلە بووژاوەیە وئێستا لە نێو منداڵانیش دا پەرەی پێدەدرێ، و زمانەکە ئاهێکی وەبەر هاتووەتەوە و لە پێوەندی گشتیدا زۆر زیاتر ده‌کار ده‌کردرێ و تۆڵه‌ی ساڵانی دوورودرێژی که‌مته‌ر خه‌می له‌ گه‌ڵ کرانی ده‌کاته‌وه‌.
چەندین لە زمانانی ڕەسەنی ئوسترالیایی کە بەشێوەیەکی جیدی لە ژێر مەترسی دابوون، لە سایەی حەول و تێکۆشانی کۆمەڵگەکان، خەباتی زمانناسانی ئوسترالیایی ، و یارمەتی ڕێکخراوە زمانی و کولتوورییە خۆجێییەکان دا ئێستا پارێزراون و بووژێندراونەتەوە.وئەگەر مادە و کەرەستەی باش لە بەردەست دابێ، تەنانەت زمانانی کووژاوە و مردووش دەکرێ زیندوو بکرێنەوە و گیانیان بە بەردا بکرێتەوە. زمانی کاورنا، لە خوارووی ئوسترالیا لە نموونەی ئەو زمانانەیە. ئەو زمانە بۆ ماوەی سەدەیەک دەچوو کە ئیدی قسەی پێنەده‌کرا و کپ ببوو، بەڵام بەڵگە و کەرەستەیەکی باش لە سەر ئەوزمانە پارێزرابوو جا، کاتێک بزووتنەوەیەکی بەهێز بۆ بووژاندنەوەی پەرەی سەند، دەرفەتی ئەوە ڕەخسا زیندوو بکرێتەوە.
دیارە ئەو زمانەی کە زیندووکراوەتەوە هەر هەمان زمانی ماک نییە، ئەو بوارەی نییە کە زمانە ماکەکە هەیبووە، و زۆربەی وشەکۆنەکانیشی نەماون، بەڵام هەرنەبێ دەکرێ وەکوو یەک لە نیشانەکانی ناسێنەی ئەو خەڵکە بێ کە بە زمانی خۆیانی دەزانن. و هەتا ئەوکاتەی کە خەڵک بەردەوام بن وەکوو نیشانەیەک لە ناسێنەی خۆیان بینرخێنن، و ئامادەیی ئەوەیان تێدا هەبێ لە سەر به‌کارهێنانی بەردەوام بن؛ دەتوانێ ئەرکی نوێ و وشەی نوێ وه‌كوو هەموو زمانێکی زیندووی دی پێش بخا.
هێشتا زۆر زوویە دابێی ئەو زمانە زیندووکراوانە پێشبینی بکرێ، بەڵام لە هێندێک لە بەشەکانی جیهان دا بۆچوونی ئەرێیی سەبارەت بەئەوان هەیە وپشتیوانی جەماورییان لێ دەکرێ کە ئەوەش پێشمەرجی مانەوەی زمانە. مەیلێکی ئەوتۆ دەکرێ لە بریتانیا ببیندرێ، لە شکڵی جوڵانەوەی بەگوڕ بۆ پشتیوانیکردن لە بووژاندنەوەی زمانانی کۆرنیشی ومانکسی کە دوایین ئاخێوەرانیان زۆر لە مێژە نەماون و سەریان ناوەتەوە. بە ڕیگەیەکی ئاوا چاوەڕواننەکراو بەڵام دڵگەرمانەدا لەوانەیه‌ ببینین کۆی گشت زمانەکانی دنیا لە باری هه‌ژمارییه‌وه زیاد بكا.‌

بەدیل: لە کیسدانی هەتاهەتایی

ڕزگارکردن و پاراستنی زمانان هەم بە گران ڕادەوەستێ، هەم کاتی پێدەوێ و هەم دەبێ وزەیەکی زۆری بۆ بەخت بکرێ؛ بەڵام ئەو ئەرکە هەتا بڵێی بەنرخە و لە جێی خۆی دایە.
ئاستەمە مرۆ لەقووڵی ئه‌و هەست بە خۆشی و شانازی کردنە تێبگا کاتێک خەڵک بۆیان ده‌رده‌که‌وێ زمانەکەیان ده‌توانێ بژی و بمێنێته‌وه‌ . هەر ئاواش ئاستەمە مرۆ بەو خەفەت و پەژارەیە بزانێ کە لەدەست دانی زمانێک سازی دەکا، ئەگەربۆ خۆی تەجروبەی نەکردبێ. نووسەری ئوسترالیایی دەیڤید مالوف، لە چیرۆکە کورتەکەیدا " تاقە ئاخێوەری زمانەکەی" ئەو هەستە ئاوا گەڵاڵە دەکا (1985): " کاتێک بیر لە زمانەکەم دەکەمەوە کە ئیتر چبڕ لە زاری مرۆیاندا ناگەڕێ مچوڕکێکی ئاوا بە لەشم دا دێ کە قووڵترە لە مردنی خۆم، چونکوو ئەوە مردنی لە سەر یەک که‌ڵه‌که‌بووی گشت مرۆڤایه‌تییه‌".
مردنی زمان وەک هیچکام لە شکڵەکانی دیکەی بزر بوون ناچێ. کاتێک خەڵک دەمرن، نیشانەی ئامادە بوونی خۆیان لە جیهاندا، لە شکڵی ئەو جێیەی لێی ژیاون ، کێلی گۆڕەکانیان و کارە دەستییەکانیان لە دوای خۆیان بە جێ دەهێڵن ـ بە وشەیەک کۆنینەناسی خۆیان دەهێڵنەوە، بەڵام کاتێک زمانێک دەمرێ، کە پێشتر بەڵگەی لە سەركۆنەکراوەتەوە و ئاستە نەکراوە، وەک ئەوە وایە کە قەت نەبووبێ .

سه‌رچاوه :
How Language Works
David Crystal
Penguin Books, First published 2006

Thursday, September 25, 2008

زمانه‌کانی هیندووستان




زمانه‌کانی هیندووستان

نووسینی ماڵپه‌ڕی Indiansaga
وه‌رگێڕان له‌ ئینگلیسییه‌وه‌: حه‌سه‌نی قازی

شێوه‌ قاره‌ی هێند له‌ ژماره‌یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌ی جیاوازی زمانی پێک هاتووه‌ که‌ هه‌رکامه‌یان له‌ زمان و کۆلتورێکی هاوبه‌شدا شه‌ریکن. خه‌ڵکی هیندووستان به‌ زۆر زمان و دیالێکتان قسان ده‌که‌ن که‌ زۆربه‌یان شێوه‌زاری 15 زمانی سه‌ره‌کین.
هێندێک له‌ زمانه‌کانی هیندووستان مێژوویه‌کی درێژی ئه‌ده‌بییان هه‌یه‌ - ته‌مه‌نی ئه‌ده‌بییاتی سانسکریت زیاتر له‌ 5000 هه‌زار ساڵ و ته‌مه‌نی تامیل ده‌گاته‌ 3000 ساڵ. هیندووستان هه‌ر وه‌ها زمانی ئه‌وتۆشی هه‌یه‌ که‌ شێوه‌زاری نووسینیان نییه‌. له‌ هیندووستان 18 زمان به‌ ڕه‌سمی ناسراون ( له‌ ساڵی 1992 زمانانی کۆنکانی، مانیپیووری و نێپالی له‌و لیسته‌یه‌ زیاد کران)و هه‌ر کام له‌و زمانانه‌ ئه‌ده‌بییاتێکی زۆر گرینگ و ده‌وڵه‌مه‌ندیان به‌رهه‌م هێناوه‌.
ئه‌و زمانانه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ زۆر ڕووه‌وه‌ له‌ یه‌ک جیاوازن، به‌ڵام هه‌موویان له‌ پێناو کولتوورێکی یه‌کده‌ست دا کار ده‌که‌ن که‌ جه‌وهه‌ری ئه‌ده‌بییاتی گه‌وره‌ی هیندووستان پێک ده‌هێنێ.ئه‌وه‌ پێشکه‌وتنێکه‌له‌ سه‌رزوه‌ینی له‌هجه‌ی زۆروزه‌وه‌ندی جۆر به‌ جۆر دا.ژماره‌ی ئاخێوه‌رانی هه‌ر کام له‌ زمانه‌کان له‌ یه‌کدی زۆر جیاوازن. بۆ نمونه‌، هیندی زیاتری له‌ 250 میلیۆن که‌س ئاخێوه‌ری هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ ڕێژه‌ خه‌ڵکێکی زۆر که‌م به‌ زمانی ئاندامانێس قسه‌ ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌رچی به‌ هێندێک له‌ زمانه‌کان ده‌گوترێ زمانی " هۆزی " یان "خۆجێیی"، به‌ڵام ئه‌و حه‌شیمه‌ته‌ی قسه‌یان پێده‌که‌ن له‌وانه‌یه‌ له‌و ئاخێوه‌رانه‌ زیاتربن که‌ به‌هێندێک له‌ زمانه‌ ئوڕووپاییه‌کان ده‌دوێن. بۆ نموونه‌ بهیلی و سانتالی که‌ هه‌ردووکیان زمانی هۆزی ین، هه‌ر کامێکیان زیاتر له‌ 4 میلیۆن که‌س قسه‌یان پێده‌که‌ن. نزیکه‌ی دوومیلیۆن که‌س به‌ زمانی گۆندی قسه‌ ده‌که‌ن. له‌ فێرگه‌کانی هیندووستان دا به‌ 58 زمانی جیاواز ده‌خوێندرێ. له‌ هیندووستان به‌ 87 زمان ڕۆژنامه‌ ده‌رده‌چێ، به‌ 71 زمان به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی هه‌یه‌ و به‌ 15 زمانان فیلم دروست ده‌کرێ.
زمانه‌کانی هیندووستان سه‌ر به‌ چوار بنه‌ماڵه‌ی زمانیین: هیندو – ئوڕووپایی، دراڤیدیایی، مۆن – خمێر و چینی و- تیبه‌تی. زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری دانیشتووانی هیندووستان به‌ زمانه‌کانی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی هیندو-ئوڕووپایی و دراڤیدییایی قسه‌ ده‌که‌ن. بنه‌ماڵه‌ زمانییه‌کان که‌متازۆر به‌ سه‌ر گرووپه‌ جوگرافییایه‌کاندا دابه‌ش ده‌بن. زمانه‌کانی سه‌ر به‌ گرووپی هیندو-ئوڕووپایی به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌کی له‌ هه‌رێمه‌کانی باکوور و نێوه‌ڕاست دا قسه‌یان پێ ده‌کرێ.
زمانه‌کانی خوارووی هیندووستان به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌کی سه‌ر به‌ گرووپی زمانانی دراڤیدیایین.هێندێک ده‌سته‌ی ئێتنیکی له‌ ئاسام و هێندێک له‌ به‌شه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی هیندووستان به‌ زمانانی گرووپی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی مۆن-خمێر قسه‌ ده‌که‌ن.ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ‌ له‌ هه‌رێمی هیمالییای باکووری و له‌ نزیک سنووری بورمه‌ ده‌ژین به‌ زمانه‌کانی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی چینی و- تیبه‌تی قسه‌ ده‌که‌ن. ئاخێوه‌رانی 54 زمانی جیاوازی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی هیندو – ئوڕووپایی سێ له‌ چواری حه‌شیمه‌تی هیندووستان پێک ده‌هێنن. 20 زمانی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی دراڤیدیایی له‌ لایه‌ن یه‌ک له‌ چواری دانیشتووانه‌وه‌ قسه‌یان پێده‌کرێ. ئاخێوه‌رانی 20 زمانی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی مۆن – خمێر و 98 زمانی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی چینی و- تیبه‌تی دوو له‌ سه‌دی دانیشتوانن

