لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به تێلێڤیزیۆنی مانگۆڵه‌ی مێدیا
Identity via Satellite:
A
case
study
of the
Kurdish
satellite
television
station
Medya TV
Andrea Allen Hickerson
Presented to the Faculty of the Graduate School, of The
University of Texas at Austin, in Partial Fulfillment of the
Requirements for the Degree of Master of Arts/ The University of Texas at Austin
December 2003
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به تێلێڤیزیۆنی مانگۆڵه‌ی مێدیا
حه‌سه‌نی قازی
ئه‌نیستیتووی کورد له برووکسێل له‌م ڕۆژانه دا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی توێژه‌ری ئه‌مریکایی یای ئاندریا هیکرسن ی به نێوی " ناسێنه به ڕیگه‌ی ساتاڵایت دا" به زمانی ئینگلیسی بڵاو کردووه‌ته‌وه. ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه سه‌باره‌ت به تێلێڤیزیۆنی مانگۆڵه‌ی مێدیایه که له ساڵی 1999 تا مانگی فێورییه‌ی 2003 له فرانسه‌وه به‌رنامه‌کانی خۆی بڵاو ده‌کرده‌وه. ئاندریا هیکرسن له دیسامبری ساڵی 2003 ئاکامی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ی پێشکێشی زانکۆی تێگزاس له ئاوستین کردووه و ده‌ره‌جه‌ی ماستری پێ وه‌رگرتووه.
لێکۆڵینه‌وه‌که له 5 به‌ند و چه‌ند په‌یوه‌ست پێک هاتووه. له به‌ندی یه‌که‌مدا نووسه‌ر تێلێڤیزیۆنی مێدیا ده‌ناسێنێ، له به‌ندی دووه‌مدا باسی ئه‌و چوارچێوه تێئۆرییه و ئه‌و سهرچاوانهدهکا بۆ لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی که‌لکی لێوه‌رگرتووه، له به‌ندی سێیه‌مدا مێتۆدی توێژینه‌وه‌که‌ی لێکاڵا ده‌کاته‌وه و له به‌ندی چواره‌مدا باسی ئه‌و چاوپێکه‌وتنانه ده‌کا کردوویه‌تی و ئهوئاکامهی له توێژینه‌وه‌که‌یدا پێی گه‌یشتووه. نه‌خشه‌یه‌کی کوردستان و ده‌قی ئه‌و پرسیارانه‌ی له زانیاریده‌ره‌کانی کردووه و کتێبنامهیهک په‌یوه‌ستی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ن.
ئاندریا هیکرسن له به‌شی ئاکام ده‌رخستندا له‌مه‌ڕ ده‌وری تێلێڤیزیۆنی میدیا له‌سه‌ر ناسێنه‌ی کورد ده‌نووسێ :" هه‌روه‌ک سروودی نه‌ته‌وایه‌تی کورد ده‌ڵێ، تێلێڤیزیۆنی مێدیا باوه‌ڕی به ڕاستی ناسێنه‌ی به‌کۆمه‌ڵ و هاوبه‌شی کورد و نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی تێلێڤیزیۆنی مهد ، که به‌ر له تێلێڤیزیۆنی مێدیا چالاکی هه‌بوو و نێوه‌رۆکی زۆر سیاسی‌تر بوو، تێلێڤیزیۆنی مێدیا حه‌ساسییه‌تی دوا_مۆدێرن که نه‌ته‌وان ده‌کرێ به بێ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تانیش هه‌بن ڕه‌چاو ده‌کا.ئاڵوگۆڕی بارودۆخ له سه‌رده‌می تێلێڤیزیۆنی مه‌ده‌وه تا سه‌روبه‌ندی بوونی تێلێڤیزیۆنی مێدیا و ئامانجی ڕاشکاوی تێلێڤیزیۆنی مێدیا بۆ شۆڕشگێڕکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی کورد به‌ڵگه‌یه‌که بۆ ئه‌وه‌ی تێلێڤیزیۆنی مێدیا بۆچوونی هاڵ (له 1997) دا ده‌گرێته‌وه که ناسێنه‌ی به کۆمه‌ڵ لهگۆڕانهاتوویه.تێلێڤیزیۆنی مێدیا ته‌نێ به دۆزینه‌وه‌ی ناسێنه‌ی کورد پێمل نابێ به‌ڵکوو هه‌وڵ ده‌دا بۆ ئاڵوگۆڕکردنی چالاکانه‌ی له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی مافی یه‌کسان.
ده‌کارهێنانی زمانی کوردی له هه‌وڵدانه‌کانی تێلێڤیزیۆنی مێدیا دا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ناسێنه‌ی به‌کۆمه‌ڵی کورد ئامرازێکی کاریگه‌ره.سه‌رچاوه‌یه‌که بۆ هێزوهبهرنان و بووژانه‌وه. ده‌کارهێنانی هاوکاتی دیالێکته جۆربه‌جۆره‌کانی کوردی سه‌رنجی دانێشتوانی جۆراوجۆری کورد به‌ره‌ولای خۆی ڕاده‌کێشێ، به‌ڵام په‌یام و نێوه‌رۆکیان هه‌مووان وه‌کوو نه‌ته‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌تری کورد له به‌رچاو ده‌گرێ.بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رنامه به زمانی جۆربه‌جۆر له لایه‌ن تێلێڤیزیۆنی مێدیاوه، له‌وانه زمانی ترکی و عه‌ڕه‌بی، گرینگه چونکوو ئه‌وه داده‌گرێته‌وه که کورده‌کان ناسێنه‌ی دیکه‌شیان هه‌یه وه‌کوو ناسێنه‌ی ترکی،ئێرانی، سوورییه‌یی، عێراقی و ئوڕووپایی و ئه‌وه‌ی که کوردبوون دیارده‌یه‌ک نییه ئه‌زه‌لی بێ.
کارمه‌ندانی تێلێڤیزیۆنی مێدیا ئه‌و بۆچوونه‌یان ده‌ربڕی له کاتێکدا ئه‌وان له رێبازی یارمه‌تیدانی گه‌لی کورد دا کار ده‌که‌ن، ئه‌و نرخانه‌ی ئیلهامده‌ر و دنه‌ده‌ری چالاکییه‌کانیانه نرخی جیهانی ده‌ربردن [تۆلێرانس] و ئازادی نه".
بۆ وه‌دست هێنانی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه هێژایه که له فۆرمی کتێبۆكێکی جوان دا چاپ کراوه ده‌کرێ به‌م نێونیشانه‌ی خواره‌وه پێوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌نیستیتووی کورد له بروکسێل بگرن.
Kurdish Institute of Brussels
Bonneelsstraat 16,B-1210 Brussels , www.kurdishinstitute.be, info@kurdishinstitute.be
tel.+32 - (0) – 2 – 230 89 30 fax. +32-(0)-2-2310097
No comments:
Post a Comment