هێندێک تێبینیی زمانی 17
ئه‌م دیمه‌نه له وێبنووسی ڕه‌وگه وه‌رگیراوه
هێندێک تێبینی زمانی 17
حه‌سه‌نی قازی
"کو‌لتوور" یان " کاڵچر"، نه "که‌لتوور" و نه " که‌ڵچه‌ڕ"
سه‌یره ته‌نانه‌ت ئه‌و نووسه‌ره کوردانه‌ش که، هه‌رنه‌بێ یه‌ک دوو زمانی ئوڕووپایی ده‌زانن، له ژێر ته‌وژمی چاولێههڵبواردنی گشتی و خه‌مساردی له ئاست زه‌وق وسه‌لیقه‌ی زمانی له جیات "کو‌لتوور" ده‌نووسن "که‌لتوور" و ته‌نانه‌ت یه‌ک له تێلێڤیزیۆنه مانگۆڵه کوردییه‌کان ئه‌ووشه‌یه به‌شێکه له نێوی به‌رنامه‌یه‌کی. کاتێک مرۆ چاو له‌و به‌رنامه‌یه ده‌کا له جیات ئه‌وه‌ی سه‌رنچ بداته سه‌ر ئه‌و دمه‌ته‌قه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌یه ، زه‌ینی ده‌چێته سه‌ر ئه‌و نێوه قه‌به‌یه که به پیتی درشت وه‌ک نێوی به‌رنامه نووسراوه
KELTUR. قامووسی چهمبرز له مه‌ڕ ڕیشه‌ناسی وشان، وشه‌ی :"کاڵجر" ئاوا لێکاڵادهکاتهوه:" کاڵچر(ناو)ڕه‌نگه ساڵی 1440 به‌کارهاتبێ،كێڵان، له وشه‌ی فرانسه‌یی نێوه‌ڕاسته‌وه واته "کو‌لتوور" قه‌رز کراوه، ئه‌ویش له لاتینهوهی وه‌رگرتووه،ڕاسته‌وڕاست له لاتینی "کولتوورا" به مانای ئاگاداری، مشوور،کێڵان ، کشت ه. له کولت _ وه بنیچه‌ی ناوی به‌رکاری کۆلێره به مانای کێڵان.
مانای مه‌جازی په‌روه‌راندنی مێشک یان به‌ده‌ن به ڕێگه‌ی په‌روه‌رده یان ڕاهێنانه‌وه، یه‌که‌مجار له ساڵی 1510،له کاره‌کانی سێر تۆماس مۆر دا ئاسته کراوه؛مانای ڕووناکبیرانه یان هونه‌ریانه‌ی لایه‌نی شارستانییه‌ت له ساڵی 1805 دا، له سه‌ره‌تای ۆردسۆرس . کاڵچڕاڵ ،ئاواڵناوه.1868 ، پێوه‌ندی به په‌روه‌رده‌کردنی ڕووه‌کانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه ڕه‌نگه له وشه‌ی ئینگلیسی کاڵچر+ ئال پێک هاتبێ، ڕه‌نگه له به‌ر کارتێکه‌ری کولتورال ی پێشتری فرانسه‌یی(ساڵی 1863). مانای ئه‌م وشه‌یه به مانای په‌روه‌راندنی مێشک، ئاکار و هه‌ڵسووکه‌وت، یه‌که‌مجار له ساڵی 1875 له زمانی ئینگلیسی دا ئاسته کراوه، له کتێبی ژیان و گه‌وره بوونی زمان، نووسینی ویلیا‌م دی.ویتنی"
له زمانی کوردی ( شێوازی کرمانجی باکووریدا) ڕه‌نگه یه‌که‌مجار جه‌لاده‌ت به‌درخان "کو‌لتوور"ی به مانای حه‌قیقی له فرانسهییهوه وه‌رگرتبێ و ده‌قاودوق وهریگێڕابێ.وشه‌ی "چاند" و "چاندنی" هێنابێته نێو زمانی نووسین،که ئێستا به به‌ربڵاوی ده‌کار ده‌کرێ.
به هه‌ر بارێک دا لێی بڕوانین نه له زمانی فرانسه‌یی دا وشه‌که "که‌لتوور" ه و نه له ئینگلیزی دا " که‌ڵچه‌ڕ" ، خۆداسه‌پاندنی سیستمی ده‌نگسازی عه‌ڕه‌بی کارێکی کردووه کارستان، و زۆر له‌وانه‌ی به قسه شه‌ڕی کارتێکه‌ری "که‌لتووری! بێگانه" و لێره‌دا " که‌لتووری عه‌ڕه‌ب" ده‌که‌ن ، وه‌ک نه بایان دیبێ و نه بۆران سیستمی ده‌نگسازی کوردی دهئاڵۆزێنن.
ئه‌گه‌رچی پێڤاژۆی پێ سه‌لماندن و بۆ سه‌لماندن به ڕێبازێکی ته‌خت و بێکڵۆ دا ناڕوا، به‌ڵام بۆ پێوه‌چارانی سیستمی ده‌نگسازی کوردی هه‌تا ڕاستییه‌ک جێی خۆی ده‌کاته‌وه ڕه‌نگه دووپاته و چه‌ند پاته‌کردنه‌وه‌ی بێجێ نه‌بێ. ڕه‌نگه ئه‌وه له سه‌ر "کو‌لتوور" یش هه‌ر ئاوا بێ.
No comments:
Post a Comment