ئه‌ده‌بییاتی هیندووستان

ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌ده‌بییاتی هێندووستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ زیاتر له‌ 5000 هه‌زار ساڵ له‌مه‌وپێش. ئه‌وه‌ ده‌قه‌ کلاسیکه‌کانی دینی هیندوویایه‌تی، بوودایه‌تی، جه‌ینییایه‌تی، و سیکایه‌تی ؛ ئه‌ده‌بییاتی دیوه‌خانی پادشاکانی هیندووستان؛ شێعری زاره‌کی و گۆرانی؛ شێعر و په‌خشانی تازه‌ که‌ بیرو هزری نوێ ده‌رده‌برن وه‌به‌ر ده‌گرێ.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و وه‌جانه‌ی به‌ دووی یه‌کدیدا هاتوون هه‌رکامه‌یان ئه‌ده‌بییاتی هیندووستانیان ده‌وڵه‌مه‌ند کردووه و به‌شی خۆیان تێخستووه‌‌، ده‌قه‌ که‌وناراکان هێشتاش کارلێکه‌رییان هه‌یه‌. تا سه‌روبه‌ندی مۆدێڕن،به‌ ئاسایی ئه‌ده‌بییات به‌ ڕێگه‌ی نواندن و گوتنه‌وه‌ی ده‌گه‌یشته‌ بیسته‌ران. ده‌ق و چیرۆکه‌ دینییه‌کان، که‌ زۆریان زۆرجار زۆر دوورودرێژ بوون، له‌ به‌ر ده‌کران و به‌ شێوه‌ی زاره‌کی سینگ به‌ سینگ له‌ وه‌جێکه‌وه‌ ڕاده‌گوێزران بۆ وه‌جێکی دیکه‌.جا بۆیه‌ ئه‌گه‌رچی نزیکه‌ی نیوه‌ی دانیشتووانی خوارووی ئاسیا نه‌خوێنده‌وارن و ناتوانن بخوێننه‌وه‌ و بنووسن، به‌ڵام کولتووری هه‌رێمه‌که‌ هه‌تا بڵێی به‌ره‌وپێش چووه‌.
ئه‌ده‌بییاتی شێوه‌ قاڕه‌ی هیندووستان به‌ سه‌ر سێ سه‌روبه‌نداندا دابه‌ش ده‌کرێ. سه‌رده‌می که‌ونارا، که‌ زمانی سانسکریت باڵا ده‌ست بوو ( تا نزیک 1000 سال دوای زایینی خایاند) سه‌روبه‌ندی نێوه‌ڕاست ، له‌ نزیکه‌ی 1000 ساڵ دوای زایین تا به‌راییه‌کانی 1800 ( که‌ له‌و ماوه‌یه‌دا زمانه‌ هه‌رێمییه‌کان به‌ره‌وپێشچوون)؛ و سه‌روبه‌ندی مۆدێڕن، که‌ فه‌رهه‌نگی ئوڕووپایی کارلێکه‌ری له‌سه‌ری هه‌بووه‌.له‌ دوو سه‌روبه‌ندی یه‌که‌مدا، زۆربه‌ی ئه‌ده‌بییات شێعر بوو یان به‌ شێوه‌ی ئێپیگرام ( شێعرێکی کورتی، به‌ نێوه‌رۆک‌) ، ئه‌گه‌رچی په‌خشانیش ده‌کار ده‌کرا. له‌ سه‌روبه‌ندی مۆدێرن دا، به‌کارهێنانی په‌خشان به‌ ته‌واوی پێش خراوه‌.
ئه‌ده‌بییاتی هیندووستان به‌ زۆر زمانان نووسراوه‌. هه‌ر زمانه‌ی به‌شی خۆی تێخستووه‌ و تایبه‌تمه‌ندی له‌مه‌ڕ خۆی تێدا ده‌ربڕیوه‌.به‌ڵام له‌ سه‌رتاسه‌ری مێژووی ئه‌ده‌بییاتی هیندووستاندا،زمانه‌کانی ئه‌وێ له‌ یه‌کتریان وه‌رگرتووه‌ و له‌ بابه‌ت، شێواز، په‌شێوی، ئاڕاسته‌ و جوڵانه‌وه‌کانیاندا هاوبه‌ش بوون.
ئه‌ده‌بییاتی هه‌ر زمانێکی تایبه‌تی، فۆڕم، ڕه‌مز و نیانسی له‌ مه‌ڕ خۆی هه‌یه‌، جابویه‌ زۆر مه‌نتیقیتره‌ ئه‌گه‌ر بگوترێ له‌ هیندووستان به‌ ڕاده‌ی ئه‌ده‌بییات، زمان هه‌نه‌ که‌ له‌ ئه‌ده‌بییات دا پشکووتوون و گوڵیان کردووه‌. وڵامی هاودڵی نووسه‌رانی ئافرێنه‌ری هێندووستان به‌ زۆر زمانان بۆ گیروگرفتی هاوبه‌ش و ئه‌زموونی وه‌کوو یه‌ک بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا ڕوون و ئاشکرایه‌.
سانسکریتی قسه‌ پێکرتن ئه‌و کانییه‌یه‌ که‌ زمانه‌کانی ئاریایی هیندووستان له‌وه‌وه‌ هه‌ڵقوڵیون؛ به‌شی سه‌ره‌کی وشه‌کان و سیستمی گه‌ردان کردنیان له‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه‌ دێ. ته‌نانه‌ت زمانانی دراڤیدیاییش که‌ بناخه‌یه‌کی به‌ ته‌واوی جیاوازی وشه‌ڕۆنانیان هه‌یه له‌ بواری وشه‌ و فۆنۆلۆژییه‌وه‌ قه‌رزداری سانسکریتن جگه‌ له‌ ڕێزپه‌ڕی زمانی تامیل نه‌بێ.
له‌ باری مێژینه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌ده‌بییه‌وه‌ به‌ دوای سانسکریت دا تامیل دێ. زمانی ئۆردوو ته‌نێ خاوه‌نی میراتێکی نزیک پێنجسه‌دساڵه‌یه‌. هیندی شوێنێکی هه‌ڵکه‌وتووی هه‌یه‌ له‌ قه‌واره‌ی سه‌رتاسه‌ی دا وه‌کوو زمانی ڕه‌سمی یه‌کێتی هیندووستان و شه‌ش ده‌وڵه‌ته‌کانی.‌

