دڵی گه‌وره‌ی محه‌مه‌د ئوزوون له کوته که‌وت
بڵا نه‌ته‌وه‌ی کورد خۆش بێ.
سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌مۆ 11ی ئۆکتۆبر، دڵی گه‌وره‌ی نووسه‌ری گه‌وره و سه‌رکه‌وتووی کورد محه‌مه‌د ئوزوون له نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ئامه‌د له کوته که‌وت.
ئوزوون له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا ، له هه‌لومه‌رجێکدا که هێشتا زمانی کوردی له ترکییه سه‌ڕه‌رای هه‌موو شاپه‌و گاپه‌ی " ئازاد بوونی" پاوانه، باوه‌ری هێنا به‌و زمانه و باوه‌ری دا به‌وزمانه، هه‌ر نووسی و نووسی و له پێ نه‌که‌وت و سه‌لماندنی ده‌کرێ به‌و زمانه بیر بکرێته‌وه و ده‌رببڕدرێ
ئه‌گه‌رچی نه‌خۆشی ئوزوونی له نه‌ته‌وه‌که‌ی ئه‌ستاند، به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه له ڕۆمان و کورته چیرۆکه‌کانی دا ده‌ژی و،وشه‌کانی وه‌کوو ئه‌وین و ئازادی ڕوونن ودڵی تاریکی ده‌کۆڵن.بڵاسه‌ری هاوسه‌رو منداڵه‌کانی ساخ بێ و په‌ژاره‌ی له ده‌ستدانی ببێته هه‌وێنی نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن.
حه‌سه‌نی قازی
No comments:
Post a Comment