هێندێک تێبینیی زمانی 20
ئه‌م دیمه‌نه له وێبنووسی ڕه‌وگه وه‌رگیراوه
هێندێک تێبینیی زمانی 20
حه‌سه‌نی قازی
زێدی ڕێنێسانس تێبینییه زمانییه‌کان ڕاده‌گوێزێ و بڵاویان ده‌کاته‌وه و له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌شێ ئه‌و زێده خوێنه‌ره‌وه‌ی له‌م وێبنووسه زیاتر بێ، ڕا و بۆچوون له سه‌ر تێبینییه‌کان زیاتر له‌وێدا ڕه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه. له خواره‌وه بۆچوونه‌کانی ئه‌مجاره ده‌نووسمه‌وه و هه‌وڵ ده‌ده‌م تیشک بخه‌مه سه‌ر چه‌ند پنکتێک
شه‌بانی
کاک حه‌سه‌ن وێڕای سڵاو و ڕێز ئه‌و ڕسته‌یه‌ت پێ چۆن کوردییه‌که؟ واته بۆ وه‌یکه له چاو نه‌چێ ئه‌سپه‌نده‌ری ده‌بێ بۆ بسووتێنین یان نا ؟ "له میانه‌ی بازدیدی فڕۆکه خانه‌ی هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تی" ئه‌و شێوه ئه‌ده‌بییاته ده‌کارکردنه که بۆته چه‌قۆ زمانی خۆمانی پێده‌بڕین دوژمنانی کورد پێویست ناکا زمانمان ببڕن
خوێنه رێك
منیش له گه ڵ نووسینی تۆ هاوده نگم. به س بۆ من زۆر جێگای پرسیاره، كه تۆ چۆنه له قسه كردن و نووسیندا "گه لۆ" زۆر به كار دێنی! خۆ له زاراوه ی موكریان‌دا گه لۆ ئه وه نده ی من ئاگادار بم، به كار نه هێنراوه. ئه وه ی تۆش بۆ پێداچوونه وه ده بێت و لام وایه، لای تۆ و به شێكی زۆر له و كه سانه ی كه به زاراوه ی سۆرانی ده دوێن بۆته عاده ت.
arez( hosain ) Darapoor
دست و پنجه ت همێشه خۆش بێ بۆ ئه ۆ روونكردنه وا نه مامۆستا !
Nenasyaw
كاك خوێنه رێك سلاو
كاكه گه لۆ به كار هێنراوه، به لام خه ریكه به ته واوی كۆتایی پی بێت. گه لۆ هه روه ها شێوه گۆرانیه كی به نێو بانگی موكریان و گه وركه كه من خۆم له زاری هونه رمه ندی نه ته وكه مان كاك ره سول نادریم بیستوه. گه لۆ تا رادیه ك له حه‌یران ده چێت، به لام تایبه تمه ندی خۆی هه یه.
xwenerekبۆ به ڕێز نه ناسیاو
قوربان له م ره مه زانه دا پیاو چت عه رز بكات. خۆت ئه زانیت گۆرانی چیه و ئاخافتنی رۆژانه ش چ مانایه ك ده به خشێت. بۆ وێنه گۆرانیه كانی له رزان له رازان، بێری بێری، وه ره قوربان وه ره قوربان و زۆرگۆرانی و لاوكی دیكه به زۆر وشه ده ست پێده كه ن، كه بۆ به كار هێنانی رۆژانه سوه راون. بۆ وێنه له به رنامه ی به ڕێز حه سه ن قازی‌دا ره نگه هه دوو خووله ك دوو جار گوێت له گه لۆ ده بێت. لای خۆمان زۆر له مێژه گوتویانه، كه زۆر گوتن قورئان خۆشه، به س من ده ڵێم دووپات و ده پات كردنه وه ی هێندێك وشه وه ك ده ستپێك بۆ بینه ر و بیسه ر ماندوو هێنه رن. له لایه كی دیكه گۆرانی سه بكێكی تایبه ته و تێكه ڵاوكردنی بۆ وێنه گه له و گه له ی ره زازی له ژیانی رۆژانه دا هه ولێری گوته نی قیچێك زه حمه ته. له هه موو ی گرینگتر هوونه رمه ند ره سووڵ نادری بۆ ئێمه سه ر چاوه ی زمانه وانی نیه، هه ر چه نده ده كرێت وه ك مرۆڤێكی كولتووری له بواری گۆرانی و فۆلكلۆر دا چاوی لێبكرێت.
من به تێگه یشتنی خۆم ئه م گه لۆیه وه ك بلاخره ی فارسی لێهاتووه، كه زۆر كه س به كاری دێنێت و له ماناكه شی ناگات. ئه گه ر سه یری رۆژ تیڤی بكه ی ده بینیت، كه ئه م گه لۆیه وه ك مڵكی وانی لێهاتووه و هه ر كه سه وه ك پلاری كوێر ده یهاوێت.