سانسکریت

سانسکریتی کۆن پێی ده‌گوترا ڤێدیک یان سانسکریتی ڤێدیک و زۆر پێچه‌ڵپێچتر بوو له‌ شێوه‌زاری دواتری ئه‌و زمانه‌، که‌ نێوی سانسکریتی کلاسیک بوو. زمانی ڤێدێک به‌ گۆڕانی به‌ سانسکریتی کلاسیک هاسانتر بووه‌وه‌. له‌ ساڵانی 400ی به‌ر له‌ زایین، ڕێزماننووس پانینی شه‌رحێکی زۆر به‌ ورده‌ ڕیشاڵی له‌ سه‌ر سانسکریتی کلاسیک نووسی،.ئیدی ئه‌وه‌ پێشی به‌وه‌ گرت زمانی ئه‌ده‌بی (زمانی نووسین) ئاڵوگۆڕی زیاتری تێدا بکرێ.
سانسکریت نوێنه‌رایه‌تی ده‌ستکه‌وتی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی زمانانی هیندو- ئاریایی ده‌کا. ئه‌گه‌رچی له‌م ڕۆژگاره‌ دا زۆر که‌م قسه‌ی پێده‌کرێ، سانسکریت له‌ قانوونی بنچینه‌یی دا وه‌کوو زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی په‌ژرێندراوه‌.
سانسکریت کۆنترین زمانی ئه‌ده‌بی هیندووستان و بنچینه‌ی زۆرێک له‌ زمانه‌ مۆدێڕنه‌کانی هه‌نووکه‌ی هیندووستانه‌،له‌ وانه‌ هیندی و ئۆردوو. شێوازی دیالێکتی هه‌ره‌ به‌رایی ئه‌و زمانه‌، واته‌ ڤێدیک، له‌ لایه‌ن ئاریاییه‌کانه‌وه‌ قسه‌ی پێده‌کرا.سانسکریت وه‌کوو زمانێکی زیندوو نزیکه‌ی ساڵی 100ی به‌ر له‌ زایین دامرکا و کپ بوو، باوه‌کوو ئه‌وه‌ش، هه‌ر وه‌ک زمانی لاتین له‌ ڕۆژئاوا، سانسکریت به‌رده‌وام بوو که‌ زمانی ده‌ربار و شێعر و دراما بێ. هه‌ر وه‌ها وه‌ک زمانێکی زانین بوو بۆ زانست، فه‌لسه‌فه‌ و ده‌قه‌ دینییه‌کان. ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش، هێندێک له‌ زانایان له‌ هیندووستان، به‌ زمانی سانسکریت ده‌رس ده‌ڵێنه‌وه‌، قسه‌ی پێده‌که‌ن و پێی ده‌نووسن.
سانسکریت هه‌ڵبژارده‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌نگانی هه‌یه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ سانسکریتی ڤێدیک هاسانتره‌،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، سانسکریتی کلاسیک زۆر له‌ زمانانی مۆدێڕن پێچه‌ڵپێچتره‌. ئه‌و زمانه‌ 10 واڤێل و 4 دیفتۆنگی هه‌یه‌.هه‌ر وه‌ها 25 ده‌نگی کۆنسۆنانت و 4 شێوه‌ واڤێل‌، هه‌ر وه‌هاده‌نگی فیتوو ئامال ؛جگه‌ له‌مه‌ دوو ده‌نگی هه‌ناسه‌یی ، و ده‌نگێکی نێوکه‌پۆیی هه‌یه‌.
ڕێزمانی سانسکریت زۆر ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچه‌. بۆ نموونه‌ ناو و ئاواڵناو سێ جینسییه‌تیان هه‌یه‌ (نێر، مێ و بێلایه‌ن). ئه‌وان به‌ سێ ژماره‌ی ڕێزمانی گه‌ردان ده‌کرێن ( تاک، دوویی و کۆ). ئه‌وان هه‌ر وه‌ها خاوه‌ن هه‌شت دۆخن (بکه‌ری، به‌رکاری، ئامرازی،دۆخی به‌رکاری بێ ناوگر،دۆخی به‌رکاری دراوه‌ پال ،دۆخی خاوه‌نه‌تی، دۆخی جێگره‌وه‌،دۆخی نه‌دا) سیستمی کرداریش هه‌روا پێچه‌ڵپێچه‌.
ئه‌و زمانه‌، خاوه‌نی هه‌شت دۆخی ڕێزمانی به‌شه‌کانی ئاخافتنه‌ ( شێوازی گه‌ردانکردنی ناو، جێناو و ئاوه‌ڵناو).
هه‌ر وه‌ها سێ دۆخی "هه‌ژماریی" هه‌یه‌ -- واته‌ تاک، کۆ و دوویی(دۆخێکی ناو، ئاوه‌ڵناو و کردار کاتێک بۆ ئاماژه‌ به‌ دوو که‌س یان دووشت ده‌کارده‌کردرێ). له‌و زمانه‌ دا سیستمێکی گرینگی چۆن نووسین هه‌یه‌ که‌ پێی ده‌گوترێ ساندی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆتایی وشه‌ به‌پێی ده‌نگی دراوسێ ئاڵوگۆڕی به‌ سه‌ر دا دێ

دراڤیدیایی

زمانه‌کانی خوارووی هیندووستان له‌ بنه‌ماڵه‌ی زمانه‌ دراڤیدیاییه‌کان پێک دێن. ئه‌و ئاخێوه‌رانه‌ی به‌ زمانه‌کانی
بنه‌ماڵه‌ی زمانانی دراڤیدیایی قسه‌ ده‌که‌ن له‌و به‌شانه‌ی هیندووستانیش ده‌ژین که‌ زمانه‌ باکوورییه‌کان بالاده‌ستن. نزیک 250 میلیۆن که‌س له‌ خه‌ڵکی هیندووستان به‌ زمانانی بنه‌ماڵه‌ی دراڤیدیایی قسه‌ ده‌که‌ن.
زمانانی بنه‌ماڵه‌ی دراڤیدیایی بۆ خۆیان ده‌سته‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆن و به‌ پێچه‌وانه‌ی ئاخاوتنه‌کانی ئاریایی، ئاوستری یان چینی و – تیبه‌تی، چ پێوه‌ندی و خزمایه‌تییان نییه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی شێوه‌ قاڕه‌ی هیندووستان، واته‌، هیندووستان، پاکستان و به‌نگالادێش. بنه‌ماڵه‌ی زمانانی دراڤیدییایی دووه‌مین ده‌سته‌ی هه‌ره‌ گه‌وره‌ی زمانان له‌ هیندووستان،و %25 گشت له‌ دانیشتووانی هیندووستان قسه‌یان پێده‌که‌ن. له‌ شێوه‌ قاڕه‌ی هیندووستان دا ئه‌م بنه‌ماڵه‌ی زمانانه‌ ده‌کرێ به‌ سه‌ر سێ لک دا دابه‌ش بکرێن-

1. لکی باکووری له‌ زمانی براهوویی پێک دێ که‌ له‌ به‌لووچستان قسه‌ی پێ ده‌کرێ و زمانانی کوروخ و ، ماڵتۆ که‌ له‌ به‌نگاڵ ئۆریسا قسه‌یان پێ ده‌کرێ.
2. لکی دووهه‌م بریتییه‌ له‌ زمانی تێلوگۆ و ژماره‌یه‌ک له‌هجه‌ی دیکه‌ که‌ له‌ نێوه‌ڕاستی هیندووستان قسه‌یان پێ ده‌کرێ.
3. لکی باشووری له‌ زمانانی تامیل، کانناندا، ماڵایاڵاما، توڵوو، باداگا، تۆدا،کۆتا و کۆداگۆ پێک دێ. زمانه‌ هه‌ره‌ چاوڕاکێشه‌کانی ده‌سته‌ی بنه‌ماڵه‌ی دڕاڤیدیایی بریتین له‌ :

1. زمانی تێلوگۆ، که‌ زمانی ده‌وڵه‌تییه‌ له‌ ئاندهرا پرادێش، و له‌ باری ژماره‌وه‌ گه‌وره‌ترین زمانی ناو بنه‌ماڵه‌ی زمانانی دڕاڤیدیایی یه‌.
2. تامیل، زمانی ده‌وڵه‌تی یه‌ له‌ تامیل نادوو، به‌ ڕواڵه‌ت کۆنترین و پاکترین لکی زمانانی بنه‌ماڵه‌ی دراڤیدیایی یه‌.
3. کانناندا ( که‌ کانارێسێ شی پێده‌ڵێن)، زمانی ده‌وڵه‌تییه‌ له‌ کارناتاکا، ئه‌مه‌ش زمانێکی که‌ونارای بنه‌ماڵه‌ی دراڤیدیایی یه‌ که‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ پێش که‌وتووه‌.
4. ماڵایاڵام ، زمانی ده‌وڵه‌تییه‌ له‌ کێرالا، زمانی هه‌ره‌ پچووک و هه‌ره‌ که‌م ته‌مه‌نی ناو بنه‌ماڵه‌ی زمانانی دراڤیدیایی یه‌.

زمانانی دراڤیدیایی ده‌سته‌یه‌کی به‌ ته‌واوی جیاوازن له‌ زمانانی هیندو-ئوڕووپایی، ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش زۆر وشه‌یان له‌ زمانی سانسکریته‌وه‌ خواستووه‌ته‌وه‌. چوار زمانی سه‌ره‌کی ناو بنه‌ماڵه‌ی زمانانی دراڤیدیایی واته‌ تامیل، تێلوگۆ، کانناندا و ماڵایاڵام چوار له‌ زمانانی فه‌رمی هیندووستانن. دراڤیدیاییه‌کان به‌لانی که‌مه‌وه‌ 4500 ساڵه‌، له‌ ناوچه‌که‌ ژیاون، و زمانانی دراڤیدیایی میژوویه‌کی ئاسته‌کراوی (تۆمارکراوی) زیاتر له‌ 2000 ساڵیان هه‌یه‌. ئاخێوه‌رانی زمانه‌ دراڤیدیاییه‌کان هه‌ست به‌ یه‌کێتییه‌کی کولتووری زۆر پته‌و له‌ ناو یه‌کتری دا ده‌که‌ن.

