دوکتور فه‌رهاد پیرباڵ میوانی ڕوانگه‌ی ئه‌م حهوتوویهیه
دوکتور فه‌رهاد پیرباڵ له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه‌دا
له‌به‌رنامه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه‌ی ڕوانگه دا دوکتور فه‌رهاد پیرباڵ سه‌باره‌ت به یه‌کێک له کتێبه‌کانی : "وێنه‌ی کورد له ئه‌رشیڤی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کاندا" ده‌دوێ. چاپی دووه‌می ئه‌و کتێبه له ساڵی 2005 له لایه‌ن " به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونه‌ر " له هه‌ولێر بڵاو کراوه‌ته‌وه. ڕوانگه یه‌کشه‌مۆ شه‌و 4ی نۆڤامبری 2007 سه‌عات 21:45 به کاتی نێوه‌ندیی ئوڕووپا له تێلێڤیزیۆنی ڕۆژ دا. هه‌مان به‌رنامه دانی به‌یانی دووشه‌مۆ 5ی نۆڤامبر له نیوان سه‌عات 10:00 - 12:00 دا دیسان بڵاو ده‌کرێته‌وه.
1 comment:
سڵاو کاک حه‌سه‌ن،
ئه‌و ڕۆژانه وتووێژهکهتم له‌گه‌ڵ "ئاشووری" ده‌خوێنده‌وه. شتێکم وه‌بیر هاته‌وه که ویستم دێره دا باسی بکه‌م هه‌تا ئه‌گه‌ر به پێویستت زانی بیخه‌یه به‌شی "هێندێک تێبینیی زمانی". زۆر نووسه‌ری کورد، له ژێر کارتێکردنی زمانی فارسی‌دا، ڕسته کوردییه‌کان به هه‌ڵه داده‌ڕێژن: ده فارسی‌دا، وه‌ک ده‌زانی، نیشانه‌ی کۆ به ناوه‌وه ده‌لکێ نه‌ک به ئاوه‌ڵناوه‌وه، وه‌ک: "دیوارهای سفید"، به‌ڵام ده کوردی‌دا، به پێچه‌وانه‌ی فارسی، نیشانه‌ی کۆ به ئاوه‌ڵناوه‌وه ده‌لکێ و هه‌ڵه‌یه به ناوه‌وه‌ی بلکێنی. ده کوردی‌دا ناکرێ بڵێی "دیواره‌کانی سپی"؛ ده‌بێ بگوترێ "دیواره سپییه‌کان". به داخه‌وه بۆخۆشت جار و بار تووشی هه‌ڵه‌ی له‌م چه‌شنه ده‌بی! بۆ وێنه ده وتووێژه‌که‌ی خۆت و ئاشووریدا له باتی "زمانه زاڵه‌کان" نووسیوته "زمانه‌کانی زاڵ"!
ئارا
ara867@gmail.com
Post a Comment