هاواربانيخيلانى hawar6868@yahoo.comكاك حه سه ن سلاو من ته نها قسه له سه ر يه ك خال ده كه م ئه ويش فيستيفال . بو خومان كوردين و با ش له خومان تى ده كه ين له روزهه لات واو زياتر به كارده هينريت بؤيه فيستيواله كه ش ته واوه داواى ليبوردن ده كه م من رينيسانسم خوش ده وى و وه ك هاورى شه وروز به يه كه وه ين بو يه له سه ر هه موبا به ته كان هه لسه نكاندنى خوم ده كه م دوباره ريزم
خوێنه‌ره‌وه‌ی به‌ڕێز بۆچوونت سه‌باره‌ت به ڕسته‌ی ناقۆڵای "له میانه‌ی بازدیدی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تی" ته‌واو له جێی خۆیدایه، هیوادارم سه‌باره‌ت به داڕشتنی ڕسته و بێژه به پێودانگی زمانی فارسیش تێبینییه‌کانت بهێنییه گۆڕێ.
ئه‌گه‌رباسی پاشاگه‌ردانیی زمانی هه‌ر له به‌رێکی سنوور بکرێ ،له‌وانه‌یه ئه‌و بیره لای هێندێکان په‌یدا بێ، مه‌به‌ست له‌و بۆچوونانه‌به گژ داهاتنه‌وه‌ی تێکدانی زمانی له جوگرافیایێکی تایبه‌تییه، نه‌ک له هه‌موو شێوازه‌کاندا.
.ئه‌ی ئه‌م ڕسته‌یه‌ت پێ چۆنه: " له گه‌ڕه‌کی باغی سیسه‌ی ماین ماینێنمان ده‌کرد، شه‌قێکم له زگی ماینه‌که‌ی دا، وه‌ختابوو زگی بشکێنم". هه‌ربژی وسه‌رکه‌وتوو بی. ئه‌م ڕستانه‌ی دوایی بۆ ئه‌وه‌ی به‌چاوه‌وه نه‌بن ڕه‌نگه بۆ سووتاندنی ئه‌سپه‌نده‌رێکی زۆرتریان پێویست بێ.
ڕاده‌بڕێک بۆی پرسیاره بۆچی ئه‌من وشه‌ی "گه‌لۆ" زۆر ده‌کار ده‌هێنم و ده‌ڵێ ئه‌و وشه‌یه له زاراوه‌ی موکریانی دا نییه‌وخوێنه‌وه‌ره‌یه‌کی نه‌ناسیاویش مانایه‌کی دیکه‌ی "گه‌لۆ"ی بۆ شی ده‌کاته‌وه.ده‌بێ بڵێم ئه‌و شێوازه کوردییه‌ی ئه‌من قسه‌ی پێ ده‌که‌م و پێی ده‌نووسم هه‌ر به زاراوه‌ی موکریانی دانانێم و ناش کرێ داینێم چونکوو له‌وانه‌یه ڕۆژانه زۆر وشه‌ی ئه‌وتۆ ده‌کاربکه‌م له‌و زاراوه‌یه دا نه‌بێ و قسه‌ی ده‌شتی هه‌ولێرێ یان ئی چه‌قی ئیماره‌تی بابانی پێشوو بێ. سه‌باره‌ت به وشه‌ی "گه‌لۆ" به مانای "داخودا"، " داخوا" ،
" ئاخۆ " و "ئایا" که ده‌کرێ بڵێین له نێو کوردی و فارسی‌دا هاوبه‌شه وا باشه بڵێم ئه‌من ئه‌و وشه‌یه به وشه‌یه‌کی له زاران خۆش ده‌زانم. خوێنه‌ره‌وه‌ی نه‌ناسیاویش به دروستی ئاماژه‌ی پێکردووه "گه‌لۆ" نێوی شێوه‌گۆرانییه‌که له موکریان و جگه له کاک ڕه‌سووی نادری ،مسته‌فای داداریش جار جار ده‌یچڕێ و روحی وه‌به‌ر دێنێ.
ڕای دووه‌می" خوێنه‌ر" [خوێنه‌ره‌وه] له وڵامی "نه‌ناسیاو" دا له چوار چێوه‌ی ئه‌و باسه لاده‌دا، و گله‌یی له تیڵێڤیزیۆنی ڕۆژ ده‌کا و ده‌ڵێ:" ئه‌م گه‌لۆیه وه‌ک مڵکی وانی لێهاتووه و هه‌رکه‌سه وه‌ک پلاری کوێر ده‌یهاوێت". دیاره ڕه‌خنه له‌و زمانه‌ی تێلێڤیزیۆنه مانگۆڵه‌کان ده‌کاری ده‌هێنن کارێکی ڕه‌وایه‌و تێلێڤیزیۆنی ڕۆژیش ناکرێ له ڕه‌خنه به دوور بێ، به‌ڵام ده‌کار کردنی وشه‌ی " گه‌لۆ" پلاری کوێری نییه،چونکوو وه‌ک له سه‌ره‌وه دا ڕوون کراوه ،هه‌ر نه‌بێ نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه ده‌زانێ چون و له کوێ ده‌کاری کا. گه‌لۆ قسه کردن له سه‌ر زمان قه‌ت کۆتایی دێ؟
No comments:
Post a Comment