زمانه‌کانی هیندو-ئاریایی

پسپۆڕانی زمان شوێنی سێ قۆناخی سه‌ره‌کییان له‌ پێشوه‌چوونی زمانانی هیندو-ئاریاییدا دا هه‌ڵگرتووه‌. قۆناخی یه‌که‌م زمانی سانسکریت بوو. خه‌ڵکی کۆچه‌ری دانیشتووی باکووری ڕۆژئاوا له‌ باکووری هیندووستان سه‌روبه‌ندێک به‌ر له‌ ساڵی 1000ی زایینی زمانی سانسکریتیان به‌کار ده‌هێنا.
له‌ قۆناخه‌که‌ی دیکه‌ دا، زمانی پراکریت نزیکه‌ی ساڵی 250ی به‌ر له‌ زایین له‌ سانسکریته‌وه‌ زاوه‌. پالی یه‌کێکی دیکه‌ له‌ زمانه‌کانی ئه‌و سه‌وبه‌نده‌ بوو که‌ ئه‌ویش له‌ سانسکریته‌وه‌ فرچکی گرت. له‌ نزیکه‌ی ساڵی 1000ی دوای زایینه‌وه، شێوه‌زاره‌کانی دواتری پراکریت، که‌ هه‌موو به‌یه‌که‌وه‌ به‌ ئاپابهرامشا نێودێر ده‌کران،زمانه‌ جۆربه‌جۆره‌ هه‌رێمییه‌کانیان لێبوو که‌ له‌م ڕۆژگاره‌ دا ده‌کار ده‌کرێن.
زمانه‌ مۆدێرنه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی که‌ له‌ شێوه‌زاره‌ جۆربه‌جۆره‌کانی هه‌رێمی ئاپابهرامشا زاون بریتین له‌ ئاسامه‌سێ، به‌نگالی، گوجاراتی، هیندی،که‌شمیری، کۆنکانی، ماراتی، نێپالی، ئۆرییا، پۆنجابی،ڕاجاستانی، و سیندی. ئه‌و زمانانه‌ له‌ ساڵی 1000ی دوای زایینه‌وه‌ ده‌ستیان کرد به‌ سه‌رهه‌ڵهێنان و په‌یدا بوون، به‌ ده‌م به‌ره‌وپێشچوونیانه‌وه‌،ده‌ستیان کرد به‌ وشه‌ خواستنه‌وه‌ له‌ سانسکریت و هه‌ر وه‌ها زمانی فارسی ( یه‌کێک له‌ زمانه‌کانی سلسله‌کانی موسوڵمانی هیندووستان). ئه‌و زمانانه‌ی باکووری هیندووستان ئێستا زمانانی سه‌ره‌کی هه‌رێمین ، و هه‌ر کامێکیان له‌ لایه‌ن چه‌ندین میلیۆن که‌سه‌وه‌ قسه‌یان پێ ده‌کرێ.
زمانی نێپالی، که‌ خزمێکی نزیکی زمانی هیندی یه‌، زمانی نه‌ته‌وه‌یی نێپاله‌. به‌نگالی زمانی نه‌ته‌وه‌یی به‌نگالادێش و هه‌ر وه‌ها زمانی ڕۆژئاوای به‌نگاله‌ له‌ هیندووستان. زمانی هیندی مۆدێڕن، که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای له‌هجه‌ی ده‌لهی هه‌ڵنراوه‌ به‌ڵام زۆر وشه‌شی له‌ سانسکریت خواستووه‌ته‌وه‌، زمانی زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌‌ له‌ هیندووستان. زمانی ده‌سته‌خوشکی هیندی، واته‌ ئۆردوو هه‌ر هه‌مان ڕێزمانی هه‌یه‌ به‌ڵام زۆر وشه‌ی له‌ فارسی و عه‌ڕه‌بییه‌وه‌ خواستووه‌ته‌وه‌. ئۆردوو زمانی نه‌ته‌وه‌یی یه‌ له‌ پاکستان.
زمانه‌ مۆدێڕنه‌ هیند و – ئاریاییه‌کان جگه‌ له‌ وشه‌ی خوازراوه‌ له‌ فارسی و عه‌ڕه‌بییه‌وه‌ زۆر وشه‌شیان له‌ زمانی ئینگلیسی و زمانانی دیکه‌ی ئوڕووپاییه‌وه‌ خواستووه‌ته‌وه‌. زمانه‌ مۆدێرنه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی که‌ له‌ شێوه‌زاره‌‌ جۆربه‌جۆره‌کانی هه‌رێمی ئاپابهرامشا که‌وتوونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌ ئاسامێسێ، به‌نگالی، گوجاراتی، هیندی، که‌شمیری، ماراتی،ئۆرییا، پونجابی، ڕاجاستانی، ئۆردوو و سیندی.

* ئاسسامێسێ، زمانێکی هێندو-ئاریایی و زمانی ڕه‌سمییه‌ له‌ ویلایه‌تی (ده‌وڵه‌تی) ئاسسام. ئاسسامێسێ له‌ سه‌ده‌ی 13ی زایینی به‌مڵایه‌وه‌ زمانێکی ئه‌ده‌بی پێش خستووه‌.

* به‌نگالی، یه‌ک له‌ زمانه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی زمانانی هیندو-ئاریایی و زمانی ڕه‌سمییه‌‌ له‌ ڕۆژئاوای به‌نگاڵ، نزیکه‌ی 200 میلیۆن که‌س قسه‌ی پێده‌که‌ن، زۆربه‌ی ئه‌وان ئێستا له‌ به‌نگالادێش واته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی پاکستانی پێشوو ده‌ژین. ئه‌م زمانه‌ ئێستا یه‌کێک له‌ هه‌ره‌ زمانه‌ پێشوه‌چووه‌کانی هیندووستانه‌.

* گوجاراتی،یه‌ک له‌زمانانی ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی هیندو-ئاریایی و زمانی ڕه‌سمی ویلایه‌تی گوجاراته‌. له‌ ده‌وروبه‌ری ساڵی 1200 ی دوای زایینه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد به‌وه‌ی که‌ ببێ به‌ زمانێکی سه‌ربه‌خۆ.

* هیندی، له‌ باری ژماره‌ی ئاخێوه‌رانه‌وه‌ گه‌وره‌ترین زمانی نێو بنه‌ماڵه‌ی زمانانی هیندو-ئاریایی و زمانی ڕه‌سمی هیندووستانه‌. له‌نێو له‌هجه‌جۆربه‌جۆره‌کانی هیندی دا، ئه‌و له‌هجه‌یه‌ی که‌ وه‌کوو هیندیی ڕه‌سمی هه‌ڵبژێردراوه‌ سته‌نداردی خاریبۆلی یه‌، که‌ به‌ ڕێنووسی دێڤاناگاری ده‌نووسرێ. هیندی دوو ئه‌ده‌بییاتی گه‌وره‌ی به‌رهه‌م هێناوه‌، ئۆردوو و هیندیی (به‌رز).هه‌ردووکیان عه‌ینی ڕێزمانیان هه‌یه‌ و وشه‌ بنچینه‌ییه‌کانیان وه‌ک یه‌ک وایه‌. جیاوازیان له‌ ڕێنووس و ده‌کار کردنی وشه‌ی به‌رزتر دایه‌.زمانی ئۆردوو به‌ خه‌تی ئاڵوگۆڕکراوی فارسی و- عه‌ڕه‌بی ده‌نووسرێ و بۆ نووسینی هیندی خه‌تی ناگاری به‌کار ده‌هێندرێ، شێوه‌زاری هیندی لای په‌سندتره‌ وشه‌ی په‌تی هیندی به‌کار بهێنێ، به‌ پێچه‌وانه‌ له‌ ئۆردوو دا ژماره‌یه‌کی زۆر وشه‌ی خوازراوه‌ی فارسی و عه‌ڕه‌بی هه‌ن.

* که‌شمیری، زمانێکه‌ سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی بنه‌ماڵه‌ی هیندو-ئاریایی، زۆر جار به‌ هه‌ڵه‌ ده‌کوترێ که‌ زمانی ده‌وڵه‌تی بێ له‌ جاموو & که‌شمیر. له‌ کاتێکدا له‌ جاموو&که‌شمیر، ئۆردوو زمانی ده‌وڵه‌تییه. ئه‌ده‌بییاتی که‌شمیری ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵانی 1200ی دوای زایین. به‌ شێوه‌یه‌کی ڕێژه‌یی زمانێکی پێشوه‌چووه‌.

* ماراتی، سه‌ر به‌ زمانانی کۆلکه‌ی هیندو-ئاریایییه‌ و له‌ مه‌ڵبه‌ندی ماهاراشترا زمانی ڕه‌سمییه‌. ئه‌گه‌رچی شێوه‌ی ئه‌ده‌بی ئه‌و زمانه‌ ته‌نێ له‌ سه‌ده‌ی 13ی زایینه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کا، به‌ڵام هه‌نووکه‌ ئه‌ده‌بییاتێکی ته‌واو پێشوه‌چووی مۆدێڕنی هه‌یه‌.

* ئۆرییا، زمانی فه‌رمی ئه‌یاله‌تی ئۆریسسایه‌. ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئاسته‌کراوی (تۆمارکراوی) زمانی ئۆرییا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ده‌ی 10 هه‌می زایینی. به‌ڵام که‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی ئه‌و زمانه‌ ته‌نێ له‌ سه‌ده‌ی 14 هه‌م به‌ملایه‌وه‌ ده‌ست پێده‌کا.

* پونجابی، یه‌ک له‌ زمانانی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی هیندو- ئاریایی، و زمانی ڕه‌سمی ئه‌یاله‌تی پونجابه‌. پونجابی له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ زمانێکی له‌ مێژینه‌یه‌، ته‌نێ له‌ سه‌ده‌ی پازده‌هه‌مه‌وه‌ بووه‌ به‌ زمانێکی ئه‌ده‌بی. ئه‌م زمانه‌ به‌ ڕێنووسی گورومووخی ده‌نووسرێ.

* ڕاجاستانی، لکێکه‌ له‌ کۆلکه‌ی زمانانی هیندو-ئاریایی و زمانی ڕه‌سمی ئه‌یاله‌تی ڕاجاستانه.

* سیندی، لکێکه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی زمانانی هیندو- ئاریایی. نزیکه‌ی 16 میلیۆن که‌س قسه‌ی پێده‌که‌ن، که‌ له‌وانه‌ 6 میلیۆنیان له‌ سیند (پاکستان)، و ئه‌وانی دیکه‌ زۆربه‌یان له‌ هیندووستان ده‌ژین. بۆ نووسینی زمانی سیندی له‌ پاکستان ئه‌لفوپێتکه‌ی ئاڵوگۆڕکراوی فارسی و- عه‌ڕه‌بی ده‌کار ده‌کرێ. و ئاخێوه‌رانی سیندی له‌ هیندووستان بۆ نووسینی زمانه‌که‌یان به‌ شێوه‌ی سه‌ره‌کی ڕێنووسی دێڤاناگاری به‌کار ده‌هێنن.

* ئۆردوو، که‌ زمانی ده‌وڵه‌تییه‌ له‌ جاموو&که‌شمیر، له‌ هیندووستان نزیکه‌ی 20 میلیۆن که‌س قسه‌ی پێده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌:
Indiansaga.info.com‌

Tuesday, September 23, 2008

ئامه‌د: 10 هه‌زار که‌س ژ بۆ زمان مه‌شییان ------------------ ، قۆسه‌رییا ژی گۆت؛ زمانێ مه‌ هه‌بوونا مه‌یه‌

<


ئامه‌د: 10 هه‌زار که‌س ژ بۆ زمان مه‌شییان
23/9/2008

خوه‌پێشاندانێن ژ بۆ په‌روه‌رده‌یا ب زمانێ زکماکی ب به‌رفره‌هی به‌رده‌وام دکن. ل ئامه‌د، وان، سێێرت و نسێبینێ ب ده هه‌زاران که‌س ده‌رکه‌تن کۆلانان.
________________________________________
خوه‌پێشاندانێن ژ بۆ په‌روه‌رده‌یا ب زمانێ زکماکی هه‌ر کو دچه‌ به‌رفره‌ه دبه. خوه‌پێشاندان ژ ئالییێ ته‌زپه‌ تێن لدارخستن و دته‌په‌ ئالیکارییه‌ک به‌رفره‌ه دکه.
رۆژا بۆهری ژی ل ئامه‌دێ 10 هه‌زار که‌س ل به‌ر ئاڤایییا دته‌پێ ل هه‌ڤ جڤییان و ب درووشمه‌یا'ئاسیمیلاسیۆن سوجه‌کی مرۆڤاهییێ یه‌' و 'ئێدی به‌سه‌، ئه‌م مافێ په‌روه‌رده‌هییا ب زمانێ زکماکی دخوازن، به‌ر ب ئۆفیسێ ده‌ مه‌شییان. د خوه‌پێشاندانا ئامه‌دێ ده‌ سه‌رۆکێ دته‌پێ ئه‌حمه‌د تورک، شاره‌دارێ دیاربه‌کرێ، به‌رپرسێن سازییێن سڤیل یێن دیاربه‌کرێ، برێڤه‌برێن دته‌پێ یێ ناڤنه‌دی ودیاربه‌کرێ و له‌یلا زانا ژی به‌شدار بوون.
د ئاخاڤتنان ده‌ هاته‌ ده‌ستنیشانکرن کو مافێ په‌روه‌رده‌یا ب زمانێ زکماکی مافه‌ک ئه‌ساسی یێ مافێن مرۆڤا یه‌ و ئه‌ڤ ماف ژ بۆ زارۆکێن کورد ژی مافه‌ک ره‌وا یه.
ب هه‌مان ئارمانجێ ل وانێ، سێرتێ و نسێبینێ ژی خوه‌پێشاندان هاتن لدارخستن و ب هه‌زاران که‌س ژی ل ڤان باژاران ده‌رکه‌تن کۆلانان.
قۆسه‌رییا ژی گۆت؛ زمانێ مه‌ هه‌بوونا مه‌ ‌ !
23/9/2008
________________________________________
ب هه‌زاران قۆسه‌ری ژ بۆ مافێ په‌روه‌رده‌هییا ب زمانێ زکماکی مه‌شییان و قێرییان؛ زمانێ مه‌ هه‌بوونا مه‌ یه‌ !، بێ زمان ژیان نا به‌ !
________________________________________
ڤێ سبه‌هێ قۆسه‌ری ژی د چارچۆڤه‌یا کامپانیایا ته‌یه‌ په‌ یا ب ناڤه‌رۆکا ' ئێدی به‌سه‌، په‌روه‌رده‌هییا ب زمانێ زکماکی دخوازم' ده‌رکه‌تن کۆلانان.
د مه‌شا کو ل به‌ر ئاڤایییا دته‌پا قۆسه‌رێ ده‌ست پێ کر، سه‌رۆکێ دته‌پا مێردینێ حیلمی ئۆنجو، سه‌رۆکێ دته‌پا قۆسه‌رێ ره‌شاد کایماز، برێڤه‌برێن دته‌پا مێردین و قۆسه‌رێ، نوونه‌رێن سازییێن سڤیل یێن قۆسه‌ر و مێردینێ و نێزی هه‌زار خوه‌نده‌کار و دێڤووباڤ به‌شدار بوون.
خوه‌پێشانده‌ر ژ به‌ر ئاڤایییا دته‌پێ به‌ر ب مدوورییه‌تا په‌روه‌ردێ برێ که‌تن لێ پۆلیس و هێزێن تایبه‌ت رێ نه‌دا کو ئه‌و بگه‌هێژن مدوورییه‌تێ. ل سه‌ر ڤێ یه‌کێ پێشانده‌ران به‌رێ خوه‌ دا پارکا ئاشتییێ و ل وێ جڤییان. د ئاخاڤتان ده‌ ل سه‌ر پێوستییا په‌روه‌رده‌یا ب زمانێ زکماکی هاته‌ راوه‌ستاندن و هاته‌ ده‌ستنیشانکرن کو کورد ژ ڤی مافێ ره‌وا هه‌تا نها بێپارن و ئه‌و نها دبێژن؛ ئێدی به‌سه‌، ئه‌م په‌روه‌رده‌هییا ب زمانێ زکماکی دخوازن.
د خوه‌پێشاندانێ ده‌ درووشمه‌یێن وه‌کا ؛ زمانێ مه‌ هه‌بوونا مه‌ یه‌ !، بێ زمان ژیان نا به‌ !، ئه‌م کورد ن زمانێ مه‌ کوردی یه‌ ! هاتن ئاڤێتن.

چاڤکانی:
http://www.netkurd.com

Monday, September 22, 2008

کورد و پرسا زمانێ ستاندارد




کورد و پرسا زمانێ ستاندارد

موئه‌یید ته‌یب

ل سه‌رانسه‌ری جیهانێ نێزیکی 6000 زمانان هه‌نه. 50% ژ ڤان زمانان ژ لایێ 10.000 و کێمتران دهێنه‌ ب کار ئینان و گه‌له‌ک ژ وان به‌ر ب نه‌مانێ ڤه‌ دچن. ژ هه‌موو زمانێن جیهانێ ژی ب ته‌نێ
5%ێ خوه‌ندن و نڤیسین پێ دهێته‌ کرن، ئانکو نێزیکی 300 زمانان. ژ ڤان 300 زمانان ژی - هه‌رچه‌ند چ هه‌ژمار ل به‌ر ده‌ستێ من نینن- لێ نه‌ پتر ژ 100 زمانان هه‌نه‌ کو به‌ری پتر ژ 500 سالان خوه‌ندن و نڤیسین پێ هاتیه‌ کرن. زمانێ ئنگلیزی یێ کو ئه‌ڤرۆ ل سه‌رانسه‌ری جیهانێ ب کار دهێت به‌ری 500 سالان پێ هاتیه‌ نڤیسین، زمانه‌کێ وه‌کی زمانێ رووسی ب ته‌نێ به‌ری 400 سالان بوویه‌ زمانێ نڤیسینێ.
زمانێ کوردی
زمانێ کوردی ب هه‌موو زاراڤا و ده‌ڤۆکێن خوه‌ ڤه‌، زمانێ نه‌ته‌وه‌یا کورده‌ و ڤی زمانی رۆله‌کێ مه‌زن د پاراستنا ناسنامه‌یا کوردی ده‌ گێرایه‌ و هه‌رده‌م سه‌نگه‌ره‌کێ سه‌خت بوویه‌ ل هه‌مبه‌ری هه‌موو هێرش و پێکۆلێن ،بهوژاندن و ئاسیمیلاسیۆنێ و وه‌ک چیایێن کوردستانێ، خوه‌ و هه‌بوونا نه‌ته‌وه‌یا کورد ژی پاراستیه‌ و ب درێژاهیا دیرۆکێ زمانێ خه‌م و خه‌ون و هیڤیێن مه‌ بوویه‌ و شاکارێن بلند پێ هاتنه‌ نڤیسین. د دیرۆکا هه‌ر زمانه‌کی دا، رۆژا نڤیسین ب وی زمانی هاتیه‌ کرن، رۆژه‌کا گه‌ش و دیرۆکی یه‌ و وه‌ک وه‌رچه‌رخانه‌کا مه‌زن دهێته‌ هژمارتن.
که‌نگی نڤیسین ب زمانێ کوردی هاتیه‌ کرن؟
ده‌رباره‌ی بابا تاهرێ هه‌مه‌دانی هه‌تا ئه‌ڤرۆ ژی بگرووڤه‌کێشک هه‌یه‌ کا ئایا زمانێ چارینه‌یێن وی یێن کو پشتی چارسه‌د سالان ژ مرنا وی هاتنه‌ نڤیسین، زاراڤایه‌کا فارسی یه‌ یان زمانه‌کێ سه‌ربخوه‌ یه‌ یان ژی یه‌ک ژ زاراڤایێن کوردی یه‌ و ل سه‌ر ڤێ پرسێ دیتنێن جودا جودا هه‌نه. د دووڤ بابا تاهرێ هه‌مه‌دانی ده‌ کی دهێت کو ب زمانێ کوردی نڤیسیه‌ و چ گومان ل سه‌ر کوردیبوونا زمانێ وی نینه‌؟
شه‌ره‌فخانێ به‌دلیسی د شه‌ره‌فنامه‌یێ ده‌ ناڤێ شایره‌کێ کورد دینه‌ کو 100 سالان پێش مه‌لایێ جزیری ژیایه‌ و ناڤێ وی “میر یه عقوبێ زه‌رقی” بوو و خه‌لکێ مێردینێ بوو ئوو دبێژه‌ کو وی دیوانه‌کا شیرێن کوردی هه‌بوو و شیرێن وی ئیشرێن دینی بوون و د ناڤ خه‌لکی دا گه‌له‌ک به‌لاڤ بوون. لێ مخابن هه‌تا ئه‌ڤرۆکه‌ ژی چ شیرێن وی نه‌گه‌هشتنه‌ مه‌ و ژ به‌ر هندێ ده‌ستپێکا نڤیسینێ ب زمانێ کوردی ڤه‌دگه‌ریته‌ سه‌رده‌مێ جزیری و فه‌قیێ ته‌یران، به‌ری نێزیکی 500 سالان. ب گۆتنه‌کا دی زمانێ کوردی و ئینگلیزیا مۆده‌رن ب هه‌ڤ ره‌ بوونه‌ زمانێن نڤیسینێ و کوردی 100 سالان به‌ری زمانێ رووسی بوویه‌ زمانێ نڤیسینێ.
لێ ژ به‌ر کو کورد نه‌ خودان ده‌وله‌ته‌کا نه‌ته‌وه‌یی یا سه‌ربخوه‌ بوونه‌ و سه‌نته‌ره‌کێ وان یێ ده‌ستهلاتێ نه‌بوویه‌، ئه‌و زمانێ جزیری پێ نڤیسی نه‌بوو زمانێ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یا کورد و د دووڤ ده‌ و هه‌ر چه‌ند ده‌مه‌کێ گه‌له‌ک درێژ ژی ڤه‌کێشا. نڤیسینێ ب زاراڤ ئوو جارنا ده‌ڤۆکێن دی یێن کوردی ژی ده‌ست پێ کر و ئه‌ڤه‌ کورد بوونه‌ نه‌ته‌وه‌ و هه‌تا ئه‌ڤرۆکه‌ تاکه‌ زمانێ ستاندارد نه‌بوویه‌، ب واته‌یا ئه‌و زمانێ سه‌رانسه‌ری یێ نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێ دخوینه‌، پێ دنڤیسه‌، تێدگه‌هه‌ و د کارووبارێن فه‌رمی دا ب کار دینه و ئه‌ڤرۆکه‌ ژی وه‌کی به‌رێ پتر ژ زاراڤایه‌کێ د نڤیسینا ئه‌ده‌بیات، کارووبارێن فه‌رمی و خوه‌ندن و نڤیسینێ ده‌ ب کار دهێت و ژ هه‌موووان پتر ژی کورمانجیا ژۆری و ژێری نه‌ کو د هه‌موو ناڤگینێن راگهاندنێ ده‌ “رادیۆ، ته‌له‌ڤیزیۆن، رۆژنامه‌ و کۆڤار ئوو هتد. “ ب کار دهێن و ل هه‌رێما کوردستانا ئیراقێ ب هه‌ردووان ژی خوه‌ندن و نڤیسین ل خوه‌ندنگه‌هێن فه‌رمی پێ دهێته‌ کرن و د نڤیسارێن فه‌رمی و میری ده‌ ژی ب کار دهێن، هه‌ر چه‌ند کرمانجیا ژێری پتر ب کار دهێت ژ به‌ر کو ئه‌و زووتر ژ کورمانجیا ژۆری بوویه‌ زمانێ خوه‌ندنگه‌هێ و هه‌ژمارا پێاخێڤان ژی پتره‌ ژ هه‌ژمارا پێاخێڤێن کرمانجیا ژۆری ل کوردستانا عیراقێ.
لێ نه‌بوونا تاکه‌ زمانه‌کێ ستاندارد ب درێژاهیا دیرۆکا نوو یا نه‌ته‌وه‌یا کورد چ جار نه‌بوویه‌ ئه‌گه‌را کو هه‌ر هه‌موو کورد ب زاراڤا و دین و مه‌زههبێن خوه‌ یێن جودا جودا ژی ڤه‌ هه‌ست نه‌که‌ن کو هه‌ر هه‌موو کورد ن و هه‌ر هه‌موووان ژی یه‌ک دیرۆک و یه‌ک چاره‌نڤیس هه‌یه. نه‌ ته‌نێ ئه‌ڤه‌ به‌لکو ته‌نانه‌ت ئه‌و کوردێن زمانێ خوه‌ ژی ژ بیر کرنه‌ خوه‌ هه‌ر ب کورد زانینه‌ و وان د رێکا سه‌رفرازیا کورد و کوردستانێ ده‌ جانێ خوه‌ پێشکێش کریه‌ و ئه‌ڤرۆ ب ده‌هان هه‌زاران کورد هه‌نه‌ کو پتر ژ 200 سالانه‌ ئه‌و ژ کوردستانێ دوور بوونه‌ و وان زمانێ خوه‌ ژ بیر کریه‌، وه‌ک کوردێن ئوردونێ، سوودانێ، شامێ و گه‌له‌ک جهێن دی، لێ ئه‌و دیسا ژی خوه‌ ب کورد دزانن و دلێ وان ب سه‌رکه‌فتنێن کوردستانێ شاد و ب کاره‌ساتێن وێ ژی بریندار دبه.
که‌واته‌ تشتێ کو به‌هدینیه‌کی، هه‌ورامیه‌کی، فه‌یلیه‌کی، سنه‌ییه‌کی و سۆرانیه‌کی و زازاییه‌کی و کورده‌کێ شیعی و سنی و ئێزدی و کاکه‌یی و عه‌‌له‌ویه‌کی ب پێک ڤه‌ گرێ دده‌ نه‌ زمانێ ستاندارده‌. به‌لکو هه‌سته‌ و وه‌کی چاوا وی هه‌ستی ب درێژاهیا دیرۆکێ یه‌کیتیا نه‌ته‌وه‌یی یا کورد پاراستیه‌ هه‌ر ئه‌و هه‌ست ژی دێ وێ یه‌کیتیێ د پاشه‌رۆژێ ده‌ ژی بپارێزه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌مخوه‌رێن وێ یه‌کیتیێ نه‌ دڤیا ئه‌م کار ژ بۆ بهێزکرنا وی هه‌ستی بکن، نه‌ لاوازکرنا وی وه‌کی هنده‌ک که‌س د دانووستاندن و نڤیسینێن خوه‌ ده‌ ده‌رباره‌ی زمانێ ستاندارد دکن.
ئه‌ڤ دانووستاندنا گه‌رم و گوڕ یا کو ئه‌ڤرۆ ل کوردستانێ و ده‌رڤه‌یی کوردستانێ ل سه‌ر زمانێ ستاندارد یان ژی ب ناڤێ زمانێ ستاندارد دهێته‌ کرن نه‌ تشته‌کێ نوو یه‌ و ره‌هو رێشالێن وێ ڤه‌دگه‌رنه‌ به‌ری پتر ژ 60 سالان. لێ تشتێ نوو و خه‌ته‌ر ئه‌وه‌ کو چ جارا وه‌کی ئه‌ڤرۆکه‌ ئه‌ڤ بابه‌ت ب ڤی شێوه‌یێ نزم، کرێت، توند ئوو تیژ و ده‌مارگیر نه‌هاتیه‌ گه‌نگه‌شه‌ کرن. مخابن یێن ئاگرێ ڤێ گه‌نگه‌شه‌یا کو بێهنا فتنه‌یێ ژێ دفره‌ خوه‌ش دکن نه‌ خه‌لکه‌کێ نه‌زان و ئاسایی نه‌ به‌لکو ئه‌و رۆژنامه‌ڤان، نڤیسه‌ر و ره‌وشه‌نبیرن. لێ خوه‌شبه‌ختانه‌ هه‌تا نوکه‌ سیاسیان خوه‌ دوور راگرتیه‌ و ئه‌و ب ئاشکه‌رایی به‌شدار نه‌بوونه‌، ئه‌گه‌ر نه‌، ب راستی ژی دا ئاکامێن گه‌له‌ک ترسناک هێنه‌ پێش.
د گه‌نگه‌شه‌یا زمانێ ستاندارد دا ئه‌ڤرۆ دوو ئاراسته‌ هه‌نه‌:
1. ئاراسته‌یا سه‌پاندنا زاراڤایا کورمانجیا ژێری وه‌ک تاکه‌ زمانێ ستاندارد و ئه‌رشیفکرنا هه‌موو زاراڤایێن دی. پیچه‌کێ زه‌لالتر رێ ل کرمانجیا ژۆری گرتن کو ل خوه‌ندنگه‌هان بێته‌ خوه‌ندن و د نڤیسارێن فه‌رمی دا بێته‌ بکارینان و د ڤی واری دا گه‌له‌ک جهێن فه‌رمی، وه‌ک زانکۆیان و وه‌زاره‌تان، بێ کو بریاره‌ک ژی هه‌به‌، ئه‌ڤ چه‌ند ب جه ئینایه‌ و ژ بۆ شاگرده‌کێ کوردێ کورمانجیاخێڤ چێنابه‌ ئه‌و ب کورمانجیا خوه‌ نامه‌یا خوه‌ یا ماسته‌رێ یان دکتۆرایێ ل زانکۆیا هه‌ولێرێ بنڤیسه‌ لێ د عه‌‌ینی ده‌می ده‌ شاگرده‌کێ ‌هه‌‌ولێرێ یان سلێمانیێ ئازاده‌ نامه‌یا خوه‌ ب کورمانجیا ژێری پێکێشی زانکۆیا دهۆکێ بکه.
که‌واته‌ هنه‌ک لایه‌نان بریارا خوه‌ دایه‌ و د پراکتیکێ ده‌ ژی پێ دکن. ئه‌ڤ ئاراسته‌ یه‌ هه‌ر چه‌ند بانگه‌شه‌یا هه‌بوونا پتر ژ زمانه‌کێ ستاندارد وه‌ک گه‌فه‌کێ ل سه‌ر یه‌کیتیا نه‌ته‌وه‌یی یا کورد دبینه‌ و ئه‌ڤه‌ ئاشکه‌راترین ئه‌رگومه‌نتێ وێ یه. لێ مرۆڤ د گۆتن و نڤیسینێن گه‌له‌ک ژ پشته‌ڤانێن ڤێ ئاراسته‌یێ ده‌ رسته‌یێن وه‌ها دبینه‌: “مه‌ چ ژ پارچه‌یێن دی یێن کوردستانێ نینه‌ و د ڤێ پرسێ ده‌ دڤیا ئه‌م ره‌وش و کاودانێن هه‌رێما کوردستانا عیراقێ ب ته‌نێ ل به‌ر چاڤ بگرن” یان “ل کوردستانا ترکیه‌یێ 85% ژ کوردان ب کوردی نائاخڤن!” یان “ل سووریه‌ و ترکیه‌یێ زمانێ کوردی نه‌شێت به‌رگریا زمانێ ترکی و عه‌ره‌بی بکه‌” و گه‌له‌ک گۆتنێن دی یێن هه‌موو سنۆر ده‌رباز کرین و نه‌ هێژایی هندێ نه‌ ئه‌م وان به‌رچاڤ بکن.
ئه‌ز ب خوه‌ نزانم چاوا مرۆڤه‌کێ خه‌مخوه‌ر ل سه‌ر یه‌کیتیا نه‌ته‌وه‌یی یا کوردی دشێت بێژه‌ کو کورد ل ترکیه‌ و سووریه‌یێ به‌ر ب نه‌مانێ ڤه‌ چوونه‌ و دچن، د ده‌مه‌کی ده‌ ترک ب خوه‌ ڤێ داویێ دانێ ب هه‌بوونا کوردان ددن و چه‌ند گاڤه‌ک ژی ژ بۆ ره‌وا بکارینانا کوردیێ ل ترکیه‌یێ هاڤێتنه.
تشتێ هه‌ری بالکێش ل ده‌ڤ ئالیگرێن ڤێ ئاراسته‌یێ ئه‌وه‌ کو پرانیا ره‌ها ژ وان، ئه‌گه‌ر نه‌بێژم هه‌ر هه‌موو، دخوازن زاراڤایا وان ببه‌ تاکه‌ زمانێ ستاندارد و ئه‌و د گه‌نگه‌شه‌یا خوه‌ ده‌ ژی -نه‌ هه‌موو لێ گه‌له‌ک ژ وان- گه‌له‌ک توند و تیژ و ده‌مارگیر ن و ئه‌و هه‌ر دیتنه‌کا موخالف ب دیتنه‌کا “هه‌رێمچی”، “دیاله‌کتباز” و جارنا ب “جاش” ژی تاوانبار دکن و پرانیا وان ژی نڤیسه‌ر و رۆژنامه‌ڤان ن و ئاکاده‌میێن بسپۆر د وارێ زمانزانیێ ده‌ د ناڤ وان ده‌ کێمن.
2. ئاراسته‌یا پتر ژ زمانه‌کێ ستاندارد. لایه‌نگرێن ڤێ ئاراسته‌یێ ژ کوردێن خودان زاراڤایێن جودا جودانه‌ و مرۆڤ د ناڤ وان دا مه‌هابادی، سنه‌یی، فه‌یلی، هه‌ولێری، سلێمانییه‌یی، زازایی و هتد. دبینه‌، لێ پرانیا ره‌ها ژ وان کوردێن کورمانجی یا ژۆرن ژ به‌ر کو ئه‌و پترن و ئه‌ڤ باباته‌ ژی پتر ژ وان دگره.
ئه‌ڤ ئاراسته‌یه‌ هه‌بوونا پتر ژ ستاندارده‌کی ب ئه‌نجامه‌کێ سروشتی یێ دیرۆک و جۆگرافیایا کوردستانێ دبینه‌و ئه‌و سه‌پاندنا زاراڤایه‌کێ و رێگرتن ل به‌ر زاراڤایێن دی ب کاره‌کێ ئه‌نتی ده‌مۆکرات و دژی پره‌نسیپێن مافێن مرۆڤی دهه ژمێره‌ ئوو بجهانینا بریاره‌کا وه‌ها بێ دژبه‌ریه‌کا به‌رفه‌ره نابه‌ و هینگێ دڤیا حکوومه‌تا هه‌رێما کوردستانێ په‌نا ببه‌ به‌ر زه‌بر و زه‌نگێ و ئه‌ڤ ژی نه‌ د گه‌ل سروشتێ حکوومه‌تا کوردستان دگونجه‌ و نه‌ ژی د ده‌ستهلاتا وێ ده‌ دبه. و سه‌رکردایه‌تیا سیاسی یا کوردستانێ ژ هندێ حه‌کیمتر و دووربینتره‌ بکه‌ڤه‌ د شاشیه‌کا وه‌ها ده‌ و به‌لگه‌ ژی ئه‌وه‌ کو هه‌ر هه‌موو هێزێن سیاسی یێن کورد د راگه‌هاندنا خوه‌ ده‌ هه‌ر دو کورمانجیان ب کار دینن و هنده‌ک زازاییێ ژی.
تشتێ بالکێش ل ده‌ڤ ئالیگرێن ڤێ ئاراسته‌یێ ئه‌وه‌ کو پرانیا وان د گه‌نگه‌شه‌یا خوه‌ ده‌ ئارام و هێمنن و د ناڤ وان ده‌ ئاکاده‌میێن بسپۆر د وارێ زمانی ده‌ هه‌نه‌ و وه‌ک مه‌ ل ده‌ستپێکێ ژی گۆتی نه‌ هه‌موو کورمانج ن، وه‌ک دوکتورئه‌میرێ حه‌سه‌نپوور، پرۆفسۆر وریا عۆمه‌ر ئه‌مین و گه‌له‌کێن دی.هه‌ر وه‌سا ئه‌و د دانووستاندنا خوه‌ ده‌ دیتنا موخالف ب گۆتنێن سڤک وه‌ک “هه‌رێمچی” و “پیاوی ده‌ستهلات” و “دیاله‌کتباز” و هتد. تاوانبار ناکن.
زمانه‌ک و دو ستاندارد
ئه‌ز ئه‌رگومه‌نتێ کو ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌یێ کورد تاکه‌ زمانێ ستاندارد نه‌به‌، دێ یه‌کیتیا وی د گه‌فێ ده‌ به‌ راست نابینم، ژ به‌ر کو گه‌له‌ک نه‌ته‌وه‌ هه‌نه‌ تاکه‌ زمانێ وان یێ ستاندارد هه‌یه‌ لێ ئه‌و نه‌شیانه‌ یه‌کیتیا خوه‌ پێک بینن. نه‌ته‌وه‌یێ عه‌ڕ‌ه‌ب کو پتر ژ 250 ملیۆنانه‌ و ل سه‌ر پتر ژ 20 ده‌وله‌تان به‌لاڤه‌، یه‌ک زمانێ خوه‌ یێ ستاندارد هه‌یه‌، لێ وی زمانی هه‌تا ئه‌ڤرۆ، نه‌ ته‌نێ دو ده‌وله‌تێن عه‌ڕه‌بی نه‌کرنه‌ یه‌ک، به‌لکو هه‌تا نوکه‌ نه‌شیایه‌ په‌یوه‌ندیێن ڤان ده‌وله‌تان ب هه‌ڤ ره‌ ژی ئاسایی بکه. سه‌ربی و بۆسنیان یه‌ک زمانێ ستاندارد هه‌بوو، لێ ئه‌و نوکه‌ نه‌ ته‌نێ دو نه‌ته‌وه‌یێن جودا نه‌، به‌لکو دو نه‌ته‌وه‌یێن دژمن ن و د شه‌رێ د ناڤبه‌را وان دا روودایی تاوانێن وه‌ها مه‌زن روودان کو هه‌موو مرۆڤایه‌تی پێ ئێشا و د هاوارا وان ده‌ چوو.
به‌رووڤاژی، ب ده‌هان نموونه‌ هه‌نه‌ کو پتر ژ نه‌ته‌وه‌یه‌کی و زمانه‌کی لێ هه‌نه‌ و د سه‌ر هندێ ره‌ ئه‌و ب هه‌ماهه‌نگی و هارمۆنی دژین و ئه‌ڤ پرنه‌ته‌وه‌یی و زمانی چ جارا نه‌بوویه‌ گه‌ف ل سه‌ر یه‌کیتیا نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی یا وان، وه‌ک سویسرایێ کو چار زمان تێ ده‌ فه‌رمی نه‌ و وه‌ک فینلاندایێ کو دو زمان لێ فه‌رمی نه‌ و وه‌ک یه‌کیتیا ئه‌ورۆپایێ کو هه‌موو زمانێن وێ ب یه‌ک پله‌ و پایه‌ زمانێن فه‌رمی نه.
ژ ڤان نموونه‌یێن ژۆری باش دیار دبه‌ کو تشتێ یه‌کیتیا نه‌ته‌وه‌یی و ناڤنه‌ته‌وه‌یی دپارێزه‌ نه‌ یه‌کبوونا زمان، دین و کولتورانه‌‌، به‌لکو ئه‌و په‌یوه‌ندی نه‌ یێن ل سه‌ر بنه‌مایێن ده‌مۆکراسیێ و رێزگرتنێ ل مافێن مرۆڤی ئاڤا دبن، هه‌ر ڤێ چه‌ندێ ژی وه‌ها کریه‌ کو ئه‌ڤه‌ پتر ژ 200 سالانه‌ یه‌ک شه‌ر د ناڤبه‌را دو ده‌وله‌تێن ده‌مۆکرات ده‌ روو نه‌دایه‌ و فره‌زمانی و کولتوری و دینی ژی چ جاران د وه‌لاته‌کێ ده‌مۆکرات ده‌ نه‌بوویه‌ ئه‌گه‌را شه‌ر و ناکۆکی و خوینرشتنێ.
نه‌ دوور ل ڤێ رێ پرسیاره‌ک بێته‌ پێش کو ئه‌و نموونه‌یێن من ئینایین نموونه‌یێن فره‌نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌ و ئایا نه‌ته‌وه‌یه‌ک هه‌یه‌ کو پتر ژ زاراڤه‌یه‌کا وی بوونه‌ ستانداردو خوه‌ندن و نڤیسین پێ دهێنه‌ کرن؟ به‌لێ چه‌ندین زمان هه‌نه‌ کو پتر ژ زاراڤایه‌کا وی بوونه‌ ستاندارد. زندیترین و سه‌رکه‌فتیترین نموونه‌ ژی “زمانێ نه‌رویژی” یه‌ کو دو زاراڤایێن وی “بۆکمۆل” و “نینۆرشک” ب یه‌ک پله‌ و پایه‌ زمانێن فه‌رمی نه‌ و ته‌نانه‌ت ل سه‌ر به‌رگێ پاسپۆرتا وان ژی ناڤێ نه‌رویژی ب هه‌ردو زمانان دهێته‌ نڤیسین “نۆر‌گ” و “نۆرگه‌”.
بۆ چ ل نه‌رویژێ دو زاراڤا بوونه‌ ستاندارد؟ چاوا ئه‌ڤ هه‌ردو زاراڤا ب ئاوایه‌کێ فه‌رمی د کارووبارێن گشتی ده‌ ب کار دهێن؟ ژ بۆ به‌رسڤدانا ڤان پرسیاران ئه‌ز ب فه‌ر دزانم کو هنده‌ک ل سه‌ر ئه‌زموونا نه‌رویژێ راوه‌ستم.
نه‌رویژ
شانه‌شینا نه‌رویژێ دکه‌ڤه‌ باکوورێ ئه‌ورۆپایی و یه‌ک ژ وه‌لاتێن سکاندناڤیایێ یه. ب رووبه‌رێ خوه‌ ڤه‌ پتر ژ 100 هه‌زار کیلۆمه‌ترێن دوجا ژ عیراقێ بچووکتره‌ و چار ملیۆن و نیڤ مرۆڤ لێ دژین، وه‌ک گه‌لێن سوێدی، دانمارکی، ئیسلاندی کۆکا وان ژی ڤیکینگن. ل سالا 1300 زایینی دانمارک نه‌رویژ و سوێدێ داگیر دکه. ل سالا 1500ێ سوێد خوه‌ رزگار دکه‌ لێ نه‌رویژ داگیرکری دمینه‌ هه‌تا سالا 1814ێ کو فرانسا وێ ژ دانمارکایێ جودا دکه‌، لێ وێ دکه‌ پارچه‌یه‌ک ژ سوێدێ، هه‌تا سالا 1905ێ کو وێ سه‌رخوه‌بوونا خوه‌ راگهاندی. ل نه‌رویژێ دو زاراڤایێن نه‌رویژی –هه‌ر وه‌ک مه‌ گۆتی- دگه‌ل زمانێ سامی فه‌رمی نه. بۆکمۆل کو زمانێ 87% ژ خه‌لکێ نه‌رویژێ یه‌ ل باشوورێ وێ ب کار دهێت. نینۆرشک زمانێ 12% ژ خه‌لکی یه‌ و ئه‌و ل باکوورێ وێ ب کار دهێت. سامی زمانێ 1% ژ کۆچه‌رێن نه‌رویژێ یه‌ و ئه‌و ژی ل باکووری دژین.
چاوا دو زاراڤا بوونه‌ ستاندارد؟
ده‌ما نه‌رویژ ل ژێر ده‌ستهلاتا دانمارکێ بوو زمانێ دانمارکی زمانێ فه‌رمی بوو و نه‌رویژی ب ته‌نێ زمانێ ئاخفتنێ بوو. پشتی کو ڤێ ره‌وشێ پتر ژ 500 سالان ڤه‌کێشایی، نه‌رویژیان ل سالا 1830ێ داخواز کر کو ئه‌و ب زمانێ خوه‌ بخوینن. ئه‌و ل سالا 1885ێ مل ب ملێ دانمارکیێ بوو زمانێ فه‌رمی و ئه‌و زمان بۆکمۆل بوو. بۆکمۆل گه‌له‌ک که‌تبوو ژێر کارتێکرنا دانمارکیێ و ب ته‌نێ ل باشوورێ نه‌رویژێ ب کار دهات و خه‌لکێ باکووری ب زاراڤایه‌کا دی داخفتن.
دو زمانزانێن نه‌رویژی “ئیڤار ئاسێن” ئوو “کنوود کنوودسێن” هاتن ته‌کلیف کرن کو زمانێ نه‌رویژی ب سه‌رووبه‌ر بێخن. ئیڤار ل گوندان گه‌ریا و په‌یڤ و ئه‌دیۆمێن ره‌سه‌ن یێن نه‌رویژی کۆم کرن و رێزمان نڤیسی. کنوودی ژی هه‌ول دا نه‌رویژیێ ژ دانمارکیێ پاک بکه. ‌هه‌ردو پرۆژه‌ ژ بۆ په‌رله‌مانێ نه‌رویژێ هاتنه‌ پێشکێش کرن و ل سالا 1929ێ په‌رله‌مانی بریار دا کو هه‌ردو ببنه‌ زمانێن فه‌رمی ل نه‌رویژێ.
یێ ئیڤاری ئاماده‌کربوو “نینۆرشک” ئانکو نه‌رویژیا نوو بوو و یێ کنوودی ژی ما “بۆکمۆل” ئانکو زمانێ کتێبێ، ژ به‌ر کو به‌ری هینگێ ژی پێ دهاته‌ نڤیسین و کتێب پێ ده‌رکه‌فتبوون. ژ هینگێ وه‌ره‌ و هه‌تا ئه‌ڤرۆ ژی چ ئارێشه‌ ده‌رنه‌که‌فتنه ‌و د سه‌ر هندێ ره‌ کو نینۆرشک زمانێ ب ته‌نێ 12% ژ خه‌لکێ نه‌رویژێ یه‌، لێ وه‌ک هه‌ڤه‌دگه‌ل بۆکمۆلێ و گه‌له‌ک نه‌رویژی یێن “نینۆرشک” نه‌ زاراڤایا وانه‌ ژی وێ دخوینن، پێ فێر دبن و سیاسه‌تا ده‌وله‌تێ ئه‌وه‌ کو هه‌ر نه‌رویژیه‌ک هه‌ردو زمانان بزانه‌ و گه‌له‌ک کار هه‌نه‌ ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ردووان نه‌زانه‌ نه‌شێت ب ده‌ست بێخه. ل ژێر چه‌ند هژمار و ستاتیستیک هه‌نه‌ کو پتر به‌لاڤبوون و بکارهاتنا وان دیار دکن:

نه‌رویژ دابه‌ش دبه‌ سه‌ر 20 پارێزگه‌هان:
16 پارێزگه‌ه؛ زمانێ وان بووکمۆله‌.
4 پارێزگه‌ه؛ زمانێ وان نینۆرشکه‌.

432 به‌له‌دیه‌ هه‌نه‌:
160 به‌له‌دیه‌؛ بووکمۆل
114 به‌له‌دیه‌؛ نینۆرشک
158 به‌له‌دیه‌؛ هه‌ردو زمان

ل سالا 2006ێ "617. 237" قۆتابی ل خوه‌ندنا سه‌ره‌تایی بوون و ئه‌و ب ڤی ره‌نگی ل سه‌ر زمانان به‌لاڤه‌ بوون:

87% بووکمۆل
13% نینۆرشک
10% تێکه‌ل

رۆژنامه‌یێن سه‌رانسه‌ری:

89% بووکمۆل
6% نینۆرشک
5% تێکه‌ل

من ژ رۆژنامه‌ڤانه‌کێ نه‌رویژی " گێئۆرگ کریستانسێن” کو دۆسته‌کێ گه‌لێ کورده‌ پرسی "ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانێ وه‌ ل سالا 1929ێ بریار دابا کو یه‌ک ژ وان دو زاراڤایان فه‌رمی ب، نه‌ هه‌ردو، دا چ به‌؟” وی گۆت: “ئه‌و بریار دا بریاره‌کا ئه‌نتی ده‌مۆکرات به‌ و بریارێن ئه‌نتی ده‌مۆکرات ژی ب درێژاهیا دیرۆکێ بوونه‌ ئه‌گه‌را ئارێشه‌ و ناکۆکیان و گه‌له‌ک جاران خوینرشتنێ ژی”. پاشی پێ ڤه‌ چوو و گۆت: ئه‌گه‌ر مه‌ وه‌ها نه‌کربا، ئه‌ز دوور نابینم کو نوکه‌ نه‌رویژی دو نه‌ته‌وه‌ بان و نه‌رویژ ژی دوو ده‌وله‌ت با.
که‌واته‌ جۆت-ستانداربوونا زمانێ نه‌رویژی یه‌کێتیا نه‌ته‌وه‌یی یا وی پاراستیه‌ و ئه‌و دیتنا هنده‌ک کوردان هه‌یی کو دوستانداردی دێ دو نه‌ته‌وه‌یان پێک ئینه‌ دیتنه‌کا نه‌راسته‌ و ب باوه‌ریا من ئوو چ بنگه‌ه ژ بۆ نینه.
ل دووماهیێ من دڤێت بێژم کو ئه‌ز سه‌پاندنا تاکه‌ زمانێ ستاندارد، ئێدی هه‌ر زاراڤایه‌کا کوردیێ به‌، ل سه‌ر هه‌موو نه‌ته‌وه‌یێ کورد، نه‌ ئه‌ڤرۆ و نه‌ ژی د پاشه‌رۆژێ ده‌ راست نزانم یان د پێچێبوونان ده‌ نابینم. د هه‌مان ده‌می ده‌ ئه‌ز دزانم فره‌ستانداردیێ ژی ئارێشه‌یێن خوه‌ یێن مه‌زن و ئالۆز هه‌نه. لێ من گومان نینه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م ب نیه‌ته‌کا پاک و ب جانه‌کێ زانستی و بابه‌تیانه‌ و دوور ژ ده‌مارگیریێ دانووستاندنه‌کا جددی بکن و په‌نا بۆ ئه‌زموونا گه‌لێن زمانێن وان فره‌ستانداردن و بۆ شاره‌زا و بسپۆرێن کورد و بیانی ببن، دێ چاره‌یێن باش بۆ هه‌موو پرسێن هلاویستی هێنه‌ دیتن.

تێبینی: ئه‌ڤ نڤیسار د هه‌ژمارا 46ێ یا کۆاڤارا په‌یڤێ ده‌ بلاڤ بوویه‌. ڕوانگه‌ ژی ل مالپه‌را " کولتورنامه‌" وه‌رگرتیه‌ و ئه‌و ئانیه‌ سه‌ر تیپێن عه‌ڕه‌بی. ,موئه‌یید ته‌یب به‌رپرسیارێ وه‌شانخانه‌یا سپیرێزێ و ئه‌ندامێ ئاکاده‌میا کوردستانێ ل باشوورێ کوردستانێ یه.